ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی, گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

ئایه‌ ئه‌ته‌وێت ببیته‌ خاوه‌ن سیفه‌تێک له‌ سیفه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ران؟ ده‌ته‌وێت له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا له‌ ته‌نیش یوسفی جوانبیت

ئاماده‌كردنی: ڕێناز

ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌ ئه‌وه‌ ده‌بێ داوێنپاک بیت و شوێن پێی پێغه‌مبه‌ران و خوڕه‌وشتی ئه‌وان هه‌ڵگری. 
--- سه‌ربه‌رزی موسوڵمانان له‌وه‌دایه‌ که‌ داوێن پاکبن 
ئه‌وه‌ بزانن که‌ موسوڵمانان به‌ هۆی داوێن پاکیانه‌وه ‌بوو که‌ جوله‌که‌کانی به‌نو قینوقاعیان له‌ مه‌دینه‌ ده‌رکرد، ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌ ئافره‌تێکی موسوڵمان چوو بۆ بازاڕ و له‌لای یه‌کێک له‌ کڕیاره‌کان دانیشت بۆ ئه‌وه‌ی شتی لێ بکڕێ جوله‌که‌یه‌کیش لایه‌کی له‌چکه‌که‌ی و جله‌که‌ی به‌ست به‌ یه‌که‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمگای ده‌رکه‌وێ له‌کاتی ڕۆشتنیدا، بزانن کاتێک ده‌ڵێین شه‌رمگا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌نییه‌ که‌ هه‌مو لاشه‌ی یان به‌شێکی زۆری ده‌رکه‌وێت ، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی که‌ ده‌رکه‌وت له‌لاشه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌شێک له‌ لاقه‌کانی بوو، ئایه‌ ده‌زانن چی ڕوویدا؟ 
موسوڵمانێک که‌ به‌جه‌رگ بو بۆ پارێزگاری کردن له‌ ئیسلام و شه‌ره‌ف و ناموسی موسوڵمانان 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر, مردن و رۆژی دوایی,

 

پێناسه‌ى ناوه‌كانى ڕۆژى دوایی له‌ قورئانى پیرۆز

نوسینى: مه‌لا دلشاد باڵه‌كى
ئاماده‌كردنی: غریب قادر

1- یَوْمِ الْقِیَامَةِ:  واتا رِۆژى هه‌ستانه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان له‌ رِۆژى دواییدا بۆ لێپرسینه‌وه‌و رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و پرسیارانه‌ى له‌ باره‌ى كارو كرده‌وه‌كانى ژیانى دونیا لێى ده‌كرێن وه‌ك له‌ سوره‌تى   النساء/87 [  اللّهُ لا إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ لَیَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى یَوْمِ الْقِیَامَةِ لاَ رَیْبَ فِیهِ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللّهِ حَدِیثاً   ]  النساء : 87واتا: ( الله خوایه‌كه‌ بێجگه‌ له‌و هیچ خوایه‌كى ترى به‌ حه‌ق نیه‌ (شایسته‌ى په‌رستن بێت) سوێند به‌ خوا له‌ رِۆژى قیامه‌تدا كۆتان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ شك و گومانێكى تێدا نیه‌،جا كێ هه‌یه‌ قسه‌و گوفتارى له‌ فه‌رمایش و فه‌رموده‌ى خوا راستترودروستتربێت ؟  ته‌فسیرى ئاسان

2- الْیَوْمِ الآخِرِ: واتا دوایه‌مین و كۆتا رِۆژ كه‌ رِۆژى ترى له‌ دوا نیه‌ جگه‌ له‌ به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م وه‌ك له‌ سوره‌تى البقره‌/8  [ وَمِنَ النَّاسِ مَن یَقُولُ آمَنَّا بِاللّهِ وَبِالْیَوْمِ الآخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِینَ ] البقرة : 8 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

هۆكاره‌كانی بیركردنه‌وه‌ له‌ مردن

نوسینی: عائض القرنی
وه‌رگێڕانی: باوكی موحه‌ممه‌د

له‌ هۆكاره‌كانی بیركردنه‌وه‌و یادكرنه‌وه‌ی مردن سێ خاڵن كه‌ به‌ كورتی ده‌یانخه‌مه‌ ڕوو: 

هۆكاری یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ردانی گۆڕستانه‌كان بكه‌یت.. وه‌كه‌ به‌ زۆری بچیته‌ سه‌ر گۆڕستانه‌كان و هاتوچۆو ژیانی ناوبازاڕو ناو كه‌س و كار بێئاگات نه‌كه‌ن، نه‌ پێشانگاو شوێنه‌ ڕازاوه‌كان، نه‌ ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان، نه‌ دارو دره‌خت و باخچه‌ جوانه‌كان، هیچ كام له‌مانه‌ له‌ یادی مردن و چونه‌ سه‌ر گۆڕستانه‌كانت نه‌كه‌ن، ژیان و خۆشی و له‌ززه‌ته‌كانی دونیای بێ ئه‌رزش مردن و بیركردنه‌وه‌ له‌ مردنت له‌ بیر نه‌به‌وه‌نه‌وه‌. 

جارێك بڕۆره‌ سه‌ر گۆڕستان و كه‌مێك بووه‌سته‌وه‌ پاشان بیر بكه‌ره‌وه‌: كوان ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی له‌ گه‌ڵتدا 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

تەنها پێنج کاتژمێرت ماوە لە ژیان.. !!!

وه‌رگێڕانی: سایه‌ فارس

تەنها پێنج کاتژمێرت ماوە لە ژیان ...!!! 
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت ... 
چێ دەبێت ئەگەر زانیت تەنها پێنج کاتژمێرت لە ژیان ماوە ؟؟ 
چەند کاتژمێرێکی کەم و ژیان بە جێ دەهێڵیت ....!! 
ئایە دەزانیت بینینی پێغەمبەر دروودی خوای لێبێت لەخەودا ڕاستە ؟ 
شەیتان ناتوانێ ‌بچێتە شێوەی پێغەمبەرەوە لە خەودا... 
باشە ، ئەگەر پێغەمبەر دروودی خوای لێبێت سەردانی کردیت لە خەوتدا .... پێی فەرموویت : پاش پێنج کاتژمێری تر ئەم ژیانی دونیایە بەجێ دەهێڵیت !!!! 
تۆش لە پڕێکدا بە ترسێکەوە لەخەو هەڵدەسیت ... بێگومان خەوەکەت شتێکی ئاسایی نابێت و شتی زیاتر هەڵدەگرێت .. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

چۆن ئینسان له‌ سزای گۆڕ ڕزگاری ده‌بێت؟

ئاماده‌كردنی: هێمن عبدالعزیز

پرسیارێكه‌ زۆر خه‌ڵك پێیه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌، چونكه‌ قۆناغی گۆڕ قۆناغێكی ڕاچڵه‌كێنه‌رو هه‌ژێنه‌ره‌، ده‌روازه‌ی ده‌رچوونه‌ له‌ ژیاندا بۆ جیهانی خۆڵ‌ و تاریكی.. جیهانی ته‌نگه‌به‌ری و ته‌سكی ، حاڵێكه‌ بێحاڵ‌.. تاریكه‌و شه‌وه‌زه‌نگ، چاڵێكه‌ زۆر ته‌نگ.. تا ماوی هه‌تا ماوی له‌م گۆڕه‌دا جێماوی، تا ڕۆژی په‌سڵان له‌و حاڵه‌دا ماوی كه‌ بێناوی له‌ هیچ فه‌رهه‌نگدا نه‌ماوی، جگه‌ له‌ فه‌رهه‌نگی تێهه‌ڵدان و لێپیچینه‌وه‌ی ناو گۆڕ.. ته‌نیاو بێكه‌س كه‌ ماوی كه‌وتوویته‌ داوی. 
بێگومان ئیسلام كاروكرده‌وه‌ی زۆری پێ نیشان داوین له‌وانه‌ی كه‌ هۆكاری ڕزگاربوون و ده‌ربازبوونن له‌ سزای ناوگۆڕ، كه‌ به‌نده‌كانی خوای تیا هانداوه‌ تا پێی هه‌ڵسن و بیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ناخۆشی و كاره‌ساته‌كانی گۆڕی بێمنه‌ت بێ‌ كه‌ تێیدا ته‌نیایه‌و بێ‌ هاوتایه‌. 

له‌و ڕه‌فتارو گوفتارانه‌ی كه‌ مایه‌ی ڕزگار بوونن له‌ سزای ناو گۆڕٍ بریتین له‌: 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ترسی قه‌بر

ئاماده‌كردنی: كارزان ئه‌حمه‌د

 ئه‌بو سه‌عیدی خودری ( ڕه‌زای خوای لێبێت ) ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێبێت) ته‌شریفی هات بۆ مزگه‌وت له‌ كاتێكدا هه‌ندێك قاقاپێده‌كه‌نین ، پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای لێبێت) فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بیرتان له‌ مه‌رگ بكردایه‌وه‌ كه‌ هیچ خۆشیه‌ك ناهێڵێ ، ئێوه‌ی له‌و كارانه‌ ده‌گێڕایه‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی پێكه‌نینتان : قه‌بری هه‌موو كه‌س هه‌موو ڕۆژێك بانگ ده‌كاو ده‌ڵێ : من ماڵی ته‌نیاییم من لانه‌ی جوداییم ، من هێلانه‌ی كرمانم كاتێ‌ ئینسانێكی موسڵمان ده‌مرێ‌ و ده‌ی خه‌نه‌ قه‌بره‌وه‌ كه‌ پێ ده‌ڵێ زۆر به‌ خێر هاتیت به‌ هاتنت زۆر خۆشحاڵ بووم ، له‌ ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌دا كه‌ به‌سه‌ر مندا ده‌ڕۆیشتین هه‌ر تۆم خۆش ده‌ویست ، ئه‌مڕۆ كه‌ هاتووی بۆ لای من ، من خۆش ره‌فتاری خۆم نیشان ده‌ده‌م له‌ پاشان قه‌بره‌كه‌ كه‌ كه‌وه‌نده‌ گوشاد ده‌بێ و تا چاو بڕبكاو په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌ قه‌بره‌كه‌وه‌ بۆ ناو به‌هه‌شت ده‌كرێته‌وه‌ و بۆن و خۆشی به‌هه‌شت دێته‌ ژووره‌ وه‌ و گیانی ئینسان تازه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌ڵام كاتێك كافرێك یان خراپه‌ كارێك ده‌مرێ‌ و ده‌ی خه‌نه‌ قه‌بره‌وه‌ ، ئه‌رز 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

برووسكه‌ گه‌شتێك له‌ ناو گۆڕه‌وه‌ تا چوونه‌ به‌هه‌شتت یان دۆزه‌خ

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام موحه‌ممه‌د پشده‌ری

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

 القبر : (گۆرِ) یه‌كه‌م مه‌نزڵگاى دوارِۆژ، چاڵى ئاگرین بۆ كافر و مونافیق، و باخچه‌ى رازاوه‌ بۆ موسوڵمان، سزا وئازارى ناوگۆرِ چه‌سپاوه‌ بۆ چه‌ند گوناه و تاوانێك له‌وانه‌: خۆنه‌پاراستن له‌ فیز و دووزمانى و خیانه‌ت كردن له‌ غه‌نیمه‌ت و درۆ كردن و نووستن له‌سه‌ر نوێژ و وازهێنان و پشت هه‌ڵكردن له‌ قورئان و زینا و نێربازیى وسووخۆرى و قه‌رز نه‌دانه‌وه‌ و غه‌یرى ئه‌وانه‌ش، ئه‌و شتانه‌ى كه‌ مرۆڤ رزگار ده‌كه‌ن له‌ سزاى گۆرِ، كرده‌وه‌ى چاك له‌به‌ر خاترى په‌روه‌ردگار و په‌ناگرتن به‌ خوا له‌ سزاى گۆرِ، خوێندنى سوره‌تى (الملك) و زۆر كرده‌وه‌ى چاكى تر .

 پارێزراوان له‌ سزاى گۆرِ: شه‌هید و سه‌نگه‌رنشینان و مردووى رۆژى جومعه‌ و كه‌سێك به‌ سك ئێشه‌ بمرێت و غه‌یرى ئه‌وانیش.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌ ( مــردوو )

ئاماده‌كردنی: غبدالسلام پشده‌ری


الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

أما بعـــد :

خۆشه‌ویستان له‌م بابه‌ته‌ماندا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به‌چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ك چه‌ند بابه‌تێكتان له‌سه‌ر ئه‌حكامه‌كانی ( جه‌نازه‌ ) ومردوو پێشكه‌ش بكه‌ین به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی كه‌ گشت لایه‌ك سوودمه‌ند بن لێی، چونكه‌ زۆربه‌ی ئه‌حكامه‌كانی ( جه‌نازه‌ ) فه‌رزی كفایه‌ن، جا پێویسته‌ كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی ئاگاداری ئه‌م بابه‌تانه‌ بن، چونكه‌ به‌ نه‌كردن وئه‌دا نه‌كردنیان ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌و شار و ووڵاته‌ گوناهـ بار ئه‌بن كه‌ ئه‌و فه‌رزه‌ كفایه‌یان كه‌وتوه‌ته‌ سه‌ر، ئێستاش ئێوه‌ و ئه‌و ئه‌حكامانه‌ :

یه‌كه‌م: ئه‌و كاره‌ چاكانه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر نه‌خۆش:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی, مردن و رۆژی دوایی,

 

ئاداب و ئه‌حكامه‌كانی ناشتنی مردوو وته‌عزیه وسه‌ره‌خۆشی‌ له‌ ئیسلامدا - به‌شی دووه‌م كۆتایی

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام پشده‌ری

یازده‌یه‌م: حوكمی‌ شه‌هیدو منداڵی‌ له‌بارچوو:

1ـ شه‌هید: ئه‌و كه‌سه‌یه‌ له‌ جه‌نگی‌ ئیسلام دژ به‌ دوژمنانی‌ شه‌هید ببێت ‌و بكوژرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ وشه‌ی‌ (لا اله الا الله محمد رسول الله) و پارێزگاری‌ له‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام.

شه‌هید: ناشۆردرێ‌‌و نوێژی‌ له‌سه‌ر ناكرێت، وه‌ سوننه‌ته‌ به‌ جله‌كانی‌ خۆیه‌وه‌ بنێژرێت كه‌ پێوه‌ شه‌هید بووه‌، عن جَابِرِ بن عبد اللَّهِ رضی الله عنهما (أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم)   كان یَجْمَعُ بین الرَّجُلَیْنِ من قَتْلَى أُحُدٍ فی ثَوْبٍ وَاحِدٍ ثُمَّ یقول أَیُّهُمْ أَكْثَرُ أَخْذًا لِلْقُرْآنِ فإذا أُشِیرَ له إلى أَحَدِهِمَا قَدَّمَهُ فی اللَّحْدِ وقال أنا شَهِیدٌ على هَؤُلَاءِ وَأَمَرَ بِدَفْنِهِمْ بِدِمَائِهِمْ ولم یُصَلِّ علیهم ولم یُغَسِّلْهُمْ. { رواه البخاری 1278} واته‌:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی, مردن و رۆژی دوایی,

 

ئاداب و ئه‌حكامه‌كانی ناشتنی مردوو وته‌عزیه وسه‌ره‌خۆشی‌ له‌ ئیسلامدا - به‌شی یه‌كه‌م

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام پشده‌ری

الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه وسلم .

خۆشه‌ویستان جارێكی تر هاتینه‌وه‌ خزمه‌تتان بۆ پێشكه‌شكردنی به‌شی كۆتای له‌ ئه‌حكامه‌كامی جه‌نازه‌ ئه‌ویش باسی چۆنیه‌تی ناشتنی مردوو و ئه‌و حوكمانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیان پیوه‌ی هه‌یه‌ .

نۆیه‌م: ناشتن :

1ـ دوعای‌ چوونه‌ گۆڕستان :

 ئه‌گه‌ر كه‌سێك رۆرشته‌ گۆڕستان یان به‌لایدا تێپه‌ڕبوو ئه‌و سوننه‌ته‌ ئه‌م دوعایه‌ بڵێ‌: عن أبی هُرَیْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم)  أتى الْمَقْبُرَةَ فقال السَّلَامُ عَلَیْكُمْ دَارَ قَوْمٍ مُؤْمِنِینَ وَإِنَّا إن شَاءَ الله بِكُمْ لَاحِقُونَ. { رواه احمد 2/300 ومسلم 249} واته‌: ئه‌بوهوره‌یره‌ ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت ده‌ڵێ‌: 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

چه‌ند وشه‌یه‌ك دڵه‌کان ئه‌هه‌ژێنن!!!

ئاماده‌كردنی: موحه‌ممه‌د بیلال

چه‌ند وشه‌یه‌ك که‌ پێك هاتوون له‌ چه‌ند پیتێ، به‌ڵام پڕواتا! ‌ئه‌و پیتانه‌ چه‌ند وشه‌یه‌ك پێك ده‌هێنن که‌ دڵه‌کان ده‌‌هه‌ژێنن، هه‌ست و بیره‌کان ده‌وه‌ستێنن، کۆتایی به‌ ئاواته‌کان دێنن! دۆست و یاران له‌یه‌ك ده‌که‌ن، دڵی دایکان ئه‌ترسێنن، ناوی خۆشه‌ویستان ئه‌سووتێنن، کۆتایی دێنن به‌ واتای ژیان. 
ئه‌پرسی چین و کامانه‌ن؟! 
(مه‌رگ، مرد، مردوو، گۆڕ، نه‌شر، حه‌شر، به‌یان) 
ئه‌م وشانه‌ پێکهاتووی چه‌ند وشه‌یه‌کن به‌ بینیان زۆر ئاسانن به‌ڵام به‌ ڕوودانیان دڵ حه‌یران وێڵ و شه‌یدا و سه‌رگه‌ردانه‌، چاوه‌کان به‌گریانن، ده‌سته‌کان ده‌سته‌وسانن! 
ئه‌پرسی چۆن؟! ئه‌ڵێت که‌ی وایه‌! 
بێ گومان به‌ ئه‌م وشانه‌ بۆ دڵانێکی زیندووه‌ بۆ که‌سانێك تێگه‌یشتووه‌! 
ئه‌گه‌ر ده‌پرسیی مه‌رگ چییه‌؟ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ئافره‌ت له‌به‌هه‌شتدا چی پێده‌بڕێت ؟

ئاماده‌كردنی: هێمن عبدالعزیز

گومان له‌وه‌دانییه‌ كاتێك ده‌بیستین و ده‌یخوێنینه‌وه‌، تێده‌فكرین و وردده‌بینه‌وه‌، ده‌بینین كه‌ رواڵه‌تی به‌رچاوی ده‌قه‌ شه‌رعییه‌كان و به‌ڵگه‌و نیشانه‌كان، كاتێك دێن باس له‌به‌هه‌شت و نازونیعمه‌ته‌كانی به‌هه‌شت ده‌كه‌ن زیاتر روو له‌ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ ده‌كه‌ن و كه‌متر مێیینه‌ ده‌كه‌ونه‌ به‌رچاوان، ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م جۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ هیچ بنه‌ماو ئه‌رزشێكی زانستی نییه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ به‌هه‌ڵه‌ حاڵیبوونیشه‌ له‌ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت، به‌ڵام گرفتوكێشه‌ له‌وه‌یه‌دا كه‌ ئێمه‌ چۆن له‌بنه‌ماكان تێده‌گه‌ین و خوای خۆمان له‌سۆنگه‌ی دادگه‌ری و یه‌كسانیی مافی پیاوو ژنه‌وه‌ چۆن ده‌ناسینه‌وه‌؟ بۆیه‌ له‌م كورته‌ باسه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین لوێچێك له‌ته‌غاری هه‌قیقه‌ت و راستیی مه‌سه‌له‌ی مافی ئافره‌ت له‌به‌هه‌شتدا روونبكه‌ینه‌وه‌:
یه‌كه‌م/ سه‌ره‌تا ده‌ڵێین: گومان له‌وه‌دانییه‌و نكوڵییشناكه‌ین له‌وه‌ی كه‌ ئافره‌تان به‌رده‌وام ئه‌و جۆره‌ پرسیارانه‌یان به‌مێشكدا دێت، وه‌ك ده‌زانین پیاوان له‌به‌هه‌شتدا خوا چییان پێده‌به‌خشێت، ئه‌ی ئاخۆ ئافره‌ت له‌به‌هه‌شتدا چی پێده‌بڕێت؟! چونكه‌ ئینسان هه‌میشه‌ له‌بیری دواڕۆژو داهاتووی خۆیدایه‌.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ئەوحەوت کۆمەڵەی لەژێرسێبەری عەرشی خوادان کێن ؟!

ئاماده‌كردنی: مه‌كوان عه‌لی

باوەڕ بوون بەڕۆژی کۆتایی یەکێکە لەشەش پایەکانی ئیمان،وەبابەتەکانی باوەڕ بوون بەزیندوو بوونەوە ولێ پرسینەوە وکێشانەی کارەکان وبەهەشت ودۆزەخ ،یەکێکن لەبنچینەکانی باوەڕبوون بەڕۆژی کۆتایی .
لەبەر گرنگی ڕۆژی کۆتایی ،دەبینین لەقورئاندی پیرۆزدا زۆر جار خوای گەورە باوەڕ(الایمان)ی کردۆتە هاوتا لەگەڵ باوەڕ بوون بەڕۆژی کۆتایی ،وەك خوای گەورە دەفەرموێت(….. البر من آمن بالله والیوم الآخر …..) البقرة،177 واتە:(چاکە بریتیە لەباوەڕ بوون بەخواو ڕۆژی کۆتایی )وە لەبەر گرنگی باسەکە دەبینین خوای گەورە زۆر لەوردەکاریەکانی ئەوڕۆژە ترسناکەی بۆ ئاشکرا کردووین. وەڕونی کردۆتەوە کەچی ئامادەکردووە لەسزای سەخت بۆبێ باوەڕەکان لەگەڵ ئامادەکردنی پاداشتی گەورەی نەبڕاوە بۆ بڕواداران یەکێك لەو پاداشتە گرنگانە ئەم حەوت کۆمەڵەن ئیستا باسیان لێوە دەکەین .
ئەبوموسی ئەشعری(رضی خوای لێبێت)دەفەرموێت((الشمس فوق رووس الناس یوم القیامة واعمالهم تضلهم وتصیبهم)) واتە:- ڕۆژلەسەر سەری خەڵکانە لەڕۆژی کۆتاییدا وکردەوەکانیان

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

نامەیەك لە مردووەوە بۆ زیندوو 

ئاماده‌كردنی: پیشتیوان حه‌سه‌ن

إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ، وَنَسْتَعِیْنُهُ، وَنَسْتَغْفِرُهُ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْڕ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَیِّئَاتِ أَعْمَالِنَا، مَنْ یَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ، وَمَنْ یُضْلِلْ فَلا هَادِیَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَڕیْكَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ.
أَمَّا بَعْدُ:
[خوێنەری بەرِێز] : بیهێنە خەیاڵی خۆت كە مردوویەك لەمردووان نامەیەك بنێرێت بۆ كەسێك كە زیندووە، ئای ئەو مردووە چی بنوسێت؟ وە بە چ زمانێك گوزارشت ئەكات لەو پەیامەی كەئەیەوێ‌ بینێرێت بۆ كەسێكی زیندوو كە چێژ وەردەگرێت لە ژیان؟ دەست پێدەكات ودەنووسێت:
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته:
[ئەی مرۆڤی زیندوو:] ئایا بانگی من دەبیسی لە ناخی زەویەوە؟ئایا دەنگی بێنازی كڵۆڵی من بەر دیواری گوێكانت دەكەوێت؟ 
هەست دەكەم زیندووەكان دەنگت نابیسن بەهۆی ژاوەژاوە و هەرای حاڵی بێزاركەری خۆیانەوە،

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

دواساته‌کانی ژیانی تۆ چۆن ئه‌بێ؟

ئاماده‌كردنی: موحه‌ممه‌د بیلال

پرسیارێکه‌ ئاده‌میزادان سه‌رسام ده‌کات، هه‌ریه‌که‌ عه‌وداڵه‌ به‌ داوای وه‌ڵامه‌که‌ی، چاوه‌ڕێیه‌ که‌ی وه‌ چۆن ئه‌بێت؟ ئایا به‌ ڕوویه‌کی شاد بۆ لای په‌روه‌ردگار یان به‌ ڕووسیایی و ماڵوێرانی دواساتێکی شه‌ڕ و تارک خه‌جاڵه‌ت بوون له‌ دیوانی خوا. 
هه‌ر بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه وسلم) له‌ فه‌رمووده‌یه‌ک دا ده‌فه‌رمووێ: یبعث كل عبد على ما مات علیه 
واته‌: "به‌نده‌کان خوای گه‌وره‌ زیندویان ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ وه‌فاتیان کردوه‌!" 

ئه‌ی به‌نده‌ی خوا، ئه‌ی نه‌وه‌ی خاک، ئه‌ی ڕێبواری ژیان پرسیارێک بکه‌ له‌ خۆت ئه‌ی تۆ ئه‌ی من دواساته‌کانی ژیانمان چۆن ده‌بێ؟ 

          

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو