تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

سیفەتەکانی هاوسەری باش


ئاماده‌كردنی: ماكوان عه‌لی

زۆرجاران بینیومانەنوسین زۆر زۆر بوە لەسەر ئافرەتان ،پاشان لێکۆڵینەوە لەسەر ئافرەتان ، یان بڵێن بە شێوەیەکی تربۆ ڕەوینەوەی خەمەکانی خۆشکان ، منیش بەباشم زانی سیفەتەکانی پیاوی باش یان مێردی باش بخەمەسەر نوکی قەڵەمەکەم بیخەمەبەرچاوی ئێوەی خوێنەربەفەرمانەکەنی خوا وپێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیەوسلم). 
هاوسەرگیری لەبەڕێزترین پەیوەندی مرۆڤییەوکۆمەڵایەتیەکان کەئاینی پیرۆزی ئیسلام چاودێری کردووەو هەوڵی پاراستنی داوە وفەرمانی کردوە ڕێگەی هاوسەرگیری ئاسان بکرێت بۆ ئەوانەی کەویستیان لێیەتی،وەزەواجیشی پاراستووە ەپەیمانیکی گەورەی پڕبایەخ لەکۆمەڵێك ئەرک ومافدا.ئاینی ئیسلام خەڵکی ئارەزوومەند دەکات بۆهاوسەر گیری وبۆ ئەومەبەستەهانیان دەدات، بەفەرمانێك لەفەرمانەکانی خوای دادەنێت لەبونەوەرداو پەیوەندی نێوان پیاو وئافرەتی فەرامۆش نەکردووە

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

ڕاهێنانى منداڵەكەت لەسەر پارێزگارى كردنى نوێژ 

ئاماده‌كردنی: خوشكه‌ مروه‌

بێ گومان زۆربەى دایكان و باوكان بیرلەوە دەكەنەوە كە منداڵەكانیان پابەند بن بە دین و ڕەوشتەوە،یەكێك لەو بوارانە كە بەگرنگترین دادەنرێت نوێژە، كە لەڕێیەوە دەتوانیت منداڵەكەت بە پابەند بوون و هانابردن بۆ خواى گەورە لەهەموو كات و ساتێكى پێویست دا كە پێیدا تێدەپەڕن ڕابهێنیت.
لێرەدا ئاماژە بە پێنج هەنگاو دەكەین لە ڕێیەوە منداڵەكەت ڕادەهێنیت لەسەر پابەند بوون بە نوێژەوە:-
1- بەكارهێنانى هەندێ چیرۆك و ڕووداوى تەمسیلى كە منداڵەكەت هان بدات بۆ نوێژكردن.
2- بەكارهێنانى هەندێ دروشم كە یارمەتى منداڵەكەت ئەدات وەك:
- پارێزگارى لە یادى یاخواى گەورە هەمیشە.
- ئاگادارى گوێڕایەڵى خواى گەورە بە بە ووتە و بە كردار.
- دوور بكەوەرەوە لەهەر كارێك خواى گەورە توڕە دەكات.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

له‌ په‌یوه‌ندی سۆزدارییه‌وه‌ بۆ په‌شێوی ده‌روونی


ئاماده‌كردنی: سامان سیوه‌یلی

له‌په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا لای به‌شێکی به‌رچاو له‌ هه‌رزه‌کاران و گه‌نجانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ هه‌تا ئێستا چه‌مکه‌کانی سه‌رسامبوون (الاعجاب)، حه‌زلێکردن، خۆشه‌ویستی، به‌زه‌یی، جیانه‌کراونه‌ته‌وه‌، هه‌ر چواریان له‌ناو بۆته‌یه‌کدا تێکه‌ڵن و به‌ ئاسته‌م له‌یه‌ک جیا ده‌کرێنه‌وه‌. هه‌رکاتێکیش ئامانج ته‌مومژاوی بوو و مرۆڤ نه‌یزانی چی ده‌وێت، که‌واته‌ ناشزانێت ئاڕاسته‌ی دروست بۆ هه‌نگاوه‌کانی بدۆزێته‌وه‌ و ناشزانێت چۆن هه‌نگاو ده‌نێت، هه‌ڵخلیسکانیش لێره‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات. ئه‌م تێکه‌ڵ کردن و ناڕۆشنییه‌ کۆی کایه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی گرتۆته‌وه‌، وه‌ک ئه‌م نموونانه‌:

 

ئافره‌تێک له‌م ڕۆژانه‌دا وتی: (مێرده‌که‌م وه‌ک باوکم هه‌ڵسوکه‌وتم له‌گه‌ڵ ده‌کات، ته‌نها له‌ پێویستییه‌ مادییه‌کانی خۆم و منداڵ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان, خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

ئافرەتی دانا كلیلی بەختەوەریی خێزانە!


ئاماده‌كردنی: به‌رزان ئالانی

ئایا ئافرەت دەتوانێت نەریتە نێگەتیفەكانی هاوسەرەكەی بگۆڕێت؟ - بێگومان ئافرەتی دانا دەتوانێت هاوسەرەكەی بگۆڕێت، هەرچەندە سروشتی ڕەق‌و توندو وشك بێت‌و خاوەنی سیفات گەلێكی نەرێنی وەكو بەسەراقیژاندن‌و دەنگ بەرزكردنەوەی لە ڕادەبەدەرو جنێودان‌و ناوناتۆرەو كەللەڕەقی بێت‌و هەوڵی چارەسەری هیچ ناكۆكییەك نەداو كۆتایی بە هیچ گرفت‌و تەنگ‌و چەڵەمەیەك نەهێنێت، بەردەوام شتی بچووك گەوەر بكات‌و گرفت زیاد بكات‌و هەوڵی تێكدانی ژیانی هاوسەری بدات.

 

- شارەزایان لەو باوەڕەدان كە ئافرەتی ژیرو دانا دەتوانێت هەموو ئەم سیفەتانە بگۆڕێت بۆ سیفەتی جوان‌و ئەرێنی، بێگومان بە ئارامی‌و لەسەرخۆیی‌و دانایی، داناكان خاوەنی گۆچانی ئەفسوناویی نین، بەڵكو خاوەنی ژیری‌و دانایی‌و ئارامین، چارەسەری هەموو گرفتێك بە

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

حوکمی له‌بار بردنی کۆرپه‌له‌ (الإجهاض )


ئاماده‌كردنی: كوری پاكــ

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام على أشرف المرسلین ثم اما بعد، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی عه‌لمانییه‌ت و بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ کۆمه‌ڵگادا، چه‌ند دیارده‌یه‌کی نامۆ و دوور له ‌هه‌رچی ڕه‌وشتی جوان و به‌هاکانی مرۆڤاییه‌تییه‌ دێنه‌ پێش و ده‌بنه‌ دیارده‌یه‌کی به‌رچاو وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا ئه‌ورووپا ناڵه‌یه‌تی به‌ده‌ستیانە‌وه ..

 

بۆنموونه‌: ته‌ڵاق، هه‌ڵوه‌شانه‌وی خێزان، نه‌مانی ڕێز و به‌زه‌یی، گه‌وره‌وبچووکی، کوشتنی ئافره‌ت، دزی، مادده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان، به‌دڕه‌وشتی، له‌باربردنی کۆرپەلە وهتد... له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ شه‌ڕی خوا و پێغه‌مبه‌ر و ئیسلامی پیرۆز.. ئینجا ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت باسی لێوه‌ بکه‌ین، له‌باربردنی کۆرپەلەیە.‌ دیاره‌ ئه‌م دیارده‌ نامۆیه‌ په‌رەپێدراوی کۆمه‌ڵگاکه‌مانه‌ له‌م ساتانه‌دا. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی, خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

چه‌ند ئاداب و ڕه‌وشتێك كه‌ پێویسته‌ فێرى بین و كارى پێ بكه‌ین و مناڵه‌كانمان له‌ سه‌رى ڕابێنین 


ئاماده‌كردنی: باوكی حارث

چه‌ند ئاداب و ڕه‌وشتێك كه‌ پێویسته‌ فێرى بین و كارى پێ بكه‌ین و مناڵه‌كانمان له‌ سه‌رى ڕابێنین
پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (حق المسلم على المسلم ست : إذا لقیته فسلم علیه و إذا دعاك فأجبه و إذا استنصحك فانصح له و إذا عطس فحمد الله فشمته و إذا مرض فعده و إذا مات فاتبعه ) رواه مسلم واته‌ : ( مافى موسڵمان له‌ سه‌ر موسڵمان شه‌ش =دانه‌یه‌= : ئه‌گه‌ر پێى گه‌یشتى سه‌لامى لێ بكه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر داوه‌تى كردى وه‌ڵامى ده‌ره‌وه‌ =بڕۆ بۆ داوه‌ته‌كه‌= ، وه‌ ئه‌گه‌ر داواى لێ كردى ئامۆژگارى بكه‌ى شتێكى بۆ ڕوون كه‌یه‌وه‌ =وه‌ك ئه‌وه‌ى پرست پێ بكه‌ ئه‌و پیاوه‌ چۆنه‌ تا ژنى بده‌ینێ یان ئه‌و كه‌سه‌ چۆنه‌ شه‌راكه‌تى له‌ گه‌ڵ بكه‌م=ئه‌وه‌ دڵسۆز به‌ بۆى به‌ چاكى ئامۆژگارى بكه‌=چۆنت بۆ خۆت پێ خۆشه‌ ئاوهاش به‌و بڵێ= ، وه‌ ئه‌گه‌ر پژمى و ووتى الحمد لله ئه‌وه‌ تۆ وه‌ڵامى ده‌ره‌وه‌ بڵێ =یرحمك الله= ، وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش كه‌وت سه‌ردانى بكه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

ڕۆڵ وكاریگه‌ری پاداشت وسزا له‌په‌روه‌رده‌كرنی مناڵاندا


ئاماده‌كردنی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌وباڵاده‌ست، وه‌درود وڕه‌حمه‌تی فراوان بۆ سه‌ر گیانی پێشه‌وا وپه‌روه‌رده‌كاری مرۆڤایه‌تی محمدی كوڕی عه‌بدوڵڵا وسه‌رجه‌م یار وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌.

ده‌ست پێك وپێشه‌كی :

خوشك وبرایانی خۆشه‌ویست ئاشكرایه‌لای هه‌مووان ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگیه‌كی زۆری داوه‌به‌ په‌روه‌رده‌كردنی تاك له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌دونیایه‌وه‌هه‌تاوه‌كو ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌م ژیانه‌به‌جێ ده‌هێڵێت وده‌گه‌ڕێته‌وه‌لای په‌روه‌ردگار .

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌پێویسته‌ دایك وباوك چاودێری منداڵه‌كانیان بكه‌ن جا چ كوڕ بن یان كچ، وه‌بزانن كه‌ی ده‌چنه‌ده‌ره‌وه‌، وه‌چۆن چوونه‌ده‌ره‌وه‌، وه‌بۆ كوێ ده‌چن، وه‌له‌گه‌ڵ كێشدا ده‌بن ؟ وه‌به‌وه‌نده‌واز نه‌هێنین 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو له‌ئیسلامدا

وه‌رگێرانی له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌:: ئه‌حمه‌د عه‌لی

یه‌كسانی ناو خێزان له‌ نێوان ئه‌و ماف و ئیلتیزاماتانه‌ی كه‌ ژن (ئافره‌ت) هه‌یه‌تی
ئیسلام ئاشكرای كردوه‌ كه‌ هاوده‌می هه‌یه‌ له‌ نێوان ماف و ئیلتزاماته‌كانی خێزان هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره‌  ده‌فه‌رموێت: {وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِی عَلَیْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ} [البقره‌ : 228]، واته‌:" ژنان مافیان هه‌یه‌ به‌سه‌ر پیاوانه‌وه‌ به‌ وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی كه‌ بۆ پیاوانه‌ له‌سه‌ر ژنان به‌ گوێره‌ی باو و نه‌ریتێك كه‌ په‌سه‌نده‌ له‌ ئیسلامدا"ت.ئاسان

یانی ژنان هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌ركی ژنانه‌یان له‌سه‌ره‌، مافی ڕه‌وای خۆشیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر پیاوان به‌ شێوه‌یه‌كی په‌سه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی، ده‌بێ هه‌ردوولا مافه‌كانی یه‌كتر بپارێزن، و كه‌سێكیان سته‌م له‌ویتریان نه‌كات، له‌سه‌ر پیاوانه‌ ماره‌ییان بده‌ن، و ژیان و ژیواری باشیان بۆ په‌یداكه‌ن، و قه‌تیش ئه‌زیه‌ت و ئازاریان نه‌ده‌ن، هه‌روایش ده‌بێ ژنان پارێزگاری ماڵ و حاڵی مێرده‌كانیان ببن و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

له‌ كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵ،ژن و پیاو ده‌بێ‌ چی‌ بكه‌ن؟

وه‌رگێڕانی‌ به‌ ده‌ستكارییه‌وه‌: مودریك عه‌لی‌ عارف

ئایا تا ئێستا بیرتان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ (365)ی‌ ڕۆژه‌كه‌ی‌ ساڵدا، هاوسه‌ره‌كه‌تان چه‌ند جار له‌سه‌ر پیشه‌ و كاره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌؟ ئایا بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو ڕۆژێكتان خۆشتر و جوانتر له‌ دوێنێ‌ و ڕابردوو بێت، هه‌رگیز كارێكتان ئه‌نجام داوه‌ تاوه‌كو به‌و شێوه‌یه‌ بێت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌تان ئه‌نجام نه‌داوه‌، ئه‌وا خراپ نییه‌ كه‌ له‌ ئێسته‌ به‌دواوه‌ بیری‌ لێبكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌م كار و هه‌وڵه‌شتاندا سه‌ركه‌وتوو بن، ئه‌وا خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ی‌ خواره‌وه‌ به‌سوده‌ و په‌یڕه‌وی‌ كردنی‌ خاڵه‌كانی‌ به‌و ئامانجه‌تان ده‌گه‌یه‌نێ‌:
یه‌كه‌م/ پیاو: كاتێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، ده‌بێ‌ چی‌ بكه‌م؟
ئه‌مڕۆ ئێوه‌ چه‌ندین كاتژمێرتان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ماڵدا به‌سه‌ر بردووه‌، ئه‌وه‌ بزانن كاتێك كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌تان پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌ن و قسه‌ و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن‌و به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌و مامه‌ڵه‌ی‌ جوان دڵخۆشیان بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ چه‌ند 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

بوونی چه‌ند خاڵێکی نهێنی له‌ نێوان ژن و مێرد وهه‌بونی عوزری شه‌رعی

ئاماده‌كردنی: نوور

سه‌ره‌تایی ئه‌م کورته‌ باسه‌ بۆ باوه‌ڕدارانی ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ و مێینه‌یه‌‌ که‌ ژیانی هاوسه‌رگیریان پێكهێناوه‌.. هه‌موو ئه‌زانین که‌ هه‌ڵبژاردنی مێینه‌ له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌کرێت که‌ هه‌میشه‌ پیاو ( طلب ) بووه‌و ئافره‌تیش ( مطلوب ) . لێره‌دا ژیری بڕیار ده‌دات به‌سه‌ر خودی ئه‌و دوولایه‌نه‌ و ڕه‌زامه‌ندی نیشان ئه‌ده‌ن به‌رامبه‌ر به‌ قبوڵ کردنی یه‌کترو ئه‌و ژیانه‌ نوێ یه‌ی که‌ پێ ی ده‌ڵین ژیانی خێزانی که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی جیاوازه‌ له‌ ژیانی کچێنی وه‌ بۆ پیاوێش هه‌ر به‌هه‌‌مان شێوه‌…
له‌ ژیانی خێزانیدا هه‌ندێك کۆسپ دێته‌ ڕێ ی ژن و پیاو ، مه‌رج نیه‌ نه‌گونجان بێ له‌گه‌ڵ یه‌کتر، ئه‌و کێشانه‌ هه‌ندێ جار له‌ ده‌سه‌ڵاتی هیچ کامێکیان نیه‌ و خۆیان خولقێنه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ نین به‌ڵکو له‌ فطره‌یاندا بوونی هه‌یه‌ و شتێکی ئه‌زه‌لی یه‌.. هه‌ندێك له‌م کێشانه‌ له‌ ناو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دیارده‌که‌ون و په‌یوه‌ندی به‌ سروشتی کرداری ژن و پیاوه‌وه‌ نیه‌ ، وه‌ زۆرینه ی ئه‌م کێشانه‌ ده‌بێته‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

منداڵه‌كانمان له‌ پشووی هاویندا

نوسینی: پیشتیوان سابیر عه‌زیز

سوپاس بۆ خوای گه‌وره ‌وا جارێكی تر نیعمه‌تی پشووی هاوینمان بینی له‌پاش تێپه‌ڕ بوونی ساڵێك پڕ له‌خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌... به‌ڵام ئێستا پرسیارێك دێته ئاراوه‌كه‌هه‌موو ماڵێك خه‌می وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌تی: ئه‌و پرسیاره‌ش ئه‌وه‌یه ‌ئایه ‌چۆن منداڵه‌كانمان پشووی هاوین ببه‌نه‌سه‌ر؟‌

له‌سه‌ره‌تاوه ‌ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه ‌پشووی هاوین مانای ئه‌وه ‌نیه ‌كه‌ ده‌بێت كاتی منداڵه‌كانمان به‌فیرۆ بچێت و له‌فه‌وزا بژێین بێ ئه‌وه‌ی سوود له‌و‌پشووه‌ببینن...

خۆشی ڕاسته‌قینه‌بۆ منداڵه‌كانمان ئه‌وه‌یه ‌كه‌پشووی هاوین ته‌واو بێت و خۆ ی ‌ببینێته‌وه‌ كه‌چه‌ند جوزئێكی له‌قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر كردوه‌، یان فێری شتێكی به‌سوود بوه‌... وه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ی پێ بوترێت كه‌پشووی هاوین یه‌كێكه ‌له‌و نیعمه‌تانه‌ی كه‌ده‌بێت سوودی لێ وه‌ڕبگیرێت ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: (( اغتنم خمساً قبل خمس : شبابك قبل هرمك ، وصحتك قبل سقمك ، وغناك قبل 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

(130) بیرۆكە لە پەروەردەكردنى منداڵاندا 

نوسینی: د.أحمد بن عثمان المزید ، د.عادل بن علی الشدّی
وه‌رگێڕانی: ئیدریس مه‌حموود

بسم الله الرحمن الرحیم الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبی بعده... وبعد: پێشەكى پەروەردەكردنى منداڵ هونەر و لێزانینە، بەڵام بەداخەوە كەمێكى كەم لەخەڵكى بەجوانى دەیزانن، و لەم بوارەدا دەیان كتێب دانراون، كەهەندێكیان بەدرێژى باسیانكردووە، هەندێكیشیان بەكورتى، بۆیە پێمان باش بوو كورتەى هەندێك لەو كتێبانە وەربگرین، و لە كۆمەڵە بیرۆكەیەكى بەسوددا ڕێكى بخەین، لە خواى گەورە داواكارین لێمان قبوڵ بكات.آمین.
[بیروباوەرِ] 
1- منداڵەكەت فێرى وشەى یەكتاپەرستى بكە، لەگەڵ ئەوشتانەى كە ئەم وشەیە داخوازى دەكات، كە ئەویش بریتیە لەعیبادەت نەكردن بۆ جگە لە(الله) وە بەتەنها پەرستنى(الله)
2- فێرى ئەوەى بكە كە خواى گەورە لەم دونیایەدا ئێمەى بۆ عیبادەت (یەكتاپەرستى) درووست كردووە، وەكو دەفەرموێت:(وما خلقت الجن والإنس إلا لیعبدون)، لەگەڵ ئەوەشدا (وشەى

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

جێگەی نوستنى منداڵان لەیەكتری جیا بكەنەوە 


پێغەمبەرصلى الله علیه وسلم فەرمویەتی: ((مروا أولادكم بالصلاة وهم أبناء سبع، واضربوهم علیها وهم أبناء عشر، وفرقوا بینهم فی المضاجع)). رواه أبوداود (حدیث حسن)
واتە: لە تەمەنی حەوت ساڵی دا فەرمانى نوێژ كردن بە منداڵەكانتان بدەن، لە تەمەنی (دە) ساڵی گەر نوێژیان نەكرد لێ یان بدەن و، جێگەی نوستنیان جیا بكەنەوە.(*)
======================================
(*)جیا كردنەوەی جێگەى نوستنی منداڵ لە تەمەنی (دە) ساڵی، ئەدەبێكی ئیسلامی گرنگە، كە بەداخەوە زۆر كەس فەرامۆشیان كردوە، كە یەكێك لەو كەسانە لەلام دانی پیادا هێنا، كە بە هۆی فەرامۆش كردنی ئەو فەرمانەی پێغەمبەر، دەست درێژی كردۆتە سەر پوری و كچی پوری!
لە كتێبی (طوق الحمامة‌)ی ئیمام (ئیبن حزم) هاتوە، ژنێكی عەرەب، كە لە خزمێكی سكی پڕ ببو، پرسیاری لێ كرا: ئەوە چى یە لە سكت؟! گوتی: نزیكیی سەرین، درێژی شەو! بە واتای ئەم كارەساتە لە ئاكامی نوستن پێكەوە، یان نزیكی لەو و، زۆر تێكەڵاو بون لە نێو خزمەكانیدا ڕویداوە!

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

مافەكانی دایك و باوك 


دایك و باوك ئەو كەسە پیرۆزەن كە دەبنە مایەی هێنانە بونی وەچە بۆ سەر ژیان، كەواتە شایستەی ئەوەن ئەوپەڕی رێز و باڵی ملكەچیان بۆ رابخرێ. 
خوای گەورە دەفەرموێ: {وَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِیَّاهُ وَبِالْوَالِدَیْنِ إِحْسَانًا إِمَّا یَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلاَهُمَا فَلاَ تَقُل لَّهُمَآ أُفٍّ وَلاَ تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلاً كَرِیمًا*وَاخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ الذُّلِّ مِنَ الرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ارْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّیَانِی صَغِیرًا}الإسراء/23-24 
واتە: پەروەردگارت فەرمانی داوە لەو زیاتر كەسی تر نەپەرستن و، لەگەڵ دایك و باوك بە باشی رەفتار بكەن. گەر یەكێكیان لە لات پیر بون پآیان مەڵێ ئۆف لەبەر بێزاری، گەر داوای شتێكیان لێ كردی. گەر شتێكت بە دڵ نەبو سەركۆنە و سەرزەنشتیان مەكە. قسەی خۆش و نەرم و نیانیان لەگەڵ بكە و باڵی ملكەچی بەزەیىیان بۆ رابخە. بڵێ خوایە رەحم بە دایك و باوكم بكە، وەك ئەوان منیان بە بچوكی بەخێو كردوە و پێگەیاندوە.(*)
هەروەهـا خوای بـاڵا دەفەرموێ:{وَإِذْ أَخَذْنَا مِیثَاقَ بَنِی إِسْرَائِیلَ لاَ تَعْبُدُونَ إِلاَّ اللّهَ وَبِالْوَالِدَیْنِ إِحْسَاناً 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

ژن دەتوانێ خەمی مێردەكەى كەم بكاتەوە 


ئەنەس گوتویەتى: ((اشتكى إبن لأبی طلحة، فمات، وأبو طلحة خارج، ولم یعلم بموته، فلما رأت امرأته أنه قد مات، هیأت شیئاً ونحته فی جانب البیت. فلما جاء أبو طلحة قال: كیف الغلام؟ قالت: قد هدأت نفسه. وأرجوا أن یكون قد إستراح! ثم قربت له العشاء، ووطأت الفراش، فلما أصبح اغتسل، فلما أراد أن یخرج أعلمته بموت الغلام، فصلى مع النبی صلى الله علیه وسلم ثم أخبره بما كان منها، فقال النبی صلى الله علیه وسلم: “لعله یبارك لكما فی لیلتكما”! فجاءهما تسعة أولاد، كلهم قرؤوا القرآن). رواه البخاری بنحوه
واتە: كوڕێكی ئەبو تەڵحە توشی نەخۆشى یەك بو، بە هۆی نەخۆشى یەكەوە مرد، لەو كاتەش ئەبو تەڵحە لە دەرەوەی ماڵ بو، نەشی زانیبو كە كوڕەكەی مردوە، خێزانەكەی، كە بینی كوڕەكەی مردوە، شتێكی ئامادە كرد و لە لایەكی ماڵەكەی دانا. 
كە ئەبو تەڵحە هاتەوە گوتی: كوڕەكە چۆنە؟ ژنەكە گوتی: هێدی بۆتەوە، داوام وایە كە حەسابێتەوە! پاشان ژنەكەی نانی شێوانی بۆ دانا و جێگای نوستنی بۆ ئامادە كرد، كە بەیانی داهات ئەبو تەڵحە 

          

پیچک