تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

ڕۆژوو چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانه ‌(به‌شی یه‌كه‌م)

ئاماده‌كردنی: عەبدولعەزیز هاشم 

دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام وبه‌ڕۆژووبونی خه‌لك له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ئه‌وكات سوودو به‌هاكانی ڕۆژوو به‌ئاشكرا ده‌ركه‌وتن ،ئه‌وه‌بوو ئیبن سینای پزیشكی موسلمان ڕۆژووی وه‌كو چاره‌سه‌رێك داده‌نا بۆ نه‌خۆشیه‌ دڕێژخایه‌نه‌كان، هه‌روه‌ها له‌سه‌ده‌ی ده‌هه‌م ویانزه‌هه‌می زاینی دكتۆره‌ موسلمانه‌كان داوایان ده‌كرد كه‌ سێ حه‌فته‌ به‌ڕۆژووبن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تووشی نه‌خۆشی پێست (الجدری) هاتوون بۆئه‌وه‌ی شیفایان بۆ بێت،هه‌روه‌ها بۆنه‌خۆشی سیفلسیش هه‌مان چاره‌سه‌ریان ده‌ست نیشان كردووه‌،له‌سه‌رده‌می داگیركردنی میسر له‌لایه‌ن نابلیۆنه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی ده‌زگای زاووزێ به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رَۆژووبونیان وه‌كو چاره‌سه‌ر به‌كارهێنا. 
له‌سه‌رده‌می ڕێنیسانس له‌ ئه‌وروپا ،زاناكان داوایان له‌خه‌لك ده‌كرد كه‌وا زۆرخۆری واز لێ بێنن وئه‌وه‌نده‌ له‌ئاره‌زووه‌كانیاندا ڕوو نه‌چن له‌ خواردن وخواردنه‌وه‌ به‌لكو ئه‌وه‌یان پێشنیار كرد كه‌ به‌ڕۆچوو بن بۆ سنورداركردنی شه‌هوه‌ته‌كانیان.پزیشكی ئه‌لمانی (فردریك هۆفمان)له‌سالی 1660-

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

چاره‌سه‌ری توڕه‌بوون (ئیعجازی فه‌رمووده‌)

ئاماده‌كردنی: عەبدولعەزیز هاشم

توڕه‌ بوون كه‌ زۆر جار مرۆڤ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌نالێنێت كاریگه‌ریه‌كی خراپی هه‌یه‌ له‌یه‌ر ته‌ندروستی وده‌رونی مرۆڤ بۆیه‌ له‌چه‌ندین فه‌رمووده‌دا داوای ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ مرۆڤ دووركه‌وێته‌وه‌ لێ بۆئه‌وه‌ی خۆی وجسته‌وده‌روونی ساغ وسه‌لامه‌ت بن، له‌م چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌دا گه‌وره‌یی ئیعجازی زانستی ده‌رده‌كه‌وێت : 
عن أبی هریرة رضی الله عنه أن النبی صلى الله علیه و سلم قال : " لیس الشدید بالصُّرَعة ، إنما الشدید الذی یَملك نفسه عند الغضب " .واته‌: ئازا ئه‌و كه‌سه‌ نیه‌ كه‌وا بتوانێت خه‌لك بدات به‌زه‌ویدا،به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ بتوانێت له‌كاتی توڕه‌بووندا به‌سه‌رخۆیدا زال ببێت) 
وعن أبی هریرة رضی الله عنه أن رجلاً قال للنبی صلى الله علیه و سلم : أوصنی ، قال : لا تغضب . فردد مراراً ، قال : لا تغضب . صحیح البخاری فی الأدب 6114 – 6116 واته‌: پیاوێك هاته‌ لای پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه و سلم ووتی: ئامۆژگاریم بكه‌. فه‌رمووی :توڕه‌ نه‌بیت.چه‌ندین جار ئه‌م داوایه‌ دووباره‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

سووده‌كانی ده‌ستنوێژ بۆ ته‌ندروستی

ئاماده‌كردنی: عەبدولعەزیز هاشم

خوای گه‌وره‌ ده‌ستنوێژی له‌سه‌رمان واجبكردوه‌ وه‌كو مه‌رجێك بۆ نوێژ كه‌ده‌فه‌رموێ: یا أیها الذین آمنوا إذا قمتم إلى الصلاة فاغسلوا وجوهكم وأیدیكم إلى المرافق وامسحوا برؤوسكم وأرجلكم إلى الكعبین بۆیه‌ ئێمه‌ش به‌رله‌ نوێژكردن هه‌لده‌ستین به‌ شوشتنی ده‌سته‌كانمان و ده‌م وچاووهه‌ردوو پێیه‌كانمان به‌ ئاوێكی پاك،یان ئه‌وكاته‌ی كه‌ ماندوو ده‌بین به‌هۆی سه‌فه‌ر یان كاركردن ده‌ستنوێژ ده‌شۆین ،بێگوومان ده‌بێته‌ هۆی ئارامبوونی ده‌روونمان و چالاكبوونی جه‌سته‌مان،تاوه‌كو مرۆڤ ده‌گاته‌ ئاستێكی باش له‌ هۆشیاری و وبیری كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ئاماده‌بوون بۆ نوێژ. 

كاتێك ده‌ستنوێژ ده‌شۆین یان جه‌سته‌مان به‌ ئاوێكی سارد خاوێن ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وكات گۆراِنكاری زۆر له‌ جه‌سته‌ماندا ڕوو ده‌ده‌ن ،چونكه‌ ئاو له‌گرنگترین ڕه‌گه‌زه‌ كانه‌ كه‌ جه‌سته‌ حه‌زی پێده‌كات وه‌ سێ له‌سه‌ر چواری پێكهاتووه‌ له‌ ئاو،هه‌روه‌ها جه‌سته‌ پێویستی به‌ ئاو هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی فێنك بێته‌وه‌ كاتێك 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

موعجیزه‌یه‌ک له‌ ئه‌هرامه‌کانه‌وه

ئاماده‌كردنی: كوری ئیسلام

زانایانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن: یه‌که‌م که‌سێک که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد بێت که‌ به‌ردی ئه‌هرامه‌کان به‌شی خواره‌وه‌ی به‌ردی ڕاسته‌قینه‌یه‌ و ئه‌وانی سه‌ره‌وه‌ش له‌ قوڕی سوره‌وه‌ کراو دروست کراوه‌ پڕۆفیسۆر (هنری لی چاتیلیر)ه که‌ له‌ ساڵی (1850) له‌ فه‌ره‌نسا له‌ دایک بووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وورد بینه‌وه‌ ده‌بینین قورئان یه‌که‌م په‌ڕاوه‌ و ده‌ست پێشخه‌ر بووه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ڕاستی‌یه‌دا که‌ له‌ زه‌مانی فیرعه‌وندا له‌ قوڕی (کلسی) بینای به‌رزیان دروست کره‌دووه‌. (هه‌رچه‌نده‌ ڕۆمانی‌یه‌کانیش له‌ کۆندا قوڕی کلسیان به‌کار هێناوه‌ بۆ بینا پاش گه‌رمکردنێکی زۆر که‌ ئه‌م ڕاستی‌یه‌ش ئه‌ندازیار (دافید مور) پاش دیراسه‌ کردن دۆزی‌یه‌وه‌). 
فیرعه‌ونه‌کان گڵیان هێناوه‌ که‌ کلسی تیابێت و له‌گه‌ڵ گڵی ئاسایی و ئاو تێکه‌ڵیان کردووه‌ و له‌ قاڵبی تایبه‌تدا به‌گه‌رمی زۆر تا 900 پله‌ی گه‌رمی کوتله‌ی گه‌وره‌ی وه‌ک به‌ردیان دروست کردووه‌ و بینای به‌رزیان پێ دروست کردووه‌. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

شاری عه‌ده‌ن و موعجیزه‌یه‌کی نوێ

ئاماده‌كردنی: كوری ئیسلام

یه‌کێک له‌ ئیعجازه‌کانی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌فه‌رمووێت: عن حذیفة بن أسید الغفاری قال: اطلع النبی (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و نحن نتذاکر فقال: ماذا تذاکروون؟ قالوا: نذکر الساعة. قال: انها لن تقوم حتی ترون قبلها عشر آیات، فذکر الدخان و الدجال والدابة و طلوع الشمس من مغربها و نزول عیسی ابن مریم علیه‌ الصلاة والسلام و یأجوج و مأجوج، وثلاثة خسوف: خسوف بالمشرق، و خسوف بالمغرب، و خسوف بجزیرة العرب، و آخر ذلک نار تخرج من الیمن تطرد الناس إلی محشرهم. ( وفی روایة عند مسلم: نار تخرج من قعر عند ترحل الناس) مسلم، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه‌ له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌، که‌ بورکانێک له‌ (قعر) ی عه‌ده‌ن، (بنی عه‌ده‌ن) ده‌رده‌چیت و خه‌ڵکی ده‌بات به‌ره‌و مه‌حشه‌ر، شاری عه‌ده‌ن زۆربه‌ی به‌ئاوی ده‌ریا ده‌وره‌ دراوه‌ و له‌ بنه‌ڕه‌تدا زه‌ویه‌که‌ی به‌هۆی بورکانێکی گه‌وره‌وه‌ دروست بووه‌ که‌ له‌و ده‌ریایه‌دا بووه‌، ئه‌م بورکانه‌ پاش هێور بوونه‌وه‌ و سارد بوونه‌وه‌ی ده‌مێکی چاڵی بۆ دروست بووه‌ زۆر زۆر گه‌وره‌ و فراوانه‌. (وێنه‌ی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

بۆچی مرۆڤ به‌خورما ڕۆژوو بشکێنێت، وه‌ پارشێو دره‌نگ بکات و ڕۆژوو زوو بشکێنێت، وه بۆچی‌ هێمن بێت و تووڕه‌ نه‌بێت؟

ئاماده‌كردنی: كوری ئیسلام

بۆچی مرۆڤ به‌ خورما ڕۆژوو بشکێنێت؟ 

له‌ کۆتایی قۆناغه‌کانی دوای مژینی خۆراکدا (واته‌ له‌ کۆتایی ڕۆژی ڕۆژوودا) ڕێژه‌ی گلوکۆز و ئینسۆلین له‌ خوێنی هاتوو له‌ ده‌رکه‌ خوێنهێنه‌ری جگه‌ره‌وه‌ داده‌به‌زێت، که‌ ئه‌م باره‌ ده‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی گلوکۆز له‌لایه‌ن خانه‌کانی جگه‌ر و شانه‌ دووره‌کانی وه‌ک: شانه‌کانی ماسوولکه‌ و خانه‌ ده‌ماریه‌کان، که‌ لێره‌دا زۆربه‌ی گلایکۆجیننی جگه‌ر شیبووه‌ته‌وه‌، که‌ ئیتر لێره‌‌وه‌ شانه‌کان بۆ ده‌ست خستنی ووزه‌ پشت به‌ ئۆکساندنی ترشه‌ چه‌و‌ری‌یه‌کان ده‌به‌ستن، یان له‌ ئۆکساندنی گلوکۆزی دروست کراو له‌ جگه‌ردا له‌ ترشه‌ ئه‌مینی‌یه‌کان و گلیسڕۆڵه‌وه‌، هه‌ربۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێدانی گلوکۆز به‌ شێوه‌یه‌کی خێرا به‌ له‌ش سوودی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، چونکه‌ ڕێژه‌که‌ی له‌ خوێنی ده‌رکه‌ خوێنهێنه‌ردا به‌ خێرایی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ ڕیخۆڵه‌کانه‌وه‌ ده‌مژرێت، سه‌ره‌تا ده‌چێته‌ ناو خانه‌کانی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

ئیعجازی حەرامبوونی زەواجی خوشک و برای شیریی..!

ئاماده‌كردنی: سایه‌ فارس

سڵاوی خوای گەورە بۆ خوێنەرانی بەڕێز 
سوپاس و ستایشی خوای گەورە و درودو سەلام لەسەر پێشەوای مرۆڤایەتی و هاوەڵە بەڕێزەکانی و شوێنکەوتوانی تا ڕۆژی دوایی... 
بابەتی ئەمجارە لەسەر هۆکاری حەرام بوونی ژن هێنان یان شوو کردن لە نێوان (خوشک و برای شیرییدا) کە ئەمەش یەکێکی ترە لەو موعجیزانەی پاش دۆزینەوەی لەلایەن زانستی نوێوە دۆزراوەتەوە... 

پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت : (یحرم من الرَّضاع ما یحرم من النسب). متفق علیە. مەبەست لەم فەرموودەیە ئەوەیە هەرشتێک بۆ مناڵی نەسەب حەرام بێت ئەوا بۆ مناڵێک کە شیری ئەو مناڵانەی خواردبێت بۆ ئەویش حەرام دەبێت، یان بە مانایەکی تر ئەگەر مناڵێک شیری ئافرەتێک 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

ناو هێنانى خوا له‌كاتى سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ دا مسۆگه‌ری پاك بوونه‌وه‌ی گۆشته‌كه‌یه‌تی!!

ئاماده‌كردنی: كاوه‌ موحه‌ممه‌د شارباژێرِى

ئێمه‌ ئه‌مڕۆ له ‌به‌رده‌م ڕِاستیه‌كى پزیشكى شیكاریدا ده‌وه‌ستین كه‌ كردنى (بسم الله و الله اكبر) ه‌ له‌سه‌ر سه‌ربڕاوه‌كان، دواى توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستیى نایاب كه‌ تیمێكى زانستیى پێی هه‌ستان له‌ پزیشكان و كه‌سانى پسپۆرِ له‌ بوارى شیكاریدا به‌ سه‌رپه‌رشتى (عبدالقادر یحیى) ناسراو به‌ (دیرانی). 
سه‌ره‌تاى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م كاره‌ له‌ كوشتارگه‌كانه‌وه‌ ده‌ستى پێكرد، ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌ گۆشتى جیاواز به‌ مه‌به‌ستى پشكنینى پزیشكى و زانستى جیاواز، بۆ زانینى بوونى جیاوازى له‌ نێوان ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى كه‌ (بسم الله و الله اكبر) ى له‌سه‌ر ده‌كرێت. 
( د.سعد مخلص یعقوب) ده‌ڵێت: نه‌خشه‌یه‌كى كاركردنى زانستیمان دانا كه‌ چه‌ند هه‌نگاوێك بوو و له‌گه‌ڵ مه‌به‌ستى گه‌رِاندا یه‌كیده‌گرته‌وه‌ و به‌م جۆره‌ بوو: 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

نه‌ویترین ناوچه‌ی‌ ڕووی زه‌وی

ئاماده‌كردنی: نه‌به‌ز عەبدولڕەحمان

سه‌ره‌تا: 
خوای گه‌وره‌ به‌رده‌وام و به ‌به‌ڵگه‌ی ته‌واو ڕاستی بۆ مرۆڤه‌كان سه‌لماندووه‌‌، هه‌روه‌ها پشتگیریشی له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به‌موعجیزه‌ی جۆراوجۆركردووه‌، به‌هێزترین موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) قورئانی پیرۆزه كه ‌به‌ڵگه‌ی زۆری له ‌خۆگرتووه‌، به‌نموونه‌ قورئان هه‌واڵی ‌هه‌ندێك له‌ڕاستییه‌ زانستییه‌كانی ئه‌م جیهانه‌ی پێداوین، وه‌ك هه‌واڵی قوڵایی ده‌ریاكان وناوه‌وه‌ی زه‌وی وبه‌رزایی ئاسمانه‌كان و تاد.. 
زه‌ویش پشكێكی زۆری له‌و هه‌واڵپێدانه‌ زانستییانه‌ی قورئان هه‌یه‌، به‌نموونه‌ قورئانی پیرۆز له‌سوره‌تی (الروم) دا ڕاستییه‌كی زانستی خستۆته‌ به‌رده‌ستمان، كاتێك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ﴿غُلِبَتِ الرُّوم*فِی أَدْنَى الْأَرْضِ وَهُم مِّن بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَیَغْلِبُونَ ﴾(الروم: 2-3) 
واته: ڕۆمه‌كان له‌نه‌ویترین ناوچه‌ی ڕووی زه‌ویدا شكان،ڕۆمه‌كان له‌دوای ئه‌وه‌ی دوژمنانیان سه‌ركه‌وتن 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

بیردۆزی داروین و هه‌ڵسوکه‌وتی گیانله‌به‌ران

ئاماده‌كردنی: کوڕی ئیسلام

پێش ١٥٠ ساڵ که‌ داروین بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندنی ڕاگه‌یاند، مادده‌په‌رستان و دوژمنانی ئایین دڵیان پێخۆش کرد و دنیایان پڕ کرد و خرایه‌ ناو به‌رنامه‌ی قوتابخانه‌ و زانکۆکانه‌وه‌. به‌ڵام پاش چه‌ند ساڵێك ورده‌ورده‌ ڕاستییه‌کان ده‌رکه‌وتن و ئه‌و بیردۆزه‌ هه‌ره‌سی هێنا به‌ جۆرێك که‌ ئێستا له‌ چه‌ند ویلایه‌تێکی ئه‌مریکادا ناخوێنرێت و هیچ گوێی پێنادرێت. 

یه‌کێك له‌و هۆیانه‌ی که‌ ئه‌و بیردۆزه‌ی هه‌ره‌س پێهێنا، ئه‌و ڕه‌فتار و هه‌ڵسووکه‌وته غه‌ریزییه‌‌ی گیانله‌به‌ران بوو، که‌ ته‌نانه‌ت داروینیشی سه‌رسام کردبوو. ئه‌وه‌تا داروین خۆی ده‌ڵێت:"(أغلب الغرائز تمتاز بتأثیر بالغ وتثیر درجة کبیرة من الحیرة، وکیفیة نشوءها وتطورها ربما تبدو لقاریء نظریتی کافیة لهدم نظریتی من الاساس)" ل/٢١ التضحیة. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

بۆچی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) کاتێک ده‌خه‌وت ده‌ستی ڕاستی ده‌خسته‌ ژێر ڕوومه‌تی ڕاستی؟

ئاماده‌كردنی: سایه‌ فارس

به‌ناوی خوای باڵاده‌ست.... 
دروودو سه‌لام بۆ سه‌ر گیانی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌کانی وه‌ شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.... 
له حوزیفه‌وه‌(خوا لێی ڕازی بێت) : پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) کاتێک ده‌خه‌وت ده‌ستی ده‌خسته‌ ژێر ڕوومه‌تی ڕاستی و ده‌یفه‌رموو : ( خوایه‌ گیان له‌ سزای خۆت بمپارێزه‌ کاتێک به‌نده‌کانت زیندوو ده‌که‌یته‌وه‌) . تیرمزی ڕیوایه‌تی کردوه‌ و ده‌ڵێت که‌ فه‌رموده‌یه‌کی حه‌سه‌نه‌، وه‌ ئه‌بوداودیش له‌ حه‌فسه‌وه‌(خوا لێیان ڕازی بێت) ڕیوایه‌تی کردوه‌. 

به‌ڵێ ... له‌ ڕه‌وشتی پێغه‌مه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بوو که‌ ده‌ستی ڕاستی ده‌خسته‌ ژێر ڕوومه‌تی ڕاستیه‌وه‌ کاتێک که‌ ده‌خه‌وت ، ئایا ده‌زانن بۆ چی ؟ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

قسه‌ی که‌شتیوانێکی ئاسمانی

ئاماده‌كردنی: کوڕی ئیسلام

قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت: " وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَیْهِم بَاباً مِّنَ السَّمَاءِ فَظَلُّواْ فِیهِ یَعْرُجُونَ . لَقَالُواْ إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَارُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌ مَّسْحُورُونَ " . الحجر/14-15. 
واته‌: ئه‌و بێباوه‌ڕانه‌ ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌یه‌کمان له‌ ئاسماندا بۆ بکردنایه‌ته‌وه‌ تا پیایدا سه‌ر بکه‌ون، ئه‌وه‌ ده‌یان ووت: بێگومان ئێمه‌ چاو به‌ستمان لێکراوه‌ وچاومان داخراوه‌، یا خود ئێمه‌ که‌سانێکی جادوو لێکراوین. 
موعجیزه‌کانی ئه‌م ئایه‌ته‌: 
1- له‌پێنج شوێندا باسی (العروج) کراوه‌، واته‌: سه‌ر که‌وتن به‌ ئاسماندا به‌ چه‌ماوه‌یی و به‌لاری نه‌ک به‌هێڵی ڕاست، که‌ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زانرا، کاتێ مرۆڤ بیری کرده‌وه‌ له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌زه‌وی و چوونه‌ سه‌ر ئه‌ستێره‌کان.. 
ئه‌مه‌ش ئایه‌تێکی تره‌ له‌و باره‌یه‌وه‌: 
أ- " الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ إِلَیْهِ فِی یَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِینَ أَلْفَ سَنَةٍ " . المعارج/4. واته‌: فریشته‌کان و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

ئیعجازی جیاوازی پاکژیی نێوان میزی شیره‌خۆره‌ی مێینه‌ و نێریینه‌!

ئاماده‌كردنی: باوکی شه‌هید

وه‌کو له‌ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوادا(صلى الله علیه وسلم) هاتووه‌ که‌ دایکی قه‌یس-خوا لێی ڕازی بێت- کوڕه‌ منداڵێکی خۆی هێنایه لای پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) هێشتا خواردنی نه‌خواردبوو، میزی کرد به‌ جلی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌، ئه‌ویش ئاوی پڕژاند به‌سه‌ریدا و نه‌یشۆرد " ‌عن أم قیس بنت محصن أنها أتت بابن لها صغیر لم یأكل الطعام إلى النبی صلى الله علیه وسلم فبال على ثوبه فدعا بماء صلى الله علیه وسلم فنضحه و لم یغسله“ رواه البخاری و مسلم و أبو داود و أحمد. 
هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی"عن علی بن أبی طالب رضی الله عنه أن رسول الله صلى الله علیه وسلم قال فی بول الغلام الرضیع ینضح بول الغلام ویغسل بول الجاریة" قال قتادة وهذا ما لم یطعما فإذا طعما غسلا جمیعا. 
واته‌/ له‌ عه‌لی کوڕی ئه‌بووتالیبه‌وه‌-خوا لێی ڕازی بێت- که‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی له‌ باره‌ی میزی منداڵی شیره‌خۆره‌ی کوڕه‌وه؛ ئاوی پێدا ده‌پرژێنرێت و، میزی کچی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

دروست کردن و هیدایه‌تدانی دروست کراوان

ئاماده‌كردنی: باوكی ئیسلام

خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت فَاذْكُرُونِی أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِی وَلاَ تَكْفُرُونِ البقرة‌.152، شێخی رفاعی له‌ ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت: یه‌ک په‌رده‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان مرۆڤ و خوای گه‌وره‌دا، گه‌ر مرۆڤ ئه‌و په‌رده‌یه‌ لابه‌رێت ئه‌توانێت په‌یوه‌ندی بکات له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌، ئه‌و په‌رده‌یه‌ش په‌رده‌ی بێ ئاگاییه‌، که‌واته‌ گه‌ر مرۆڤ ئه‌و په‌رده‌ی بێ‌ئاگاییه‌ لابه‌رێت و یادی خوای گه‌وره‌ بکات ئه‌وا به‌پێی حوکمی ئه‌و ئایه‌ته‌ فَاذْكُرُونِی أَذْكُرْكُمْ په‌یوه‌ندی ده‌کات به‌ خوای گه‌وره‌وه‌، خوای گه‌وره‌ خۆی ده‌فه‌رمووێت یادم بکه‌نه‌وه‌ یادتان ده‌که‌مه‌وه‌. 
(ذکر) چه‌ند جۆرێکی هه‌یه‌: بیر خستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی بۆ دروستکراوه‌کانی خوای گه‌وره‌ (ذکر)ێکی به‌رزه‌، هه‌روه‌ها بیرخستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی بۆ ده‌سه‌ڵات‌و توانای په‌روه‌ردگار (ذکر)ێکی گه‌وره‌یه‌  باوه‌ڕهێنان یان قه‌ناعه‌ت کردن به‌شتێک به‌ عه‌قڵ، پاڵ به‌مرۆڤه‌وه‌ نانێت که‌ژیانی بگۆڕێت به‌هۆی ئه‌و باوه‌ڕهێنانه‌ عه‌قڵی‌یه‌وه و پێی ده‌ڵێن باوه‌ڕهێنانی (مجرد). 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

"ئیعجازى زانستی" ئه‌نفلۆنزاى باڵنده‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا ئاشكرا ده‌كات

وه‌رگێڕانی: سایه‌ فارس

به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان .. درودو سه‌لام بۆ سه‌رگیانى پێشه‌وامان و هاوه‌ڵان و شوێن كه‌وتوانى .... 

توێژه‌رێك كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ توێژینه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ڵێت: 
كاتێك ده‌نگو باسى ئه‌نفلۆنزاى باڵنده‌ سه‌رى هه‌ڵدا، ئایه‌تێكم به‌رچاوكه‌وت كه‌ ماوه‌ى دوو ساڵه‌ له‌به‌رم كردووه‌، هه‌ستم كرد په‌یوه‌ندى به‌ ئه‌نفلۆنزاى باڵنده‌وه‌ هه‌یه‌... 
په‌له‌م نه‌كرد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م باسه‌، له ‌به‌ر ئه‌وه‌ى وته‌ى قورئانى پیرۆز وه‌ك هه‌موو وته‌یه‌كى ئاسایى نییه‌، پێویسته‌ پێش هه‌موو شتێ ته‌ئكید بكه‌ینه‌وه‌ و به‌بێ بوونى زانیارى هیچ شتێك نه‌دركێنین، بۆیه‌ پرسیارم له‌ زانایه‌ك كردو ئه‌و هه‌سته‌ى هه‌م بوو پێموت: به‌سه‌رسوڕمانێكه‌وه‌ وتى: (سبحان الله) وه‌ ئامۆژگارى كردم كه‌ بڵاوى بكه‌مه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ستم پێكرد ڕاست ده‌رچوو.

          

پیچک