ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی, گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

ئایه‌ ئه‌ته‌وێت ببیته‌ خاوه‌ن سیفه‌تێک له‌ سیفه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ران؟ ده‌ته‌وێت له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا له‌ ته‌نیش یوسفی جوانبیت

ئاماده‌كردنی: ڕێناز

ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌ ئه‌وه‌ ده‌بێ داوێنپاک بیت و شوێن پێی پێغه‌مبه‌ران و خوڕه‌وشتی ئه‌وان هه‌ڵگری. 
--- سه‌ربه‌رزی موسوڵمانان له‌وه‌دایه‌ که‌ داوێن پاکبن 
ئه‌وه‌ بزانن که‌ موسوڵمانان به‌ هۆی داوێن پاکیانه‌وه ‌بوو که‌ جوله‌که‌کانی به‌نو قینوقاعیان له‌ مه‌دینه‌ ده‌رکرد، ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌ ئافره‌تێکی موسوڵمان چوو بۆ بازاڕ و له‌لای یه‌کێک له‌ کڕیاره‌کان دانیشت بۆ ئه‌وه‌ی شتی لێ بکڕێ جوله‌که‌یه‌کیش لایه‌کی له‌چکه‌که‌ی و جله‌که‌ی به‌ست به‌ یه‌که‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمگای ده‌رکه‌وێ له‌کاتی ڕۆشتنیدا، بزانن کاتێک ده‌ڵێین شه‌رمگا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌نییه‌ که‌ هه‌مو لاشه‌ی یان به‌شێکی زۆری ده‌رکه‌وێت ، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی که‌ ده‌رکه‌وت له‌لاشه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌شێک له‌ لاقه‌کانی بوو، ئایه‌ ده‌زانن چی ڕوویدا؟ 
موسوڵمانێک که‌ به‌جه‌رگ بو بۆ پارێزگاری کردن له‌ ئیسلام و شه‌ره‌ف و ناموسی موسوڵمانان 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

فه‌یسبووك و چه‌ند تێبینیه‌ك بۆ گه‌نجان

ئاماده‌كردنی: باوكی موجاهید

به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان

ئه‌مه‌ گفتوگۆیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌ران و گه‌نجانی فه‌یسبووك

فه‌یسبووك تۆرێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ كه‌ بۆ په‌یوه‌ندی و گفنوگۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و چه‌ندین شتی تر وه‌ سه‌ره‌ڕای سوودگه‌یاند به‌ تاكی مرۆڤایه‌تی له‌ هه‌مان كاتیشدا زه‌رو زیانی هه‌یه‌

 

با كه‌مێك له‌سه‌ر فه‌یسبووك و به‌كارهێنه‌رانی بدوێن:

له‌ فه‌یسبووكدا چه‌ندین په‌یچ هه‌یه‌ وه‌ پیاو و ئافره‌ت و مناڵ و قوتابی هه‌موو جۆره‌ كه‌سێكی تیا 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

دۆست و نه‌فسی دوژمن!

ئاماده‌كردنی: موحه‌ممه‌د بیلال

((ئه‌گه‌ر دۆستت ده‌وێ، خوای گه‌وره‌ت به‌سه‌ بیگری به‌ دۆست)). 
به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆستت بێ، هه‌موو شتێ ده‌بێ به‌ دۆستت. * 
بێ گومان له‌ دوای دۆستایه‌تی خوا چاوه‌ڕێ کێ ده‌که‌ی که‌ لێوه‌ی دۆستایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ت ده‌ست که‌وێ؟ 
ئه‌زانی واتای دۆستایه‌تی خوا چییه‌؟ وه‌ چۆنه‌؟ وه‌ بۆ چییه‌؟ وه‌ له‌به‌ر چییه‌؟ 
به‌ڵێ دۆستایه‌تی خوا به‌ندایه‌تی ڕاسته‌قینه‌یه‌ بۆ خوا له‌ خۆشی و ناخۆشی دا، له‌ ڕوودا و له‌ دڵدا له‌ شه‌ودا و له‌ ڕۆژدا له‌ هه‌موو کاته‌کانی 
ئه‌ی نه‌تبیسته‌وه‌ که‌ ئیبراهیم کاتێ بێ گومان بوو له‌وه‌ی ئه‌و دروستکراوی دروستکه‌رێکه‌ که‌ لایه‌قی به‌ندایه‌تیه‌ هه‌موو دۆسته‌کانی تری وه‌لانا دۆستایه‌تی خوای کرد هه‌ر بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ناوی هێنا به‌ (خه‌لیل) واتا هاوڕ و دۆست وه‌ به‌ته‌نها ئۆمه‌تێک بوو بۆ خۆی، به‌ڵێ دۆستایه‌تی خوا ملکه‌چیته‌ بۆ خوا

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌نها بۆ ئه‌وکه‌سانه‌یه‌ که‌ گوناهیان زۆره‌ ..تکایه .!!!

ئاماده‌كردنی: مه‌شخه‌ل عه‌لی

- کاتێک بیر له‌تاوانی خۆت ده‌که‌یته‌وه‌ مات ده‌بیت ؟. 
- جا بزانه‌ که‌ئه‌وه‌ نیشانه‌ی ئیمانه.!‌ 
پێش هه‌موو شتێک ڕاستیه‌ک هه‌یه‌ ده‌بێت هه‌موومان بیزانین و هه‌رده‌م له‌به‌رچاومان بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ، که‌ ئێمه‌ تاوان نه‌که‌ین و فریشته‌ ئاسا بژین ئه‌وا خوای گه‌وره‌ لامان ده‌بات و قه‌ومێکی تر دێنێت تاوان ئه‌نجام بده‌ن وداوای لێخۆش بوون بکه‌ن تاوه‌کو خوای به‌به‌زه‌یی لێیان خۆش بێت ، وه‌ک پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : 
والذی نفسی بیده ! لو لم تذنبوا لذهب الله بكم ، ولجاء بقوم یذنبون ، فیستغفرون الله ، فیغفر لهم رواه‌مسلم 

خوێنه‌ری خۆشه‌ویست دڵنیابه‌ ده‌توانیت به‌هۆی تاوانه‌کانته‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار به‌ده‌ست 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

مه‌رجه‌کانی تۆبه‌ کردن؛ تۆبه‌یه‌کی خوا ویستانه‌

ئاماده‌كردنی: ڕێناز

مه‌رجه‌کانی تۆبه‌کردن 
زانایان چه‌ند مه‌رجێکیان باس کردووه‌ بۆ تۆبه‌کردن که‌ ده‌رهێنراوه‌ له‌ ئایه‌ت و فه‌رموده‌ ڕاسته‌کان { بڕوانه‌ -ریاض الصالحین- للامام النووی و -مختصر منهاج القاصدین- لابن قدامة المقدسی} ، چونکه‌ تۆبه‌ هه‌ر ته‌نها وشه‌یه‌ک نییه‌ زمان ده‌ری ده‌بڕێ به‌ڵکوو ده‌بێ کرده‌وه‌شی له‌گه‌ڵ بێ که‌ به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر ڕاستگۆیی تۆبه‌کاره‌که‌ . 

جا مه‌رجه‌کانیش ئه‌مانه‌ن: 

1- په‌شیمان نوواندن له‌سه‌ر کردنی تاوان: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (الندم توبة) رواه‌ أحمد و غیر صحیح الجامع (6803) واته‌: په‌شیمانی خۆی له‌ خۆیدا تۆبه‌ کردنه‌. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

لەم کاتانەدا ئـــــــەرکی سەرشانتـــە واز لە فەیس بووک بهێنییت

ئاماده‌كردنی: ماردین جاف

لەم کاتانەدا ئـــــــەرکی سەرشانتـــە واز لە فەیس بووک بهێنییت چونکە پیویستە هەر شتێک لە ژیانمان هێندەی خۆی کاتی پێببەخشیین ..ئەنتــەرنێتیش ئەگەر لەکاتی خۆی زیاترت پێدا مانای لەناوچوونــە بۆمان  نەک مانای ژیانەوە و نوێگەری بێت بۆمانیەکەم..واز لە فەیس بووک بهێنەئەگەر کاتەکانت نـــزیکبوونـــەوە لەکاتەکانـــی نوێژ...پێویستە واز لە فەیس بووکەکەت بهێنییت چونکە نوێژەکانمان یەکێکە لە هەرواجبەکان گەورەکان  وە بەجێهێنـــانی لەکاتی خۆیدا ئەرکی هەمووانە وەک خوای‌ گەورە لەسورەتی (النسا‌و )ئایەتی (١٠٣)لە قورئانی پیرۆزدا  ئاماژەی پێدەکات دەفەرموێت(إِنَّ الصَّلاَه‌َ كَانَتْ عَڵی‌ الْمُۆْمِنِینَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا)وااتە(نوێژ له‌سه‌ر ئیمانداران فه‌رزه له‌کاتی دیاریکراودا ده‌بێ ئه‌نجام )بۆیە ئاگاداری نوێژەکانت بە هیچ کات بەهۆی فەیس بووکەوە دوای‌ مەخـــە...چونکە ڕەنگە ئەوە کۆتا نوێژت بێتدووەم..واز لە فەیس بووک بهێنەئەگەر دایکت یان باوکت پیویستی پێت بوو یان بەنگر کردییت بۆ کارێک...تەنانەت ئەگەر کارەکەش گرنگ نەبێت پێویستە 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

خۆشه‌ویستی دایك بۆ رِۆڵه‌كانی بێ به‌رامبه‌ره‌ !!

ئاماده‌كردنی: پارێزه‌ر ساڵح سه‌عید

دایك ئه‌و وشه‌یه‌ی كه‌ جوانترین و ناسكترین وشه‌یه‌كه‌ له‌ ژیانی مرۆڤایه‌تیدا ، كه‌ له‌ نێوان دوو لێودا ده‌رده‌چێت ، وشه‌یه‌ك كه‌ پرِ به‌ مانای خۆی پرِه‌ له‌ خۆشه‌ویستی و سۆز ، دایك ئه‌و كائینه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ باس له‌ ئێش و ژانه‌كانی ده‌كات كه‌ له‌ ئه‌نجامی منداڵ بوونێكدا دووچاری ده‌بێت ، دایك ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری نازدار درودی خوای له‌ سه‌ر بێ  فه‌رمان ده‌كات كه‌ زۆر چاك بین له‌ گه‌ڵیدا به‌ شێوه‌یه‌ك رِه‌زامه‌ندی خوا وابه‌سته‌یه‌ به‌ رِه‌زامه‌ندی ئه‌وه‌وه‌ ، وه‌ كاتێك هاوه‌ڵێك پرسیاری لێ ده‌كات چ كه‌سێ شایسته‌یه‌ من چاكه‌ی له‌ گه‌ڵدا بكه‌م سێ جار دووباره‌ی كرده‌وه‌ له‌ گه‌ڵ دووباره‌ پرسیاره‌كدنی هاوه‌ڵه‌كه‌ فه‌رمووی دایكت ، ئینجا چواره‌م جار فه‌رمووی باوك ، دایك كه‌ به‌هه‌شت له‌ژێر پێی ئه‌ودایه‌ هه‌روه‌ك سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رموێت ،ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌سێك دایكی لێی رِازی نه‌بێت شایسته‌ی به‌هه‌شت نیه‌ ، ئه‌فسوس كه‌سانێك هه‌ن قه‌دری ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ به‌نرخ و پرِ بایه‌خه‌ نازانن ، حه‌یف بۆ ئه‌و دایكانه‌ی له‌ سه‌ر جاده‌و كۆڵانه‌كان ده‌یانبینین سواڵ ده‌كه‌ن و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

خۆشترین مژدە بۆ تاوانبارترین كەس

ئاماده‌كردنی: صه‌لاح فائیق

* ئەگەر تۆ كەسێكیت خواپەرستى تەنها بۆ خوا ناكەیت.

* ئەگەر تۆ كەسێكیت نوێژ وڕۆژ وخێر وخێرات ناكەیت.

* ئەگەر تۆ كەسێكیت قورئان ناخوێنیت و یاد و زیكرى خالقى زەوى وئاسمان ناكەیت.

* ئەگەر تۆ كەسێكیت گوێڕایەڵى خواى گەورە و نێردراوە دڵسۆزەكەى ناكەیت...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت زینا و داوێن پیسى دەكەیت...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت ئارەق ومشروباتى عەقڵ ڕووخێن دەخۆیتەوە...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت دزی وناپاكى وغەش وخیانەت دەكەیت...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت درۆدەكەیت وبوهتان هەڵدەبەستیت وغەیبەتى هاوڕێیانت دەكەیت...

* ئەگەر تۆ كەسێكیت جگەرە ونێرگەلە وتلیاك دەكێشیت...

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

قۆپى كردنى تاقیكردنەوەكان لە ڕوانگەى شەرعەوە

ئاماده‌كردنی: هاوار عبدالله‌

وەك هەموو ئەزاین لە ڕاستى دا تاقیكردنەوەكان بۆ هەڵسەنگاندنى تواناى فێرخوازانە لەو بابەتانەى وەرى گرتوە بۆیە ئەو وەڵامەى لەسەر پارچە كاغەزى تاقیكردنەوە ئەینوسێ شاهیدە لەسەر تواناى فێرخواز لەو بابەتە، جا ئەگەر بەتواناى خۆت وەڵامت دایەوە بە گوێرەى ئەو زانیاریانەى لەمێشكتدایە ئەوا هیچ گرفتێك نیە، بەڵام ئەگەر وەڵامەكانت لە هاوڕێكانت وەرگرت یان بە قۆپیەى سەر پارچە كاغەزو كردنەوەى كتێب وەڵامەكانت نوسیەوە، ئەوا تۆ ئەنجامدەرى چەن تاوانێكیت كە شیرینەكەیان لەوى تر تاڵترە و باشەكەشیان لەوانى تر خراپترە:

1 ـ دەبیتە هاوشێوە لەگەڵ هاوەڵ بڕیاردەران لە كردەوەتدا: چونكە بەدرۆ شاهدى ئەدەى كە ئەو وەڵامانە جهدى مێشكى خۆتە، كە لە راستیدا وانیە، خواى پەروەردگاریش ئەفەرموێ: { وَٱلَّذِینَ لَا یَشۡهَدُونَ ٱلزُّورَ وَإِذَا مَرُّواْ بِٱللَّغۡوِ مَرُّواْ كِرَامٗا } (الفرقان: 72). واتە: وە ئەوانەى ئامادەى شایەتى دانى 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

په‌یوه‌ندی نێوان كوڕان و كچان له‌ نێوان ڕێپێدراو و قه‌ده‌غه‌كراودا

ئاماده‌كردنی: خوشكان

سروشتی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان كوڕ و كچ پێش ژیانی هاوسه‌رێتی:

بێگومان شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام سنوری دیاری كردووه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی نێوان كوڕ و كچ و له‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستیشمان صلى الله علیه وسلم هاتووه‌و پێویسته‌ ئێمه‌ش وه‌كو موسڵمان شوێنكه‌وتووی بین و بیگه‌یه‌نین به‌ نه‌وه‌كانمان له‌پاش خۆمان، بۆ چاك سازی بارودۆخی خۆمان و ئوممه‌ته‌كه‌مان، بێگومان گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچمان واز لێ هێنا به‌بێ هیچ پابه‌ندبوونێك به‌ سنوره‌كانی خوای گه‌وره‌وه‌ ئه‌وا بێگومان ئوممه‌تی ئیسلامی به‌ره‌و داڕوخانێكی ترسناك ده‌بات، وه‌ ئایینی ئیسلامیش په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچانی به‌یه‌كجار قه‌ده‌غه‌ نه‌كردووه‌ به‌ڵكو له‌سنوری خۆیدا ڕێكی ده‌خات بێ ئه‌وه‌ی توند بێت له‌سه‌ری یان په‌ته‌كه‌ی بۆ شل بكاته‌وه‌، به‌ڵكو به‌ شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردووكی.


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

ئینته‌رنێت شمشێری دوو سه‌ره‌

نوسینی: عبدالله‌ صادق

ئینته‌رنێت له‌م سه‌رده‌مه ‌تازه‌ترین ئامێری زانستی یه كه‌عه‌قل و ژیری مرۆڤ پێی گه‌یشتوه‌، كه‌بۆته جێگای سه‌رسوڕمان، چونكه‌هیچ په‌رده‌و به‌ربه‌ستێك ناتوانێت ڕێگای بگرێت بۆبڵاوكردنه‌و هه‌موو جۆره‌بیروباوه‌ڕێك به ئازادی بۆیه‌وه‌ك شمشێرێكی دووسه‌ره‌:

1-چونكه ئه‌هلی خێرو چاكه‌ده‌توانن بیرو باوه‌ڕی ڕاست وپیرۆزی خۆیان بگه‌ێنن به‌سووكترین نرخ وبه‌ها.

2-له‌هه‌مان كاتدا ئه‌هلی شه‌ڕو خراپه‌ ده‌توانن بیرو باوه‌ڕی چه‌وت و گڵاوی خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه ‌به‌ئاسانی.

ده‌مه‌وێت له بوواری دوه‌میان توزێك بنوسین كه به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته‌بۆشه‌ڕو خراپه‌، چونكه له‌گه‌ل

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

غەش كردن لە تاقیكرنەوەكاندا تاوانە و مووچەی داهاتوویش حەرام
دەكات 

ئاماده‌كردنی: م.موحه‌ممه‌د عبدالرحمن

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى یوم الدین، وبعد:
یەكێك لە دیاردەكانی گەندەڵی لەم سەردەمەدا بریتییە لە (غەش كردن لە تاقیكرنەوەكاندا) لە تێكڕای قۆناغەكانی خوێندندا هەر لە سەرەتاییەوە تاوەكو تەنانەت ماستەر و دكتۆرایش!!! ئەمەش یەكێكە لە هۆكارەكانی زۆر بوونی كۆلكە شەهادەدار !!!
وە دەرهێنان و بە دەست خستنی (شەهادەی عولوج و ساختە) بەشێكی بەرچاوە لەو دیاردەیە، وە كەسانی وا دەبینرێت خاوەن شەهادەن كە چی خوێندەواریش نین !!
بە داخەوە لەم سەردەمەدا خوودی بە دەست خستنی بڕوانامە (شەهادە) بووەتە ئامانج ئەگەر چی زانست و زانیاریشی لەگەڵدا نەبێت !! وە بە داخەوە بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش ڕێگا و وەسیلەی ناڕەوایش دەگیرێتەبەر چونكە بە لای زۆربەی خەڵكی ئەم سەردەمەیەوە (الغایة تُبرر الوسیلة) واتە: گەیشتن بە ئامانج هەموو ڕێگایەك ڕێ‌پێدراو دەكات، ئەمەش بنامەی كاری جوولەكەكانی كۆن و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

نـامەیەك بـۆ جگەرە كێـش 

ئاماده‌كردنی: به‌هه‌شت

برای بەڕێزم: السلام علیكم ورحمە اللهِ وبركـاتهُ
ئەمە چەند چپـەیەكی خۆشەویستانەیە وچەند ئاهوناڵەیەكی دڵسۆزانەیە....دەستێك نووسیویەتی كە خۆشتی دەوێت وخێری بۆت دەوێت.... جا ئومێدەوارم كەبیـری لێبكەیتەوەو تێـڕامانێك بكەی.... جاڕی ئەوە لێنادەم كەشتێكی تازەیە بەڵام لەوانەیە شتێكی سوودبەخش بێت....
خۆشەویستم: دەزانـم كە بێزاربوویتە لە دەستەواژەی " جگەرەكێشان قەدەغەیە" چونكە هەڵواسراوە لە زۆر شوێندا وەك: لەسەركار.... لەشوێنی چاوەڕوانی.... دوكان.... بازاڕ...
وەدەزانـم كەتۆیش ئاواتەخوازی ئەوەیت كەواز لەم ژەهرە بهێنێت كە خووت پێوەگرتووە بەیانی وئێوارە، چونكە ئەوە ماددەیەكی بۆن ناخۆشە ولەناوبەری ماڵ وسامانە وڕوخێنەری تەندروستیە وتاوان لەسەر تاوانە [وَیُحَرِّمُ عَلَیْهِمْ الْخَبَائِثَ ] {الأعراف:157}واتە: هەموو شتێكی پیس وزیانبەخشیان لێ‌ حەرام ویاساغ دەكات.
وە جگەرەش پیسە بە یەكدەنگی هەموو ژیروخاوەن عەقڵەكان، چونكە پێش دەستپێكردنی ناوی خوا

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

بانگەوازێك لەدڵەوە.... پێـش پەشیمانی 

ئاماده‌كردنی: به‌هه‌شت

بانگەوازێك بۆ لێپرسینەوە لەگەڵ خۆدا، ڕۆژگارەكان تێدەپەڕن وپەڕەكان دەپێچرێنەوەو ساڵەكانیش یەك لەدوای یەك دێن، هەموو یەكێك لەئێمە دەتوانێت لێپرسینەوە لەگەڵ خۆیدا بكات پێش ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت وكات لەساڵە تێپەڕبووەكانی تەمەنی ببردایە بۆ ئامۆژگاری وپەندو چاودێری خودا بەسەریەوە، ئەوە ڕۆژگارە ڕادەكات وبەوشێوەیە دەڕوات بەبێ‌ ئەوەی هەستی پێبكەین مەگەر لەسەرەتای ساڵەوە نەبێت یان سەرەتای مانگ یان جەژن.
وە پرسیاری هەرە گرنگ ئەوەیە كە چیمان ئامادەكردووە بۆ گەشتی كۆتایی؟ چیمان پێش خستووە بۆخۆمان بۆئەوەی بیبینینەوە لای خوا بەباشترین پاداشت وباشترین ئومێد؟ ئەبێ‌ چی لەپەڕەكانی ژیانمان تۆماركرابێ‌؟ چ توێشوویەكمان ئامادەكردووە بۆ ئەو گۆڕەی كە دوانشینگەمانە....؟
ئایا لەبیری دواڕۆژداین؟ ئایا شتێكمان لە قورئان خوێندووە؟ ئایا خوومان گرتووە بە خوێندنی ویردوزیكرەكانی دوای نوێژەكان؟ وەیاخود لەنوێژدا خشوعمان هەیە؟ داوای بەهەشتمان كردووە؟ پەنامان گرتووە لەئاگر؟ ئایا داوای لێخۆشبوون دەكەین ڕۆژانە لەتاوانەكانمان؟ چونكە هەموو ڕۆژێك 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

دەروازەكانی لێخۆشبوون 

ئاماده‌كردنی: پیشتیوان موحه‌ممه‌د

ئەی ئەو كەسەی ماندووی ڕێگەی دوورو درێژی بیابانی ((تاوانی)).
ئەی ئەو كەسەی تینووی ئاوی سازگاری ((خوداناسی و پەرستشی)).
ئەی ئەو كەسەی كە ئەتەوێ‌ لە گەرمەسێری ئەم ((بیابانی تاوان)) ە ڕزگارت بێت. 
ئەی ئەو كەسەی كە ئەتەوێ‌ بەرووبوومی ((پەشیمانی)) بە ئاوی سازگاری ((لێبووردنی خوایی)) تێر ئاو بكەیت وەرە لەگەڵم لەم گەشتەدا با شارەزای دەروازەكانی ((لێخۆشبوونی پەروەردگار)) بیت.
((بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان))
هەركەسێك لە ئێمە بە درێژایی تەمەنی تووشی چەندەها تاوان و هەڵە و لەڕێی لادان دەبێت بەڵام !!
گرنگ ئەوەیە بەردەوام نەبین ((لەسەر پێچیەكان)) و بگەڕێینەوە بۆ لای خوای پەروەردگار، ڕەنگە هەریەكێك لە ئێمە ئەم پرسیارە لە بیر و هۆشیدا گوزەر بكات. 
ئایا خوای پەروەردگار دەروازەی لێخۆشبوونی داناوە تاوەكو ببێتە مایەی هەڵوەرینی تاوانەكان ؟

          

پیچک