ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

سلطان العلماء عزبن عبدالسلام !

ئاماده‌كردنی: لوقمان ئه‌مین

بسم الله الرحمن الرحیم

العز کوڕی عبد السلام [ الفقیه ] شاره‌زای دمشقی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌رکه‌وت وناوداربوو له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی خاچی یه‌کان له‌کاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که‌ پارچه‌ پارچه‌ ببوو جیا بوبۆوه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی عباسی یه‌کان له‌ سه‌ده‌ی کۆتاییدا ، وه‌ ده‌رکه‌وتنی عزبن عبد السلام زیاتر له‌وه‌وه‌ ده‌رکه‌وت له‌به‌رامبه‌ر مه‌غۆلی ته‌ته‌ره‌کان و وه‌ستانی له‌گه‌ڵ حاکم وده‌سه‌ڵاتداراندا به‌رامبه‌ر به‌ مه‌نگۆلی یه‌کان ، و به‌ره‌نگاریکردنی دژ به‌ ده‌ستدرێژکه‌ران وه‌ به‌تایبه‌تیش پاڵپشتیکردنی سوڵتان [ قطز] که‌ سه‌رله‌شکری سوپای سوڵتان قطز [ مه‌مالیکی] بوو سه‌رکرده‌ی له‌شکر قطز کوڕی عـزالدین کوڕی أبیك ، وه‌له‌ سه‌یرترین ئیشوکاره‌کانی ئه‌وه‌بو که‌ فتوایدا که‌ مه‌مالیکه‌کان مڵکی ده‌وڵه‌تن وده‌بێت بۆخزمه‌تی گه‌له‌که‌ به‌کار بهێنرێن و بفرۆشرێنه‌وه‌و پاره‌که‌ی بکرێته‌ خه‌زێنه‌ی ده‌وله‌ته‌وه‌ ، له‌کاتێکدا که‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

عبدالرحمان کوڕی عه‌وف

نوسینی: نه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دینم

(عبدالرحمان کوڕی عه‌وف)
ئه‌وکه‌سه‌ی ماڵ و گیانی بۆ خوا فرۆشت و مژده‌ی به‌هه‌شتی پێ درا
ئه‌م یاوه‌ره‌خۆشه‌ویسته‌یه‌کێکه‌له‌م ده‌که‌سه‌ی له‌سه‌ره‌تادا هاتنه‌ناو ئیسلام ........ 
یه‌کێکه‌له‌م ده‌یاوه‌ره‌ی مژده‌ی به‌هه‌شتی پێ درا .............. یه‌کێکه‌له‌م شه‌ش که‌سه‌ی هه‌ڵبژێردران بۆ دیاری کردنی خه‌لیفه‌پاش (ئیمامی عومه‌ر) خوا له‌هه‌مویان ڕازی بێ ...... یه‌کێکه‌له‌م یاوه‌رانه‌ی فتوای له‌مه‌دینه‌ده‌داو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) زیندو بوو له‌نێو موسڵمانان .......... له‌کاتی نه‌زانیدا پێش موسڵمان بونی ناوی (عبد عمرو ) بوو کاتێک موسڵمان بوو پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم)‌بانگی کرد به‌(عبدالرحمان ).... (عبدالرحمان ی کوڕی عه‌وف) خوا لێی ڕازی بێ پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌علیه‌وسلم) بچێت بۆ ماڵی ئه‌رقه‌م بووه‌به‌موسڵمان پاش ئیمامی ئه‌بوبه‌کر به‌دوو ڕۆژ ............... له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌و ئازارا ئارم گر ،له‌ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌دا ووره‌به‌رز 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

مردنی زانایان و نه‌مانی زانستی شه‌رعی

نوسینی: باوكی ئه‌سماء

الحمد لله‌رب العالمین الصلاة والسلام علی قا ئد المرسلین نبیینا وحبیبنا و شفیعنا محمد(صلی الله‌علیه‌وسلم) وعلی اله‌وأصحابه‌ومن تبعه‌ بإ حسان إلی یوم الدین. أما بعد
زانا ڕێپیشان ده‌ ری ڕێگایه‌ بۆ ڕێبواران،زانا چرای ڕوناکی ناو کۆمه‌ ڵگایه‌،زانا ئاوی تینوان وخواردنی برسییه‌ کانه‌،زانا چه‌ تری ئوممه‌ ته‌،زانا زانا زانا،،،هترو هتده‌ تاکۆتایی ،،،به‌ نه‌ مانی زانا ڕێگاکان وون ده‌ بن و ڕێبواران زۆر به‌ ناڕه‌ حه‌ تی ڕێگا ده‌ بڕن،به‌ نه‌ مانی زانا چرای ڕوناکی ناو کۆمه‌ ڵگا ده‌ کوژیته‌ وه‌ و تیشکی نامێنیت،به‌ نه‌ مانی زانا تینوان تینێوێتیان ناشکێت و برسییه‌ کان تێرسکی خۆیان خواردن ناخۆن،به‌ نه‌ مانی زانا چه‌ تری ئوممه‌ ت هه‌ ره‌ س دێنێت که‌ م که‌ س ده‌ توانێت شان بخاته‌ ژێر ئه‌ و چه‌ تره‌ که‌ ڕزگار که‌ ری هه‌ مووئینسانه‌،تازانا له‌ ناومان دا بێت قه‌ دری نییه‌!کاتێك ده‌ مرێت قه‌ دری ده‌ زانین،به‌ هه‌ رحاڵ ئه‌ وه‌ ی که‌ من لێره‌ دا ده‌ مه‌ وێت تیشکی بخه‌ مه‌ سه‌ ر مه‌ سه‌ له‌ ی که‌ م بونی زانست و زۆربوونی نه‌ زانینه‌ که‌ مه‌ به‌ ستمان زانست و زانیاری شه‌ رعی یه‌،به‌ داخه‌ وه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس

ئاماده‌كردنی: رێدار

مێژووی ڕه‌وتی شارستانی مرۆڤایه‌تی له هه‌ر ووڵاتێك، هی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له قۆناغه‌ جیاجیاكانی مرۆڤایه‌تی، ژماره‌یه‌ك مرۆی هه‌ره مه‌زن ده‌ووری زێده كاریگه‌ری له دروست كردنیدا ده‌گێڕن، به‌ده‌گمه‌ن جارێكی دیكه‌ وێنه‌ی ئه‌و چه‌شنه مرۆیانه له‌هه‌ر بوارێكی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌لتووری، ڕامیاری، نه‌ته‌وه‌یی... هتد دروست بێته‌وه، كه گه‌وره‌ترین به‌رژه‌وه‌ندی به‌ نه‌ته‌وه‌كه ‌و مرۆڤایه‌تیان گه‌یاندووه‌و هه‌رگیزاو هه‌رگیز واتا تا دنیا مابێ ئه‌و جۆره پیاوانه له‌ناو ویژدانی زیندووی نه‌ته‌وه‌‌كه‌یان، نیشتمانه‌كه‌یان، بگره مرۆڤایه‌تیش هه‌ر ده‌مێنن.

دیاره یه‌كێ له پیاوه هه‌ره مه‌زن و بلیمه‌تانه‌ی كورد، جه‌نابی "مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس"ه، كه نووسه‌ر و زانایه‌كی هه‌ره گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌مه .. كه زیاتر له 60 په‌رتووكی زێده به‌نرخی ئایینی و وێژه‌ی و كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكردۆته‌وه، هه‌ر هه‌مووشیان ده‌چنه خانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

جابری کوڕی حه‌ییان

نوسینی: خالید ڕه‌نجده‌ر

ناوی "ئه‌بو عه‌بدوڵا جابری کوڕی حه‌ییانی کوڕی عه‌بدوڵای ئوزدی"ه‌ و، زۆربه‌ی که‌سایه‌تی ناسه‌کان ڕایان وایه‌ که‌ له‌ ساڵی (117هـ/737م) له‌ ناوچه‌ی (جه‌زیره‌) له‌دایک بووه‌ که‌ ده‌که‌وێته‌ ده‌وروبه‌ری ڕووباری فورات، به‌شه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریای ئه‌مڕۆ. هه‌ندێکی دیکه‌ پێیان وایه‌ له‌ شاری "حه‌ڕان" له‌ سوریا له‌دایک بووه‌. جابر وه‌ک وه‌سفی ده‌کرێ پیاوێکی باڵابه‌رزی ڕیش پڕ بووه‌ و، موسوڵمانێکی ئیماندار و خاوه‌ن ته‌قوا بووه‌. نازناوی زۆری هه‌بووه‌، له‌وانه‌: مامۆستای گه‌وره‌ و، شێخی کیمیاناسانی موسوڵمان و، باوکی کیمیا و، سۆفی و، پاشای هیندستان.

جابر که‌سایه‌تییه‌کی ناسراو و، زانایه‌کی به‌ناوبانگی چاخه‌کانی ناوه‌ڕاست بووه‌ و، به‌ "ئه‌بو موسا جابری کوڕی حه‌ییانی ئوزدی"یش ناسراوه‌ و، هه‌ندێک جار به‌ نازناوی "حه‌ڕانی" و" سۆفی" بانگ کراوه‌. له‌ ئه‌وروپای چاخه‌کانی ناوه‌ڕاستیشدا ناسراوه‌ و، ده‌ڵێن له‌ بنه‌ڕه‌تدا "سابیئه‌" بووه‌ و، دوای 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

ئیبن خه‌له‌کان

نوسینی: پێگه‌ی ئه‌زموون

ئیبن خه‌له‌کان نازناوی زانای به‌ناوبانگی کورد "ئه‌حمه‌دی کوڕی محمدی کوڕی ئیبراهیمی کوڕی ئه‌بوبه‌کری کوڕی خه‌له‌کانی به‌رمه‌کی"ه‌ که‌ به‌ بنه‌چه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر مالکی کوڕی جه‌عفه‌ری کوڕی یه‌حیای کوڕی به‌رمه‌کی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌رمه‌کییه‌کانه‌. له‌ ساڵی (608)ێ كۆچێ كه‌ ده‌کاته‌ ساڵی (1211)ی زاینی له‌ شاری هه‌ولێری ئێستا له‌دایک بووه‌ و ، له‌ ساڵی (1282)ی زاینی له‌ دیمه‌شق وه‌فاتی کردووه‌. سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی به‌رمه‌کییه‌کان ده‌ڵێن ڕاست ناکات. بۆیه‌ ڕۆژێک خۆی له‌ هاوڕێکانی ده‌پرسێ که‌ ئایا خه‌ڵکی دیمه‌شق سه‌باره‌ت به‌وه‌ چی ده‌ڵێن. ئه‌وانیش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: له‌وه‌دا به‌ درۆزنت ده‌زانن و ، ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر درۆم بکردایه‌ ده‌مووت که‌ من ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ر عه‌باس ، یان عه‌لی کوڕی ئه‌بی تالیب ، یان یه‌کێک له‌ یاوه‌ران. درۆی گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ فارس بوون و هیچ ئاسه‌وارێکیشیان نه‌ماوه‌ سودی چییه‌؟


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

موسعه‌بی کوڕی عومه‌یه‌ر

نوسینی: خالید ڕه‌نجده‌ر

موسعه‌بی كوڕی عه‌مه‌یر (ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت).. یه‌كه‌م سه‌فیری ئیسلام بوو و ، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ مه‌كه‌وه‌ ناردنی بۆ مه‌دینه‌ تا ببێته‌ یه‌كه‌م سه‌فیری ئیسلام. موسعه‌ب له‌ ناو موسوڵماناندا پێی ووتراوه‌ (موسعه‌ب الخیر). موسعه‌ب جوانترین و قۆزترین و بۆنخۆشتری گه‌نجی مه‌كه‌ بوو و ، جوانییه‌كه‌ی بوو بووه‌ باسی دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كانیان و ، خۆشی گوڵی مه‌جلیسیان بوو. مێژوو نووسه‌كان ده‌ڵێن: (كان اعطر اهل مكه‌). بۆنخۆشترین كه‌سی شاری مه‌كه‌ بوو. له‌ناو نازی دایك و باوكی و خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی چاو تێردا گه‌وره‌ ببوو. ئه‌ویش وه‌ك گه‌نج و پیر و ژنانی شاری مه‌ككه‌ بانگه‌وازی ئیسلامی بیستبوو. ڕۆژێك بێ ئه‌وه‌ی واسیته‌یه‌ك په‌یدا بكات ، یان ترسی هه‌بێت ، یان شه‌رم بكات ، بێ دوو دڵی و ڕاڕایی ، ڕووی كرده‌ سه‌فا و چووه‌ ماڵی ئه‌رقه‌می كوڕی ئه‌بی ئه‌رقه‌م ، ئه‌و جێیه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) موسوڵمانانی تیایدا فێری ئیسلام ده‌كرد و ئه‌وه‌ی به‌ وه‌حی بۆی ده‌هاته‌ خواره‌وه‌ پێی ڕاده‌گه‌یاندن. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

ئه‌بو ذری غه‌فاری

نوسینی: خالید ڕه‌نجده‌ر

ناوی (جوندوبی کوڕی جه‌ناده) ‌یه‌ و ، پێش ئه‌وه‌ی محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ببێته‌ پێغه‌مبه‌ر ، ئه‌و عیباده‌تی خۆی کردووه‌. به‌ڵام وه‌ک له‌و سه‌رده‌مه‌دا باو بووه‌ ، ڕێگری کردووه‌ و ، له‌وه‌شدا ئازا بووه‌ و، ئه‌و کاره‌ی به‌ ته‌نها کردووه‌.

ئه‌بو ذر له‌ مه‌ککه‌ موسوڵمان بووه‌ و ، دوای موسوڵمان بوونی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ناو قه‌مه‌که‌ی خۆی له‌ (غه‌فار) و ، دوای‌ شه‌ڕه‌کانی به‌در و ئوحود و خه‌نده‌ق چۆته‌ مه‌دینه‌. ئیبن عه‌باس (ڕه‌زای خوای لێ بێت) موسوڵمان بوونی ئه‌بو ذر به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ و ، ده‌فه‌رمووێ:

ئه‌بو ذر خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێ: من یه‌کێک بووم له‌ پیاوه‌کانی (غه‌فار). جارێک بیستمان که‌ یه‌کێک له‌ مه‌ککه‌ په‌یدا بووه‌ و ، ئددعای ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ پێغه‌مبه‌ره‌. به‌ براکه‌م ووت: بڕۆ بۆ لای ئه‌و پیاوه‌ و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

ئه‌بو الدرداء

نوسینی: خالید ڕه‌نجده‌ر

ناوی: عومه‌یری کوڕی زه‌یدی کوڕی قه‌یس الانصاری الخزرجییه‌.

گه‌لێک نازناوی جوانی هه‌بووه‌ ، له‌وانه‌: ئیمامی پێشه‌وا (الامام القدوة) و (قاضی دمشق) و ، دانای ئوممه‌ت (حکیم الامة) و ، گه‌وره‌ قورئان خوێنی دیمه‌شق (سید قراء دمشق). هاوڕێی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بووه‌ و ، یه‌کێک بووه‌ له‌و یاوه‌ره‌ که‌مانه‌ی له‌ لای پێغه‌مبه‌ری خوا خۆی (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) قوئانیان خوێندۆته‌وه‌. جگه‌ له‌ویش لای که‌سی تر موراجه‌عه‌ی نه‌کردۆته‌وه‌. هه‌ر له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) یه‌کێک بووه‌ له‌و یاوه‌رانه‌ی که‌ قورئانیان کۆکردۆته‌وه‌.

له‌ سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی کوڕی عه‌فاندا (ڕه‌زای خوای لێ بێت) له‌ پێشه‌وه‌ی قورئای خوێنه‌کانی دیمه‌شق بووه‌.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

مه‌عاذی کوڕی جه‌به‌ل

نوسینی: خالید ڕه‌نجده‌ر

ناوی مه‌عاذی کوڕی جه‌به‌لی کوڕی عه‌مری کوڕی ئه‌وسی خه‌زره‌جی ئه‌نصارییه‌. نازناوی (آبو عبدالرحمن)ی هه‌بووه‌. کاتێک که‌ موسوڵمان بووه‌ ته‌مه‌نی (18) ساڵ بووه‌. ئیسلام بوونه‌که‌شی کاتێک بووه‌ که‌ سه‌رۆکی عه‌شره‌ته‌که‌ی که‌ ناویان (خه‌زره‌ج) ده‌بێت ، موسوڵمان ده‌بێت و ، به‌ دوای ئه‌دا هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌شی موسوڵمان ده‌بن. مه‌عاذیش یه‌کێک ده‌بێت له‌و خه‌ڵکه‌. مه‌عاذ له‌ مه‌دینه‌وه‌ ده‌چێته‌ مه‌ککه‌ و ، شه‌وی (عه‌قه‌به‌ی دووه‌م) به‌یعه‌ت ده‌دات به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم). ئیتر دوای ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌بێت (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و ، هه‌موو ئه‌و ڕووداو و به‌سه‌رهاتانه‌‌ ده‌بینێ که‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بینیونی. هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌یه‌کی زۆری له‌ خودی پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌رگرتووه‌ و گێڕاوه‌ته‌وه‌.

مه‌عاذ وه‌ک پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌سفی ده‌کات زاناترینی ئوممه‌تی ئیسلام 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

عبدالله‌ی کوڕی سه‌لام

نوسینی: خالید ڕه‌نجده‌ر

مرۆڤ وه‌ک جامێک وایه‌ ، ڕه‌نگی ئه‌و کۆمه‌ڵ و کولتور و داب و نه‌ریت و میراتیانه‌ ده‌داته‌وه‌ که‌ تیایدا ده‌ژی و ، له‌ گه‌ڵیاندا گه‌وره‌ ده‌بێ و ، خۆی کاری تێکردوون و ئه‌وانیش کاریان له‌م کردووه‌‌. هه‌ندێک هه‌ن به‌ شێوه‌یه‌ک بروز ده‌که‌ن که‌ ده‌بنه‌ پێشه‌وا و ، یان ده‌بنه‌ فاکته‌رێکی کاریگه‌ر له‌ کۆمه‌ڵدا و ، جێ ده‌ستیان له‌ گۆڕانکارییه‌کاندا دیار ده‌بێت. مرۆڤی واش هه‌یه‌ که‌ ده‌گاته‌ قۆناغی بیرکردنه‌وه‌ و ، خۆ و ده‌وروپشت ناسین ، له‌و داب و نه‌ریتانه‌ پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ که‌ له‌ سه‌ریان په‌روه‌رده‌ بووه‌ ، چونکه‌ به‌ چه‌وتیان ده‌زانێ. به‌ڵام هه‌ندێکیش هه‌ن له‌ سه‌ریان به‌رده‌وام ده‌بن با که‌م و کورت و سه‌قه‌تیش بن. ئه‌مانه‌ بێگوومان هۆکاری خۆیان هه‌یه‌.

ئه‌م سه‌حابیه‌ به‌ڕێزه‌ش (عبدالله‌ی کوڕی سه‌لام) یه‌کێک بووه‌ له‌ که‌سه‌ به‌ناوبانگه‌کانی ناو میلله‌تی خۆی و ، گوێیان بۆ گرتووه‌. به‌ڵام کاتێک له‌و لووتکه‌ی ناسراوویه‌وه‌ و ، له‌و لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ گۆڕاوه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

جابان کوردی ( هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر)

وه‌رگێڕانی: فاتیح ئیسلام

له کۆنه وه له نێو میلله تی کوردا تایفه یه کی گه وره هه بوو که له مێژودا به ناوی جیاواز جیاوازهاتون وه کوو جابان، کابان، گاوان، جاوان، جافان و جاف ناوو براون، ئه م ئیستلاحانه له کتێبه مێژوه کۆنه کان وه کوو ئیبن ئه سیر- عیماد ئه سفه هانی له سه ده ی 6 هیجری، سه فه ر نامه ی ئیبن به توته- مروج الذهب مه سعودی- قاموس المحیط فیروز ئابادی- تاریخی ئه مین زه کی به گ و ...هاتوه ، کۆمه ڵێک وه ک مامۆستا هه ژاری موکریانی ده ڵێت: تایفه ی جابان هه بوه به ڵام ئێسته وجودیان نیه، دوکتور موسته فا جه واد ده ڵێت: ئه وان دوای هێرشی هۆلاکو بۆ به غدا به شێوه یه کی ئوتوماتیکی بون به عه ره ب به درێژای ڕه ووڕه وه ی مێژو، به ڵام ئه وه ی که نزیکه له ڕاستی ئه وه یه که تایفه ی جافی ئه مڕۆ له کوردوستانی باشور و ڕۆژئاوا که ده ژین له وه چه ی هه مان تایفه ن.
له مێژودا شتێکی ڕوونه که له نێوان هاوه ڵانی پێغه مبه رمان ره سولی خوا که سێک هه بوه که به 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

عه‌دی کوڕی حاته‌می طائی

نوسینی: خالید ڕه‌نجده‌ر

که‌ باس له‌ سه‌خاوه‌ت و میوانداری ده‌کرێت باسی حاته‌می طائی ده‌کرێت. عه‌دی کوڕی که‌ دوای موسوڵمان بوونی ده‌بێته‌ یه‌کێک له‌ یاوه‌ره‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم). ئه‌م یاوه‌ره‌ به‌ڕێزه‌ به‌سه‌رهاتێکی زۆر پڕ نرخ و به‌های له‌ گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا هه‌یه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم).

ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ئه‌و یاوه‌رانه‌ به‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) گرێ بده‌ین و ، ژیانی هه‌مووشیان به‌ ژیانی خۆمانه‌وه‌ گرێ بده‌ین ، جێی خۆیه‌تی بچینه‌ ناو ژیانی ئه‌و یاوه‌رانه‌وه‌.

یاوه‌ره‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سیفاته‌ باشانه‌ بوون که‌ ده‌بێ له‌ مرۆڤی دادپه‌روه‌ردا هه‌بن. یاوه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌بووه‌ ، یاوه‌ری هه‌ژار هه‌بووه‌ ، یاوه‌ری خاوه‌ن سه‌برێکی دوور و درێژ هه‌بووه‌ ، یاوه‌ری پشوو که‌میش هه‌بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش بووه‌ له‌ نێوانیاندا دادپه‌روه‌ری بووه‌. جێی گومان نه‌بوون و ، هه‌ر که‌سێک گومانیان لێبکات و پێی وابێت عادل نه‌بوون ، ده‌بێ به‌ ئیمانی خۆیدا بچێته‌وه‌. ئه‌حمه‌د ئه‌مین له‌ کتێبه‌که‌یدا (فجر الاسلام) ده‌ڵێ: زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌یان له‌ حه‌دیث گرتووه‌ ، یاوه‌ره‌کانی پێغه‌مبه‌ریان به‌ دادپه‌روه‌ر حیساب کردووه‌ و ، به‌ هیچ جۆرێک تانه‌یان لێنه‌داوون و ، له‌بیرچوونه‌وه‌ و درۆیان نه‌خستوونه‌ته‌ پاڵ ، مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێ که‌ خستوویاننه‌ته‌ ئه‌و قاڵبه‌ی که‌ خه‌ڵکی تریان تێکردووه‌. ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ به‌ شوبهه‌ لێکدراوه‌ته‌وه‌ زانایان فه‌رموویانه‌ که‌ ئیمامه‌کانی ئیسلام و ڕه‌خنه‌گره‌کانی حه‌دیث و ، ئه‌هلی سوننه‌ و جه‌ماعه‌ ، هیچیان گومانیان له‌ دادپه‌روه‌ری یاوه‌ره‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌بووه‌ و ، 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

عه‌مری کوڕی جه‌مموح

نوسینی: خالید ڕه‌نجده‌ر

ئه‌م یاوه‌ره‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ ته‌مه‌نی (60) ساڵیدا موسوڵمان بووه‌ و ، قاچێکی به‌ ته‌واوه‌تی شه‌ل بووه‌ و ، کاری کردۆته‌ سه‌ر ڕۆیشتنه‌که‌ی. به‌ڵام ئه‌و شه‌لینه‌ ڕێی ئه‌وه‌ی لێنه‌گرتووه‌ که‌ بچێته‌ جیهاد له‌ گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم).

ئه‌م یاوه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێش موسوڵمان بووی یه‌کێک بووه‌ له‌ ناوداره‌کانی شاری یه‌ثریب و ، ده‌ستڕۆیشتوو بووه‌ و ، خه‌ڵکی گوێیان بۆ ئامۆژگارییه‌کانی گرتووه‌ و ، له‌ مه‌جلیسیدا دانیشتوون. عه‌مری کوڕی جه‌مموح سه‌رۆکی خێڵی (سه‌لمه‌ی مسوه‌د) بووه‌. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ، وه‌ک سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی ئێمه‌ ، هه‌ندێک سه‌رۆک و کاربه‌ده‌ست خاوه‌نی چه‌ند ئیمتیازاتێک بوون. ئه‌مڕۆ خه‌ڵکانێک هه‌ن خاوه‌نی فڕۆکه‌خانه‌ی تایبه‌تی خۆیانن و ، هه‌ندێکی تر هه‌ن به‌وه‌ ناسراوون که‌ ئوتومۆبێکی تایبه‌تیان له‌ کۆپانیاکه‌وه‌ بۆ دروست ده‌کرێ. له‌و سه‌رده‌مه‌شدا 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

عبد الله‌ بن مبارك ، ابو عبد الرحمن

ئاماده‌كردنی: ده‌ریای نوور


باوکی پیاوێکی تورکی بوو پاسه‌وانی کابرایه‌کی خه‌وارزمی بوو ، کابرای خه‌وارزمی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندبو، ڕۆژێك چوبو ناو باخه‌که‌ی داوای هه‌نارێکی کرد بۆی هێنا ترشبو ووتی دانه‌یه‌کیترم بۆ بهێنه‌ بۆیهێنا ئه‌ویش هه‌روه‌کو ئه‌و وابو ، کابرای خه‌وارزمی ووتی ئه‌وه‌ هه‌موی ترشه‌ ؟ ووتی : نازانم ! ووتی ئه‌ی چۆن لێت نه‌خواردوه‌ تاقی بکه‌یته‌وه‌ ؟ ووتی نه‌خێر من ئه‌مینم له‌سه‌ری چۆن لێی بخۆم ؟
کابرای خه‌وارزمی زۆر سه‌رسامبو ماوه‌یه‌کی زۆر تاقی ده‌کرده‌وه‌و چاودێری ده‌کرد ، تاوه‌کو وایلێهات که‌ کچه‌که‌ی خۆی بداتێت که‌ ته‌نها کچێکی هه‌بوو ، پاشان مردو هه‌مو سه‌روه‌ته‌که‌ی بۆ کچه‌که‌ی به‌جێما و عبد الله‌ کوڕی مبارك له‌دایكبو پاشان باوکیشی مرد عبدالله‌ به‌هه‌تیوی به‌خێوکرا له‌به‌رده‌ست دایکیدا .

کابرایه‌کی خزمی خۆی که‌ ناوی صخر ی کوڕی مبارك بوو ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ له‌ته‌مه‌نی منداڵیدابوین نزیکه‌ی سیانزه‌ساڵیدابوین ، ڕێگامان که‌وته‌ شوێنێك که‌ پیاوێك ووتاری ده‌دا به‌ڵام ووتاره‌که‌ی 

          

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو