ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

فه‌زڵی حیجاب

ئاماده‌كردنی: موحه‌ممه‌د بیلال

حیجاب به‌ جێهێنانی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه‌ و 
گوێڕایه‌ڵی یه‌ بۆ فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه وسلم) 

خوای گه‌وره‌ ده‌ستووری داوه‌ به‌ گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌ و پاشان گوێڕایه‌ڵی بۆ فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر هه‌روه‌ک چۆن ئاماژه‌ی پێ فه‌رمووه‌ له‌ قورئانی پیرۆز :وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن یَكُونَ لَهُمُ الْخِیَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن یَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِینًا { سوره‌ الاحزاب 36 ٍ} واتا : بۆ هیچ پیاو و ئافره‌تێکی ئیماندار دروست نی یه‌ ، کاتێک خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بڕیاری شتێک بده‌ن ، ئه‌وان سه‌رپشک بن له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ دا ، چونکه‌ ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بکات له‌ فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلى الله علیه وسلم)ئه‌وه‌ به‌ ڕاستی به‌ ئاشکرا ، گومڕا و سه‌رلێشێواوه‌ ى تێگه‌یشتن له‌م فه‌رمووده‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ بڕیاری خوای گه‌وره‌ پاشان 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

پەیامێك بۆ خوشكى پابەندبووم بەئایینەوە 

نوسینی: الشیخ سالم العجمی
وه‌رگێڕانی: م.عه‌دنان بارام

بسم الله الرحمن الرحیم
خوشكەكەم... داواكارم ئەم پەڕەیە بەوپەڕى ڕاستیەوە لە گەڵ خۆدا بخوێنیتەوە...
عاباى سەرشان !!! ئایا بۆ پۆشتەییە یان ئامرازى خۆڕازاندنەوەیە !!؟ 
ئایا گومانت وایە بە پۆشینى ئەو جۆرە عابایە خۆداپۆشى پێویستت بە دى هێناوە كە لێت داواكراوە ؟
ڕاشكاو بە لە گەڵ خۆتدا... ئایا ئەم عابایە لە (كریب) دروست نەكراوە، كە پارچەیەكى درەوشاوەیە، و بە شێوەیەك دەلكێت بە لەشەوە هەموو بەشەكانى دەردەخات، و قەبارەى دەكات، تاكو بووەتە دیاریدەیەكى ئاشكرا بۆ ڕووتى و سفوورى !!!
بە خۆت پێمەكەنە... بەوەى كە بڵێت: عاباى ئیسلامیە !!! چونكە ناوەكان هیچ لە ڕاستى و ناوەڕۆكەكان ناگۆڕن...
لێم وەرگرە... ئەم ئامۆژگاریە لەم ڕۆژگارەى كە ئامۆژگارى كاران زۆر كەم بوون تیایدا...

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

پەیامێك بۆ خوشكى پابەندبووم بەئایینەوە 

ئاماده‌كردنی: دایكی سوننه‌

بسم الله الرحمن الرحیم
ئەڵێن زۆرێك لەئافرەتانى پابەندبوو بەئایین پێچەوانەن سەبارەت بەپابەندبوونەكەیان بەئایینەوە ئەوەش لەبەرئەوەیە كەهەڵناسن بەبینینى ڕۆڵێكى ئاشكرا لەبانگەشەكردن بۆلاى خواى پەروەردگار لەگەڵ ئەوەى كەهەستیش دەكەن بەو هێرشە دڕندە بەردەوامەى كەدەكرێتەسەر ئافرەتانى موسڵمان ئەوانەى كەهەوڵى ئەوەیانە كەدووریان بخەنەوە لەئایینەكەیان وەلەگەڵ ئەوەى كەهەستیش دەكەن بەو دوورى یە گەورەیەى كەلەزۆرێك لەئافرەتانى كۆمەڵگاكەمان دەبینرێت دووركەوتنەتەوە لەفەرمانەكانى شەرع.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەبینن ئەوەى كەبەسەر ئوومەتەكەدا هات لەناسۆرى و دەردەسەرى ئەوەش هیچ چارەسەرێكى نى یە ئیللا گەڕانەوە نەبێت بۆلاى خواو بانگەشەكردن بۆ ئەوە.
هەروەها لەگەڵ ئەوەش زۆربەیان گەشتوونەتە ئەوەى كەڕۆڵیان گەورەترین ڕۆڵەو گرنگە بۆ چاككردنى ئافرەتان لەكۆمەڵگاكەماندا.
ئایا ئەمە ڕاستە؟!

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

چۆن پارێزگارى لەجوانى یەكەت دەكەیت؟ 

ئاماده‌كردنی: میهره‌بان موحه‌ممه‌د

خوشكانى خۆشەویست:
لاسایى كردنەوەى ڕۆژئاوایى یەكان ترسناكترین كێشەیە، كەڕووبەڕووى ئافرەتانى موسڵمان دەبێتەوە. هەر ئامۆژگارى و مۆدێلێك لەڕۆژئاواوە بێت ئافرەتان پێى خۆشحاڵ دەبن و هەوڵى لاسایى كردنەوەى دەدەن، چونكە وادەزانن ئەوە نیشانەى شارستانیەت و پێشكەوتنە.
خوشكم:
ئامۆژگارىیەكانى ڕۆژئاوایى یەكان تەنها بەكەڵكى خۆیان دێت، پێویستە ئافرەتى موسڵمان ڕەچاوى ئەو ئامۆژگاریانە بەپێى شەرع بكات وەئەگەر پێچەوانەو دژى ئایینە پیرۆزەكەى بوو و زانى زەرەرمەند دەبێت و دووچارى بێ ئابڕوویى دەبێتەوە، ئەوكات پشتى لێ هەڵكات و بەگوێى نەكات.
خوشكانى خۆشەویست:
ئەمڕۆ باسى شتێك دەكەین كەلەنێوان ئافرەتاندا یەكجار بەربڵاوەو لەپەرەسەندندایە بەجۆرێك هەرگیز لەسەردەمانى پێشوو بەو شێوەیە نەبووە، ئەوەش هۆكارەكانى جوانكردنەوە (مستحضرات 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

گفتوگۆیەك لەنێوان عاباى نوێ و مۆدێرن و عاباى بەحیشمەت 

ئاماده‌كردنی: دایكی سوننه‌

عاباى نوێ و مۆدێرن دەڵێ: ئەى عاباى ڕزیو، ئەى پاشماوەى سەردەمە بەسەرچووەكان، كاتى ئەوەت نەهاتووە لێمان دووركەویتەوەو بڕۆیت، تەحەمولى تۆمان نەماوەو لێت بێزاربووین مۆدەو نوێ تۆى ڕاماڵى و خستیتیە بیرێكى زۆر قووڵەوەو دەشتێكى زۆر دوورەوە، ئافرەتان وازیان لێت هێناوە چونكە جێگەى سەرنجیان نیت.
عاباى بەحیشمەت دەڵێ: ناوى خۆت ناوە نوێ و مۆدێرن لەكاتێكدا هۆكارى خراپەى دەستانێكى پیس و چەپەڵ تۆیان خستۆتە ناومانەوە، وەكردووتیانە بەهۆكارێك بۆ تێركردنى ئارەزووەكانیان. لەسەر سەر بووى داتیانبەزاند بۆ سەرشان پاشان لەپارچەیەكى تەنك دروستیان كردیت و ووتیان خێرى تێدا نىیە مادام دڵەكان خۆپارێزن.
عاباى نوێ و مۆدێرن دەڵێ: بەڕاستى تۆ نابینرێیت ئیللا بەسەر پیرو پەككەوتووەكان یاخود بەهۆى تەعزیەوە نەبێت، كچانى ئەم سەردەمە وازیان لێت هێناوە، ئەو كچانەى كەدەست بەندى جوانىیان 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

نامەیەك بۆ ئافرەتێكى غەریب 

نوسینی: الشیخ سالم العجمی
وه‌رگێڕانی: م.عه‌دنان بارام

بۆ تۆیە نووسینەكەم... ئەى ئەو ئافرەتەى كە دەستت گرتووە بە حیشمەتى ڕاستەقینەوە... ئەى ئەو كەسەى كە پێچەت كردووە بە داپۆشەرى ڕوومەت... و باڵاپۆشێك (عابایەك) ى فراوانیشت لە خۆ پێچاوە... و دەستكێشە ڕەشەكانیشت لە دەست كردوون، هەموو ئەوانە وەكو حیشمەت و دینداریەك، نەك وەكو عادەت و كەلە پوورى باو باپیرانت، یان بەنیازى فیتنە و لە خشتەبردنى گەنجان !!
خوشكى خۆم...ئەى درووشمى شەرفداریمان... ئەى جێگەى پارێزگارى لە نامووسمان... دەست بگرە بە حیشمەت... و حیجابە شەرعیەكەتەوە لە سەردەمى غەریبیدا، نەكەى لە بەر تووندى تاقیكردنەوەكان تووشى دڵە ڕاوكێ و دوو دڵى بیت و دوا بكەویت لە كاروانى حشیمەت دارێتى، یان بە هۆى زۆرى ئاشووب و فیتنەكانەوە.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

پەیامێك بۆ خوشكان

ئاماده‌كردنی: به‌هه‌شت

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله وحده.. والصلاة والسلام على رسول الله واله وصحبه ومن والاه اما بعد:
ئەی خوشكی موسڵمان هەموو گەوهەرێك قەرەبوو (تەعویز) دەكرێتەوە ئەگەر بشكێ یان وون بێ یان بدزرێ بەس تۆ نەبێ كێ ئافرەتی موسڵمانمان بۆ قەرەبوو (تەعویز) دەكاتەوە، كە بەرێزە خانمە.. داوێن پاكە بەشەرمەو شكۆیە..!!بزانە سیفەتی كچی بڕوادارو ئافرەتی موسڵمانی پێگەیشتوو.نمونەیی ئەمانەیە:
* لە بیرو باوەڕدا: لەسەر رێڕەوی (ئەهلی سوننەت و جەماعەت)و موسڵمانە باشەكانی پێشوی گەلی موسڵمان بێ.
* لە رێبازدا: خواو پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم و هاوەڵەكانی و پەێڕەوكەرانی چى یان وتووە ئەوە رێبازی بێ.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

نامەیەك بۆ ئەو ئافرەتانەى كەلەگەڵ پیاواندا ئیش دەكەن

ئاماده‌كردنی: میهره‌بان موحه‌ممه‌د

بسم الله الرحمن الرحیم
خوشكە میهرەبانەكەم:
زۆر بەئازارو خەمبارم كەئەتبینم لەنێوان پیاواندا كاردەكەیت، وەهۆى ئێش و ئازارم ئەوەیە كەتێكەڵاوى ترسناكى زۆرى هەیە لەسەر ئایین و ڕەوشتت..
پەلە مەكە لەبڕیاردان و بڵێى نەخێر وەها نى یەو ئەوەى دەیڵێیت زیادەڕەوى یەو بەیەكجار پشت هەڵكەى و 
گوێ نەدەى بەئامۆژگارى یەكانم. بزانە كەبەڵگەم هەیە بۆ قسەكانم،و بیرت نەچێت كەهیچ پەیوەندى یەك كۆمان ناكاتەوە جگە لەپەیوەندى موسڵمانێتى نەبێت،و هیچ سوودێكى دونیایى بەدەست ناهێنم لەم ووشانە كەلەم چەند دێڕەدا ڕێكى دەخەم، بەڵام بزانە كەلەناخى دڵمەوە هەڵدەقوڵێ و دێتەدەر وەكاتێكى زۆر دەبات لەبیرو هەوڵ و ماندووبوونم، بۆیە داواكارم ڕێز بۆ هەڵوێستم دابنێى بەرامبەرت، وەبەباشى چەند جارێك بیخوێنیتەوەو بیرى لێ بكەیتەوە، پەندو ئامۆژگارى و دڵسۆزى 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

خوشكى بەڕێزم ئایا دەزانى باڵانەپۆشینت یانى چى؟ 

ئاماده‌كردنی: م.عه‌دنان بارام

بسم الله الرحمن الرحیم 
خوشكى بەڕێزم: داواكارم ئەگەر بتوانى بە گوێى دڵ گوێبیستى ووتەكانم بیت، و هەست و بیرى خۆتم بدەیتێ، لە چەند خولەكێكى ژیانت، بۆ ئەوەى چەند ئامۆژگاریەكت بە گوێدا بدەم، كە هەموویان ئامۆژگارى دڵسۆزن بۆ كەسێكى خۆشەویستى خۆى، لە لایەن كەسێكى پەرۆش لە سەر دوا ڕۆژ و ژیانت، لە ڕۆژگارێكدا كە ئامۆژگاریكاران تێدا كەم و بەدەگمەنن، ئامۆژگاریەكانیشم بە شێوەى پرسیار دەبن، بۆ ئەوەى هەموو پرسیارێكى زەنگێكى بیداركارى بێت، و چیتر لە خەوى غەفڵەت بێدارت بكاتەوە، و بە ئاگا بیت، و قۆڵى خواناسانەى بۆ هەڵماڵیت و پەشیمان ببیتەوە لەوەى كە ڕۆژێك لە ڕۆژان كەمتەرخەمیەكت نوواندبێت لە باڵا پۆشیتدا، كە نیشانى بڕوادارى حیشمەت و جوانى تۆیە لە دونیاى كۆتاى هاتوو، هۆكارى ڕزگار بوونى هەتا هەتاییتە لە ئاگرى دۆزەخ، ئەو دۆزەخەى كە خواى پەروەردگار لە وەسفیدا فەرموویەتى: [ فَاتَّقُواْ النَّارَ الَّتِی وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ] (سورة البقرة: 24)، واتە: لەو ئاگرە بترسن كە سووتەمەنیەكەى خەڵك و بەردە، خواى پەروەردگار 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

ئایا ئافره‌تان پێویستیان به‌نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاریه یاخود ده‌رونیه ؟!!

ئاماده‌كردنی: دیمـا مه‌حمـود

له‌ م سه‌رده مه‌ ی ئێستاماندا زۆر به شێوازێکی باو به رچاو به رده وام له‌ جیهانی ئافره‌تاندا گوێبیستی بڵاو بونه وه و چاولێکه ری نه شته رگه ریه جوانکاریه کان ئه‌ بین به شێوازێکی گشتی و له کۆماڵگای خۆماندا به تایبه تی، وه‌ هه‌ر وه‌ها ئاشنا بونمان به‌م دیارده‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ رچاو له‌ ڕێگه‌ی میدیا جۆر به‌ جۆره‌کانه‌وه‌ به‌ ئاگامان دێنێته‌وه‌ له‌ وه‌ی که‌ زۆرێک له ئافره تان ڕۆژانه‌ په نا بۆ ئه‌ م جۆره کارانه ئه‌ به ن به‌ هۆی بیانوی جۆر به‌ جۆر و ئاره‌زووه‌ خولقاوه‌کانیانه‌وه‌ له‌ پێناوی ڕاکێشانی سه‌رنجی ده‌وروبه‌ره‌که‌یان و پارێزگاری کردن له‌ ڕوخسار و هتد..
وه ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ ئه‌ گه ر بێتوو به‌ وردی سه رنج بده ین له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ دیارده‌یه‌ ،ئه‌ و کات ده‌بینین و بۆمان ئاشکراده‌بێت که‌ گشت ئه‌ و ئافره تانه‌ی که نه شته ر گه ری جوانکاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن ڕوخساریان شێوازه‌ سروشتیه‌که‌ی به‌ ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌ ده‌ست داوه‌ و ئه‌گه‌ر هات و مرۆڤێکی ئاسایی به‌وردی سه‌رنجیان بدات ده‌بێنێت که‌ ڕوخساریان ده‌ست کاری کراوه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

دیارده‌ی سفوری له‌ناو ئافره‌تاندا

نوسینی: کارزان

یه‌کێک له‌و دیارده‌ زه‌ق و نامۆیانه‌ی له‌ ولاتانی موسڵماناندا به‌دی ده‌کرێت: خۆروتکردنه‌وه‌و لاشه‌ی خۆ ده‌رخستنی ئافره‌تانه‌ بۆ که‌سانی بێگانه‌ وه‌چونه‌ ده‌ره‌وه‌یانه‌ له‌ماڵ به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رنج راکێش و بۆنی خۆشدان له‌خۆ.
خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی( نور__30-31)ده‌فه‌رمویتکه‌ ئه‌مه‌ واتاکه‌یه‌تی..: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌ بروادارانی نێر بڵێ که‌له‌ ڕوانینی چاوه‌کانیان بگرنه‌وه‌و داوێنیان بپارێزن ئا ئه‌وه‌ جاکترو پاکتره‌ بۆیان ، بێگومان خوای گه‌وره‌ شاره‌زایه‌ به‌وه‌ی که‌ ئه‌نجامی ده‌یکه‌ن ...
وه‌ به‌ ئافره‌تانی بروادار بڵێ باله‌ڕوانینی چاوه‌کانیان بگرنه‌وه‌و داوێنیان بپارێزن ، وه‌به‌جوانی خۆیان- جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌رده‌که‌ویت- وه‌ده‌رنه‌خه‌ن، وه‌ بابه‌سه‌رپۆشه‌کانیان یه‌خه‌و به‌رۆکیان داپۆشمن، وه‌ با جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن مه‌گه‌ر بۆ مێرده‌کانیان یان باوکیان یان کورانی مێرده‌کانیانیان وه‌یان کوره‌کانیان یان براکانیان وه‌یان کئرانی براکانیان یان کورانی خوشکه‌کانیان یان ئافره‌تانیان یان

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

باڵا پۆشی خوای گه‌وره‌ فه‌رزی کردووه‌و فه‌رمانێکی خواییه‌).

نوسینی: نوسه‌یبه‌

سوپاس و ستایش بوپه‌روه‌ردگاری جیهانیان وه‌ دروودوسه‌لام له‌سه‌ر گیانی پاکی پێغه‌مبه‌ری دڵسوزمان(محمد)(صلی الله‌ علیه‌ و سلم)...
مرؤڤ له‌م بونه‌وه‌ره‌دا به‌رێزترین دروستکراوی خوای گه‌وره‌یه‌ وه‌ک په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت(وَلَقَدۡ كَرَّمۡنَا بَنِىٓ ءَادَمَ:سوێند به‌خوابێگومان رێزمان له‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م گرت)ئه‌م مرؤڤه‌ی خوای گه‌وره‌رێزی لێناوه‌له‌م بونه‌وه‌ره‌دا ئه‌رکێکی پێ سپێردراوه‌ که‌ مایه‌ی ئاسوده‌یی خویانه‌و هه‌موو بونه‌وه‌ره‌ وه‌ک ئه‌فه‌رموویت(وَمَا خَلَقۡتُ ٱلۡجِنَّ وَٱلۡإِنسَ إِلَّا لِیَعۡبُدُونِ )من جنوکه‌و ئاده‌میزادم ته‌نها بو ئه‌وه‌ درووست کردووه‌ که‌ به‌ندایه‌تی من بکه‌ن)به‌ندایه‌تی کردنیش ته‌نها بریتی نیییه‌له‌ نوێژ و روژ و زه‌کات دان و حه‌ج کردنو قورئان خوێندن به‌ڵکوبه‌ندایه‌تی کردن بریتیه‌ له‌ جێ به‌جیکردنی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌،باڵا پوشیش یه‌کێکه‌ له‌وفه‌رمانا‌نه‌ی خوای گه‌وره‌ که‌لسه‌ر ئێمه‌ی ئافره‌تی پێویست کردووه‌ ئیمه‌ ده‌مانه‌وێت چه‌ند حه‌قیقه‌تی با ڵا پوشی روونبکه‌ینه‌وه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

سه‌رپۆشی یه‌هودی مۆده‌ی تازه‌ی ئیسلامی

ئاماده‌كردنی: ڕه‌ییان عبدالرحمن

زانیاریه‌ك هه‌یه‌ زۆرێك لێ ی بێئاگان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یه‌هودیه‌كان له‌ دینی خۆیاندا حیجابیان بۆ ئافره‌تانی مه‌عبه‌ده‌كانیان هه‌یه‌ هه‌روه‌كو چۆن ئافره‌ته‌ ڕاهیبه‌كانی نه‌سرانی(مه‌سیحی) كه‌ له‌ كه‌نیسه‌دا كارده‌كه‌ن هه‌یانه‌, فه‌رمون ئێوه‌ و چه‌ند وێنه‌یه‌كی حیجابی ئافره‌تانی یه‌هودی
ئایا هیچ مسوڵمانێك كاتێك ئه‌م مۆده‌ی حیجاب و سه‌رپۆشه‌ تازانه‌ی ئافره‌تانی مسوڵمانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی دی بیری كرده‌وه‌ باشه‌ ئه‌مه‌ له‌ كوێوه‌ هاتن ؟ 

          

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو