تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

 كورته‌ باسێك له‌سه‌ر ژیانی چوار پێشه‌واكه‌ی ئیسلام؛
ئیمام (ئه‌بووحه‌نیفه‌ - مالیك - شافعی - ئه‌حمه‌د)
-ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێت-

ئاماده‌كردنی:  فرمان مه‌حموود

پێشه‌كى: 
چوار پێشه‌وا و سه‌ر مه‌زهه‌به‌كان, رِوَڵێكى به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ و پاراستنى ئه‌م ئاینه ‌پیروَزه‌, به‌ڵام زوَرینه‌مان ژیان و به‌سه‌رهاتى ئه‌م ئیمامه‌ به‌رِێزانه‌ وه‌ك پێویست نازانین، له‌سه‌ر ئێمه‌ى مسوڵمان پێویسته ‌زانیارى و شاره‌زایمان له‌باره‌ یانه‌وه‌ هه‌بێت, ئه‌م ئه‌ركه‌م به‌پێویست زانى وه‌ك ئاماده‌كارێك به‌هه‌ڵسان به‌تایپ كردنه‌وه‌ و وه‌رگرتنى كه‌مێك له ‌كتێبى (ژیانى چوار پێشه‌واكه‌ى ئیسلام ), بوَ ماڵپه‌رِى ئه‌لیكترونى كوردى, به‌ هیواى زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بوونى سه‌رچاوه‌ى ئه‌لكتروَنى كوردى له ‌گشت بوارێكى به‌ سووددا, زنجیره‌ى پێشه‌واكانم به‌پێى مێژوو سه‌رده‌م داناوه‌ته‌وه‌, خواى گه‌وره‌ پاداشتى ئه‌م كاره‌ى (دانه‌ر)ى كتێب كاك (ئارام عبدالله) و هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه‌ و بیكاته

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

ژیانی شێخ مه‌عرووفی كه‌رخی

ئاماده‌كردنی:  فرمان مه‌حموود

ژیانی‌ شێخ (مه‌عروفی‌ كه‌رخی‌) (معروف الكرخی) ، (سری السقطی) ، (جونه‌یدی‌ به‌غدادی‌) (الجنید البغدادی) خودالێ‌ یان ڕازی‌ بێت. 

شێخ (مه‌عروفی‌ كه‌رخی‌) 
ناوی‌ (معروف بن فیروزان الكرخی) بووه‌ كونیه‌و نازناوی ‌ (ابومحفوظ) (ئه‌بومه‌حفوز)ه‌، ئه‌و له‌ سه‌رده‌می‌ ئیمام (ئه‌حمه دی‌ كوڕی‌ حه‌نبه‌ل) و (ئیبن معین) دا ژیاوه‌، له‌ شاری‌ به‌غداد له‌ دایك بووه‌، سه‌ره‌تا له ‌ (كوفه‌) بوون له‌ پاشدا هاتوون بۆ (به‌غداد) ، دایك و باوكی‌ (مه‌سیحی‌) بوون، زۆر لایان خۆشه‌ویست بووه‌، له‌ منداڵی‌ دا ده‌نێرێته‌ به‌رخوێندن، ڕۆژێك ماموۆستا مه‌سیحی‌یه‌كه‌ی‌ پێ‌ی‌ ده‌ڵێت: توبڵێ‌ سێ‌ خوداهه‌یه‌ ئه‌وپێ‌ی‌ ده‌ڵێت: تۆبڵی‌ خوا هه‌ر یه‌كه‌ (قل هوالله‌ احد) ، له‌پاش توڕه‌بوون و ده‌ركردنی‌ مامۆستاكه‌ی‌ ئه‌و نه‌یوێرا بچێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، چوبوو بۆ مزگه‌وت بۆلای‌ ئیمام 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

وه‌یسی قه‌ره‌نی

ئاماده‌كردنی: فرمان مه‌حموود

یه‌كێكه‌ له ‌باشترین خواناسان و پیاوچاكانى تابیعی، ناوى ته‌واوى(أویس بن عامر بن بن جریر بن مالك المرادى القرنی) به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك یه‌مه‌نى‌یه‌, ژیانى له ‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا بووه‌(صلى الله علیه‌ وسلم)، به‌ڵام به‌خزمه‌تى نه‌گه‌یشتبوو. 
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) له‌ باسى (وه‌یس) دا فه‌رمویه‌تى: (أویس القرنى خیر التابعین) واته‌ (وه‌یسى قه‌ره‌نى) باشترین و چاكترینى تابیعینى ئه‌سحابى منه‌, وه‌ زۆر جار ڕووى موباره‌كى ده‌كرده‌ وڵاتى یه‌مه‌ن و ده‌یفه‌رموو: (إنى لاجد نفس الرحمن من قبل الیمن) ده‌یفه‌رموو: من بۆن و هه‌ناسه‌ى خواپه‌رستى ڕاسته‌قینه ‌له‌(یه‌مه‌نه‌)وه‌ ده‌كه‌م به‌هۆى یه‌كێك له‌ ئه‌ولیایانى ئومه‌ته‌كه‌م كه‌ (وه‌یسى قه‌ره‌نی‌یه‌), ئه‌م پیاو چاكه‌ خاوه‌نى چه‌ندین دوعاى به‌ ناوبانگه‌. 
پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه‌ وسلم) لاى هاوه‌ڵان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ى هاوڕێیانم, ئێوه‌ نازانن له‌ ناو حازرانى ئوممه‌تى مندا به‌نده‌یه‌كى خواى گه‌وره‌ هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ لاى خوا خۆشه‌ویسته ‌له‌ڕۆژى دوایدا به‌هۆى 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

ژیان و‌ سه‌رده‌می (عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز) -خوا لێی ڕازی بێت-

ئاماده‌كردنی: فرمان محمود

مێژووی‌ پێش جێنشین: 
ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ له‌ پاش خه‌لیفه‌ی‌ ئه‌مه‌وی‌ (سولێمانی‌ كوڕی‌ عبدولمه‌لیك) بوو به‌ جێ‌نشین, واته‌ هه‌شته‌مین خه‌لیفه‌ی‌ ئه‌مه‌وی‌ بووه‌ له‌ پاش هه‌ریه‌ك له‌ خه‌لیفه‌كان مه‌عاویه‌ی‌ كوری‌ ئه‌ بووسوفیان, یه‌زیدی‌ كوری‌ موعاویه‌ و موعاویه‌ی‌ كوڕِی‌ یه‌زید و عه‌بدولمه‌لیكی‌ كوڕی‌ مه‌ڕوان و وه‌لیدی‌ كوڕی‌ عبدولمه‌لیك) له‌ پاشدا (سولێمانی‌ كوڕی‌ عبدولمه‌لیك) وه‌ له‌ پاشدا ئه‌م پێشه‌وایه‌ هاته‌ سه‌ر ده‌سته‌ڵات, عومه‌ری‌ كوڕی‌ عه‌بدولعزیزی‌ كوڕی‌ مه‌روان) ئاموَزای‌ (سولێَمان) و برازای‌ (عه‌وبدولمه‌لیك) ده‌كات, بوون به‌ جێنشینی‌ (عومه‌ر) به‌ نسبه‌ت كوڕه‌كانی‌ (عه‌ بدولمه‌لیك) ه‌وه‌ شتێكی‌ چاوه‌ ڕوان نه‌ كراو بوو, (عومه‌ر) له‌ سه‌رده‌می‌ (سلیمان) دا وه‌ زیر بووه‌. 
ئیبن سیرین ده‌ڵَێت : ڕه‌حمه‌تی‌ خودا له‌ (سلێمان) بێت به‌ زیندوو كردنه‌وه‌ی‌ نوێژه‌كان له‌ كاتی‌ خوَیدا ده‌ستی‌ به‌ خه‌لافه‌ت كردووه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

موحه‌ممه‌د ئیقبال و شارستانێتی ڕۆژئاوا

ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

كه‌م نین ئه‌وانه‌ی ژیارو شارستانێتی ڕۆژئاوایان هه‌ڵسه‌نگاندبێ و به‌ر ڕه‌خنه‌یان خستبێ، به‌ڵام كه‌سانێك خۆیان له‌ ناو هه‌ناو ئه‌و شارستانییه‌ته‌دا ژیاون و له‌ نزیكه‌وه‌ به‌رخوردیان هه‌بووه‌ و پاشانیش پێی سه‌رسام نه‌بوون و خۆیان و خودی خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه‌ كه‌من. 

موحه‌ممه‌د ئیقیبال یه‌كێكه‌ له‌و شاره‌زاو شاعیرو بلیمه‌تانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات كه‌ پاش تێڕوانین و تیاژێانێكی ورد، شارستانێتی ڕۆژئاوای هه‌ڵسه‌نگاندووه‌و پاش دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ خستویه‌تیه‌ ژێر ڕه‌خنه‌وه‌و باسكردن. 

ئه‌م پیاوه‌ڕۆژئاوای ناسیوه‌و دیراسه‌ی كردووه‌، بۆیه‌ به‌ ته‌واوی ده‌یناسێت و له‌كه‌و ناته‌واوییه‌كانی شاره‌زایه‌. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ‌گوفتار و كردار له‌ كه‌سایه‌تی‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمووددا

ئاماده‌كردنی: شوان قه‌ڵادزه‌یی

له‌ گوندێكی‌ ده‌ڤه‌ری‌ هه‌ورامانی‌ سه‌ركه‌ش و سه‌ربه‌رز و ده‌لال له‌ خانه‌واده‌یه‌كی‌ ڕه‌سه‌نی‌ كورد دۆست و ئیسلام به‌روه‌ردا، له‌ ناوه‌ڕاستی‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌می‌ ڕوو له‌ دروشمی‌ سوور و چه‌كوچ و داس، ئاسۆیه‌ك هه‌ڵ هات، پیاوێكی‌ مه‌رد له‌ ناوچاوی‌ منداڵی‌ دا هه‌ستی‌ پێ ده‌كراو ده‌خوێندرایه‌وه‌، ئومێد به‌خش بوو بۆ خانه‌واده‌ و وڵاتی‌ به‌ش مه‌ینه‌تی‌ كورده‌واریمان، خۆ هه‌ر ده‌بێ وابێ له‌م ده‌ڤه‌ری‌ پیاوچاكاندا ده‌ڤه‌ری‌ هه‌ورامان و جێ نزرگه‌ی‌ پیاوچاكانی‌ وه‌كو شێخ عه‌لائه‌دین و شێخ عومه‌ر و میرانی‌ ئه‌رده‌ڵان و وه‌ ده‌یان پیاو ساڵحی‌ تر. خودای‌ پشتیوانی‌ چه‌وساوانیش پیاوانی‌(رجال) ڕه‌مز بۆ كاته‌ هه‌ستیار و حه‌ساس و پڕ له‌ گێژاوه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێ چونكه‌ رب العالمین ده‌زانێ پیاوانی‌ كار راست و سه‌ر ڕاست و خاوه‌ن فه‌خر و ژیری‌ و ئه‌هلی(الفطن)ده‌گه‌ن و ناوازه‌ و كه‌من بتوانن به‌رامبه‌ر دژانی‌ حه‌ق و په‌یامی‌ ڕاستی‌سه‌نگه‌ری‌ زانستیانه‌ بگرن، به‌ڵێ خوای‌ كاربه‌جێ سۆز و به‌زه‌یی‌ خۆی‌ باراند به‌سه‌ری‌ دا هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی‌ گه‌نج و لاه‌ی‌ یه‌وه‌(شاب نشأ علی‌ عباده‌ ربه). چونكه‌ به‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی (محمد متولی الشعراوی) ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت

ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام

شێخ (محمد متولی الشعراوی) له‌ 16ی نیسانی ساڵی 1911 له‌ دێی (دقادوس) له‌ (مركز میت غمر) له‌ پارێزگای (الدقهلیة) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ شاره‌كانی میسڕ له‌ دایك بووه‌. 
شێخ له‌ ته‌مه‌نی (11) ساڵی هه‌موو قوڕئانی له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستاكه‌ی (الشیخ عبد المجید باشا) له‌به‌ر كردووه‌، له‌ ساڵی: 1926 باوكی بردویه‌تیه‌ به‌ر خوێندن له‌ په‌یمانگای سه‌ره‌تایی ئه‌زهه‌ر له‌ شاری (الزقازیق)، له‌ ساڵی 1932ی زاینی چۆته‌ به‌شی دواناوه‌ندی له‌ په‌یمانگا تاكو شه‌هاده‌ی دواناوه‌ندی له‌ ساڵی 1936ی زاینی به‌ده‌ست هێناوه‌. پاشان له‌ ساڵی 1937 چۆته‌ كۆلێژی زمانی عه‌ڕه‌بی، له‌ ساڵی 1941ی زاینی ده‌رچووه‌، پاشان مۆڵه‌تی وانه‌ وتنه‌وه‌ی له‌ ساڵی 1943ی زاینی پێدراوه‌. 

شێخ ژیانی كرده‌وه‌یی خۆی به‌ مامۆستا له‌ په‌یمانگای (طنطتا) ی ئه‌زهه‌ر ده‌ست پێكردووه‌، پاشان 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

کورته‌مێژوویه‌ك له‌ ژیانی د. (موزه‌فه‌ر په‌رتوما)

ئاماده‌كردنی: له‌شكر

د. (موزه‌فه‌ر په‌رتوما) له‌ ساڵی ١٩٤١ی زایینی له‌ گه‌ڕه‌کی (جورئاباد) له‌ شاری (سنه‌)، له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینپه‌روه‌ر و زه‌حمه‌تکێش چاوی به‌ دونیا هه‌ڵهیێناوه‌. خوێندنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی له‌ شاری (سنه‌) به‌ پله‌ی به‌رز ته‌واو کردووه‌. پاشان چووه‌ته‌ په‌یمانگای زانسته‌ سه‌ره‌تایییه‌کان (هیدایه‌ت) له‌ شاری (سنه‌). له‌وێ بڕوانامه‌ی (دیپلۆم)ی له‌ ڕشته‌ی فیزیکدا به‌ پله‌ی یه‌که‌م وه‌رده‌گرێت. دوابه‌دوای وه‌رگرتنی دیپلۆم و به‌شداربوونی له‌ تاقیکرنه‌وه‌ی سه‌ر‌تاسه‌ری (ی ئێران) له‌ په‌یمانگای باڵا، ده‌چێته‌ په‌یمانگای باڵای (تاران) و له‌وێ سێ ساڵ ده‌خوێنێت و به‌ خه‌ڵکانی زیاتر ئاشنا ده‌بێت. 
زیره‌کی و کارامه‌ییی (په‌رتوما) وا ده‌کات که‌ میوانداری بکرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ڕۆشنبیریی ئه‌و کاته‌ و پاشان به‌مه‌به‌ستی خوێندن پێشنیاری ناردنی بۆ ئه‌مریکای بۆ بکرێت، (په‌رتوما) دوای ده‌رس وتنه‌وه‌ی یه‌ک ساڵ و نیو له‌ بواری ئه‌ده‌ب و فیزیادا له‌ شاری (سه‌قز) له‌ ساڵی

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

کورته‌یه‌ك له‌ ژیانی شێخ (ئه‌حمه‌د دیدات)

ئاماده‌كردنی: موحه‌ممه‌د بیلال

ناوی (ئه‌حمه‌د حوسه‌ین دیدات)ه‌، له‌ ساڵی ١٩١٨ی زایینی له‌ شاری (تادکیشنار) وولایه‌تی سوارات (ی هندیی) له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار و که‌مده‌ست له‌دایك بووه‌ . 
پاشان باوکی کرد بۆ (باشووری ئه‌فه‌ریقا) له‌ ماوه‌یه‌کی که‌م پاش له‌ دایک بوونی، کاتێک ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ (٩) ساڵ دایکی وه‌فاتی کرد و ئه‌ویش کۆچی کرد بۆ لای باوکی له‌ ساڵی ١٩٢٧ی زاینی. 
قوتابخانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی (١٠) ساڵی دا ده‌ست پێ کرد تاکو پۆلی شه‌شه‌می ته‌واو کرد، به‌ڵام له‌به‌ر که‌مده‌رامه‌تی و هه‌ژاری خێزانه‌که‌ی فشارێکی زۆری خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ نه‌توانێت به‌ ڕێک و پێکی بواری خوێندی ته‌واو بکات. 
ده‌ستی به‌ کارکردن کرد له‌ ساڵی ١٩٣٤ی زایینی و‌ خه‌ریکی فرۆشیاری بوو له‌ دووکانێکی خوارده‌مه‌نی، پاشان بوو به‌ شۆفێری ئۆتۆمۆبیلی بارگواستنه‌وه‌ له‌ کارگه‌یه‌کی که‌لوپه‌لی ناو ماڵ، پاشان وه‌ک کارمه‌ندێک بنووس (کاتب) له‌ هه‌مان کارگه‌ دامه‌زرا، به‌ هۆی لێهاتن و جوامێری خۆیه‌وه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

زانیاری له‌سه‌ر ژیانی شێخ (عبدالحمید کشك)

ئاماده‌كردنی: موحه‌ممه‌د بیلال

شێخ (عبدالحمید کشك) یه‌کێک بوو له‌ گه‌وره‌ترین و ده‌وڵه‌مه‌ند ترین بانگه‌وزاکه‌ری که‌ ده‌که‌وێته‌ کۆتایی سه‌ده‌کانی بیست، وه‌ جه‌ماوه‌رێکی زۆر له‌ خه‌ڵک له‌ ووڵات و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات گوێیان له‌ (خطبة) ووتاره‌کان و قسه‌ به‌پێزه‌کانی ده‌گرتن وه‌ ووتاره‌کانی شێخ وه‌ک شتێکی زیندوو له‌ ناو خه‌ڵک دا مه‌وه‌ته‌وه‌ چ له‌ ووڵاتی (میسر) و چ له‌ ووڵاتانی جیهانی ئیسلامی دا. 
شێخ (عبدالمحید کشك) له‌ ووڵاتی (میسر) له‌ ساڵی ١٩٣٣ز له‌ دێی (شبرا خیت) که‌ ده‌که‌وته پارێزگاری (البحیرة) له‌ دایک بووه‌، نه‌خۆشی بووه‌ هۆی له ده‌ست دانی چاوه‌کانی، وه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی هه‌ژار ‌بوو، باوکی له‌ (ئه‌سکه‌نده‌ری) بوو، له‌ ته‌مه‌نی (هه‌شت) ساڵی هه‌موو قورئانی پیرۆزی له‌به‌رکردووه‌، وه‌ توانی قوتابخانه‌ ته‌واو بکات وه‌ هه‌روه‌ها قۆناغه‌کانی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له‌ (ئه‌زهری شه‌ریف) به‌ پله‌یه‌کی زۆر باش وه‌ کۆلێژی (أصول الدین) به‌ڵگه‌نامه‌ی هێناوه‌ به‌ پله‌ی زۆر باش. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

ئیبن و سیرین ڕابه‌ری لێکده‌ره‌وه‌ی خه‌ونه‌کان

ئاماده‌كردنی: رێكه‌وت

(ئیبن و سیرین)ابو به‌کر موحه‌ممه‌دی کوڕی سیرینی به‌سڕی ئه‌نساری له‌ سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی کوڕی عه‌ففان له‌سالِی (٣٣) ی کۆچی، به‌رامبه‌ر (٦٥٣) ی زایینی له‌ دایک بووه‌، یه‌کێکه‌ له‌ تابعین، که‌ ناسراو بووه‌ به‌ زاهدو وارع، پێشه‌وای سه‌رده‌می خۆی بوو له‌ زانسته‌ شه‌رعیه‌کاندا.. هه‌ر به‌ زاناو شاره‌زاو لێکده‌روه‌ی خه‌ونه‌کان ناوبانگی کردبوو. 
مامۆستاو قوتابیه‌کانی ئیبن و سیرین : 
ئیبن و سیرین گوێ ی گرتووه‌ له‌ کۆمه‌ڵێ له‌ یارانی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ، له‌وانه‌ (عبدالله بن عمر و جندب بن عبدالله البجلی و أبو هریرة عبدالله ابن الزبیر و و عمران بن حصین و عدی بن حاتم و سلیمان بن عامرو ) هه‌روه‌ک گوێ ی گرتووه‌ له‌ کۆمه‌ڵێ له‌ تابعین، له‌وانه‌: ( عبیدة السلمانی و مسلم بن یسار و شریح و قیس بن عباد و علقمة و الربیع بن خیثم و معبد بن خیثم و معبد و حمید بن عبالدرحمن الحمیری و عبدالرحمن بن ابی بكر و واخته حفصة بنت ابی بكر ) و

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

سه‌لاَحه‌ددینی ئه‌ییووبی، سه‌ركرده‌ی موسَڵمانی كورد، ژیان و به‌سه‌رهاتی

نوسینی: شكۆ بێستون

سه‌لاَحه‌ددین كوری نه‌جمه‌ددین ئه‌ییووبی كوڕی شادی كوڕی مه‌روانه، ‌له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ و سه‌رۆكهۆز بووه؛‌ له‌ ساڵی (٥٣٣ك - ١١٣٧ز) له‌ شاری تكریت له‌دایك بووه. ته‌مه‌نی لاوێتی له‌ شاری به‌عله‌به‌گ و دیمه‌شق به‌سه‌ر بردووه. سه‌لاَحه‌ددین سه‌ر به‌ هۆزێكی كورده‌ به‌ ناوی (ڕه‌وادی) له‌ گوندی (دوین) له‌ ناوچه‌ی ئاران له‌ ئازه‌ربایجان ده‌ژیان. هۆزی ڕه‌وادی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تیره‌ی هه‌زبانی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین تیره‌كانی میلله‌تی كورد. سه‌لاَحه‌ددین وه‌كو هه‌موو منداڵێكی میر و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ خراوه‌ته‌ به‌ر خوێندن له‌ خوێندنگه‌كانی ئه‌و كاته‌دا كه‌ به‌ زۆری مزگه‌وته‌كان بوون. فێری خوێندن بووه‌ و قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر كردووه‌. جگه‌ له‌مانه‌ش له ‌به‌رده‌ستی زانا و ناوداره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا زانیاری زمان و چه‌نده‌ها زانیاری تر فێر بووه. ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر بووه‌ته‌ مایه‌ی په‌روه‌رده‌بوونی سه‌لاَحه‌ددین و پێگه‌یشتن و ئاماده‌بوونی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ناهه‌موارترین كاتدا سه‌ركردایه‌تیی موسڵمانان بگرێته‌ ده‌ست، ئه‌وه‌ بوو له‌ژێر چاودێری سێ مامۆستای پایه‌به‌رز و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

ره‌بیعی کوری خه‌یسوم (تابعین)

ئاماده‌كردنی: باوکی زوبێر

( ئه‌ی باوکی یه‌زید ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خواتۆی ببینایه‌ خۆشی ئه‌ویستی ) 
(عبدالله‌ کوری مه‌سعود ) 

(هیلالی کوری ئوساف) فه‌رموی (به‌مونزیری سه‌وری) ئه‌ته‌ویت که‌مێ بچین باوه‌ری خۆمان زیاد بکه‌ین لای ئه‌م شێخه‌ ؟
(مونزیری سه‌وری ) فه‌رموی به‌لێ منیش حه‌ز ئه‌که‌م بچین به‌خوا من ته‌نها هاتومه‌ بۆ شاری (کوفه‌) بۆبینینی ئه‌م مامۆستایه‌‌ت (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) به‌لام ئایا رئیزنت لێ وه‌رگرتوه‌ که‌ ئێمه‌ دێن بۆ لای ؟ چونکه‌ من پێم گه‌یشتوه‌ که‌له‌وه‌ته‌ی توشی نه‌خۆشی (ئفلیج) بون بووه‌ له‌ماڵه‌وه‌ ناتوانێ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌ زیاتر نزیک بۆته‌وه‌ .
(هیلالی کوری ئوساف) فه‌رموی نه‌خێر ئه‌م هه‌ر وایه‌ له‌وه‌ته‌ی(شاری کوفه‌) ناسیویه‌تی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

عوروه‌ی کوری زوبێر(تابعین)

ئاماده‌كردنی: باوکی زوبێر 

(هه‌رکه‌سێک حه‌زئه‌کات ته‌ماشای پیاوێک بکات که‌به‌هه‌شتیه‌ باته‌ماشای عوره‌وه‌ی کوری زوبێر بکات) 
(عبدالملک کوری مه‌روان) 

مالی خوای گه‌وره‌ ئه‌دره‌وشایه‌وه‌ به‌تیشکی زێرینی رۆژ که‌له‌نێوان کاتی عه‌سر ورۆژئاوابون ،که‌عبه ی پیرۆز هێمنی باڵی به‌سه‌رداکێشابوو ،وده‌نگی دوعاوپارانه‌وه‌ی هاوه‌ڵه‌به‌رێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت وتابعیه‌کان ئه‌هات وخه‌لک به‌هێمنی کۆببونه‌وه‌ له‌ چوارده‌وره‌ی زانا به‌رێزه‌کان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری ئاینه‌که‌یان ،وه‌له‌ته‌نیشت روکنی یه‌مانی چوار گه‌نجی ده‌موچاو روناک نه‌سه‌ب پاک وده‌م ویردوزیکری خوادانیشتبون ئه‌ت وت کۆتری مزگه‌وتن دڵ پاک وخاوه‌ن زانست ئه‌وانه‌ش ( عبدالله‌ کوری زوبێر وبراکه‌ی موسعه‌بی کوری زوبێر وبرایه‌که‌ی ترییان عوروه‌ی کوری زوبێر و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

عومه‌ری کوری عبدالعزیز وکوره‌که‌ی عبد الملک (تابعین)

ئاماده‌كردنی: باوکی زوبێر

بسم الله الرحمن الرحیم 

(عومه‌ری کوری عبدالعزیز وکوره‌که‌ی عبد الملک) 

(ئایا نه‌ت زانیوه‌ هه‌موو گه‌لێک نه‌جیب زادیه‌کی هه‌یه‌ ،وه‌نه‌جیب زاده‌ی به‌نو ئومیه‌ عومه‌ری کوری عبد العزیزه‌ وئه‌و رۆژی زیندوبونه‌وه‌ به‌ته‌نیا دێت به‌یه‌ک گه‌ل حیساب ئه‌کرێت )
(موحمه‌دی کوری عه‌لی کوری حوسین ) 

زۆرنه‌بوو تابیعی به‌رێز ئه‌میری باوه‌رداران( عومه‌ری کوری عبدالعزیز) خۆلی ئه‌تکاند له‌ده‌ستی له‌ناشتنی خه‌لیفه‌ (سلیمان کوری عبد الملک) تاوه‌کو گوێ له‌ گرمیه‌ک بوو وتی ئه‌مه‌ چیه‌ ؟ 

          

پیچک