تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بەهەشت بۆ ئێوەیە


نوسینی: شێخ أبو سعد العاملی خوا بیپارێزێت
وه‌رگێڕانی: أبو محمد الكردی

بسم الله الرحمن الرحیم وبة نستعین

الحمد لله رب السماوات والأرض خالق الإنسان من طین ثم سواه فعدله فسواه فی أحسن تقویم، وأرسل رسوله بالهدى ودین الحق لیظهره على الدین كله ولو كره الكافرون، وعد المؤمنین بجنات عدن تجری من تحتها الأنهار خالدین فیها أبداً، والصلاة والسلام على خاتم الأنبیاء وإمام المرسلین وعلى آله وصحبه أجمعین، ثم أما بعد
پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لە مەككە دەستیكرد بە بانگەواز بۆ لای خوا لە كاتێكدا بژێوی ڕۆژانەیشی نەبوو چ جای ئەوەی شان وشەوكەت وپارە ودەسەڵاتی هەبێت بۆ ئەوەی شوێنكەوتووان وباوەڕداران بە پەیامەكەی پێ ڕابكێشێت.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بانگكردنی خه‌ڵك بۆ هیدایه‌ت-ته‌واوكه‌ری زنجیره‌ی سێ یه‌م

ئاماده‌كردنی: دووربین

(2) هیدایه‌ت وه‌رگرتنی “عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب” (خوا لێی ڕازی بێت)
“عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب” پیاوێكی ئازاو به‌جه‌رگ و بوێر بوو، خاوه‌ن هێزو ده‌سه‌ڵاتێكی بێوێنه‌ بوو، له‌ پێش ئیسلامدا تووندترین كه‌س بوو له‌ دژی ئایینی خوادا! وه‌ تووندترین كه‌س بوو له‌ دژایه‌تی كردنی پێغه‌مبه‌ر ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم” قه‌ت دڵی بۆ ئیسلام نه‌رم نه‌ده‌بوو!! ڕۆژێ له‌ ڕۆژان “عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب” بڕیار ئه‌دات كه‌ پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم” بكوژێت!! شمشێره‌كه‌ی به‌ بێ كالێن و به‌ڕووتی به‌ده‌ست ده‌گرێ و ده‌چێت تا پێغه‌مبه‌ر ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم” بكوژێت!! له‌ ڕێگه‌ی ده‌گاته‌ یه‌كێ له‌ هاوه‌لێنی پێغه‌مبه‌ر “صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم” كه‌ ئیمانی خۆی ئاشكر نه‌كردبوو پێی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ بۆ كێ ده‌چیت “عومه‌ر” ؟!! عومه‌ریش ئه‌ڵێت ده‌چم موحه‌ممه‌د ده‌كوژم!! هاوه‌ڵه‌كه‌ش پێی ده‌ڵێت: جا به‌نی “عه‌بدولموته‌ڵیب” لێت ده‌گه‌ڕێن زیندوو بمێنیت؟! عومه‌ریش پێی ده‌ڵێت: ده‌ڵێی شوێن ئه‌و كه‌وتوویت؟! هاوه‌ڵه‌كه‌ش 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بانگكردنی خه‌ڵك بۆ هیدایه‌ت-زنجیره‌ی سێ یه‌م

ئاماده‌كردنی: دووربین

زنجیره‌ی- سێیه‌م-
شێوازی بانگه‌وازكردن
نووسه‌ران و شاره‌زایان نووسراوی زۆریان سه‌باره‌ت به‌ شێوازه‌كانی بانگه‌واز نوسیوه‌، به‌ڵام به‌نده‌ لێره‌ ئاماژه‌ به‌گرنكترینیان ده‌ده‌م، كه‌ پێنج خاڵن؛
ئه‌ڵێم له‌ شێوازه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی بانگه‌وازكردن و بانگكردنی خه‌ڵك بۆ هیدایه‌ت چه‌ند خاڵێكن:
1. سووربوون له‌سه‌ر هیدایه‌تدانی كه‌سه‌كان! هه‌رچه‌ند هیدایه‌ت له‌ده‌ست خوایه‌, به‌ڵام كه‌س نازانێ كه‌ خوا كێ هیدایه‌ت ده‌دات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها خوا بیه‌وێ هیدایه‌تی بدات. خۆ ئه‌ گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ بانگی ده‌كه‌یت بۆ هیدایه‌ت بێباوه‌ڕ بوو، ئه‌وه‌ گیانی مكووڕبوون له‌سه‌ر ڕێنما بوونی ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌بێ زیندووتر و به‌رقه‌رار تربێت لای داعییه‌كه‌. ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م “صَلّى اڵهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم  ” چه‌نده‌ له‌سه‌ر دڵی گران بوو كه‌ خه‌ڵكی لێی دوورده‌كه‌وتنه‌وه‌و گوێیان به‌ فه‌رمایشته‌ كانی ئه‌و نه‌ده‌دا له‌ بێباوه‌ڕان! تا گه‌یشت به‌وه‌ كه‌ خوا لۆمه‌ی بكات و بفه‌رموێت:  (فَلَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَّفْسَكَ عَلَى آثَارِهِمْ إِن لَّمْ یُؤْمِنُوا بِهَذَا الْحَدِیثِ أَسَفاً)   (الكهف: 6) . واته‌: له‌وانه‌یه‌ تۆیش ئه‌ی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بانگكردنی خه‌ڵك بۆ هیدایه‌ت-زنجیره‌ی دووه‌م

ئاماده‌كردنی: دووربین

زنجیره‌ی-دووه‌م-
هه‌روه‌ها به‌ندایه‌تییه‌كانی كرده‌وه‌كان وه‌ك: (نوێژكردن وزه‌كات و خێرو خێرات و چاككردنی نێوان خه‌ڵك و فه‌رمان به‌چاكه‌و ڕێگرتن له‌ خراپه‌و جیهاد و كردوكۆشش كردن و به‌جێ گه‌یاندنی سیله‌ی ڕه‌حم و گریان له‌ ترسی خواو وه‌ره‌ع و.. هتد) ئه‌مانه‌ به‌رهه‌می كه‌ره‌سه‌كانی به‌ندایه‌تین.
چواره‌م: عیباده‌ت  و به‌ندایه‌تییه‌كانت له‌ شوێنی خۆی و له‌ كاتی خۆیاندا بن.. به‌ تایبه‌ت نوێژه‌كان.
پێنجه‌م: شوێنكه‌وتنی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر “صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم” به‌ تایبه‌ت به‌جێ گه‌یاندنی ڕه‌واتیبه‌كان كه‌ برتین له‌ سوننه‌ته‌كانی پاش و پێشی نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان.
شه‌شه‌م: ئیسلام ته‌واو له‌ ژیانتدا ڕه‌نگداته‌وه‌، له‌ زمانت له‌ گوێ و له‌ چاوت، له‌ كرده‌وه‌ت له‌ دیدو بۆچوونت له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ته‌واوی ڕۆژانه‌ت.. درۆ نه‌كه‌یت، ڕاستگۆ بیت و فێڵ له‌خه‌ڵك نه‌كه‌یت, ڕق له‌ خه‌ڵك نه‌كێشیت و دڵت ڕق و كینه‌ی له‌به‌رامبه‌ر مسوڵمانان تیا نه‌بێت, خۆت له‌خه‌ڵك به‌كه‌متر 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بانگكردنی خه‌ڵك بۆ هیدایه‌ت-زنجیره‌ی یه‌كه‌م

ئاماده‌كردنی: دووربین

زنجیره‌ی  -یه‌که‌م-
بانگكردنی خه‌ڵك بۆ ئیسلام یه‌كێكه‌ له‌ مه‌قسه‌ده‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌م دینه‌، به‌ڵكوو ئه‌گه‌ر بڵێین: هه‌موو دین بۆ بانگكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ هاتووه‌ بۆ ئیسلام هه‌ڵه‌مان نه‌كردووه‌، له‌وه‌یش گرنكتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بزانین نه‌ك ئیسلام به‌ڵكوو تێكڕای ئایینه‌ ئاسمانییه‌كان بۆ بانگكردنی خه‌ڵك و هیدایه‌تدانیان بۆ لای خوا هاتوون، ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِی كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ فَمِنْهُم مَّنْ هَدَى اللّهُ وَمِنْهُم مَّنْ حَقَّتْ عَلَیْهِ الضَّلالَةُ)  النحل: 36. واته‌: سوێندبه‌ خوا له‌ناو هه‌موو گه‌ل و ئوممه‌تێكدا پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووه‌ به‌مه‌ی ته‌نها خوا بپه‌رستن و دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ (په‌رستنی) هه‌ر په‌رستراوێكی تر، جا خوا هه‌ندێكی له‌و (ئوممه‌ت) انه‌ ڕێنموونی كرد و هه‌ندێكیشیان (له‌به‌ر خراپیان) گومڕایی یه‌خه‌ی گرتن ده‌ی به‌زه‌وی دا بگه‌ڕێن و ته‌ماشا كه‌ن سه‌ر ئه‌نجامی بێ باوه‌ڕان چۆن بوو.
بۆیه‌ تێكڕای پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاكان هه‌ر بۆ ڕاكێشان و بانگكردنی خه‌ڵك  هیدایه‌ت و ڕاسته‌ڕێ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

هەندیك لە سیفات و تایبەتمەندێتی کەسی ئیداری سەرکەوتوو وە نیشانەکانی تازەگەری

نوسینی: نور ئه‌حمه‌د نه‌قشبه‌ندی

لە کەسایەتی ئیداری سەرکەتوودا پێویستە ئەم خاڵانەی خوارەوەی تێدابێت:-
1. ووردەکاری لە ئیش و کاروبارەکانیدا، تۆکمەیی لە بەرێوبردنەکەیدا، هاوخەم بوونی لەگەڵ دەست و پەیوەندەکانی.
2. پیادەکردنی یاسا لەهەموو لایەنێکدا، زیاتر لایەنی پەروەردەکردن و بەخێوکردنی ئیشەکەی لا مەبەست بێت تا لایەنی قسەکردنی.
3. هەموو ڕۆژێك کۆتایی بهێنێ بە کاری ڕۆژەکەی واتە جێ بەجێکرنی کاروبارەکانی ڕۆژانەی، بەبێ دڵەڕاوکێی و ڕاڕایی.
4. دابەشکردنی کارە گرنگەکان بەپێی پسپۆڕی و بەهرەی توانایی کەسەکان.
5. چاوگێڕانێکی باش، بڕیاردانی توندو تۆڵ، ڕاگۆڕینەوەو پێدانی هیواو ئامانجی زۆر.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

کێن ئه‌وانه‌ی که‌ سه‌ر ڕاستانه‌ بۆ ئه‌م دینه ‌‌کارده‌که‌ن..!؟

نوسینی: ڕه‌وه‌ند عومه‌ر

بســـم الله الرحمن الرحیم و الحمدالله رب العالمین، و صلاة و الســلام علی رسول الله‌ (صلی الله‌علیه‌ وسلم)، و علی اله‌ وأصحبه‌ الأجمعین..
پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ حه‌دیسێکی سه‌حیحدا که‌ ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی کردووه‌ ده‌فه‌رموێت:
( لا تزال طائیفه من أمتی قائمه‌ باأمرالله‌ لایضرهم من خذ لهم أو خالفهم حتی یاتی
أمرالله‌ وهم ظاهرون علی الناس )
واته‌: به‌رده‌وام کۆمه‌ڵێک له‌ ئومه‌ته‌که‌م هه‌ڵده‌ ستن به‌ گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خوا و زیانیشیان پێ ناگه‌یه‌نێت ئه‌وانه‌ی که‌ پشتیان ناگرن یان دژایه‌تیان ده‌که‌ن ، تاوه‌ک قیامه‌ت دێت ئه‌وان له‌ ناو خه‌ڵکا دیارن و ناتوێنه‌وه‌ و هه‌میشه‌ سه‌ر مه‌شقن .
له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌دیسه‌ پیرۆزه‌یه‌وه‌، جێی خۆیه‌تی هه‌ڵوێسته‌یه‌ بکه‌ین زۆر به‌ جوانی و ووردبینانه‌ ‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان, گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

خوشكی به‌ڕێزم چۆن هاوه‌ڵه‌كه‌ت ئه‌كه‌یته‌ بانگخوازێك بۆ ئیسلام ؟

ئاماده‌كردنی: سومه‌یه‌ عبدالله‌

سوپاس وستایش بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست وبه‌توانا و درود وسه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد المصطفی یارویاوه‌ر وهاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كانی له‌هه‌موو چه‌رخ وسه‌رده‌مێكدا هه‌تا ڕۆژی دوایی .

خوشكانی به‌ڕێزم سڵاوی خواتان لێ بێت، سڵاوی خوا له‌ئێوه‌ی په‌روه‌رده‌كاری نه‌وه‌كانی دواڕۆژمان، سڵاوی خوا له‌تۆیه‌ك كه‌ په‌روه‌ردگار كردویتی به‌ شه‌ریكه‌ به‌شی پیاوان له‌هه‌موو مافێكدا كاتێك كه‌ ده‌فه‌رموێت : " إنما النساء شقائق الرجال " { رواه احمد وأبو داود} واته‌ : ئافره‌تان  هاوبه‌ش وشه‌ریكی پیاوانن .

جا خوشكی به‌ێزم مادام هاوبه‌شی پیاوانی وشان به‌شانی پیاوانیش ئه‌ركی ئاینی ونیشتمانی خۆتت له‌سه‌ر شانه‌ و ده‌بێت پێیان هه‌ڵبسیت و ئه‌نجامیان بده‌یت، یه‌كێك له‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ پێویسته‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

ئاكار وڕه‌وشته‌كانی بانگخواز

ئاماده‌كردنی: الشیخ عبدالعزیز بن باز
وه‌رگێڕانی: ئیسلام هاوس

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم .

ئه‌و ئاكار وڕه‌وشت وصیفاته‌ جوانانه‌ی كه‌پێویسته‌ له‌ بانگخوازانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا هه‌بێت، په‌روه‌ردگار له‌زۆر جێگای قورئانی پیرۆزدا بۆمانی ڕوون كردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ڕه‌وشته‌جوانانه‌ش كه‌بانگخواز ده‌بێت ڕه‌وشتی خۆی پێ بڕازێنێته‌وه‌بریتین :--

یـــه‌كـــه‌م : ( الإخلاص ) واته‌: مه‌به‌ستی له‌بانگه‌واز وهه‌وڵ وكۆششه‌كانی ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌بێت ودوور بێت له‌ڕیـــا وڕووپامایی وبه‌ته‌مایی ده‌ستخۆشكه‌ری وسوپاسگوزاری خه‌ڵكی نه‌بێت، به‌ڵكو تاكه‌مه‌به‌ستی ڕازی بوونی په‌روه‌ردگاری بێت، وه‌ك خــوای گه‌وره‌له‌قورئانــــدا ده‌فه‌رموێت : ( قُلْ هَذِهِ سَبِیلِی أَدْعُو إِلَى اللَّهِ .... ) { یوسف: ١٠٨ } واته‌: ئه‌ی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بانگه‌واز كردن بۆ دینی خوا 

ئاماده‌كردنی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌

سه‌ره‌تا :

ده‌سپێكی باسه‌كه‌مان به‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ی قورئان ده‌نه‌خشێنین كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : {ادْعُ إِلَى سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِی هِیَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِیلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِینَ } النحل 125 .

په‌روه‌ردگار فێری كردووین كه‌ رێگا و شێوازی پێغه‌مبه‌ران ( علیهم الصلاة‌ والسلام ) بگرینه‌ به‌ر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ و روون كردنه‌وه‌ی په‌یامی خوا، چونكه‌ كاری وان بانگه‌واز كردن بووه‌ بۆ لای  دینی خوا، هه‌روه‌ها ئه‌زموونی ژیانیش فێرمان ده‌كات كه‌ چاكترین و گونجاوترین میكانیزمێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر په‌یام و بیروباوه‌ڕێك، بانگه‌واز كردنه‌ بۆ ئه‌و رێباز و بیروباوه‌ڕه‌ .

    بانگه‌واز كردنیش رێسا و نه‌ریت و رێو شوێنی خۆی هه‌یه‌ و پێویسته‌ بانگخوازان ره‌چاوی ئه‌و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

له‌شوێنی كار وئیشه‌كه‌ت به‌چ شێوه‌یه‌ك بانگه‌واز بۆ لای خوای گه‌وره‌ ده‌كه‌یت؟

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام موحه‌ممه‌د پشده‌ری

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم .

خۆشه‌ویستان به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌م ووتاره‌دا چه‌ند هه‌نگاو وهۆكارێك ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌م ئێوه‌ی به‌رێز وخۆشه‌ویت كه‌ پاش پشت به‌ستن به‌په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست إن شاء الله سوود مه‌ند ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئاوات وئامانجیان گه‌یاندنی ئه‌م ئاینه‌ پیرۆزه‌یه‌ به‌جوانترین شێوه‌ به‌كه‌سانی تر :

یه‌كه‌م : به‌ڕه‌وشتی جوان وشیرین :

ئه‌بێت بانگخوازی خۆشه‌ویست بزانێت ئه‌بێت خوو ڕه‌وشتی زۆر جوان وشیرین بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هاوكاری ئه‌ون له‌و جێگایه‌ی كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ن وسه‌رگه‌رمی كـاركردنن، پێغه‌مبـه‌ری ئازیـزیش فه‌رموویه‌تی : " إنما بعثتُ لأتممَ مكارم الأخلاق " { أخرجه الحاكم فی المستدرك (2/313) 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌رو قۆناغه‌كانی بانگه‌واز.



پرسیار: گومانی تێدا نییه‌ كه‌ خوێندنه‌وه و‌ لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) مرۆڤ ئه‌پارێزێت له‌ په‌له‌ په‌لی و هه‌ڵه‌شه‌كردن، به‌ڵام ئایا ئه‌بێت بانگخواز چه‌ند ساڵێك بانگه‌وازی نهێنی بكات وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)كردویه‌تی، ئینجا هه‌نگاو بنێت بۆ خزمه‌ نزیكه‌كانی و ... وه‌ هه‌روه‌ها گشت قۆناغه‌كانی تریش، واته‌ سیانزه‌ ساڵ له‌ حاڵێكدا بێت و دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند ساڵكی دیكه‌ له‌ حاڵێكی ترو، یان‌ ئه‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی سوودی لێ وه‌ربگرین؟ 
وه‌ڵام: گومانی تێدا نییه‌ كه‌ خۆێندنه‌وه‌و لێكوڵینه‌وه‌ له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) پێویسته‌ و واجبه‌ له‌ سه‌رمان، وه‌ بنچینه‌ی هه‌موو بانگخوازێكه‌ كه‌ ئه‌بێت بكرێته‌ په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ژیانی خۆمان، وه‌ ئه‌و چاكترین پێشه‌نگی ئێمه‌یه‌، به‌ڵام جیاوازی هه‌یه‌ له‌ نێوان خۆبه‌ستنه‌وه‌ی حه‌رفی به‌ كاتی بانگه‌وازه‌وه‌، به‌ كات و قۆناغه‌كانیه‌وه‌، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

حاڵی لاوانی دوودڵ و ڕاڕا.


پرسیار: هه‌ندێ له‌ گه‌نج و لاوان خوا هیدایه‌تیان بدات هه‌ر زوو زوو بیروڕایان ئه‌گۆڕێ و له‌ سه‌ر شتێك جێگیر نابن، ئه‌بینیت له‌ شه‌ودا ڕایه‌كی هه‌یه‌و شتێكی پێ په‌سه‌نده‌، كه‌ ڕۆژ ئه‌بێته‌وه‌ ڕایه‌كی تری هه‌یه‌، وه‌ هه‌ندێ جار له‌مپه‌ڕه‌وه‌ بۆ ئه‌وپه‌ڕ جێگۆركێ ئه‌كه‌ن، ئامۆژگاریتان چییه‌ بۆ ئه‌و لاوانه‌؟ 

وه‌ڵام: ئه‌ملاولاكردن، كه‌ له‌ هه‌ندێ كه‌سدا بۆته‌ نه‌خۆشی و ته‌نانه‌ت له‌ بڕیاره‌ تایبه‌تیه‌كانی خۆشیدا ڕاڕایه‌و خاوه‌ن بڕیارێكی دروست نییه‌، وه‌ هه‌ندێ كه‌س ده‌روونی خۆی ڕادێنێ تاكو تووشی ئه‌و ده‌رده‌ ببێت، ئه‌ویش چونكه‌ كاره‌كه‌ باش نازانێت و له‌ ده‌رگای خۆیه‌وه‌ ناچێته‌ ژوره‌وه‌، به‌ڵكوو په‌له‌كردنی له‌ بڕیاردانێكی به‌ په‌له‌دا وای لێ ئه‌كات كه‌ له‌ داهاتودا په‌شیمانی بیگرێت، ئینجا ئه‌بینیت كه‌ له‌ بڕیاره‌ دژه‌كه‌شدا هه‌مان په‌له‌ په‌ل ئه‌كات، وه‌ هه‌روه‌ها. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

حاڵی كه‌سێك سكاڵای ململانێ له‌ گه‌ڵ نه‌فس و ده‌روونی خۆی ده‌كات.



پرسیار: یه‌كێك پرسیار ئه‌كات و ئه‌ڵێت: ململانێیه‌كی ده‌رونی توند یه‌خه‌ی پێ گرتووه‌و وازی لێ ناهێنێ- هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆێدا له‌ ململانێ و كێشمه‌ كێشمدایه‌، وا ئه‌زانێ ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو مسوڵمانێكدایه‌و لێی جیا نابێته‌وه‌- ئایا ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌نده‌كانی خۆی پێ تاقی ئه‌كاته‌وه‌؟ وه‌ ئه‌ڵێت: حاڵی ده‌روونی زۆر خراپ بووه‌ تا وای لێ هاتووه‌ داوای كۆمه‌ك له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌كات تا زاڵ بێت به‌سه‌ر ده‌روونی خۆیدا له‌ به‌هێزی وتوندی ئه‌و ململانێیه‌ی كه‌ تێدایدا ئه‌ژی، به‌ چی ئامۆژگاری ئه‌م برایه‌ ئه‌كه‌ن؟ 

وه‌ڵام: هه‌موو ته‌وبه‌كه‌رێك و گه‌ڕاوه‌یه‌ك و كه‌سێك به‌ره‌و خوا هه‌نگاوی نابێ، مه‌رج نییه‌ تووشی ئه‌و حاڵه‌ته‌ ببێت و پێوه‌ی بناڵێنێ‌، به‌ڵام به‌ گشتی ئه‌وه‌ی بانگه‌واز بكات بۆ لای خوا یان هه‌نگاو بنێ به‌ره‌و لای خوای گه‌وره‌و ته‌وبه‌ بكات، بێگومان تووشی شتانێك دێت كه‌ له‌ سه‌ر ده‌روونی گران و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

په‌له‌ كردن و ورد نه‌بوونه‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی فه‌توا ببێته‌ هۆی شڵه‌ژاون و په‌رێشانی.



پرسیار: هه‌ندێ له‌ برایان فه‌توایه‌ك یان فه‌رمووده‌یه‌كی به‌ر گۆی ئه‌كه‌وێت یان ئه‌یخوێنێته‌وه‌، ئیتر په‌له‌ ئه‌كات له‌ وه‌رگرتنی و یه‌كسه‌ر كاری پێ ئه‌كات و خه‌ڵكیش پێملی ئه‌و فه‌توایه‌ یان ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ ئه‌كات، كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی پشێوی بۆ خۆی خه‌ڵكانی تریش، ئامۆژگاریتان بۆ وێنه‌ی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ چییه‌؟ 
وه‌ڵام: به‌ڵێ ئه‌مه‌‌ جۆرێكه‌ له‌ په‌له‌ كردن، ئه‌وه‌ی كه‌ مرۆڤ شتێك له‌ زانیاری وه‌رگرێت یان له‌ فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر یان كه‌ كتابی خوا، یان له‌ فه‌رمووده‌ی ئه‌هلی عیلم، په‌له‌ ئه‌كات له‌ تێگه‌یشتنیدا، هه‌روه‌ها په‌له‌ش ئه‌كات له‌ جێ به‌جێكردن و كار پێ كردنیدا، ئیتر ناێت ورد بێته‌وه‌و له‌ سه‌رخۆ بگه‌ڕێ بزانێت كه‌ مانای ته‌واوی چییه‌ یان مه‌به‌ست پێی چییه‌. 

ده‌قه‌كان زانایانی گه‌وره‌و خاوه‌ن علیم و فه‌زڵ و ڕێز تێدای ماندوبوون، تاكو ده‌ریان هێناوه‌ن و حوكم و 

          

پیچک