تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

١١. كورته‌ی ئه‌و سوودانه‌ی له‌م بابه‌ته‌ وه‌رده‌گیرێن


ئاماده‌كردنی: باوكی موحوممه‌د

- بانگه‌واز بۆ لای خوا پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ هه‌موو توانا و كاتی خۆی بۆ بخاته‌ گه‌ڕ و‌ به‌ ئامۆژگاری، كردار، مامه‌ڵه ‌و له‌گه‌ڵ بووندا به‌رده‌وام بێت. 
- بانگه‌واز ئایینه؛ خوازیاری ئایینیش نییه‌ت و شوێنكه‌وتن و وه‌ستانه‌ له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان. 
- نه‌رمونیانی له‌ هه‌موو كاتێكدا له‌ حیكمه‌ت و دانایی نییه‌ له‌ بانگه‌وازدا هه‌روه‌ك ڕه‌قی و توندوتیژیش به‌و شێوه‌یه‌. به‌ڵكوو كات و كه‌س و هه‌ڵوێسته‌كه‌ شێوازی گونجاو دیاری ده‌كات. 
- كار و فه‌رمانی بانگه‌واز له‌ فیقهـ ‌و وردبوونه‌وه‌ی ئه‌حكامی هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ ته‌وحید و یه‌كخواپه‌رستیی خوای گه‌وره‌یه‌. 
- حیكمه‌ت و دانایی دائه‌بڕێت به‌سه‌ر: قورئان، سوننه‌ت، ئایین، هه‌ق و ڕاستی. هه‌روه‌ها‌ به‌سه‌ر هه‌موو ڕایه‌كی پێكراو و دروست و به‌جێدا. 
- حاڵی خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ بانگه‌وازدا سێ به‌شن: به‌پیر بانگه‌وازه‌وه‌ دێت و پێی خۆشه‌ و وه‌ری ده‌گرێت، 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

١٠. بانگكردنی كه‌سێك دژ و پێچه‌وانه‌یه‌ به‌ هه‌ق

ئاماده‌كردنی: باوكی موحوممه‌د

چینی سێیه‌م: ئائه‌مه‌یه‌ گرفت و كێشه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵیاندا هه‌رچه‌ند به‌ ڕای من گرفتی لاوان له‌گه‌ڵ چینی یه‌كه‌م گرنگتره‌ لای من ئه‌مڕۆ، گرفتمان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا گرنگتر و مه‌ترسیدارتره له‌ گرفتی ئه‌وانه‌ی پشتیان له‌ هه‌ق كردووه ‌و دژایه‌تی ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئه‌وانه‌مان (واته‌ چینی یه‌كه‌م) به‌ حیكمه‌ت و دانایی په‌روه‌رده‌ كرد، له‌گه‌ڵیاندا ژیاین و گرفت و كێشه‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر كردن، هه‌مان خه‌م وپه‌ژاره‌ی ئه‌وان خه‌م و په‌ژاره‌ی ئێمه‌ش بوو، به‌ ده‌لیل و به‌ڵگه‌وه‌ به‌ره‌و ڕوویان بوینه‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌ ته‌واوی كاره‌كه‌ ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك وامان لێ هاتبێ كه‌ خۆمان یه‌كلایی كردبێته‌وه‌ بۆ بانگكردن و هێنانی خراپه‌كاران و تاوانباران بۆ ته‌وبه‌كردن و ڕێگه‌ی ڕاست، كه‌سانێكی زۆرمان بۆ بانگه‌واز به‌ ده‌ست هێنابێ، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ڵنه‌ساوین به‌ ئه‌رك و فه‌رمانی سه‌رشانمان به‌رابمه‌ر به‌وانه‌ی كه‌ بۆخۆیان دێن و دڵیان بۆ ئیسلام ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیان ڕوون بكه‌ینه‌وه‌: به‌ چی ده‌ست پێ بكه‌ن؟ وه‌ چۆن فێر ببن؟ وه‌ چۆن ببنه‌ بانگخوازو خه‌ڵكی بانگ بكه‌ن؟ ئیتر جاری وایه‌ ئه‌مانه‌ واز لێ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

٩. بانگكردنی كه‌سێك شاره‌زایه‌ به‌ هه‌ق به‌ڵام بێئاگایه لێی‌


ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

چینی دووه‌م له‌ خه‌ڵكی: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ق و ڕاستییه‌كان ده‌زانێت و ڕێگر نییه‌ بۆی، به‌ڵام بێئاگایه‌ لێی. ئه‌مه‌ش به‌ حیكمه‌ت و دانایییه‌وه‌ بانگی ئه‌كه‌ین بۆ لای خوا. 

دێیته‌ لای و پێی ده‌ڵێیت: برای شیرینم، ئه‌مه‌ حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه ‌و خۆشت ده‌زانی كه‌ حه‌رامه‌؛ گومانم وا نییه‌ كه‌ كه‌سێكی وه‌ك تۆ ئه‌م كاره‌ بكات و شتی وای لێ بوه‌شێته‌وه‌، تۆ ئاوایت و ئاوایت، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ[النحل: ١٢٥]. 
ده‌ی با ئامۆژگارییه‌كانمان به‌ شێوه‌یه‌كی جوان و به‌جێ بكه‌ین. به‌ شێوازێ ئه‌و قسه‌ و وتانه‌ی ده‌یانڵێین، پاڵفته‌یان بكه‌ین و تێیان بڕوانین پێش وتنیان و شیرینترین و جوانترین وته ‌و شێواز هه‌ڵبژێرێن بۆ ده‌ربڕینیان.  به‌ شێوه‌یه‌ك دڵی ڕاكێشین و غیره‌تی ئیمان له‌ دڵیدا بورووژێنین؛ وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی بڵێیت:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

٨. بانگكردنی كه‌سێك ڕاستی خۆش ئه‌وێت و مه‌به‌ستێتی


ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

حیكمه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌رم و نیان و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌یی بیت له‌گه‌ڵیاندا؛ زۆر به‌جوانی و له‌سه‌رخۆیی هه‌ق و ڕاستییه‌كانیان بۆ ڕوون بكه‌یته‌وه؛ كه‌مكه‌م و هێواش و له‌سه‌رخۆ تێیان بگه‌یه‌نیت. 

هه‌روه‌ها له‌ حیكمه‌ت و دانایییه‌ -له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سه‌دا وا به‌ره‌و ئیسلام هاتووه‌- كه‌ تۆ جارجار ڕه‌قی بنوێنیت له‌گه‌ڵیدا با خۆشه‌ویست و دڵسۆز و سووریش بێت له‌سه‌ر بانگه‌واز و به‌پیره‌وه‌هاتنی‌، ئه‌ویش له‌ قۆناغی په‌روه‌رده‌یی و تاكوو به‌ته‌واوی ڕای بێنیت و په‌روه‌رده‌ی بكه‌یت. 

سه‌یری پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ كه‌سه‌ی له‌ جه‌نگی ته‌بوك دواكه‌وتن، چی به‌ كه‌عبی كوڕی مالیك وت؟

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

٧. لایه‌نێكی دیكه‌ له‌ لایه‌نه‌كانی حیكمه‌ت و دانایی له‌ بانگه‌وازدا


ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

لایه‌نێكی دیكه‌ له‌ حیكمه‌ت كه‌ زۆرجاران بانگخوازان له‌م لایه‌نانه‌ بێ ئاگان و له‌ بیریان ده‌چێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ حیكمه‌ت و داناییه‌: كاتێك تۆ ئه‌م‌ كه‌سه‌ بانگ ده‌كه‌یت، كاتێك په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ تۆ پێویستت به‌ دوو جۆر له‌ ماڵه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵیدا: به‌ نه‌رم و نیانی و لێبورده‌یی، وه‌ ڕه‌قی و توندوتیژی، زۆرێك له‌ بانگخوازان ئه‌م لایه‌نه‌ نازانن و بێ ئاگان لێی، به‌ڵكوو وا گومان ده‌به‌ن كه‌ حیكمه‌ت و دانایی ته‌نها بریتییه‌ له نه‌رم و نیانی، وا ده‌زانن كه‌‌ حیكمه‌ت ته‌نها مانای دڵنه‌وایی و نه‌رم و نیانی و له‌ سه‌رخۆیی ده‌گه‌یه‌نێ، جا ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رچاوو گه‌وره‌یه‌، به‌ڵكوو حیكمه‌ت مانای وایه‌ كه‌ نه‌رم و نیانی و له‌ شوێنی خۆی دابنێی و توندو تیژیش هه‌روه‌ها له‌ شوێنی خۆی، هیچ كامیان فه‌رامۆش نه‌كه‌یت و له‌ بیری نه‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر له‌ كاتی ئامۆژگاری و سه‌ركۆنه‌كردنی مناڵه‌كه‌تدا به‌ هێمنی و له‌سه‌رخۆیی چاكه‌ له‌گه‌ڵیدا جوڵایته‌وه‌ ئه‌وه‌ حیكمه‌ت و داناییه‌. جا ئه‌گه‌ر ئه‌م منداڵه‌ گه‌وره‌ بوو، پاشان چه‌ند جارێك هه‌ر فێرت كردو فێرت كرده‌وه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

٦. حاڵه‌ته‌كانی بانگه‌واز له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا


ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

به‌ڵام له‌ په‌یڕه‌وی بانگه‌وازدا ئه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ ئایه‌ته‌كه‌ جۆره‌كانی خه‌ڵكی ڕوون كردۆته‌وه‌. یان حاڵه‌ته‌كانی بانگه‌واز به‌پێی حاڵ و ئه‌حواڵی خه‌ڵكی. 
ه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بانگخوازان له‌گه‌ڵیان دێنه‌ گفتوگۆو بانگیان ده‌كه‌ن بۆ ئیسلام له‌ سه‌ر سێ به‌شن: 

كه‌سێكه‌ بانگه‌وازی خۆش ده‌وێت و ڕازییه‌ پێی. 
چینی یه‌كه‌م: بانگه‌وازی خۆش ده‌وێت و هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵتاو پێی ڕازییه‌، ئه‌یه‌وێ بگاته‌ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ سبحانه‌ وتعالی، ده‌یه‌وێ له‌ سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست به‌رده‌وام بێ و له‌گه‌ڵتا هه‌نگاو بنێ و بگاته‌ مه‌به‌ست، ئه‌مه‌ چینه‌ هه‌ر ده‌بێ به‌ به‌رده‌وام بانگیان بكه‌یت بۆ لای خوا، نه‌ڵێیت: ئیتر ته‌واو، فێری فاتحه‌و چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رمووده‌یه‌كم كردو ئیتر وازی لێ بێنی، به‌ڵكوو ده‌بێ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا بیت و وازی لێ نه‌هێنی.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

٥. شێوازو ڕێوشوێنێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ بانگه‌وازیدا بۆ لای خوا

ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

سه‌یری ئه‌م ته‌واوكاری و ڕێكو پێكیه‌ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر زه‌ین و بیروهۆش و كاره‌كانمان له‌ ئاستی تێگه‌یشتن و جێبه‌جێكردنی ئه‌م شێوازه‌ جوانه‌دا بێ، ئه‌وكاته‌ ده‌بێ حاڵی بانگه‌واز بۆ لای خوا چۆن بێت و به‌ چ ئاڕاسته‌یه‌كی دروستا هه‌نگاو بنێ؟ 

پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زاناو موفتیه‌ك نه‌بوو، فه‌توا بۆ خه‌ڵكی بدات له‌ كاروباری بانگه‌وازداو، پاشان بڕواته‌ ماڵه‌وه‌ لێی پاڵ داته‌وه‌، خه‌ڵكیش چۆنیان حه‌ز لێ بوو به‌و شێوه‌ له‌ فه‌تواكه‌ تێ بگه‌ن و ئاوه‌ها جێ به‌جێی بكه‌ن، ئه‌مه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ڕێو شوێن و شێوازی پێغه‌مبه‌ر (صلىالله علیه وسلم) نه‌بووه‌، وه‌ هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی نه‌بوو، ڕێ و شوێن و نه‌خشه‌ بكێشێ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌كان بكات، یان سه‌ركرده‌یه‌كی جه‌نگ نه‌بووه‌ نه‌خشه‌ی جه‌نگ و چۆنیه‌تی جه‌نگ دابنێ، پاشان فه‌رمان بدات به‌ سوپاكه‌ جێ به‌جێی بكه‌ن وكاره‌كه‌ ته‌واو ببێ. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

٤. پێناسه‌ی به‌سیره‌ت و حیكمه‌ت

ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

بیر له‌م دوو وشه‌یه‌ بكه‌ینه‌وه‌: دوو وشه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ دوایاندا گه‌ڕاین له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا، نابینین هیچ وشه‌یه‌كی دیكه‌ وردترو ڕۆشنتر بێ له‌و مانایه‌ی كه‌ ده‌یگه‌یه‌نێن (له‌ سه‌ر به‌سیره‌ت) و (حیكمه‌ت و دانایی) جا ئه‌مه‌ دوو وشه‌یه‌ چی ئه‌گه‌یه‌نن و چ مانایه‌كی به‌رزیان له‌ دووتوێی خۆیاندا حه‌شار داوه‌؟ 

به‌سیره‌ت: مانای علیم و زانسته‌، جا ئایا ده‌گونجێ كه‌سێكی نه‌فام و نه‌زان به‌ خاوه‌ن به‌سیره‌ت وه‌سف بكرێ؟! یان هه‌ر كه‌سێكی هیوابڕاوی داماو وه‌سف بكرێ به‌وه‌ی كه‌ خاوه‌ن به‌سیره‌ته‌؟! یان كه‌سێكی هه‌ڵه‌شه‌ وه‌سف بكرێ به‌وه‌ی خاوه‌نی به‌سیره‌ته‌؟! 

وه‌ به‌سیره‌ت هه‌روه‌ها مانای جێگیری و به‌رده‌وامی ده‌گه‌یه‌نێ، وه‌ به‌سیره‌ت به‌ مانای حیكمه‌ت و دانایشی هاتووه‌،

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

٣. چه‌ند خاڵێك له‌ ڕێگه‌ی بانگه‌وازدا


ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

لێره‌دا چه‌ند خاڵێكی گرنگ هه‌ن پێویسته‌ بانگخوازان بیكه‌نه‌ چرایه‌ك له‌ ڕێگه‌ی بانگه‌وازیاندا بۆ لای خوا سبحانه‌وتعالی: 

دڵسۆزی 
له‌ سه‌رمان پێویسته‌ هه‌میشه‌و به‌ به‌رده‌وامی به‌ خۆماندا بچینه‌وه‌ له‌ مه‌سه‌لی ئیخلاس و دڵسۆزیدا، له‌م كاره‌ زۆر گه‌وره‌یه‌دا، چونكه‌ به‌ڕاستی خاڵی یه‌كه‌مه‌ له‌ ڕێگه‌ی بانگه‌وازدا، كه‌ نابێت و ناشێ و دروست نییه‌ بیپه‌ڕێنین و به‌سه‌ریدا ڕه‌ت ببین بۆ دوای ئه‌و تاكو به‌ باشی له‌ خۆماندا جێ به‌جێی نه‌كه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بانگه‌وازه‌كه‌مان پاك و بێگه‌ردو ساف و بێ له‌كه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ بێت سبحانه‌وتعالی، به‌شی هیچ ویست و مه‌رام و مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی پێوه‌ نه‌بێ، جا كاتێك بانگه‌وازمان ته‌نها بۆ لای خوا بوو، ئه‌وه‌ دڵه‌كان پێك دێن و ئولفه‌ت و خۆشه‌ویستی له‌ ناویاندا چه‌كه‌ره‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

٢. ڕێگا‌و مه‌به‌ستی بانگه‌واز


ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

ئه‌و مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌وه‌ی كه‌ خوا فه‌رمانی داوه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و پێویسته‌ له‌ سه‌ر ئێمه‌ش شوێنی بكه‌وین و بیكه‌ینه به‌رنامه‌ی بانگه‌وازمان، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوا له‌ سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌فه‌رموێت: قُلْ هَذِهِ سَبِیلِی أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِیرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِی وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِینَ [یوسف:١٠٨]. 

هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمووده‌ی خوای متعال ڕوو به‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت: ادْعُ إِلَى سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِی هِیَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِیلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِینَ [النحل:١٢٥] وه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی خوا: وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلاً مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحاً وَقَالَ إِنَّنِی مِنَ الْمُسْلِمِینَ فصلت:٣٣]. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

١. پێگه‌و مه‌كانه‌تی بانگه‌واز


ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

بسم الله‌ الرحمن الرحیم 
الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِی خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَجَعَلَ الظُّلُمَاتِ وَالنُّورَ ثُمَّ الَّذِینَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ یَعْدِلُونَ [الأنعام:١] دروودو سه‌ڵاوات له‌ سه‌ر به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری ئه‌مینی خۆی (صلی الله علیه وسلم)، كه‌ به‌ باشترین و چاكترین شێوه‌ بانگه‌وازی كرد بۆ لای خوای خۆی و له‌ پێناوی خوادا به‌ چاكترین جیهاد تێكۆشاو جیهادی كرد، وه‌ نموونه‌و پێشه‌نگ و پێشه‌وایه‌ك بوو بۆ هه‌ر كه‌سێك –خوا ویستی لێ بێ- كه‌ ببێته‌ بانگخوازو ڕێ و شوێنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ بگرێت تا ڕۆژی دوایی. 

سوپاسی خوا ده‌كه‌ین كه‌ یارمه‌تی داوین تاكو ببینه‌ بانگخوازی ڕێگه‌كه‌ی، ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌ر په‌یڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ن له‌ بانگه‌وازیدا، داوای لێ ده‌كه‌ین جێگیرمان بكات و دڵسۆزی وبه‌رده‌وامی و عه‌زیمه‌تمان پێ ببه‌خشێت.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

پێشه‌كی-چۆن بانگه‌واز بكه‌ین بۆ لای خوا

ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

مرۆڤ به‌ سروشتی خۆی بانگهێشتی ئه‌وه‌ ده‌كات باوه‌ڕی پێیه‌تی. گرنگترین كارێكیش لای مرۆڤی موسڵمان ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خوا به‌پێویستی گه‌ڕاندووه‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانی خۆی كه‌ بانگه‌واز بكه‌ن بۆ ئایینه‌كه‌یان و بڵاوی بكه‌نه‌وه ‌و كه‌مته‌رخه‌می تێدا نه‌كه‌ن. 
گرفتی ئه‌مڕ‌ۆی بانگخوازان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ نه‌زانن بانگه‌واز كارێكی خوایییه‌ و ئه‌ركه‌ له‌سه‌ریان، به‌ڵكوو له‌ چۆنێتی و شێوازی بانگه‌وازدایه. چۆن كه‌سانی تری جگه‌ له‌ خۆیان بانگهێشت بكه‌ن و فێری ئیسلامه‌تییان بكه‌ن؟ چ ڕێگا و ڕێبازێك بگرنه‌ به‌ر له‌ بانگه‌وازیاندا تا سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن؟ چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك بتوانن به‌سه‌ر قۆرت و ته‌نگه‌ڵانی ڕێگای دووری بانگه‌وازدا زاڵ بن و له‌ نیوه‌ی ڕێگه بێتوێشوو نه‌مێننه‌وه‌ و په‌كیان نه‌كه‌وێت. 



          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوو (الطائفة المنصورة‌) كێن و سیفاتیان چییه ‌و شوێن و جێگه‌یان كوێیه‌؟

ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

پرسیار: ئایا كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتوو كه‌ پێناسه‌یان كراوه‌ كۆمه‌ڵێكی ناسراوو دیاریكراون، له‌ وڵاتێكی دیاریكراودا ئه‌ژین، یان له‌ هه‌موو وڵاتانی موسڵمانانن، وه‌ چۆن كۆئه‌بنه‌وه‌‌و یه‌كگرتوو ئه‌بن، ئه‌گه‌ر به‌ وڵاتانی ئیسلامییدا بڵاو بوبێتنه‌وه‌و هه‌ر یه‌ك له‌ شوێنێك بێت؟ 

وه‌ڵام: كۆمه‌ڵی سه‌ركه‌وتو- الطائفة المنصورة‌ – پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)پێناسه‌ی كردوون هه‌روه‌ك چۆن له‌و فه‌رمووده‌ی باسی كۆمه‌ڵه‌كان_الفرق- ئه‌كات، وه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی ده‌ست به‌ ده‌ست-متواتر-ه‌ به‌ هۆی زۆری ئه‌و ڕێگایانه‌وه‌ی لێی گێڕدراوه‌ته‌وه‌، هه‌نێكیان هه‌ندێكیان به‌هێز ئه‌كه‌ن، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت:{افترقت الیهود على إحدى وسبعین فرقة، وافترقت النصارى على اثنتین وسبعین فرقة، وستفترق هذه الأمة على ثلاث وسبعین فرقة كلها فی النار إلا واحدة }

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

چۆن به‌ره‌ی ناوخۆییمان تۆكمه ‌و یه‌كگرتوو ده‌بێت و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ كامانه‌ن بۆ به‌هێزبوون و پته‌وبوونیان؟

ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

پرسیار: باسی ئه‌وه‌ت كرد كه‌ ئه‌بێت بۆ پته‌وكردنی به‌ره‌ی ناخۆیمان نییه‌ت‌و مه‌به‌سته‌كانمان ڕاست بكه‌ینه‌وه‌، چۆن ئه‌وه‌ ئه‌بێت كه‌ كاتێكا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ هه‌ر نوێژناكه‌ن، وه‌ تاوان‌و خراپه‌ی تریشیان زۆره‌، خوا به‌ردوامیمان پێ ببه‌خشێت؟ 

وه‌ڵام: خوا پاداشتت بداته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) هه‌واڵی پێ داوین كه‌ نوێژنه‌كه‌ر له‌ موسڵمانان نییه‌، وه‌ موسڵمان نییه‌و هیچ به‌شێكی له‌ ئیسلامدا نییه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ناو ئوممه‌تی ئیسلامدا نوێژ نه‌كه‌ر هه‌بوو، ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ لاوازو بێ هێزی ئه‌كات، وه‌ دوژمنی پێ خۆش ئه‌كات‌و به‌ره‌و هه‌ڵدێری ئه‌بات. 

پته‌وی به‌ره‌ی ناخۆمان به‌ واز هێنان هه‌ڵكێشانی هه‌موو تاوانه‌كان ئه‌بێت، وه‌ ئارامگرتن به‌رده‌وام بوون وپه‌یوه‌ست بوون به‌ هه‌موو به‌ندایه‌تی وفه‌رزه‌كانه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌ خه‌ریكی باسكردنی پاشه‌مله‌و

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن .. به‌شی سێیه‌م‌ (چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئایینه‌كه‌مان؟)

ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

مه‌سه‌له‌ی سێیه‌م كه‌ حه‌زم كرد له‌ باره‌یه‌وه‌ باس بكه‌ین‌و ڕوونی بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌: 

چۆن موسڵمانان هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بێنن؟ 
وه‌ چۆن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دینه‌كه‌یان؟ 

چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: {إذا تبایعتم بالعینة وأخذتم بأذناب البقر، واشتغلتم بالزرع أو بالضیعة، وتركتم الجهاد، سلط الله علیكم ذلاً لا یرفعه أو لا یضعه حتى ترجعوا إلى دینكم}. رواه أبو داود (٣٤٦٢)، و أحمد فی المسند (٢/٨٤) عن ابن عمر، وذكره الألبانی فی الصحیحة (١١) {ئه‌گه‌ر ئێوه‌ كڕین وفرۆشتنتان به‌ عه‌ینه‌ (جۆرێكه‌ له‌ سوو) كرد، ده‌ستان گرت به‌ كلكی مانگاكانتانه‌وه‌ (واته‌ خه‌ریكی مه‌ڕوماڵات و ژیانی دنیا بوون) وه‌ سه‌رقاڵ بوون به‌ كشتوكاڵ‌و زه‌وی‌و 

          

پیچک