تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

ناسینی خوای گه‌وره‌

نوسینی: ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه‌
وه‌رگێڕان وپوخت كردنی: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار

له‌ ڕێگای تێڕوانینی دروست كراوه‌كانیدا چنگ ده‌كه‌وێت له‌ قورئاندا خوای په‌روه‌ردگار بانگی به‌نده‌كانی ده‌كات و ڕوونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ دوو ڕێگا ده‌گه‌ن به‌ ناسینی خوا:

یه‌كه‌م: تێڕوانین و ووردبوونه‌وه‌ له‌ دروست كراوه‌كانی خوا.

دووه‌م: تێڕوانین و ووردبوونه‌وه‌ له‌ قورئانی پیرۆز.

یه‌كه‌میان به‌ڵگه‌ ونیشانه‌ی بینراوی خوایه‌، دووه‌میشیان به‌ڵگه‌ و نیشانه‌ی بیستراوی خوایه‌، به‌شی یه‌كه‌م له‌و ئایه‌ته‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ:{إِنَّ فِی خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّیْلِ وَالنَّهَارِ وَالْفُلْكِ الَّتِی تَجْرِی فِی الْبَحْرِ بِمَا یَنْفَعُ النَّاسَ وَمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ مَاءٍ فَأَحْیَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِیهَا مِنْ كُلِّ دَابَّةٍ وَتَصْرِیفِ الرِّیَاحِ وَالسَّحَابِ الْمُسَخَّرِ بَیْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ لَآیَاتٍ لِقَوْمٍ یَعْقِلُونَ} (البقرة :١٦٤).

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

متمانه‌ به‌خوای گه‌وره به‌په‌یام و به‌رنامه‌كه‌ی به‌واده‌و به‌ڵێنه‌كانی

ئاماده‌كردنی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه

- متمانه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ نیعمه‌تێكی گه‌وره‌ی ژیانه‌‌، ئارامی دڵ‌و ده‌روونه‌‌و رووناكی چاوانه‌، متمانه‌ بوون به‌خوای گه‌وره‌ په‌یوه‌ست بوونی دڵ و ده‌رونه‌ به‌خوداوه‌، له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكردنی هۆكاره‌ شه‌رعییه‌كاندا.

- متمانه‌ به‌خوای گه‌وره‌ ئارامی دڵ ‌و دره‌وونه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك هیچ گومانێكی تێناكه‌وێت، حه‌سانه‌وه‌ی ویژدانه‌‌و هیمه‌ت‌و ووره‌ به‌رزییه‌.

- متمانه‌ بوون به‌خوای گه‌وره‌ یانی دابڕینی متمانه‌ یه‌ به‌خه‌ڵكانی دی له‌هه‌ر پله‌‌و پایه‌یه‌كدا بن.

- متمانه‌ بوون به‌ خوای گه‌وره‌ ، روحوگیانی پشت به‌ستنه‌ به‌خودا.

- متمانه‌بوون به‌خوا یانی ته‌سلیم بوونی ته‌واو به‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زن‌و كاربه‌جێ‌ ، هه‌ر ئه‌و ده‌زانێ‌ چیمان بۆچاك وبه‌سووده‌ ، یان خراپ وزیان به‌خشه‌ بۆمان.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

شوێنه‌واری به‌ندایه‌تی له‌سه‌ر مرۆڤ و بونه‌وه‌ردا


نوسینی : پشتیوان سابیر عزیز


سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ كه ‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامی بۆ ڕه‌وانه‌كردووین و فه‌رمانی پێ كردووین ده‌ستی پێوه‌بگرین تا مردن: { یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلاَ تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ } آل عمران:102.

وه‌ئه‌وه ‌وه‌سیه‌تی ئیبراهیم و یه‌عقوبه‌ـ علیهم السلام ـ بۆ منداڵه‌كانیان :{ وَوَصَّى بِهَا إِبْرَاهِیمُ بَنِیهِ وَیَعْقُوبُ یَا بَنِیَّ إِنَّ اللّهَ اصْطَفَى لَكُمُ الدِّینَ فَلاَ تَمُوتُنَّ إَلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ } البقرة:132.

به‌ندایه‌تی كردن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێویستێكی مرۆڤایه‌تیه‌، وه‌یه‌كێكه ‌له‌و‌ زك ماكیانه‌ی ( فطرة ) كه‌خوای گه‌وره‌خه‌ڵكی له‌سه‌ر داناون، وه‌به‌ندایه‌تی كردن ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه ‌بێت، ئه‌و ئاینه‌ی كه‌خوای گه‌وره‌ هیچ ئاینێكی تر وه‌ڕ ناگرێت ته‌نها ئیسلام‌نه‌بێت ، چونكه‌خوای گه‌وره ‌ته‌نها به‌و ئاینه‌ ڕازیه،خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت‌ : {إِنَّ الدِّینَ عِنْدَ اللَّهِ الإسلام} (آل عمران:19) وه‌ده‌فه‌رموێت :

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

مه‌ترسی نیفاق و جۆره‌كانی و سیفاتی ئه‌هله‌كه‌ی

نوسینی : پشتیوان سابیر عزیز


الحمد لله الذی أتَمّ النعمة، وأولى المنّة،له الحمد فی الأولى والآخرة، وهو السمیع العلیم..

والصلاة والسلام على خیر الأنام، وإمام كل إمام نبینا محمد وعلى آله وصحبه أجمعین..

أما بعد:

له‌م سه‌رده‌مه ‌ئه‌هلی نیفاق زۆر بوون و مه‌ترسیان گه‌وره‌تر بووه‌، وه‌چه‌نها هۆكار به‌كار دێنن بۆ دژایه‌تی كردنی موسڵمانان، وه‌له‌م بابته‌تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر مه‌ترسی نیفاق و له‌گه‌ڵ رونكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی، وه‌باسی سیفه‌تی ئه‌هله‌كه‌ی ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌ی موسڵمانان لێیان ...

 

جۆره‌كانی نیفاق: بیروباوه‌ری و كرداری (اعتقادی وعملی ):

ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌باسی كردوه‌ له‌سوره‌تی ( البقرة والنساء )  ده‌رباره‌ی سیفاتی مونافیقان هه‌مووی نیفاقی بیروباوه‌ری گه‌وره‌ن(النفاق الاعتقادی الأكبر) ، 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌كانی ئیسلام

نوسینی : زانای پایه‌به‌رز عبد العزیز بن عبد الله ابن باز

وه‌رگێڕانی: خدرنه‌ژاد كوردستانی


پێشه‌كی

  الحمد لله، والصلاة والسلام على من لا نبی بعده، وعلى آله وأصحابه ومن اهتدى بهداه.

  بزانه‌ئه‌ی موسوڵمان كه‌خودای گه‌وره‌واجبی كردووه‌له‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌كان بچنه‌نێو ئایینی ئیسلام و ده‌ستی پێوه‌بگرن و خۆ بپارێزن له‌هه‌رچیش كه‌پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانی ئیسلام بێت، پێغه‌مبه‌ره‌كه‌شی "موحه‌ممه‌د r" ی ناردووه‌بۆ بانگه‌واز بۆ ئه‌م ئایینه‌و، ڕایگه‌یاندووه‌كه‌هه‌ركێ شوێنی بكه‌وێت؛ ئه‌وه‌ڕێبواری ڕاسته‌ڕێیه‌و، ئه‌وه‌ش كه‌پشتی تێبكات؛ ئه‌وه‌گومڕایه‌و، له‌زۆرێك ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا له‌هۆكاره‌كانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و هه‌موو جۆره‌كانی شیرك وكوفر ئاگاداریی داوه‌، زانایانی ئیسلامیش ـ ڕه‌حمه‌تی خودایان لێ بێت ـ له‌بابی حوكمی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌"حكم المرتد" دا ئه‌وه‌یان باس كردووه‌كه‌ئه‌و شتانه‌ی كه‌موسوڵمانی پێ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ده‌بێت و خوێن و ماڵی حه‌ڵاڵ ده‌كات و، پێی ده‌رده‌چێت له‌دین؛ جۆره‌كانی زۆرن، جا ترسناكترین و باوترینی ئه‌وانه‌ش؛ بریتییه‌له‌ده‌هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌كه‌ی ئیسلام ، ئێمه‌ش لێره‌دا به‌پوختی ده‌یخه‌ینه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆتیانی لێ دوور بگریت و خه‌ڵكی دیكه‌شی لێ ئاگادار بكه‌یته‌وه‌، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی كه‌لێیان بێوه‌ی و خاوێن بین،

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

چۆن ئاستی ئیمانیت به‌رز ده‌كه‌یته‌وه‌؟

ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ی مسوڵمان ڕوون و ئاشكرایه‌كه‌باوه‌ڕیش وه‌ك هه‌موو شتێكی تر قابیلی زیاد و كه‌م كردنه‌هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێ: (الإیمان یزید وینقص"، وحین سئل: كیف؟ قال: "یزید بالطاعة وینقص بالمعصیة) واته‌: باوه‌ڕ زیاد و كه‌م ده‌كات، كاتێ پرسیاریان لێ كرد: چۆن زیاد و كه‌م ده‌كات؟ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: به‌گوێڕایه‌ڵی و مل كه‌چی زیاد ده‌كا، وه‌به‌سه‌رپێچی و تاوان كه‌م ده‌كاته‌وه‌، جا ئیمه‌ی مسوڵمان پێویسته‌به‌رده‌وام خه‌می زیاد كردنی ئاستی ئیمانی خۆمان بخۆین تا زیاتر له‌خوای گه‌وره‌نزیك بینه‌وه‌و قیامه‌تی خۆمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین.

كۆمه‌ڵه كارێك هه‌ن كه‌ئێمه‌ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین تا باوه‌ڕمان زیاتر به‌رز بكه‌ینه‌وه‌له‌وانه‌ش:

1- زیاتر خواناسین:

یه‌كه‌مین بنه‌مای باوه‌ڕ ناسینی خوای گه‌وره‌یه‌به‌ناوه‌به‌رز و جوانه‌كانی و سیفاته‌پیرۆزه‌كانی وه‌كاره‌ڕه‌نگینه‌كانی، ئایا چۆن ده‌توانی كه‌سێكت خۆشبوێت كه‌نه‌یناسیت؟ ! 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

كه‌مته‌رخه‌می به‌رانبه‌ر خودا

نوسینی: ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه‌
وه‌رگێڕان وپوخت كردنی: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار

سه‌رفرازی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی دان به‌ كه‌مته‌رخه‌می خۆی ده‌نێت به‌رانبه‌ر به‌ په‌روه‌ردگاری له‌ كاروكرده‌وه‌ و عه‌یبی نه‌فسی.

سه‌رفرازی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی دان ده‌نێت كه‌ كه‌مته‌رخه‌می كردووه‌ به‌رانبه‌ر به‌ مافه‌كانی خوا و له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رانبه‌ر به خوا.

جا كاتێك خوای گه‌وره‌ سزای ده‌دات له‌سه‌ر گوناهه‌كانی، ده‌زانێت ئه‌و سزادانه‌ له‌ دادپه‌روه‌ری خوایه‌، به‌ڵام كه‌ سزای نادات له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ده‌زانێت، ئه‌م سزا نه‌دانه‌ی له‌ فه‌زڵ و به‌خششی خوایه‌، ئه‌گینا ئه‌و شیاوی سزایه‌ .

كاتێكیش كارێكی چاكه‌ ئه‌نجام ده‌دات وا ده‌بینێت ئه‌مه‌ له‌ خواوه‌یه‌ و به‌خششی خوایه‌، ئینجا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ئه‌م كاره‌ چاكه‌ی لێ وه‌رگرت ئه‌وه‌ به‌ به‌خششێكی تری خوای داده‌نێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی ره‌ت كراوه‌ ئه‌وكات، وا داده‌نێت ئه‌و كاره‌ی ئه‌و ئه‌نجامی داوه‌ شیاوی وه‌رگرتن نیه‌،

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

باسی بڕوادار و بێ بڕوا

نوسینی: ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه

وه‌رگێڕان وپوخت كردنی: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار


خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ: {وَكَانَ ٱلۡكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِۦ ظَهِیرٗا} (الفرقان:55)، واته‌: به‌ڕاستی مرۆڤی كافر به‌رده‌وام دژ به‌خوا ده‌وه‌ستێت.

ئه‌مه‌ جوانترین شێوازی ده‌ربڕینه‌ كه‌ قورئان ده‌ریده‌بڕێت و مانای لێك ده‌داته‌وه‌، بێگومان ئیماندار به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌یه‌ و دژ به‌ نه‌فس و ئاره‌زوات و شه‌یتان و دووژمنانی په‌روه‌ردگاریدا ده‌وه‌ستێت، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حزبی خوایه‌ و سه‌رباز و دۆستی خوایه‌ .

كه‌ به‌ پاڵپشتی خوای گه‌وره‌ دژایه‌تی دووژمنی ده‌ره‌وه‌ و ناخی خۆی ده‌كات و ده‌جه‌نگێت، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وانه‌ی دۆستی پادشان پاڵپشتی له‌ پادشاكه‌یان ده‌كه‌ن و له‌ دژی دووژمنه‌كانی ده‌جه‌نگن.

به‌ڵام مرۆڤی كافر به‌ پاڵپشتی شه‌یتان و نه‌فسی خۆی دژایه‌تی په‌روه‌ردگار ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین ووته‌ی پێشینانی چاكمان له‌م باره‌یه‌وه‌ زۆره‌ و په‌نگی داوه‌ته‌وه‌ (ابن ابی حاتم) له‌ (عطاء)ی كوری (دینا) و (سعید)ی كوری (جبیر) ده‌گێرێته‌وه‌ ده‌فه‌رمووێ: 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

هه‌ڵوێستی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت له‌باره‌ی خه‌لیفه‌كانی ڕاشـیدینه‌وه‌

ئاماده‌كردنی: سمیه‌ عبد الله (دایكی خالد)

سوپاس وستایش بۆخوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، درودی نه‌بڕاوه‌یش بۆ سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی كوڕی عبد الله وئه‌هل وبه‌یت و یارویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌، ئازیزان له‌م بابه‌ته‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستداندایه‌ به‌پشتیوانی خوای گه‌وره‌ باس له‌ هه‌ڵویستی ئه‌هلی سوونه‌ت و جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ین له‌باره‌ی خه‌لیفه‌كانی ڕاشدینه‌وه‌، تاوه‌كو ئاگاداری هه‌ڵوێستی ڕاست ودروستیان بین .

پێناسه‌ی خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین :

خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین بریتین له‌ : ئه‌بوبه‌كری صدیق، وعومه‌ری كوڕی خه‌تاب كه‌ له‌قه‌به‌كه‌ی (الفاروق) ــه‌، و ذو النورین عثمانی كوڕی عه‌فان، وه‌ باوكی دووكچه‌زاكه‌ی پێغه‌مبه‌ر عه‌لی كوڕی ئه‌بوطالب (خوای گه‌وره‌ له‌هه‌موویان ڕازی بێت، هه‌روه‌ك چۆن ڕازی بوو لێیان) .

پله‌وپایه‌یان لای ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت :

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

به‌رهه‌م وسووده‌كانی باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره‌

ئاماده‌كردنی: عبد السلام محمد پشده‌ری

باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره‌ به‌هه‌ر سێ به‌شه‌كه‌یه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م وسوود وقازانج  هه‌یه‌ كه‌ موسڵمان به‌ جێ به‌جێكردنی ئه‌م بنه‌ما به‌رز وپیرۆزه‌ به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت ئه‌ویش باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره‌ (الله) تاك وته‌نهای بێ شه‌ریك وبێ هاوه‌ڵه‌ له‌ په‌روه‌ردگاریه‌تی ویه‌رستن وناو وصیفاته‌ جوانه‌كانیدا، له‌و سوود و قازانج وبه‌روبوومانه‌یش :

1- به‌نده‌كان‌ به‌م بنه‌ما به‌رز وپیرۆزه‌ به‌خته‌وه‌ری و خۆشبه‌ختی دونیا ودواڕۆژ به‌ده‌ست ده‌هێنن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو به‌خته‌وه‌ری دونیا ودواڕۆژ به‌نده‌ به‌ باوه‌ڕه‌كه‌ی به‌خوای گه‌وره‌، به‌شی به‌نده‌ له‌م به‌خته‌وه‌ریه‌ به‌گوێره‌ی باوه‌ڕه‌كه‌یه‌تی به‌په‌روه‌ردگاری وباوه‌ڕ به‌ ناو وصیفات و خواپه‌رستیه‌تیه‌كانی به‌تاك وته‌نهایی .

2- باوه‌ڕی به‌نده‌كان به‌ په‌روه‌ردگاریان وبه‌ناو وصیفاته‌كانی گه‌وره‌ترین هۆكاری ترسن له‌خوای گه‌وره‌ وگوێڕایه‌ڵی كردنی، 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

كاریگه‌رى باوه‌ڕ به‌ رۆژى قیامه‌ت له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان

ئاماده‌كردنی: ئیحسان بورهان الدین

باوه‌ڕ به‌ رۆژى دوایی یه‌كێكه‌ له‌ كۆڵه‌كه‌كانی ئیمان و، بیر باوه‌ڕێكی سه‌ركییه‌ له‌ ئایینی ئیسلامدا، چونكه‌ بونیاتی بیر و باوه‌ڕی ئیسلامی له‌ پاش یه‌كتاپه‌رستی له‌ سه‌ر بنه‌مای زیندووبوونه‌وه‌ له‌ رۆژى قیامه‌تدا دامه‌زراوه‌.

باوه‌ڕ هێنان به‌ رۆژى دوایی و نیشانه‌كانی به‌شێكه‌ له‌ باوه‌ڕ هێنان به‌ غه‌یب كه‌ عه‌قل په‌ى پێ نابات و رێگایه‌كیش نییه‌ بۆ زانینی جگه‌ له‌ رێگه‌ى وه‌حی ،ئینجا له‌ به‌ر گرنگی ئه‌و رۆژه‌ مه‌زنه‌، زۆر جار ده‌بینی خواى گه‌وره‌ باوه‌ڕ به‌ خۆی و رۆژى دوایی پێكه‌وه‌ گرێ ده‌دات، وه‌كو فه‌رموویه‌تی:( لَیْسَ الْبِرَّ أَنْ تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آَمَنَ بِاللَّهِ وَالْیَوْمِ الْآَخِرِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِیِّینَ وَآَتَى الْمَالَ عَلَى حُبِّهِ ذَوِی الْقُرْبَى وَالْیَتَامَى وَالْمَسَاكِینَ وَابْنَ السَّبِیلِ وَالسَّائِلِینَ وَفِی الرِّقَابِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآَتَى الزَّكَاةَ وَالْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَاهَدُوا وَالصَّابِرِینَ فِی الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِینَ الْبَأْسِ أُولَئِكَ الَّذِینَ صَدَقُوا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ) البقرة‌ 177، 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

حوكمی باوه‌ڕ به‌ كتێبه‌كانی خوای گه‌وره

ئاماده‌كردنی: كۆمه‌ڵێك له‌زانایان
وه‌رگێڕانی: عبد السلام محمد پشده‌ری

الحمد لله وكفی والصلاة‌ والسلام علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه الأصفیاء.

خۆشه‌ویستان ئه‌مه‌ی به‌رده‌ستان بریتیه‌ له‌كوورته‌ باسێك سه‌باره‌ت به‌حوكمی باوه‌ڕ هێنان به‌و كتێبانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ناردوونی بۆ سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران (صه‌لات وسه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت) .

پێناسه‌ی كتێبه‌كان :

كتێبه‌كان كۆی كتێبن، و كتاب چاوگی ( كتب، یكتب، كتابا) زمانی عه‌ره‌بیه‌، پاشان ( مكتوب  و كتاب ) به‌وه‌وه‌ ناونراون له‌ بنه‌مادا ناوون بۆ لاپه‌ڕه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ تێێدا نووسراوه‌، وه‌ك خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : ﴿ یَسۡ‍َٔلُك أَهۡلُ ٱلۡكِتَٰبِ أَن تُنَزِّلَ عَلَیۡهِمۡ كِتَٰبٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِۚ {النساء:153} واته‌ : ئه‌ی محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خاوه‌نانی کتێب داوای ئه‌وه‌ت لێده‌که‌ن که‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ کتێبێکیان بۆ دابه‌زێنیت .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

جگه‌ له‌ ئیسلام  هه‌موو ئایینێك له‌ لای خوا ڕه‌تده‌كرێته‌وه

لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی توێژینه‌وه‌ی زانستی وفتوادان ته‌ماشای ئه‌و پرسیارانه‌ی كرد كه‌ پێیی گه‌یشتوون و هه‌روه‌ها ئه‌و پرسیارانه‌ش كه‌ له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به بانگه‌وازكردن بۆ یه‌كگرتنی ئایینه‌كان ( وحدة الأدیان ): ئاینی ئیسلام وجولكه‌ ونه‌سڕانی، هه‌روه‌ها ئه‌و باسانه‌ش كه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ په‌یدا بوونه‌ وه‌كو بانگه‌شه‌ كردن بۆ دروستكردنی مزگه‌وت وكڵێسا پێكه‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانی زانكۆ وفرۆكه‌خانه‌و شوێنه‌ گشتی یه‌كان،‌ هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ كردن بۆ چاپكردنی قورئان و ئینجیل له‌یه‌ك به‌رگدا وشتی له‌و جۆره، هاوكات ئه‌و كۆنگره‌ و كۆڕانه‌ی كه ‌له‌ ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادا ده‌ به‌سرێن، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌م لیژنه‌یه‌ پاش تێڕامان و لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌مان ده‌ركرد:

یه‌كه‌م/ یه‌كێك له‌ بنچینه‌كانی بیروباوه‌ڕ له‌ ئیسلامدا كه‌ زۆر ڕوون وئاشكرایه‌ له‌ ئاییندا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئایینێكی ڕاست له‌ سه‌ر زه‌ویدا نه‌ماوه جگه‌ له‌ ئایینی ئیسلام، كه‌ كۆتایی سه‌رجه‌م ئایینه‌كانه‌و لابه‌ره بۆ هه‌موو شه‌ریعه‌تێك كه‌ له‌ پێش ئیسلامدا بووه، ئه‌مڕۆش تاكه‌ دینێكه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ی پێبپه‌ڕسترێت، وه‌كو فه‌رموویه‌تی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

ڕێبازی ئیمانداران و ڕێبازی تاوانباران

نوسینی: ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه‌
وه‌رگێڕان وپوخت كردنی: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ : ﴿وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلۡأٓیَٰتِ وَلِتَسۡتَبِینَ سَبِیلُ ٱلۡمُجۡرِمِینَ (الأنعام:55)، واته‌: به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌ درێژی ئایه‌ته‌كانیان بۆ شی ده‌كه‌ینه‌وه‌ تاكو ڕێبازی تاوانبارانیان بۆ ڕوون بێته‌وه‌ .

خوای گه‌وره‌ له‌ ئایه‌تێكی تر ده‌فه‌رمووێ : ﴿وَمَن یُشَاقِقِ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعۡدِ مَا تَبَیَّنَ لَهُ ٱلۡهُدَىٰ وَیَتَّبِعۡ غَیۡرَ سَبِیلِ ٱلۡمُؤۡمِنِینَ نُوَلِّهِۦ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصۡلِهِۦ جَهَنَّمَۖ وَسَآءَتۡ مَصِیرًا (النساء:115). واته‌: هه‌ر كه‌سێك دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر(ێ) بكات و لێی جیابێته‌وه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆوه‌، ئینجا ڕێبازێك بگرێته‌ به‌ر كه‌ جیابێت له‌ ڕێگه‌ و ڕێبازی ئیمانداران ئه‌وه‌ ڕووی وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ئه‌و ڕێگه‌و به‌رنامه‌ی هه‌ڵیبژاردووه‌ و ڕووی تێكردووه‌ .

خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا به‌ درێژی ڕێبازی ئیماندرانی ڕوون كردۆته‌وه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ درێژیش ڕێبازی تاوانبارانی ڕوون كردۆته‌وه‌ چاره‌نوسی هه‌ردوو لاشیانی ڕوون كردۆته‌وه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

به‌ ته‌نها داننان به‌ یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا خاوه‌نه‌كه‌ی ڕزگار ناكات له‌سزای ئاگر

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام محمد پشده‌ری

یه‌كحواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا (توحید الربوبیة) یه‌كێكه‌ له‌و سێ یه‌كخواپه‌رستیه‌ی كه‌ باسمانكردن، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ باوه‌ڕ و یه‌كخواپه‌رستی هیچ كه‌سێك وه‌رناگیرێت هه‌تاوه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ یه‌كخواپه‌رست نه‌بێت له‌ په‌وره‌دگاریه‌تیدا (ربوبیة) دا، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ڕه‌وانه‌كردن وناردنی پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) بۆ گه‌لان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ نه‌بووه‌، وه‌ هیچ كه‌سێكیش ته‌نها به‌م یه‌كخواپه‌رستیه‌ به‌ (توحید الربوبیة) ڕزگاری نابێت له‌ سزای ئاگر به‌بێ سه‌لماندن وباوه‌ڕ بوون به‌به‌شه‌كه‌ی تری یه‌كخواپه‌رستی كه‌ بریتییه‌ له‌ یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستنه‌كاندا (توحید الالوهیة) .

هه‌ر له‌به‌ر ئه‌میشه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : (وَمَا یُؤۡمِنُ أَكۡثَرُهُم بِٱللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشۡرِكُونَ) {یوسف : 106}.

          

پیچک