تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

جیاوازی له‌ نێوان حیكمه‌ت و ئاسانكاری له‌ كارو باری بانگه‌وازدا.



پرسیار: جاری وایه‌ مرۆڤ لێی تێكه‌ڵ ئه‌بێت له‌ نێوان حیكه‌ت و دانایی له‌گه‌ڵ ئاسانكاری له‌ بانگه‌وازدا، له‌وانه‌یه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌ی حیكمه‌ت و په‌له‌ نه‌كردن بكاته‌ هۆكارێك بۆ كه‌مته‌رخه‌می و ئاسانكاری له‌ بانگه‌وازه‌كه‌یداو گۆێی پێ نه‌دات، ئایا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌؟ 
وه‌لاَم: به‌داخه‌وه‌ ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌و ڕاسته‌! ئه‌م كاره‌ بۆته‌ پاساوێك بۆ كه‌مته‌رخه‌می و به‌ كه‌مگرتنی كاری بانگه‌واز، ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری یه‌كێكت كرد، ئه‌ڵێت: برام! بانگه‌واز ئه‌بێت به‌ دانایی و حیكمه‌ته‌وه‌ بێت . 

هه‌ندێ له‌وانه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ ئه‌كه‌ن، نایانبینین كه‌ خۆیان هه‌رگیز بانگه‌وازی ئیسلام بكه‌ن، به‌لاَم ئه‌گه‌ر بانگخوازێكیان دی وا خه‌ڵكی بانگ ئه‌كات و فێری ئیسلامیان ئه‌كات، ده‌ڵێن: پێویسته‌ به‌ حیكمه‌ت و داناییه‌و كار بكه‌ین،به‌م شێوه‌یه‌ نابێ تۆ تاوت داوه‌تێ!! 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كاری خێرله‌ گه‌ڵ ترسی ئه‌وه‌ی كه‌ تووشی خلیسكان و لادان ببیت.



پرسیار: جاری وایه‌ ده‌ستپێشخه‌ری بۆ هه‌ندێ كار كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی بانگه‌وازی تێدایه‌، به‌لاَم مرۆڤ ئه‌ترسێ ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشكه‌ری بكات و زوو بچێته‌ پێشه‌وه‌ تووشی هه‌ڵدێرو هه‌ڵه‌ ببێت، به‌ نموونه‌: كاتێك بانگه‌شه‌ ئه‌كرێت بۆ جیهاد یان بو كارێك له‌ ناوچه‌یه‌كدا، ئه‌ترسی له‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر دوا بكه‌ویت و نه‌چیت ئه‌و هه‌له‌ت له‌ ده‌ست بچێ و بێ به‌ش بیت له‌ پاداشتی بانگه‌واز بۆ لای خوا، وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشكه‌ریشت كردو چویت ئه‌وا ئه‌ترسی له‌وه‌ی كه‌ تووشی كۆمه‌ڵێ هه‌ڵدێر یان هه‌ڵه‌ ببیت، چاره‌سه‌ر چییه‌ له‌ حاڵه‌تێكی وادا؟ 
وه‌ڵام: چاره‌سه‌ره‌كه‌ ئاسانه‌ سوپاس بۆ خوا، پێویسته‌ بزانین كه‌ مه‌به‌ست له‌ ده‌سپێشخه‌ری ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ هه‌ر ئێسته‌ بڕیاره‌كه‌ بده‌یت ده‌ست پێ بكه‌یت، وه‌ مه‌به‌شتیش له‌ نه‌رم و نیانی و له‌ سه‌ر خۆیی ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ساڵێك كاره‌كه‌ دوا بخه‌یت، ئه‌توانیت له‌ چه‌ند ڕۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا بیر بكه‌یته‌وه‌و ڕاوێژ بكه‌یت و ڕای له‌ سه‌ر وه‌ربگریت و ئه‌وجا بڕیار بده‌یت به‌ چوون یان نه‌چوون. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌شه‌و په‌له‌ په‌لی.



پرسیار: ئه‌و ڕێگانه‌ یان ئه‌و بنه‌مایانه‌ چین كه‌ مرۆڤ ئه‌توانێت چاره‌سه‌ری په‌له‌په‌لی و هه‌ڵه‌شه‌ییان پێ بكات؟ 
وه‌ڵام: ئه‌وه‌ پێویستی به‌ په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن هه‌یه‌، هه‌ر تاكێك له‌ ئێمه‌- به‌ڵكوو هه‌موو ئوممه‌ت– پێویستمان به‌ په‌روه‌رده‌ هه‌یه‌، پێویستمان به‌ پێكهێنان و په‌روه‌رده‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ جیاوازی پێ بكه‌ین له‌ نێوان ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ په‌له‌ی تێدا ئه‌كرێت و ئه‌وانه‌ش كه‌ ئه‌بێ نه‌رم و نیان و له‌ سه‌ر خۆبین تێیانداو ئه‌وانه‌ش كه‌ ئه‌بێ ده‌ستپێشكه‌ری تێدا بكه‌ین، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ بتوانێت هه‌ر شته‌ له‌ شوێنی خۆی دابنێت، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م پێكهێنان و په‌ره‌وه‌رده‌یه‌ پێویسته‌ بۆ تاك و كۆمه‌ڵ. 

له‌وانه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ باشی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ چونێه‌تی بانگه‌وازی بخوێنینه‌وه‌و لێی ورد بینه‌وه‌، هه‌روه‌ها ژیانی پێغه‌مبه‌رانی دیكه‌ش-سه‌لامی خوایان لێ بێ-،

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ باشن په‌له‌یان تێدا بكرێت.



پرسیار: ئه‌و شوێنانه‌ كامانه‌ن كه‌ ده‌بێ په‌له‌یان تێدا بكرێت و به‌ زوویی ئه‌نجام بدرێن؟ 
وه‌ڵام: ‌به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌واز مۆرڤی موسڵمان ده‌بێ له‌ بانگه‌وازیدا هه‌میشه‌ له‌سه‌ر خۆو نه‌رم و نیان بێت، نابێت هه‌ڵه‌شه‌و په‌له‌په‌لی زاڵ بێت به‌سه‌ر بریاره‌كانیدا، ته‌نها له‌ سێ شتا نه‌بێت، كه‌ پێویسته‌ ده‌ستپێشكه‌ریان لێ بكرێت و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دوایان نه‌خه‌یت، جا ئه‌و شوێنانه‌ زۆرن كه‌ ده‌بێ دوا نه‌كه‌ون و ده‌سپێشكه‌ری بكرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ ته‌نها به‌ نموونه‌ ئه‌یانهێنێته‌وه‌، ئه‌وانیش: 

ــ میوان كاتێ كه‌ ڕوی تێكردی و هاته‌ ماڵت : ئه‌یا ئه‌گونجێ دانیشیت و پاڵی لێ بده‌یته‌وه‌و له‌ كاتێكا میوانه‌كه‌ت له‌ به‌ر ده‌رگایه‌؟! ئه‌مه‌ نه‌رمونیانی و له‌ سه‌ر خۆیی نییه‌! وه‌ ناكرێ بڵێیت: ئه‌مه‌ په‌له‌كردنه، ‌ به‌ڵكوو و زوو به‌ په‌له‌ هه‌سته‌و ده‌رگای لێ بكه‌ره‌وه‌و به‌ خێرهاتنی بكه‌. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

5. نه‌وه‌ی ڕوخاو و شكستخواردوو سه‌رناكه‌وێت به‌ڵكوو سه‌ركه‌وتنی لێوه‌ هه‌ڵئه‌قوڵێت.

وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌]]د

كۆسپی هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌ل له‌ بانگه‌وازدا (5) 

ئه‌وه‌نده‌ی ورد بومه‌ته‌وه‌ له‌ سوننه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و بینیومه‌، نه‌وه‌ی ڕوخاو و شكست خواردوو سه‌رناكه‌وێت، به‌ڵكوو سه‌ركه‌وتنی لێوه‌ دروست ئه‌بێت و له‌ دایك ئه‌بێت. 

چونكه‌ یه‌كه‌م نه‌وه‌یه ‌كه‌‌ هه‌ست به‌ تاڵ و تفتی ڕوخان و ژێر كه‌وتن و زه‌لیلی ئه‌كات، ئه‌مه‌ش‌ له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوایه‌ . 
وه‌ له‌وانه‌یه‌ نه‌خوشی و له‌ش ناساغی ببێته‌ هۆی چاك بونه‌وه‌ی لاشه‌ی مرۆڤ. 
شاعیر وتویه‌تی: وربما صحت الأجساد بالعلل 

ده‌ردو به‌ڵا دێن به‌سه‌رتا، ڕووخان و داڕمان دێن به‌سه‌رتا، گرفت و ته‌نگه‌شه‌كان ئه‌ملاولات ئه‌ده‌ن، ئیتر له‌ ناختدا هه‌ست به‌ كه‌م و كوڕی و كه‌مته‌رخه‌می ئه‌كه‌یت

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

٤. ئه‌ركی شه‌رشانی بانگخوازان چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌شه‌ و په‌له‌كردنه‌ له‌ بانگه‌وازدا

وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د

كۆسپی هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌ل له‌ بانگه‌وازدا (٤) 

له‌ سه‌ر برایانی بانگخواز پێویسته‌-خوا یارمه‌تی ئێمه‌ش و ئه‌وانیش بدات- كه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌م كاره‌ بكه‌ن كاتێك كه‌ ڕووداوێك یان كارێك تووشی مسوڵمانان دێت، له‌ هه‌موو ڕووداوێك و له‌ هه‌موو هه‌ڵوێستێكدا، وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا كه‌ بانگی ئه‌كه‌ن، له‌ سه‌ریان پێویسته‌ كه‌ ئه‌م سۆزو عاتیفه‌و غه‌زیزه‌ هه‌ڵچووه‌‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌ویش به‌‌ له‌ سه‌رخۆیی و په‌له‌ نه‌كردن و گرتنه‌ به‌ری چاره‌سه‌ری گونجاو، له‌ پێكهێنانی كه‌سایه‌تیت یان زانستیت یان هه‌ر شتێكی تر بێت. 

برای وایه‌ ئه‌ڵێت: ئه‌مه‌وێ هه‌موو قورئان له‌ به‌ر بكه‌م، له‌ عیلم و زانستا بگه‌مه‌ فڵان پله‌و فڵان پله‌، له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بگه‌مه‌ ئاستێكی زۆر به‌رز، په‌له‌ ئه‌كات و خۆی ماندوو ئه‌كات تاكو هه‌رچی زووه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

٣. په‌له‌كردنی به‌نده‌ ئیمانداره‌كان‌

وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د

كۆسپی هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌ل له‌ بانگه‌وازدا (٣

ئه‌م جۆره‌ له‌ په‌له ‌و هه‌ڵه‌شه‌كردن په‌یوه‌ندیی به‌ ئیماندارانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌مان‌ په‌له‌كردنه‌كه‌یان له‌ جۆرێكی تره‌، ئه‌ویش كه‌ له‌ سه‌رخۆیو هێواش هاتنی سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ ئیمانداران، خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت : أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا یَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِینَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ وَزُلْزِلُوا حَتَّى یَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِینَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللَّهِ أَلا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِیبٌ [البقرة:٢١٤]. ئایا لاتان وایه‌ هه‌روا به‌ئاسانی ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ ( بێ ته‌نگانه ‌و ناخۆشی؟) مه‌گه‌ر نموونه‌ی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نه‌كراوه‌، كه‌ تووشی شه‌ڕ و ناخۆشی و ته‌نگانه ‌و گرانی و نه‌داری بوون و ته‌كانیان خواردووه ‌و زۆریان بۆ هاتووه‌ به‌ ڕاده‌یه‌ك هه‌تا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌ له‌گه‌ڵیدا، ده‌یانوت: كه‌ی په‌روه‌ردگار سه‌ركه‌تن ده‌به‌خشێت؟! ئیتر كه‌ی خوا 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

٢. په‌له‌كردنی گه‌لانی بێباوه‌ڕ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رانیان بۆ هاتنی سزا و تۆڵه‌ی خوا

وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د

كۆسپی هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌ل له‌ بانگه‌وازدا (٢) 
خوای گه‌وره‌ باسی كردووه‌ بۆمان كه‌ كاتێك پێغه‌مبه‌ران گه‌له‌كانی خۆیان بانگهێشت كردووه‌ بۆ یه‌كتاپه‌رستی و واز هێنان له‌ شیرك و هاوه‌ڵگیری و ترساندوویانن به‌ سزای خوا،‌ هۆشدارییان پێ داون كه‌ پاشه‌ڕۆژ و داهاتوویه‌كی ترسناك چاوه‌ڕێیانه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و سته‌م و فه‌ساد و له‌ڕێده‌رچوونه‌ كه‌ گرتوویانه‌ته‌ به‌ر. وه‌ڵامی زۆرێك له‌ نه‌ته‌وه ‌و ئوممه‌ته‌كانیان ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌یت و ئه‌مانترسێنی به‌ سزای خوا، ده‌ی با زوو سزاكه‌ی بێنێته‌ سه‌رمان و ئێمه‌ په‌له‌مانه‌ له‌ هاتنی؛وَیَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَنْ یُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ یَوْماً عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ [الحج: ٤٧]. خوانه‌ناس و بێباوه‌ڕه‌كان په‌له‌ت لێ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و سزایه‌ی واده‌ت پێ داون زوو یه‌خه‌یان بگرێت، بێ گومان هه‌رگیز خوا له‌ به‌ڵێنی خۆی لانادات، به‌ڕاستی ڕۆژێك لای په‌روه‌ردگارت وه‌كوو هه‌زار ساڵ وایه‌ كه‌ ده‌یژمێرن. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

١. ده‌روونی مرۆڤ و سروشتی هه‌ڵه‌شه‌یی و تاڵووكه‌

وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د

كۆسپی هه‌ڵه‌شه‌یی و په‌له‌په‌ل له‌ بانگه‌وازدا (١) 

بسم الله الرحمن الرحیم 
سوپاسی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ین كه‌ ڕێنموونی كردووین بۆ باوه‌ڕهێنان پێی و گوێڕایه‌ڵبوون به‌‌ كتێبه‌كه‌ی و شوێنكه‌وتنی ڕێڕه‌وی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی. 

له‌و بابه‌ته‌ گرنگ و زیندووانه‌ی ‌ پێویسته‌ باس بكرێن و ورد له‌سه‌ری بوه‌ستین و گفتۆگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، وردبوونه‌وه‌یه‌ له‌ بانگه‌واز و مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌وی بانگه‌واز، ڕێگه‌ی دروست بۆ لابردن و نه‌هێشتنی كاری خراپ، هه‌روه‌ها چۆنێتیی وه‌رگرتنی عیلم و زانیاری و به‌گه‌ڕخستنی له ‌بڵاوکردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم). 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بنه‌ماكانی فه‌رمان به‌ چاكه‌و جڵه‌وگیری له‌ خراپه‌... به‌شی حه‌وته‌م (پرسیاره‌كان)

وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د

ئامۆژگاری ده‌رباره‌ی گومان بردن. 

پرسیار: من ژنێكم شوم كردووه‌، مێرده‌كه‌م پێاوێكی گوماناویه‌، هه‌ركاتێك قسه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی من بیست له‌ یه‌كێك، ئیتر ڕاست بێت یان درۆ، ئه‌وه‌ باوه‌ڕی پێ ئه‌كات بێ ئه‌وه‌ی ورد بێته‌وه‌ و بزانێ وایه‌ یان نا، پێویسته چی بكه‌م و ‌چۆن مامه‌ڵه‌ بكه‌م له‌ گه‌ڵیدا؟ 

وه‌ڵام: له‌ ڕاستیدا ئه‌و گرفته‌ ته‌نها گرفتی یه‌ك كه‌س یان خێزانێك نیه‌، به‌ڵكو زیاتر له‌ خێزانێكی گرتۆته‌وه‌، مێرده‌كه‌ گومان له‌ ژنه‌كه‌ی ئه‌كات، ئه‌مه‌ش له‌وه‌و دروست ئه‌بێت كه‌ شكه‌مته‌رخه‌می ئه‌كرێت له‌ قه‌ڵاچۆكردن و نه‌هێشتنی تێكه‌ڵی نێوان ژن و پێاو به‌ شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی، جا له‌ڕێی هه‌چ هۆیه‌كه‌وه‌ بێت. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بنه‌ما و ڕێكخه‌ره‌كانی فه‌رمان به‌ چاكه ‌و جڵه‌وگیری له‌ خراپه‌
(به‌شی شه‌شه‌م)

وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د

بنه‌مای چواره‌م : ئینكاری نه‌كردن له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ جێگه‌ی جیاوازین وچه‌ند ڕایه‌كیان له‌ سه‌ره‌. 

له‌م خاڵه‌دا له‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی تر ئه‌دوێین ئه‌ویش: له‌ بنه‌ماو بنچینه‌كانی فه‌رمان به‌ چاكه‌و قه‌ده‌غه‌كردنی خراپه‌ ،ئینكاری نه‌كردن وقه‌ده‌غه‌نه‌كردنی شتێكه‌ كه‌ جێی جیاوازی بیروڕاو چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر هاتبێت، وه‌ ئه‌م خاڵه‌ گرنگه‌ چونكه‌ زۆرێك له‌ ئێمه‌ ئه‌كه‌وینه‌ هه‌ڵه‌وه‌ تێدایدا، مه‌به‌ستیشمان له‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیشێك یان حوكمێك كه‌ جێی ئیجتهادی ڕووت بو واته‌ ده‌قێكی ڕوونی یه‌ك لایه‌نه‌ی له‌ سه‌ر نه‌هاتبوو ئه‌وا نابێت ئینكاری له‌ سه‌ر بكرێت، به‌وه‌ی كه‌ هه‌ر ئه‌بێت ڕایه‌ك وه‌ربگیرێت، یان ڕایه‌ك وه‌رنه‌گیرێت . 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بنه‌ما و ڕێكخه‌ره‌كانی فه‌رمان به‌ چاكه ‌و جڵه‌وگیری له‌ خراپه‌
(به‌شی پێنجه‌م)

وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د

بنه‌مای سێیه‌م: قه‌ده‌غه‌كردن له‌ سه‌ر به‌ ئاگاو شاره‌زا، وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردن نییه‌ له‌ سه‌ر بێ ئاگاو نه‌شاره‌زا {الانكار على العالم لیس كالانكار على الجاهل}. 

یه‌كێكی تر له‌ بنه‌ماو بنچینه‌كانی فه‌رمان به‌چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌ ئه‌وه‌یه‌: ئینكاری كردن له‌ سه‌ر شاره‌زاو تێگه‌یشتوو یان كه‌سێك كه‌ زاناو ئاگادار بێت، وه‌ك ئینكاری وقه‌ده‌غه‌كردنی كه‌سێك نییه‌ كه‌ سه‌ره‌تا بێت و نزیكی تاوان و خراپه‌ بێت و ده‌روونی لاوازبێت. 

ئایا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ هاوه‌ڵه‌ گه‌وره‌و به‌ هێزه‌كان له‌ ئیمان و خواناسیاند خوا لێیان ڕازی بێت بهاتایه‌ و حاشا له‌وان میزی له‌ مزگه‌وتا بكردایه‌ چۆن ئینكاری لێ ئه‌كراو سه‌رزه‌نشت ئه‌كرا ؟بێ گومان به‌ شێوه‌یه‌كی توندوتیژ ئینكار ئه‌كراو سه‌رزه‌نشت ئه‌كرا، چونكه‌ كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ هه‌رگیز له‌وانه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بنه‌ما و ڕێكخه‌ره‌كانی فه‌رمان به‌ چاكه ‌و جڵه‌وگیری له‌ خراپه‌
(به‌شی چواره‌م)

وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د

بنه‌مای دووه‌م: نابێت خراپه‌یه‌ك بگۆڕیت و لای به‌ریت ئه‌گه‌ر سه‌ریكێشا بۆ دروستكردن و به‌رپابوونی خراپه‌یه‌كی گه‌وره‌تر. { لا یجوز انكار المنكر اذا ادى الانكار الى منكر اكبر}. 

دووه‌م: نابێت خراپه‌یه‌ك بگۆڕیت كه‌ ببێته‌ هۆی دروستبوونی خراپه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌و یان تاوانێكی گه‌وره‌تر. 
چو‌نكه‌ مه‌به‌ست له‌م كاره‌ بریتی نییه‌ له‌وه‌ی كه‌ تۆ ته‌نها ئینكاری بكه‌یت و خراپه‌كه‌‌ لابه‌ریت و به‌س، یان دڵی خۆتی پێ ئیسراحه‌ت بده‌یت، یان تۆڵه‌ له‌ خاوه‌ن خراپه‌و تاوانه‌كه‌ بكه‌یته‌وه‌، نه‌خێر، به‌ڵكوو مه‌به‌ست گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌و ملكه‌چیبوونی فه‌رمانه‌كانیه‌تی، جا ئه‌گه‌ر به‌و كاره‌ی قه‌ده‌غه‌ت ئه‌كرد زیاتر سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ی تێدا بوو، واته‌ ئه‌و خاوه‌ن تاوانه‌ی كه‌ تۆ قه‌ده‌غه‌ی لێ ئه‌كه‌یت به‌ هۆی قسه‌و هه‌ڵس و كه‌وتنی تۆوه‌ زیاتر ڕۆئه‌چوو و سه‌رپێچی ئه‌كرد، ئه‌وا ئه‌و كاره‌ مه‌كه و وازی لێ

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بنه‌ما و ڕێكخه‌ره‌كانی فه‌رمان به‌ چاكه ‌و جڵه‌وگیری له‌ خراپه‌
(به‌شی سێیه‌م)

وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د

له‌م ده‌رسه‌وه‌ ده‌ست ئه‌كه‌ین به‌ شیكردنه‌وه‌ی بنه‌و ڕێكخه‌ره‌اكان و شه‌رح و ڕاڤه‌كردنی هه‌ر یه‌كه‌یان: 

به‌شه‌كانی تری ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژێر بابه‌تی په‌یوه‌ندیداردا بخوێنه‌وه‌. 

بنه‌مای یه‌كه‌م: ده‌ستپێكردن به‌ لابردنی خراپه‌ به‌رچاوو دیاره‌كان. { البدء بانكار المنكرات الظاهرة}. 

پیویسته‌ كه‌ سه‌ره‌تا به‌لابردنی خراپه‌ دیارو به‌رچاوه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ین، یان به‌ ده‌ربڕینێكی تر زیاتر گرنگی به‌ خراپه‌و تاوانه‌ دیارو به‌رچاوه‌كان بده‌ین وه‌ك تاوانه‌ نادیارو شاراوه‌كان. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بنه‌ما و ڕێكخه‌ره‌كانی فه‌رمان به‌ چاكه ‌و جڵه‌وگیری له‌ خراپه‌
(به‌شی دووه‌م)

وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د

فه‌رمان به‌ چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ كردنی خراپه‌ به‌شێكه‌ له‌ بانگه‌واز. 

یه‌كه‌م شتێك كه‌ پێویسته‌ بیزانین له‌م بنه‌ماو بنچینانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ فه‌رمان به‌چاكه‌و قه‌ده‌غه‌و جڵه‌وگیری له‌ خراپه‌ ئه‌كات، به‌ڕاستی بانگخوازه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌و بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ئه‌م كاره‌ گه‌وره‌ ئه‌نجام ئه‌دات، چونكه‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌و قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌ به‌شێكه‌ له‌ بانگه‌واز، وه‌ ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌یت بڵێ هه‌موو بانگه‌وازی ئیسلام له‌وێدا خۆی ئه‌بینێته‌وه. 

مه‌به‌ست له‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌و نه‌هێشتنی خراپه‌ بریتی نییه‌ له‌: ساڕێژبونێكی ده‌روونی یان تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك یان له‌و واقعه‌ تاڵه‌ی كه‌ تێیدا ده‌ژیت یان له‌ تاوانباران و گوناهكاران‌ هه‌رچه‌ند ڕۆبچن و وزیاده‌ڕه‌ویش بكه‌ن له‌ سه‌ر خێرخوازان و باوه‌ڕداران،

          

پیچک