تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

عه‌لمانییه‌ت ... كورت و پوخت

ئاماده‌كردنی: چالاك عبدالكریم

عه‌لمانییه‌ت ترازاندنی دین و ژیانه‌ له یه‌كتر‌ ، له‌ بنچینه‌یدا عه‌لمانییه‌ت شیرك و قسه‌ی به‌تاڵه‌ ، له‌ ئه‌نجامی گۆڕینی ئایین و زاڵ بوونی كه‌هه‌نووت(1) به‌سه‌ر خه‌ڵك و ئایین له‌ سه‌رده‌می یه‌كه‌مدا پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی مه‌سیح ـ سه‌لامی خوای گه‌وره‌ی لێبێت ـ سه‌ری هه‌ڵدا ، ئه‌و كاته‌ی زاناو قه‌شه‌كان بوونه‌ خوا له‌ خه‌ڵك و یاسایان بۆ مرۆڤه‌كان داده‌نا(2) ، جووله‌كه‌ش به‌تایبه‌تی ( پۆڵس ) ی جووله‌كه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌ به‌ عه‌لمانیكردندا هه‌بوو ، كه‌ له‌ راستیدا پۆڵس به‌ خاوه‌نی ئه‌م ئاینه‌ی ئێسته‌ی گاووریی داده‌نرێت.‌ 
به‌ڵام عه‌لمانییه‌تی نوێ له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای شۆڕشی پیشه‌سازی و شۆڕشی فه‌ره‌نسادا درووست بوو ، هۆكاری سه‌ره‌كیش له‌ راپه‌ڕینی زانستی ئه‌وروپا كه‌ڵك وه‌رگرتن بوو له‌ موسڵمانه‌كان ، ئه‌وروپاییه‌كان كه‌ڵكیان له‌ ژیاری ئیسلامی وه‌رگرت ، ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تای مێژووی زانستی ئه‌وروپا له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد كه‌ فه‌تحی ئیسلامی قوسته‌نتینییه‌ كرا(3) ،

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

گرنگترین تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی ئیسلام

ئاماده‌كردنی: مه‌لا عومه‌ر قوتابی ماجیستێر

پێش ئه‌وه‌ی تیشك بخه‌ینه‌‌ ناوه‌رۆکی باسه‌که‌ ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ك به‌ گرنگ ده‌زانین.
فیربوون و به‌دواچونی زانیاری، به‌تایبه‌ت زانیاری ئاینی کارێکی داواکراوه‌، وه‌کو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ {اقرا باسم ربك الذی خلق} سوره‌تی العلق1 وه‌ ئه‌وداواکاریه‌مان لێکرا پێش ئه‌وه‌ی نوێژمان له‌سه‌ر فه‌رز ببێت، وه‌ك ئاشکرایه‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ یه‌که‌م ئایه‌ت بوو که‌ دابه‌زێنرا،وه‌ بووبه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ خۆشبه‌ختیه‌کانمان. وه‌ ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ زانایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ زانا نیه‌ یه‌کسان نین وه‌کو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ{قل هل یستوی الذین یعلمون والذین لا یعلمون} سوره‌تی الزمر 9 وه فیربوونی زانیاری فه‌رزه‌ له‌سه‌ر هه‌موو مسوڵمانان به‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زیه‌وه‌، وه هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمووده‌ هه‌ن له‌و باره‌وه سه‌رنجام بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ نابێت وه‌که‌ مسوڵمان سست بین و ته‌مبه‌ڵی و ئیهمالی له‌و باره‌وه‌ بکه‌ین. ده‌بێت هه‌ریه‌که‌و به‌گوێره‌ی توانای خۆمان هه‌وڵ بده‌ین، وه‌ خوای گه‌وره‌ش داوای زیاتر له‌ توانای خۆمانی لێ نه‌کردووین‌ وه‌کو ده‌فه‌رمووێ:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

هۆکاری لاچونی تاوان له‌سه‌ر تاوانبار

ئاماده‌كردنی: عومه‌ر عه‌لی که‌ریم

ئه‌گه‌ر مرۆڤی ئیماندار که‌وته‌ تاوانه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ کۆمه‌ڵێك ده‌رگای ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ی خۆی کردۆته‌وه‌ بۆ لاچونی ئه‌و تاوانانه‌ی که‌ تێی که‌وتوون ئه‌گه‌ر وازی لێ بێنن و له‌ خوا بترسن. لای کۆمه‌ڵێك له‌ زاناکان ئه‌مه‌ جێگیر بووه ئه‌گه‌ر یه‌کێك که‌وته‌ تاوانه‌وه‌ چۆن تاوانه‌که‌ی له‌سه‌ر نه‌مێنێ به‌ پێی قورئان و فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت. وه‌ کورتیان ده‌که‌ینه‌وه‌ بۆ خوێنه‌رانه‌نی به‌ڕێز، ئه‌وه‌ی که‌ له‌ شه‌رحی عه‌قیده‌ی ته‌حاویدا هاتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌. وه‌ك ده‌ڵێ: ( مرۆڤی تاوانبار تاوانه‌که‌ لاده‌چێ له‌سه‌ری واته‌ سزای جه‌هه‌نه‌م به‌ ده‌ هۆکار، زانیم له‌ قورئان و فه‌رمووده‌کان).

هۆرکاری یه‌که‌م: ته‌وبه‌رکردن: وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: {فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ یَلْقَوْنَ غَیًّا*إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَأُولَئِكَ یَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا یُظْلَمُونَ شَیْئًا}[i]

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

زوعفی ئیمان

ئاماده‌كردنی: فاتیح ئیسلام

ئیمان و ته قوا عه مه لێکن که کاتیک قووه ت بگرن عه مه لێکی ساڵح و زۆر ، شایسته تر ، سادق تر ، جوان تر ئه بیت و ئینسان به شێوازێکی جوانتر به ره وو پیری ئه چیت و هه ر چه ند ئه م ته قوایه زه عیفتر بیت عه مه له ساڵحه کان که م ڕه نگ ده بن ، و ئینسان سست ده بیت وه له عیباده ت و تاعه تی خۆیی هیچ خۆشێک نابینیت وه کو چۆن هه موو ئه شیایه ک و وه سایلێک به ته واوی کۆنه ده بن له دونیا و پێویست ده کات به تازه کردنه وه یان. و شتیکی زه رووریه که هه ر چی تۆز و غوباره له به ینی به یت تا ڕووناکی و جوانی ڕابردووی ده ست که وێت ، ئیمان و ته قوایی ئێمه ش به درێژایی میژوو کۆنه ده بێت و تۆز و غوبار ڕایده گریت ، جاکه وا بوو پیویست ده کات دایم هه وڵ ده ین تازه بێته وه .

پیغه مبه ری ئه کره م ده فه رمویت : ئیمان له ناوه رۆکی ئێوه دا کۆنه ده بێت وه کو کراسیک

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

سه‌له‌ف و ئیخلاس

وه‌رگیڕانی: فاتیح ئیسلام

شیخ الاسلام : ئه عمالی ڕه واڵه ت و زاهیری به بێ عه مه لی دڵ . سالح و قه بول نیه . وه کوو دڵ که مه لیکه و ئه ندامه کانی که سه ربازن . کاتێک دڵ خراپ بێت سه ربازه کانیش به هه مان شێوه ده بن هه ر بۆیه پیغه مبه ر ده فه رمویت : " إن فی الجسد مضغه إذا صلحت صلح الجسد کله و إ ذا فسدت فسد الجسد کله ألا و هی القلب : له هه موو جیسمیک دا پارچه گۆشتێک هه یه کاتیک ئیسلاح بیت هه موو جیسم ئیسلاح و کاتیک فاسد بیت ته واوی جیسم فاسد ده بیت . بزانن و وریا بن که ئه وه ش دڵه . 

شیخ ابن قیم : عه مه له کانی دڵ ئه سڵین و جه واریحه کانیش مل که چ و ته کمیل که ره وه ن . نییه ت وه کوو ڕوح و عه مه ل وه کوو جیسم بۆ ئه ندامه کانی که ن کاتیک روح جودا بیته وه ده مریت . واته ناسینی ئه حکامی دڵ گرنگ تره له ناسینی ئه حکامی جه وارح.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

مه‌رجه‌کانی لا إله‌ إلا الله

ئاماده‌كردنی: باوكی ئه‌سماء

سه‌ ره‌ تایه‌ ك و دووچیرۆکی په‌ ند ئامێز
سه‌ ره‌ تا ئه‌ وه‌ ی که‌ هانی دام ئه‌ م بابه‌ ته‌ بنوسم کۆمه‌ ڵێك ڕاو بۆچوونی هه‌ ندێك له‌ مسوڵمانانه‌ که‌ فه‌ رمووده‌ یه‌ کی پێغه‌ مبه‌ ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دێننه‌ وه‌ که‌ فه‌ رموویه‌ تی هه‌ ر که‌ سێك کۆتا ووشه‌ ی ژیانی بڵێت لاإله‌ إلله‌ الله‌ ده‌ چێته‌ به‌ هه‌ شته‌ وه‌ .
بێگوومان ئه‌ م فه‌ رمووده‌ یه‌ ڕاسته‌
به‌ ڵام لێره‌ دا پرسیارێك دێته‌ پێشه‌ وه‌ ئه‌ ویش ئه‌ وه‌ یه‌ ئایا له‌ سه‌ ره‌ مه‌ رگدا ئه‌ م ووشه‌ یه‌ به‌ زمانی هه‌ موو که‌ سێك دا دێت ؟
که‌ به‌ داخه‌ وه‌ کۆمه‌ ڵێكی زۆر له‌ مسوڵمانان ئه‌ م فه‌ رمووده‌ یان کردۆته‌ بیانوی خۆ دزینه‌ وه‌ یان له‌ (عیبادة) په‌ رستنی خوای په‌ روه‌ ردگار و وه‌ جێبه‌ جێ کردنی فه‌ رمانه‌ کانی 
بۆ زیاتر تێگه‌ شتن له‌ م باسه‌ دوو به‌ سه‌ ر هاتی کورت باس ده‌ که‌ ین له‌ کاتی گیان کێشانی دوو که‌ س دا که‌ یه‌ کێکیان باوه‌ ڕدا ره‌ وئه‌ و ی تریشیان به‌ ناو باوه‌ ڕداره‌.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

طــاغــوت

وه‌رگێڕانی: فاتیح ئیسلام

ئه ی ئیمانداران بزانن خوای گه وره یه که م شت که فه رزی کردوه له سه رشانتان کوفر کردنه به تاغووت و ئیمان هێنانه به خوای یه کتا
خوای گه وره ده فه رموێت :
وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِی كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ
به یه قین له نێوان هه ر ئۆمه تێک ره سولێکمان به دی کردوه ( به م ده عوه ته ی) که ؛ عه بدایه تی بۆ خوا بکات و دووری بگرێت له تاغووت .

به ڵام سیفه ت و که یفیه تی کوفر به تاغووت : باطل کردنی عیباده ت بۆ غه یری خوا و ته رک کردنی عیباده ته و ڕق بوون وه به کافر زانینی که سێک که شتێکی واده کات و دژایه تی کردنی ، به م مه عنایه کوفر کردنه به تاغووت.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

شروط لا إله إلا الله .. مه‌رجه‌کانی لا إله إلا الله

وه‌رگێڕانی به‌نده‌ی فه‌قیر/ باوکی زۆبه‌یر

پێشه‌کی :  إن الحمد لله ، نحمده ونستعینه ونستغفره ، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ، ومن سیئات أعمالنا من یهده الله فلا مضل له ، ومن یضلل فلا هادی له ، وأشهد أن لا إله إلا الله وأن محمداً عبده ورسوله .
زۆر جێﻱ داخه‌ که‌ زۆر خه‌ڵك ئه‌بینم له‌ مانای لا إله إلا الله تێ نه‌گه‌یشتوه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر لێیشی بپرسی ئه‌ڵێ من موسڵمانم دایکم موسڵمانه‌ باوکم موسڵمانه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێﻱ بکۆڵینه‌وه‌ ئه‌بینین هه‌ر هه‌موو کرده‌وه‌کانی دژی ( لا إله إلا الله ) یه‌و به‌ خۆشی نازانێ ، یاخوود خه‌ڵکێکی تر به‌ ناوی ئاینه‌وه‌ مۆڵه‌ت ئه‌ده‌ن به‌و خه‌ڵکانه‌و ڕێگایان بۆ خۆش ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر کوفره‌که‌یان به‌رده‌وام بن به‌بیانوی که‌ تۆ ئه‌ڵێﻱ ( لا إله إلا الله ) ئی دی باتۆیش ڕۆژانه‌ سه‌ده‌ها کوفر بکه‌ی یاخود سه‌ده‌ها جار دژی ( لا إله إلا الله ) بوو وه‌ستی، جا به‌ باشم زانی ئه‌م کتێبه‌ به‌نرخه‌ی پێشه‌وا ( ئه‌بو بسیر ) بکه‌م به‌ کوردی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌م کوتی ئه‌م که‌سانه‌ بکه‌ین که‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ موسڵمانین

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

مژده‌ و ئاگادار كردنه‌وه‌-به‌شی سێ یه‌م

ئاماده‌كردنی: دایكی ئه‌سماء

هَـٰذَا بَلَـٰغٌ۬ لِّلنَّاسِ وَلِیُنذَرُواْ بِهِۦ وَلِیَعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا هُوَ إِلَـٰهٌ۬ وَٲحِدٌ۬ وَلِیَذَّكَّرَ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَـٰبِ (٥٢) 
(٥٢) سورة إبراهیم/52
واته‌:ئه‌مه‌مووژده‌یه‌و ڕوون کردنه‌وه‌یه‌که‌بۆ خه‌ڵکی،تاپێی ئاگادار بکه‌نه‌وه‌و بزانن که‌خوا تاك و ته‌نهایه‌تا خاوه‌ن ژیره‌کان له‌یادیان بێت.
به‌شی سێهه‌م و کۆتایی 
دین هه‌ر شایه‌تومان نیه‌
ئه‌وانه‌ی واده‌زانن هه‌ربه‌وه‌نده‌ی به‌زمان شایه‌تومان ده‌هێنێت و نوێژ ده‌که‌ن و ڕۆژوو ده‌گرن و ژن هێنان و ته‌ڵاق دانیان ، یان میرات و میرات گرییان که‌به‌گوێره‌ی ته‌علیماتی ئیسلام دابه‌ش ده‌که‌ن ، ئیتر ئه‌مه‌نده‌به‌سه‌و هاتونه‌ته‌(دینی خوا) وه‌ ،به‌ڵام له‌لایه‌کی تره‌وه‌مل که‌چ و گوێرایه‌ڵی یاساو ڕێسای دژ به‌ئیسلامن . 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

مژده‌ و ئاگادار كردنه‌وه‌-به‌شی دووه‌م

ئاماده‌كردنی: دایكی ئه‌سماء

به‌شی دووه‌م
بسم الله‌الرحمن الرحیم
هَـٰذَا بَلَـٰغٌ۬ لِّلنَّاسِ وَلِیُنذَرُواْ بِهِۦ وَلِیَعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا هُوَ إِلَـٰهٌ۬ وَٲحِدٌ۬ وَلِیَذَّكَّرَ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَـٰبِ (٥٢) سورة إبراهیم/52
واته‌:ئه‌مه‌مووژده‌یه‌و ڕوون کردنه‌وه‌یه‌که‌بۆ خه‌ڵکی،تاپێی ئاگادار بکه‌نه‌وه‌و بزانن که‌خوا تاك و ته‌نهایه‌تا خاوه‌ن ژیره‌کان له‌یادیان بێت
الحمد لله‌رب العالمین الصلاة والسلام علی قائد المرسلین نبیینا وحبیبنا و شفیعنا محمد(صلی الله‌علیه‌وسلم) وعلی اله‌وأصحابه‌ومن تبعه‌إلی یوم الدین. أما بعد
بتی بێ په‌یکه‌ر:-
ئه‌و که سه‌ی که‌باوه‌ڕی به‌خوایه‌تی خوا ده‌هێنێت و نوێژو ڕۆژو حه‌ج و په‌رستنه‌کانی تری به‌پێی شه‌ریعه‌تی خوا به‌جێ ده‌هێنێت

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

مژده‌ و ئاگادار كردنه‌وه‌-به‌شی یه‌كه‌م

ئاماده‌كردنی: دایكی ئه‌سماء

به‌شی یه‌که‌م
بسم الله‌الرحمن الرحیم
هَـٰذَا بَلَـٰغٌ۬ لِّلنَّاسِ وَلِیُنذَرُواْ بِهِۦ وَلِیَعۡلَمُوٓاْ أَنَّمَا هُوَ إِلَـٰهٌ۬ وَٲحِدٌ۬ وَلِیَذَّكَّرَ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَـٰبِ (٥٢) سورة إبراهیم/52
واته‌:ئه‌مه‌مووژده‌یه‌و ڕوون کردنه‌وه‌یه‌که‌بۆ خه‌ڵکی،تاپێی ئاگادار بکه‌نه‌وه‌و بزانن که‌خوا تاك و ته‌نهایه‌تا خاوه‌ن ژیره‌کان له‌یادیان بێت.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م موژده‌یه‌ئاگادار کردنه‌وه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌،ئه‌وه‌یه‌که‌هه‌موو خه‌ڵك بزانن که‌(أنما هو إله‌واحد)واته‌: خوا تاك و ته‌نهایه‌.
ئه‌مه‌ش ئه‌و بناغه‌یه‌که‌ئیسلام پڕۆگرامی خۆی له‌ژیانێکی واقیعدا له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێنێت.بێگوومان مه‌به‌ست له‌مه‌ته‌نها زانین نیه‌به‌ڵکو بریتیه‌له‌دامه‌زراندنی ژیانیان به‌گوێره‌ی ئه‌و زانینه‌.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

به‌ندایه‌تی كردن

نوسینی: الامام أبومحمد المقدسی – فك الله اسره
وه‌رگێڕانی: باوكی فاروق

خوێنه‌رى خوَشه‌ویست گومان له‌وه‌دا نیه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌و كاته‌ى كه‌ ئاده‌میزادى دروست
كردو كردیه‌ جىَ نشین له‌سه‌ر زه‌وى بوَ ئه‌وه‌ى زه‌وى ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌و به‌تاكو ته‌نهایى ئه‌و بپه‌رستن وه‌هه‌ر ملكه‌چى ئه‌و بن وه‌هه‌ربه‌شوێن به‌رنامه‌و پڕوَگرامى ئه‌ودا بڕوَن وه‌كو ده‌فه‌رمووىَ
 (قُلنا اهبِطوا مِنها جَمیعاً فإمَّا یأتِیَنَّكُم مِنِّی هُدًى فَمَن تَبِعَ هُداىَ فَلا خَوفٌ عَلَیهم وَلاَهُم یَحزَنون)  (البقرة37) 
واته‌ ئه‌و كاته‌ى كه‌ ئاده‌م و حه‌وا سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بىَ له‌به‌رى داره‌كه‌یان خوارد خواى 
گه‌وره‌ش فه‌رمانى پىَ كردن كه‌ دابه‌زنه‌ سه‌ر زه‌وى جا ئه‌وسا هه‌ر كاتێك له‌لایه‌ن منه‌وه‌ ڕىَ
نیشان ده‌رێكتان بوَدێت كه‌ ده‌بێت په‌یڕوى بكه‌ن جا هه‌ركه‌سێك په‌یڕه‌وى له‌ هیدایه‌ت و 
ڕێنماییه‌كه‌ بكات ئه‌وا تووشى ترس و بێتاقه‌تى نابێت چ له‌ دونیاو چ له‌ قیامه‌تدا .  

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

یه‌كتاپه‌رستى خوداى به‌توانا مافى خودا له‌سه‌ر به‌نده‌كانى

 نوسینی: الامام أبو محمد المقدسی – فك الله اسره‌
وه‌رگێِڕانی: باوكی فاروق

یه‌كتا په‌رستى خوداى به‌توانا...مافى خودا له‌سه‌ر به‌نده‌كانى حه‌بلى به‌هێز(به‌تین)
بزانه‌ ئه‌ى موسڵمان ڕه‌حمه‌تى خوادات لىَ بێت یه‌كه‌م ئه‌رك كه‌ خودا واجبى كردووه‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانى كه‌ فێرى بن و كارى پىَ بكه‌ن پێش(نوێژو به‌ڕوَژووبوون و زه‌كات وزیاره‌تى ماڵى
خودا(الحج)وگشت ئه‌رك و واجباته‌كانى دیكه‌ بێگومان یه‌كتاپه‌رستى یه‌ خودا ده‌فه‌رمووێت
((فاعلَم أنَّهُ لا إله إلاَّ الله)(محمد:19)واته‌ بزانن ئه‌ى به‌نده‌كان كه‌ خودایه‌كى تاك و ته‌نهاو بێ
شه‌ریك هاوبه‌شتان هه‌یه‌. وه‌ خوداى تعالى له‌ بنه‌ڕتدا بوَ به‌جىَ هێنانى ئه‌م ئه‌ركه‌ به‌نده‌كانى
ئافره‌نده‌ كردووه‌ ئه‌م كاره‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ خودا باسى ده‌كات ده‌فه‌رمووێت(وَما خَلَقتُ الجِنَّ والإنسَ إلاَّ لِیَعبُدون)(الذاریات:56)  واته‌ من جنوَكه‌و مروَڤه‌كانم ئه‌فرنده‌ كردووه‌ بوَ په‌رستشى خوداى تاك
و ته‌نها به‌واتاى بوَ یه‌كتاپه‌رستى به‌س خودا بپه‌رستن

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان

نوسینی: موحه‌ممه‌د ئیبراهیم ئه‌لتویجری
وه‌رگێڕانی: ئیحسان بورهان الدین

الشرك: واته‌: هاوه‌ڵیك بۆ خواى گه‌وره‌ په‌یدا بكه‌یت له‌ په‌روه‌ردگارێتى یان له‌ خوایه‌تى یان له‌ ناو و سیفه‌ته‌كانى، ئه‌گه‌ر بێتو مروڤێك باوه‌ڕى وابێت له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌دا په‌روه‌ردگارێكى تر یان یارمه‌تیده‌رێكى هه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ موشریك داده‌نرێت، هه‌ركێ باوه‌ڕى وابێت كه‌سێكى تر هه‌یه‌ جگه‌ له‌خواى گه‌وره‌ شایه‌نى په‌رستنه‌ ئه‌وكه‌سه‌ موشریكه‌، هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕى وابێت خواى گه‌وره‌ هاوشێوه‌یه‌كى هه‌یه‌ له‌ ناو و سیفه‌ته‌كانیدا ئه‌و كه‌سه‌ موشریكه‌.

•       ترسناكیى هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردان:

1-     هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یداكردن سته‌مێكى گه‌وره‌یه‌، چونكه‌ ده‌ست درێژیه‌ له‌سه‌ر مافى تایبه‌ت به‌خواى گه‌وره‌وه‌ كه‌ یه‌كتاپه‌رستیه‌، یه‌كتاپه‌رستی ئه‌وپه‌ڕى دادگه‌رییه‌، هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیاردانیش گه‌وره‌ترین سته‌م و ناشیرینترین كاره‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

بێباوه‌ڕی وجۆره‌كانی

ئاماده‌كردنی: كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان

وه‌رگێڕانی: عبد اللسلام محمد پشده‌ری


الحمدلله الذی هدانا لهذا الدین وما كنا لنهتدی لولا أن هدانا الله، وصلی الله وسلم علی نبینا الذی جعل الله سببا لهدایتنا وعلى آله وصحبه وسلم .

أ) پێناسه‌ : (الكفر) بێباوه‌ڕی له‌ زمانه‌وانییدا به‌واتای داپۆشین و وشاردنه‌وه‌ دێت .

له‌شه‌رعیشدا : به‌مانای دژی باوه‌ڕ وئیمان دێت، ئه‌وه‌یش به‌واتای باوه‌ڕ نه‌بوون به‌ خوای گه‌وره‌ (الله) وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلى الله علیه وسلم، جا چی ئه‌گه‌ر به‌درۆزانیینی له‌گه‌ڵ بێت یان له‌گه‌ڵیشیدا نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌م بێباوه‌ڕیه‌ له‌ شك و گومانه‌وه‌ بێت، یان پشت هه‌ڵكردن بێت له‌باوه‌ڕ له‌ حه‌سودی وڕژدی وخۆبه‌زڵزانینه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبێت.یان شوێنكه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوویه‌ك بێت كه‌ مرۆڤ له‌ شوێنكه‌وتنی په‌یامی پیغه‌مبه‌رایه‌تی لابدات .

          

پیچک