تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن .. به‌شی دووه‌م.. (سه‌ركه‌وتن لای خواوه‌یه‌

ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

. سه‌ركه‌وتن لای خواوه‌یه‌ عزوجل.‌ 
مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ هه‌یه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت له‌ بیر بكرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتن ته‌نها لای خوای گه‌وره‌وه‌ دێت و به‌س، فه‌رمووده‌كانی خواو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به‌ ڕوون وئاشكرایی ئه‌وه‌یان باس كردووه‌، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ به‌ به‌نده‌ هه‌ڵبژێراوو خۆشه‌ویست‌و خه‌لیله‌كه‌ی ئه‌فه‌رموێت: إِذْ تَقُولُ لِلْمُؤْمِنِینَ أَلَنْ یَكْفِیَكُمْ أَنْ یُمِدَّكُمْ رَبُّكُمْ بِثَلاثَةِ آلافٍ مِنَ الْمَلائِكَةِ مُنْزَلِینَ [آل عمران:١٢٥] {(یادیان بهێنه) كاتێك به‌ باوه‌ڕدارانی ئه‌وت: ئایا ئه‌وه‌نده‌ به‌س نییه‌ كه‌ په‌روه‌ردگارتان به‌ سێ هه‌زار فریشته‌ كۆمه‌كتان بكات‌و دایانبه‌زێنێت؟!}. هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ [آل عمران:١٨٦] {وه‌ ئه‌گه‌ر خۆاڕاگر بن‌و پارێزكار بن وله‌ خوا بترسن، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ له‌ كاره‌ په‌سه‌ندو پایه‌داره‌كانه‌}. له‌ شوێنێكی تردا ئه‌فه‌رموێت: وَإِنْ تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا لا یَضُرُّكُمْ كَیْدُهُمْ [آل عمران:١٢٠].. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن (به‌شی یه‌كه‌م)

ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

كورته‌ باسێكی ئه‌م بابه‌ته‌: 
بۆ سه‌ركه‌وتن چه‌ند هۆكارێكی حه‌قیقی هه‌ن، له‌ سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی مسوڵمانانه‌ بۆ ئایینه‌كه‌یان، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ باس له‌ چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵمانان ده‌كات بۆ ئایینه‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه‌ یارمه‌تیده‌رو پاڵپشت بۆ سه‌ركه‌وتن. 

١. داهاتوو بۆ ئه‌م ئایینه‌یه‌. 

الحمد لله الذی كتب العز والنصر والتوفیق لمن أطاعه واتقاه، وكتب الذل والخزی والعار على من خالف أمره وعصاه، وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله محمد القائل: {بعثت بالسیف بین یدی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بنچینه‌كانى گفتوگۆكردن (٢)
ئاماده‌كردنی: ئیحسان بورهانەددین

٩- گه‌ڕان به‌دواى خاڵى هاوبه‌شدا 
بانگخواز پێویسته‌ به‌ دواى خاڵى هاوبه‌شدا بگه‌ڕێت له‌ نێوان خوَى و به‌رانبه‌ره‌كه‌یدا ، به‌ڵام به‌بىَ دابه‌زین یان نه‌رمیى نواندن سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماكانى ئیسلام ، سه‌ره‌تا به‌و مه‌سه‌لانه‌ ده‌ست پىَ بكات كه‌ هه‌موان كوَكن له‌سه‌رى ، واته‌ با به‌ سه‌ره‌تایه‌كى هێمن ده‌ست پىَ بكات ، ده‌ست پێكردنیش به‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك ئاسوَى تازه‌ بوَ وتووێژ واڵا بكات كه‌ پێشتر بیرى لىَ نه‌كردبوویه‌وه‌ ، به‌م شێوه‌ش هه‌لى چاكه‌ و به‌ئه‌نجام گه‌یشتن زوَر ده‌بێت. 
ده‌گێڕنه‌وه‌ فه‌یله‌سوفى یوَنانى به‌ناوبانگ(سوقرات) ئه‌م شێوازه‌ى له‌ گفتوگوَدا ڕه‌چاو ده‌كرد و سه‌ره‌تا هه‌ندێك پرسیارى ئاڕاسته‌ى به‌رانبه‌ره‌كه‌ى ده‌كرد كه‌ جگه‌ له‌ به‌ڵىَ نه‌یده‌توانى وه‌ڵامێكى تر بداته‌وه‌ ، به‌م شێوه‌ش وڵام له‌ دواى وه‌ڵام بوَ به‌رژه‌وه‌ندى خوَى ده‌قوَسته‌وه‌ تاكو واى له‌ به‌رانبه‌ره‌كه‌ى ده‌كرد به‌ بوَچووه‌نه‌كه‌ى قایل بێت یان وا دیار بێت كه‌ قایله‌. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بنچینه‌كانى گفتوگۆكردن (١)

ئاماده‌كردنی: ئیحسان بورهانەددین

گفتوگۆ چه‌كێكى كاریگه‌ره‌ به‌ ده‌ستى مرۆڤه‌وه‌، به‌تایبه‌تى بۆ مرۆڤى موسوڵمان چونكه‌ داواى لێكراوه‌ په‌یامه‌كه‌ى به‌جوانی و به‌به‌ڵگه‌وه‌ بگه‌یه‌نێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش و ئه‌گه‌ر بانگخواز بیه‌وێت ده‌ره‌نجامى باش له‌ كاره‌كه‌یدا به‌ده‌ست بهێنێ، پێویسته‌ ڕه‌چاوى بنه‌ماكان بكات له‌م باره‌وه‌ كه‌ زانایان و پسپۆڕان جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگى كردووه‌. ڕۆڵى منیش لێره‌دا كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و بنه‌مایانه‌یه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى كورت و پوخته و بیخه‌مه‌ به‌رده‌ستى خوێنه‌رى موسوڵمانى كورد. له‌ ده‌ستپێكى ئه‌م باسه‌شدا باشتره‌ جیاوازى بكه‌ین له‌نێوان گفتوگۆ (كه‌ بریتییه‌ له‌ قسه‌كردن و تاوتوێكردنى بابه‌تێك له‌نێوان دوو كه‌سدا به‌نۆره‌ به ‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌ ئه‌نجام) و مشتومڕ و ده‌مه‌قاڵه‌ و دژایه‌تیی یه‌كتركردن كه‌ زۆرجار كارێكى بێئاكامه‌ و ده‌ره‌نجامى باشى لێناكه‌وێته‌وه‌. قورئانیش گفتوگۆ (حوار)ى زۆر تێدایه‌... به ‌وته‌ى هه‌ندێ له‌ زانایان له‌ زیاتر له‌ ٥٠٠ جێگه‌دا هاتووه‌، بۆ نموونه‌: (البقرة‌: ٣٠-٣٢و ٢٦٠)، (الاعراف: ١٤٣)، (المائدة: ‌١١٦)، (الصافات: ١٠٢) و (القصص: ٧٦)... به ‌هه‌مان شێوه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

په‌یامێك بۆ مامۆستا....

ئاماده‌كردنی: سایه‌ فارس

په‌یامێك بۆ مامۆستا.... 
به‌ناوی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست 
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست, درودو سه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (محمد) درودی خوای له‌سه‌ر بێت وه‌ هاوه‌ڵه‌ به‌رِێزه‌كانی تا رۆژی دوایی .... 
خوشكی به‌ڕێز ..... مامۆستای ئازیز 
ئایا فه‌رمووده‌ى پیرۆزى پێغه‌مبه‌رت بیستووه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت : ( من سن فی الإسلام سنة حسنة فلة أجرها وأجر من عمل بها ومن سن فی الإسلام سنة سیئة فعلیة وزرها ووزر من عمل بها) 


له‌به‌رده‌م ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ و به‌ ئاگاوه‌ بیرى لێبكه‌ره‌وه‌. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

نزاكانی حه‌زره‌تی سوله‌یمان

ئاماده‌كردنی: چاودێر

خاڵی بیست و نۆیه‌م: پاکی و جوانی له‌ دیمه‌ن دا


ناڕاسته‌ بۆچونی هه‌ندێ پێیان وابێ ده‌بێ بانگخواز به‌رگی کۆن یان هه‌ژارانه‌ی له‌به‌ر دابێ، چون بێ گومان خواوه‌ندی تاک ڕوخسه‌تی به‌مرۆڤ داوه‌ بۆ پۆشینی هه‌ر شتێکی خاوێن و پاک له‌ پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله علیه وسلم) بیستراوه‌ فه‌رمویه‌تی: تجملوا کانکم شامة فی عیون الناس ان الله جمیل یحب الجمال اخرجه‌ ابو داود4089 ، به‌ڵکو هه‌ندێ بارودۆخ هه‌روا ده‌خوازێ هه‌ر بانگخوازێ گرنگه‌ خاوه‌ن که‌ره‌سته‌ی پاک و چاک بێ. 
به‌رگ وپۆشاک تازه‌ و جوان بێ کۆڕو ووتاری گشت گیر و جێی هه‌موان، بێ بێ گومان ئه‌وه‌ش دژ نیه‌ له‌گه‌ڵ دینی خوداو سوننه‌تی پاکی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) کاتێ بۆ نوێژه‌ بارانه‌ ده‌ڕۆشته‌ ده‌ر به‌رگێکی وای ده‌کرده‌ به‌ر که‌ نیشانه‌ی مل که‌چی و گوێ ڕایه‌ڵ بوون و ترس و هه‌ژاری تێدا بوو 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

شێوازی بانگه‌واز(به‌شی چوارده‌یه‌م)

ئاماده‌كردنی: چاودێر

خاڵی بیست وحه‌وته‌م: 

زیاتر به‌ندایه‌تی کردن.. 
هه‌روه‌ها گرنگه‌ بانگخواز به‌ندایه‌تی و راز و نیاز له‌گه‌ڵ خوادا له‌ که‌سی تر زیاتر هه‌بێ تالای خوداش نزیک تر و چاکتر ده‌بێ، به‌ڵکو هه‌ندێ تایبه‌ت مه‌ندی له‌پاڕانه‌وه‌و نزادا و له‌گه‌ڵ خوادا سبه‌ینان و شێوان هه‌بێ تا خواوه‌ندی کردگاریش ئیش و کاری ئاسان بکات، بانگخواز و دڵسۆزان قه‌ت له‌ بیر نه‌کات ڕۆژانه‌ و دوور له‌چاوی خه‌ڵک به‌ ووشه‌ی پیرۆز و به‌که‌ڵک له‌ خودا بپاڕێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ خۆی بپرسێته‌وه‌ له‌موتاڵاو کار و باری وورد بێته‌وه‌و قورئان زۆر بخوێنێته‌وه‌، چوون زۆر تێکه‌ڵ بوون به‌خه‌ڵکی مێشک و دڵی مرۆڤ ده‌مرێ ودڵ ته‌نگ ده‌بێ و خه‌م دای ده‌گرێ، بۆیه‌ گه‌ر کاتێ که‌میش بێ رۆژی هه‌ینی یان له‌ کۆتایی شه‌ویش بێ یان هه‌ر ساتێ چ رۆژ چ شه‌و به‌ ته‌نیایی و دوور له‌ دیار چاوی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

شێوازی بانگه‌واز (به‌شی سێزده‌یه‌م)

ئاماده‌كردنی: چاودێر

خاڵی بیست و پێنجه‌م: ڕێزگرتن له‌ پله‌ی گشتلا 
گرنگه‌ که‌وا هه‌ر که‌سێ که‌ هه‌ڵده‌ستێ به‌ئه‌رک وکاری بانگخوازی جیاوازی نه‌کات له‌گه‌ڵ هیچ توێژێکی کۆمه‌ڵگه‌داو هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که‌ بۆی ده‌کرێ رێز له‌ هه‌مو لایه‌ ک بگرێ ئه‌وی شانی چۆن هه‌ڵده‌گرێ نه‌ک هه‌مو به‌ یه‌ک ئه‌ندازه‌ چونکه‌ پله‌ی هه‌ر مرۆڤێ تا که‌سێ تر جیاوازه‌. 

په‌روه‌ردگاری مه‌زنیش وا ده‌فه‌رموێت: قد علم كل أناس مشربهم (البقرة60 ) بۆ نموونه‌ پله‌ی زانا گه‌وره‌ترن هه‌ندێکیش له‌هه‌ندێکی تر بۆ ڕێز گرتن شایان ترن، ئه‌مه‌ش ناچێته‌ چوار چێوه‌ی ده‌مارگیری وجیاوازی و چینایه‌تی به‌ڵکوو ئه‌ده‌ب و ڕێزێکه‌ که‌وا ئیسلام هێناویه‌تی. 
ئه‌م ڕێز گرتنه‌ش له‌ خه‌ڵکی هه‌م کارزانی و ژیربێژییه‌و بانگخوازی پێ ڕازاوه‌یه‌ و هه‌میش دابی پێغه‌مبه‌ره ‌(صلی الله علئه وسلم) وه‌ک له‌ موسلم دا هاتووه‌و فه‌رموده‌ی ڕاستی له‌ سه‌ره‌.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

شێوازی بانگه‌واز (به‌شی دوازده‌یه‌م)

ئاماده‌كردنی: چاودێر

خاڵی بیست وسێیه‌م: له‌ کۆمه‌ڵگه‌ دانه‌ بڕان 
ده‌بێ بانگخواز هاوبه‌شی ناخۆشی و خۆشی خه‌ڵک بێ بۆ گشت لا به‌ سود و که‌ڵک بێ نه‌خۆشیان به‌سه‌ر کاته‌وه‌ هه‌رکه‌سێک و له‌هه‌رلابێ، تێکه‌ڵ نه‌بون به‌ کۆمه‌ڵگه‌ نادروسته‌و به‌ دابڕانی له‌ خه‌ڵکی که‌ڵکی نابێ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی تێگه‌ییشتن تۆش له‌ خه‌م وخۆشی وکێشه‌ی گشت لا به‌شدار ده‌بی و دێیته‌ پێشێ خۆشیان ده‌وێیت بانگخوازیش تا خۆش نه‌ویسترێ هیچ شتێکی لێ نابیسترێ وه‌ یان بابه‌تی ژن خوازی که‌ هیچ پاساوو نیازێ وا ناخوازێ له‌ بانگخوازێ بێ نیاز بێ چونکه‌ ئه‌و گرنگه‌ دیار بێ و له‌ پیروزبایی کردن و شادییانداو له‌کاروباردا به‌شداربێ به‌ڵکو پێی خۆشحاڵ تر ده‌بن سوودمه‌ند ده‌بن له‌و دانیشتن وکۆڕه‌دا سه‌رقاڵی په‌ند و وتاربێ له‌ پڕۆسه‌ی ژن هێنان و به‌ شودان دا بۆ چینی لاو دڵسۆزانه‌ یاریده‌رو ده‌ست به‌ کار بێ به‌ مۆژیاری و وته‌ی شیرین دڵخۆشکه‌ر وخه‌م ڕه‌وێنی تازیه‌بارو ده‌رده‌دار بێ هه‌رده‌م بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفتی خه‌ڵکی به‌خه‌م 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

شێوازی بانگه‌واز (به‌شی یازده‌یه‌م)

ئاماده‌كردنی: چاودێر

خاڵی بیست ویه‌که‌مخۆگرێدان به‌خه‌ڵکه‌وه‌ 
بانگخواز ده‌بێ گشت جۆره‌ سودێکی هه‌بێ وله‌گه‌ڵ خۆشی و ناخۆشی خه‌ڵکی به‌شدار بێ نابێ به‌س بۆ ووتار دیار بێ، وه‌ک پێغه‌مبه‌ری پێشه‌واچۆن ده‌یگرت ده‌ستی بێنه‌وا سه‌ردانی گشت که‌سی ده‌کرددیاری بۆ گشت که‌سێ ده‌برد ئه‌و ده‌ستی گشت لای ده‌گرت و زۆر به‌نه‌رمی ده‌یدواندن زۆرجار خۆی هه‌ڵده‌ستایه‌وه‌و له‌جێی خۆی دائه‌نیشاندن، بانگخوازیش هه‌ر ده‌بێ وابێ هه‌رده‌م له‌ چاکه‌کاریدا پێشه‌وابێ ئه‌و بانگخوازه‌ی هه‌ر ئه‌ندازه‌ی که‌ بتوانێ ده‌ستی جوانێ بۆ هاوکاری و چاکه‌ کاری بگرێ وه‌ک شوو کردن و ژن هێنان یان واز هێنان له‌خراپه‌ 
باشتر په‌ندی بۆ داده‌درێ و ئه‌ویش چاکتر گوێی بۆ ده‌گرێ. 


خاڵی بیست و دووه‌م: ڕق لێ بوون و خۆشه‌ویستی به‌ ئه‌ندازه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

شێوازی بانگه‌واز (به‌شی ده‌یه‌م)

ئاماده‌كردنی: چاودێر

به‌شی ده‌یه‌م: 

خاڵی نۆزده‌یه‌م: هه‌ڵه‌ی خۆنه‌خستنه ‌ئه‌ستۆی که‌سانی که‌. 

ئه‌و شته‌ی که‌ زۆر گرنگه ‌بانگخوازی لێ به ‌په‌رێز بێ هه‌وڵ دانه ‌بۆ ڕووخاندنی پله‌ی خه‌ڵکی به‌گرتنی ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ رو بێ جێ هه‌تاکو خۆی پێی به‌ڕێزبێ. جێگه‌ی داخه ‌که‌سانێ هه‌ن که ‌ڕیاباز و خۆ ویستن، گه‌ر ‌به‌چاکه ‌باسی بانگخوازێ ببیستن نوسه‌رێ یاخود زانایه ‌به‌س خۆیان به‌دڵیان نه‌بێ له‌باتی شوکری خوا بکه‌ن چاویان به‌رایی هه‌ڵنایه ‌و چی له‌زاریان بێته ‌خوارێ یان به‌قه‌ڵه‌م ده‌یڵێن ده‌ینووسن به‌جارێ و ده‌ڵێن فڵان که‌س واو وایه‌، " ابن تیمیة (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: که‌سانێ هه‌ن وه‌کو مێشن به‌س له‌سه‌ر برین ده‌نیشن، "که‌سانی وا که‌س نابوێرن به‌س خراپه ‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

شێوازی بانگه‌واز (به‌شی نۆیه‌م)

ئاماده‌كردنی:چاودێر

خاڵی حه‌ڤده‌یه‌م: شاره‌زایی له ‌بابه‌ت و کێشه ‌و بیری باوی سه‌رده‌م. 

پێویسته ‌بانگخواز بزانێ چی ڕووده‌دات له ‌ده‌وروبه‌ری و جیهانێ هه‌روه‌ها پێویسته ‌هه‌رده‌م بۆ ناسینی هه‌ربیرۆکه‌یه‌کی سه‌رده‌م په‌رتوک و نووسراوی زۆری جۆر به ‌جۆریش زۆر بخوێنێ تازانیاری له ‌باره‌ی گشت بیرێکه‌وه ‌به‌ده‌ست بێنێ و بشزانێ کێ چی پێویسته ‌و چۆنیش ئه‌و خه‌ڵکه ‌ئه‌دوێنێ. هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێ هه‌ن ده‌ڵێن که ‌خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکی ئه‌و بیرۆکانه ‌ناڕه‌وایه ‌به‌ڵێ گرنگه ‌که ‌بانگخواز وورده‌کار بێ و له ‌کاریگه‌ری و خراپه‌ی هه‌ربابه‌تێکی نابه‌جێ زۆر به ‌سه‌رنج و ووشیاربێ" (قال عمر رض انماتنتقض عری الاسلام عروة عروة من اناس ولدوا فی الاسلام ماعرفوا الجاهلیة)" که‌وایه ‌تا له ‌نه‌فامی بێ ئاگابی له ‌ئیسلام شاره‌ز انابی هه‌ر بۆیه‌ ئه‌رکی بانگخوازه ‌به‌و ئه‌ندازه ‌که ‌بۆی ده‌لوێ خۆ ووشیارکات کێش چی جێ دودڵی بینی زوو زانای لێ ئاگادارکات تابێته ‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

شێوازی بانگه‌واز (به‌شی هه‌شته‌م)

ئاماده‌كردنی: چاودێر

خاڵی چوارده‌یه‌م: له‌سه‌ر خۆ بوون و ڕوخۆشی کاتی دووان. 

پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌ وسلم).ی پێشه‌وامان زار شیرین و ڕوو گه‌شاوه‌و خۆبه‌ که‌م زان. داوه‌تی کرد خۆشه‌ویستی خۆی ده‌رده‌بڕی بۆ پیر و جوان. له‌گه‌ڵ پیره‌ژن ومنداڵ ڕاده‌وه‌ستاو سه‌ری له‌ نه‌خۆشان ده‌داو ده‌ستی هه‌ژارانی ده‌گرت. له‌ به‌ر خراپه‌ی ده‌شته‌کیان سه‌بری ده‌کرد. خۆشی له‌ میوانان ده‌هات. پاشتر ده‌ستی لێ به‌رده‌دا ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌س ده‌کرد. پشتی له‌ که‌س نه‌ده‌‌کردو هه‌رده‌م ده‌م به‌زه‌رده‌خه‌نه‌ و بێ ئازار بو له‌ گه‌ڵ هه‌مووان. جاگه‌ر بێتو مرۆڤ وابێ چۆن لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویست تر له‌که‌سێ زێڕ ببه‌خشێ نابێ؟ کاتێ خودا موساو هارونی هه‌ناردن (سه‌لامی خوایان لێ بێت) بۆ لای فرعه‌ون پێی سپاردن به‌نه‌رمی له‌گه‌ڵی بدوێن که‌ له‌ سنوریش ده‌رچووبوو. .فَقُولا لَهُ قَوْلاً لَیِّناً لَعَلَّهُ یَتَذَكَّرُ أَوْ یَخْشَى ئه‌وه‌ش په‌نده‌ تابانگخوازانیش ئاوابن.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

شێوازی بانگه‌واز (به‌شی حه‌وته‌م)

ئاماده‌كردنی: چاودێر

خاڵی دوازده‌یه‌م: دووربوون له‌تانه‌و ته‌شه‌رو ناوزڕاندن... ئه‌رکێکی تری بانگخوازه‌ خۆدووربگرێ له‌تانه‌دان. یان به‌ناجۆر باسکردنی هه‌ر ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌یه‌ک که ‌له ‌هه‌ندێ بیروڕادا له‌یه‌ک دوورن یاخود جودان. به‌س گرنگه‌ ژیرانه‌و جوان ڕێبازی ڕاست ڕوون کاته‌وه‌و ڕێگای هه‌ڵه‌ش ئاشکراکات تابزانرێ کام ڕێ هه‌ڵه‌و کێش ڕاست ده‌کات. به‌ڵام گه‌ربێ و له‌و ڕستانه‌ی زامدارکه‌ری هه‌ستی خه‌ڵکین خۆنه‌بوێرێ ئه‌وسا گوێگرگوێ نادێرێ و بێزار ده‌بێ وخۆ له‌م داوه‌ته ‌ده‌بوێرێ. که ‌ئه‌مه‌ش نه‌ک ڕه‌وانییه ‌به‌ڵکوو به ‌هه‌ڵه‌ ده‌ژمێررێ. له ‌فه‌رموده‌ی دروست هه‌یه ‌له ‌باسی ڕێزو ئه‌ده‌بدا که‌ (ان من افری الفری ان یهجو الشاعرالقبیلة بأسرها) اخرجه ‌البخاری. هه‌رکه‌س بڵێ که ‌ئه‌و هۆزه‌یان فڵان گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ هه‌مو لارن نه‌یپێکاوه‌. چونکه‌ بڕیاردانی گشتی که‌چ ده‌رده‌چێ و ده‌کرێ هه‌ڵه‌ی بێ به‌ دواوه‌. بانگخواز ده‌بێ له‌ دڵه‌وه‌و به ‌ئارامی ڕسته‌ی ووتاردابڕێژێ تاله‌دڵداجێگیربن وگوێ گریشی لێ نه‌هه‌ژێ وکه‌سی له ‌ده‌ور دوور نه‌که‌وێ. خووی مرۆڤیش وایه ‌ده‌کرێ توڕه‌ببێ و هه‌مو که‌سیش 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

شێوازی بانگه‌واز (به‌شی شه‌شه‌م)

ئاماده‌كردنی: چاودێر

خاڵی ده‌یه‌م: دیاری نه‌کردنی سزا زیاد له‌وه‌نده‌ی له‌ قورئانه‌ 
ڕاستی هه‌ندێ زانامان هه‌ن که ‌وتارخوێن و په‌ندبێژن له ‌به‌ر تاوان زیاد له‌و ئاسته‌ی که ‌پێویسته ‌قه‌ڵس ئه‌بن و زووش ئه‌ هه‌ژێن تا ئه‌ وجێیه‌ی سزایه‌که‌ خوا دایناوه‌ بۆ تاوانکار زیاتر بێژن, بۆ نموونه: ‌گه‌ر بیه‌وێ ڕێ له‌ جگه‌ره‌کێشێ بگرێ تا له‌و پیشه ‌واز بهێنێ به‌ جه‌هه‌ننه‌م ده‌یترسێنێ و ده‌ڵێ سزای دوکه‌ڵخۆران جه‌هه‌ننه‌مه ‌که ‌به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌و ئه‌سته‌مه‌. چونکه‌ له‌ ڕاستیدا خودا له ‌بنه‌وان سزاو تۆڵه‌ی دیاری کردون بۆ هه‌ندێک له‌و تاوانانه ‌چه‌ندێکیش هه‌ن که ‌گچکه‌ن وگه‌وره‌شمان هه‌ن وه‌ک هاوه‌ڵدانان بۆخودا گه‌وره ترو یه‌که‌میانه‌. پێویستیشه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ بانگخوازن فه‌رموده‌ زۆرباش بناسن که‌ کام جوان و کام دروست و کوم لاوازن, چون پله‌یان وه‌ک یه‌ک نییه‌و هه‌ندێکیش هه‌ن هه‌ڵبه‌ستراوو جیاوازن وه‌ک ئه‌و وته‌یه‌ی که ‌ده‌ڵێ: (صلاة بسواك افضل من سبعین صلاة بلا سواك) که‌ لاوازه‌و ئه‌وه‌ش هه‌ڵبه‌ستراوه ‌ده‌ڵێ: (من قال لااله الا الله‌محمدرسول الله‌ بنی الله‌له‌ 

          

پیچک