تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئاداب و دروست و نادروستی سەردانی گۆڕستان

ئاماده‌كردنی: م،مالك ره‌فعت

بسم الله الرحمن الرحیم

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام على نبینا محمد وعلى آله وصحبه أجمعین،وبعد:


ده‌بێت بزانرێت بۆ چى سه‌ردانى گۆڕستان ده‌كرێت؟

له‌ ڕاستیدا سه‌ردانى گۆڕستان سودێكى زۆرى هه‌یه‌ بۆ كه‌سێك باوه‌ڕى به‌ ڕۆژى دوایى هه‌بێت، مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانى گۆڕستان ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا مرۆڤـ به‌گشتى و موسڵمان به‌ تایبه‌تى یادى ئه‌وه‌ بكاته‌وه‌ كه‌وا له‌پاش مردن زیندوو بونه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ و پاداشت وسزا هه‌یه‌ له‌سه‌ر كردارى چاك و خراپ ، وه‌ بیربكاته‌وه‌ ئه‌و مردووانه‌ى كه‌وا تۆ ئێستا سه‌ردانى گۆڕه‌كانیان ده‌كه‌یت وه‌كو تۆ زیندوو بوون له‌ دونیادا به‌ڵام ژیانیان كۆتایى هات و جارێكى تر ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ژیانى ئه‌م دونیایه‌، 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی, خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

چه‌ند ئاداب و ڕه‌وشتێك كه‌ پێویسته‌ فێرى بین و كارى پێ بكه‌ین و مناڵه‌كانمان له‌ سه‌رى ڕابێنین 


ئاماده‌كردنی: باوكی حارث

چه‌ند ئاداب و ڕه‌وشتێك كه‌ پێویسته‌ فێرى بین و كارى پێ بكه‌ین و مناڵه‌كانمان له‌ سه‌رى ڕابێنین
پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (حق المسلم على المسلم ست : إذا لقیته فسلم علیه و إذا دعاك فأجبه و إذا استنصحك فانصح له و إذا عطس فحمد الله فشمته و إذا مرض فعده و إذا مات فاتبعه ) رواه مسلم واته‌ : ( مافى موسڵمان له‌ سه‌ر موسڵمان شه‌ش =دانه‌یه‌= : ئه‌گه‌ر پێى گه‌یشتى سه‌لامى لێ بكه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر داوه‌تى كردى وه‌ڵامى ده‌ره‌وه‌ =بڕۆ بۆ داوه‌ته‌كه‌= ، وه‌ ئه‌گه‌ر داواى لێ كردى ئامۆژگارى بكه‌ى شتێكى بۆ ڕوون كه‌یه‌وه‌ =وه‌ك ئه‌وه‌ى پرست پێ بكه‌ ئه‌و پیاوه‌ چۆنه‌ تا ژنى بده‌ینێ یان ئه‌و كه‌سه‌ چۆنه‌ شه‌راكه‌تى له‌ گه‌ڵ بكه‌م=ئه‌وه‌ دڵسۆز به‌ بۆى به‌ چاكى ئامۆژگارى بكه‌=چۆنت بۆ خۆت پێ خۆشه‌ ئاوهاش به‌و بڵێ= ، وه‌ ئه‌گه‌ر پژمى و ووتى الحمد لله ئه‌وه‌ تۆ وه‌ڵامى ده‌ره‌وه‌ بڵێ =یرحمك الله= ، وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش كه‌وت سه‌ردانى بكه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی, بۆنـــــه‌ و یاده‌كــــان,

 

هه‌ندێ له‌ ئاداب و ئه‌حكامی جێژن


ئاماده‌كردنی: باوكی موحه‌ممه‌د

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان 
برا و خوشكی ئیماندار، السلام علیكم ورحمة الله. 
ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ هه‌موو كارێكی بچووك و گه‌وره‌ له‌ ژیانی موسڵماندا به‌رنامه‌یه‌كی كرده‌یی داناوه‌ تاكوو له‌سه‌ری هه‌نگاو بنێت. 
جێژن مایه‌ی خۆشی و شادی مسوڵمانانه‌. جێژنی ڕه‌مه‌زان دوای یه‌ك مانگ خۆگرتنه‌وه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌، زاڵبوون به‌سه‌ر ده‌روونی خۆت، ئاراسته‌كردنی خۆت به‌ره‌و كاری چاكه‌، به‌بیرهاتنه‌وه‌ی هه‌ژاری و برسێتی، دێت. به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌ مافی ناوی جێژنی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه‌. 
جا هه‌روه‌ك موسڵمانان ته‌واو جیاوازن له‌ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌، هه‌روه‌ها جێژن و شێوازی جێژنگێڕانیشیان جیاوازه‌ و ڕێوشوێنی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه‌. بۆیه‌ له‌سه‌ر موسڵمان پێویسته‌ په‌یڕه‌ویان بكات و لێیان ده‌رنه‌چێت ئه‌گینا خێر و پاداشتی جێژنه‌كه‌ی لێ وه‌رناگیرێت و له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ڕه‌فتاری‌ نموونه‌یی له‌كاتی‌ سه‌ردانی‌ نه‌خۆشدا

نوسینی: د.محسن مرزوقی‌
وه‌رگێڕانی: ژیان ئه‌حمه‌د

سه‌ردانی‌ نه‌خۆش‌و هه‌واڵ پرسینی‌ شێوه‌یه‌كه‌ له‌ شێوه‌كانی‌ په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ گرنگ‌و به‌رده‌وامه‌كان، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ سه‌ردان كردنه‌ په‌یوسته‌ به‌ چه‌ند رێساو مه‌رجێكی‌ بناغه‌یی، كه‌به‌ڕێزگرتن‌و پابه‌ندبوون دیاریكراوه‌.
هه‌ندێك جاربوَ نمونه‌ ئیداره‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ نه‌رم‌و نیانی‌ ده‌نوێنێت به‌رامبه‌ر كردنه‌ ژوره‌وه‌ی‌ كه‌سێك بۆماوه‌ی‌(5)ده‌قیقه‌ ، له‌وكاته‌دا سه‌ردانكه‌ره‌كه‌ پابه‌ند ئه‌بێت به‌ئیشه‌كه‌یه‌وه‌، له‌ناكا‌و كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌ و ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ چه‌ند سه‌عاتێك، وه‌ ئه‌م كاره‌ هیچ گونجاو نیه‌".
جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمانه‌ هه‌ندێك خه‌ڵك په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر درۆو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بوَئه‌وه‌ی‌ بكرێنه‌ ژوره‌وه‌ بۆلای‌ نه‌خۆش له‌كاتێكدا كه‌كاتی‌  سه‌ردانكردن نیه‌،كه‌ پێویست به‌م كاره‌ ناكات، به‌ڵكو كاری‌ شیاو ئه‌وه‌یه‌ كه‌په‌یوه‌ندی‌ بكه‌یت‌و پرسیار بكه‌یت ده‌رباره‌ی‌ كاته‌كانی‌ سه‌ردان"

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابەکانی ڕۆژوەوان

ئاماده‌كردنی: مامۆستا كرێكار


1ـ پارشێو ( یان پارشێو كردن ):
   هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌ پارشێو كردن خێره‌، كه‌س به‌ نه‌كردنی گوناهبار نابێت. ئه‌نه‌س ـ خوا لێی ڕازی بێت  ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم ) فه‌رمووی:( تَسَحّرُوا؛ فإنَّ فی السَّحور بركة  ) 1. (رواه البخاری، ومسلم  )واته‌: پارشێو بكه‌ن، چونكه‌ خواردنی پارشێو به‌ فه‌ڕو ( به‌ره‌كه‌ت )ه‌.
سَحُور: خواردن و خواردنه‌وه‌ی پارشێوه‌، سُحُور: كاته‌كه‌یه‌تی.
   المقدادی كوڕی مه‌عد یه‌كریب ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم ) فه‌رموویه‌تی:(عَلیكُمْ بهذا السَّحور ؛ فإنه هو الغِذاءُ المبارَكُ ) 2. (رواه النسائی بسند جید )واته‌: پارشێو بكه‌ن، چونكه‌ خۆراكێكی به‌ به‌ره‌كه‌ته‌. چونكه‌ ڕۆژووه‌وان به‌هێزتر ده‌كات و تواناو ووزه‌ی زیاتری پێ ده‌به‌خشێت كه‌ ڕۆژووه‌كه‌ی لا ئاسانتر ده‌كات.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی, مردن و رۆژی دوایی,

 

ئاداب و ئه‌حكامه‌كانی ناشتنی مردوو وته‌عزیه وسه‌ره‌خۆشی‌ له‌ ئیسلامدا - به‌شی دووه‌م كۆتایی

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام پشده‌ری

یازده‌یه‌م: حوكمی‌ شه‌هیدو منداڵی‌ له‌بارچوو:

1ـ شه‌هید: ئه‌و كه‌سه‌یه‌ له‌ جه‌نگی‌ ئیسلام دژ به‌ دوژمنانی‌ شه‌هید ببێت ‌و بكوژرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ وشه‌ی‌ (لا اله الا الله محمد رسول الله) و پارێزگاری‌ له‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام.

شه‌هید: ناشۆردرێ‌‌و نوێژی‌ له‌سه‌ر ناكرێت، وه‌ سوننه‌ته‌ به‌ جله‌كانی‌ خۆیه‌وه‌ بنێژرێت كه‌ پێوه‌ شه‌هید بووه‌، عن جَابِرِ بن عبد اللَّهِ رضی الله عنهما (أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم)   كان یَجْمَعُ بین الرَّجُلَیْنِ من قَتْلَى أُحُدٍ فی ثَوْبٍ وَاحِدٍ ثُمَّ یقول أَیُّهُمْ أَكْثَرُ أَخْذًا لِلْقُرْآنِ فإذا أُشِیرَ له إلى أَحَدِهِمَا قَدَّمَهُ فی اللَّحْدِ وقال أنا شَهِیدٌ على هَؤُلَاءِ وَأَمَرَ بِدَفْنِهِمْ بِدِمَائِهِمْ ولم یُصَلِّ علیهم ولم یُغَسِّلْهُمْ. { رواه البخاری 1278} واته‌:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی, مردن و رۆژی دوایی,

 

ئاداب و ئه‌حكامه‌كانی ناشتنی مردوو وته‌عزیه وسه‌ره‌خۆشی‌ له‌ ئیسلامدا - به‌شی یه‌كه‌م

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام پشده‌ری

الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه وسلم .

خۆشه‌ویستان جارێكی تر هاتینه‌وه‌ خزمه‌تتان بۆ پێشكه‌شكردنی به‌شی كۆتای له‌ ئه‌حكامه‌كامی جه‌نازه‌ ئه‌ویش باسی چۆنیه‌تی ناشتنی مردوو و ئه‌و حوكمانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان پیوه‌ی هه‌یه‌ .

نۆیه‌م: ناشتن :

1ـ دوعای‌ چوونه‌ گۆڕستان :

 ئه‌گه‌ر كه‌سێك رۆرشته‌ گۆڕستان یان به‌لایدا تێپه‌ڕبوو ئه‌و سوننه‌ته‌ ئه‌م دوعایه‌ بڵێ‌: عن أبی هُرَیْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم)  أتى الْمَقْبُرَةَ فقال السَّلَامُ عَلَیْكُمْ دَارَ قَوْمٍ مُؤْمِنِینَ وَإِنَّا إن شَاءَ الله بِكُمْ لَاحِقُونَ. { رواه احمد 2/300 ومسلم 249} واته‌: ئه‌بوهوره‌یره‌ ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت ده‌ڵێ‌: 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی, سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

ئادابه‌كانی نوێژ و ڕۆژی هه‌ینی

نوسینی: ابن القدامه‌ المقدسی
وه‌رگێڕانی: عه‌لی عبدالله‌ حه‌سه‌ن

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ودرود وسه‌ڵات وسه‌لام بۆ سه‌ر گیانی محمد المصطفی وسه‌رجه‌م ئال وبه‌یت وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ ....

یه‌كه‌م: له‌ ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ وشه‌وی هه‌ینیه‌وه‌ خۆی بۆ ئاماده‌ بكات به‌ پاكوخاوێن كردنه‌وه‌ وجل وبه‌رگ شۆردن وئاماده‌كردنی ئه‌و شتانه‌ی پێویستی نوێژی هه‌ینین.

دووه‌م: خۆشۆردن له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا وه‌ك له‌ هه‌ردوو سه‌حیحه‌كه‌ وسونه‌نه‌كانی تریشدا هاتووه‌، چاكتروایه‌ خۆشۆردنه‌كه‌ له‌ پێش ڕۆشتنا بێت بۆ مزگه‌وت به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م.

سێیه‌م: خۆڕازاندنه‌وه‌ به‌ خاوێن كردنی لاشه‌ ونینۆك كردن وسیواك وئه‌وشتانه‌ی پێویستن له‌ لابردنی

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابەكانی پرسیار و وەڵام 

ئاماده‌كردنی: م.موحه‌ممه‌د عبدالرحمن

لە گرنگترین ئادابەكانی پرسیار ئەوەیە كە پرسیارەكە ئەم چەند خاڵە لە خۆ بگرێت:
1 ـ زۆر روون بێت و ئاڵۆز نەبێت.
2 ـ زۆر كورت بێت و درێژكردنەوەی بێ‌سوودی تێدا نەبێت.
3 ـ سەبارەت بە شتێك بێت كە رویدابێت یان لە ئەگەری روداندابێت.
4 ـ سەبارەت بە شتانێكی گرنگ و بە بایەخ بێت و باسی شتی بێ‌مانای تێدا نەبێت.
وە لە گرنگترین ئادابەكانی وەڵام ئەوەیە كە وەڵامەكە ئەم چەند خاڵە لە خۆ بگرێت:
1 ـ زۆر روون بێت و ئاڵۆز نەبێت.
2 ـ زۆر كورت و پوخت و چڕوپڕ بێت و درێژكردنەوەی بێ‌سوودی تێدا نەبێت.
3 ـ تێروتەسەل بێت و وەڵامی هەموو بڕگەكانی پرسیارەكەی تێدا بێت بە شێوەیەك كە تینویەتی پرسیاركار بشكێنێت.
4 ـ پشتڕاستكرابێتەوە بە بەڵگە شەرعییە ڕاست و روونەكان.
فەرموون ئێوە و فەرموودەیەكی پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) كە هەموو ئەم خاڵانەی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

لە ئادابەكانى چونەبازاڕ بۆ خوشكان 

ئاماده‌كردنی: جیهاد قادر

الحمد لله، والصّلاة والسّلام على رسول الله صلى الله علیه وسلم، أما بعد خوشكى موسڵمان، ئەمانە كۆمەڵێك ئامۆژگارى بەنرخ و پێویستن، چونكە كۆمەڵێك ئادابن دەبنە هـــــــۆى پاراستنى پاكى و گەورەییت لە بازاڕەكاندا، وە وات لێ دەكەن ئیشى بازاڕى خۆت بە پارێـــزراویەوە بــــكەى دوور لە ئــازارى خەڵكانى ئارەزوو پەرست.
بازاڕەكان بوغزاوترین شوێنن بەلاى خواى گەورەوە، هەروەكو پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم، فەرمویەتى: " خۆشترین شوێن بەلاى خواى گەورەوە مزگەوتەكانن، وە ناخۆشترین شوێنیش بە لایەوە ـ سبحانە وتعـــالى ـ بازاڕەكانن) (رواه مسلم)، وە شوێنێكیش كە بەلاى خواى گەورەوە ناخۆش بێت پێویستە هەنگاوى بۆ نەنرێت مـەگەر بۆ پێویستیەكى زۆر پێویست نەبێت یان كەسێكى تر نەبێت ئەو كارەت بۆ جێ بە جێ بكات... بـــــــــــۆیـــــــــــە: 
وریابە بە تەنها مانەوەت لەگەڵ سایەقدا لە كاتى دەرچونت بۆ بازاڕ، چونكە هەر پیاو و ئافرەتێك بەتەنها كۆنەبونەوە بەیەكەوە، ئیللا شەیتان سێهەم كەسیان بووە..

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابەكانى هاوڕێ یەتى

ئاماده‌كردنی: به‌هه‌شت

الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبى بعده،نبینا محمد وعلى اله وصحبه الى یوم الدین، اما بعد:
بەڕاستى هاوەڵێتى كۆمەڵە ئادابێكى هەیە كەم كەس هەیە ئاگادارى بێ، بۆیە ئێمە زۆر جار هاوەڵێتى ئەبینین كە هەڵدەگێڕێتەوە بۆ دوژمنایەتى،وەهاوڕێ یەتى هەڵدەگێڕێتەوە بۆ دڵپیسى و دژایەتى، وەئەگەر هەموو چاكەكان دەست بگرن بە ئادابى هاوەڵێتى یەوە ئەوە لێك جیابوونەوە ڕوونادات،وەشەیتان ڕێگەى نەئەدۆزى یەو بۆ نێوانیان.
وەئادابەكانى هاوەڵێتى كە پێویستە ئاگامان لێ ى بێت.:
1_ئەبێ هاوەڵێتى و برایەتى لەبەر خوا بێت.
2_ئەبێ هاوەڵەكە خاوەن دین و ڕەوشت بێت.وەك پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ئەفەرمێ: "المرء على دین خلیله فلینظر أحدكم من یخالل"أخرجه احمد وابوداود وحسنه الالبانى.
3_ئەبێ هاوەڵەكە خاوەن عەقڵێكى چاك بێت.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

له‌ئادابه‌کانی ڕۆژوو گرتن

ئاماده‌كردنی: دایکی عائیشه‌ 

پارشێوكردن 
زۆرێك له‌ مسوڵمانان وازیان له‌ پارشێو كردن هێناوه‌ به‌ نه‌شاره‌زای و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ڕۆژ هه‌ست به‌ برسێتی زۆر ناكه‌ن یان ته‌مه‌ڵن و توانای ئاكاده‌كردنی خواردنیان نی یه‌ له‌ پارشێودا , به‌ڵام نازانن كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی به‌م كاره‌ كردوه‌ و وه‌ خواردنی پارشێوی به‌ پیرۆز ناو هێناوه‌ و خێری زۆری تێدایه‌ . 
عن أنس رضى الله عنه أن رسول الله صلى الله علیه وسلم قال تسحروا فإن السحور بركة ، رواه البخاری ومسلم 
واته‌ : پێغه‌مبه‌ری نازدار دروودی خوای له‌سه‌ر فه‌رموویه‌تی : پارشێو بكه‌ن چونكه‌ پارشێو به‌ره‌كه‌تی تێدایه‌ . 
وعن المقدام بن معد یكرب عن النبی صلى الله علیه وسلم قال علیكم بهذا السحور فإنه الغذاء المبارك ، رواه النسائی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

كۆمه‌ڵێك ئادابی نان خواردن له‌ ئیسلامدا

نوسینی : محمد صالح المنجد

الحمد لله رب العالمین، وصلى الله وسلم وبارك على نبینا محمدٍ وعلى آله وصحبه أجمعین.

خوشك وبرایانی به‌ڕێزم باس وخواستی ئه‌م جاره‌مان قسه‌كردنه‌له‌سه‌ر  بابه‌تێكی گرنك كه‌به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پیویستمان پێه‌تی ئه‌ویش بریتی یه‌له‌( ئادابه‌كانی خواردن )كه‌زانایانی ئیسلام گفتوگۆی زۆریان له‌باره‌وه‌كردوه‌، ئه‌ویش له به‌ر زۆری ئه‌و ده‌قه‌پیرۆزانه‌ی كه‌له‌م بواره‌دا هاتوون، هه‌روه‌ك چه‌ند جارێكیش ئاماژه‌مان پێكردوه‌شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام گرنگی به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ داوه‌، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی بواره‌كانی ژیانی موسڵمان فراوانتربن ده‌قه‌كانیش له‌باره‌یانه‌وه‌فراوانتر ده‌بن وقسه‌یان لێ ده‌كه‌ن، ئادابه‌كانی نان خواردن یه‌كێكه‌له‌و بوارانه‌ی كه‌شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام به‌گرنگ وه‌ری گرتووه‌، پشت به‌خوای گه‌وره‌ومیهره‌بان ئێمه‌له‌باسی ئه‌مجاره‌ماندا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌و ئادابه‌جوانانه‌، له‌وانه‌ش :--

یه‌كه‌م : ده‌ست شۆرین پێش ده‌ست كردن به‌خواردن، ئیمامی نه‌سائی فه‌رمووده‌یه‌كی له‌م 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

هەندێك لە ئادابەكانى لەبەركردنى قورئان

ئاماده‌كردنی: ئیدریس مه‌حموود

الحمدلله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبی بعده... وبعد:
[1. نیەتپاكى (الإخلاص):] 
ئاشكرایە كە هەر كردەوەیەك بۆ ئەوەى لاى خواى گەورە وەربگیرێت پێویستى بە دوو مەرج هەیە:
أ. ئەو كردەوەیە تەنها لەبەر خواى گەورە و بە مەبەستى بەدەستهێنانى ڕەزامەندى ئەو ئەنجامى بدرێت.
ب. ئەو كردەوەیە بە پێى دەقەكانى قورئان و سوننەت بێت.
هەر كردەوەیەك ئەم دوو مەرجە یان یەكێكیان تێدا نەبێت وەرناگیرێت.
لەبەركردنى قورئانیش لەبەرئەوەى یەكێكە لە كردەوە چاكە گەورەكان ئەگەر بێتوو ئەو كەسەى كە ئەنجامى دەدات نیەتى بۆ خوا نەبێت لێى وەرناگیرێت، بەڵام لەگه ڵ ئەوەشدا نابێت شەیتان هەڵتبخەڵەتێنێت و ئەوەت لە مێشكدا دروست بكات

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

هەندێك لە ئادابەكانى خوێندنەوەى قورئان

ئاماده‌كردنی: ئیدریس مه‌حموود

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبی بعده: 
1. دەستنوێژگرتن و سیواك كردن لە كاتى خوێندنەوەى (مصحف)* و خۆ بە دوورگرتن لەو شتانەى كە سەرقاڵى دەكات و زەینى پەرت و بڵاو دەكات.
2. خۆ بە دوورگرتن لە خواردنى سیر و پیاز لە پێش خوێندنى قورئان، هەندێك لە سەلەف ئەمەیان بە مەكروه داناوە وەكو ڕێزگرتن لە قسەى خواى پەروەردگار. 
قەتادە دەفەرموێت:  (ما أكلت الكراث منذ قرأت القرآن) (رواه أبو عبید فی فضائل القرآن: ص55).
واتە: لەوەتەى قورئان دەخوێنم كەوەرم نەخواردووە.
3. ڕووكردن لە قیبلە لە كاتى خوێندنەوەى قورئان چونكە خوێندنەوەى قورئان عیبادەتێكە بۆ نزیك بوونەوە لە خواى پەروەردگار بۆیە گونجاوە تیایدا ڕوو لە قیبلە دەكات، چونكە ئەمە بە گەورەزانینى قورئانە. (بڕوانە:التذكار فی أفضل الأذكار: ص108).

          

صفحات سایت

[ 1 ]  [ 2 ]  [ 3 ] 

پیچک