تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بنه‌ما و ڕێكخه‌ره‌كانی فه‌رمان به‌ چاكه ‌و جڵه‌وگیری له‌ خراپه‌
(به‌شی یه‌كه‌م)

وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د

تێبینی: ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ماڵپه‌ڕی د. سفر الحوالی وه‌رگیراوه‌و كراوه‌ به‌ كوردی. 

پێشه‌كیه‌كی كورت: 
براو خوشكی ئیماندارم: زۆرم پێ خۆشه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ بڕگه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌ تاوتۆێ بكه‌ین و ماندوو نه‌بیت له‌ گه‌ڵمدا، چونكه‌ به‌ ڕاستی ئێمه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام ئه‌مڕۆ زۆر چه‌مك و مه‌فاهیممان لێ ون بووه‌، یان كه‌مێك زانیاریمان پێیان هه‌یه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌ندێ له‌ زانایان وه‌ك پایه‌یه‌ی شه‌شه‌می ئیسلام تێی ده‌ڕوانن، هیودارم ببێته‌ ڕۆشنكه‌ره‌وه‌ی ڕێگه‌ی به‌ره‌و خوا چونمان و بتوانین به‌ یه‌كه‌وه‌ ئه‌م دروشمه‌ گه‌وره‌ له‌ ناو خۆمان و موسڵماناندا زیندوو بكه‌ینه‌وه‌. (وه‌رگێڕ) 

برگه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ حه‌وت خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ لێره‌دا ته‌نها خاڵی یه‌كه‌می ده‌خه‌ینه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕێگاکه‌ی سه‌لاحه‌ددینی باپیره‌گه‌وره‌ په‌روه‌رده ببینەوە، ده‌بینه‌وه‌ خاوه‌نی عیززه‌ت و په‌رژینی خۆمان

ئاماده‌كردنی: عه‌لی هه‌ولێری فێرگه‌

الحمد لله وحدة، والصلاة والسلام على من لا نبی بعده. وبعد، 

یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا إِنْ تَنْصُرُوا اللَّهَ یَنْصُرْكُمْ وَیُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ. (محمد: ٧). ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه‌، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پشتیوانی له‌ ئایینی خوا بکه‌ن و هه‌وڵی سه‌رکه‌وتنی بده‌ن، ئه‌وه‌ خوایش پشتیوانی له‌ ئێوه‌ ده‌کات و سه‌رتانده‌خات و پایه‌دار و جێگیرتان ده‌کات. نه‌وه‌کانی سه‌لاحه‌ددینی باپیره‌ گه‌وره‌، مامۆستا به‌ڕێزه‌ حه‌قبێژه‌ عەمامه‌پاکه‌کان، ئەی میراتگرانی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)، ئه‌ی ڕاگرانی ئه‌م ڕابوونه‌ ئیسلامییه‌ له ‌کوردستان، خوشك و برایانی سه‌نگین، موسڵمانانی خوداویست و به‌شه‌ره‌ف و جوامێری کوردستان و شاری هۆلاکۆبه‌زێن، ئه‌گه‌ر له ‌ده‌سه‌ڵاتم بوایه‌ ‌که‌ ده‌ستانم ماچ بکردایه،‌ به‌ خودای ده‌مکرد؛ ‌له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیتان بۆ خودا و ڕقبوونه‌وه‌تان بۆ خودایه‌.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

وتاربێـــــــــــــــژی

نوسینی: باوکی ئه‌سمائـ 

چۆن ده‌بیته‌ وتاربێژێکی سه‌رکه‌وتوو؟ 
سه‌ ره‌تای هه‌موو وتارێکی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ (خطبة حاجة) ده‌ستی پێکردوه وه‌ ده‌بێت هه‌موو که‌سێکی وتاربێژ سه‌ره‌تای‌ وتاری به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ست پێبکات: 

إن الْحَمْدُ لِلَّهِ نحمده‌ و نَسْتَعِینُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا ومن سیئات أعمالنا مَنْ یَهْدِهِ اللَّهُ فَلَا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ یُضْلِلْ فَلَا هَادِیَ لَهُ َأَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ 
(یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ ) (ال عمران 102) 

(یَا أَیُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ الَّذِی خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِیرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِی تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَیْكُمْ رَقِیبًا) ( النساء 1) 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

ڕوكنی شه‌شه‌م له‌ ئیسلامدا

ئاماده‌كردنی: باوكی موحه‌ممه‌د

له‌ گرنگترین گرنگییه‌كان و چاكترین نزیككه‌ره‌وه‌كان له‌ په‌روه‌ردگار، ئامۆژگاری و ئاراسته‌ی خێرو پابه‌ندبوون‌ به‌ هه‌ق و ئارامگرتنه‌ له‌سه‌ری، وریاییش له‌وه‌ی دژه‌‌ به‌ فه‌رمانی و خواو پێی ناخۆشه‌و لێی توڕه‌ ده‌بێت و پێی له‌ ڕه‌حم و به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌. 

فه‌رمان به‌ چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه‌ پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ ئیسلامدا هه‌یـه و بنه‌مایه‌كی به‌رزو بڵندی ئه‌م دینه‌یه‌‌، زانایان به‌ ڕوكن و پایه‌ی شه‌شه‌می ئیسلامیان گێراوه‌، خوای گه‌وره‌ پێش ئیمان و باوه‌ڕی خستووه‌و فه‌رموویه‌تی: كُنتُمْ خَیْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَیْراً لَّهُم مِّنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ . 
وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ سووره‌تی ته‌وبه‌دا پێش نوێژو زه‌كاتی خستووه‌و فه‌رموویه‌تی: وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِیَاء بَعْضٍ یَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَیَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَیُقِیمُونَ الصَّلاَةَ وَیُؤْتُونَ الزَّكَاةَ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

فیقهو به‌ربه‌سته‌كانی بانگه‌واز.

ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

گومانی تێدا نییه‌ كه‌ ئیماندا به‌ فیتره‌ی خۆی بانگخوازه‌و هه‌م و په‌ژاره‌ی بانگه‌وازه‌كه‌یه‌تی، له‌م ڕێگه‌شدا ده‌بێت ورد بین بێت و زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ به‌رده‌می. 

قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر هه‌ڵئه‌گرێت و دوورو درێژه‌، ڕێگه‌كانی بانگه‌واز گشتی پڕیه‌تی له‌ به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگ و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌، به‌ربه‌ستی نه‌فس و شه‌یتان، دوژمنی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی، ته‌ممه‌ڵی و خه‌مساردی، ڕووخانی ده‌روونی، فرت و فێڵی دوژمنان، به‌ربه‌سته‌كان گه‌لێ زۆرن، بۆیه‌ ده‌بێت ئیمانداری بانگخواز نه‌فسی خۆی ڕابێنێت و پێشبینی كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفت و په‌رچدانه‌وه‌ بكات، فیقهو وردبونه‌وه‌ی بانگه‌وازیش له‌ ڕاستیدا مه‌سه‌له‌یه‌كی به‌رفراوانه‌و زۆر كار له‌ خۆ ده‌گرێت، بۆیه‌ ده‌بینین‌ پێغه‌مبه‌رانی خوا سه‌لامی خوایان لێ بێت كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی خوا بوون، پێویست بووه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ كردار فێری فیقهی بانگه‌وازیان بكات، وه‌ك له‌ به‌سه‌رهاتنی یونس دا ده‌فه‌رموێت:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

حیکمه‌ت (الحكمة‌

ئاماده‌كردنی: سه‌رباز موحه‌ممه‌د

خوای گه‌وره (‌تبارك وتعالی) له‌قورئانی پیرۆزدا باسی حیكمه‌تی كردووه‌، وه‌خۆشی حه‌كیمه‌و خاوه‌ن حیكمه‌ته‌ (سبحانه‌ وتعالی) درووستكردنی بونه‌وه‌ره‌و‌ هه‌ڵسوڕانی به‌و شكل و شێوه‌ كامل و ته‌واوه‌ به‌ڵگه‌ی حیكمه‌تی خوان (سبحانه‌ وتعالی) بیركردنه‌وه‌ له ‌بوونه‌وه‌ر ده‌تگه‌یه‌نێته ‌ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌خوای گه‌وره‌ (عزوجل) په‌روه‌ردگاره‌، بیركردنه‌وه‌ش له‌شێوازی هه‌ڵسورانی ئه‌م بونه‌وه‌ره‌، له ‌خاڵی حیكمه‌تی خوای په‌روه‌ردگارت ده‌گه‌یه‌نێ ،كه‌وابوو خوای گه‌وره‌ حه‌كیمه‌و داواشی كردووه‌ (سبحانه‌ وتعالی) که‌ موسڵمانان حه‌كیم ودانابن وه ‌له‌ كاتی بانگه‌وازیشدا حه‌كیمانه‌ به‌م ئه‌ركه‌ هه‌ڵسن وه‌ک ده‌فه‌رموێ: ادْعُ إِلَى سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ (النحل: 125) هه‌روه‌ها (سبحانه ‌وتعالی) حیكمه‌تی به‌خێری زۆر له ‌قه‌ڵه‌م داوه‌ وه ‌ئه‌وه‌ی خاوه‌ن حیكمه‌ته‌ خاوه‌ن خێرێکی زۆره‌ ومن یؤت الحكمة فقد أوتی خیرا كثیرا (البقره‌:‌269) هه‌روه‌ها خوای ثه‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ:لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِینَ إِذْ بَعَثَ فِیهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ یَتْلُو عَلَیْهِمْ آیَاتِهِ وَیُزَكِّیهِمْ وَیُعَلِّمُهُمُ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بانگخواز و قورئان

ئاماده‌كردنی: هه‌ردی كه‌ریم

ئێمه‌ی كۆمه‌ڵی مسوڵمان باوه‌ڕمان به‌ خوای گه‌وره‌ هێناوه‌و ئه‌زانین په‌روه‌ردگار بۆ خواپه‌رستی دروستیكردووین، شایه‌تومانمان هێناوه‌و تێگه‌یشتووین كه‌ له‌ گه‌یاندنی ئایین به‌رپرسیارین، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌و سلم) ئه‌فه‌رموێ:{بلغوا عنی وَ لوْ آیة} واته‌: ئه‌وه‌ی من هێناومه‌ بیگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر ئایه‌تێكیش بێت، بۆیه‌ ئێمه‌ی مسوڵمان ئه‌بێ‌ بانگخوازبین و داوا له‌ خوای گه‌وره‌ بكه‌ین له‌سه‌ر ده‌ستمان خه‌ڵكی ڕێنموویی وه‌ربگرن و بۆ یه‌كتاپه‌رستی بگه‌ڕێنه‌وه‌. 

بانگه‌وازیش دوو به‌شه‌ 
یه‌كه‌میان: بانگه‌وازكردنی مسوڵمانانه‌، به‌وه‌ی به‌رده‌وام ئایینه‌كه‌یان بیربخه‌ینه‌وه‌و گه‌وره‌یی په‌رستشه‌كانی ئیسلامیان تێ بگه‌یه‌نین، چونكه‌ هه‌ركات ئایه‌تێك یان فه‌رمووده‌یه‌ك یان به‌سه‌رهاتی‌ ژیانی هاوه‌ڵێكی پێغه‌مبه‌ر بزانین خۆشه‌ویستیمان بۆیان زیاد ئه‌كات و ئیمانمان به‌هێزتر ئه‌بێت. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

له‌ خزمه‌ت زانستى ئامۆژگارى و بانگه‌وازدا

ئاماده‌كردنى: مه‌لا ته‌حسین شێخانى

ئه‌وه‌ى جێگاى گومان و دوودڵى نییه‌، بوارى ئامۆژگارى و بانگه‌واز بۆ ڕێگاى خودا به‌هۆى كه‌رسته‌ دیار و به‌رچاوه‌كانى سه‌رده‌م ئه‌رك و زه‌رووره‌تێكى حه‌تمییه؛ به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕۆژگاره‌ى ئیمڕۆ ئێمه‌ تێى كه‌وتووین كه‌ به‌هۆى شاڵاوى فكری و زاڵبوونى دونیاى ماددیگه‌رى و دونیاپه‌رستى و دڵره‌قى وخه‌مساردى له‌ ئاكار و ڕه‌وشته‌ جوانه‌كان، لاوازى و بێموبالاتى له‌ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنى ئه‌ركه‌ ئایینییه‌كان، لاساییكردنه‌وه‌و و چاولێكه‌رى له‌نێو تاكه‌كان به‌ڕوونى به‌دیار ده‌كه‌وێت و به‌دى هاتوون. بۆیه‌ كارى بانگه‌واز و ئامۆژگارى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌رگایه‌كه‌ بۆ بیرخستنه‌وه‌ى خوا و پابه‌ندبوون به‌ په‌یمانه‌كه‌ى و ئه‌ركه‌ ئایینى و نیشتمانییه‌كان. وه‌ زیندووكردنه‌وه‌ى دڵ و ده‌روونه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئاوه‌دان بێت به‌ زیكر و یادى خوا و ئاسووده‌یى زاڵ بێت به‌سه‌ر ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانى ڕۆژگاردا. ئامۆژگاریكردن هۆكارێكه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنى ئه‌و خاڵه‌ لاوازانه‌ى كه‌ له‌سه‌رده‌مى جیهانگیرى و سیاسه‌تى نوێى جیهانى ئاڵووده‌ى گۆمه‌ڵگا و تاكه‌كانى بۆته‌وه. له‌ هه‌مان كاتدا ده‌ربازبوونه‌ له‌تێڕوانینێكى ته‌سك، 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

چۆن وا ده‌که‌ی خه‌ڵك گوێت بۆ بگرن؟

ئاماده‌كردنی: سه‌ردار خالید

بێ گومان قسه‌کردن خۆی له‌ خۆیدا هونه‌ره‌، وه‌چۆنیه‌تی قسه‌کردنیش بۆ خه‌ڵک که‌ وابکه‌ی گوێت بۆ بگرن و موشتاقی قسه‌کانت بن و به‌ قسه‌کانت خۆشحال بن ئه‌وه‌ش هونه‌رێکی تره‌. 
ئه‌گه‌ر بروانین له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای لێ بێت) ده‌بینین زۆربه‌ی کاته‌کان چه‌ند هونه‌رێکی به‌کار هێناوه‌ له‌ قسه‌کردندا وه‌کو به‌کارهێنانی ده‌ستی و چۆنیه‌تی جولاندنی چاوه‌کانی و له‌کوێی قسه‌کانی پێ بکه‌نێ و چۆن بگری و له‌کوێ بوه‌ستێ و له‌کوێ ده‌ست پێ بکاته‌وه‌ و..... هتد . 
ئه‌مانه‌ هه‌مووی هونه‌رن له‌قسه‌کردندا که‌واده‌که‌ن گوێگر بێ تاقه‌ت نه‌بێت له‌ قسه‌کانت و به‌ تاسه‌وه‌ گوێ بۆ قسه‌کانت بگرێت. 
لێره‌دا چه‌ند خاڵێک باس ده‌که‌ین و چه‌ند نموونه‌یه‌کیش له‌ ژیانی سه‌روه‌رمان (دروودی خوای لێ بێتت) ده‌خه‌ینه‌ ڕوو له‌ هونه‌ره‌کانی قسه‌کردن به‌ هیوای سوودمه‌ند بوون. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌واز: هۆكاره‌كانی ته‌مه‌ڵی و چوونه‌دواوه‌ له‌ بانگه‌واز بۆ لای خوا چییه‌؟

ئاماده‌كردنی: باوكی موحه‌ممه‌د

پرسیار: ئه‌بینین كه‌ هه‌ندێ بانگخواز له‌ قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كانی بانگه‌وازدا زۆر گه‌رم و گوڕ و چالاكه‌، پاشان كوتوپڕ ساردی و ته‌ممه‌ڵی ئه‌یگرێت و پاڵی لێ ئه‌داته‌وه‌، ڕوو ئه‌كاته‌ ژیان و بژێوێ دنیاو پاره‌ په‌یداكردن، هۆكاری ئه‌مه‌ چیه‌و چاره‌سه‌ریشی چیه‌؟ 

وه‌ڵام: هۆكاره‌كان زۆرن، ئیمان و باوه‌ڕ زیادو كه‌م ده‌كات، به‌ خواپه‌رستی و گوێڕایه‌ڵی زیاد ئه‌بێت و به‌ سه‌رپێچی و گوناهو تاوان و كه‌مته‌رخه‌میش كه‌م ده‌بێته‌وه‌، مرۆڤیش كاتێ بانگه‌واز ئه‌كات بۆ لای خوا ئه‌وه‌ له‌ ڕاستیدا هه‌ستاوه‌ به‌ ئه‌ركی خواپه‌رستی، چونكه‌ به‌ندایه‌تی هه‌موو ژیانی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه‌. 

هه‌روه‌ها تێبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌یت كه‌ تۆ جاری وایه زۆر به‌ ملكه‌چی و خشوع و ئاماده‌بوونی دڵه‌وه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

چی له‌سه‌رمان پێویسته‌ له‌ پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕۆژئاوا؟

ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

پێویسته‌ خۆمان و خه‌ڵكی یاداواری بكه‌ین و په‌یوه‌ستیان بكه‌ین به‌ په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌، پێویسته‌ له‌ سه‌رمان ڕوو بكه‌ینه‌ خه‌ڵكی و پێیان بڵێین: بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ قورئان، مزگه‌وته‌كان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌، واز بێنن له‌ ڕووتی و به‌ره‌ڵایی و تێكه‌ڵاوی له‌ بازاڕه‌كاندا، فه‌رمان بده‌ن به‌ چاكه‌و جڵه‌وگیری خراپه‌ بكه‌ن، بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوا، ئه‌وه‌ی له‌ ده‌روونتاندایه‌ بیگۆڕن خوا ئه‌و حاڵ و وه‌زعه‌ی تیایدان ده‌یگۆڕێت: إِنَّ اللَّهَ لا یُغَیِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى یُغَیِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءاً فَلا مَرَدَّ لَهُ وَمَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَالٍ [الرعد:11] { بێگۆمان خوا بارو دۆخی هیچ قه‌وم و گه‌لێك ناگۆڕێت (له‌ خۆشیه‌وه‌ بۆ ناخۆشی، له‌ زه‌لیلیه‌وه‌ بۆ سه‌ربه‌رزی، یان له‌ گرانیه‌وه‌ بۆ هه‌رزانی) هه‌تا ئه‌وانه‌ ئه‌وه‌ی به‌ خۆیان ده‌كرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یكه‌ن، كاتێكیش خوا بیه‌وێت به‌ڵایه‌ك به‌ سه‌ر هه‌ر میلله‌تێكدا بهێنێت (له‌ ده‌ره‌نجامی سه‌ركه‌شی و یاخی بوونیان) ئه‌وه‌ هیچ هێزێك ناتوانێت به‌ری بگرێت، هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت جگه‌ له‌ خوا فریایان بكه‌وێت و ڕزگاریان بكات}. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

هونه‌ری قایلكردن (فن الأقناع)

ئاماده‌كردنی: باوكی سه‌لاحه‌ددین

پرسیار: ئایا له‌به‌ر چی هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌سانی به‌رامبه‌رمان قایل بكه‌ین به‌ ڕایه‌ك یان بیروَكه‌یه‌كی دیاریكراو؟! 
وه‌ڵام: پێده‌چێت مه‌به‌ست له‌م هه‌وڵه‌ یه‌كێك له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بێت: 
- به‌دیهێنانی گونجاندن یان ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا 
- گۆڕینی ڕه‌فتاری به‌رامبه‌ره‌كه‌ت 
- فێركردنی 
- هاندانی بۆ چاكه‌ 
- بانگكردنی بوَ لای خواى گه‌وره‌. 
- پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا بۆَ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی 
- لێكنزیككردنه‌وه‌ی ڕا و بۆچوون و بیرۆَكه‌كان به‌تایبه‌تی له‌نێوان كه‌سانێكدا كه‌ له‌هه‌مان بواردا كار ده‌كه‌ن 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

حه‌ڤده‌ بنچینه‌ له‌ (إنصاف) و دادگه‌ری

ئاماده‌كردنی: هێمن عه‌بدولعه‌زیز

ئایین و به‌رنامه‌ی خوا چون ئایینێكی خواییه‌، یه‌ك له‌ ئه‌رك و پێویستییه‌كانی بریتییه‌ له‌ دادگه‌ری و نواندنی (إنصاف) له‌نێوان هه‌موو كه‌سێكدا به‌ بێ‌ جیاوازی. مه‌رجی ڕاستگوتن له‌ ده‌رهه‌ق كه‌سێكدا ئه‌وه‌ له‌ به‌رچاو ناگیرێت‌ داخوا مسوڵمانه‌ یا خود نا. هه‌ر چه‌ند ئیسلام و مسوڵمانێتی لای خودا تاكه‌ مه‌تڵه‌ب و داخوازییه‌، وه‌لێ‌ دادگه‌ری و ڕاستبێژی و به‌ئه‌مه‌كبوون شتێكه‌ بۆ به‌رپاكردنی له‌نێوان هه‌موو چینوتوێژێكی خه‌ڵكیدا. كه‌ ده‌شڵێین مسوڵمانان لای خوا پیرۆزن، به‌ڵام ئه‌و پیرۆزییه‌ ده‌ستی ئه‌وه‌ ناگرێ كه‌ ناهه‌قێكیان تێدا به‌دی كرا و بێده‌نگ بین له‌ ئاستیاندا و هه‌قه‌كانیان پێ نیشان نه‌درێت، هه‌روه‌ك كه‌ كوفر و بێباوه‌ڕانیش هێنده‌ لای خوا قێزه‌ون و بێنرخ و قه‌ڵبن، دیسان گه‌ر هه‌قێكیان لێ‌ به‌دی‌ كرا، خراپیی ئه‌وان وا ناكات كه‌ له‌ ئیسلامدا هه‌قه‌كانیان به‌ هه‌ق نه‌گیرێن. هه‌تا شه‌یتانیش به‌ شه‌یتانی خۆیه‌وه‌ له‌ لای خوا گه‌ر شتێكی چاكی بگوتایه‌ یان بكردایه‌، خوا باسی چاكه‌كه‌ی ده‌كرد به‌ له‌به‌رچاوگرتنی خراپه‌ و شه‌ڕانگێزیه‌كانیشی. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

حه‌قیقه‌تی بانگه‌واز بۆ لای خوا

ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

حه‌قیقه‌تی بانگه‌واز بۆ لای خوا 
حقیقة الدعوة إلى الله 
بانگه‌واز بۆ لای خوای گه‌وره‌ سبحانه‌وتعالی بانگه‌وازه‌ بۆ رِزگاربونی مرۆڤه‌ له‌ به‌ندایه‌تی و ملكه‌چی جگه‌ له‌ خوا، له‌ به‌ندایه‌تی بت و ئه‌ستێره‌و دارو دره‌خت و ئاژه‌ڵ و مرۆڤ، تاكو رِزگاری بێت له‌ هه‌موو ملهورو یاخی بوو له‌ سنور ده‌رچویه‌ك كه‌ جگه‌ له‌ خوا ئه‌په‌رسترێن، چڵه‌ پۆپه‌ی سه‌ربه‌رزی و عیززه‌ته‌ بۆ ئێمه‌ كه‌ بێن به‌ ده‌م كه‌سانێكه‌وه‌ بانگمان ئه‌كه‌ن تاكو ببینه‌ به‌نده‌ی رِاسته‌قینه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ رِاستی كۆتا پله‌ی سه‌ربه‌رزی و ئازادی له‌ به‌ندایه‌تی خوادا به‌ جێ دێت، به‌لاَم به‌ندایه‌تی بۆ جگه‌ له‌ خوا كۆتا پله‌ی زه‌لیلی و بێ نرخیه‌ بۆ مرۆڤ، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێ له‌ خه‌ڵكیش وا گومان ئه‌به‌ن كه‌ ئازادیه‌ یان خێر و خۆشیه‌،به‌لاَم هیچ خێرو چاكه‌یه‌ك نیه‌ له‌ وه‌دا كه‌ سه‌رپێچی خوا بكرێت و گوێرِایه‌ڵی و ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی نه‌كرێت. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

چۆن بانگه‌واز بكه‌ین بۆ لای خوا؟

ئاماده‌كردنی: باوكی موحوممه‌د

د. سفر عبدالرحمن الحوالی 
وه‌رگێڕان: باوكی موحه‌ممه‌د 
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
مرۆڤ به‌ سروشتی خۆی بانگهێشتی ئه‌وه‌ ده‌كات باوه‌ڕی پێیه‌تی. گرنگترین كارێكیش لای مرۆڤی موسڵمان ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌تی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ خوا به‌ پێویستی گه‌ڕاندووه‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانی خۆی كه‌ بانگه‌واز بكه‌ن بۆ ئایینه‌كه‌یان و بڵاوی بكه‌نه‌وه ‌و كه‌مته‌رخه‌می تێدا نه‌كه‌ن. 
گرفتی ئه‌مڕ‌ۆی بانگخوازن له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ نه‌زانن بانگه‌واز كارێكی خوایییه ‌و ئه‌ركه‌ له‌سه‌ریان، به‌ڵكوو له‌ چۆنێتی و شێوازی بانگه‌وازدایه. چۆن كه‌سانی تری جگه‌ له‌ خۆیان بانگهێشت بكه‌ن و فێری ئیسلامه‌تییان بكه‌ن، چ ڕێگا و ڕێبازێك بگرنه‌ به‌ر له‌ بانگه‌وازیاندا تا سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن، چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك بتوانن به‌سه‌ر قۆرت و ته‌نگه‌ڵانی ڕێگای دووری بانگه‌وازدا زاڵ بن و له‌ نیوه‌ی ڕێگه بێ توێشوو نه‌مێننه‌وه‌ و په‌كیان نه‌كه‌وێت. 

          

پیچک