ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

١٨- موسڵمانبوونی حه‌مزه ‌و عومه‌ر‌ -خوا لێیان ڕازی بێت-

ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام

هه‌رچه‌نده‌ ئاسۆ لێڵ و تاریك بێت، هه‌رچه‌ند ته‌مومژ و تاریكاییی هه‌ور دنیای داگرتبێت، ساتێك دێت كه‌ تروسكایی ده‌ركه‌وێت و ڕووناكی ئه‌و تاریكایییه‌ ڕاو بنێت. ڕۆژانێكی ڕه‌ش و تاریكی وا به‌سه‌ر موسڵماناندا تێپه‌ڕی له‌ مه‌ككه‌دا كه‌ تا ڕادده‌یه‌ك بێهیوای كردبوون؛ ئه‌شكه‌نجه ‌و ئازار وای لێ كردبوون كه‌ چه‌نده‌ها كۆمه‌ڵیان ناچار بوون كه‌ به‌ ئایینه‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنانی تری ده‌ره‌وه‌ی مه‌ككه ‌و نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی كۆچ بكه‌ن. ئه‌وه‌ش له‌ناو مه‌ككه‌دا مابۆوه،‌ ئیتر ڕۆژانه‌ تووشی ته‌نگه‌شه‌ و گاڵته‌پێكردن و ئازاری بێباوه‌ڕان ده‌هات. به‌ڵام تروسكایی ده‌ركه‌وت و ڕه‌گه‌زێكی نوێ هاته‌ ناو ئیسلامه‌وه‌ كه‌ وای كرد له‌ قوره‌یش پێش هه‌ر هه‌نگاوێكی داهاتوو دژ به‌ موسڵمانان، ئیتر لێی ورد بێته‌وه ‌و ڕامێنێت و بیر له‌ ئاكامه‌كه‌ی بكاته‌وه‌. 

‌ له‌وانه‌ی كه‌ موسڵمان بوون و موسڵمان بوونه‌كه‌شیان بووه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

١٧- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوه‌ڵگیران بۆ بانگه‌وازی نوێ

ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام

له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌وكات كه‌ ته‌مه‌نی چل ساڵ بوو نیگا هاته‌ خواره‌وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)؛ ئه‌وه‌ش له‌ ئه‌شكه‌وتی (حراء) و له‌ كێوی (حراء) له‌ مه‌ككه‌ی پیرۆز. پاشان ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ نیگا وه‌ستا و پاشانیش ئیتر دوو باره‌ نیگا ده‌ستی پێكرده‌وه و سه‌رله‌نوێ هاته‌وه‌ و یا أیها المدثر * قم فأنذر * وربك فكبر * وثیابك فطهر * والرجز فاهجر ( المدثر 5:1) ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆت پێچاوه‌ته‌وه‌، ئه‌ی محمد صلىالله علیه وسلم * هه‌سته‌و خه‌ڵكی بێدار بكه‌ره‌وه‌ * په‌روه‌ردگارت به‌ گه‌وره‌ ناو ببه‌ (دروشمی به‌رزت الله اكبر بێت) *پۆشاكت (دڵ و ده‌روونت، ڕه‌فتارت، هه‌ر هه‌مووی) خاوێن بكه‌ * به‌رده‌وام به‌ له‌ سه‌ر وازهێنان له‌ گوناه * منه‌تیش مه‌كه‌ (به‌ سه‌ر كه‌سدا) چاكه‌و به‌خشنیه‌كانت به‌ زۆر مه‌زانه‌ له‌ كاتێكدا به‌ ته‌مای زیاتر بیت } هاته‌ خوارێ، پاشان نیگا دوو یان سێ شه‌و وه‌ستایه‌وه‌ه‌، ئیتر لێره‌دا هاوه‌ڵگیران وتیان خواكه‌ی محمد وازی لێ هێناوه‌و ده‌ستبه‌رداری بووه‌، ئه‌وجا بۆ ده‌كوتكردنی ئه‌وانه‌:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

١٦- كۆچی دووه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه‌

ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام

له‌ به‌شی یه‌كه‌مدا باسمان له‌وه‌ كرد كه‌ كۆچی موسڵمانه‌كان بۆ حه‌به‌شه‌ به‌خێر گه‌ڕا له‌سه‌ر خۆیان و بانگه‌وازه‌كه‌یان و سه‌ركه‌وتنێكی تازه‌ بوو بۆ ئیسلام. موسڵمانه‌كان توانییان زه‌وییه‌كی تازه‌ به‌ده‌ست بهێنن و ببێته‌ پێگه ‌و ڕێخۆشكه‌رێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام. توانیشیان دروشمه‌كانی ئایینه‌كه‌یان به‌ئه‌مینی و بێ ترس به‌جێ بهێنن. به‌ڵام ئه‌م كۆچه‌ زۆری نه‌خایاند‌، موسڵمانه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شوێنی ماڵ و كه‌سوكاری یه‌كه‌میان له‌‌ مه‌ككه. ئه‌ویش كاتێك كه‌ پێیان گه‌یشت قوره‌یش ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كان گرێ داوه ‌و وازی لێ هێناون به‌ئازادی خۆیان دروشمه‌كانی ئایینه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن. به‌ڵام كه‌ گه‌یشتنه‌وه‌ مه‌ككه‌ سه‌یریان كرد كاره‌كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێیان گه‌یشتووه ‌و بیستوویانه. ئیتر ناچار بوون بۆ جاری دووه‌م كۆچ بكه‌نه‌وه‌، جا هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی ئه‌م كۆچه‌ چییه‌؟ ئه‌مه‌یه‌ كه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ده‌مانه‌وێت ڕوونی بكه‌ینه‌وه ‌و له‌ به‌رده‌میدا بوه‌ستین. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

١٥- كۆچی یه‌كه‌می موسڵمانان بۆ حه‌به‌شه

ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام

هه‌ر كه‌ په‌یامی ئیسلام سه‌ریهه‌ڵدا و ئاشكرا بوو، هاوه‌ڵگه‌ران دژی وه‌ستان و به‌ره‌و ڕووی بوونه‌وه‌. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه‌ش له‌ سه‌ره‌تادا سنووردار بوو، به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ و مانگ له‌دوای مانگ ئاراسته‌ی توندوتیژتر و به‌هێزتر ده‌بوو، تا ئیتر قوره‌یش په‌تی له‌ بینه‌قاقای موسڵمانان توند كرد و كه‌وته‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانیان و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك خستنییه‌ ژێر تیری ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاره‌وه. ئیتر مه‌ككه‌ به‌و فراوانیی خۆیه‌وه‌ ته‌سك بۆوه‌ له‌سه‌ریان، ژیان له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م به‌ره‌نگاری و ئازار و بێدادییه‌دا ببووه‌ دۆزه‌خێكی ڕاسته‌قینه ‌و قبووڵ نه‌ده‌كرا. له‌م بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌دا موسڵمانه‌كان ئه‌گه‌ڕان‌ بۆ شوێنێك داڵده‌یان بدات و په‌نای بۆ ببه‌ن. له‌ ئازار و چه‌وسانه‌وه‌ی قوره‌یش ده‌ر‌بازیان و ڕزگاریان بێت. 

له‌ ژێر سایه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌دا كه‌ موسڵمانان ئه‌یانناڵاندا پێیه‌وه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

١٤- ماڵی ئه‌رقه‌م و ڕۆڵی له‌ بانگه‌وازی ئیسلامیدا

ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام

بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ دوو قۆناغی سه‌ره‌كیدا تێپه‌ڕ بوو. قۆناغی بانگه‌وازی نهێنی، كه‌ سێ ساڵی خایاند و له‌ مه‌ككه‌دا بوو، وه‌ قۆناغی بانگه‌وازی ئاشكرا كه‌ له‌دوای ئه‌وه‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد. 

سروشتی قۆناغی یه‌‌كه‌م پێویستی ده‌كرد كه‌ به‌نهێنی كاره‌كانی ئه‌نجام بدات. بارودۆخی گونجاو ئاماده‌ بكات بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ و ئاشكرابوونی. شوێنی گونجاویش بۆ بارودۆخی بانگه‌واز له‌و قۆناغه‌دا ماڵی ئه‌رقه‌م بوو. 

ئه‌م ماڵه‌ -ماڵی ئه‌رقه‌م- له‌سه‌ر كێوی صفا بوو. ئه‌و كێوه‌ش لاپه‌ڕ و گۆشه‌گیر بوو له‌ چوارده‌وری خۆی و شتانێك كه‌ له‌ مه‌ككه‌ ڕوو ده‌ده‌ن. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

١٣- ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی باوه‌ڕداران له‌لایه‌ن بێباوه‌ڕانی قوره‌‌یشه‌وه‌

ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام

هاوه‌ڵگیران به‌ چه‌نده‌ها شێوه‌ به‌ره‌نگاری بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بوونه‌وه‌. چه‌نده‌ها شێوازیان گرته‌ به‌ر بۆ به‌ربه‌رستكردن و ڕێگرتن له‌ ڕێی خودا، بۆ شێواندنی درووشمه‌كانی دین، جا كاتێك ئه‌م ‌ شێوازو هۆكارانه‌ گشتیان توشی فه‌شه‌ل و نسكۆی ته‌واوو هاتن و بێ ئاكام بوون، په‌نایان برده‌ به‌ر شێوازێكی تر كه‌ خراپترو توندوتیژتر له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشوو، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ بوو له‌ سه‌ر قوڵایی بواری ئه‌و داڕمان و بێ هیواییه‌ی له‌ ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م بانه‌گه‌وازه‌دا توشیان هاتبوو، قۆڵی زوڵم و سته‌میان لێ هه‌ڵماڵی و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌وتنه‌ ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ی باوه‌ڕداران و هه‌وڵی لادان و له‌ ئاین و بیروباوه‌ڕیان. 

به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه خوا هه‌یبه‌ت و پێغه‌مبه‌رایه‌تی و كه‌سایه‌تیی به‌هێزی پێ به‌خشیبوو

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

١٢- شێوازه‌كانی بێباوه‌ڕان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامیدا

ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام

له‌و كاته‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بانگه‌وازی ئاشكرا كرد،‌ بێ په‌رده‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گومڕایی و سه‌رلێشێواوییه‌ی‌ گه‌له‌كه‌ی بۆوه‌ كه‌ له‌ باب و باپیرانیانه‌وه‌ به‌ میراتیان وه‌رگرتبوو. مه‌ككه‌ ئیتر هه‌ستی تووڕه‌یی و ڕق و كین دایگرت به‌رامبه‌ر به‌ شوێنكه‌وتووانی ئه‌م ئایینه‌ تازه‌یه‌. بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ موسڵمانانی وه‌ك هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ به‌رامبه‌ر ئایینی باب و باپیرانیان له‌قه‌ڵه‌م دا. قوڕه‌یش بینی كه‌ هه‌ر ده‌بێت به‌ره‌نگاری ئه‌م بانگه‌وازه‌ تازه‌یه‌ ببێته‌وه‌ و سه‌رانی له‌ناو به‌رێت، چۆن ئه‌وانه‌ به‌و كه‌می و لاوازییه‌وه‌ ‌ قسه‌ به‌ خواكانیان ده‌ڵێن و به‌ هیچیان نازانن و به‌ سووك سه‌یریان ده‌كه‌ن؟ ئیتر بڕیاریان دا كه‌ هه‌رچی هه‌وڵ و كۆششیان هه‌یه‌ بیخه‌نه‌ كار له‌ دوژمنایه‌تیكردنی ئیسلام و ئه‌شكه‌نجه‌دانی شوێنكه‌وتووانی. سنورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی دابنێن. بۆ ئه‌مه‌ش چه‌نده‌ شێوه ‌و شێوازی جۆراوجۆریان گرته‌ به‌ر له‌وانه‌: 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

١١- قۆناغی ئاشكراكردنی بانگه‌واز

ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام

بانگه‌وازی ئیسلامی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنیدا له‌به‌ر چه‌ند بارودۆخێك كه‌ وای ده‌خواست به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی په‌یامی خۆی ده‌گه‌یاند. به‌م شێوه‌یه‌ سێ ساڵ به‌رده‌وام بوو، پاشان خۆ ئه‌م بانگه‌وازه‌ نابێت هه‌روا به‌نهێنی بمێنێته‌وه‌؛ هه‌ر ده‌بێت ئاشكرا بكرێت و بدرێت به‌ گۆێی خه‌ڵكیدا و ئه‌و ڕێیه‌ بگرێته‌ به‌ر كه‌ له‌ پێناویدا هاتووه. هه‌رچه‌ندێكیش ئێش و ئازار، ئه‌شكه‌نجه‌، ڕێگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ڕووی تێ بكات، به‌ڵام ده‌بێت له‌ قۆناغی نهێنی ده‌رچێت و به‌ خه‌ڵكی ئاشنا ببێت. 

لێره‌وه‌ خوا فه‌رمانی دا به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلى الله علیه وسلم) كه‌ ناردوویه‌تی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی به‌گشتی -كه‌ هه‌ڵسێت به‌ گه‌یاندنی هه‌ق و‌ له‌ لۆمه‌ی لۆمه‌كه‌ران نه‌ترسێت و سڵ نه‌كاته‌وه- پێی فه‌رموو: فَاصدع بِما تؤمر وأعرض عن المشركین [الحجر:٩٤] و‌ ئاگاداری كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌تا به‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

١٠- قۆناغی نهێنیی بانگه‌واز

ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام

له‌ مێژوودا زانراوه‌ كه‌ مه‌ككه‌ بنكه‌ی ئایینیی عه‌ره‌ب بووه و‌ كه‌عبه‌ش سه‌ده‌نه ‌و كه‌سانی هه‌بوو كه‌ هه‌ڵساون به‌ پاراستنی و پاراستنی ئه‌و بتانه‌ی كه‌ تێیدا بوون و‌ به‌ پیرۆز سه‌یر كرابوون لای عه‌ره‌به‌كان و ده‌یانپه‌رستن. كاتێك‌ په‌یامی ئیسلامیش هات حاڵی مه‌ككه‌ هه‌ر وه‌ك خۆی وا بوو؛ پڕ بوو له‌ بت و یادبوود. جا له‌ حیكمه‌ت و دانایی نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ی كه‌ عه‌ره‌به‌كانی له‌سه‌ر بوون له‌ خوونه‌ریت و ئایین كه‌ له‌ زێد و باپیرانه‌وه‌ بۆیان مابۆوه‌ و به‌ پیرۆزیان ده‌زانی؛‌ یه‌كسه‌ر و بێ هیچ بنه‌مایه‌ک و خۆئاماده‌كردنێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بانگه‌وازی ئیسلامی ئاشكرا بكات. 
ئه‌م كاره‌ پێویستی به‌ ئارامی و خۆڕاگری و عه‌زیمه‌تێك ده‌كرد كه‌ هیچ شتێك له‌ داهاتوودا نه‌یله‌رزێنێت و له‌بنی نه‌هێنێت. 
 جا لێره‌وه‌ ده‌بینین كه‌ له‌ حیكمه‌ت و دانایی بووه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا بانگه‌واز به‌ نێهێنی بێت،

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

٩- پچڕانی نیگا (الوحی) له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)

ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام

نیگا (الوحی) ڕه‌حمه‌تێكه‌ له‌ خوای پاك و بێگه‌رده‌وه‌ بۆ سه‌ر به‌نده‌كانی و فه‌زڵ و ڕێزێكه‌ له‌وه‌وه بۆیان‌، به‌وه‌ له‌ تاریكایی ده‌ریان دێنێت و به‌ره‌و ڕۆشنایی ده‌یانبات و ڕێنمونیان ده‌كات بۆ سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست، كارو باری دنیاو دوا ڕۆژیشیانی پێ چاكسازی و ڕێك و پێك ده‌كات، جا هه‌ر كه‌س شوێنی كه‌وت ژیانی پێی كامه‌ران و به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت و پاش مردنیشی بێ خه‌م ده‌كات، ئه‌وه‌ته‌ خوای گه‌وره‌ ناوی ناوه‌ به‌ گیان (روح)و وه‌ك ڕۆح وایه‌ و زیندویی داده‌ته‌ لاشه‌ی مرۆڤ، وه‌ك چۆن ژیان به‌ بێ رۆح ناكرێ، ئاوه‌هاش به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی به‌ بێ نیگاو شوێنكه‌وتنی نیگای خوایی نایه‌ته‌ جێ، وكذلك أوحینا إلیك روحا من امرنا (الشورى: ٥٢). 
وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م نیگایه‌ی كردۆته‌ مایه‌ی ژیانه‌وه‌و زیندوێتی دڵه‌كان، خوا –سبحانه‌وتعالی- ده‌فه‌رموێ: أومن كان مؤمنا فأحییناهُ وجعلنا له نورا یمشی به فی الناس كمن مثله فِی الظلمات لیس بخارج منها

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

٨- سه‌ره‌تای په‌یامی پێغه‌مبه‌رێتی

ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام

پێش ڕه‌وانه‌كردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)، مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ست گومڕایی و سه‌رلێشێواوی و نه‌فامییه‌وه ده‌‌یناڵاند؛ به‌ده‌ست هاوه‌ڵگیری و بێباوه‌ڕییه‌وه. عه‌ره‌به‌كانیش به‌شێك بوون له‌و مرۆڤایه‌تییه‌ نوقم بووه‌ له‌و‌ ده‌ریای ڕووخان و داڕمانه‌دا، كه‌ پێویستی به یه‌كێك بوو ده‌ریبهێنێت و ڕزگاری بكات له‌و حاڵه‌ی كه‌ تیایه‌تی. 
نه‌فامی و نه‌خوێنده‌واری به‌ربڵاو بوو. سته‌م ڕیشه‌ی داكوتیبوو. بێسه‌ره‌وبه‌ری و په‌رته‌وازه‌یی هه‌موو شوێنێكی گرتبۆوه. مافه‌كان زه‌وت كرابوون. داوینه‌كان هه‌تك كرابوون. ژیانێك بێ هیچ ده‌ستوور و یاسایه‌ك، بێ هیچ به‌رنامه‌ و شه‌ریعه‌تێك پیاده‌ ده‌كرا، جگه‌ له‌ هه‌ندێ خوونه‌ریت و عورفی تیره‌گه‌ری نه‌بێت. 
هێمنی و ئاسایش ون ببوون. هه‌ڵكوتان و فه‌رهوود كارێكی ئاسایی بوو. ژیانێك نه‌ هیچ ئاسایشێك و نه‌ هیچ جێگری و دامه‌زراوییه‌كی تیا نه‌بوو.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

٧- خواپه‌رستیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ ئه‌شكه‌وتی (حراء)

ئاماده‌كردنی: باوكی موحه‌ممه‌د

لای عه‌ره‌به‌كان پاشماوه‌ی حه‌نیفی هه‌ر مابوو كه‌ له‌ ئاینی ئیبڕاهیمه‌وه سه‌لامی لێبێ‌ وه‌ك میراتێك بۆیان مابۆوه‌، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ گیرۆده‌ی شیرك و هاوه‌ڵگیری ببوون، به‌ڵام هه‌ندێ كاری په‌سه‌ندو چاكیان هه‌ر تیا مابوو كه‌ له‌ باوو باپیرانیانه‌وه‌ نه‌وه‌ له‌ پاش نه‌وه‌ هێنابوویان، وه‌ هه‌ندێكیشیان زیاتر پابه‌ند بوون پێیانه‌وه‌ وه‌ك هه‌ندێكی كه‌یان، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێكیان –كه‌ كه‌م بوون- خۆیان به‌ دوورو پاك ئه‌پاراست له‌ بت په‌رستی و گه‌له‌كه‌ی خۆیان له‌ سه‌ر هه‌ڵه‌و ناته‌واوی ئه‌زانی، توخنی كاره‌ خراپه‌كانی وه‌ك: بت په‌رستی، خواردنی منداره‌وه‌ بوو، كچ زینده‌ به‌ چاڵكردن، وه‌ زۆرێكی دیكه‌ش له‌و نه‌ریت و خووانه‌ی كه‌ شه‌رعی پیرۆز ڕێی پێ نه‌دابوو نه‌ ئه‌كه‌وتنه‌وه‌، وه‌ له‌و كۆمه‌ڵه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ بوون وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفل و زه‌یدی كوڕی نه‌وفل و پێغه‌مبه‌ری خۆمان پێش ڕ‌ه‌وانه‌كردنی،پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) له‌وانی دیكه‌ی جگه‌ له‌ خۆشی جیاكرابۆوه‌ به‌ دوره‌ په‌رێزی له‌ خه‌ڵكیو به‌ندایه‌تی و بیركردنه‌وه‌ی‌ له‌ ئه‌شكه‌وتی حیرا‌‌ء،

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

٦- ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ مه‌ككه‌دا

ئاماده‌كردنی: باوكی موحه‌ممه‌د

حیكمه‌ت و داناییی خوای په‌روه‌ردگار وای خواستووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رانی كردۆته‌ مرۆڤێك وه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كانی تر، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ خوا خۆی تایبه‌تمه‌ندی كردوون له‌ هه‌ندێ كاردا كه‌ سروشتی بانگه‌واز و پێغه‌مبه‌رێتییه‌كه‌یان ده‌یگه‌یه‌نێت و پێویستی ده‌كات. 
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) باشترینی خه‌ڵك و پێرۆزترینیان بووه‌ لای خوای گه‌وره‌، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) وه‌ك سه‌رجه‌می مرۆڤه‌كانی دیكه‌ وابووه‌ له‌ سروشتی مرۆییدا؛ خواردنی ده‌خوارد، به‌ بازاڕدا ده‌ڕۆشت، ئه‌و كارانه‌ی ده‌كرد كه‌ مرۆڤ له‌ ژیانی ئاساییی خۆیدا پێویستی پێیانه ‌و به‌ بێ ئه‌وانه‌ ژیان و گوزه‌رانی بۆ ناكرێت. 
له‌م بابه‌ته‌ماندا هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ له‌سه‌ر چه‌ند كار و كرده‌وه‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بوه‌ستین تاكوو كارامه‌یی و به‌شداریی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بزانین له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌ی له‌ خۆشی و ناخۆشی و كاروباری ژیانیاندا. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

٥- گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌كردنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)

ئاماده‌كردنی: باوكی موحه‌ممه‌د

له‌ حیكمه‌ت و دانایی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ كۆتایی پێغه‌مبه‌رانی و باشترینی دروستكراوه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌وره‌و په‌روه‌رده‌‌ ببێ، باشترین هۆكاری بۆ سازاند، تاكو له‌ سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌و په‌یڕه‌وه‌ بڕوات كه‌ په‌روه‌ردگاری بۆی كێشاوه‌ ، ده‌ی با بزانین گه‌شه‌كردن و گه‌وره‌بونی چۆن بووه‌ (صلى الله علیه وسلم)وه‌ سه‌ره‌تای ژیانی چۆن ده‌ست پێ كردووه‌؟ 

پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه وسلم) له‌ خێزانێكی به‌ڕێزو به‌ ناو بانگ گه‌وره‌ بوو كه‌ خێزانی هاشمی بوو كه‌ هۆكاره‌كانی چاودرێری ده‌ستگیرۆییان بۆ ئاماده‌ كردبوو، به‌ هۆی هه‌تیوكه‌وتنیه‌وه‌ گرنگیه‌كی تایبه‌تیان پێ داوو به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌سگیرۆییان ده‌كرد، چونكه‌ هه‌ر له‌ سكی دایكیدا بوو كه‌ باوكی مرد،

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

٤- به‌ڵگه ‌و پێشه‌كییه‌كانی پێغه‌مبه‌رێتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)

ئاماده‌كردنی: باوكی موحه‌ممه‌د

پێغه‌مبه‌رێتی گه‌وره‌ترین نیعمه‌ت و ڕێزه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ هه‌ندێك له‌ به‌نده‌كانی خۆی به‌خشیبێت. به‌وه‌ش پله‌وپایه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بنه‌ سه‌رقافڵه‌و پێشه‌نگی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانیان. باشترینی ئه‌م په‌یامانه ‌و گه‌وره‌ترینیان په‌یامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌ده‌ (صلى الله علیه وسلم)،له‌
به‌ر ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ یارمه‌تی و ده‌سگیرۆیی خۆی گه‌مارۆی دابوو؛ به‌ هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی پاراستبووی. كۆمه‌ڵه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕۆشن و چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیار و به‌رچاوی پێ دابوو که‌ ببوونه‌ به‌ڵگه‌ی پێغه‌مبه‌رێتییه‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ بكرێت به‌ڵكوو پێش ئه‌وه‌ی له‌ دایكیش ببێت. ئه‌م به‌ڵگانه‌ش مژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌ریان له‌خۆ گرتبوو؛ هاتنی خێر، خۆشی، ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی به‌گشتی، هیدایه‌ت و ڕێنموونی بۆ ڕێگه‌ی خێر و خواناسی و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌ خراپه‌كاری و بێباوه‌ڕی. 

          

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو