تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

حوکمی برۆ کرد لە ئیسلامدا


نوسینی: م،سالار چۆمانی


الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ العَالَمِین، وَصَلاةً وَسَلام عَلَى المَبْعُوثِ رَحْمَةً لِلْعَالَمِین، وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ والتَّابِعِ بِإِحْسَانٍ إِلَى یَوْمِ الدِّین.


ئه‌ى گه‌نجى موسڵمان زۆر جار شتانێك ئه‌نجام ده‌ده‌ین، كه‌ به‌ شتێكى سوك و ساده‌ سه‌یرى ده‌كه‌ین به‌ڵام ده‌بێته‌ مایه‌ى خه‌شم و توڕه‌یى خواى په‌روه‌ردیگار له‌سه‌رمان. كه‌ قسه‌ى وا ده‌كه‌ین له‌لامان زۆر شتێكى ساده‌یه‌، به‌ڵام به‌ هۆى ئه‌م قسه‌یه‌وه‌ ده‌كه‌وینه‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌، په‌نا به‌ خواى په‌روه‌ردیگار، هه‌ر وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ( وَإِنَّ الْعَبْدَ لَیَتَكَلَّمُ بِالْكَلِمَةِ مِنْ سَخَطِ اللَّهِ لَا یُلْقِی لَهَا بَالًا یَهْوِی بِهَا فِی جَهَنَّمَ) رواه البخاری (6487). واته‌: به‌ڕاستى به‌نده‌ى وا هه‌یه‌ قسه‌یه‌ك ده‌كات و وشه‌یه‌ك ده‌ر ده‌بڕێت كه‌ جێى ناڕه‌زایى خوایه‌ وه‌ هیچ گرینگیه‌كى پێ نادات. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان, خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

ئافرەتی دانا كلیلی بەختەوەریی خێزانە!


ئاماده‌كردنی: به‌رزان ئالانی

ئایا ئافرەت دەتوانێت نەریتە نێگەتیفەكانی هاوسەرەكەی بگۆڕێت؟ - بێگومان ئافرەتی دانا دەتوانێت هاوسەرەكەی بگۆڕێت، هەرچەندە سروشتی ڕەق‌و توندو وشك بێت‌و خاوەنی سیفات گەلێكی نەرێنی وەكو بەسەراقیژاندن‌و دەنگ بەرزكردنەوەی لە ڕادەبەدەرو جنێودان‌و ناوناتۆرەو كەللەڕەقی بێت‌و هەوڵی چارەسەری هیچ ناكۆكییەك نەداو كۆتایی بە هیچ گرفت‌و تەنگ‌و چەڵەمەیەك نەهێنێت، بەردەوام شتی بچووك گەوەر بكات‌و گرفت زیاد بكات‌و هەوڵی تێكدانی ژیانی هاوسەری بدات.

 

- شارەزایان لەو باوەڕەدان كە ئافرەتی ژیرو دانا دەتوانێت هەموو ئەم سیفەتانە بگۆڕێت بۆ سیفەتی جوان‌و ئەرێنی، بێگومان بە ئارامی‌و لەسەرخۆیی‌و دانایی، داناكان خاوەنی گۆچانی ئەفسوناویی نین، بەڵكو خاوەنی ژیری‌و دانایی‌و ئارامین، چارەسەری هەموو گرفتێك بە

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

گەر حەزدەکەیت ببیتە باڵا پۆش فەرموو ئەم بابەتە بخوێنەوە


ئاماده‌كردنی: موحه‌ممه‌د هه‌ڵكه‌وت سه‌ڵه‌یی

خوشکى بەڕێزم: لە کۆمەڵگاى کوردى زۆر جار گوێبیستى کچان دەبین کەوا حیجاب و باڵا پۆشى سوننەتە نەک واجب ! من پرسیاریان لێدەکەم ئایا هیچ بەڵگەیەکتان هەیە ؟؟ وە ئایا هیچ شتێک هەیە ئاماژە بە ئافرەتى موسڵمان بکات ؟؟ بێگومان خوداى گەورە دەفەرموێت .

 

(مَّا فَرَّ‌طْنَا فِی الْكِتَابِ مِن شَیْءٍ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَ‌بِّهِمْ یُحْشَرُ‌ونَ ) ﴿٣٨﴾ الأنعام، واته: دڵنیا بن هیچ شتێک نیه پشت گوێمان خستبێت له کتێبه (تایبه‌تیه‌که‌ی لوح المحفوظ) دا له‌وه‌ودوا هه‌رهه‌موو ئه‌وانه کۆده‌کرێنه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاریان (بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن و هه‌موو که‌س مافی خۆی وه‌ربگرێت، یان تۆڵه‌ی ڕه‌وای لێ بسه‌نرێت.. لە قورئانى پیرۆزدا خودای میهرەبان باسى حیجاب و باڵا پۆشى بۆ ئێوە دەکات

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

گرنگی پێدانی ئیسلام بە ئافرەتان لە بواری فێركردندا 


نوسینی : م. محمد عبد الرحمن لطیف

پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم ) زۆر بایەخ و گرنگی داوە بە فێركردنی ئافرەتان لە زانستی شەرعیدا ، بۆیە دەبینین زۆر بە گەرم و گوڕییەوە ڕووی لە ئافرەتە موسڵمانەكان كردووە و وەڵامی پرسیارەكانیانی داوەتەوە و گەڕاوە بەدوای زانینی هەواڵیان و زۆر بە جوانی گوێی بۆیان گرتوە و سەردانی هەندێكیشیانی كردووە و بۆیان پاڕاوەتەوە لە خوای گەورە و ئامۆژگاری و رێنمایی كردوون ، وە لە هەموو هەفتەیەكدا ڕۆژێكی بۆیان دیاری و تایبەت كردبوو بۆ ئەوەی فێری زانستی شەرعیان بكات تاوەكو بتوانن بەختەوەری دونیا و دوا ڕۆژیان بەدەست بێنن . بۆیە ئەم هەڵوێستانەی پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) لەگەڵ ئافرەتاندا چەند هەنگاوێكی پێویست و بە سوود بوون و كاریگەرییان هەبوو لە چاندنی باوەڕێكی بتەو لە نێو دڵیاندا ، وە ئەو هەڵوێستانە پاڵنەرێكی زۆر بەهێز بوون بۆ بەدەست خستنی زانستی شەرعی لە لایەن پێغەمبەری خواوە (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) دوای ئەوەی كە ڕێگای یەكخواپەرستی و شوێنكەوتنی پێغەمبەر (صلى 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

چی پێویستە لە سەر ئافرەتان فێری ببن؟ 



پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانێك ـ پیاو بێت یا خود ئافرەت ـ ئەوەندە لە شەرع شارەزابێت و فێربێت كە بتوانێت خوا پەرستی و هەڵسوكەوت و كاروباری ڕۆژانەی لە گەڵا دەوروبەریدا لە مڕۆڤـ و زیندەوەر و دروست كراوەكانی تری خوای پەروەردگار بەشێوازێكی ڕاست و ڕێك وەك چۆن خوای گەورە و پێغەمبەرەكەی (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) ڕونیان كردوەتەوە ئەنجام بدات . ئیمامی (الحافظ ابن حجر) لە (فتح الباری) دا فەرموویەتی : (وَقَوْله عَزَّ وَجَلَّ : [وَقُلْ رَبِّ زِدْنِی عِلْمًا ] سورة طه :114 ، وَاضِح الدَّلَالَة فِی فَضْل الْعِلْم ، لِأَنَّ اللَّه تَعَالَى لَمْ یَأْمُر نَبِیّه (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) بِطَلَبِ الِازْدِیَاد مِنْ شَیْء إِلَّا مِنْ الْعِلْم ، وَالْمُرَادُ بِالْعِلْمِ : الْعِلْمُ الشَّرْعِیُّ الَّذِی یُفِید مَعْرِفَة مَا یَجِب عَلَى الْمُكَلَّفِ مِنْ أَمْر عِبَادَاته وَمُعَامَلَاتِهِ ، وَالْعِلْم بِاَللَّهِ وَصِفَاته ، وَمَا یَجِب لَهُ مِنْ الْقِیَام بِأَمْرِهِ ، وَتَنْزِیهه عَنْ النَّقَائِصِ ، وَمَدَارُ ذَلِكَ عَلَى التَّفْسِیرِ وَالْحَدِیثِ وَالْفِقْه) (28). واتە : ئەم ووتەیەی خوای گەورە : [وە بڵێ‌ پەروەردگارم زانستم زیاتر بكە] : بەڵگەیەكی ڕوونە لەسەر گەورەیی و چاكەی زانست ، چونكە 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

ئه‌ی خوشکی به‌ڕێز ته‌نها بۆ خۆت مه‌ژى به‌ڵكو ببه‌ به‌ كه‌سێكى هه‌ڵگرى ئه‌م دینه‌


ته‌نها بۆ خۆت مه‌ژى به‌ڵكو ببه‌ به‌ كه‌سێكى هه‌ڵگرى ئه‌م دینه‌ .. با خه‌م و په‌ژاره‌ت ته‌نها جل و به‌رگ و پێڵاو و رێكخستنى پرچه‌كه‌ت نه‌بێت، به‌ڵكو خه‌م و په‌ژاره‌ى گه‌وره‌ت ئه‌وه‌ بێت كه‌ چۆن خزمه‌تى ئه‌م دینه‌ بكه‌یت .... ئه‌گه‌ر كه‌سێكى سه‌رپێچى كارت بینى چۆن ئامۆژگارى ده‌كه‌یت .. ببه‌ كه‌سێكى به‌ به‌ره‌كه‌ت له‌ هه‌ر كوێ بویت ... با سوودت بۆ ئافره‌تان هه‌بێت له‌ مه‌جلیسه‌كاندا ... كاسێتى سوودمه‌ند دابه‌ش بكه‌ به‌ سه‌ریاندا ..... ئه‌م خوشكه‌ ئامۆژگارى بكه‌ ... ئه‌ویتر به‌ به‌زه‌یى به‌ له‌ گه‌ڵیدا .. ئه‌وا تۆ ده‌بیته‌ كه‌سێك كه‌ له‌ هه‌موو كه‌س قسه‌كانى باشتره‌ (وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِی مِنَ الْمُسْلِمِینَ) [فصلت: 33] . واته‌: ووته‌ى كێ له‌ ووته‌ى ئه‌و كه‌سه‌ باشتره‌ كه‌ بانگه‌وازى خه‌ڵكى ده‌كات بۆ لاى خواى گه‌وره‌و كردارى چاك ئه‌نجام ده‌دات وده‌ڵێت من یه‌كێكم له‌ موسڵمانان. ئێمه‌ تۆ به‌ كه‌سێكى باش ده‌زانین .. كه‌سانێك كه‌ چاوى خۆیان له‌ ته‌ماشا كردنى پیاوان ده‌پارێزن ... به‌ڵكو چاوى خۆت ده‌پارێزى له‌ هه‌موو فیتنه‌یه‌ك كه‌ ئافره‌تانى ترى تێ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

ئافره‌تان له‌ فه‌رموده‌ گێڕدراوه‌كانی ناو شه‌ش كتێبه‌كه‌


نوسینی: ڕه‌ییان عبدالرحمن

زانا لێهاتو تاکه‌کانی فه‌رموده‌ هه‌وڵ و تێكۆشانێكی گه‌وره‌یان ‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ و نوسینه‌وه‌ی سوننه‌ته‌كان داوه, وه‌ بڕیاردان له‌سه‌ر پله‌ی فه‌رموده‌كان, هه‌ر له‌مه‌شه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ كتێبێكیان بۆ داناوین, له‌ مه‌سنده‌ و مه‌جمه‌ع و سونه‌ن و هی تریش, كه‌ به‌راستی ئه‌مانه‌ گه‌نجینه‌یه‌كن بۆ سوننه‌ت, به‌ڵام ئه‌م شه‌ش كتێبه‌ی سونه‌ت خۆشه‌ویست و وه‌رگیراو په‌سه‌ندكراو بوون لای ئومه‌تی ئیسلامی كۆن و نوێ, هه‌ربۆیه‌ ئاماده‌كاری بۆ خوێندن و چاودێری و بایه‌خپێدانی بۆ سازدراوه‌, به‌هۆی نزیكی دانه‌رانی ئه‌م شه‌ش كتێبه‌ له‌ سه‌رده‌می هاوه‌ڵانه‌وه‌, هه‌روه‌ها ئه‌م دانه‌رانه‌ هه‌ر له‌و سه‌رده‌ماندا ژیاون كه‌ فه‌رموده‌كانیان تێدا ده‌نوسرایه‌وه‌, ئه‌م شه‌ش كتێبه‌ش له‌ لوتكه‌دا بوون, له‌پێش هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه‌ له‌به‌ر نرخی فه‌رموده‌كان و چاكێتی ڕیزبه‌ندی تێیاندا, هه‌ربۆیه‌ پشتمان به‌م شه‌ش كتێبه‌ به‌ست له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا, بۆ ده‌رخستنی توانا و كۆششی ئافره‌تانی هاوه‌ڵ(صه‌حابیه‌) له‌ گێڕانه‌وه‌ و گه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم, ئێمه‌ له‌م 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

جل‌و به‌رگی‌ ئافره‌تی‌ موسڵمان چۆن بێت ؟


ئاماده‌كردنی: باوكی به‌سۆز

   جل‌و به‌رگی‌ ئافره‌تی‌ موسڵمان پێویسته‌ چه‌ند مه‌رج‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی‌ هه‌بێت كه‌ له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕو ڕێنماییه‌كانی‌ ئایینی‌ ئیسلامدا بگونجێت .. دیاره‌ پابه‌ندبوونی‌ ئافره‌تی‌ موسڵمان به‌و مه‌رج‌و تایبه‌تیانه‌ له‌ پۆشاكدا ، به‌شێكه‌ له‌ پابه‌ندبوونی‌ به‌ بنه‌ماكانی‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام‌و لای‌ خوای‌ گه‌وره‌ پاداشتی‌ له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، بێگومان پێچه‌وانه‌كه‌شی‌ ڕاسته‌ ..

• ئه‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ پوخته‌ی‌ ئه‌و مه‌رج‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یه‌ كه‌ زانایان به‌ پێویستی‌ ده‌زانن له‌ پۆشاك‌و جل‌وبه‌رگی‌ ئافره‌تی‌ موسڵماندا هه‌بن :-
1- جله‌كان شۆڕ و تێرو ته‌واوبن به‌ جۆرێك كه‌ هه‌موو له‌شی‌ ئافره‌ت داپۆشن، جگه‌ له‌ ده‌ست‌و ده‌م‌و چاوی‌ .
2- جله‌كان پان‌و به‌رین بن‌و له‌شی‌ ئافره‌ت به‌زه‌قی‌ به‌رجه‌سته‌(مجسم) ده‌رنه‌خات .. واته‌ ته‌سك نه‌بن.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

ژنان زۆر بڵێ‌ نیین

وه‌رگێڕانی: هێرۆ سه‌عید

باوه‌ڕێكی باو هه‌یه‌ له‌ نێوپیاواندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌ ژنان زۆرجار له‌ پیاوان زیاتر زۆر بڵێ‌ ترن.ئه‌م بابه‌ته‌ له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ڕۆژنامه‌ی (یوئێس ئه‌ی توده‌ی) بڵاوكرایه‌وه‌، وه‌ به‌ دڵنیایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌لماندوویه‌تی پیاوان و ژنان یه‌كسانن له‌ ژماره‌ی ئه‌و وشانه‌ی كه‌ له‌ گفتوگۆكانی ڕۆژانه‌ به‌كاری ده‌هێنن مانای وایه‌ هه‌ردووكیان به‌ یه‌كسانی زۆر بڵێن. وه‌ هیچ كامیان له‌وی تر باشتر یان خراپتر نی یه‌.وه‌ هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كی تر بۆ ئه‌م بابه‌ته‌، ئێستا پوچ و به‌تاڵه‌. بێگومان ئه‌مه‌ به‌ ساده‌یی مانای وایه‌ كه‌ پیاوان كه‌متر ناڵێن له‌ جوڵاندنی زمانیان. به‌ هه‌رحاڵ، ئه‌مه‌ چۆن ڕاسته‌ كه‌ ژنان زیاتر له‌ پیاوان قسه‌ ده‌كه‌ن؟ ئایا ئێمه‌ ئاماده‌یین باوه‌ڕبكه‌ین و ڕازی بیین به‌ ئه‌نجامی ئاوا هه‌ڵسه‌نگاندنێك؟
به‌ پێ‌ ی (یوئێس ئه‌ی توده‌ی) لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌ له‌ گۆڤاری (ساینس) نزیكه‌ی 4000 خوێندكاری كۆلیج به‌شدارییان تێدا كرد له‌ ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك، وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

نامه‌یه‌ك بۆ خوشكێكی‌ خه‌مبار

ئاماده‌كردنی: ئیحسان بورهان الدین

سوپاس و ستایش بوَ ئه‌و خوایه‌ی‌ پشتگیری‌ چاكه‌كارانه‌و ، سوَزو ڕه‌حمه‌تی‌ خوای‌ گه‌وره‌ش له‌سه‌ر پێشه‌وامان موحه‌ممه‌د و یارو یاوه‌ران و شوێنكه‌وتوانی‌ به‌گشتی‌: 
ئه‌مه‌ نامه‌یه‌كه‌ ده‌ینیێرم بوَ خوشكێكی‌ خه‌مبار ، بوَ خوشكێك كه‌ هه‌ست به‌ بێزاری‌ و بێ‌ هیوایی‌ ده‌كات و واده‌زانێت ده‌رگاكان له‌ ڕوویدا داخراون ، نامه‌یه‌كه‌ بوَ ئه‌وانه‌ی‌ په‌رداخی‌ تاڵییان چه‌شتوه‌و هه‌واڵی‌ چاوه‌ڕوانكراوی‌ خوَشیان دواكه‌وتووه‌ ، یان نه‌خوَش و دڵته‌نگ وبیمارن ، بوَ هه‌موو خوشكێك كه‌ ده‌ناڵێنێت به‌ ده‌ست سته‌می‌ جواره‌و جوَره‌وه‌ ، ئه‌م نامه‌ ده‌نووسم: 
خوای‌ گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی‌ فه‌رمووده‌شی‌ ڕاست و حه‌قه‌: قل الله ینجیكم منها ومن كل كربهه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی‌: ألیس الله بكاف عبده‌
خوشكی‌ به‌ڕێزم: له‌ وشه‌كانم تێبگه‌و، وه‌ریگێڕه‌ سه‌ر زه‌مینه‌ی‌ واقیع، با شته‌ پووچه‌كانی‌ ئه‌م دونیایه‌ داتنه‌به‌زێنن بوَ نزمایی‌ ، ئارام بگره‌و با ئارامگرتنیشت له‌به‌ر خوای‌ گه‌وره‌ بێت، به‌ ئازایی‌ پێشوازی‌ له‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

ئافره‌تان له‌ فه‌رموده‌ گێڕدراوه‌كانی ناو شه‌ش كتێبه‌كه‌

ئاماده‌كردنی: ڕه‌ییان عبدالرحمن

ئافره‌تان له‌ فه‌رموده‌ گێڕدراوه‌كانی ناو شه‌ش كتێبه‌كه‌
زانا لێهاتو تاکه‌کانی فه‌رموده‌ هه‌وڵ و تێكۆشانێكی گه‌وره‌یان ‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ و نوسینه‌وه‌ی سوننه‌ته‌كان داوه, وه‌ بڕیاردان له‌سه‌ر پله‌ی فه‌رموده‌كان, هه‌ر له‌مه‌شه‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌ كتێبێكیان بۆ داناوین, له‌ مه‌سنده‌ و مه‌جمه‌ع و سونه‌ن و هی تریش, كه‌ به‌راستی ئه‌مانه‌ گه‌نجینه‌یه‌كن بۆ سوننه‌ت, به‌ڵام ئه‌م شه‌ش كتێبه‌ی سونه‌ت خۆشه‌ویست و وه‌رگیراو په‌سه‌ندكراو بوون لای ئومه‌تی ئیسلامی كۆن و نوێ, هه‌ربۆیه‌ ئاماده‌كاری بۆ خوێندن و چاودێری و بایه‌خپێدانی بۆ سازدراوه‌, به‌هۆی نزیكی دانه‌رانی ئه‌م شه‌ش كتێبه‌ له‌ سه‌رده‌می هاوه‌ڵانه‌وه‌, هه‌روه‌ها ئه‌م دانه‌رانه‌ هه‌ر له‌و سه‌رده‌ماندا ژیاون كه‌ فه‌رموده‌كانیان تێدا ده‌نوسرایه‌وه‌, ئه‌م شه‌ش كتێبه‌ش له‌ لوتكه‌دا بوون, له‌پێش هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه‌ له‌به‌ر نرخی فه‌رموده‌كان و چاكێتی ڕیزبه‌ندی تێیاندا, هه‌ربۆیه‌ پشتمان به‌م شه‌ش كتێبه‌ به‌ست له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا, بۆ ده‌رخستنی توانا و كۆششی ئافره‌تانی هاوه‌ڵ(صه‌حابیه‌)

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

خه‌ته‌نه‌كردنی كچان

نوسینی: مامۆستا كرێكار

خه‌ته‌نه‌ : ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه‌ ئه‌سڵه‌كه‌ی ( خَتَنَ ) یه‌ كه‌ له‌ رووی زمانه‌وانیه‌وه‌ كرداری رابوردووه‌ به‌ مانای ( برِی ) .. له‌ زاراوه‌شدا بریتیه‌ له‌ لێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێسته‌ی به‌سه‌ر گۆپكه‌ی زه‌كه‌ری نێرینه‌و سه‌ری میتكه‌ی مێیینه‌وه‌یه‌ . ( تحفه‌ الودود / ابن القیم ل 106 و 302 و المجموع / النووی 1/310 ) ..
زانایان و شه‌رعناسان سێ رایان له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌ هه‌بووه‌و هه‌یه‌ :
1ـ ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه‌ له‌سه‌ر نێرینه‌و مێیینه‌ فه‌رزه‌ .
2ـ ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه‌ بۆ نێرینه‌و مێیینه‌ سوننه‌ته‌ .
3ـ ئه‌وانه‌ی فه‌رموویانه‌ له‌سه‌ر نێرینه‌ فه‌رزه‌و بۆ مێیینه‌ په‌سه‌نده‌ ..
ئیبنو قودامه‌ی مه‌قدیسی له‌ كتێبه‌ به‌رفراوانه‌كه‌یدا ( المغنی 1/85 ) كه‌ وه‌كو زانینكۆ ( ئینسیكلۆپیدیا) ی مه‌زهه‌بی حه‌نبه‌لیه‌ ده‌فه‌رموێ ( خه‌ته‌نه‌ كردن له‌سه‌ر پیاوان فه‌رزه‌ ، له‌سه‌ر ژنان فه‌رز نیه‌ هه‌ر جێ رێزێكه‌ بۆیان ، ئه‌مه‌ش رای زۆرینه‌ی ئه‌هلی عیلمه‌ ) ..

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

مه‌رجه‌کانی باڵا پۆشی

نوسینی: نوسه‌یبه‌

سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان وه‌ درودو سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان محمد صلی الله‌ علیه‌ وسلم.. ‌ له‌ بابه‌تی رابردووده‌ باسێکی باڵا پۆشیمان کرد به‌ کورتی له‌ روانگه‌ی قورئان و فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان…
ئێستاش به‌پشتیوانی خوای گه‌وره‌ ئه‌و مه‌رجانه‌تان بۆ ڕوون ئه‌که‌ینه‌وه‌ که‌ پێویسته‌له‌ حیجابی شه‌رعی دا‌ هه‌بێت هیوادارم ئه‌م خوشکه‌ ئازیزانه‌ی که‌ تازه‌ ئه‌بنه‌ حیجاب به‌و مه‌رجانه‌ خۆیان برازێننه‌وه‌ ئه‌و خوشکانه‌ی که‌ کاڵیان کردۆته‌وه‌ به‌و مه‌رجانه‌ تۆخی بکه‌نه‌وه‌ اینشالله‌ ئه‌م مه‌رجانه‌ش به‌ چه‌ندخاڵێک ڕوون ئه‌که‌ینه‌وه‌ ….
1-ئه‌بێت هه‌موو له‌شی ئافره‌ته‌که‌ دابپۆشێت:خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت(ولا یبدین زینتهن الا ما )واته‌ جوانی خۆیان به‌ده‌رنه‌خه‌ن جگه‌له‌وه‌ی به‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ (وه‌ک و ده‌م و جاو ده‌ستیان)ئه‌گرێته‌وه‌ والله‌ اعلم..

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

باڵا پۆشی خوای گه‌وره‌ فه‌رزی کردووه‌ فه‌رمانێکی خواییه‌

نوسینی: نوسه‌یبه‌

سوپاس و ستایش بوپه‌روه‌ردگاری جیهانیان وه‌ دروودوسه‌لام له‌سه‌ر گیانی پاکی پێغه‌مبه‌ری
دڵسوزمان(محمد)(صلی الله‌ علیه‌ و سلم)…
مرؤڤ له‌م بونه‌وه‌ره‌دا به‌رێزترین دروستکراوی خوای گه‌وره‌یه‌ وه‌ک په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت(وَلَقَدۡ كَرَّمۡنَا بَنِىٓ ءَاد َمَ.. واته‌:.سوێند به‌خوابێگومان رێزمان له‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م گرت).ئه‌م مرؤڤه‌ی خوای گه‌وره‌رێزی لێناوه‌ له‌ ڕێگای پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ (سلامی خوایان له‌ سه‌ر بێت) په‌یامی پێداون پابه‌ند بون به‌م یاساو ڕێسایانه‌ مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی خۆیان وگشت بونه‌وه‌ره‌، وه‌ک ئه‌فه‌رموویت(وَمَا خَلَقۡتُ ٱلۡجِنَّ وَٱلۡإِنسَ إِلَّا لِیَعۡبُدُونِ ) من جنۆکه‌و ئاده‌میزادم ته‌نها بو ئه‌وه‌ درووست کردون که‌ به‌ندایه‌تی من بکه‌ن).به‌ندایه‌تی کردنیش ته‌نها بریتی نی یه‌له‌ نوێژ و ڕۆژ و زه‌کات یان حه‌ج کردن و قورئان خوێندن به‌ڵکوبه‌ندایه‌تی کردنی ته‌واو بریتیه‌ له‌ جێ به‌جێکردنی ته‌واوی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌…
باڵا پوشی یه‌کێکه‌ له‌وفه‌رمانا‌نه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌ سه‌ر ئێمه‌ی ئافره‌تی پێویست کردووه‌ بۆ تێگه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان, گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

خوشكی به‌ڕێزم چۆن هاوه‌ڵه‌كه‌ت ئه‌كه‌یته‌ بانگخوازێك بۆ ئیسلام ؟

ئاماده‌كردنی: سومه‌یه‌ عبدالله‌

سوپاس وستایش بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست وبه‌توانا و درود وسه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محمد المصطفی یارویاوه‌ر وهاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كانی له‌هه‌موو چه‌رخ وسه‌رده‌مێكدا هه‌تا ڕۆژی دوایی .

خوشكانی به‌ڕێزم سڵاوی خواتان لێ بێت، سڵاوی خوا له‌ئێوه‌ی په‌روه‌رده‌كاری نه‌وه‌كانی دواڕۆژمان، سڵاوی خوا له‌تۆیه‌ك كه‌ په‌روه‌ردگار كردویتی به‌ شه‌ریكه‌ به‌شی پیاوان له‌هه‌موو مافێكدا كاتێك كه‌ ده‌فه‌رموێت : " إنما النساء شقائق الرجال " { رواه احمد وأبو داود} واته‌ : ئافره‌تان  هاوبه‌ش وشه‌ریكی پیاوانن .

جا خوشكی به‌ێزم مادام هاوبه‌شی پیاوانی وشان به‌شانی پیاوانیش ئه‌ركی ئاینی ونیشتمانی خۆتت له‌سه‌ر شانه‌ و ده‌بێت پێیان هه‌ڵبسیت و ئه‌نجامیان بده‌یت، یه‌كێك له‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ پێویسته‌ 

          

پیچک