تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

پێغەمبەر (صلی اللی علیه‌ وسلم) و ئەو پیاوەی گوریسەکەی بزر کردبوو!

ئاماده‌كردنی: ئه‌یمه‌ن هیشام

رۆژێک پێغەمبەر (صلى الله علیه و سلم) پیاوێکی لەناو کۆمەڵە ژنێک بینی، پێغەمبەر (صلى الله علیه و سلم) ویستی وا لە پیاوەکە بکات کە شەرم لەخۆی بکاتەوە کە لەناو کۆمەڵە ژنێک وەستاوە. ئەوەبوو لێی پرسی: (ئەوە لەناو ئەم کۆمەڵە ژنە چیت دەکرد؟). پیاوەکەی بەپەشۆکاوی وەڵامی دایەوە و گوتی: (ئەوە ..ئەوە گۆریسم بزر کردبوو!)، بەڵام پێغەمبەر (صلى الله علیه و سلم) دەیزانی کە گوریسی بزر نەکردبوو، بەڵکو چۆتە ناو ژنان، بۆیە ھەر کاتێک کە پێغەمبەر (صلى الله علیه و سلم) ئەو پیاوەی دەبینی پێیدەگوت: (ئەرێ چی بوو گوریسەکەت نەدۆزیەوە؟). ئیدی کابرا وای لێھات ئەوەندە تەریق بۆوە نەدەوێرا لەگەڵ خەڵکی بێتە مزگەوت و نوێژ بکات، رۆژێک دوای تەواوبوونی نوێژ کە خەڵکی ھەموو رۆیشتن ئەو کابرایە چووە مزگەوت و نوێژی دابەستا، پێغەمبەر (صلى الله علیه و سلم) بینی ئەوە کابرا وا نوێژ دەکات، چوو بەدیارییەوە وەستا تا نوێژەکەی تەواوکرد، ھەرکە کابرا لە نوێژ تەواو بوو و سەلامی دایەوە، پێغەمبەر (صلى الله علیه و سلم) بە کابرای گوت: (گوریسەکەت نەدۆزیەوە؟).

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

گەورەترین دوژمن کێ یە ؟


لە کۆندا پیاوچاکێک ھەبووە چەند دوژمنێکی ھەبوو ، ئەم پیاوە چاکە شمشێرێکی ھەبوو ، ھەموو شەوێک کە دەخەوت سەیرێکی شمشێرەکەی دەکرد و ئەم دوعایەی دەکرد ( خوایە ئەم شمشێرە بدەی لە ملی گەورەترین دوژمنەکانم ) .

شەوێکیان ئەم دوعایە دەکات و دەخەوێت ، بەڵام لە خەویدا دەبینێ کە ھەمان شمشێرەکە کە دوعاکەی بەسەردا کردبوو دێتە ملی خۆی و خەریکە سەری ببڕێت .. بۆ شەوی دووەم و سێیەم ھەمان دوعا دەکات و ھەمان خەو دەبینێتەوە ، بەڵام بۆ شەوی سێیەم بەیانیەکەی دەچێت بۆ لای زانایەک کە لە مانای خەو بزانێ ، خەوەکەی بۆ دەگێڕێتەوە ئەویش پێی دەڵێت :

تۆ وتووتە خوایە ئەم شمشێرە بدەی لە گەورەترین دوژمنم ، بەڵام دەزانیت کە گەورەترین دوژمنت نەفستە ، کە شمشێرەکە داویەتی لە گەردنی خۆت ، چونکە نەفس سەری ھەموو خراپەیەکە .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

خۆپارێزی جێنشین


دەگێڕنەوە حەزرەتی عەلی كوڕی ئەبی تالب (ر.خ) شەوێك رۆیشت بۆلای خەلیفەی موسڵمانان عومەری كوڕی خەتاب (ر.خ) كە سەیری كرد وا حەزرەتی عومەر لەبەر چرایەك كە بە رۆنی زەیت هەڵگیرساندرا بوو دانیشتووە و شتی فەرمانبەرانی لەبەر دەنووسیەوە. كە گەیشتمە لای دەستی لە نووسین هەڵگرت و فەرمووی: ئەی عەلی بۆ ئیشی خۆت هاتووی یان بۆ ئیشی موسڵمانان؟ حەزرەتی عەلی (ر.خ) فەرمووی: ئەی خەلیفەی موسڵمانان بۆچی ئەو پرسیارەم لێ دەكەی؟ حەزرەتی عومەر (ر.خ) لەوەڵامدا فەرمووی: ئەی عەلی ئەو فتیلە و رۆنە زەیتە، ئی گەنجینەی موسڵمانانە بەشی هەموویانی پێوەیە ئەگەر ئەتۆش بە ئیشی موسڵمانانەوە هاتووی ئەوا چرایەكە ناكوژێمەوە، بەڵام ئەگەر بۆ ئیشێك هاتووی كە تایبەتە بەخۆتەوە ئەوا چراكە دەكوژێنمەوە بۆ ئەوەی ماڵی موسڵمانان لە شتێك بەكار نەهێنین كە بەرژەوەندی گشتی موسڵمانانی تێدا نەبێ.



سەرچاوە/ پەرتووكی دۆستی باوەڕداران

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

چیرۆكی ئه‌وگه‌نجه‌ی له‌سكی ده‌ریادا سوژده‌ی برد!

ئاماده‌كردنی: ئه‌یمه‌ن هیشام

دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌ له‌خۆباییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێ مه‌له‌وانه‌كانی به‌هه‌موو ئامرازه‌كانی مه‌له‌كردن به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی ده‌ریا به‌ڕێده‌كه‌ون،گه‌نجه‌ خۆبه‌گه‌وره‌زانه‌كه‌ له‌هاوڕێكانی دوورده‌كه‌وێته‌وه‌و به‌ره‌و قووڵاییه‌كی زۆری ده‌ریاكه‌ ده‌چێت،له‌ناكاو سۆنده‌ی هێنه‌ری ئۆكسجینی ناو بوتڵه‌ گازه‌كه‌ی سه‌ر پشتی ده‌ته‌قێت وئاوی سوێری ده‌ریا كه‌م كه‌مه‌ ده‌ست ده‌كات به‌چوونه‌ژووره‌وه‌ی بۆناو سیه‌كانی.

 

زۆر هه‌وڵ ده‌دات بگاته‌شوێنێك كه‌ته‌نها بڕێكی زۆر كه‌م له‌هه‌وا هه‌ڵمژێت به‌ڵام له‌ناو سكی ده‌ریادا بۆكوێ ده‌ڕۆیت،به‌ره‌به‌ره‌ ئاو له‌ناوسیه‌كانی زۆرده‌بوو وخانه‌كانی له‌شی به‌هۆی ئه‌وخوێیه‌ تواوه‌یه‌ی ناو ئاوه‌كه‌ سست ده‌بوون،له‌ساتێكا كرده‌وه‌ خراپه‌كانی ژیانی وه‌كو ڤیدیۆ هه‌تاوه‌به‌رچاوی!(هه‌زارجار په‌شیمانی)هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م تامكردنی ئاوه‌كه‌ بیری هاته‌وه‌ كه‌ئه‌و چه‌نده‌كه‌سێكی لاوازه‌ له‌چاو ده‌سه‌ڵاتی خوای باڵاده‌ست-زانی كه‌خوای گه‌وره‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ته‌نها ئاوێكی سوێر نیشانی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

خۆڵی به‌هه‌شتم بۆ بێنن!!

ئاماده‌كردنی: ئه‌یمه‌ن هیشام

جارێكیان مامۆستایه‌ك ویستی قوتابیه‌كانی له‌هه‌ندێ شت تاقی بكاته‌وه‌ بۆیه‌ داوای لێ كردن بۆبه‌یانی هه‌ر قوتابیه‌ك مشتێ له‌خۆڵی به‌هه‌شتی بۆبێنن...

بۆبه‌یانی هه‌موو قوتابیه‌كان به‌ده‌ستی به‌تاڵه‌وه‌ به‌ره‌ولای مامۆستاكه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ته‌نها یه‌ك قوتابی نه‌بێت كه‌هاته‌لای مامۆستایه‌كه‌و مشتێك له‌خۆڵێ له‌ده‌ست بوو!

مامۆستاكه‌ زۆر سه‌ری سوڕماو ولێی پرسی:-ئه‌و خۆڵه‌ چیه‌و له‌كوێت هێناوه‌؟!!

قوتابیه‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌و گوتی:- ئه‌وه‌ خۆڵی ژێرپێی دایكمه‌...Cry!!

 

......

به‌ڕاستی جوانترین وه‌ڵامی دایه‌وه‌،كه‌ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ بۆگه‌وره‌یی ومه‌نزیله‌تی دایك له‌لای خودای گه‌وره‌،هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان(موحه‌ممه‌د-درود وسه‌لامی خوای

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

ئیمامى مه‌رکه‌زى ئیسلامى یابان

ئاماده‌كردنی: ئه‌ندازیار عوسمان

 شێخ (نعمة الله خلیل ابراهیم) که‌ ئیمامى مه‌رکه‌زى ئیسلامى یابانه‌ له‌باره‌ى ژیانى خۆیه‌وه‌ ده‌ڵێت :  ته‌مه‌نم حه‌فتاو دووساڵه‌ و , خه‌ڵکى (توركیا)م , له‌ ته‌مه‌نى لاوێتیم دا هه‌رچه‌ند پاره‌شم نه‌بوو , خواى گه‌وره‌ بۆى ڕه‌خساندم چووم بۆ حه‌ج , ئه‌وه‌نده‌ به‌لامه‌وه‌ خۆش بوو له‌ ڕێگا زۆر گریام , زۆر که‌س له‌و گڕو عه‌شق و سۆزه‌ى من نه‌ده‌گه‌یشت بۆخواوپێغه‌مبه‌رو وایان ده‌زانى شێت بووم!!
   له‌مه‌دینه‌ هه‌ندێ زانام ناسى وپاشان جارى تر سه‌ردانى مه‌ککه‌و مه‌دینه‌م کرده‌وه‌و له‌خزمه‌ت زانایاندا زۆر سوودم وه‌رگرت و ، وتارى زۆریشم دا بوَجالیاتى ئه‌وێ ..
   ویستم بچم بۆ یابان بۆ بانگه‌وازکردن , زانایه‌ک پێى وتم : تۆ زمان ده‌زانیت؟ , وتم :  نه‌خێر ! وتى : ئێمه‌ زمان زانمان ناردووه‌وهیچى پێنه‌کراوه‌ , ئاخۆ تۆچیت بۆده‌کرێ ؟!

   گوێم به‌وه‌نه‌داو چووم , دیاره‌ نیه‌تى من ته‌نها بۆ خوا بوو , بۆگه‌یاندنى بانگى خوابوو .. هه‌ر که‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

که‌سێک زۆر بیری تاریکی گۆڕ بکات،خوا ناخۆشیه‌کانی گۆڕی بۆ ئاسان ده‌کات

ئاماده‌كردنی: هارون نوح ته‌ها

خه‌له‌فی کوڕی سالم ده‌ڵێ: ووتم به‌ أبو علی  معتوه‌ که‌ له‌ شوینه‌ نائاساییه‌کان ده‌ژیا. ئه‌ی أبو علی تۆ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ت نی یه‌؟
ووتی به‌ڵێ هه‌مه‌. ووتم ئه‌ی کوا له‌ کوێیه‌ ماڵت حاڵت خانووت؟

ووتی ماڵم له‌ خانوێکه‌، پیاوی گه‌وره‌و بچوک تێیدا یه‌کسانن واته‌ جیاوازی نیه‌ له‌ نێوانیان- وتم ئه‌م خانووه‌ له‌ کوێیه‌؟ ووتی گۆڕستان. شاری مردوان شاری خامۆشان. ووتم تۆ ناترسی له‌ تاریکیو بێ که‌سی ئه‌م شوێنه‌ له‌ کاتی تاریکی شه‌ودا؟

ووتی: نه‌خێر من زۆر بیری ئه‌م تاریکی یه‌ی ناو گۆڕ ده‌که‌مه‌وه‌ خوا ئه‌م ناخۆشیه‌ی بۆ ئاسان کردووم. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

باوك ومنداڵه‌ پێنج ساڵانه‌كه‌ی

ئاماده‌كردنی: ئه‌یمه‌ن هیشام

باوكێك بۆیه‌كه‌مجار ئاواتی هه‌موو ئاواتی خۆی ومنداڵه‌كانی دێنێته‌دی به‌كڕینی ئۆتۆمبێلێك،به‌ڵام منداڵه‌ پێنج ساڵانه‌كه‌ی دێت وبه‌نووسین شوختی ئه‌كات،باوكی له‌م كاره‌ی زۆر تووڕه‌ده‌بێت وهۆشی لای خۆی نامێنێت،،له‌داخا په‌نجه‌كانی منداڵه‌كه‌ی خۆی ئه‌بڕێت وئه‌وه‌نده‌ی لێ ئه‌دات تامنداڵه‌كه‌ له‌هۆشی خۆی ئه‌چێت.

پاشان به‌ناچاری منداڵه‌كه‌ی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ ئه‌بات،كاتێ منداڵه‌كه‌ به‌هۆش خۆی دێته‌وه‌و سه‌یرئه‌كات په‌نجه‌كانی نه‌ماوه‌ زۆر به‌سۆزه‌وه‌ به‌باوكی ئه‌ڵێت:(باوكه‌ كه‌ی په‌نجه‌كانم درێژ ده‌بنه‌وه‌و وه‌كو جارانیان لێدێته‌وه‌؟!!)

باوك به‌هۆی ئه‌م قسه‌یه‌ زۆر هه‌ست به‌تاوان ئه‌كات ویه‌كسه‌ر به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه‌و نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌چێت،كاتێك ده‌گاته‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ وده‌چێته‌لای ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌بینێت منداڵه‌كه‌ی له‌سه‌ری نووسیبوو.....((خۆشمده‌وێی باوكه‌ گیان!))...

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

چیڕۆکى بێ ئابڕوویى قوتابییەک

ئاماده‌كردنی: موحه‌ممه‌د حه‌سه‌ن سه‌رگه‌ینێلی

(حمد بدر) دەڵێ: بەر لەهەشت ساڵان کاتێ لە قۆناغى ناوەندى دا قوتابى بووم، لەنێوان من و قوتابیەکى زیرەک دا شەڕو مشتومڕێک، بۆیە بڕیارم دا بەهۆى ئەو شەڕو هەرایەوە کارى وابکەم داهاتوى لەناوببەم.

ئەوڕۆژە ڕەشەم لەیاد ناچێتەوە کە ڕۆژێکیان شەیتان خوت خوتەى بۆ کەڵکەڵەم کردم، کاتێ بەیانى چوومە قوتابخانە کۆمەڵێ سیگارەى حەشیشم پێچابونەوە، کە بەیەکتریمان دەدا، هاتم خستنمە ناو جاتناى ئەو قوتابییەوە، ئینجا قوتابیەکم ئاگادار کردەوە، کە بەپۆلیس ڕابگەیەنێ قوتابخانە ماددەى هۆشبەرى تێ دا ڕەواج دەدرێ وکەسانێ بەم کارە هەڵدەستن. ئەم پلانە شەیتانى یە سەرى گرت، ئێمەش ئەو گەواهیدەرە کە ماددە هۆشبەرەکانمان بەکاردەهێنا. هەر لەو ڕۆژەوە دەبێ باجى ستەمەکانم بدەمەوە. من بووم تۆمەتم بۆ هەڵبەستبوو، بەرلە دوو ساڵ توشى ڕواداوى ئۆتۆمبیل بووم و دەستى ڕاستم لەدەستدا. دواى ڕوداوەکە سەرم پێ بردو چومە ماڵى داواى لێ بوردنى لێ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

باشترین ئامۆژگاری .... ،،ئامۆژگاری زانایان،،

نوسینی: هارون نوح ته‌ها

شێخ شه‌قیقی به‌لخی هاته‌ بغداد له‌ سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ هارون الرشید: کاتێ که‌ زانیان. خه‌ڵک سه‌ردانیان کرد وه‌خه‌لیفه‌ش له‌وانه‌ى که‌ له‌ خزمه‌تی دانیشتبون. پێى ووت ئه‌ی شه‌قیق زۆر دڵم خۆش بوو به‌ هاتنت ده‌مێکه‌ عه‌ودالی بینینی تۆم خۆشه‌ هه‌ندێ ئامۆژگاریم بکه‌یت.
- شه‌قیق فه‌رموی: ئه‌ی ئه‌میری ئیمانداران. بزانه‌ که‌ خوای گه‌وره‌ تۆی له‌ جێگای ئه‌بو به‌کری صدیق داناوه‌ داوای ڕاست گۆییت لێ ده‌کات. وه‌ تۆی داناوه‌ له‌ جێگای عمری کوڕی خطاب. داوات لێ ده‌کات که‌وا ڕاستیو ناڕاستی لێک جیا بکه‌یته‌وه‌ واته‌ دادپه‌روه‌ر بیت. هه‌روه‌ها تۆی له‌ جێگای عوسمانی کوڕی عه‌فان داناوه‌. داوات لێ ده‌کات که‌وا به‌شه‌رم و حه‌یاو سه‌خی بیت. وه‌ له‌ جێگای ئیمامی علی داناوی داوات لێ ده‌کات که‌ نه‌رم و نیانو زانا بیت. خه‌لیفه‌ هارون الرشید که‌مێک بێ ده‌نگ بوو ئینجا سه‌ری خۆی به‌رز کرده‌وه‌ ووتی من چۆن کار به‌ ڕاست گۆیی بکه‌م و چۆن ڕاست گۆ بم. شقیق فه‌رموی:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

ئاڕاسته‌یه‌کى هه‌ڵه‌..... چیڕۆک

نوسینی: عادل شێخانی
ئاماده‌كردنی: فاطیمه‌ غه‌ریب

ده‌گێرنه‌وه‌ کابرایه‌کى سه‌رخۆش له‌ یانه‌یه‌کى مه‌ینۆشى شه‌واندا له‌پاریس،دواى مه‌ست بوونى به‌ مه‌ى ، به‌ په‌رۆشى به‌ دواى شتێکدا ده‌گه‌ڕاو به‌ وردى ژێرمێز و کورسیه‌کانى ده‌بشکنى .
پۆلیسى مه‌یخانه‌که‌ له‌ کابرا چوه‌ پێشه‌وه‌و لێى پرسى : ده‌کرێت پێم بڵێى به‌ شوێن چیدا وێڵى ؟ کابرا له‌ وه‌ڵامدا گووتى :

کلیلى ماَله‌وه‌م وونکردووه‌ و ده‌مه‌وێت بیدۆزمه‌وه‌ !
پۆلیسه‌که‌ بۆ جارى دووه‌م لێى پرسی : جا تۆ دڵنیای لێره‌ ونت کردووه‌ ، کابراى سه‌رخۆش گووتى : نه‌خێر کلیله‌که‌م لێره‌ ون نه‌کردوه‌ ، به‌ڵکو له‌وسه‌رى شه‌قامه‌که‌ کلیله‌که‌م ون کردووه‌ ! پۆلیسه‌که‌ سه‌رى سوڕما له‌کارى ئه‌م کابرایه‌؟ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌که‌ .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

پرۆفیسۆر جێفرى لانچ ونوێژه‌كه‌ى

وه‌رگێڕانی: حه‌سه‌ن پێنجوێنی

یه‌كه‌م نوێژى نۆموسڵمانێك (#)

خۆێنه‌ری به‌رِێز! ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌ردستت ده‌قێكى وه‌رگیراوه‌ له‌كتێبى "هه‌تا فریشته‌ش ده‌پرسێت " دانراوى پرۆفیسۆر جێفرى لانچ، مامۆستاى یاریده‌ده‌ر له‌بیركاریدا له‌ یه‌كىَ له‌زانكۆ كانى ئه‌مریكادا، كتێبه‌كه‌ له‌بابه‌تى خۆیا بێ وێنه‌یه‌. له‌نێوان تاوتاوێكى پرَ له‌رۆحانیه‌ت - هه‌روه‌ك لێره‌دا ده‌بینین- و نێوان بیرى قووڵى فه‌لسه‌فیدا، كه‌ له‌چه‌ند شوێنێكى ترا ده‌بینرىَ، و له‌نێوان چه‌ند چاره‌سه‌رێكى زانیاریدا كه‌ هه‌موان به‌ قبوڵكردنى ناچارده‌كات..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ نووسه‌ر به‌رهه‌مى نووسینى زۆرى نییه‌، به‌لاَم به‌م كتێبه‌ى ده‌چێته‌ ریزى كۆمه‌ڵىَ نووسه‌رى ناودارى رۆژئاوایى موسڵمانى وه‌ك: (موحه‌ممه‌د ئه‌سه‌د) و كتێبه‌ ناوداره‌كه‌ى "رێگاكه‌ى مه‌ككه‌ "، و (مراد هۆفمان) و كتێبه‌كانى: "ئیسلام وه‌ك جێگر"، و "رۆژگارى موسڵمانێكى ئه‌ڵمانى"، و

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

کیژی قه‌شه‌که

به‌پێنووسی: عبدالهادی أحمد
وه‌رگێڕانی : حه‌سه‌ن پێنجوێنی

چه‌خماخه‌ وگرمه‌ گرمی هه‌وره‌کان ده‌شتی پان وبه‌رینی (بۆچی) نه‌یجیریایان ده‌کوتا، و فرمێسکیان به‌ئاسمان ده‌ڕشت، دنیا چارشێوێکی ره‌شی قه‌ترانی به‌سه‌را دابوو، له‌پشت هه‌وره‌ چڵکنه‌کانه‌وه‌ ئه‌ستیره‌کان هه‌وڵیان ئه‌دا با سۆلسۆله‌یه‌کیش بێت بدره‌وشێنه‌وه‌.
له‌کۆلانه‌ قوڕاوییه‌که‌دا کیژێک رێی ئه‌کرد و هاوبه‌شی ئاسمانی ده‌کرد له‌ فرمێسک رشتنا، و چاوه‌کانی ئاوسابوون، له‌رواڵه‌ت و ده‌موچاویا جێی بۆ کزه‌کان ره‌ش و شین هه‌ڵگه‌ڕابوون. گورگه‌کانی مرۆڤیش بانگیان ده‌کرد تا به‌بزه‌یه‌کی شه‌یتانیه‌وه‌ له‌ته‌کیانا رۆژبکاته‌وه‌..
به‌سه‌رهاتی ئه‌م کیژه‌ چی بوو؟
لاوه‌ لاوازه‌که‌ی هاوه‌ڵم (ئه‌بوبه‌کر)که‌زۆر ئه‌وینداری وتاره‌کانی زانای پایه‌ به‌رز شێخ دیدات بوو، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی دامه‌وه‌و گوتی: من له‌هه‌موو شتێک ئاگادارت ئه‌که‌مه‌وه‌، به‌ڵام با له‌پێشدا خۆمان له‌ و

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

‌موسوڵمانبوونی یاریزانی كریكێتی پاكستانی:

ئاماده‌كردنی: حه‌سه‌ن پێنجوێنی

مولتان (باكستان)- ڕ ف ب- إسلام ڕون لاین.نت/ 13-11-2005
ئه‌مساڵ یاریزانی ناوداری كریكێتی پاكستانی( موحه‌ممه‌د یوسف) یه‌كه‌م چالاكی ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌ ژێر ناوێكی نوێ و ئاینێكی نوێدا ئه‌نجامدا ..
موحه‌ممه‌د یوسف یا – جۆزێف یۆحه‌ننا- ی پێشوو ته‌نیا یاریزانێكی فه‌ڵه‌بوو له‌ناو تیپی كریكێتی نیشتمانی پاكستانیدا، و ئه‌ویش له‌مانگی ئابی رابوردوودا موسوڵمان بوونی خۆی ئاشكرا كرد، و ئێستا به‌موسوڵمانبوونی یوسف له‌ناو تیپی كركێتی نیشتمانیدا جگه‌ له‌ ته‌نیا هیندۆسییه‌ك به‌ناوی: دانیش كانیریا، هه‌موو ئه‌ندامانی تیپیپه‌كه‌ موسوڵَمانن..
ئێستاش له‌ته‌ك تیپه‌كه‌یا بۆ یه‌كه‌م یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ به‌ریتانیادا خۆی ئاماده‌ كردووه‌، و پاش راگه‌یاندنی موسوڵمانبونی خۆی ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م یاری نێوده‌وڵه‌تییه‌تی.
یوسفی ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌ وتی: "به‌نیسبه‌ت منه‌وه‌، موسوڵمان بوونه‌كه‌م سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆژیانێكی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

به‌رپرسی هۆڵه‌که‌

ئاماده‌كردنی: حه‌سه‌ن پێنجوێنی

ئه‌م به‌یانیه‌ وتارێکم خوێنده‌وه‌ زۆر له‌ ده‌روونمدا کاریگه‌ر بوو، و به‌پێی ته‌جروبه‌ی خۆم بۆم روون بووه‌ته‌وه‌ بانگخواز چه‌ند پاڵفته‌یی بۆ خودا تیا بووبێت ئه‌وه‌ند وتاره‌که‌ی له‌ده‌روونه‌کاندا کاریگه‌ر بووه‌، ( ولا نزكی احدا علی الله )، هیوادارم به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم..هه‌روه‌ها قسه‌یه‌کی پێشینانی پیاو چاک هه‌یه‌ که‌ ئه‌فه‌رموێت: ئه‌و قسه‌یه‌ی له‌دڵ ده‌رهات به‌ده‌ڵه‌وه‌ ئه‌نیشێ و ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌ده‌مه‌وه‌ ده‌رهات له‌ گوێ تێناپه‌ڕێت..
وتاره‌که‌ خانمێک نووسیبووی که‌ به‌ئه‌ندازێک زانیاری شه‌رعی و کۆڵێک ره‌وشتی به‌رزی ئیسلامییه‌وه‌، ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌نده‌ران، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مه‌که‌ی ئه‌بێت، نه‌ک هه‌ر پارێزگاری له‌خۆی ئه‌کات و به‌س، به‌ڵکو هه‌وڵ ئه‌دات په‌رژینی ره‌وشت به‌رزی به‌ده‌وری هاو چه‌شنه‌کانیشیا بکات، و بۆ خزمه‌ت به‌ ئیسلام و په‌یامه‌که‌ی خوا وه‌گه‌ڕیان بخات..

          

پیچک