تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

جۆره‌كانی په‌رستنی خوای گه‌وره‌

ئاماده‌كردنی:كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان

وه‌رگێڕانی: سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی


جۆره‌كانی په‌رستن (العبادة) زۆرن : هه‌موو كاروكرده‌وه‌یه‌كی چاك وباش كه‌ خوای گه‌وره‌ خۆشی بووێت وپێی ڕازی بێت، جا كرداری یان ووتار بێت، دیار وئاشكرا یان نادیار بێت، ئه‌وه‌ جۆرێكه‌ له‌جۆره‌كانی په‌رستن وپه‌رستنێكه‌ له‌كۆی سه‌رجه‌م په‌رستنه‌كان، ئه‌مه‌ش كه‌باسی ده‌كه‌ین چه‌ند نموونه‌یه‌كه‌ له‌و په‌رستنانه‌ :

1-له‌جۆره‌كانی په‌رستن، دوعا ونزا به‌هه‌ردوو جۆره‌كه‌یه‌وه‌، نزا ودوعای دواكاری له‌خوای گه‌وره‌ (دعاء المسألة)، دوعا ونزای په‌رستن (دعاء العبادة).

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (فَٱدۡعُواْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِینَ لَهُ ٱلدِّینَ وَلَوۡ كَرِهَ ٱلۡكَٰفِرُونَ) (غافر: 14}

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

یه‌كخواپه‌رستی ‌بنه‌مای بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران وخاڵی ناكۆكی نێوانیان بووه‌

ئاماده‌كردنی: كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان
وه‌رگێڕانی: سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی

گومانی تێدا نییه‌ كه‌ یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستنه‌كاندا بۆ خوای گه‌وره‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها گرنگترین بنه‌ماكانی بیروباوه‌ر وته‌واوترین وباشترین وپابه‌ندترینیانه‌ بۆ باشكردن و صه‌ڵاح كردنی مرۆڤایه‌تی، خوای گه‌وره‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م بنه‌ما گرنگه‌یه‌ كه‌ ئاده‌میزاد وجنۆكه‌شی دروستكردووه‌، وه‌ سه‌رجه‌م مه‌خلوقاتی خه‌لقكردوه‌ و وشه‌ریعه‌ته‌كانیشی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م یه‌كخواپه‌رستیه‌یه‌ ناردوه‌، به‌بوونی ئه‌م بنه‌مایه‌ هه‌موو دونیا ئیصلاح ده‌بێت وبه‌ فه‌وتان ونه‌بوونیشی خراپه‌ وخراپه‌كاری وفه‌ساد بڵاو ده‌بێته‌وه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ ناوه‌ڕۆك وپوخته‌ وبنه‌مای بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران برتی بووه‌ له‌ یه‌كخواپه‌رستی بۆ خوای گه‌وره‌ له‌ سه‌رجه‌م په‌رستنه‌كاندا، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : (وَلَقَدۡ بَعَثۡنَا فِی كُلِّ أُمَّةٖ رَّسُولًا أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱجۡتَنِبُواْ ٱلطَّٰغُوتَۖ ...) {النحل : 36} واته‌ : به‌راستی بۆناو هه‌موو ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا په‌یامبه‌رێكمان ناردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ پێیان بڵێ:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

سه‌رچاوه‌كانی عه‌قیده‌ و رێبازى سه‌له‌ف

ئاماده‌كردنی: صالح بن فوزان الفوزان
وه‌رگێڕانی: ئیحسان بورهان الدین

مه‌سه‌له‌ى عه‌قیده‌ راسته‌خۆ په‌یوه‌سته‌ به‌ قورئان و سوننه‌ته‌وه، بۆیه‌ ته‌نها به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌ جێگیر ده‌بێت، هیچ بوارێكیشی تێدا نییه‌ بۆ كوشش و بۆچوونی كه‌سێتی، ئا لێره‌شه‌وه‌ ده‌بینی سه‌رچاوه‌كانی كورت هه‌ڵهاتوون له‌ سه‌ر ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه‌، چونكه‌ هیچ كه‌سێك له‌ خوا زاناتر نییه‌ كه‌ پێویسته‌ چی بۆ بكرێت و له‌ چی پاراو راگیردرێت، له‌ پاش خواى گه‌وره‌ش كه‌س له‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم زاناتر نییه‌ به‌ خواى گه‌وره‌، هه‌ر بۆیه‌ رێبازى سه‌له‌فی چاكی ئه‌م ئوممه‌ته‌ له‌ سه‌ر ئه‌و دوو بنه‌مایه‌ بونیات نراوه‌.

هه‌ر چیه‌یه‌ك قورئان و سوننه‌ت سه‌باره‌ت به‌ خواى گه‌روه‌ ئاماژه‌ بكات ئیمانداران باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن و كارى پێ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ قورئان و سوننه‌تدا جێگیر نه‌بێت بۆ خواى گه‌وره‌ ئه‌وانیش  ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ و قبۆلی ناكه‌ن

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

چه‌ند بنه‌مایه‌ك ده‌رباره‌ی ناو وصیفاته‌كانی خوای گه‌وره‌

ئاماده‌كردنی: حاجی ئومێد چرۆستانی

خۆشه‌ویستان به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌بابه‌تی ئه‌م جاره‌ماندا چه‌ند بنه‌مایه‌ك به‌پێی بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ناو صیفاته‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌خه‌ینه‌ به‌ر دیده‌ی به‌رێزتان.

بنه‌مای یه‌كه‌م : (القول فی الصفات كالقول فی الذات) واته‌ : قسه‌كردن له‌باره‌ی صیفاته‌كانی خوای گه‌وره‌ وه‌ك قسه‌كردن وایه‌ له‌باره‌ی ذاتی خوداوه‌.

ڕوونكردنه‌وه‌ : خوای گه‌وره‌ هاوتاو وهاوشێوه‌ و وێنه‌ی نیه‌ له‌ذات وصیفات وكرداریدا، ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ به‌بێ خیلاف وجیاوازی ذاتێكی هه‌قیقی هه‌بێت وهیچ ذاتێكی تر هاوشێوه‌ی نه‌بێت هه‌روه‌ها ئه‌و صیفاتانه‌یشی كه‌ به‌قورئان وسوننه‌ت بۆی ثابت بووه‌ هه‌رهه‌موویان صیفاتی هه‌قیقین هاوشێوه‌ و وێنه‌یان نییه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستندا له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌ وگرنگیه‌كانی

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام محمد پشده‌ری

الالوهیة : ووشه‌یه‌كه‌ و له‌ ووشه‌ی (إله) وه‌رگیراوه‌ به‌واتای په‌رستراوی گوێڕایه‌ڵی بۆكراو، (إله) یش یه‌كێكه‌ له‌ ناوه‌ پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره‌، دیسان (الالوهیة) یه‌تیش صیفه‌تێكه‌ له‌ صیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ وبه‌رز وبڵند، خوای گه‌وره‌ (الله) په‌رستراوی هانا بۆ براوه‌، ئه‌و خوایه‌ی كه‌ پێویسته‌ دڵه‌كان هانای بۆ به‌رن و گوێرایه‌ڵ وملكه‌چ بن بۆی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ (الله) په‌روه‌ردگاری به‌رز وبڵنده‌، دروستكه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م گه‌ردونه‌یه‌، به‌هه‌موو صیفه‌ته‌ جوان وكه‌ماڵه‌كان وه‌صف ده‌كرێت، و دوور و به‌ریه‌ له‌هه‌موو كه‌م وكوورتیه‌ك، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ ده‌بێت هه‌موو ملكه‌چی وزه‌لیلیه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌و بێت و بۆ كه‌سی تر نه‌بێت، له‌كاتێكدا كه‌ هه‌ر خۆی خالق و دروستكار و به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ر و گه‌ڕێنه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێكه‌ پێویست ده‌كات كه‌ هه‌موو په‌رستنێك هه‌ر بۆ ئه‌و بیت و كه‌سی تر نه‌كرێت به‌شه‌ریك وهاوه‌ڵی . یه‌كخواپه‌رستی له‌ په‌رستندا بریتییه‌ له‌ تاكردنه‌وه‌ی خودا له‌ سه‌رجه‌م په‌رستنه‌كاندا،

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

سه‌رچاوه‌كانی یه‌ك خواناسین

ئاماده‌كردنی: سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی

برایانی خۆشه‌ویست بێ گومان یه‌ك خواناسین گه‌وره‌ترین شته‌ كه‌ مرۆڤایه‌تی پێویستی پێیه‌تی، وه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ به‌خته‌وه‌ری دونیاو قیامه‌ت، وه‌ یێویسته‌ هه‌موو خه‌ڵكی فێری ببێت و له‌ مانای تێ بگات، بۆیه‌ حه‌زم كرد باس له‌ سه‌رچاوه‌كانی یه‌ك خواناسین بكه‌م بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز.

خۆشه‌ویستان:‌ هه‌موو زانستێك له‌ زانسته‌كان سه‌رچاوه‌ی خۆی هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پشتی پێ ببه‌سترێت.

وه‌ عیلمی ته‌وحیدیش سه‌رچاوه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ بنچینه‌كانی لێ وه‌رده‌گیرێت، وه‌ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ بریتین له‌:

یه‌كه‌م: قورئانی پیرۆز:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

سوودەكانی یەكتاپەرستی

ئاماده‌كردنی: مامۆستا زه‌ید حوسه‌ین

.ووشەی یەكتاپەرستی كە (لاإله إلاّ الله)یە، باشترین وگەورەترین ووشەیە كە یادی خودای پێ‌ بكرێ‌، هەروەكو پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (من قال لا إله إلا اللّهُ وحدهُ لا شَریك له، لهُ الملك، وله الحمدُ، وهو على كل شیء قَدیر فی یومٍ مائةَ مرّة كانت له عَدْلَ عَشڕ ڕقاب، وكُتبَت له مائةُ حسَنة، ومُحِیَت عنه مائة سیّئة، وكانت له حِرزاً منَ الشیطان یومَهُ ذلك حتى یُمسیَ، ولم یَأتِ أحدٌ بأفضلَ مما جاء، إلا رجلٌ عملَ أكثر منه)اخرجه: البخاری (6403). واتە: هەركەسێ‌ سەد جار لەڕۆژێكدا بڵێ‌: (هیچ پەرستراوێك نییە بەحەق بپەرسترێت تەنها الله نەبێت، تەنیایەو هاوەڵی نییە، دەسەڵات وخاوەندارێتی هەر بۆ ئەوە، وەسوپاس وستایشیش هەر بۆ ئەوە لەسەر نیعمەتەكانی، وەهەر ئەو بەتوانایە لەسەر هەموو شتێك)، ئەوا پاداشتی وەكو ئەوەوایە كە دەكەسی لە كۆیلەكان ڕزگار كردبێ‌، وەسەد چاكەی بۆ دەنوسرێت، وەسەد خراپەی بۆ دەسڕڕێتەوە، وەدەبێتە پارێزەر بۆی لە شەیتان لەو ڕۆژەدا هەتاكو ئێوارە، وەكەس لەو چاكتری نەكردووە تەنها كەسێك نەبێت كە زیاتر لەو یادی خوا بكات).

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

یه‌كتاپه‌رستی كلیلی بانگه‌وازی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانه

خوای گه‌وره‌ ڕێزی گه‌وره‌ی نا له‌ مرۆڤایه‌تی و منه‌تی زۆری به‌سه‌ردا كرد كاتێك كه‌ له‌هه‌ر گه‌ل و هۆزێك پێغه‌مبه‌رێكی له‌خۆیان بۆ ناردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌ڕاو و شه‌ریعه‌تیش بۆ ناردن كه‌ له‌كه‌ڵ فیطره‌ت و سروشتی سه‌لیمیاندا ده‌گونجا، ئه‌و فیطره‌ته‌ی كه‌ له‌ناخه‌وه‌ باوه‌ڕی به‌ خودایه‌كی تاك و ته‌نهای بێ هاوه‌ڵ هه‌یه‌، كه‌ ئاره‌زووی مل كه‌چی بۆ ئه‌و زاته‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر بێتو هێزی شه‌ڕ و نه‌گریسی شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو وازی لێ بهێنێت .

كۆتا جاریش په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست جارێكی تر ڕێزی گه‌وره‌ی له‌ هه‌موو جیهان نایه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ ڕه‌وانه‌كردن و هه‌ڵبژاردنی محمدی كوڕی عه‌بدوڵڵا (خاتم الأنبیاء ) بۆ ته‌وای گرۆهی ئاده‌میزاد، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كۆتای به‌ هاتنی زنجیره‌ی پێغه‌مبه‌ران بهێنێت و به‌ كامڵ بوونی بانگه‌واز ودینه‌كه‌شی خوای گه‌وره‌ واجبی كرد له‌سه‌ر ته‌واوی خاوه‌ن ئه‌دیان و ئه‌هلی كتابه‌كان كه‌ باوه‌ڕ بهێنین به‌م پێغه‌مبه‌ره‌ وغه‌یری باوه‌ڕ هێنان هیچ شتێكی تر فریایان بكه‌وێت له‌ ڕۆژی دوایدا . خۆشه‌ویستان گومانی تێدا نیه‌ بانگه‌وازی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران ( علیهم السلام) بانگه‌واز كردنه‌ بووه‌ بۆ یه‌كتاپه‌رستی و یه‌كخودا ناسی ودوور كه‌وتنه‌وه‌ بووه‌ له‌ هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیاردان

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

یه‌كتاپه‌رستى دروشمى ئیسلامه‌

نوسینی: موحه‌ممه‌د ئیبراهیم ئه‌لتویجری
وه‌رگێڕانی: ئیحسان بورهان الدین

یه‌كتاپه‌رستى واته‌: ئه‌نجامدانى تایبه‌تمه‌ندى و ئه‌وه‌ى پێویسته‌ بۆ خواى تاك و ته‌نها به‌وه‌ى كه‌ به‌نده‌ دڵنیابێت كه‌ خواى گه‌وره‌ یه‌كه‌ و هاوه‌ڵى نییه‌ له‌ په‌روه‌ردگارێتى و خوایه‌تى و ناو و سیفه‌ته‌كانى.

واتاكه‌ى: ئه‌وه‌یه‌ به‌نده‌ دڵنیا بێت و دان پێدانان ده‌ربڕێت كه‌ خواى گه‌وره‌ خۆى په‌روه‌ردگار و خاوه‌نى هه‌موو شتێكه‌، درووستكه‌ر و هه‌رڵسوڕێنه‌رى هه‌موو گه‌ردوونه‌، هه‌ر خۆیشى شایسته‌ى په‌رستنه‌ به‌بێ هاوه‌ڵ دانان، هه‌موو په‌رستراوێكیش جگه‌ له‌ ئه‌و پووچه‌ڵه‌، هه‌ر خواى گه‌وره‌شه‌ هه‌موو سیفه‌ته‌كانى ته‌واویى و بێ عه‌یبى له‌خۆ گرتووه‌، پاریزراوه‌ له‌ هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك، ناوه‌ جوانه‌كان و سیفه‌ته‌ به‌رزه‌كانى هه‌ر بۆخۆیه‌تى.

خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى}طه 8.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

گرنگی باوه‌ڕ و سووده‌كانی

ئاماده‌كردنی: ده‌سته‌یه‌ك له‌ زانایانی ئیسلام
وه‌رگێڕانی: سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی

گرنگی باوه‌ڕ وپله‌و پایه‌ی شاراوه‌ نییه‌ لای هیچ كه‌س، له‌گه‌ڵ زۆری وزه‌به‌ندی كه‌ڵك سووده‌كانی له‌دونیا ودوا ڕۆژدا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو هه‌موو خێروبێرێك له‌دونیا وپاشه‌ڕۆژدا له‌‌سه‌ر سه‌لامه‌تی باوه‌ڕێكی ڕاست ودروست وه‌ستاوه، ‌ئه‌مه‌ش له‌هه‌ره‌ پیرۆزترین داواكاریی وگرنگترین مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت وپڕفه‌ڕترین ئامانجه‌كانه‌، هه‌ر به‌م بیروباوه‌ڕه‌ ڕاست ودروسته‌ به‌نده‌كانی خودا به‌ئاسووده‌یی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن وله‌هه‌موو خراپه‌و خراپه‌كاری وناخۆشی ونه‌هامه‌تییه‌ك ڕزگاریان ده‌بێت، له‌كۆتاییشدا پاداشتی پاشه‌ڕۆژ و خۆشیه‌كانی دواڕۆژ  وخێر وبه‌هره‌ هه‌مییشه‌ییه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنیت كه‌ هه‌رگیز له‌ناو ناچن ونافه‌وتێن... 

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْیِیَنَّهُ حَیَاةً طَیِّبَةً وَلَنَجْزِیَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا یَعْمَلُونَ) {النحل:97}

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

ڕۆڵ و كاریگه‌ری ( عه‌قیده‌ ) له‌ ژیانی مرۆڤدا

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام موحه‌مه‌د پشده‌ری

سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودرود ڕه‌حمه‌تی نه‌بڕاوه‌ش بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌مه‌د، وه‌بۆ سه‌ر گیانی ئال وبه‌یت وهاوه‌ڵانی هه‌تا هه‌تایه‌.

( عقیده‌) مانای ئه‌وه‌یه‌: شتێك ته‌واو به‌ڕاست بزانیت وباوه‌ڕی پێ بكه‌یت به‌بێ بوونی هیچ گومان ودوودڵیه‌ك،ئه‌مه‌ش ئه‌و بیروباوه‌ڕ وعه‌قیده‌ یه‌قینه‌یه‌‌ كه‌باوه‌ڕداران وموسڵمانانی له‌سه‌ره‌، بیروباوه‌ڕ وعه‌قیده‌ی ڕاست ودروستیش حاڵی حازر ته‌نها ئه‌و عه‌قیده‌یه‌كه‌له‌ئیسلامدا به‌دی ده‌كرێت، ئه‌ویش عه‌قیده ‌وبیروباوه‌ڕی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌( صه‌ڵات وسه‌لامی خوایان لێ بێت ) عه‌قیده‌ی یه‌كتاپه‌رستی وئیخلاصه‌بۆ خوای باڵاده‌ست وبه‌توانا .

عه‌قیده‌ وبیروباوه‌ڕی ئیسلام: ئه‌و عه‌قیده‌یه ‌كه‌فطره‌تی ئاده‌میزای له‌سه‌ر دروست بووه‌، ئه‌و عه‌قیده‌یه‌ی كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی شكۆدار ده‌كات، له‌زه‌ویه‌وه‌به‌رزی ده‌كاته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ستی بكات به‌ئاسمانه‌كان وهه‌موو گه‌ردوونه‌وه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

ئیمان هێنان به‌قه‌زا و قه‌ده‌ر

ئاماده‌كردنی: عبد الله سابیر گه‌رمیانی

پێناسه‌ی قه‌ده‌ر:

بریتیه ‌له ‌عیلمی خوای گه‌وره ‌به‌شته‌كان و نوسینیان پێش ئه‌وه‌ی ببن، له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌ی كه‌هه‌ن...ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره ‌به ‌عیلمی خۆی و قودره‌ت و مه‌شیئه‌تی خۆی دایناوه‌. خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { إِنَّا كُلَّ شَیْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ } (القمر/٤٩) .

واته‌: بێگومان ئێمه ‌هه‌موو شتێکمان به‌ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌ی دیاریکراو دروست کردووه‌ .

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: { اللَّهُ یَعْلَمُ مَا تَحْمِلُ كُلُّ أُنْثَى وَمَا تَغِیضُ الْأَرْحَامُ وَمَا تَزْدَادُ وَكُلُّ شَیْءٍ عِنْدَهُ بِمِقْدَارٍ } (الرعد/٨) .

واته‌: هه‌موو شتێك لای خوا به‌ئه‌ندازه‌یه‌.

پله‌كانی قه‌ده‌ر :

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

روونكردنه‌وه‌ی پایه‌كانی ئیمان ئیمان هێنان به‌خوا

ئاماده‌كردنی : عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی

پێشه‌كی:

له‌ئیسلامدا ئیمان هێنان ئه‌وه‌یه‌، ئیمان بهێنی به‌خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كان و كتێبه‌ئاسمانیه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و رۆژی دوایی و قه‌زا و قه‌ده‌ر به‌خێری و‌شه‌ڕی. وه‌ئیمان هێنان به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئه‌م شه‌ش بنچینه‌یه ‌ده‌یگرێته‌وه‌، به‌گشتی باوه‌ڕ  كردنه ‌به ‌خواو پێغه‌مبه‌رو هه‌موو ئه‌وز شتانه‌ی پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌وسلم )هێناویه‌تی به‌ده‌ڵ و وه‌ده‌ربڕینی به‌زمان و جێبه‌جێ كردنی به‌كرده‌وه‌،وه‌ئیمان هێنان به‌م شه‌ش بنچینه‌یه ‌كۆڵه‌كه‌ن بۆ ئیمان هێنان به‌لایه‌نه‌كانی تری ئاینی ئیسلام وجێگیركه‌ری ئیمانن له‌دڵی هه‌موو ئیماندارێك به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه‌.

خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ لَیْسَ الْبِرَّ أَنْ تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْیَوْمِ الْآخِرِ وَالْمَلائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِیِّینَ } (البقرة: من الآیة177 ).

          

 

 

 

ئیمان

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

ئیمان

نوسینی: موحه‌ممه‌د ئیبراهیم ئه‌لتویجری
وه‌رگێڕانی: ئیحسان بورهان الدین

ئیمان: ئه‌وه‌یه‌ باوه‌ڕ بهێنیت به‌ خوا و فریشته‌كان و كتێبه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و ڕۆژى دوایى، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ بهێنیت به‌ قه‌ده‌ر به‌ خێر و شه‌ڕى.

بۆیه‌ ئیمان گوفتار و كرداره‌، گوفتاره‌ به‌ دڵ و به‌ زمان، كرداریشه‌ به‌دڵ و زمان و ئه‌ندامه‌كان، به‌ گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌ زیادده‌كات و به‌ تاوان كردن كه‌م ده‌كات.

به‌شه‌كانى ئیمان:

(أبو هریره‌) ڕه‌زاى خواى لێبێت فه‌رموویه‌تى: پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (الإیْـمَانُ بِضْعٌ وَسَبْعُونَ، أَوْ بِضْعٌ وَسِتُّونَ شُعْبَةً، فَأَفْضَلُـهَا قَوْلُ لا إلَـهَ إلَّا اللهُ، وَأَدْنَاهَا إمَاطَةُ الأَذَى عَنِ الطَّرِیقِ، والحَیَاءُ شُعْبَةٌ مِنَ الإیْـمَانِ) أخرجه مسلم.

          

پیچک