تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

سه‌رچاوه‌كانی كوفر

نوسینی: ئیبن قه‌یم ئه‌لجه‌ۆزیه‌
وه‌رگێڕان وپوخت كردنی: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار

سه‌رچاوه‌كانی كوفر چوار شته‌:

1.       الكبر: خۆ به‌گه‌وره‌زانی.

2.       الحسد: حه‌سوودی.

3.       الغضب: تووڕه‌یی.

4.       الشهوة‌: ڕابواردن و ئاره‌زووات.

خۆبه‌گه‌وره‌زانی ڕێگا به‌ مرۆڤ نادات ملكه‌چ و گوێرایه‌ڵ بێت بۆ خوا ..حه‌سوودیش ڕێگا به‌ مرۆڤ نادات گوێ بۆ ئامۆژگاری شلكا و ئامۆژگاری وه‌رگرێت.. تووره‌یش ڕێگا به‌ مرۆڤ نادات دادپه‌روه‌ر بێت.. شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوواتیش ڕێگا به‌ مرۆڤ نادات هه‌ڵسێ به‌ به‌ندایه‌تی خوا . 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

پێناسه‌ و جۆره‌كانی كوفر

نوسینی: صالح بن فوزان الفوزان
وه‌رگێڕانی: ئیحسان بورهان الدین

أ‌- -   پێناسه‌كه‌ی: (الكفر) له‌ زمانه‌وانیدا واته‌: داپۆشین.

له‌ ڕووی شه‌رعیشه‌وه‌ دژی ئیمانه‌، چونكه‌ كوفر واته‌: باوه‌ڕ نه‌هینان به‌ خوای گه‌وره‌ و پیغه‌مبه‌ره‌كان ئیتر ئایا به‌درۆخستنه‌وه‌ (تكذیب)ی له‌گه‌ڵدا بێت یان نه‌بێت، به‌ڵكو ته‌نها گومان وپشت هه‌ڵكردن ، یان ئێره‌ یی و شوێنكه‌وتنی هه‌ندێك ئاره‌زووی ڕێگیر له‌ شوێنكه‌وتنی ئیسلام، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ درۆ خستنه‌وه‌ی هه‌بێت كوفره‌كه‌ی گه‌وره‌تره‌، به‌ هه‌مان شێۆه‌ نكۆڵیكه‌ر (الجاحد) یان به‌ درۆخه‌ره‌وه‌ له‌ ڕووی ئێره‌ییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌بوونی باوه‌ڕیش به‌ ڕاستگۆیی پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێبێت.

ب ـ جۆركانی:

كوفر دوو جۆره‌: جۆری یه‌كه‌م: كوفری گه‌وره‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ ئیسلام ده‌رده‌كات، ئه‌ویش ده‌بێته‌ پێنج به‌شه‌وه‌: 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

مه‌ترسی هاوبه‌ش بڕیاردان بۆ په‌روه‌ردگار و گه‌وره‌یی سزاكانی

نووسه‌ر : موحه‌مه‌د بن ئیبراهیم ئه‌لتوه‌یجری

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم.

هاوه‌ڵ بڕیاردان : بریتی یه‌ له‌ بڕیاردانی هاوه‌ڵ وهاوبه‌ش بۆ خوای گه‌وره‌ له‌ په‌روه‌ردگارێتی ( الربوبیة ) دا یان له‌په‌رستندا ( الالوهیة ) دا یان هاوبه‌ش بۆ بڕیاردانی له‌ ناو و صیفه‌ته‌كانیدا ( الأسماء و الصفات )، هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی وابێت كه‌ جگه‌ له‌ په‌روه‌ردگار یان له‌گه‌ڵ په‌ره‌وره‌دگاردا كه‌سێكی تر خالقه‌ یان یارمه‌تیده‌ری به‌نده‌كانه‌، یان باوه‌ڕی وابێت كه‌ كه‌سێكی تر جگه‌ له‌خوای گه‌وره‌ شایانی په‌رستنه بێگومان ئه‌و كه‌سه‌ موشریكه‌ وله‌رێزی هاوبه‌شدانه‌ره‌كاندا ده‌ژمێررێت، وه‌ یان كه‌سێك باوه‌ڕی وابێت كه‌سێكی تر جگه‌ له‌ په‌روره‌دگاری پاك و بیگه‌ر وباڵاده‌ست خاوه‌نی ئه‌و صیفه‌ت وناوه‌ جوانانه‌یه‌ ئه‌ویش هه‌ر ده‌چێته‌ ڕیزی موشریكینه‌وه‌ .

مه‌ترسیه‌كانی هاوبه‌ش بۆ خودا دانان ( الشرك ) :


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

به‌شه‌كانی هاوبه‌شدانان بۆ خوای گه‌وره

ئاماده‌كردنی : موحه‌مه‌د ئیبراهیم ئه‌لتویجری

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان درود وڕه‌حمه‌تی فراوان بۆ سه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی وئال وبه‌یت وهاوه‌ڵ وشوینكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

خۆشه‌ویستان سڵاوتان لێ بێت جارێكی هاتینه‌وه‌ خزمه‌تتان بۆ شیكردنه‌وه‌ و باسكردنی بابه‌تێكی تر له‌سه‌ر گرنگترین بابه‌ته‌كان كه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌ بیروباوه‌ڕه‌كه‌مانه‌وه‌، ئه‌ویش باسكردنی به‌شه‌كانی هاوبه‌شدانانه‌‌ بۆخوای گه‌وره‌، به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی باش شاره‌زا بین لێی تاوه‌كو خۆمانی لێبپارێزین إن شاء الله .

هاوبه‌شدانانی بۆخوای گه‌وره‌ دوو جۆره‌:

 1) هاوبه‌شدانانی گه‌وره. ‌ 2) هاوبه‌شدانانی بچووك .

یه‌كه‌م : هاوبه‌شدانانی گه‌وره‌ ( الشرك الأكبر ) : ئه‌و هاوبه‌شدانانه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌باته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ بازنه‌ی ئیسلام و ته‌واوی كاروكرده‌وه‌كانی پووچ وبه‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

جۆره‌كانی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره

ئاماده‌كردنی: كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان
وه‌رگێڕانی: عبد السلام محمد پشده‌ری

شیرك وهاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌ ده‌بێت به‌دوو به‌شه‌وه‌ : گه‌وره‌ و بچووك :

یه‌كه‌م ) هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره‌ :  هاوه‌ڵ بڕیاردانه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ وپه‌رستنیه‌تی وه‌ك په‌رستنی خوای گه‌وره‌، ئه‌مه‌ش مرۆڤ له‌ بازنه‌ی ئیسلام و ئیمان ده‌باته‌ ده‌ره‌وه‌ وهه‌موو كاركرده‌وه‌یشی پوچ وبه‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ وده‌یانسڕێته‌وه‌، وه‌ خاوه‌نه‌كه‌یشی ئه‌گه‌ر به‌و باوه‌ڕ وكاره‌كرده‌وه‌ بمرێت به‌هه‌تاهه‌تایی له‌ ئاگری دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌، نه‌مردنی تێدایه‌ ونه‌ سزایشی له‌سه‌ر سووك ده‌كرێت.

جۆره‌كانی شیرك وهاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره‌

هاوه‌ڵ بڕیاردانی گه‌وره‌ ده‌كرێت به‌چوار به‌شه‌وه‌ :

1- هاوه‌ڵ بڕیاردانی دوعا ونزا (شرك الدعوة) : چونكه‌ دوعا ونزاكردن گه‌وره‌ترین ومه‌زنترین په‌رستنه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو ناوه‌ڕۆكی په‌رستنیشه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌

ئاماده‌كردنی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی

الحمدلله وكفی والصلاة والسلام علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

خۆشه‌ویستان له‌زنجیره‌ ووتارێكدا باس له‌و تاوانه‌ گه‌ورانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (صلی الله علیه وسلم) ئوممه‌ته‌كه‌ی لێ ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ وبه‌ حه‌وت تاوانه‌ له‌ناوبه‌ره‌كه‌ی ناوبردوون، له‌م بابه‌ته‌ی ئه‌م جاره‌ماندا باس له‌یه‌كێك  له‌وتاوانانه‌ ده‌كه‌ین ئه‌ویش هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردانه‌.

عن أبی هریرة: رضی الله عنه، عن النبی ( صلى الله علیه وسلم ) قال: « اجتنبوا السبع الموبقات ) . قالوا یارسول الله: وما هن؟ قال : الشرك بالله والسحر وقتل النفس التی حرم الله إلا بالحق وأكل الربا وأكل مال الیتیم والتولی یوم الزحف وقذف المحصنات المؤمنات الغافلات » [ رواه البخاری 2615 ومسلم 89 وغیرهما]. واته‌: ئه‌بو هوریره‌ ( ڕزای خوای لێ بێت ) له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) ئه‌گێڕێته‌وه كه‌ ئه‌فه‌رموێت:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

رێبازى ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له‌ به‌رپه‌رچه‌دانه‌وه‌ى بیدعه‌كاران

نوسینی: شێخ صاڵح ئه‌لفۆزان
وه‌رگێڕانی: ئیحسان بورهان الدین

-           هه‌ڵویستی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له‌ بیدعه‌كاران:

به‌رده‌وام ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت به‌رپه‌رچی بیدعه‌كاران ده‌ده‌نه‌وه‌ وه‌ نكۆڵیان له‌ سه‌ر ده‌كه‌ن و رێگریان لێ ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجامدانی ، ئه‌مه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌ك:

ا-(ام الدرادء) فه‌رموویه‌تی : (ابو الدرداء  ) به‌ توڕه‌یی هاته‌  لام و ، وتم: چیت به‌ سه‌ر هاتووه‌؟ وتی: سوێند به‌ خوا به‌ هیچ شتێكیان ئاشنا نیم له‌وه‌ى كه‌ له‌ ئایینی موحمه‌ددا هه‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ نوێژ ده‌كه‌ن) رواه‌ البخاری.

ب-عومه‌رى كوڕى یه‌حیا ده‌ڵێت: گویم له‌ باوكم بوو، له‌ باوكی خۆیه‌وه‌ ده‌یگێڕایه‌وه‌، وتی پێش نوێژى نیوه‌ڕۆ له‌ ده‌رگاى عه‌بدوڵلێى كوڕی مه‌سعود داده‌نیشتین، كه‌ له‌ ماڵ ده‌رده‌چوو له‌گه‌ڵێدا  ده‌رده‌چووین بۆ مزگه‌وت، ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌رى هاته‌ لامان و فه‌رمووی: 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

هه‌ندێك دیارده‌ی لادان وسه‌رلێشێواوی له‌ یه‌كخواپه‌رستی په‌روه‌ردگاریه‌تیدا

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام محمد پشده‌ری

 وه‌ك له‌ ڕابردوودا ئاماژه‌مان پێدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا (توحید الربوبیة) مه‌سئه‌له‌یه‌كه‌ و خوای گه‌وره‌ فیطریه‌تی مرۆڤه‌كانی له‌سه‌ر دروستكردووه وبه‌ڵگه‌ گه‌لێكی زۆر هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر فیطره‌تی پاكی باوه‌ڕ به‌خوا له‌دایك ده‌بێت ( به‌و مانایه‌ی هیچ خاوه‌ن فیطره‌تێكی ساغ وسه‌لیم نیه‌ ئینكاری بوونی خوای گه‌وره‌ بكات) به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا كه‌سانێكی ده‌روون نه‌خۆش هه‌ن له‌كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌میشه‌ تووشی لادان و سه‌رلێشێواوی ده‌بن له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا، ده‌كرێت ئێمه‌ش ئه‌م دیارده‌ی لادان و سه‌ر لێشیواویه‌ له‌چه‌ند خاڵێكدا كوورت بكه‌ینه‌وه‌ :

1) ئینكاری په‌روه‌ردگاریه‌تی خودابوونی ئه‌و زاته‌ پیرۆزه‌ له‌بنه‌ماوه‌، هه‌روه‌ك چۆن مولحیده‌كان دروست بوونی ئه‌م هه‌موو مه‌خلوقاته‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ سروشت و ده‌ڵێن :

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

حوكمی سوێندخواردن به‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌

ئاماده‌كردنی: ئیحسان بورهان الدین

(الحلف) یان (الیمین) بریتی یه‌ له‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر حوكمێك به‌ناوهێنانی كه‌سێكی مه‌زن به‌تایبه‌تی .

مه‌زن ڕاگرتنیش ته‌نها مافی خوای  گه‌وره‌یه‌ و جائیز نییه‌ به‌كه‌سی تر سۆیند بخورێت، زانایان به‌ كۆی ده‌نگك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌ سوێند خواردن به‌ته‌نها تایبه‌ته‌ به‌ خوای گه‌وره‌ وناووسیفه‌ته‌كانی، هه‌روه‌ها به‌ كۆی ڕا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن سۆیندخواردن به‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ و شیركه‌، ئیبنو عومه‌ر ڕه‌زای خوای لێبێت له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رمویه‌تی: « من حلف بغیر الله فقد كفر أو أشرك » [رواه‌ احمد و الترمذی و الحاكم ]. واته‌: هه‌ركێ سوێند به‌غه‌یری خوا بخوات یان كوفر یان شیركی ئه‌نجامداوه‌ و به‌ (الشرك الاصغر) واته‌: هاوه‌ڵ بۆ خوا بریاردانی بچووك ناو ده‌برێت، مه‌گه‌ر كه‌سی سو‌ێند پێ خوراو به‌لای سوێند خۆره‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ مه‌زن بێت بگاته‌ ئاستی په‌رستنی له‌و حاڵه‌ته‌ ده‌بێته‌ شیركی گه‌وره‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

پله‌وپایه‌ی باوه‌ڕبوون به‌فریشته‌كان وچۆنیه‌تی وبه‌ڵگه‌كانی

ئاماده‌كردنی: كۆمه‌ڵێك له‌زانایان
وه‌رگێڕانی: عبد السلام محمد پشده‌ری

پله‌وپایه‌ی باوه‌ڕبوون فریشته‌كان:

باوه‌ڕبوون به‌ فریشته‌كان پایه‌یه‌كه‌ له‌پایه‌كانی باوه‌ڕ له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، هه‌ر بۆیه‌ باوه‌ڕ به‌بێ باوه‌ڕبوون به‌فریشته‌كان دانامه‌زرێت، خوای گه‌وره‌ له‌قورئانی پیرۆزدا ته‌ئكیدی له‌مه‌ كردوه‌ته‌وه‌ وپێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) له‌ سوننه‌تی صه‌حیدا هه‌واڵی به‌مه‌ داوه .

خوای كه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : ﴿ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَآ أُنزِلَ إِلَیۡهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَۚ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ {البقرة :285} واته‌ : پێغه‌مبه‌ر بڕوای هێنا به‌و نامه‌یه‌ی که‌ بۆی نێرراوه‌ له‌ په‌روه‌ردگاری یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بڕواداراندا هه‌موو بڕوایان هێناوه‌ به‌خوا و فریشته‌کانی و نامه‌کانی و په‌یامبه‌رانی ...  خوای گه‌وره‌ هه‌واڵی داوه‌ كه‌ باوه‌ڕ بوون به‌فریشته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ركان وپایه‌كانی تری باوه‌ڕدا

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

پێناسه‌ی (الملائكة)‌ وبنه‌مای درستكردون وسیفات وهه‌ندێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی

ئاماده‌كردنی: كۆمه‌ڵێك له‌زانایان
وه‌رگێڕان وپوخت كردنی: عبد السلام محمد پشده‌ری

پێناسه‌كه‌یان :

الملائكة : كۆی ( ملك ) ه‌ كه‌ له‌ووشه‌ی ( الألوك ) واته‌ : په‌یام وه‌رگیراوه‌ .

    ئه‌م فریشتانه‌ دروستكراوێكن له‌دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره‌ كه‌ لاشه‌یه‌كی‌ نوورانی ناسكیان هه‌یه‌ كه‌ توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ خۆیان بگۆڕن و شێوه‌ی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی جوان وڕێزدار بخه‌نه‌ سه‌ر وێنه‌ی شتانی تر، وهێز وده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ بۆ ڕۆشتن وهاتن، ئه‌م فریشتانه‌ ژماره‌یان زۆر زۆره‌ وهیچ كه‌سێك جگه‌ له‌خوای گه‌وره‌ ژماره‌یان نازانێت، وه‌ په‌روه‌ردگار هه‌ڵی بژاردوون بۆ به‌ندایه‌تی وبه‌جێهێنانی فه‌رمانه‌كانی خۆی، وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێ فه‌رمانی و سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ ناكه‌ن و ئه‌وه‌ی فه‌رمانیان پێ ده‌كرێت بێ كه‌م وكورتی هه‌مووی جێ به‌جێ ده‌كه‌ن .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

ئه‌و ئیمانه‌ی خوای گه‌وره‌ ده‌یه‌وێت له‌ به‌نده‌كانی

نوسینی: ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه‌
وه‌رگێڕان وپوخت كردنی: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار

ده‌بینین زۆرینه‌ی خه‌ڵكی یان هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی بانگهێشتی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئیماندارن، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئیمانێكی ته‌سكیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئیمانی فراوان ئه‌و ئیمانه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هێناویه‌تی بۆ گه‌له‌كه‌ی، ناسینی خوا و دان پێنانی و خۆشویستنی و ناسینی ئه‌و شتانه‌ی خوا پێی ناخۆشه‌ و لێی تووره‌یه‌، ئا ئه‌مه‌ ئه‌و ئیمانه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ری بووه‌ و به‌ گه‌له‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، ئا ئه‌و ئیمانه‌ ئیمانی گرۆهی ڕاستگۆیانه‌ .

له‌لای زۆربه‌ی خه‌ڵكی واده‌زانن ئیمان دان هێنانه‌ به‌ بوونی دروست كارێك، هه‌ر ئه‌ویش ته‌نهایه‌ و ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندایه‌ دروستی كردووه‌، به‌ڵام ئیمانی كامڵ ئه‌وه‌نده‌ نیه‌ به‌ته‌نها چونكه‌ بت په‌رسته‌كانی (قریش)یش ئه‌م ئیمانه‌یان هه‌بووه‌، كه‌واته‌ به‌مه‌ ناگووترێ ئیمان .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

باوه‌ڕ به‌ناو و صیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ ومه‌نهه‌جی هه‌ق وڕاستی له‌م  مه‌سئه‌له‌یه‌دا‌

ئاماده‌كردنی: حاجی ئومێد چرۆستانی

باوه‌ڕ بوون به‌ ناو و صیفه‌ته‌ جوانه‌كانی خوای گه‌وره‌ كاریگه‌ری وشوێنه‌واری گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر  ده‌روونی موسڵمان، شوێنه‌واری گه‌وره‌یشی هه‌یه‌ له‌سه‌ر موسڵمان‌ له‌جێ به‌جێكردنی په‌رستنه‌كانی په‌روه‌ردگاریدا، له‌و شوێنه‌وار و كاریگه‌ریانه‌ش ئه‌و مانا و واتا به‌رزانه‌یه‌ كه‌ به‌نده‌كان له‌كاتی ئه‌و په‌رستنانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌دڵه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن كه‌ به‌روبومه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ پشت به‌ستن و ته‌وه‌كول به‌خوای گه‌وره‌ وخۆدانه‌ ده‌ست ئه‌و ذاته‌ پیرۆزه‌، وپاراستنی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی له‌ گوناهوتاوان و وئه‌و ختورانه‌یشی دێت به‌دڵیدا ته‌نانه‌ت وای لێ ده‌كات كۆنترۆڵی بیروئه‌ندێشه‌شی بكات به‌شێوه‌یه‌ك بیركردنه‌وه‌یشی ته‌نها ئه‌و بیركردنه‌وانه‌ بێت كه‌ خوای گه‌وره‌ پێیان ڕازیه وپێیان خۆشه‌‌، شتێك ده‌بیستێ كه‌ ئه‌و پێی خۆش بێت وه‌ ته‌ماشای دیمه‌نێكیش ئه‌كات ئه‌و پێێ ڕازی بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئومێد و ڕجای به‌خوای گه‌وره‌ زۆره‌ و گومانی چاك وباش به‌په‌روه‌ردگاری ده‌بات .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

بنه‌ماكانی په‌رستنی خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ مه‌رجی وه‌رگرتنیان

ئاماده‌كردنی: كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان
وه‌رگێڕانی: سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی

ئه‌مه‌ش چه‌ند خاڵێك له‌خۆ ده‌گرێت :

یه‌كه‌م : واتای په‌رستن (العبادة) وئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌ له‌سه‌ری بنیات ده‌نرێت :

په‌رستن (العبادة) له‌ زمانه‌وانیدا به‌واتای : زه‌لیلی و ملكه‌چی هاتووه‌، كاتێك ده‌وترێت (بعیر معبد) واته‌ : ووشترێكی زه‌لیل، یان ده‌وترێت (طریق معبد) واته‌ : ڕێگایه‌ك هێنده‌ قاچی به‌سه‌ردا نرابێت زه‌لیل بووبێت .

وه له‌شه‌رعیشدا : ناوێكی كۆكراوه‌یه‌ به‌كاردێت بۆ به‌هه‌موو كارو كرده‌وه‌یه‌كی دیار وپه‌نهان كه‌ خوای گه‌وره‌ خۆشی بووێت و پێی ڕازی بێت .

به‌ پشتیوانی خودا له‌كاتی باسكردنی جۆره‌كانی په‌رستن ئه‌م مه‌سه‌ئه‌له‌یه‌ زیاتر ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام محمد پشده‌ری

مانا وبه‌ڵگه‌كانی یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا (توحید الربوبیة ) له‌قورئان وسوننه‌ت وژیری فیطره‌ت .

یه‌كه‌م : پێنا‌سه‌كه‌ی :

أ) له‌زمانه‌وانییدا : الربوبیة چاوگی فه‌رمانی (ربَبَ) یه‌، كه‌ ووشه‌ی (الرَب) یش له‌وه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، په‌روه‌ردگاریه‌تی (ربوبیة) صیفه‌تێكی خوای گه‌وره‌ (الله) یه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ناوی (الرب) ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، وه‌ ووشه‌ی (الرب) یش له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا چه‌ند مانایه‌كی هه‌یه‌، له‌و مانایانه‌ش : خاوه‌ن موڵك (مالك) ، گه‌وره‌ وسه‌ردار (السید) ، چاكساز وموصڵح .

ب) به‌ڵام له‌ زاراوه‌ی عه‌قیده‌دا : یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا( توحید الربوبیة) به‌مانی تاككردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ دێت له‌ كاروكرده‌وه‌كانیدا .

          

پیچک