تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابی نوسین له‌ ئه‌نته‌رنێت

نوسینی : پشتیوان سابیر عزیز


پێغه‌مبه‌ران ( علیهم السلام ) هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری نه‌توه‌كانیان بكه‌ن، بۆ نموونه‌پێغه‌مبه‌ری خوا نوح علیه السلام، ده‌فه‌رموێت به‌نه‌ته‌وه‌كه‌ی: { وأنصح لكم وأعلم من الله ما لا تعلمون } سورة الأعراف: 62 . هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا هود علیه السلام ده‌فه‌رموێت:{ وأنا لكم ناصح أمین} سورة الأعراف: 68 . ، وه‌پێغه‌مبه‌ری خوا صالح علیه السلام  به‌نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌فه‌رموێت : (یا قوم لقد أبلغتكم رسالة ربی ونصحت لكم ولكن لا تحبون الناصحین } سورة الأعراف: 79 . وه‌پێغه‌مبه‌ری خوا شعیب علیه السلام ده‌فه‌رموێت: { لقد أبلغتكم رسالات ربی ونصحت لكم } سورة الأعراف: 93 .

ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌ علیهم السلام ئامۆژگاری نه‌ته‌وه‌كانیان كردووه‌بۆ به‌ندایه‌تی كردنی خوای گه‌وره‌و واز هێنان له‌بت په‌رستی و هاوبه‌ش په‌یدا نه‌كردن بۆ خوای گه‌وره‌، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خۆمان محمد 

ئامۆژگاری ئومه‌ته‌كه‌ی كردوه‌ به‌باشترین شێوه‌، وڕێنمویی كردون بۆ به‌ده‌سهێنانی خۆشی دونیاو دوارۆژ، وه‌له‌فه‌رموده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابی ته‌له‌فۆن

ره‌نگه‌ یه‌كێك ئه‌م ناونیشان و بابه‌ته‌ی پێ سه‌یر بێت كه‌ ته‌له‌فۆن به‌كارهێنانیش ئادابی خۆی هه‌یه‌ ؟! به‌ڵێ بێ گومان هه‌یه‌تی .. مه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك ره‌فتاری وه‌كو شێوازو ئادابی قسه‌كردن و ئه‌مانه‌ت پاراستن و نهێنی گرتن و خه‌ڵك نارِه‌حه‌ت نه‌كردن و ره‌فتاری تر له‌خۆ ناگرێت ؟! 
هه‌ندێك له‌ زانایانی حه‌ره‌مه‌ین و چه‌ند زانایه‌كی ئه‌زهه‌ریش باسیان له‌ ئادابی به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆن كردووه‌ ( چ ته‌له‌فۆنی هێڵ چ ته‌له‌فۆنی ده‌ستی ) وه‌كو شێخ به‌كر ئه‌بو زه‌ید له‌ كتێبه‌كه‌یدا ( ادب الهاتف ) و محمد بن ابراهیم الحمد و شێخ سه‌لمان ئه‌لعۆده‌و زاناو داعی تریش ..ئێمه‌ش كه‌ الحمدلله‌ هه‌ست پێ ده‌كه‌ین هه‌موو خوشك و براكانمان ـ به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن ـ ته‌له‌فۆن به‌رده‌وام به‌كار ده‌هێنن ، برای وا مان هه‌یه‌ زیاتر له‌ ته‌له‌فۆنێكی ده‌ستی هه‌یه‌ ، بۆیه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ پێویست بوو بخرێته‌ به‌رده‌ستی هه‌موو لایه‌ك ، تا له‌میشدا به‌ ئادابی ئیسلامی ره‌فتار بكه‌ین .. 
گومانی تێدا نییه‌ كه‌ ته‌له‌فۆن نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه‌ ، ئامێرێكی بیرخستنه‌وه‌و كات زانین و چاوكردنه‌وه‌یه‌ ، كات و پاره‌یه‌كی زۆر بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كانی ده‌گێرِێته‌وه‌ ، زۆر سه‌فه‌ریان بۆ كورت ده‌كاته‌وه‌ .. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابی سه‌ردان و مۆڵه‌تخواستن له‌ ئیسلامدا

ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام على أشرف الأنبیاء والمرسلین نبینا محمد - صلى الله علیه وسلم - وعلى آله وصحبه وسلم. 

مۆڵه‌تخواستن ڕه‌وشتێكی به‌رزو بڵنده‌و به‌ڵگه‌ی شه‌رم و حه‌یاو په‌روه‌رده‌و شه‌هامه‌تی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی، هاروه‌ها خۆپاك ڕاگرتن و ڕێزگرتن دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ شتانێك كه‌ خه‌ڵكی نه‌یه‌وێت به‌رچاوت بكه‌ون، یان گوێگرتن له‌ قسه‌یه‌ك كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی حه‌ز نه‌كات، یان كوتوپڕ خۆدانه‌ سه‌ر كه‌سانێك تووشی ته‌نگاوبوون ببێت ...وه‌ هه‌روه‌ها. 
له‌ گه‌ڵ پێشكه‌وتنی شارستانی و دروستكردنی خانووبه‌ره‌ی تونگ و تۆڵ و داخستن و قایمكردنی ده‌رگاو ماڵ، خه‌ڵكانێك ئێسته‌ش به‌رده‌وام به‌ بێ پرس و موڵه‌ت خۆیان ده‌كه‌ن به‌ ژووردا یان بێ پرس خۆی ده‌كات به‌ كۆڕو كۆبونه‌وه‌یه‌كی داخراودا، یان له‌ ماڵدا خۆی ده‌كات به‌ ژوورێكدا كه‌ نه‌ده‌بوو بێ ڕووخست بچێته‌ ژورێ. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئاداب و ڕه‌وشتی خوێندكار و مامۆستا

نوسینی: ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی عبدالرحمن كوڕی قودامه‌ی المقدسی
وه‌رگێڕانی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی

خوێندكار وزانستخواز ده‌بێت پاككردنه‌وه‌ی ده‌روون _ النفس _ پێش ڕه‌وشته‌ خراپ وبه‌ده‌كان بخات وخۆی دوور بخاته‌وه‌ لێیان چونكه‌ زانیاری عیباده‌تی دڵه‌، پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ ببڕێت كه‌ سه‌رقاڵی ده‌كات به‌دونیاوه‌، بێگومان كاتێك كه‌ بیرو هۆش په‌رش وبڵاو بو تووشی نكوڵی ده‌بێ وناتوانێ ڕاستیه‌كان به‌ چاكی وه‌ربگرێت، پێشینه‌كان ڕێزی زانستیان داوه‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا، ڕیوایه‌ت كراوه‌ له‌ ئیمامی ئه‌حمه‌ده‌وه‌ (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) كه‌ هاوسه‌رگیری نه‌كردوه‌ هه‌تا ته‌مه‌نی له‌ چل ساڵ تێپه‌ڕیوه‌، كه‌نیزه‌یه‌ك به‌دیاری درا به‌ ئه‌بوبه‌كری كوڕی ئه‌نباری، كاتێ كه‌ چوه‌لای كه‌وته‌ بیری ده‌رهێنان وحه‌لكردنی مه‌سه‌له‌یه‌ك _ مسألة _ كه‌ی له‌بیری چوه‌وه‌ ، فه‌رمووی: بیبه‌نه‌ ده‌ره‌وه بۆلای ئه‌وانه‌ كۆیله‌ ده‌كڕن وده‌یفرۆشن كه‌نیزه‌كه‌ ووتی: ئایا من هیچ تاوانێكم هه‌یه‌؟ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابی سوێندخواردن له‌ ئیسلامدا

ئاماده‌كردنی: ژینه‌

سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی. 

جۆرو حوکمی سوێند: 
1- سوێندی سه‌ر زاری و بێئیراده:‌ وه‌ک و ئه‌وه‌ی که‌ خه‌لک راهاتون و ده‌ڵێن وه‌ڵا نابێت، یان به‌خوا ناخۆم ، یان به‌رێوه‌ڵا..... ئه‌مه‌ هیچ حوکمێکی له‌سه‌ر نیه.‌ 

2- سوێند به‌درۆ: وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ که‌سێک سوێند به‌درۆ ده‌خوات وه‌ک که‌سێک شتێکی کردووه‌ به‌ڵام کاتی لێپرسینه‌وه‌ی سوێند ده‌خوات که‌ نه‌ی کردوه‌ ، ئه‌مه‌یان موسوڵمانی له‌سه‌ر تاوان بار ده‌بێت . 


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابى گفتوگۆكردن

ئاماده‌كردنی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌

ئایینى پیرۆزى ئیسلام له‌ هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا به‌رنامه‌و ئامۆژگارى خۆى هه‌یه‌ و، پێویسته‌ مسوڵمانان ره‌چاوى بكه‌ن و پێوه‌ى پابه‌ند بن. مرۆڤ بونه‌وه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تی قسه‌كه‌ره‌، په‌روه‌ردگار نیعمه‌تى ئاخاوتنى پێ به‌خشیوه‌، له‌ هه‌مان كاتدا له‌ دووتوێى قورئان و فه‌رموده‌دا چه‌ندین رێنمایى و به‌رچاوروونى خراوه‌ته‌رِوو، تا مسوڵمانان له‌كاتى گفتوگۆو قسه‌كردندا ره‌چاوى بكه‌ن و سنور و بازنه‌ شه‌رعیه‌كان نه‌به‌زێنن، ئه‌مه‌و باسه‌كه‌مان له‌ دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌كیدا ده‌خه‌ینه‌ رِوو:

یه‌كه‌م: پاراستنى زمان وه‌ك كلیلى حیوار و گفتوگۆكردن:

1- پێغه‌مبه‌رى ئازیز( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى: (من كان یؤمن بالله والیوم الآخر فلیقل خیرا أو لیصمت) متفق علیه‌. واته‌: (ئه‌و كه‌سه‌ى باوه‌رِى به‌خواو رۆژى دوایى هه‌یه‌، با قسه‌ى خێر و چاك بكات یان بێده‌نگ بێت)

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابی ئاخافتن و قسه‌كردن

ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

بێگومان مرۆڤ به‌ بێ ئاخافت و قسه‌كردن ناتوانێت له‌ ژیاندا زینده‌گی بكات، هه‌ر بۆیه‌ش خوای گه‌وره‌ مرۆڤی له‌ هه‌موو دروستكراوه‌كانی دیكه‌ی‌ جیا كردۆتوه‌و توانای قسه‌و رونكردنه‌وه‌و راده‌ربرینی پێ داوه‌، ده‌فه‌رموێت: علمه‌ البیان بۆیه‌ مرۆڤی ژیر حساب بۆ هه‌موو هه‌ڵس و كه‌وت و قسه‌و ئاخافتنێكی خۆی ده‌كات له‌ ژیاندا، كوردیش گوتویه‌تی: ("زمان بێڵێت سه‌ر ره‌حه‌ته‌"). 
ئایینی ئیسلام بۆ هه‌موو بواره‌كانی ژیان یاساو ڕه‌وشی تایبه‌تی خۆی بۆ داناوه‌و ده‌كرێت مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌و پێیه‌ بڕوات كه‌ بۆی نه‌خش كراوه‌ له‌ ژیاندا به‌خته‌وه‌رو كامه‌ران ده‌بێته‌و كه‌م تووشی قۆرت و ته‌گه‌ره‌كان دێت، یه‌كێكیش له‌وانه‌ ئاداب و ڕه‌وشتی قسه‌كردن و ئاخافتنه‌. 

خوای گه‌وره‌ مرۆڤی له‌سه‌ر جوانترین شێوه‌ دروست كردووه‌، گوێی و چاو و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی پێ به‌خشیوه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابی نه‌سیحه‌ت و ئامۆژگاری [ئایین ئامۆژگارییه]

ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

ئه‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ حه‌سه‌ن و حوسه‌ین -خوا لێیان ڕازی بێت- به ‌لای پیاوێكی به‌ساڵاچوودا تێپه‌ڕ ده‌بن، ده‌بینن وا ده‌ستنوێژه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی نادروست و ناته‌واو ده‌شوات. ڕێك ده‌كه‌ون كه‌ هه‌رچۆنێك بێت، ده‌بێت ئه‌م پیاوه‌ تێبگه‌یه‌نن و ئامۆژگاری بكه‌ن و فێری ده‌ستنوێژگرتنی دروستی بكه‌ن. بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ شێوازێكی گونجاو بگرنه‌ به‌ر تاكوو كاره‌كه‌یان جێی خۆی بگرێت و پیاوه‌كه‌ به‌گوێیان بكات و ده‌ستنوێژه‌كه‌ی به‌جوانی بشوات. چوونه‌ لای و وه‌ستان و پێیان وت: ئه‌ی مامه‌، حه‌ز ئه‌كه‌ین سه‌یرمان بكه‌یت و ببیته‌ دادوه‌ر له‌نێوانماندا؛ ئاخۆ كاممان باشتر ده‌ستنوێژ ده‌شۆرین. ئیتر هه‌ردووكیان ده‌ستپێ ده‌كه‌ن و پیاوه‌كه‌ش ورد سه‌رنجیان ده‌دا. سه‌یر ده‌كات كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان له‌وی تریان باشتره‌ و ده‌زانێت كه‌ بۆ خۆی ده‌ستنوێژه‌كه‌ی ته‌واو نییه‌ و سوپاسیان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و ئامۆژگاری و ڕێنموونییه‌ی ئه‌و دوو گه‌نجه‌ كردیان. 
شتێكی تر نییه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی ئامۆژگاری به‌سوود جێی خۆی له‌ دڵی به‌رامبه‌ردا بكاته‌وه‌. ئامۆژگاریكردن كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێزه‌ له‌ كۆڵه‌كه‌كانی ئه‌م ئایینه‌. بێ ئه‌وه‌ ژیان ده‌شۆكێت و مرۆڤ له‌خۆ بایی ده‌بێت

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابی جیماعكردن له‌ ئیسلامدا

ئاماده‌كردنی: باوکی موحه‌ممه‌د

بسم الله الرحمن الرحیم 
پرسیار: ئیسلام هه‌موو شتێكی فێر كردووین، چۆن ئه‌خوێن و ئه‌خۆینه‌وه‌، چی له‌به‌ر ده‌كه‌ین، جا ئایا هیچ سوننه‌تێك هه‌یه‌ ئاداب و شێوازی جووتبوون (جماع) ڕوون بكاته‌وه‌؟ 
وه‌ڵام: به‌ڵێ، ڕاست ده‌كه‌یت له‌وه‌ی كه‌ ئیسلام هه‌موو شتێكی فێر كردووین؛ ئیسلام هه‌موو خێر و خۆشییه‌كی بۆ مرۆڤ هێناوه‌ له‌ كاروباری دنیایی و دینییاندا، ژیان و مردنیان، چونكه‌ ئایینی په‌روه‌ردگاره ‌و لای خواوه‌ هاتووه‌.

جیماعیش له‌و كاره‌ گرنگانه‌ی ژیانی مرۆڤه‌ كه‌ ئایینه‌كه‌مان به‌ جوانترین شێوه‌ ڕوونی كردۆته‌وه ‌و ئاداب و ئه‌حكامی تایبه‌تیی خۆی بۆ داناوه. له‌وه‌ به‌رزتری كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌ر له‌زه‌تێكی شه‌هوانیی ڕووت بێت و به‌سه‌ربردنی ئاره‌زوویه‌كی كاتی بێت

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابی سه‌فه‌ركردن

ئاماده‌كردنی: هێمن عه‌بدولعه‌زیز

لێره‌ مه‌به‌ستمان له‌سه‌فه‌ركردن نییه‌ به‌و مانایه‌ی كه‌ هیجره‌تی پێ‌ مانا ئه‌كرێت..چونكه‌ هیجره‌تكردن وه‌ك له‌ كتێبه‌ شه‌رعییه‌كان پێناسكراوه‌و لێكدراوه‌ مه‌به‌ستی پێ‌ خۆگواستنه‌ له‌ شوێنێك بۆ شوێنێك یان حاڵه‌تێك بۆ حاڵه‌تێكی تر، یان به‌ مانایه‌كی تر بریتییه‌ له‌ خۆ گواستن له‌ حاڵه‌تێك تا حاڵه‌تێكی تر.. به‌ڵام مه‌به‌ستمان له‌ سه‌فه‌ر وه‌ك له‌ فه‌رهه‌نگی [المحیط] دا هاتووه‌ بریتییه‌ له‌ [ قطع المسافة ] واته‌: بڕینی مه‌ودا، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: لَقَدْ لَقِینَا مِنْ سَفَرِنَا هَذَا نَصَباً [ الكهف: 62 ] واته‌: بێگومان له‌م سه‌فه‌ره‌ماندا زۆر هیلاكو ماندوو بووین
هه‌ڵبه‌ت له‌ قوڕئانی پیرۆزو سوننه‌تی به‌ پێزی پێغه‌مبه‌ریشمان (صلى الله علیه وسلم) كه‌مو زۆر باس له‌ سه‌فه‌رو گه‌شتكردن كراوه‌، بگره‌ له‌ كتێبه‌ فیقهییه‌كانیش به‌شێكی تایبه‌تی بۆ ڕه‌خسێنراوه‌، كه‌ بابای ڕێبوار له‌ ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌یدا چی له‌سه‌ره‌ كه‌ بیكا تا بیكات

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابه‌كانی جل پۆشین

ئاماده‌كردنی: هێمن عه‌بدولعه‌زیز

پۆشاك و جلوبه‌رگ ئه‌و نیعمه‌ته‌یه‌ كه‌ خوای كارزان و كارجوان له‌ نیعمه‌ت و گه‌وره‌یی خۆیه‌وه‌ ڕێزی پێ له‌ به‌نده‌كان ناوه‌و كردوویه‌تی به‌ سوننه‌تێك له‌ سوننه‌تاكانی ژیانی ئینسان، تاكو له‌ گۆڕاكارنكارییه‌ سرووشتییه‌كانیاندا له‌ كاتی گه‌رماو سه‌رمادا، له‌ كاتی خۆرو باراندا سوودی لێ ببینن و عه‌وره‌ت و ئابڕووی خۆیان پێ‌ بپۆشن. 
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: وَجَعَلَ لَكُمْ سَرَابِیلَ تَقِیكُمُ الْحَرَّ وَسَرَابِیلَ تَقِیكُم بَأْسَكُمْ كَذَلِكَ یُتِمُّ نِعْمَتَهُ عَلَیْكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْلِمُونَ (النحل: ٨١) واته‌: (خودا) جلوبه‌رگی بۆتان سازداوه‌ كه‌ له‌ كاتی شه‌ڕو گه‌رمادا ده‌وپارێزێ‌، ئاوا خودا به‌هره‌گه‌لی خۆی بۆ ئێوه‌ ته‌واو ده‌كا، به‌ڵكوو گوێ به‌ فه‌رمانی بن
بۆیه‌ خوای په‌روه‌ردگار به‌نده‌كانی فێری درووستكردنی شمه‌ك و جلوبه‌رگ كردووه‌و فه‌رمانی پێ كردوون كه‌ خۆیان پێ بپۆشن و له‌ ژیانی ڕۆژانه‌یاندا له‌به‌رده‌م په‌رچه‌كانی ڕۆژگار خۆیان پێ‌ بپارێزن،  بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌رباره‌ی گه‌وره‌مان داود پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوا لێ بێت) ده‌فه‌رموێت:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

هه‌ندێ له‌ ئاداب و ئه‌حكامی جێژن

ئاماده‌كردنی:  باوکی موحه‌ممه‌د

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان 
برا و خوشكی ئیماندار، السلام علیكم ورحمة الله. 
ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ هه‌موو كارێكی بچووك و گه‌وره‌ له‌ ژیانی موسڵماندا به‌رنامه‌یه‌كی كرده‌یی داناوه‌ تاكوو له‌سه‌ری هه‌نگاو بنێت. 
جێژن مایه‌ی خۆشی و شادی مسوڵمانانه‌. جێژنی ڕه‌مه‌زان دوای یه‌ك مانگ خۆگرتنه‌وه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌، زاڵبوون به‌سه‌ر ده‌روونی خۆت، ئاراسته‌كردنی خۆت به‌ره‌و كاری چاكه‌، به‌بیرهاتنه‌وه‌ی هه‌ژاری و برسێتی، دێت. به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌ مافی ناوی جێژنی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه‌. 
جا هه‌روه‌ك موسڵمانان ته‌واو جیاوازن له‌ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌، هه‌روه‌ها جێژن و شێوازی جێژنگێڕانیشیان جیاوازه‌ و ڕێوشوێنی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه‌. بۆیه‌ له‌سه‌ر موسڵمان پێویسته‌ په‌یڕه‌ویان بكات و لێیان ده‌رنه‌چێت

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئاداب وڕه‌وشته‌كانی نزا وپاڕانه‌وه‌

ئاماده‌كردنی : عبد السلام محمد پشده‌ری

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان

سوپاس وستایشی بێ پایان بۆ په‌ره‌وه‌ردگاری باڵاده‌ست ودرود وڕه‌حمه‌تی نه‌بڕاوه‌ش بۆ سه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا وئال وبه‌یت وسه‌رجه‌م یار وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

خۆشه‌ویستان ئه‌وا جارێكی تر خوای گه‌وره‌ ده‌رفه‌تی پێداینه‌وه‌ كه‌ بگه‌ینه‌وه‌ به‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، مانگی ئارامی دڵان ومیهر وخۆشه‌ویستی، مانگی سۆز وبه‌ره‌كه‌ت ولێخۆش بوون وئازاد بوون له‌ سزای ئاگر، ئه‌و مانگه‌ی كه‌ مایه‌ی لێبوردنی په‌روه‌ردگاره‌ بۆ به‌نده‌كانی،  كه‌واته‌ با ئێمه‌ش زۆر به‌گه‌ر‌م وگوڕی بچین به‌ پیریه‌وه وپێشوازیه‌كی به‌قه‌د باڵا وپڕ به‌كاڵای خۆی لێ بكه‌ین، بیكه‌ین به‌ ووێستگه‌ی به‌خۆدا چوونه‌وه‌ ونزا وپاڕانه‌وه‌‌ وپه‌شیمانی ده‌ربڕین له‌ده‌رگای پڕ به‌ره‌كه‌تی په‌روه‌ردگاردا .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابى هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ زانایاندا

نوسینی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌

زانایان پایه‌یه‌كى به‌رزو شكۆداریان هه‌یه‌ له‌ ئیسلامداو رێزو مافى خۆیان هه‌یه‌و به‌ڵگه‌كانى قورئان و فه‌رموده‌و وته‌ى زانایان گه‌واهى ئه‌م راستیه‌ن :

خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا فه‌رموویه‌تى:{شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِیزُ الْحَكِیمُ} {آل عمران 18} واته‌: خوا شایه‌تى ده‌دات (واته‌ راى ده‌گه‌یه‌نێت و به‌ به‌ڵگه‌ ده‌یچه‌سپێنێت) كه‌ به‌راستى هیچ په‌رستراوێك نیه‌ ئه‌و نه‌بێ، فریشته‌كانیش شایه‌تى ده‌ده‌ن (واته‌ ئیقرار ده‌كه‌ن) و، خاوه‌ن زانستیه‌كانیش شایه‌تى ده‌ده‌ن (واته‌ باوه‌رِى چه‌سپاویان هه‌یه‌)، خوا هه‌میشه‌ دادپه‌روه‌رى راگرتوه‌.

هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى:{یَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِینَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِینَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِیرٌ} {المجادلة‌ 11}  

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كاندا

نوسینی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌

- نه‌وه‌كان به‌رهه‌مى ژیان و بیلبیله‌ى چاو و سه‌رتوێژى ته‌مه‌نن، به‌وانه‌وه‌ ژیان خۆش و شیرینه‌، مایه‌ى هیواو ئاواتن، به‌ فه‌رِ و به‌ره‌كه‌تیان رۆزى زیاد ده‌كات و سۆز و به‌زه‌یى داده‌به‌زێت و پاداشتى خواى گه‌وره‌ چه‌ندجاره‌ ده‌بێته‌وه‌.

-  ئه‌ركى سه‌ره‌كى دایك و باوكه‌ به‌ چاكترین شێوه‌ منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده‌ بكه‌ن، په‌روه‌رده‌یه‌ك له‌میانه‌ى قورئان و سوننه‌ته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ بگرێت و، تۆوى خێر و چاكه‌ و چاكه‌خوازییان تێدا برِوێنرێت، تا ببنه‌ فاكته‌رێك بۆ حه‌سانه‌وه‌ى دایك و باوك و، هاوڵاتییه‌كى چاك و خێرخواز له‌نێو كۆمه‌ڵگادا.

 گه‌ر سیفات و سیماى چاكه‌ له‌ نه‌وه‌كاندا به‌رجه‌سته‌ بكرێن، ئه‌وكات ده‌بنه‌ مایه‌ى جوانى و رازاوه‌یى ژیانى دونیا، هه‌روه‌كو خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا فه‌رمویه‌تى: الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِینَةُ الْحَیَاةِ الدُّنْیَا}الكهف/46.

          

صفحات سایت

[ 1 ]  [ 2 ]  [ 3 ] 

پیچک