تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

ژنه‌که‌ت به‌چی دڵخۆش ده‌بێت ؟؟؟

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله

خوێنه‌ری به‌رێز چاند بیرو راێکی جیاواز له‌ چه‌ند که‌سانێک کۆمان کردۆته‌وه‌ بۆ تۆی ئازیز تا وابکه‌یت خێزانه‌که‌ت زیاتر تۆی خۆش بووێت هه‌موو کاتێک ماڵه‌که‌ت پر بێت له‌ خۆشه‌ویستی دوورله‌ ناخۆشی وهه‌موو کات خه‌نده‌ له‌سه‌ر لێوه‌کانتان بێت له‌خوای گه‌وره‌ داوا کارین سودی لێ وه‌ربگرن و ببێته‌ مایه‌ی خێروو به‌ره‌که‌ت بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ووێست ...

ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یه‌ که‌ ( ژنه‌که‌ت چۆن دڵخۆش ده‌بێت یان ده‌که‌یت ) ئاڕاسته‌ی چه‌ند که‌سانێکمان کردوون به‌مه‌به‌ستی شاره‌زابوون له‌ چۆنیه‌تی و هه‌وڵ دان بۆخۆشبه‌خت کردنی خێزانه‌کان

هه‌ڵسوو که‌ووتت له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ت 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

یاسای فره‌ژنی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تاندایه

ئاماده‌كردنی: عومه‌ر عه‌لی

کوڕێکی کورد له‌به‌ریتانیا ویستی ژن بهێنێ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی ئه‌مه‌ریکیدا ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر زه‌واج، ئافره‌ته‌ ئه‌مریکیه‌که‌ ووتی من به‌هه‌موو شتێکی تۆ ڕازیم، وه‌ تۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ من بۆی ده‌گه‌ڕام به‌ڵام ته‌نها یه‌ك مه‌رجم هه‌یه‌؟ کوڕه‌ کورده‌که‌ش ووتی فه‌رموو مه‌رجه‌که‌ت چی یه‌؟ ووتی: ژن نه‌هێنیته‌ سه‌رم کوڕه‌ کورده‌که‌ش ووتی: باشه‌ منیش یه‌ك پرسیار له‌ تۆ ده‌که‌م، کچه‌که‌ ئه‌مه‌ریکه‌یه‌که‌ ووتی فه‌رموو کوڕه‌ کورده‌که‌ ووتی:باشه‌ ئه‌گه‌ر ئێسته‌ من ژن دار بم تۆ پێت خۆشه‌ وه‌یان پێت باشه‌ شووم پێ بکه‌یت وه‌یان به‌ ته‌نهایی بمێنیته‌وه‌؟ کچه‌که‌ بێده‌گ بوو وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌...
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و مه‌رجه‌ش نا شه‌رعی نی یه‌ به‌ڵکو ئافره‌تان ده‌توانن داوای ئه‌و مه‌رجه‌ بکه‌ن و وه‌ هه‌تا مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه‌ که‌ له‌ گرێبه‌سته‌که‌شدا بینوسن، وه‌ دواتر پیاوه‌که‌ به‌هیچ جۆرێك ناتوانێت ژن بهێنێته‌ر سه‌ر ژنه‌ی یه‌که‌م، چونکه‌ به‌ ژنهێنانی گرێبه‌ستی یه‌که‌م هه‌ڵ ده‌وه‌شێته‌وه‌، جا که‌وابوو چی کرد هه‌ر به‌ به‌ستنی گرێبه‌ستێکی تازه‌ گرێبه‌ستی پێشوی هه‌ڵوه‌شاوه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

وورد بوونه‌وه‌ له‌سه‌ر ئایه‌تی فره‌ژنی

ئاماده‌كردنی: عومه‌ر عه‌لی

ده‌بیستم هه‌ریه‌که‌و‌ بۆ خۆی له‌سه‌ر ئایه‌تی فره‌ژنی ده‌دوێ وه‌ك وابێت مه‌ته‌ڵ بێت، به‌ڵام که‌سیش نی یه‌ بڵێ والله‌ هه‌ڵت هێنا ئیتر به‌سه‌، له‌وانه‌ی که‌ بۆچونی خۆیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ئایه‌ته‌ زۆریان ناشزانن ئایه‌ته‌که‌ به‌ ڕاستی بخویننه‌وه‌ ! وه‌ قسه‌ له‌ شتێکدا ده‌که‌ن که‌ شاره‌زاییان لێی نی یه‌! بۆیه‌ له‌ ئیسلامدا ئه‌گه‌ر که‌سێك وه‌ڵامی پرسیارێکیش بداته‌وه‌ به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستی نه‌بوو بێت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌شی ڕاست بێت هه‌ر تاوانباره‌ له‌وانه‌یه‌ بڵێن بۆ خۆ وه‌ڵامه‌که‌ی ڕاسته‌؟ به‌ڵام هۆی تاوانباریه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ موماره‌سه‌ی کارێکی کردووه‌ به‌بێ بنه‌مایه‌ی زانستی، وه‌ له‌ ئیسلامدا ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌زانی بۆچۆنی خۆت بڵێی وه‌ ئه‌م کاره‌ زۆر خراپتره‌ ئه‌گه‌ر قسه‌که‌ش له‌سه‌ر ئایه‌تی قورئانی بێت، که‌ ئه‌و هه‌موو مه‌رجه‌ی بۆ دانراوه‌، وه‌ یه‌کێك له‌و مه‌رجانه‌ ده‌بێت عه‌ره‌بی بزانین به‌ ڕێزمان و وورده‌کاریه‌کانیه‌وه‌ نه‌وه‌ك ته‌قه‌ی سه‌رت بێ له‌ عه‌ره‌بیداو به‌ئاره‌زوو ئیجتیهاد بکه‌ی...!

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

هه‌ڵوێسته‌یه‌ك پێش ئیسلام و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌ڵاق

ئاماده‌كردنی: عومه‌رعلی که‌ریم

زۆر جار زۆر که‌س پرسیار ده‌کات چ به‌ ته‌له‌فۆن یان ئیمه‌یڵ له‌سه‌ر ته‌ڵاق، وه‌ جۆره‌ بێتاقه‌تیه‌کی تیا به‌دی ده‌کرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مه‌ کارێکی تایبه‌تیه‌و پێی ناخۆش بێت که‌ که‌سانی تر بزانن، وه‌ له‌ کاتێکدا کێشه‌که‌ به‌ خۆی چاره‌سه‌رناکرێ و پێویسته‌ که‌سانی تر لێی ئاگاداربن وه‌ ئه‌و ترسه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌ ڕووی مامۆستاکه‌وه‌ ئه‌م کێشه‌ خێزانیه‌ی ئاشکرا بکرێ و که‌سانی تر ئاگادار بن به‌ کێشه‌که‌ی. وه‌ بێگومان هه‌موو مامۆستایه‌کی ئاینی ده‌بێت هه‌موو ئه‌وکارانه‌ وه‌ك ئه‌مانه‌ت تێی بڕوانن و وه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌و نێوانه‌دا باس ده‌کرێت بپارێزرێت و وه‌ ڕێزێکی تایبه‌تیش بۆ پرسیارکه‌ر دابنرێت مادام پابه‌نده‌ به‌ شه‌رعه‌وه‌و کێشه‌که‌ی بۆ شه‌رع ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌،که‌ ئه‌مه‌ به‌ڕاستی کارێکی زۆر گرنگه‌و ده‌بێت هه‌موومان گرفته‌کانمان بۆ لای خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بگه‌ڕێنینه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێ { یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا أَطِیعُوا اللَّهَ وَأَطِیعُوا الرَّسُولَ وَأُولِی الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِی شَیْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْیَوْمِ الْآخِرِ }

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

ته‌ڵاق به‌ده‌ست كێ بێت باشه‌..؟

ئاماده‌كردنی:  ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

وه‌لاَمێك بۆ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ فرمێسكی تیمساحاوی‌ بۆ ژنان ده‌رێژن !! 
مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاق – كه‌ دراوه‌ته‌ ده‌ست پیاو – لای ئه‌وانه‌ كه‌ فرمێسكی تیمساحیی ده‌ڕێژن بۆ ژنان , بۆته‌ كێشه‌یه‌ك‌و به‌سته‌م‌و ناهه‌قیی ده‌ده‌نه‌ قه‌ڵه‌م , چونكه‌ ده‌ڵێن هه‌قه‌ بدرایه‌ته‌ ده‌ست ژنان به‌ ته‌نها, یان ده‌ستی‌ ژن‌و پیاو، ‌وه‌ هه‌ردوولا بڕیاریان تێیدا هه‌با... جابۆ وه‌ڵامی ئه‌و بۆره‌ گله‌یییه‌ ده‌ڵێین: 
أ- ماره‌ كردن‌و ته‌ڵاق له‌ كۆمه‌ڵگای پێشووشدا له‌سه‌ر باوونه‌ریتی (فیتره‌ت) ئه‌نجامدراوه‌ , واته‌: هه‌ر نێرینه‌ چووه‌ مێینه‌ی خواستووه‌ , هه‌رگیز ژن نه‌چووه‌ پیاو بخوازێ , جا ئیسلامیش به‌پێی ئه‌مه‌ بنه‌مای ته‌ڵاق‌و جیابوونه‌وه‌ی داناوه‌‌و مافی ته‌ڵاق‌و جیابووه‌نه‌وه‌ی داوه‌ته‌ ده‌ست پیاوان. 
ب- زه‌واج – به‌پێی باوو نه‌ریت – جۆره‌ ئاڵو وێڵێكی ماڵ‌و دارایی تێدایه‌و دراوه‌ به‌سه‌ر شانی (زه‌وج)دا , به‌ده‌ر له‌ نه‌فه‌قه‌ی ژن‌و منداڵه‌كان كه‌ په‌یدای‌ ده‌كات. ئه‌گه‌ر باوونه‌ریت ئاوا بێ‌و ئه‌و هه‌موو خه‌رج‌و باجه‌ به‌ مێرده‌كه‌ بكرێ...

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌رِ مه‌سه‌له‌ى فره‌ ژنێتى

ئاماده‌كردنی: ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

ماوه‌یه‌كى زۆره‌ له‌م كات و ساته‌دا كه‌ ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتیی پیایدا تێده‌په‌رێت ، په‌رله‌مانى كوردستان خۆی سه‌رقاڵ كردووه‌ به‌ هه‌مواركردنى یاسای بارى كه‌سێتیی كه‌ له‌ساڵی 1959 وه‌ ، بووه‌ته‌ یاسایه‌ك و له‌حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عێراقدا كاری پێده‌كرێت و تائێستاش چه‌ندجارێك ئه‌و یاسایانه‌ هه‌مواركراوه‌ ، به‌لاَم ئه‌مجاره‌یان په‌رله‌مانى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى چرِو پرِترو ماوه‌یه‌كى زۆر خۆی سه‌رقاڵكرد به‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ى جێی باس و سه‌رنج بێت لاى زۆرێك له‌ هاولاَتیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بوو په‌رله‌مان له‌ئێستادا به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌و هه‌موو كات و وه‌خته‌ى به‌و یاسایانه‌وه‌ به‌سه‌ر نه‌بردایه‌ ، چونكه‌ زۆربه‌ى كێشه‌ى بنه‌ره‌تى گه‌لى كورد چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌و بگره‌ زلهێزانیش ئاماده‌نین خۆیان له‌قه‌ره‌ى ئه‌و كێشانه‌ بده‌ن كه‌ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌چاره‌سه‌رى بنه‌ره‌تى ئه‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌وه‌ هه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ پێشنیاركردنى ئه‌و هه‌مواركردنه‌ به‌و شێوه‌یه‌و كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو رێكخراوى ئافره‌تان و چه‌ندین رێكخراوى ترى جۆراو جۆر

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

حوكم و حیكمه‌تی فره‌ژنی

نووسینی: هێمن عه‌بدولعه‌زیز

ئیسلام به‌ هه‌موو ده‌ق و فه‌رمایشته‌كانییه‌وه‌، مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری و سه‌رفرازییه‌ بۆ به‌نده‌كان, له‌ كآ ئیسلام رِێنماییه‌كانی له‌ نێو میلله‌تێكدا زیندووبووبێت، له‌وێدا ئه‌و میلله‌ته‌ به‌خته‌وه‌رترین و ئاسووده‌ترین شێوه‌ ژیانیان وه‌رِێخستووه‌، وه‌لێ گه‌لێك له‌ خێرو به‌ره‌كه‌تی ئه‌و ئیسلامه‌ كه‌ڵكی وه‌رنه‌گرتبآ, به‌ بێشك میلله‌تێكی زۆر شپرِزه‌و شپرِێوو بێسه‌روبه‌ری لێ پێكهاتووه‌.
دیاره‌ گه‌ل و میلله‌تی خۆشمان به‌ شێكه‌ له‌ میلله‌تانی جیهان، كه‌ ئه‌و كاته‌ خۆری ئیسلامی به‌ركه‌وت كه‌ڵكی زۆریان لێی وه‌رگرت، كاتێكیش كه‌ پشتیان تێكرد، بێكه‌ڵكترین و بێئیرِاده‌ترین كورِ گه‌لیان لێ په‌یا بوو، به‌ جۆرێك هه‌موو شتێكیان به‌ قوربانی حه‌زوو ئاره‌زووی نه‌فسیان كرد، هه‌تا تفیان كرد له‌ فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریتی رِه‌سه‌نی خۆشیان، كه‌ وایشی لێهات وه‌ك شێت كه‌وتنه‌ ده‌روبه‌ری خۆیان و هه‌ر رِۆژه‌ی له‌ سه‌ر دینێك و هه‌ر جاره‌ی له‌ سه‌ر به‌زمێكدا یاریان كرد، خراترین له‌مانه‌ش دژایه‌تیكردنی خواو پێغه‌مبه‌ر بوو [ صلى الله علیه وسلم ]

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

بۆ موسیبه‌ت دیوه‌کان !

وه‌رگێڕانی: فاتیح ئیسلام

له حه دیسی سه حیح دا ڕیوایه ت کراوه که ؛ هه ر که سێک خۆشه ویستێکی له دونیا لێ وه رگرمه وه و بۆ پاداشتی خوا سه بری له سه ر وه رگرێت ئه وه به هه شتی ده ده مێ ( ڕیوایه تی ئیمام بوخاری )
وکانت فی حیاتک لی عظات فأنت الیوم أوعظ منک حیا .
( ژیانت بۆ من په ند و ئامۆژگاری بوو به ڵام ئه مڕۆ که لێره نیت بۆم جێگایی عیبره ته )

و له حه دیسێکی که هاتوه : هه ر که سێک به وه رگرتنه وه یی دوو مه حبوبه که یی ( چاوه کانی ) ئیمتیحانی که م و سه برو ته حه مولی هه بێت به هه شتی پێ ده به خشم " 

فإنها لا تعمی الأبصار ولکن تعمی القلوب التی فی الصدور

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

مافی ژن به‌سه‌ر مێرده‌که‌ی

نوسینی: نوسه‌یبه‌.

بسم الله‌الحمد لله‌الصلاة والسلام علی رسول آلله‌(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)آما بعد:-بابه‌ت: مافی ژن به‌سه‌ر مێرده‌که‌ی..پێویسته‌ له‌سه‌ر پیاوی موسڵمان دان به‌ مافه‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی بهێنێ که‌مافی به‌سه‌ره‌وه‌ هه‌یه‌ مافه‌که‌ش خوای گه‌وره‌ بریاری له‌سه‌ر داوه‌ وه‌ک ده‌فه‌رموێت(وَلَهُنَّ مِثۡلُ ٱلَّذِى عَلَیۡہِنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِ....)البقرة 228 واته‌ ئافره‌تان حه‌ق و مافیان به‌سه‌رپیاواندا هه‌یه‌ به‌ چاکه‌کردن،وه‌ک چۆن له‌سه‌ریانه‌مافه‌کانی پیاو به‌ چاکه‌کردن به‌جێ بهێنن.پێغه‌مبه‌ری خواصلی آلله‌ علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموێت(آلا إن لکم علی نسائکم حقا ولنسائکم علیکم حقا)رواه‌ الترمزی:واته‌ پیاوان!ئێوه‌ مافتان به‌سه‌ر ئافره‌ته‌کانتان هه‌یه‌ هه‌روه‌ها ئافره‌تانیش مافیان به‌سه‌رتانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌پیاوی موسلمانی تێگه‌یشتو و رۆشنبیر هه‌رده‌م هه‌وڵی به‌جی هێنانی مافه‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌دات چونکه‌ به‌جێ هێنانی مافه‌کانی ژن خۆشه‌ویستی و رێز ومیهره‌بانی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات  ئه‌مه‌ش منه‌مای به‌رده‌وامی ژیانی ژن و مێردی ئاسوده‌یه‌ وه‌ک خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت(وَجَعَلَ بَیۡنَهڪُم مَّوَدَّةً۬ وَرَحۡمَةً‌ۚ)الروم .21

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

مافی پیاو به‌سه‌ر ژنه‌که‌ی


نوسینی: نوسه‌یبه‌:

سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگار و درود و سه‌لام له‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وامان محمد صلی الله‌ علیه‌ وسلم....
دیاره‌ پیاو‌یش چه‌ند مافێکی به‌سه‌ر ژنه‌که‌ی هه‌یه‌ که‌ده‌بێ ئافره‌تی موسڵمان جێ به‌جێی بکات ئه‌گه‌ر بیه‌ویت به‌هه‌شتی خوای گه‌وره‌ی ده‌ست که‌ویت چونکه‌ به‌هه‌شت به‌رازه‌مه‌ندی مێرده‌که‌ی به‌نده‌ پێعه‌مبه‌رصلی الله‌ علیه‌ وسلم ده‌فه‌رمویت(آیما امرآة ماتت و زوجهاعنها راض دخلت الجنة)رواه‌ الترمزی(صحیح)واته‌ هه‌رژنێک بمریت مێرده‌که‌ی لێیرازی بێ ده‌چێته‌ به‌هه‌شت.
ئافره‌تێك ده‌چێته‌ لای پێعه‌مبه‌رصلی الله‌ علیه وسلم بۆ هه‌ندێ پێویستی پێعه‌مبه‌رصلی الله‌ علیه وسلم پێی ده‌فه‌رموێ:مێردت هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌ڵێت به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر ئاگاداری ئه‌کاته‌وه‌ که‌سه‌رپێچی نه‌کات جونکه‌ سه‌رپێچی کرده‌نی ئاگره‌و گوێرایه‌ڵی کردنی به‌هه‌شتی پێده‌ست ئه‌که‌وێت که‌ده‌فه‌رموێت(فآنه‌ جنتك و نارك)رواه‌ الترمزی وسنده‌ صحیح.

          

پیچک