تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بۆنـــــه‌ و یاده‌كــــان,

 

(10) وه‌سێت بۆ رۆژانی جه‌ژن

نوسینی: مامۆستا تارق هه‌مه‌وه‌ندی

جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ ده‌رگاماندایه‌ ، بۆیه‌ من پاش پیرۆزبایی كردن له‌ هه‌موو موسوڵمانان  ئه‌م وه‌سێ تانه‌ بۆ خۆم وهه‌موو خوشك وبرایه‌كم ده‌خه‌مه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌رستنانه‌ی له‌ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا ئه‌نجامان دا به‌ زایه‌ی نه‌ده‌ین 

١) دوو باره‌ نه‌كردنه‌وه‌ پرسه‌ وته‌عزێ 
٢) دوو گرتن له‌ پۆشینی جلوبه‌رگی نا شه‌رعی ، به‌تایبه‌ت خوشكان
٣) دورگرتن له‌ تێكڵاوی ناشه‌رعی وته‌وقه‌كردن له‌ گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا 
٤) دورگرتن له‌ سه‌رپێچی كردنی یاساكانی هاتوچۆ 
٥) هه‌وڵدان له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئاینیه‌وه‌ بۆ زیندوكردنه‌وه‌ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن له‌ ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بۆنـــــه‌ و یاده‌كــــان,

 

تقبل الله منا ومنكم


نوسینی: عه‌لی هه‌ولێری فێرگه‌

بسم الله‌ الرحمن الرحیم
موسڵمانانی بەڕێزو خۆشه‌ویست وسه‌نگینم .اسلام علیکم. (تقبل الله منا ومنكم) خودا لە ئێمە و ئێوەیشی قەبوڵا بكات، له ‌ناخی دڵمه‌وه‌ ئه‌ڵێم جه‌ژنی هه‌موولایه‌کتان پیرۆز بێت. هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خۆشی و برایه‌تی ته‌بای نێوان موسڵمانان. خودای گه‌وره‌ به‌ لوتف و ڕه‌حم و به‌زه‌ی خۆی له‌ هه‌ڵه‌ و تاوان و گوناحه‌کانمان خۆش ببێت ان شاالله‌. هیوا دارم خوای کارزان و کاربه‌جێ ڕۆژوو عیباده‌ت و دوعاکانمانی لێ وه‌ر گرتبێت و قبووڵی کردبێت. بۆمان بکاته‌ ڕووناکی قه‌برو و پاداشتی قیامه‌تمان. امین ان شاالله‌. هیوا دارم هه‌ر وه‌ك که‌ له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ سه‌ر قاڵی عیباده‌ت بووین هه‌ر ئاوا به‌رده‌وام بین خوای گه‌وره‌ ئستیقامه‌ما‌ن پێببه‌ خشێ. هیواداریشم ئه‌و کاسانه‌ی که‌ له‌م مانگه‌ تۆبه‌یان کردووه‌ خودای گه‌وره‌ دڵ و ده‌روونیان زیاتر به‌ نووری خۆی ڕووناك بکاته‌وه به‌رده‌وامیان بکات.‌ هیوادارم جەژن بكەینە ماڵى ڕازاوەى گەردن ئازایى و لێبوردن و سەردان و ئاشت 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بۆنـــــه‌ و یاده‌كــــان,

 

چه‌ژن ئه‌وه‌ڕۆژه‌یه‌ که‌ سه‌رپێچی په‌روه‌ردگاری تێدا نه‌کرێت ئه‌وه‌یه‌ جه‌ژن 


نوسینی: عه‌لی هه‌ولێری فێرگه‌

الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبی بعده...و بعد: 

موسوڵمانانى سه‌نگین ؛ وه‌ک ڕوون و ئاشکرایه‌ ئێمه‌ی موسڵمان خاوه‌نی دوو جه‌ژنین پێویستە شانازى بەم دوو جەژنەوە بكەین،ئه‌ویش (جەژنى ڕەمەزان و جەژنى قوربان)ە كە دوو چه‌ژنی خێرو خۆشین لەپەرستن و شوكرانە كردنى نیعمەتەكانى پەروەردگار و ماڵى ڕازاوەى گەردن ئازایى و لێبوردن و سەردان و ئاشت بوونەوە، وه‌ک له‌- صحیح الالبانی فی سنن ابی داود ژماره‌ 1134- دا هاتوه‌ ‌ (ئه‌نه‌سی کوڕی مالیک ) ره‌زای خودای لێبێت دەیگێڕێتەوە و دەڵێت: كە پێغەمبەری خودا (صلى الله علیه وسلم )هات بۆ مەدینە خەڵكی مەدینە دوو ڕۆژیان هەبوو تێیدا ئاهەنگیان دەگێڕا و یاریان دەكرد، پێغەمبەری خودا لێی پرسین ئەم دوو ڕۆژە چین ؟ وتیان: لە سەردەمی نەفامیدا لەم دوو ڕۆژەدا ئاهەنگمان دەگێڕاو یاریمان دەكرد. پێغەمبەری خودایش ئەم دوو جەژنە تایبەتەی ئەوانی قەدەغەكردوو فەرمووی: خودای پەروەردگار ئەم دوو ڕۆژەی بۆتان گۆڕی بە دوو ڕۆژی لەوان باشتر كە هەردوو ڕۆژی جەژنی قوربان و ڕەمەزانە،وه‌ک لاتان ئاشکرایه‌ له‌چه‌ند رۆژێکی تر به‌یه‌کێک له‌م 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بۆنـــــه‌ و یاده‌كــــان,

 

چه‌ند ئه‌حكامێكی تایبه‌ت به‌هه‌ردوو جه‌ژنی رِۆژوو شكاندن وجه‌ژنی قوربان


ئاماده‌كردنی: عبدالسلام موحه‌ممه‌د پشده‌ری

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان و درود ورِه‌حمه‌تی نه‌برِاوه‌ بۆ سه‌رگیانی سه‌رداری پێغه‌مبه‌ران محمدی كورِی عه‌بدوڵڵا وئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێن كه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ ..

ئازیزان پێمان خۆش بوو له‌ له‌ساتی هاتنی جه‌ژنی رِۆژوو شكاندن ( رِه‌مه‌زان ) دا چه‌ند ئه‌حكامێكتان پێشكه‌ش بكه‌ین له‌سه‌ر هه‌ردوو جه‌ژنه‌كه‌ی ئیسلام به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی سودمه‌ند بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك إن شاْء الله ......

یه‌كه‌م: حوكمى نوێژى جه‌ژن .

 نوێژى جه‌ژن واجبه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی ا لله علیه‌ وسلم‌  )  به‌رده‌وام بووه‌ له‌سه‌رى و فه‌رمانى كردووه‌ خه‌ڵكى له‌ شار برِۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانى.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بۆنـــــه‌ و یاده‌كــــان,

 

جــەژن بۆ کێیە؟


ئاماده‌كردنی: مولا ئه‌حمه‌د قامیشی

وا ڕەمەزان بنەوبارگەى پێچایەوەو ڕۆژوو و تەراویح و بەربانگ و شەوانى قەدر لەگەڵیا ماڵ ئاواییان کرد تاساڵێکى تر، سەرکەوتو و براوە ئەوکەسەیە کە ڕەحمەت ولێخۆشبوون وڕزگاربوونى لەئاگر بەدەست هێنا، خەسارۆمەندو شەرمەزارو پەشیمان ئەو کەسە بوو کە تاوانى تیا ئەنجام داو سوکایەتى بەرانبەر دەکرد ڕێزى نەگرت!خۆزگە دەمانزانى کێ کارەکەى وەرگیراوە تاپیرۆزباییان لێ بکەین، کێش بێبەشەو دەرکراوە تاپرسەو سەرەخۆشى لێبکەین. جەژنى ڕەمەزان جەژنى ڕۆژووگرانە ڕۆژى دەم کرانەوەیانە، خۆشى وشادیانە بەهۆى سەرکەوتنیان بەسەرنەفس وشەیتاندا، شادى دەردەبڕین کەوەڵامى بانگەوازى خوایان داوەتەوەو بانگەوازى شەیتانیان پشت گوێ خستووە، ڕۆ ژووگر جگە لەوەى کەهەمووئێوارن کاتى بەربانگ لەخۆشى وشادیدا بووە بەڵام لەجەژنى ڕەمەزاندا سەربەرز وسەرفرازە چونکە ئەم جەژنە بەهۆى تەواوبونى مانگى ڕۆژووانە و تایبەتە بە ڕۆژوگران، هەروەک جەژنى قوربانیش بەهۆى سەفەرى حەجەوەیە ، جگە لەجەژنەگەورەکەى ڕۆژى دوایش کە ڕەزامەندى

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بۆنـــــه‌ و یاده‌كــــان,

 

نهێنى یەكانى جەژن


ئاماده‌كردنی: پێشڕه‌و موحه‌ممه‌د

بسم الله الرحمن الرحیم
ئەى موسڵمانى خۆشەویست: تێگەشتن لە نهێنى پەرستش و دورشمە ئاینییەكان مانایەك و ووزەیەكى تر دەبەخشێتە ڕوحەكان بە شێوەیەك كە ڕوحەكان زیاتر ئاشنا دەبن بە چێژى سوود و واتاى ئەم دروشمانە وە یەكێك لەو دورشمە ئاینیانە كە ئێمە ساڵانە بە هۆیەوە دڵەكانمان پڕ دەبن لەشادى و چاوەكانمان گەشاوە تر دەبن ((جەژنى ڕەمەزان و جەژنى قوربان))ە كە دوو منارەى ڕووناك كەرەوەى ڕێگاى موسڵمانانە وە موسڵمانان پێویستە شانازى بەم دوو جەژنەوە بكەن، وە هەریەكێك لەم جەژنانە ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا چەندەها یاسا و ئاداب و نهێنى تێدا داناوە كە من لەم نوسینەدا بەكورتى تەنها ئاماژەم بە (نهێنیەكان) كردووە تاوەكو لە شنەباى سۆزو بەزەیى ئەم جەژنە بێ بەش نەبین وە هێدى هێدى لە نهێنیەكان بگەین وە جەژن بكەینە ماڵى ڕازاوەى گەردن ئازایى و لێبوردن و سەردان و ئاشت بوونەوە.... 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بۆنـــــه‌ و یاده‌كــــان,

 

خراپەكاریەكانى جەژن


ئاماده‌كردنی: ئیسدریس مه‌حموود

بزانە براى مسوڵمانم خواى گەورە من و تۆش شارەزا بكات، ئەو خۆشییەى كە لە جەژنەكاندا ڕوودەدات واى كردووە لە زۆربەى خەڵك كەوا فەرمان و حوكمەكانى دینەكەیان لە بیربچێتەوە یان لە بیرى خۆیانى بەرنەوە، بۆیە دەیانبینین جۆرەها تاوان ئەنجام دەدەن و چەندەها خراپە دەكەن لەگەڵ ئەوەشدا وا دەزانن باشیان كردووە، بۆیە بۆ وریاكردنەوەى مسوڵمانان هەوڵمان داوە لەم نامیلكەیەدا هەندێك لەو خراپە كاریانە باس بكەین (خواى گەورە ئێمە و ئێوەشى لێ بە دوور بگرێت).
خراپە كاریەكان
یەكەم: خۆ ڕازاندنەوە بە تاشینى ڕیش، ئەم خراپەیە زۆرێك لە خەڵكى ئەنجامى دەدەن، هەرچەندە ڕیش تاشین لە ئایینى پیرۆزى ئیسلامدا حەرامە، وە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لە زۆر فەرموودەدا فەرمانى كردووە بە هێشتنەوەى ڕیش، وە بەڵگەى حەرامێتى لە پەڕتووكى هەر چوار مەزهەبەكەدا هاتووە.(بڕوانە: فتح الباری: 10 / 351)

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی, بۆنـــــه‌ و یاده‌كــــان,

 

هه‌ندێ له‌ ئاداب و ئه‌حكامی جێژن


ئاماده‌كردنی: باوكی موحه‌ممه‌د

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان 
برا و خوشكی ئیماندار، السلام علیكم ورحمة الله. 
ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ هه‌موو كارێكی بچووك و گه‌وره‌ له‌ ژیانی موسڵماندا به‌رنامه‌یه‌كی كرده‌یی داناوه‌ تاكوو له‌سه‌ری هه‌نگاو بنێت. 
جێژن مایه‌ی خۆشی و شادی مسوڵمانانه‌. جێژنی ڕه‌مه‌زان دوای یه‌ك مانگ خۆگرتنه‌وه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌، زاڵبوون به‌سه‌ر ده‌روونی خۆت، ئاراسته‌كردنی خۆت به‌ره‌و كاری چاكه‌، به‌بیرهاتنه‌وه‌ی هه‌ژاری و برسێتی، دێت. به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌ مافی ناوی جێژنی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه‌. 
جا هه‌روه‌ك موسڵمانان ته‌واو جیاوازن له‌ هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌، هه‌روه‌ها جێژن و شێوازی جێژنگێڕانیشیان جیاوازه‌ و ڕێوشوێنی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه‌. بۆیه‌ له‌سه‌ر موسڵمان پێویسته‌ په‌یڕه‌ویان بكات و لێیان ده‌رنه‌چێت ئه‌گینا خێر و پاداشتی جێژنه‌كه‌ی لێ وه‌رناگیرێت و له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی پێغه‌مبه‌ر

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بۆنـــــه‌ و یاده‌كــــان,

 

ئایا جه‌ژنی خۆشه‌ویستی جه‌ژنێکی شه‌رعییه‌ ؟؟

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله

ئه‌وه‌ی له‌لای هه‌موو موسوڵمانێک ئاشکرایه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : 
( ان الدین عند الله الاسلام ) واتا دیه‌ و به‌رنامه‌ بۆ مرۆڤ لای خوای گه‌وره‌ ته‌نها ئیسلامه‌ : واته‌ نابێت مرۆڤ له‌ ئیسلام به‌ولاوه‌ هیچ شتێكی که‌ بکاته‌ دین و به‌رنامه‌ی خۆی ، که‌واته‌ هه‌ر شتێک له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ئیسلامه‌ به‌ده‌ر بێت موسوڵمان ئه‌بێت به‌رپه‌رچی بداته‌وه‌ وه‌ری نه‌گرێت . 

چونکه‌ لاسایی کردنه‌وه‌ی موسوڵمان بۆ که‌سانێکی غه‌یری دینه‌که‌ی توش بوونه‌ به‌سه‌رگه‌ردانی دونیاو قیامه‌ت وه‌ده‌رچوونه‌ له‌ ئیسلام . 

پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ( صلی الله علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( من تشبه‌ بقوم فهو منهم )

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بۆنـــــه‌ و یاده‌كــــان,

 

یادى له‌دایك بوون ماناى چیه‌و بۆ كێ ده‌كرێت؟

گه‌ر چاوێك به‌ مێژووى مرۆڤایه‌تیدا بخشێنین ده‌بینین له‌هه‌موو سه‌رده‌م و رِۆژگارێكدا چینێك له‌ خه‌ڵكى پێكه‌وه‌ ژیاون و پارچه‌یه‌ك زه‌وى كۆى كردونه‌ته‌وه‌، وه‌ بـێگومان ئه‌و خه‌ڵكانه‌ هه‌موویان له‌یه‌ك ئاستدا نه‌بوون له‌ بواره‌كانى ژیاندا، به‌ڵكو كه‌سانى ئاسایى و نا ئاسایىو پله‌ به‌رزیان تێدا هه‌بووه‌، وه‌ تیاشیاندا هه‌بووه‌ كه‌ له‌هه‌مووان زیاتر به‌هره‌مه‌ندو لێ هاتوو بووه‌و له‌ بوارێكى تایبه‌تدا یان له‌ چه‌ند بوارێكدا خزمه‌تى به‌ كۆمه‌ڵگاكه‌ى كردووه‌ چ له‌ بوارى ئاینى و چ له‌ بوراى نه‌ته‌وایه‌تى ورِه‌گه‌زایه‌تى و چ له‌ بوارى زانستیدا، وه‌ دیاره‌ خه‌ڵكیش به‌هۆى ئه‌و به‌هره‌مه‌ندیه‌وه‌ زیاد له‌ خه‌ڵكانى ئاسایى رِێزیان لێ گرتوون و خۆشیان ویستون، وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌م كه‌سه‌ به‌هره‌مه‌ندانه‌ ده‌مرن و كۆتایى به‌ خزمه‌ته‌كه‌یان دێت, خه‌ڵكى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ هه‌ست به‌ خه‌ساره‌ت و كه‌لێنێكى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ حه‌ز ده‌كه‌ن وه‌كو ده‌ربرِینى سۆزو خۆشه‌ویستى و وه‌فادارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سه‌ به‌هره‌مه‌نده‌یان هه‌میشه‌ له‌ یادیاندا بێت و له‌ بیرى نه‌كه‌ن، جا له‌ سه‌ده‌كانى سه‌ره‌تاى بوونه‌وه‌ردا خه‌ڵكى ئه‌م برینه‌یان به‌وه‌ سارِێژ ده‌كرد كه‌ چه‌ند په‌یكه‌رێكیان (بت) بۆ ده‌تاشین و له‌ شوێنه‌ گشتى یه‌كاندا و جێی كۆبونه‌وه‌كانیاندا دایان ده‌نان، به‌ مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام له‌ یادیاندا بن و نه‌وه‌كانیشیان بێ ئاگا نه‌بن له‌و مێژووه‌ مه‌زن و پرشنگداره‌ى هه‌یان بووه‌.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بۆنـــــه‌ و یاده‌كــــان,

 

ئاگری به‌هێز بۆ یادکردنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز

نوسینی: باوكی زۆبێر

1__پێ ناسه‌ی ( نه‌ ورۆز )........ 

( نه‌ ورۆز ) وشه یه كی فارسیه‌ واتای (رۆژی نۆی ) وه‌ یه‌ کێ که‌ له‌ جه‌ژنه‌ گرنگه‌ کا نی فارسه‌ کان یه‌که‌م جار پادشایه‌ کی فارسی دای نا ناوی(جمشید)بوو.. 
( نه‌ ورۆز ) یه‌که‌م رۆژی سه‌ ری سالی فارسه‌ کانه‌ وه‌ ماوه‌ی پینج رۆژ ئه خاێنێ..... 
وه‌ هه‌ ر وها (قیبتیه) مسریه كانیش ئاهه نگ ئه گێرن به‌ بۆ نه ی ( نه‌ ورۆز )..... وه‌سه‌ری سالی نوێ یانه‌ 
پێی ئه لێن ( شم النسیم ).... 
وه‌ هه‌ ر وها (کورده‌ کان) یش ئاهه نگ ئه گێرن به‌ بۆ نه‌ی ( نه‌ ورۆز )..... وه‌سه‌ری سالی نوێ یانه پێ ئه لێن ( سه‌ ری سالی کوردی نوێ)... 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بۆنـــــه‌ و یاده‌كــــان,

 

بێ ئاگایى موسڵمانان له‌ درۆى ( 1 ) ى نیسان

ئاماده‌كردنی: رِه‌وه‌ند عبدالله

بسم الله الرحمن الرحیم

جێگه‌ى داخه‌ له‌ كاتێكدا سه‌روه‌رى مرۆڤایه‌تى محمد صلى الله علیه وسلم هه‌موو موسڵمانانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ له‌ خراپى درۆكردن و ئه‌و ئاكامه‌ى دووچارى درۆزن ده‌بێت له‌ دوارِۆژدا ، كه‌چى موسڵمانان به‌ شوێنكه‌وتنى بێباوه‌رِان ناشرینترین سیفه‌ت ئه‌ده‌نه‌ پاڵ خۆیان و له‌ یه‌كى نیسان به‌ دڵخۆشیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدا درۆ ده‌كه‌ن !!! به‌ بێ ئه‌وه‌ى بزانن سه‌ره‌تاى ئه‌م نه‌ریته‌ خراپه‌ كه‌ى ده‌ستى پێكردوه‌ و له‌ چ وڵاتێكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتوه‌ و چۆن گه‌شتۆته‌ موسڵمانان .
درۆى نیسان له‌ رِووى مێژووییه‌وه‌
چه‌ندین رِاى جیاواز له‌سه‌ر سه‌ره‌تا و هۆى دروست بوونى درۆى (1) ى نیسان باس كراوه‌ ، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ گرنگترینیانن :

          

صفحات سایت

پیچک