تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

هاوسەرگیری لە تەمەنێكی كەمدا 

ئاماده‌كردنی: ئیدریس مه‌حموود

زۆرگرنگە بەگەنج بڵێین: زوو ژن بهێنە و هەوڵ بدە دایك وباوكت قەناعەت پێ‌ بكەیت بۆ ئەوەی خۆت لە تاوان بپارێزیت و پارێزگاری لە دین و نەفس وتەندروستی و بیروباوەڕت بكەیت، كەسی خاوەن دین هەڵبژێرە و لە بەرپرسیارێتی یان تەڵاقی خێرا یان هاوشێوەی ئەوە لە چەمكە گومڕاكەرەكان مەترسە كە دەیخوێنینەوە ودەیبیستین لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا كە لە وەسائیلە جیاوازەكانەوە دزەیان كردووە بۆ ناو موسوڵمانان بەهۆی دوركەوتنەوەیان لەخوا ولاوازی باوەڕیانەوە.
وە دووربكەوە.....دووربكەوە..... دووربكەوە لەهەڵبژاردنی ئافرەتی دانەپۆشراو وسفور كە بانگەشەی ئازادی خوازی بكات، ئەو ئافرەتەی كە بە دوای ماڵ و ئۆتۆمبێل ومۆدەدا دەگەڕێت، و ڕكابەرایەتی هاوڕێ‌ كچەكانی دەكات.
وە بە كچی موسوڵمانیش دەڵێین: دووربكەوە لەهەڵبژاردنی مێردێك كە نوێژە جەماعەتەكانی بفەوتێنێت و بەئاشكرا تاوان وسەرپێچی وخراپەكاری ئەنجام بدات و كەمتەرخەم بێت لەعیبادەتەكانیدا، وە مێردكردن بە پیاوی چاك ڕەت مەكەرەوە ئەگەر تەمەنیشت كەم بێت بە بیانووی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

چاوداخستن لە ئاستی نامەحرەم حوكم و سودەكانی 

ئاماده‌كردنی: كوێستان طاهیر

إن الحمد لله نحمده و نستعینه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا، وسیئات أعمالنا، من یهده الله فلا مضل له، ومن یضلل فلا هادی له، أشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمدا عبده ورسوله، أما بعد 
خوشك و برای لاوم: بەڕاستی یەكێك لە بەخششەكانی خوای پەروەردگار بۆ مرۆڤـ چاوە وەك هەموو ئەندامەكانی تری جەستەی مرۆڤـ بۆیە دەبێ سوپاسی زۆری پەروەردگاری خاوەن بەخشش بكەین.
خوشك و برای بەڕێزم: بزانە كە بەرپرسیاری بەرامبەر چاوەكانت لە پاشەڕۆژدا وەك هەموو ئەندامەكانی تر، وە خوای گەورە لێت دەپرسێتەوە بەڵكو مۆر دەدا بەسەر دەمتدا و ئەندامەكانت كە لەدونیادا بەپێی فەرمانی خوای گەورە پێیان هەڵنەساوی دەیان هێنێتە قسە كردن و هەموو شایەتیت لەسەر دەدەن، وەك خوای گەورە دەفەرموێ‌: [ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً ] (الإسراء:36)، واتا: بەڕاستی ئەندامەكانی بیستن و بینین و دڵ هەموویان كە سێ دروست كراوی خوای گەورەن خاوەنیان بەرپرسە لێیان. 
جا لەبەر ئەوە پێویستە بەزەییمان بەخۆدا بێتەوە و چاومان بپارێزین، چونكە چاو ئامرازی وروژاندنی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

چەند تێبینی یەك بۆ بەكارهێنەرانی فەیسبوك 

ئاماده‌كردنی: هیوا زیره‌ك

بێگومان سات لەدوای سات پێشكەوتنەكان زۆر دەبن و بەو هۆیەشەوە چەندان شتی بەكەڵك و شتی گرنگ و بەبایەخ دەبینرێت كە بەهیچ شێوەیەك لەپێشدا وێنەو چەشنی نەبووە، لەوانە بوونی تۆڕی جاڵجاڵۆكەو لەناو ئەوەشدا بوونی تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك)، بۆیە ئەمەش كاریگەری خۆی هەیە چ بەباشە بێت یان بەخراپە بێت، چونكە مەرج نیە هەموو تازە داهێنراوێك خەڵكی بەباشی بەكاری بهێنێت، بۆیە لێرەدا ئەوەندەی پێمان بكرێت و تواناشمان هەبێت چەند تێبینی یەك دەخەینە بەرچاوی ئێوەی بەڕێز بەو ئاواتەی سەرەتا خۆمان و دواتر ئێوەی بەڕێزیش سودی لێ ببینن، ئەوانیش:

یەكەم: ئیخلاص:


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

پەیامێك بۆ بەكارهێنەرانى فەیسبوك 

ئاماده‌كردنی: باوكی ئه‌سماء

السلام علیكم و رحمة الله و بركاته
خواى گەورە پارێزەرت بێ لە هەركوێیەك هەیت و بەرەكەت بڕێژێ بە سەر كات و كارتدا، هیوادارم ئەم پەیامەى منت لە كاتێكدا پێ بگات كە بەڕێزت لە لوتكەى ساغ و سەلامەتی دونیا و دواڕۆژدا بیت،وە داواكارم لە خواى باڵا دەست كە من و تۆ و هەموو موسوڵمانان بگێڕێ لەوانەى كە تەنها لەبەر ئەو یەكتریان خۆش دەوێت و لە پێناو ڕەزامەندى ئەودا ئامۆژگارى چاكەى یەكتر دەكەن.
خوێنەرانى خۆشەویست، ئەى ئەو كەسانەى كە بەكارهێنەرى تۆڕى كۆمەڵایەتى (فەیسبوك)ن،بوارم بدەن با پەڕەیەكى بەیەك گەیشتنتان لە گەڵدا بكەمەوە لە ڕێگەى ئەم پەیامەوە،وە هیوام وایە كە دڵە گەورەكەتان جێگاى ئەم چرپانەى براى دڵسۆزتانى تیاببێتەوە كە تایبەتن بە بەرێزتان و هەموو ئەو بەڕێزانەى كە ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتیە بەناوبانگە بەكاردێنن.
بەڕێزان، ئەوە بزانن كە (فەیسبوك) بریتیە لە تۆڕێكى جیهانى زۆرگەورەی بەیەكگەیشتن و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

ئینتەرنێت دەروازەیەك بۆ تاقى كردنەوەى باوەڕ و ڕەوشت و ژیرى 

ئاماده‌كردنی: پیشتیوان موحه‌ممه‌د

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه اجمعین 
[دەروازە] 
ئینتەرنێت گەورەترین شۆڕشێكە سەرى هەڵدابێت لەجیهانى زانستدا وەبەربڵاوترین گۆڕەپانە بۆ تاقى كرنەوەى ((باوەڕ و ڕەوشت و ژیرى)). 
چاكەكردن دەرگاى واڵایە وەهەروەها خراپەكاریش دەرگاى واڵایە.
ئەو كەسەى كەئالوودەى ئینتەرنێتەو بەكارى دەهێنێ ئازادە لەهەر ووتەیەك كەدەیڵێ و بەئارەزووى خۆى ئەڕوانێ، نەچاودێر هەیە و نەبەربەست و نەسنوور !!
بەڵام ئەگەر هاتوو ئەو كەسە ئارەزوو خوازبوو بەچاكە، و ودووربین بوو وەپاشەڕۆژى لەیادبوو ئەوە خوا دەكات بەچاودێر و تووشى تاوان نابێت، وەبەپێچەوانەوە: 
ئەگەر سنوورى بۆ ئارەزووەكانى دانەنا وشوێن ئارەزوو و مەبەستەكانى كەوت وەپاشەڕۆژى لەیادنەبووئەوە بێ گومان دەكەوێتە داوى تاوانەوە وەسەرئەنجام تووشى سەرشۆڕى و زەبوونى و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

ترسناكى یەكانى شوێنكەوتنى ئارەزوو 

نوسینی: محمد عبدالله‌ الدرویش
وه‌رگێڕانی: فه‌لاح حه‌سه‌ن

[(1) ئایا بەرگەى ئەو ئازارە دەگریت ؟] 
[  وَالَّذِینَ لَا یَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا یَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِی حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا یَزْنُونَ وَمَن یَفْعَلْ ذَلِكَ یَلْقَ أَثَامًا یُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ یَوْمَ الْقِیَامَةِ وَیَخْلُدْ فِیهِ مُهَانًا ]   (سورة الفرقان: 68 ـ 69).
واتە: ئەوانەى كە هیچ هاوەڵ و شەریكێك بۆ خواى پەروەردگار ئەنجام نادەن و كەسێكیش ناكوژن كە خواى پەروەردگار كوشتنى قەدەغە كردبێت، مەگەر بە پێى ئەحكامەكانى خواى پەروەردگار بێت و داوێن پیسى و زینا ناكەن وە هەركەسێك ئەوانە ئەنجام بدات ئەوا تووشى تاوان بووە و لە ڕۆژى دوایشدا سزاكەى بۆ چەند جار دەكرێتەوە، و بەبێ ڕێزى لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە. 
ئایا بەرگەى ئەو ئازارە دەگریت ؟! 
لە جابرى كوڕى جوندوبەوە (رضی الله عنه) لە پێغەمبەرى خواوه (صلى الله علیه وسلم) بۆمان دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتى: "رأیت اللیلة رجلین أتیانی، فأخرجانی إلى أرض مقدسة... فانطلقنا 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

هۆكارەكانی شوێنكەوتنى ئارەزوو 

نوسینی: محمد عبدالله‌ الدرویش
وه‌رگێڕانی: فه‌لاح حه‌سه‌ن

(1) [لاوازى باوەرِ ] 
بەڕاستى باوەڕ بتەوى بە خواى بڵند و باڵا دەست هەستكردن بە چاودێرێكردنى خوا پارێزەرە لە تاوانەكان و ڕێگرێكى سەختە كە ئارەزووەكانى نەفسى خراپەكارى لە بەردەمدا پووچ دەبێت، چونكە ئەوە زانراوە كە هەرچەندە باوەڕی بەندە لاواز بێت بووێرتر دەبێت لە شكاندنى سنوورەكانى خواى پەروەردگار توخنى تاوانەكان دەكەوێت،پاشان دەپرسم: ئایا تۆ پێت وایە ئەو كەسەى كە دەگاتە ئەو پلەیەى كە خوا بپەرستێت وەك چۆن بڵێى دەیبینێ، جورئەتى تاوانكردنى هەبێت ؟ وەئەگەر هاتو تاوانێكى كرد سوور دەبێت لە سەرى و پەشیمان نابێتەوە ؟ 
هەر بۆیە باش بزانە كە لاوازى باوەڕ گەورەترین هۆكارى كەوتنە نێو قوڕ و لیتاوى ئارەزووە پیسەكانە.
(2) [چاوێك بە هاورِێیەكانتدا بخشێنەوە ] 
برای لاوم بەئەرك نەبێت تاك تاكى هاوەڵ و هاوڕێكانت بهێنە پێش چاوى خۆت و بزانە لەوانەیان تێدایە

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

گەورەیى تاكى لاو 

ئاماده‌كردنی: بیلال جه‌لال

تاكى لاو تاكى بەخشینى ژیانە، تاكى دروێنى ئەنجامە، تاكى هیوا و خەندە وسبەینانى پرشنگدارە، تاكە كەرەستەى بونیادى كۆمەڵگایەكى پڕ ویژدانە، تروسكەى شادى ئایندە و دێڕى پەڕەنووسراوەكانى مێژوویەكى شكۆدارە، هەر ئەم تاكەیە مێژووى دین و خاك و كۆمەڵگا و نیشتمانى پێوە جوان و پڕشنگدارە، وە چەسپێنەرى ئەمڕۆ و هێزى هەنوكە و تۆكمەیى ئایندەیە، هۆى سەربەرزى ڕۆڵەكانى دواى خۆیى و نەوەكانى پاشەرۆژە، تاكێكە كە سەرچاوەى داواكارى و قوڵایى ئاسۆ و شوێنگاى تاقیكردنەوە و نارەحەتی و ناسۆرییەكانە، تاكى قوربانى و فەداكاریە، تاكى چاكى و كاركردنە، تاكى تازەگەرى و نوىَ كارى و دروست كردنە، ئازیزان ئەم وتانە تەنها قسەى زەق و وروژێنەر نین بەڵكو مەبەست پیشاندانى ڕاستى گەورەیى و گرنگى تەمەنى لاوێتى یە... هەر ئەمانەشە كە كۆمەڵگا و مێژوو ئەیانەوێ لاوى بە ئامانج لە خۆى دا بەرجەستەى بكات... لەسەر گرنگى تۆیە پێغەمبەرى خودا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتى: [اغتنم خمسا قبل خمس...، شبابك قبل هرمك ] واتەى: لەو پێج شتە گرنگەدا، تەمەنى لاویت بەكاربهێنە پێش ئەوەى پیرى 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

ئەوان كۆمەڵە لاوێك بوون 

ئاماده‌كردنی: بیلال جه‌لال

سوپاسى بێ كۆتا بۆ خواوەندى بێ هاوتا، درود و سڵاواتى زۆر بۆ پێغەمبەرى دادپەروەر، وە لەسەر ئەهل و بەیت و شوێنكەوتوانى دین پەروەر. خودایە خۆ ئێمە تەنهاو تەنها تۆمان هەیە دەسا خوایە لەم تاریكستانەى ژیانەدا نورى خۆتمان پێببەخشە … وە پاشان:
برا و خوشكى لاوى بەئەمەك و بەتوانام زۆر جوان ڕوون و ئاشكرایە لامان، كە خواى گەورە هەرشتێك كە زۆر گرنگ و هەستیار و گەورە و گران بێت یان بووبێت ئەوا بەدڵنیاییەوە لە قورئانى پیرۆزدا، وە یان پێغەمبەرى پێشەوا صلى الله علیه وسلم لە فەرموودە شیرینەكانى دا ئاماژەى بۆ كردووە، وە هەر دەغەڵى و خراپە و گەندەڵى و ناشیاوییەك هەبێت یان هەبووبێت زەنگى وریاكەرەوەى لەسەر داناوە و ئاگادارى كردووینەتەوە لێى.
ئەوەتا لە سورەتى كەهف دا باسى ئەو كۆمەڵە لاوە بیرفراوان و هەست بەرز و دڵگەش و بەئاسۆ و بەئیمانانە دەكات، كە چۆن بە كارتۆكمەیى و جوان ڕوانى یەوە كارەكانى ژیانیان بەڕێدەكرد... جا تەنها وتەنها ئیمان وئامانج و بیرڕۆشنى و هەوڵدان و ڕێك كارى و جوان بینى و باش جوڵان و چاك وتن و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

ئەركى لاوان لە ئیسلامدا...؟! 

ئاماده‌كردنی: بیلال جه‌لال

تەواوى سوپاس و ستایشەكان بۆ پەروەردگار، صەڵاواتى زۆر بۆ سەر خۆشەویستمان پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم، خودایە پەنات پێدەگرم لە تاوان گەلێك كە بمكاتە خەڵكى دۆزەخ، وە لەسەر لێشێوانێك كە لە رێگەى ڕاست ونم بكات، وە لە خراپى نەفس كە سەر شۆڕم بكات... وە دواى ستایشى بێ پایان لە بۆ خواوەندى بەدیهێنەر...
خوشكەكەم... براكەم... وەكو ڕونە لامان كە ئاینى پیرۆز ئیسلام، ئاینێكى گشتگیر و هەمە لایەنەیە... وە بۆ هەموو خەڵك هاتووە... بە ڕەچاوكردنى هەر چین و توێژێك و هەر تەمەنێك... لە ناو هەموو لایەنەكانیدا. گرنگترین چینەكان لەم ئاینە بە پێزەدا چنیى ئێمەى لاوە... هەر بۆیە پێغەمبەرى سەروەر صلى الله علیه وسلم ئاگادارى كردوینەتەوە لە گرنگێتى و ناسكى و زوو بەسەرچونى سەردەمى گەنجێتى... هەر بۆیە لە فەرموودەكانى دا سەرنجى ئێمەى گەنج ڕادەكێشێت و ئاماژە بە گرنگى تەمەنمان دەدات وەك ئەم فەرمودەیە كە باس لە حەوت كۆمەڵەى موژدە پێدراو بەوەى كە لە رۆژى دواى دا لەسایەى عەرشى خوداى گەورەدا حەشر دەكرێن كە لەو ڕۆژەدا هیچ سێبەرێك نیە 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

گەنج و بەستنى پەیوەندى خۆشەویستى 

ئاماده‌كردنی: خوشكه‌ نیان

بسم الله الرحمن الرحیم
سەرەتاى بەستنى زۆربەى پەیوەندیەكان لە هاوڕێیەتیەوە دەست پێ دەكات !!! سەرەتا خۆى بە هاوڕێی دادەنێ ودڵسۆزى و وەفادارى خۆى بۆ دەنوێنێ دواجار گۆڕینەوەى ژمارەى مۆبایل دواتر گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكدا !! ئەم قسە دەیكەم لەخۆمەوە هەڵى نابەستم، چونكە ئەوەم بەچاوى خۆم دیوە سەرەتا بەناوى هاوڕێیەتى بەیەكەوە بون و دواتر پەیوەندى خۆشەویستى بەناو هاوڕێیەتیان بەستوە !!!
بۆیە دەڵێم: كچى بەڕێز كە سومعەتى خۆت و خێزانەكەت بەدەست تۆوەیە چۆن بڕوا بە كەسێك دەكەى كەتا دوێنێ هاوڕێت بوو وشەى وەفادارى هاوڕێی بۆت باس دەكرد ئێستا داواى پەیوەندى خۆشەویستیت لێ دەكا ؟! چۆن ئەمینى لەسەرى كاتێك ئەو كەسە ئامادە بوو خیانەت لە وشەى هاوڕێیەتى بكات ؟! چۆن ئامادە نابێ جارێكى تر خیانەتت لێ نەكا ؟!!!
هەمیشە ئەو كوڕانەى سەرەتا بەناو هاوڕێیەتیەوە نزیك دەبنەوە، دواجار سەردەكێشێ بۆ پەیوەندى 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

ئەو هۆكارانەی كە گەنجان دوور دەخاتەوە لەتاوانی عیشق و خۆشەویستی 

ئاماده‌كردنی: هیوا زیره‌ك

لەبابەتەكانى پێشوودا باسی حوكمی عیشق و دواتر باسی ئەو هۆكارانەمان كرد كەوات لێ دەكات تووشی ئەو تاوانە بیت لەم بابەتەدا بەپشتیوانی خوا باسی ئەو خاڵانە دەكەین كە دوورمان دەخەنەوە لەو تاوانە:
1 ـ خاڵی سەرەكی داخستنی چاوە لە ئاستی نامەحرەمدا جا چ كوڕ بێت یان كچ بێت وەكو خوای گەورە فەرمانی پێكردووین و دەفەرموێت: [ قُل لِّلْمُؤْمِنِینَ یَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ ] (النور: 30)، واتە: ئەی پێغەبەر بەپیاوانی ئیماندار بڵێ كەوا چاو لە ئاستى نامەحرەمدا دابخەن، وە لەئایەتێكی دیكەدا بەئافرەتان دەفەرموێت [ وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ یَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ ] (النور: 31) واتە: وە بەئافرەتانی ئیماندار بڵێ كەوا چاویان لە ئاستى پیاوانى نامەحرەمدا دابخەن.
بەڕاستی یەكەم هۆكار بۆئەوەی دوورت بخاتەوە داخستنی چاوە چونكە پێغەمبەری خودا صلى الله علیه وسلم دەفەرموێت: " العین تزنی وزناها النظر " (البخاری ومسلم)، واتە: چاو زینا دەكات 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

هۆكارەكانی عاشق بوونی كوڕان و كچان 

ئاماده‌كردنی: هیوا زیره‌ك

لێرەدا باسی ئەو هۆكارانە دەكەین كە وا لەكوڕان و كچان دەكات بەدوای عیشق بازیدا بگەڕێن و واز لەدینە پاكەكەی ئیسلام بهێنن. ئەوانیش چەند بەشێكن:
[یەكەمیان] : تێكەڵاوی كوڕان و كچانە لەزانكۆ و پەیمانگا و خوێندنگاكان: بەڕاستی هۆكاری سەرەكی ئەو تێكەڵاو بوونەیە، چونكە كەم كەس هەیە بتوانێت بەئاسانی لەم سەردەمە پڕ لە ئارەزووە بازییە خۆی قورتار بكات و لەدەستی هەڵبێت، چونكە ناتوانێت بە چاكی چاوی خۆی لەئاستی نامەحرەمدا دابخات وەكو خوای گەورە فەرمانی پێكردووین و دەفەرموێت: [ قُل لِّلْمُؤْمِنِینَ یَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ ] (النور: 30)، واتە: ئەی پێغەمبەر بڵێ بەپیاوانی ئیماندار كەوا چاو لە ئاستى نامەحرەمدا دابخەن، وە لە ئایەتێكی دیكەدا بەئافرەتان دەفەرموێت [ وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ یَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ ] (النور: 31) واتە: وە بڵێ بەئافرەتانی ئیماندار كەوا چاویان لە ئاستى پیاوانى نامەحرەمدا دابخەن.
بەڕاستی ئەم فەرمانەی خوای گەورە دەبێت لەنێوانماندا جێبەجێی بكەین بۆیە ئەگەر لاماندا لەم 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

خۆشەویستی لەنێوان كوڕان و كچان 

ئاماده‌كردنی: هیوا زیره‌ك

گەر وردبینەوە لەئاینی پیرۆزی ئیسلام دەبینین هەموو شتێكی بۆ ڕوون كردووینەتەوە تەنانەت بەزیادەشەوە لێرەدا پێویستە لەسەرمان شوێنكەوتووی ئەو دینە بین گەر خۆمان بە موسوڵمان لەقەڵەم دەدەین، بۆیە لێرەوە ڕوو دەكەمە ئەو برایانەی كەوا هەموو ژیانیان پڕە لە خەم و ماتەم و ئێش و ئازاری لەبن نەهاتووی خۆشەویستی كە كچ لایان بووەتە هەموو ژیانیان كە بەڕاستی ڕۆژانیان سەرقاڵبوونە بەشوێنكەوتنی كچان لەخوێندنگاو زانكۆو پەیمانگاكان هەروەها شەوانیش بە ناردنی نامەی پڕ لە عیشق و سۆزو پەیوەندییە حەرامەكان كە بەڕاستی سەری لێ شێواندوون، هەروەها بەو خوشكانەش دەڵێم كەوا لەناو خۆشەویستیدا غەرق بوونەو خۆیان بەو كارەوە سەرقاڵ كردووەو تادواتر وایان لێ دێت پەنا دەبەنە بەر خۆكوشتن و دواتر سەری خێزانەكەشیان شۆڕ دەكەن ئەمەیە خۆشەویستی؟! بائێمە ئەوە بزانین كە خۆشەویستی لەسەر چی بنەمایەك بنیات دەنێین چونكە خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: [الْأَخِلَّاء یَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا الْمُتَّقِینَ] (67) سورة الزخرف

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

لاوان و پێگەى گرنگیان 

ئاماده‌كردنی: به‌هه‌شت

گەنج وەكو گۆلى باخجەى ژیانە، مادەى بەرهەم هاتو و بەرهەم هێنەرە، گەنجى كاتێكە كە لەدەستمان چوو ئەوجا ئاواتى گەڕانەوەى دەخوازین، هەر وەكو شاعیر دەڵێت:
خۆزگا لاوێتى هاتبایەتە پێش چاووم
پێم ووتبــا پیرى چى بەســـەرا هێناوم
بەڵام تازە تەنها هەناسەى ساردى بۆ هەڵدەكێشرێت ! جا چاكتر وایە گەنجان ئەم تەمەنە پر بایەخە لەكیس خۆمان نەدەین، چونكە خواى پەروەردگار پرسیارى ئەو تەمەنەمان لێدەكات كە لەچی دا بەسەرمان بردووە ؟ هیچ كەس لە نێوانى ئێمە و پەروەردگاردا نیە لەو كاتەدا.
هەر كۆمەڵگایەك پێشكەوتبێت و وەستابێتە سەر پێى خۆى یان دواكەوتوو و پەك كەوتوو و داتەپیوو بووبێت، مەبەستم ماددەى خەڵكەكەى نیە بەڵكو هەیكەلى كۆمەڵگاكە ئیللا گەنج هۆكار و سەرمایەى بووە، ڕوونتر بڵێین هەموو شكۆ و دەسەلات و سەروەرى و كلتور و ئەدەب و ئەخلاقى كۆمەڵگەى مرۆڤایەتى هەیە چ بە چاك یان خراب بە سیفاتەكانى گەنجى ئەو كۆمەڵگەیە دەپێورێت 

          

پیچک