تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ میواندا

نوسینی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌

له‌ ئایینى پیرۆزى ئیسلامدا رێزگرتن له‌ میوان پایه‌یه‌كى گرنگى هه‌یه‌و چه‌ندین ده‌قى قورئان و فه‌رموده‌ ئاماژه‌ به‌م رێزگرتنه‌ ده‌كه‌ن و ، هانى مسوڵمانان ده‌ده‌ن كه‌ خۆیان به‌م ره‌وشت و ئادابه‌ به‌رزه‌ برِازێننه‌وه‌ ، تا ئه‌و ئاسته‌ى رێزگرتنى میوان به‌سراوه‌ته‌وه‌ به‌ بڕوابوون به‌خواو به‌ رۆژى دوایى، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ میوان چه‌ند ئازیز و به‌رِێز و خۆشه‌ویسته‌.

له‌میانه‌ى باسه‌كه‌ماندا له‌ چه‌ند برِگه‌یه‌كدا پشتیوان به‌خوا، به‌كورتى رێزگرتن له‌ میوان رون ده‌كه‌ینه‌وه‌:

یه‌كه‌م/ رێزگرتنى میوان یه‌كێكه‌ له‌و شتانه‌ى كه‌ ئایینى پیرۆزى ئیسلام زۆر گرنگى پێداوه‌و راسته‌وخۆش به‌ستویه‌تى به‌ برِوابوون به‌ خواو رۆژى دواییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت به‌رووى خۆش و سنگى فراوان و به‌وپه‌رِى رێزه‌وه‌ پێشوازى له‌ میوان بكرێت و شایسته‌ترین جێگه‌ى ماڵه‌كه‌ى بۆ ئاماده‌ بكه‌یت و خواردنى حه‌ڵاڵ و دروستى پێبدرێت و،

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابى هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سوكاردا

نوسینی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌

ئایینى پیرۆزى ئیسلام بایه‌خێكى ناوازه‌ى به‌ سیله‌ى ره‌حم داوه‌، به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك مرۆڤایه‌تى له‌ هیچ ئایین و سیسته‌م و یاسایه‌كدا به‌دیى نه‌كردوه‌، ئیسلام هانى مسوڵمانانى داوه‌ به‌ جێبه‌جێ كردنى سیله‌ى ره‌حم له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سوكاردا، هه‌ڕه‌شه‌ى سزاى توندیشى كردوه‌ له‌وانه‌ی سیله‌ى ره‌حم ده‌بچڕِێنن.

 سیله‌ى ره‌حم ئه‌ركى سه‌رشانى مسوڵمانه‌و پێویسته‌ جێبه‌جێى بكات و له‌ هه‌مان كاتدا مایه‌ى سود و خێرێكى زۆره‌ بۆ دنیا و رۆژى دوایى، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى چه‌ندین ئایه‌تى قورئانى پیرۆز و سونه‌تى پێغه‌مبه‌رى ئازیز(صلی الله علیه وسلم ) ئاماژه‌ى پێ ده‌كات.

خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا فه‌رمویه‌تى: {فَهَلْ عَسَیْتُمْ إِنْ تَوَلَّیْتُمْ أَنْ تُفْسِدُوا فِی الْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ (22) أُولَئِكَ الَّذِینَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فَأَصَمَّهُمْ وَأَعْمَى أَبْصَارَهُمْ} سوره‌تی محمد، ئایه‌تی:٢٢/23 .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابى هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و خێزاندا

نوسینی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌

هاوسه‌رگیرى له‌ ئیسلامدا مایه‌ى سوكنایى ده‌رون و حه‌سانه‌وه‌ى دڵ و ئارامى ویژدانه‌، پێكه‌وه‌ژیانى ژن و پیاوه‌، له‌سه‌ر بنه‌ماى خۆشه‌ویستى و سۆز و میهر و گونجان و هاوكارى و ئامۆژگارى و لێبورده‌یى، تا بتوانن پێكه‌وه‌ له‌و كه‌شو هه‌وا ئارامه‌دا، خانه‌ى به‌خته‌وه‌رى دامه‌زرێنن و نه‌وه‌ى نوێ بهێننه‌ ئاراوه‌و خێزانێكى موسڵمانانه‌ دامه‌زرێنن، خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا به‌جوانترین شێوه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ فیترییه‌ به‌رده‌وامه‌ى نێوان پیاو و ژنى وێناكردوه‌و فه‌رمویه‌تى: {وَمِنْ آَیَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَیْهَا وَجَعَلَ بَیْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِی ذَلِكَ لَآَیَاتٍ لِقَوْمٍ یَتَفَكَّرُونَ} الروم/21. واته‌: له‌نیشانه‌كانى خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ بۆى دروستكردون له‌ره‌گه‌زى خۆتان، هاوسه‌رانێك، بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایان ئارام بگرن و خۆشه‌ویستى و به‌زه‌یى خستۆته‌ نێوانتان، به‌راستى له‌وه‌دا نیشانانێك هه‌یه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌.
هاوسه‌ر له‌ ئیسلامدا چاكترین مه‌تاع و پێویستى ژیانى دونیایه‌، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمویه‌تى:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا

نوسینی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌

لاى كه‌س شاراوه‌ نیه‌ دایك و باوك سۆز و به‌زه‌یى و خۆشه‌ویستیان بۆ نه‌وه‌كانیان بێ ئه‌ندازه‌یه‌و له‌پێناوى خۆشى و به‌خته‌وه‌رى و به‌رژه‌وه‌ندیاندا توشى ناخۆشى و شه‌ونخونى و ئازار و نارِه‌حه‌تى ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌مه‌و دایك و باوك ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن و باڵاده‌ست كردوونى به‌ هۆكارێك بۆ دروستبوون و هاتنه‌ دنیاى ئێمه‌. وه‌فادارى راسته‌قینه‌ش ئه‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو فه‌زڵ و چاكانه‌، به‌ چاكى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، ئه‌مه‌و كه‌سیش له‌وان له‌به‌رتر و شایسته‌تر نیه‌ بۆ رێز و حورمه‌ت و هاوكارى و به‌ده‌مه‌وه‌چوون.

ئایینى پیرۆزى ئیسلام پله‌و پایه‌و رێزى دایك و باوكى له‌ ئاستێكى به‌رزى وادا داناوه‌، كه‌ له‌ مێژووى مرۆڤایه‌تى كۆن و نوێدا، هیچ شارستانى و سیسته‌م و یاسایه‌ك له‌و پایه‌و شكۆیه‌ى دانه‌ناوه‌، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى دواى پایه‌ى برِوابوون به‌ خواى گه‌وره‌ و دانه‌نانى هاوه‌ڵ بۆى

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابه‌كانی كڕین وفرۆشتن ( مامه‌ڵكردن ) له‌ ئیسلامدا

نوسینی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان‌ ئه‌و خودایه‌ی كه‌ مامه‌ڵه‌ وكڕین وفرۆشتن و بازرگانی راست ودروستی حه‌ڵاڵكردووه،‌ و سوود و ڕیبا و هه‌موو غه‌ش و خیانه‌ت وفڕوفێڵێكیشی حه‌رام وقه‌ده‌غه‌كردووه‌، وه‌درودی نه‌بڕاوه‌ش بۆسه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی كه‌ سه‌ر ڕاسترین كه‌س بووه‌ له‌ كڕین و فرشتنیدا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌ و نه‌یاره‌كانیشیدا، وه‌ درود وسڵاو بۆ سه‌ر  ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێن كه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌.

خۆشه‌ویستان به‌پێی توانا و بۆ گونجان هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كۆمه‌ڵێك ئاداب‌ وره‌وشتی كڕین وفرۆشتنتان له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا بۆ ڕۆشن و به‌یان بكه‌ین به‌یارمه‌تی خوا :

1- دوعاى رۆشتنه‌ بازارِ: 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابى هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ نامسوڵماندا

نوسینی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌

ئایینى پیرۆزى ئیسلام مافى كه‌سانى نامسوڵمانى له‌ كۆمه‌ڵگاى ئیسلامیدا پاراستوه‌ ، به‌شێوازێك ئه‌من و ئاسایشى بۆ فه‌راهه‌م كردوون و رێز و حورمه‌تى بۆ داناون، چونكه‌ ئیسلام مایه‌ى سۆزو به‌زه‌ییه‌ بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى و ، پێغه‌مبه‌رى ئیسلامیش مایه‌ى ره‌حمه‌ت و به‌زه‌ییه‌ به‌گشتى به‌ مسوڵمان و خاوه‌ن كتێبه‌كان و بێباوه‌رِان وسه‌رجه‌م زینده‌وه‌ران {وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِینَ} الأنبیاء/107.

لێره‌دا به‌كورتى ئاماژه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك له‌و ماف و مامه‌ڵانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر كه‌سانێك كه‌ مسوڵمان نین ره‌چاو بكرێن.

یه‌كه‌م/ به‌زۆره‌ ملێ نه‌كرێن به‌ مسوڵمان:

خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا فه‌رمویه‌تى: {لَا إِكْرَاهَ فِی الدِّینِ قَدْ تَبَیَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَیِّ} البقرة‌/256.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابى هه‌ڵسوكه‌وتى مسوڵمان له‌گه‌ڵ مسوڵماندا

نوسینی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌

ئاینى پیرۆزى ئیسلام سورِه‌ له‌سه‌ربه‌هێزبوونى په‌یوه‌ندى له‌نێوان برِواداران و بڵاوكردنه‌وه‌ى گیانى برایه‌تى و خۆشه‌ویستى له‌نێوانیاندا ، له‌م بواره‌دا چه‌ندین ماف و ئادابى بۆ داناون و هانى مسوڵمانان ده‌دا‌ت تاپێوه‌ى پابه‌ندبن و خواى گه‌وره‌ش پاداشتى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ داناوه‌ كه‌ گه‌ردنگیرى ئه‌و ئاداب و مافانه‌ن :

پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى: (حق المسلم على المسلم خمس : رد السلام ، وعیادة‌ المریض، واتباع الجنازة‌ ، وإجابة‌ الدعوة‌ وتشمیت العاطس) رواه البخاری و مسلم.

به‌واتاى : مافى مسوڵمان له‌سه‌ر مسوڵمان پێنج شته‌ : وه‌ڵامدانه‌وه‌ى سڵاو و سه‌ردانى كردنى كردنى له‌كاتى نه‌خۆشیدا و شوێنكه‌وتنى ته‌رمه‌كه‌ى و به‌ده‌مه‌وه‌چوونى داوه‌ت و له‌كاتى پژمینیدا كه‌ سوپاسى خواى كرد، پێى بوترێت خوا ره‌حمت پێ بكات. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابی برایه‌تی له‌ پێناو خوادا

نوسینی : عه‌بدوالله سابیر گه‌رمیانی


خوێنه‌ری به‌ڕێز: پێم خۆشه‌ئه‌م بابه‌ته‌بخه‌مه‌به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز كه‌له‌ئه‌ساسدا له‌نوسینی به‌ڕێز سه‌ربه‌ست جه‌باری یه‌ له‌ ( كتێبی رێنومایی موسڵمانان بۆ ئادابه‌شه‌رعیه‌كان ) هاتوه‌، منیش پێم باش بوو جارێكی تر بینوسمه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان زیاتر سوودی لێ وه‌ڕگرن و بیخوێننه‌وه‌له‌سایتێكی وه‌كو ( ئیسلام هاوس ـ به‌شی كوردی ) كه‌تایبه‌ته‌به‌زانستی شه‌رعی، داواكارم له‌خوای گه‌وره‌پاداشتی هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه‌به‌چاكه‌.

خۆشه‌ویستان: برایه‌تی و براده‌ری له‌ئیسلامدا ئادابی خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا كه‌م جێبه‌جێ و ڕه‌چاو ئه‌كرێت، بۆیه‌زۆر جار خۆشه‌ویستی له‌نێوان دوو براده‌ردا ده‌بێته‌ناخۆشی و ڕق له‌یه‌ك بوون، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو براده‌ره‌كه‌به‌ڕاستی ئادابی برایه‌تی و براده‌ریه‌تی جێبه‌جێ بكه‌ن ئه‌وه‌جودایی له‌نێوانیان روونادات و شه‌یتتان ناتوانێت زه‌فه‌ریان پێ ببات

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابی زیاره‌تكردنی شاری مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم)

نوسینی: عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری

سوپاس و ستایشی نه‌بڕاوه‌ بۆ په‌روه‌ردگاری میهره‌بانی باڵاده‌ست و درود وسڵاواتیش بۆ سه‌ر گیانی پاكی په‌یامبه‌ری ئیسلام وئه‌هل و به‌یت و سه‌رجه‌م یاران وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

خۆشه‌ویستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر له‌كوردستانیان سه‌فه‌ری ماڵی خودا ده‌كه‌ن وئه‌نجامدانی عومره‌یش به‌م دواییانه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی له‌به‌رچاو زیادی كردووه‌، به‌پێویستمان زانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئادابی زیاره‌تكردنی شاری مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) پێشكه‌ش بكه‌ین.

سه‌ره‌تا ئه‌بێت بزانین زیاره‌تی شاری مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) ڕوكنێك یان واجبێك نیه‌ له‌ ڕوكن و واجبه‌كانی ئه‌نجامدانی حه‌ج وعومره‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله علیه وسلم) یه‌كێكه‌ له‌و مزگه‌وتانه‌ی كه‌ به‌ده‌قی فه‌رمووده‌ی صه‌حیح هانی باوه‌ڕدارانی بۆ دراوه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابی موسوڵمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا ( صلى الله علیه وسلم)

نوسینی: عه‌بدوالله سابیر گه‌رمیانی


پێغه‌مبه‌ر و خۆشه‌ویستمان، موحه‌مه‌د ( صلى الله علیه وسلم)، بێ گومان:ڕاسگۆترین و ده‌سپاكترین و زیره‌كترین و متوازعترین مرۆڤ بوو ‌.. ڕه‌وشتی بریتی بوو له‌قورئانی پیرۆز..

ئێمه‌ی موسڵمان پێویسته له‌سه‌رمان له‌پاش مافه‌كانی خوای گه‌وره‌، مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله علیه وسلم)‌له‌پێش هه‌موو مافێك دانێین و ڕێز و حورمه‌تی بگرین و ئادابمان هه‌بێت به‌رامبه‌ری، وه‌به‌و شێوه‌یه‌سه‌ركه‌وتن به‌ده‌س ئه‌هێنین، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌موێت:{ فَالَّذِینَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِی أُنْزِلَ مَعَهُ أُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ}[لأعراف: من الآیة157] .

جاپێویسته موسوڵمان ئادابی له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆشه‌ویسته‌دا به‌م شێوه‌بێت:-‌


1- باوه‌ڕ بوون پێی ( صلى الله علیه وسلم):خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابی موسڵمان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا

نوسینی : پشتیوان سابیر عه‌زیز

الحمد لله رب العالمین، والصلاة والسلام  على عبده ورسوله محمد وعلى آله وأصحابه ومن تبعهم بإحسان إلى یوم الدین أما بعد:

ده‌توانین ئادابی موسڵمان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وردا   له‌م چه‌ند خاڵه‌دا باس بكه‌ین:- 

1- په‌یدا نه‌كردنی شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌: عدم الإشراك بالله :

مرۆڤی موسڵمان به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌ ده‌كات و شه‌ریكی بۆ بریار نادات، چونكه ‌ته‌نها خوای گه‌وره ‌به‌ڕاستی ‌شایه‌نی په‌رستن و به‌ندایه‌تی كردنه‌‌، خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت : {واعبدوا الله ولا تشركوا به شیئًا} النساء: 36 .

2- خۆیه‌كلاكردنه‌وه‌ له ‌به‌ندایه‌تی كردنی خوای گه‌وره‌:إخلاص العبادة لله تعالى

          

صفحات سایت

[ 1 ]  [ 2 ]  [ 3 ] 

پیچک