ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

چیرۆکی سه‌رتاشێك...

وه‌رگێڕانی: سایه‌ فارس

ئه‌گه‌ر خوا بوونی هه‌یه‌ بۆ چی مرۆڤه‌کان نه‌خۆش ده‌که‌ون ؟
ئه‌گه‌ر بوونی هه‌یه‌ ئه‌و هه‌موو منداڵه‌ ئاواره‌ و بێ سه‌رو شوێنه‌ بۆ هه‌ن ؟ 
ئه‌گه‌ر خوایه‌ک بوونی هه‌بێت ئه‌م هه‌موو ئازار و موعاناته‌ بۆ چی هه‌یه‌ ، خۆ ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بوایه‌ ئه‌م هه‌موو به‌زمه‌ نه‌ده‌بوو ، ناتوانم ته‌سه‌وری بکه‌م چۆن خوایه‌ک ڕێگه‌ ده‌دات به‌ بوونی ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌ سه‌ریه‌ ؟؟
کابراش بیری ده‌کرده‌وه‌ به‌ڵام هیچ وه‌ڵامی سه‌رتاشه‌که‌ی نه‌دایه‌وه‌ تا گفتوو گۆکه‌ سه‌ر نه‌کێشێ بۆ قسه‌ی تر ، کاتێک سه‌رتاشه‌که‌ له‌ کاری خۆی ته‌واو بوو کابراش هه‌ستاو چووه‌ ده‌ره‌وه‌ ، له‌و کاته‌دا کابرایه‌کی بینی قژێکی درێژی ناخاوێن و ڕیشێکی زۆری ته‌پ و تۆزاوی هه‌بوو به‌ خێرایی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لای سه‌رتاشه‌که‌و پێی وت ده‌زانی هیچ سه‌رتاشێک بوونی نیه‌ ؟ 
ئه‌ویش به‌سه‌رسوڕمانێکه‌وه‌ ووتی چۆن شتی وا ده‌ڵێیت ، ئه‌وه‌تا من هه‌م و ئێسته‌ش سه‌ری تۆم 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

بیانوی ژیان

وه‌رگێرِانى له‌ فارسییه‌وه‌.....  هه‌ردى انور

(مهرداد و مهرشاد) تازه‌ شه‌ش ساڵیان بوو، روژه‌كانیان ده‌ژمارد بۆ رۆشتنی قوتابخانه‌.
ئه‌و شه‌وه‌ سۆپاكه‌م هه‌ڵكرد و ژووری منداڵه‌كانی پێ ی گه‌رم ببوو. كاتێك ویستم بخه‌وم سه‌رێكم لێ یاندا و ته‌ماشام كرد جوان خه‌وتووبوون، وه‌ك دوو فریشته‌ی بێ گوناه و پاك. یه‌كتریان له‌ باوه‌ش كردبوو پێ ی ده‌چوو كه‌ سه‌رمایان نه‌بێ. هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵم هه‌ڵكێشاو به‌ده‌م باوێشكه‌وه‌ چوومه‌ ژووری نووستنه‌كه‌مان.(ئه‌حه‌د) خه‌وتووبوو و، منیش زۆر ماندوو ببووم ، سه‌رم كه‌ خسته‌ سه‌ر سه‌رینه‌كه‌ خه‌وم لێ ی كه‌وت . به‌ڵام نازانم كات چۆن تێ په‌ربوو. له‌ بۆنی تووندی دوكه‌ڵ خێرا له‌ خه‌و ڕاپه‌ریتم ئا له‌و كاته‌دا گوێم له‌ ده‌نگی هاواری (ئه‌حه‌د) بوو. ده‌نگه‌كه‌ له‌ لای هاڵه‌كه‌و ده‌هات، (ئه‌حه‌د) هاواری ده‌كرد: مهشید هه‌سته‌: مهشید ماڵه‌كه‌ ئاگری گرتووه‌: مهشید........."له‌ ناكاو له‌ جێگاكه‌م هه‌ستام و ده‌رگای ژووره‌كه‌م كرده‌وه‌.
هۆڵه‌كه‌ به‌ ته‌واوی ره‌ش ببو له‌ دووكه‌ڵ" به‌ره‌و ژووری منداڵه‌كان رام كرد و هاوارام كرد: (ئه‌حه‌د) 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

بۆچی هەوڵبدەیـــن وەک شەیتان بیین لەکاتێکدا دەتوانێت لە ئاکاردا وەک فریشە پاک بیین؟؟


وه‌رگێڕانی: ماردین جاف

ئەگێرنـــەوە یەکێک لە فەرمانڕەواکانـــی (ئیتالیا)داوای لە هونەرمەندێکی بەناوبانگی ئیتالی کرد کە شارەزابوو لە هونەری تەشکیلیداکە دوو وێنەی بکێشێت کە یەکێکیان وێنەی فریشتە بێت ئەوی تر پێچەوانەی فریشتە بێت  وێنەی شەیتانێکی بۆ دروستت بکات لە سەر گەورەترین دیوای لە دەروازەی وڵاتدا بۆ ئەوەی ببێتە و ێنەیەکە بەدرێژای مێژوو بمێنێتەوە و لە بەرچاوی خەڵکدا بێت..بۆ ئەوەی وێنەی باش و خراپ لە بەرچاوی هەموو هاوڵاتیانی ئیتاڵیا بێت،
بۆ ئەم مەبەستە وێنەکێشەکە دەستی کرد بە گەڕان لە بۆ دەستکەوتنی سەرچاوەیەک کە بتوانێت سودی لێببینێـــت بۆدروستکردنـــی وێنەی فریشتەکە....منـــدالێکی دۆزییەوە کە هەتا بڵێێت چوان و سیما بێگەرد و پاکی بوو لەئاکارو روخساردا  وە چاوەکانی وەک ئاوێنەیەک وابوو بۆ دەریایەک لە هیوا و خۆشی....

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

یه‌كێك له‌ پیاوچاكان پرسیاری لێكرا ده‌رباره‌ی گه‌وره‌ترین سوپای خوا


ئاماده‌كردنی: ئیسلام و سه‌رده‌م

یه‌كێك له‌ پیاوچاكان پرسیاری‌ لێكرا ده‌رباره‌ی‌ گه‌وره‌ترین سوپای‌ خوا؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی‌: من ته‌ماشای‌ ئاسنم كرد بینیم گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودایه‌، پاشان سه‌یری‌ ئاگرم كرد بینیم له‌ ئاسن به‌ هێزتره‌ و ئاسن ده‌تاوێنته‌وه‌... گوتم: ئاگر گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودایه‌...
ئینجا سه‌یری‌ ئاوم كرد بینیم ئاگر ده‌كوژێنته‌وه‌، گوتم: ئاو گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودایه‌...
پاشان سه‌یری‌ هه‌وره‌كانم كرد بینیم ئاو هه‌ڵده‌گرن، گوتم: هه‌وره‌كان گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودان...
پاشان سه‌یری‌ هه‌وام كرد بینیم پاڵ به‌ هه‌وره‌كان ده‌نێن و ده‌یان جولێنن، گوتم: هه‌وا گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودایه‌...
پاشان سه‌یری‌ چیاكانم كرد بینیم رێ‌ له‌ هه‌وا ده‌گرن، گوتم: چیاكان گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودان...
پاشان سه‌یری‌ مرۆڤه‌كانم كرد بینیم له‌سه‌ر چیاكان راده‌وه‌ستێت و ده‌یان تاشێ‌، گوتم: مرۆڤه‌كان گه‌وره‌ترین سوپای‌ خودان...

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

لێبورده‌یی‌ و ئاشته‌وایی

نوسینی: سعید بن محمد السابت 
وه‌رگێڕانی: كارزان حه‌سه‌ن

خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: { ربنا اغفر لنا و لإخواننا الذین سبقونا بالإیمان و لا تجعل فی قلوبنا غلا للذین آمنوا ربنا إنك رؤوف رحیم }
 له‌ ئه‌نه‌سی‌ كوڕی‌ مالیكه‌وه‌ رزای‌ خوای‌ لێبێت ده‌فه‌رمێت ( كاتێك له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا له‌ مزگه‌ووت دانیشتبووین پێغه‌مبه‌ری‌ خوا فه‌رمووی‌ :-
( ئێستا له‌م ده‌رگاوه‌ پیاوێك دێته‌ ژووره‌وه‌ كه‌ اهلی‌ به‌هه‌شته‌ ) ئینجا بینیمان پیاوێك له‌ پشتیوانان واته‌ ( انصار )  هاته‌ ژووره‌وه‌ كه‌ دڵۆپه‌ ئاوی‌ ده‌ست نوێژ له‌ ڕیشی‌ ده‌تكا و نه‌عله‌كانی‌ پێی‌ گرتبوو به‌ ده‌ستی‌ یه‌وه‌ ، سلاَوی‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر كردوو دانیشت ، بۆ ڕۆژی‌ دووه‌م له‌كلتێك دا كه‌ له‌ مزگه‌ووت دانیشتبووین جارێكی‌ تر پێغه‌مبه‌ری‌ خوا فه‌رمووی‌ ئێستا پیاوێك دێته‌ ژووره‌وه‌ له‌ اهلی‌ به‌هه‌شته‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ ڕۆژی‌ پێشوو هاته‌ ژووره‌وه‌ و ئاو له‌ ڕیشی‌ ده‌تكاو نه‌عله‌كانی‌ گرتبوو به‌ ده‌ستی‌ یه‌وه‌ ، پاشان بۆ ڕۆژی‌ سێهه‌م عبدالله ی‌ كوڕی‌ عومه‌ری‌ كوڕی‌ عاص ده‌ڵێت له‌دڵی‌ خۆم دا ووتم 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

ده‌توانی به‌چاكه‌ خراپه‌ بسڕیته‌وه‌

ئاماده‌كردنی: ئیسلام و سه‌رده‌م

هه‌ڵا‌ڵه خێزانی دادوه‌رێكه‌ وسنووری خۆی نازانێ و زۆر جار ده‌ست ده‌خاته‌ كاروباری دادگاوه‌و ئه‌مه‌ش مێرده‌كه‌ی زویر ده‌كات.. وای لێ دێت هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكات ئه‌گه‌ر جارێكی تر خۆی له‌كاروباری دادگا هه‌لقورتێنێ وازی لێ بێنێ و بینێرێته‌وه‌ بۆ ماڵ باوكی..

به‌ڵام ئه‌م ئافره‌ته‌ی ئه‌وخووه‌ی گرتووه‌ زۆر پێی زه‌حمه‌ته‌ وازی لێ بێنێ، بۆیه‌ كه‌ دوو پیاو ده‌یانه‌وێ بێن بۆلای قازی و له‌ باره‌ی میراتێكه‌وه‌ كه‌بۆیان جێماوه‌ داوه‌ری بكات، و مافی هه‌ریه‌ك له‌و دووبرایه‌ دیاری بكات.. داوه‌ر له‌ماڵ نابێت.. و ئه‌وانیش له‌ په‌نای ماڵیانا ده‌وه‌ستن به‌و هێوایه‌ی داوه‌ر بێته‌وه‌.. له‌نێو خۆیانا دبێته‌ ده‌مه‌قاڵه‌یان و یه‌كێكیان ده‌ڵێ: كاكه‌ گیان! ئه‌و زه‌وییه‌ی به‌شمان كردووه‌ بیره‌كه‌ كه‌وتۆته‌ ناو به‌شه‌كه‌ی منه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ بیره‌كه‌ ده‌بێته‌ ماڵی من..

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

ئه‌وئه‌مریكى یه‌ى به‌پاڵ دیواره‌كانى كه‌عبه‌وه‌ مرد

ئاماده‌كردنی: ئیسلام و سه‌رده‌م

كاتێك چوو بۆ عه‌ره‌بستانى سعودى هه‌رگیز له‌خه‌یاڵیدا نه‌بوو كه‌ بیر له‌ئیسلام بكاته‌وه‌، یاخود بیرى خۆى به‌مسوڵمانان و ئه‌وه‌ى كه‌ئه‌وان له‌سه‌رینن ئه‌و فه‌رمانبه‌رێكى گه‌وره‌بوو له‌كۆمپانیایه‌كى گه‌وره‌داو هه‌روه‌ها شوێنێكى یه‌كجار دیاریشى هه‌بوو وه‌ ژیانیشى پڕبوو له‌كارى جدى و ڕێك وپێمك و ئه‌مه‌ش واى لێكردبوو كه‌چه‌ندین بڕوانامه‌ى  به‌ده‌ست هێنابێت و هه‌روه‌ها چه‌ندین پیادا هه‌ڵدان و وه‌سفیشى هه‌بێت له‌لایه‌ن لێپرسراوانى گه‌وره‌ى كۆمپانیاكه‌ى و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ته‌كه‌شى یه‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكایه‌ .خۆى له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌ڵێت (( پێش ئه‌وه‌ى بێم بۆ ریاچ لێپرسراوێكى گه‌وره‌ بووملا له‌ كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكیدا ئه‌وه‌ى بیرم لێنه‌كردبێته‌وه‌ ئاین و ده‌ق و ڕێساكانى بووه‌، ژیانم هه‌مووى ماددده‌ و كاركرددنێكى وه‌زیفى سه‌ركه‌وتووانه‌ بووه‌ وه‌له‌كاتى پشووه‌كان و ئیجازه‌كانیشم دا ئه‌چووم بۆ ڕابواردن و هه‌روه‌ك زۆرێك له‌ ملیۆنه‌ها مرۆڤ له‌م جیهانه‌دا كه‌ ژیانیان به‌م جۆره‌ به‌سه‌رده‌به‌ن .
چه‌ندین مانگم به‌سه‌ربرد له‌كاره‌ نوێیه‌كه‌مدا له‌شارى ریاچ و به‌ڕاستى ڕۆچووبووم له‌ كار له‌بارودۆخى 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

چاکه‌ کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ڕێگه‌یه‌کی فراوانی به‌خته‌وه‌ریه‌ ........

ئاماده‌كردنی: سایه‌ فارس

له‌ کاتێکداخه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێکی (د. عائض القرنی) بووم له‌ سایتی ئیسلام اون لاین باسی له‌ له‌وه‌ ده‌کرد که‌ چاکه‌خواز بین له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی

، به‌فه‌رمووده‌یه‌کی صحیح ده‌ستی پێکردبوو که‌ ده‌فه‌رموێت: ( خوای گه‌وره‌  له‌ ڕۆژی دواییدا به‌ به‌نده‌که‌ی    ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م ،نه‌خۆش که‌وتم سه‌ردانت نه‌کردم ،ئه‌ویش ده‌ڵێت: خوایه‌ گیان من چۆن سه‌ردانت بکه‌م له‌ کاتێکدا تۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیانی؟ ده‌فه‌رموێت : ئایا نه‌تزانی فڵانه‌ به‌نده‌م نه‌خۆشبوو ئه‌گه‌ر سه‌ردانت بکردایه‌ منت له‌وێ ده‌دۆزیه‌وه‌ ، وه‌ ده‌فه‌رموێت : ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م داوای ئاوم لێ کردی نه‌تدامێ ،ئه‌ویش ده‌ڵێت خوایه‌ گیان چۆن ئاوت بده‌مێ له‌کاتێدا تۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیانی ؟ ده‌فه‌رموێت فڵانه‌ به‌نده‌م داوای ئاوی لێکردی نه‌تدایه‌، نه‌تده‌زانی ئه‌گه‌ر ئاوت بدایه‌ پێی ئه‌وه‌ت لای من ده‌بینیه‌وه‌؟

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

ئه‌وان چۆن بوون و ئێمه‌ چۆنین ؟

ئاماده‌كردنی: دیار موحه‌ممه‌د

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: فَبِمَا رَحْمَةٍ مِّنَ اللَّهِ لِنتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنتَ فَظًّا غَلِیظَ الْقَلْبِ لَانفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ . ال عمران (159) 
(ته‌وازوع ) ساده‌یی و خۆبه ‌بچووک گرتن که‌ له‌ کوردی دا زیاتر ساده‌یی یان خۆبه‌ بچووك و خۆساده‌ ده‌رخستن ده‌گرێته‌وه‌ و پێچه‌وانه‌که‌ی به‌ کبر و خۆبه ‌گه‌وره ‌گرتن دێت که‌ نه‌خۆشی یه‌کی کوشنده‌یه‌ . 

به‌ڕێزان فه‌ر‌موون چه‌ند به‌سه‌ر هاتێك له‌و باره‌وه‌: 

ته‌وازوعی پێغه‌مبه‌ر ( صلی‌ الله علیه وسلم ) که‌ خوای گه‌وره‌ ئیختیاری دابووه‌ ده‌ستی خۆی که‌ عه‌بدێکی پێغه‌مبه‌ر بێت یان مه‌لیکێکی پێغه‌مبه‌ر، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

بۆچی من؟ وەلامێکی سادە بە واتایەکی گەورە

ئاماده‌كردنی: هیمداد خالید

(آرثر) یاریزانی تێنسی سەر زەوی بەناوبانگ دوای ئەوەی بە هۆکاری گواستنەوەی خوێنی پیس بۆی لە کاتی کرداری نەشتەرگەری دلیدا توشی نەخۆشی کەمی بەرگری لەش(ئایدز) هات جا بەر لەوەی وەفات بکات لەلایەن چەندین کەسی جیهانیەوە نامەی هاوغەمی ودلدانەوەی بۆ ئەهات جا لەیەکێک لەنامەکانی کە بۆی هاتبوو لەلایەن هاورێیەکیەوە تێیدا نوسرا بوو باشە بۆچی خوا تۆی هەلبژارد بۆ ئەوەی بنالێنیت بەدەست ئەم نەخۆشیە نەفرەتیەوە جا لەوەلامی ئەم نامەیەدا ئارثر بۆ هاورێکەی نوسی :- لە سەرتاپای جیهاندا 500 ملیۆن مندال خولیای یاری تێنس بون لەوانەدا 50 ملیۆن کەس توانی فێری بنچینەکانی ئەم یاریە بێت هەرلەو رێژەیەش دا 5 ملیۆن کەس توانیان ببنە یاریزانێکی باوەر پێکراو دواتر 50 هەزار یاریزان توانیان بگەنە کێبرکێ دواتر لەوانەش 5 هەزار 
کەس توانیان کێبرکێ بکەن لەسەر بەدەست هێنانی پالەوانیەتی (جراند سلام) لە فەرەنسا دواتر لەمانەش 50 کەس توانیان بگەنە پالەوانیەتی ( ویمبلدون) لە بەریتانیا دواتر لەم 50 کەسەش چوار 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

نامه‌یه‌كی گرنگ له‌ باوكێكه‌وه‌ بۆ خێزانه‌كه‌ی

نوسینی: هیمداد خالید

باوكێك له‌ رۆژگارێكدا بۆ په‌یداكردنی بژێوی خێزانه‌كه‌ی به‌ره‌و وڵاتێكی دور هه‌نگاوی هه‌ڵگرت جا خێزان و منداله‌كانی زۆریان خۆش ده‌ویست رۆژێكیان باوكه‌كه‌ نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ كردن ئه‌وانیش هه‌نده‌ نامه‌كه‌یان لا خۆشه‌ویست بوو نامه‌كه‌یان ماچ ئه‌كرد و له‌ناو به‌رگێك دایان نابوو له‌ سوچێكی ژوره‌كه‌یان ماوه‌ ماوه‌ ده‌یان هێنایه‌ خواره‌وه‌ پاكیان ده‌كره‌وه‌ له‌ تۆز و دایان ده‌ناوه‌ ته‌نها سه‌یری به‌رگی نامه‌كه‌یان ده‌كرد ناوه‌ۆركی نامه‌كه‌یان نه‌ده‌خوێنده‌وه‌ تا بزانن چ ئامۆژگاریه‌كی له‌ناو‌دا نوسراوه‌ له‌ لایه‌ن باوكیانه‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت ئه‌یانزانی له‌باوكێكی خۆشه‌ویسته‌وه‌ ئه‌م نامه‌یان بۆ هاتووه‌ جا به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ل نامه‌كه‌دا ده‌كرد دوای چه‌ند ساڵێك له‌ دوری خێزانه‌كه‌ی گه‌رایه‌وه‌ ناو خانه‌واده‌كه‌ی بینی ته‌نها كورێكی ماوه‌ پرسی كوا دایكت؟ كوره‌كه‌ وتی: توشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌بوو وه‌ له‌به‌رنه‌بوونی نه‌مان توانی چاره‌سه‌ری بكه‌ین له‌ ئه‌نجام دا مرد باوكه‌كه‌ وتی بۆچی؟ ئه‌ی بۆ نامه‌كه‌متان نه‌كرده‌وه‌ نه‌تان بینی كه‌ برێك پاره‌م بۆ ره‌وانه‌ كردبوون؟ خۆ ئه‌گه‌ر نامه‌كه‌متان 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

هه‌موو ده‌رگاكان دامه‌خه‌!

ئاماده‌كردنی: ده‌نگی ئیسلام

ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل (ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌ڵێت: 
به‌ڕێی خۆمدا ده‌ڕۆیشتم، له‌ ڕێگا چاوم به‌ ڕێگرێك كه‌وت كه‌ خه‌ڵكی ده‌ڕووتانده‌وه‌، له‌ دواییا هه‌مان دزم بینییه‌وه‌ له‌ مزگه‌وت خه‌ریكی نوێژه‌! ئه‌ڵێ:چوومه‌ لای و پێمگوت: ئه‌م مامه‌ڵه‌ی كه‌ تۆ ده‌یكه‌ت لایه‌ق نییه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ خوایه‌كی به‌رزو بڵندا بیكه‌یت، خوا ئه‌م نوێژه‌ له‌ تۆ وه‌رناگرێت كه‌ ئه‌مه‌ كرده‌وه‌ت بێت.. 
كابرای دز گوتی: ئه‌ی ئیمام، نێوان من و خوا زۆر ده‌رگه‌ هه‌ن كه‌ داخراوه‌، به‌ڵام پێم خۆشبوو كه‌ ده‌رگایه‌ك هه‌ر واڵاو كراوه‌ بێت. 

ئیمام ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: دوای چه‌ند مانگێك چووم بۆ به‌جێ‌ گه‌یاندنی ڕێوڕه‌سمی حه‌ج، ئه‌ڵێ: له‌كاتی سووڕٍانه‌وه‌م به‌ دوای كه‌عبه‌دا، پیاوێكم بینی كه‌ خۆی به‌ په‌رده‌ی كه‌عبه‌وه‌ هه‌ڵواسیووه‌، 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

ته‌وبه‌ى لاوێکى بێئاگا دواى وه‌فاتى خوشکێکى ئیماندارى

ئاماده‌كردنی: حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یى

خاوه‌نى چیرۆکه‌که‌ ده‌ڵێ:"من لاوێکى بێئاگا بووم له‌ خواى گه‌وره‌، دوور بووم لێى، ڕۆچوبوم به‌ناخى سه‌رپێچى و تاوانه‌کاندا.. کاتێ خواى گه‌وره‌ ویستى ڕێنماییم بکات، تووشى ڕووداوێکى کردم و گه‌ڕاندمیه‌وه‌ بۆ هۆشى خۆم و بۆ سه‌ر ڕێگاى ڕاست و دروست. فه‌رموون ئێوه‌ و چیرۆکه‌که‌..
ڕۆژێکیان دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژانێکى جوانمان به‌سه‌ربرد له‌ سه‌یرانێکى خێزانیدا له‌ شارى

(الدمام)، به‌ ئۆتۆمبێله‌که‌م به‌ ڕێگاى خێرادا که‌وتمه‌ ڕێ، له‌نێوان (الدمام) و (الریاض)دا، هه‌رسێ خوشکه‌که‌م له‌گه‌ڵدا بوو.. له‌برى ئه‌وه‌ى دوعا سوننه‌ته‌کانى سه‌فه‌ر بڵێمه‌وه‌، شه‌یتان به‌ ده‌نگى خۆى هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندم و ده‌نگى حه‌رامى له‌لا شیرین کردم، تا بێئاگا بم له‌ خواى گه‌وره‌.. له‌و کاته‌دا سوور نه‌بووم له‌سه‌ر گوێبیستى ئێزگه‌ى قورئانى پیرۆز، یان کاسێته‌ ئیسلامییه‌ به‌سووده‌کانى مامۆستا و زانایان، چونکه‌ هه‌ق و ناهه‌ق هه‌رگیز له‌ یه‌ک دڵدا کۆنابنه‌وه‌، یه‌کێ له‌ خوشکه‌کانم 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

ئیمام أبو حنیفه‌ له‌گه‌ڵ بێ دینان

ئاماده‌كردنی: هارون نوح ته‌ها

زۆر جار ئیمامی أبو حنیفه‌ به‌ره‌نگاری جۆره‌ها هه‌ڵوێستو ده‌مه‌قاڵی بووه‌ له‌ نێوان خۆیو که‌سانێکی دوور له‌ دینو به‌رنامه‌ی خوا. ڕۆژێکیان دانیشتبوو له‌ شوێنه‌که‌ی خۆی له‌ ناکاو هه‌ندێ پیاوی چه‌کداری لێ به‌ژوورێ که‌وتن که‌ شمشێره‌که‌یان له‌سه‌ر ده‌ستیان بوو ده‌یانویست بیکوژن.

به‌لآم ئیمامی حه‌نه‌فی ویستی دانیشتنیان له‌گه‌ڵ بکاتو هه‌ندێ پرسیاریان لێ بکات ئه‌گه‌ر جوابیان دایه‌وه‌ ڕێگه‌یان پێ بدات بۆ مه‌به‌ستیان. پێی ووتن پرسیارێکم هه‌یه‌ وه‌لآمی بده‌نه‌وه‌ ئینجا ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێت بیکه‌ن ووتیان به‌ ئیمام کوا پرسیارت بیکه‌ ئیمام فه‌رموی چ ده‌ڵێن سه‌باره‌ت به‌ که‌سێک که‌ پێتان بڵێ من که‌شتیێکی بار هه‌ڵگرم بینی که‌ پڕبوو له‌ شتی قورسو گران له‌ ناکاو شالآوی ده‌ریا لێیداو بای به‌هێزیش له‌و لاو له‌م لا بردی ئه‌م که‌شتیه‌ش له‌نێو ئه‌م شه‌پۆڵو بایه‌که‌دا ڕاستو ڕه‌وان ده‌ڕۆیشت بێ ئه‌وه‌ی که‌س شوفێری بکاتو که‌سیش یارمه‌تی بداتو ڕزگاری بکات له‌م به‌لآیه‌ ئایا 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

حۆرى (عیناء المرضیة)

ئاماده‌كردنی: هارون نوح ته‌ها

عبدالواحدی کوڕی زید ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت  ده‌فه‌رموێ ڕۆژێک دانیشتبووین له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کانمان خۆمان ئاماده‌ ده‌کرد بۆ غه‌زا. وه‌ منیش پێم ووتن به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئاماده‌بن، پیاوێکی قورئان خوێن ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه‌ بۆ ئاماژگاریو ئارامگرتن له‌ ڕیزی جه‌نگدا. [إِنَّ اللّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِینَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الجَنَّةَ] (التوبة 111)
منداڵێکی ته‌مه‌ن پانزه‌ سالآن هه‌ڵسا که‌ دایکو باوکی مردبون ماڵێکی زۆریان بۆ به‌جێ هێشتبوو، ووتی ئه‌ی عبدالواحد ئایا خوای گه‌وره‌ گیانو ماڵو سه‌روه‌تی دونیا له‌ ئیمانداران ده‌کڕێ به‌ به‌هه‌شت، منیش ووتم به‌ڵێ خۆشه‌ویسته‌که‌م، ووتی

به‌ شاهید به‌ ئه‌وه‌ من گیانی خۆم فرۆشت به‌ خوا له‌گه‌ڵ ماڵو سه‌روه‌تم به‌ به‌هه‌شت منیش ووتم شمشێر زۆر به‌ ئازارتره‌ له‌وه‌ تۆ منداڵی ده‌ترسم به‌رگری ئه‌م شته‌ نه‌که‌یتو ئارام نه‌گری له‌م کڕینو 

          

پیچک