ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

پڕۆفیسۆر دکتۆر جیفری لانک موسڵمانبوونی خۆیمان بۆ دەگێڕێتەوە

ئاماده‌كردنی: جەلال محەمەد عەلی

پڕۆفیسۆرێکی ئەمریکییە لە بواری بیرکاریدا، لە زانکۆی سان فرانسیسکۆ مامۆستایە، موسڵمان بووە و کتێبێکی داناوە بە ناونیشانی (ململانێ لەپێناو ئیماندا). ئەم مامۆستایە باسی موسڵمانبوونی خۆیمان بۆ دەکات و، دەڵآ:" لە ژوورێکی بچووکدا بووین، هیچ شتێکی تێدا نەبوو، جگە لە قاڵبە سورەکان، دیوارەکانیشی بە هیچ نەڕازێنرابوونەوە، جگە لە رەنگە خۆڵەمێشییەکەی، پەنجەرەیەکی بچووکی تێدابوو کە رۆشنایی لێ دەهاتە ژوورەوە.. هەموومان لە ریزەکاندا وەستابووین، من لە ریزی سێیەمدا بووم، هیچ کەسم نەدەناسی لەوانەی لەناو ریزەکاندا وەستابوون، هەموومان بە رێکوپێکی و پێکەوە دەچەماینەوە تا نێوچاوانمان دەنایە سەر زەوى، کەشوهەواکە زۆر هێمن بوو، بێدەنگی باڵی کێشابوو بەسەر شوێنەکەدا، سەیری پێشەوەم کرد، بینیم لەژێر پەنجەرەکەوە کەسێک پێشنوێژیمان بۆ دەکا و عەبایەکی سپیی لەبەرکردووە، لە خەو هەڵسام! 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

شووی كرد به‌ كێ ؟! به‌سه‌رهاتی ئه‌و كچه‌ی كه‌ داواكاری زۆر بوو

ئاماده‌كردنی: ڕه‌یان عبدالرحمن

به‌سه‌رهاتی ئه‌و كچه‌ی كه‌ داواكاری زۆر بوو به‌ڵام با بزانین كۆتای شووی كرد به‌ كێ ؟
ئه‌ڵێن كوڕێك به‌ باوكی ووت:
كچێكم دۆزیوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌وێت بیخوازم , بینیومه‌ و زۆر به‌دڵمه‌, سه‌رسام بووم به‌ جوانی و سحری چاوه‌كانی
باوكی زۆر به‌ خۆشیه‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و ووتی:
كوا ئه‌و كچه‌ له‌كوێیه‌ هه‌ر ئێسته‌ بۆت داوا ئه‌كه‌م
كاتێ باوك و كوڕه‌كه‌ ڕۆشتن بۆ بینینی کجکه‌, باوكه‌كه‌ پێ ی سه‌رسام بوو و وه‌ حه‌زی لێ كرد 
ئینجا به‌ كوڕه‌كه‌ی ووت:
گوێبگره‌ كوڕم:
ئه‌م كچه‌ له‌ ئاستی تۆدا نیه‌ , تۆش بۆ ئه‌م كچه‌ ناگونجێیت

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

خۆزگه‌ و ئاواتێکی دنیایی

ئاماده‌كردنی: ئه‌ندازیار عوسمان

قارون له‌ خزم و خوێشانی حه‌زره‌تی موسا بوو ( سه‌لامی خوای لێ بێ ) ، خوای گه‌وره‌ تاقی کرده‌وه‌ به‌وه‌ی سامانێکی پێ به‌خشی که‌ کلیلی خه‌زینه‌کانی ئه‌وه‌نده‌ زۆر بوو کۆمه‌ڵێ که‌سی به‌هێزی ده‌ویست هه‌ڵیان گرێ ، له‌ جیاتی سوپاسی خوای له‌سه‌ر بکات که‌وته‌ سه‌رکه‌شی و یاخی بوون ، پێ یان ووت : به‌م سامانه‌ دڵخۆش مه‌به‌ و له‌سنوور ده‌رمه‌چۆ ، چونکه‌ خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که‌له‌ سنوور ده‌رده‌چن و ماڵ و سامان له‌ خشته‌یان ده‌بات .

هه‌وڵ بده‌ به‌و ماڵ وسامانه‌ی که‌ خوا پێی داویت به‌هه‌شت به‌ده‌ست بێنه‌ ، وه‌ به‌شی خۆشت له‌ خۆشی دنیا له‌ڕێ ی حه‌ڵاڵه‌وه‌ فه‌رامۆش مه‌که‌ ، چاکه‌ خواز به‌ هه‌روه‌ک چۆن خوا چاکه‌ی له‌گه‌ڵدا کردویت ، نه‌که‌ی هه‌وڵی فه‌ساد و گوناهو تاوان بده‌ی له‌سه‌ڕ زه‌وی دا ، چونکه‌ به‌راستی خوا تاوانباران و گوناهکارانی خۆش ناوێت ..

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

كچێك دواى هه‌فته‌یه‌ك زیندوو ده‌بێته‌وه‌!!

من كچێكم ماڵم له‌ یه‌كێك له‌ گه‌رِه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێره‌، دایكم ئافره‌تى ماڵـه‌و باوكیشم وه‌فاتى كردووه‌، برایه‌كى له‌ خۆشم گه‌وره‌ترم هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خوشكێك.
من له‌ كۆلێژ له‌ به‌شى ئینگلیزى بووم، زۆر خۆم ماندوو ده‌كرد له‌ خوێندن، كه‌ هه‌موو كاته‌كانم ته‌رخان كردبوو بۆ خوێندن هه‌موو شتێكم له‌ بیروهۆشى خۆم ده‌رهێنابوو ته‌نها خوێندن نه‌بێت.
هه‌ر بۆیه‌ش كاتێك له‌ زانكۆ ده‌مبینى هه‌ندىَ له‌ قوتابیان خوێندنیان به‌لاوه‌ ناوه‌و خه‌ریكى عیشق بازین زۆرم پىَ سه‌یر بوو چۆن پشتیان له‌ خوێندن كردووه‌ و به‌ دواى ئه‌و كاره‌ بىَ هوودانه‌ كه‌وتوون زۆرجاران هاورِێیه‌ كچه‌كانم ده‌یانگوت: باشه‌ تۆ بۆ ئاوا خۆت ماندوو ده‌كه‌ى!! بۆ خۆت به‌ دوور گرتووه‌ له‌ جیهانى عیشق و ئه‌وین!! بۆ نایه‌ى ته‌نها بۆ جارێكیش بێت تامى ئه‌وین بكه‌یت ئه‌وكات ده‌زانى چه‌ند دابرِاوى له‌و خۆشى و تامه‌ جوان و قه‌شه‌نگه‌!! 
 زۆر جاریش هه‌ر ئه‌و هاورِێه‌ كچه‌كانم ده‌یانگوت: فلانه‌ كورِ داواى لىَ كردووین كه‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ببه‌ستى.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

یاسه‌مین ڕه‌حمان ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ئینگلیزه‌ی موسڵمان بوو

ئاماده‌كردنی: ڕێگای راستی

یاسه‌مین ئه‌و کچه‌ ئینگلیزه‌یه‌ که‌ پله‌ی ئه‌فسه‌ری هه‌یه‌ له‌ پۆلیسی شاری له‌نده‌ن، یاسه‌مین ده‌ڵێت پێش ئه‌وه‌ی موسڵمان بم که‌سێکی بێ باوه‌ڕ بووم به‌ هه‌موو دینه‌کان ،وه‌ک هه‌موو گه‌نجێکی ئه‌وروپی، به‌ڵام سوپاس بۆخوا پێش ئه‌وه‌ی پیر بم و بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ که‌نیسه‌ ئیسلامم ناسی و ئه‌و نیعمه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌م به‌ده‌ست هێنا. یاسه‌مین ده‌ڵێت پێش موسڵمان بوونم به‌رده‌وام وه‌ک خه‌ڵکی ئینگلیز مه‌شروبی حه‌رامم ده‌خوارده‌وه‌و سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌م ده‌کرد که‌ خه‌ڵکی تریش ده‌یکه‌ن. به‌ڵام ئێستا کاتێک که‌ بیر له‌ ڕابردووی خۆم ده‌که‌مه‌وه‌ زۆر په‌شیمانم و خۆزگه‌ هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ ئیسلامم بناسیایه‌، چونکه‌ به‌ڕاستی ئیسلام دینی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤه‌کانه‌و ئایینی پێکه‌وه‌ ژیانه‌ و ئاسووده‌یی دڵه‌کان هه‌ر له‌ ئیسلامدایه‌، چومکه‌ له‌ئیسلامدا مرۆڤ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا و هه‌مووکاتێکیس به‌ ئاسوده‌یی ده‌ژی و به‌ئاسوده‌ییش سه‌ر ده‌نێیته‌ سه‌رسه‌رینت و خۆت ته‌سلیم به‌ الله ی هه‌موو جیهانیان ده‌که‌یت. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

سته‌مكار ئاگاداربه‌

وه‌رگێڕانی: نیگار حمد علی‌

ڕۆژێك پیاوێك له‌بازار به‌لای‌ ماسی‌ گرێك دا تێپه‌ری‌ و ماسیه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ بینی‌ و ویستی‌ به‌زۆر لێی‌ بسه‌نێ‌ ,,ماسی‌ گر ئه‌یووت:ناتده‌مێ‌ به‌ پاره‌كه‌ی‌ شت ومه‌ك بۆ ماڵ و مناڵم ئه‌كرم ..به‌لاَم پیاوه‌كه‌ لێی‌ داو به‌زۆر لێی‌ سه‌ندوو بردی‌.. پیاوه‌كه‌ ده‌ڵێ‌:كاتێ‌ من ئه‌رۆشتم هه‌ستم به‌ گازێكی‌ توند كرد له‌ په‌نجه‌م زۆر ئازاری‌ دام ..كاتێ‌ گه‌شتمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و دام نا ..په‌نجه‌م زۆر ئازاری‌ هه‌بوو و ئاوسا به‌رگه‌م نه‌گرتوو چومه‌ لای‌ دكتۆر و پیی‌ وتم : ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای‌ داخورانه‌ و ئه‌بێ‌ بیبڕینه‌وه‌ تا نه‌گه‌شتۆته‌ ده‌ستت ...په‌نه‌جه‌یان بڕیمه‌وه‌..دوای‌ ئه‌وه‌ ئازارم زیادی‌ كرد و نه‌م ئه‌توانی‌ بخه‌وم ..وتی‌ ئه‌بێ‌ ده‌ستت ببرینه‌وه‌ ..تا زیاتر بلاو نه‌بوه‌ ,,بڕیانه‌وه‌ ..ئازار هه‌ر زیاد بوو ...به‌ره‌ به‌ره‌ بڕیانه‌وه‌ تا قۆلم دوای‌ تا هه‌مووو ده‌ستیان تا بن باڵم بڕیه‌وه‌... خه‌ڵكی‌ لێیان ئه‌برسیم به‌چی‌ وات لێهات ..منیش به‌سه‌رهاتی‌ ماسیه‌كه‌م بۆ گێڕانه‌وه‌...وتیان هه‌ر سه‌رتا چوبایه‌ لای‌ و داوای‌ گه‌ردن ئازایت لێبكردایه‌و باسی‌ بڕینی‌ قۆڵت بكردایه‌ باشتر بووو.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

په‌ندوه‌رگرتن له‌ به‌سه‌رهاتێکی پێغه‌مبه‌رێک

ئاماده‌كردنی: ئه‌ندازیار عوسمان

ئیمام ئه‌حمه‌د بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ ( صهیب ) ه‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت له‌ دوای نوێژی به‌یانیه‌وه‌ له‌ ڕۆژه‌کانی غه‌زای حونه‌یندا شتێکی ده‌فه‌رموو تێ نه‌ده‌گه‌یشتم و پێشی نه‌ده‌وتین ، تا جارێک پێی فه‌رموین : هه‌ستان پێ کردوم که‌ ئه‌و دوعایه‌ ده‌که‌م ؟ وتمان : به‌ڵێ فه‌رمووی : من یادی یه‌کێ له‌ پێغه‌مبه‌ران ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ سه‌ربازانێکی زۆری هه‌بوه‌ له‌گه‌له‌که‌ی و زۆر دڵی خۆش بو پێیان و ، ده‌یفه‌رموو کێ ده‌تونێ به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌ بوه‌ستێ ؟! 

خوای په‌روه‌ردگاریش ئه‌و ( اعجاب ) ه‌ زۆری پێ ناخۆش بوو ،  ویستی وانه‌یکی کرداری فێربکات په‌ند و ئامۆژگاری زۆری لێ وه‌ربگرێ ، یا سرووشی بۆ نارد و فه‌رموی : یه‌کێ له‌م سێ شته‌ بۆ گه‌له‌که‌ت هه‌ڵبژێره‌ ، یا دوژمنیان له‌غه‌یری خۆیان به‌سه‌ردا زاڵ ده‌که‌م ، یان توشی برسێتی و قات و قڕیان ده‌که‌م 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

به‌هۆی‌ ڕووداوێك ....

وه‌رگێڕانی: نیگار حمد علی‌

ژیان بریتیه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك وێستگه‌ هه‌ر وێستگه‌ یه‌ك كۆمه‌لێك شاراوه‌و نهێنی‌ جا خۆشی‌ بن یان نا خۆشی‌ له‌ خۆ ئه‌گری‌ و ته‌نها په‌روه‌ردگارمان زانا و دانایه‌ به‌سه‌ریه‌وه‌ ئێمه‌ش تا دوای‌ ڕوداوو كاره‌ساته‌كان هیچیان لێ نازانین بێ‌ ئاگا له‌ ده‌سه‌لاَت و سۆزی‌ په‌روه‌ردگارمان ...به‌لاَم ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ بۆ ئێمه‌په‌ند و ئامۆژگاری‌ وه‌ر گرتنه‌ ..سه‌یر نیه‌ مرۆڤ به‌هۆی‌ رووداوێك ..بینینیك ..خه‌ونێك..َكه‌سێك ..ووته‌یه‌ك .. هه‌ڵوێسته‌یه‌ك...ببێته‌ مایه‌ی‌ هیدایه‌ت دان و ه‌په‌شیمان بونه‌وه‌ی‌ له‌ رابردوو ,گه‌ر خوا حه‌ز كات .....وه‌ زۆر ئاسانه‌ لای‌ خوای‌ گه‌وره‌ ..
دوو گه‌نج كه‌ هه‌میشه‌ به‌ دوای‌ خراپه‌ كاری‌ و بێ‌ فه‌رمانی‌ په‌روه‌ردگار بوون وه‌ك پیشه‌ی‌ خۆیان ویستیان به‌ره‌و شارێكی‌ تر بڕۆن بۆ ئه‌نجام دانی‌ خراپه‌ كاری‌ و ماڵ وَیرانی‌ خه‌ڵكانی‌ بێ‌ تاوان وگاڵته‌ كردن به‌ ژیان,,له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی‌ تریان كه‌سه‌ره‌تا ئه‌م هاوڕێی‌ سێ‌ یه‌مه‌ ئاماده‌ نه‌بوو ؟,, به‌لاَم له‌ دوایدا زۆریان لێ كردو ئه‌ویش له‌گه‌ڵیان ڕۆیشت ...

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

سه‌یری زیره‌کی ئه‌م دایکه‌ بکه‌ن

وه‌رگێڕانی: نیگار حمد علی‌

دایكێك له‌ خه‌ویا بینیی‌ كوِره‌كه‌ی‌ ده‌نكه‌ شقارته‌ داده‌گیرسێنێ‌ و له‌ چاوی‌ نزیك ئه‌كاته‌وه‌ تا سوور هه‌ڵگه‌ران ..دایكه‌كه‌ له‌خه‌و هه‌ستا و زۆر تێك چوو دڵی‌ اسراحه‌تی‌ نه‌كرد تا چووه‌ ژووری‌ كوڕه‌كه‌ 17 سالاَنه‌كه‌ی‌ و له‌به‌رده‌م شاشه‌ی‌ كومبیته‌ر بینی‌ و تیشكی‌ كومبیته‌ره‌كه‌له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌ دا ,,بینی‌ كوڕه‌كه‌ی‌ سه‌یری‌ فلیمی‌ سێكسی‌ ده‌كات ..به‌م دیمه‌نه‌ زۆر ترسا و تێك چوو بێ‌ هێز بوو ..ویستی‌ هاواركا و لێی‌ توره‌ بێت ,,ویستی‌ بچێت كومبیته‌ره‌كه‌ی‌ بكوژێنێته‌وه‌ وقسه‌ی‌ پێ بڵێ‌..ویستی‌ به‌باوكی‌ بڵێت و وه‌ك باوك محاسه‌به‌ی‌ بكات ...ویستی‌ سزایه‌كی‌ باشی‌ بدات . به‌لاَم داوای‌ له‌خوا كرد كه‌ سه‌بر و ئارامی‌ پێ ببه‌خشێ‌ و په‌له‌ نه‌كات ..به‌ڵكو ڕێگا چاره‌یه‌ك بدۆزیته‌وه‌و قه‌ناعه‌ت به‌كوره‌كه‌ی‌ بكات ..وه‌ كێشه‌كه‌ش گه‌وره‌تر نه‌كات ...هه‌ر بۆیه‌ به‌دڵی‌ پر خه‌م چووه‌ ژوره‌كه‌ی‌ خۆی‌ چه‌ند دوعایه‌كی‌ خوێند و پشتی‌ به‌ خوا به‌ست و داوای‌ كرد تا یارمه‌تی‌ بدات و به‌ شێوازێكی‌ په‌روه‌رده‌ییانه‌كوره‌كه‌ی‌ ئامۆژگاری‌ بكات تا به‌یانی‌ خه‌وت ...

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

به‌سه‌رهاتێكی‌ راسته‌قینه‌ ،مناڵه‌ كوێره‌كه‌

ئاماده‌كردنی: نیگار حمدعلی

هێشتا ته‌مه‌نی‌ سی‌ ساڵیم ته‌واو نه‌كردبوو كه‌ خێزانه‌كه‌م یه‌كه‌م مناڵی‌ بوو , ئه‌وكات من خه‌ریكی‌ رابواردن و گاڵته‌ كردن بووم به‌ خه‌ڵكی‌ به‌تایبه‌ت لاسایی‌ كردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ و هه‌مویانم ده‌خسته‌ پێكه‌نینی زۆر ..ئه‌وشه‌وه‌م بیر ناچێ‌ كه‌ كوێرێكم بینی‌ سواڵی‌ ده‌كردو قاچم به‌رقاچی‌ داو كه‌وت و سه‌ری‌ با ئه‌داو نه‌یئه‌زانی‌ چی‌ بڵێ‌؟؟ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ له‌وێ‌ بون دایانه‌ قاقای‌ پێكه‌نین و ئه‌م شه‌قامه‌ پڕ بوو له‌ گاڵته‌پێكردن زۆربه‌ی‌ هاورێكانم لێم دوور ئه‌كه‌وتنه‌وه‌ نه‌وه‌ك من لاساییان بكه‌مه‌وه‌ یان گاڵته‌یان پێ‌ بكه‌م ,,دره‌نگی‌ شه‌و گه‌ڕامه‌وه‌ بینیم خێزانم وه‌ك جاران چاوه‌ڕێمه‌و هیلاكه‌و كاتی‌ مناڵبوونیه‌تی‌ ووتی‌ ئه‌وه‌ له‌كوێی‌؟؟منیش ووتم له‌ مه‌ریخ لای‌ هاوڕێكانم ..ووتی‌ من زۆر هیلاكم به‌ بێده‌نگی‌ فرمێسكێك كه‌وته‌ سه‌ر ڕومه‌ته‌كانی‌ و منیش هه‌ستم كرد كه‌به‌راستی‌ پشت گوێم خستوه‌و گرنگی‌ پێناده‌م به‌تایبه‌ت له‌م كاتانه‌دا ..به‌په‌له‌ بردمه‌ خه‌سته‌خانه‌و له‌وێش بۆ هۆڵی‌ مناڵبوون ..زۆرم چاوه‌رێ كرد هه‌رنه‌بوو ..گه‌رامه‌وه‌ ماڵ و ژماره‌ی‌ ته‌له‌فونم جێ‌ هێشت تا مژده‌م ده‌نێ‌ ..

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

پێشه‌وا شافیعى و ئه‌م ژنه‌....

ئاماده‌كردنی: نیگار حمد على

پیشه‌واى خوا ناس و بلیمه‌ت,, زیره‌ك وبه‌رَیز,, هێمن و له‌سه‌رخۆ,,پشوو درێژ,, وا له‌ ناو بازنه‌ى ئیمان و په‌روه‌رده‌و فێركردنى قوتابیان سه‌رقاڵى وانه‌ وتنه‌وه‌یه‌ ,,ته‌واو له‌ ماناى جوان و ئاموژگاریه‌ به‌ سووده‌كان رِۆچون ,,یه‌كىَ له‌ نه‌یاره‌كانى ,,دڵ ِره‌قانه‌ ...ده‌یه‌وىَ له‌م هێدى وهێمنیه‌ى ده‌ریبێنىَ و ئه‌م رِه‌وشته‌ جوانه‌ى لێ بشێوێنىَ ..به‌لاَم با بزانین فێڵى ئه‌و له‌كوىَ و هێزى ئیمان و سه‌برو ئارامى و 
ژیرى پێشه‌وا شافعى له‌كوىَ ...هه‌روه‌ك ده‌ڵێت:
بێرِێزى ئه‌نوێنى به‌رامبه‌رم كه‌چى ناتوانم وه‌لام ده‌ربم
تو هه‌ر بێرِێزى منیش به‌سه‌برم بخور به‌سوتان بونى خوش ئه‌بىَ
ئه‌م پیاوه‌ سوێند ده‌خوا كه‌ ده‌بىَ یان پێشه‌وا شافیعى توِره‌ بكا و وانه‌كه‌ى لىَ بشوێنىَ و تێكى بدات یان خێزانه‌كى ته‌لاق بدات... به‌لاَم چون؟؟؟بیرى كرده‌وه‌ و ئه‌مه‌ى به‌ خه‌یاڵ دا هات و له‌كه‌ڵ ژنێكى داوێن پیس رِێكه‌وت ...

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

ئافره‌تێک که‌دایم به‌ئایاتی قورئان قسه‌ی ده‌کرد

ئاماده‌كردنی: فاتیح ئیسلام

پیشکه شه به وو خوشکانه یی که ئه هلی ئیمانن. 
ئا فره تیک که دایم به ئایاتی قور ئان قسه ی ده کرد

عبدالله کوری مبارک ئه فه رموت: له سه فه ری مالی خوای گه وره به ره وو

مزگه وتی نه به ویی که وتمه ری له ریگادا شتیکی ره ش سرنجی راکیشام ،به ره وو پیری چووم،سه یرم کرد پیره ژنیکی به سالا چووه سلاوم لیی کرد له وه لامدا 

وتی :{ سلام قولا من رب رحیم } له لای خوای میهره بان دروود و سلاو بیت.

پیم وت :خوا ره حمت پی بکات ،ئه وه لیره چی ده که یت؟

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

چی ده‌خوێنی !!

ئاماده‌كردنی: فاتیح ئیسلام

شه یخ سوله یمانی نه ده وی ، یه کێکه له مامۆستا ناووداره کانی پاکستان ، نه قڵ کراوه که ده ڵێت : رۆژێک چووم بۆدیداری ئیقباڵ لاهۆری وه پێم ووت : زۆر جێگایی سه رسوڕمانه بۆ من و ئه مساله کانی من ، که ته مه نێکمان له پێناوی شه ریعه ت و زانستی ئیسلامی سه رف کرد . وه بووین به خاوه نی شه هاده ش له بواری شه ریعه تدا ، به ڵام هیچ کامان به ئه ندازه ی جه نابت له بلاوو
کردنی دین و ته ئسیر کردن له سه ر ئیخلاقی کۆمه ڵگه توانایه کی وامان نه بووه . به ڵام جه نابت چۆن گه شتیته ئه وو ئاسته به رزه ؟ ئه گه رئیمکانی هه یه بۆت ڕێگایی سه رکه وتنمان پێ بڵێ
ئیقبال له وه ڵامی شێخ سوله یمان ووتی : ئه گه ر له سه ر ووته که یی جه نابت بێت که سه رکه ووتوو بووم ئه وه عه مه ل کردنه به وه سیه ته کی باوکم که پێی ووتووم کاتی خۆی .ئیقبال ده فه رموێت :

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

کاریگه‌ری قورئان له‌سه‌ر ده‌روون

نوسینی: نوسه‌یبه‌

سه‌لامی گه‌وره‌تان لێبیێت خوشکو برایانی ئیماندارم.ئه‌م بابه‌ته‌م بو ئاماده‌کردوون هیوادارم جێگای رازه‌مه‌ندی خوای گه‌وره‌ بێت و وه‌ سود گه‌یاندن بێت به‌ئێوه‌ی به‌رێز....ئیمامی ئه‌صمه‌عی خوای لێ رازی بێت رێگای حه‌ج و مالی خوای گرته‌به‌ر کاتێک که‌به‌رێگادائه‌رویشت به‌مه‌به‌ستی شاری پیروزی مه‌که‌ پیاوێکی خراپ کار به‌ شمشێره‌وه‌ چویه‌ پێش ئیمامی ئه‌صمه‌عی و پێی وت:پێش ئه‌وه‌ی بتکوژم خه‌ریکی چیت؟ئیمام وه‌لامی دایه‌وه‌ که‌ من خه‌لکی فێری قورئان ده‌که‌م،دزو رێگره‌که‌ وتی:یه‌ک ئایه‌تم له‌و قورئانه‌ بو بخوێنه‌بزانم چی ده‌لێت.ئیمام ئه‌صمه‌عی زیره‌کی و بلیمه‌تی له‌و جێگایه‌دا به‌ ده‌رکه‌وت،به‌ ده‌نگێکی زوڵاڵ و خوش فه‌رمووی(بسم الله‌ الرحمن الرحیم.. وَفِى ٱلسَّمَآءِ رِزۡقُكُمۡ وَمَا تُوعَدُونَ)رزقی ئێوه‌ له‌ ئاسمانه کاندایه‌ له‌ لای خوای گه‌وره‌یه‌.پیاوه‌که‌ زوری پێ سه‌یر بوو داوای له‌ ئیمام کردکه‌ دووباره‌ی بکا ته‌وه‌ و  ئیمامیش چه‌ند جارێک وه‌کو بارانی ره‌حمه‌تئاو پرژێنی دڵ و روح و فیتره‌تی ئه‌و رێگره‌ی کرد،ته‌پو توزی بێ ئه‌گای و خراپه‌و تاوان له‌سه‌ر دڵی نه‌ما

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

هه‌شت وه‌ڵامی ڕوون!!

ئاماده‌كردنی: نوسه‌یبه‌

شه‌قیقی به‌ڵخی پرسیاری له‌حاته‌م کردو ووتی :تۆهاوڕێیه‌تی منت کردوه‌ ئایا له‌م ماوه‌یه‌دا چی فێربوویت،ووتی هه‌شت باسی گرنگ و پڕشنگدار فێربووم!
یه‌که‌م:من سه‌یری دروست کراوه‌کانی خوای گه‌وره‌م کرد هه‌موو خۆشه‌ویسی هه‌یه‌ به‌ڵام کاتێک نزیکی گۆرستان و گۆره‌که‌ی کرایه‌وه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی به‌جێی ده‌هێڵێت و له‌گه‌ڵی ناروات،له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستی من کرداره‌ باشه‌کانی خۆمه‌،ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵم دێته‌ ناو گۆڕ.

دووه‌م:له‌کاتێکدا سه‌یری ئه‌م ئایه‌ته‌م کرد که‌ ده‌فه‌رموێت (وَنَهَى ٱلنَّفۡسَ عَنِ ٱلۡهَوَىٰ)النازعات.تێکۆشام له‌گه‌ڵ نه‌فسمداو به‌شی هه‌واو ئاره‌زو نه‌فسم لێ ده‌رکرد هه‌تاوه‌کو دامه‌زرا له‌سه‌ر تاعه‌تی خوای گه‌وره‌ .

          

پیچک