ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

نیشانه‌كانى عاقیبه‌ت خێرى


پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چه‌ند نیشانه‌یه‌كى بۆ ڕوون كردووینه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ نیشانه‌ى عاقیبه‌ت خێرى داوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م و ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ر موسوڵمانێكه‌وه‌ بینرا هیوا وایه‌ كه‌ ئه‌و موسوڵمانه‌ به‌هه‌شتى بێت، وه‌ له‌ دنیادا ده‌رده‌چێت به‌و نیشانانه‌ ده‌زانرێت كه‌ ئه‌وه‌ به‌هه‌شتى یه‌، سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كۆتایى كاره‌كانمان گرنگه‌ لاى خواى گه‌وره‌، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت : ((إنما الأعمال ((بخواتیمها)) كالوعاء إذا طاب أسفله طاب أعلاهُ)) ((وإذا فسد أسفله فسد أعلاه))(1). واته‌ : (هه‌موو كرده‌وه‌كانى ئاده‌میزاد به‌ كۆتایى یه‌كه‌یه‌تى وه‌ك توره‌كه‌یه‌ك وایه‌ گه‌ر ژێره‌كه‌ى باش بێت سه‌ره‌وه‌شى باش ده‌بێت وه‌گه‌ر خواره‌وه‌ى خراپ بێت بێ گومان سه‌ره‌وه‌شى خراپ ده‌بێت)، وه‌ هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : (به‌نده‌ى وا هه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ نوێژو عیباده‌ت ده‌كات هه‌تا درێژى گه‌زێكى ده‌مێنێت بۆ به‌هه‌شت به‌ڵام له‌كۆتایدا كرده‌وه‌یه‌كى دۆزه‌خانه‌ ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌رى و ده‌مرێت و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

فراوانی به‌هه‌شت


خوای گه ‌وره ‌روونی کرد ۆته‌ وه‌ که ‌پانتا یی به‌هه‌ شست به‌ئه‌ ندا زه‌ی پانتا یی وفـراوانی ئاسمانه ‌کان وزه‌ ویه‌ وه‌کوخوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت( وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَوَاتُ وَالْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِینَ ) ( آل عمران: ١٣٣).وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ڕۆنی کردۆته‌ وه‌ که‌له‌به‌ هه ‌شت دا سه‌د پله‌ هه‌یه‌ وه‌ هه‌ رپله‌ یه‌ كی به‌ئه‌ندازه‌ی نێوانی ئاسمان و زه ‌ویه‌ ، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رمووێت ((ان فی الجنة مائة درجة ... مابین الدرجتین کما بین السماء والارض))( أخرجه‌:البخاری ((الصحیح)) (2790).).واته‌:(له‌ناوبه ‌هه‌ شت دا سه‌ت پله‌ هه ‌یه‌ ... له‌نێوانی هه‌ردووپله‌ یه‌ کدا وه‌ك نێوانی ئاسمان وزه‌وی وایه‌)).وه‌فراوانی به‌هه ‌شت له‌گه ‌وره‌یی ده‌رگاکانی ،وکۆشك و ته‌لاری ودرخته‌ کان وبه‌روبوومه‌ کانی ده‌رده‌که ‌وێت: له‌ئه‌بی سه‌ عیدی خد ریه‌وه(ڕه‌زای خوای لێبێت)گێڕدراوه‌ته‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)فه‌رموویه‌تی :(ان مابین المصراعین(المصراعین:أی جانبی الباب.).فی الجنة مسیرة أربعین سنة)( ((صحیح الجامع)) 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

 ئـایـا بێ بـاوه‌ڕان و دووڕوه‌كــان بـه‌سـه‌ر پــــردى (صِراط)دا ده‌ڕۆن؟

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: م.شاخه‌وان جه‌واد

هه‌ندێ له‌ زانایان بۆچوونیان وایه‌ كه‌ خه‌ڵكى هه‌موویان (موسڵمانان و بێباوه‌ڕان) به‌سه‌ر پردى (صِراط)دا ده‌ڕۆن، به‌ڵام فه‌رمووده‌ى (صَحیح) له‌ صه‌حیحى بوخارى و موسلیمدا هاتووه‌ كه‌ هاوه‌ڵا بڕیارده‌ران و گاورو جوله‌كه‌ به‌سه‌ر پردى (صِراط)دا ناڕۆن (1)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێش دانانى پردى (صِراط) فه‌رمانیان پێ ده‌كرێت تا شوێنى ئه‌و شته‌ بكه‌ون كه‌ له‌ دونیادا په‌رستوویانه‌، ئه‌وانیش شوێنى په‌رستراوه‌كانیان ده‌كه‌ون و بانگێ كیان لێ ده‌كرێت و ده‌كه‌ونه‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌، پاشان موسڵمانانى ئه‌م ئوممه‌ته‌ له‌ ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تى ساحه‌ى مه‌حشه‌ردا ده‌مێننه‌وه‌، پاشان پردى (صِراط) له‌سه‌ر دۆزه‌خ داده‌نرێت.
هاوه‌ڵى به‌ڕێز أبو سَعید الخُدرى (خواى لێ ڕازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: ((قُلْنَا یَا رَسُولَ اللَّهِ هَلْ نَرَى رَبَّنَا یَوْمَ الْقِیَامَةِ؟ قَالَ: هَلْ تُضَارُونَ فِى رُؤْیَةِ الشَّمْسِ وَالْقَمَرِ إِذَا كَانَتْ صَحْوًا؟ قُلْنَا: لاَ. قَالَ: فَإِنَّكُمْ لاَ تُضَارُونَ فِى رُؤْیَةِ رَبِّكُمْ یَوْمَئِذٍ، إِلاَّ كَمَا تُضَارُونَ فِى رُؤْیَتِهِمَا، ثُمَّ قَالَ: یُنَادِی مُنَادٍ لِیَذْهَبْ كُلُّ قَوْمٍ إِلَى مَا

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

نیشانه‌كانى كۆتایى هاتنى ته‌مه‌ن به‌ باشه‌


پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چه‌ندنیشانه‌وهۆكارێكى بۆ ڕوون كردوینه‌ته‌وه‌وئاگادارى كردوین كه‌هه‌ركه‌سێك ئه‌م نیشانانه‌ى تێدا بێته‌دى به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر به‌خێركۆتایى هاتنى ته‌مه‌نى و(ان شاءالله)هیوا وایه‌ كه‌ به‌ هه‌شتى بێت،چونكه‌ چاك بوونى كۆتایى ته‌مه‌ن په‌یوه‌سته‌ به‌ چاك بوونى كرده‌وه‌كانى كۆتایى ئه‌و مرۆڤه‌وه‌.هه‌وه‌ها زانایان(ڕه‌حمه‌تى خوایان لێبێ)له‌په‌رتووكه‌ به‌نرخه‌كانیاندا نیشانه‌كانیان دیارى كردووه‌ له‌وانه‌* 
*(شیخ محمدناصرالدین الالبانی/أحكام الجنائز ص48)(شیخ محمدبن جمیل زینو/معلومات مهمة من الدین ص126)(شیخ یوسف الحاج احمد/حسن الخاتمة ص11).
یه‌كه‌م: ووتنى ووشه‌ى یه‌كتاپه‌رستى(لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ)له‌سه‌ره‌مه‌رگدا.
هه‌ربه‌نده‌یه‌كى خواى گه‌وره‌جا(پیاو)بێت یان(ئافرت)له‌كاتى سه‌ره‌مه‌ره‌مه‌رگدا ووشه‌یه‌ك كه‌ زۆر گه‌وره‌و به‌ڕێزه‌لاى خواى گه‌وره‌،بتوانێت بیڵێت وبه‌هه‌مووماناكانیه‌وه‌ بزانێت كه‌ته‌نها(الله‌) ژیان به‌ڕێوه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ســـه‌ره‌تاو كۆتا كه‌س كه‌ به‌سـه‌ر پــردى (صِراط)دا تێده‌په‌ڕێت


یه‌كه‌م ئوممه‌ت له‌ ئوممه‌تان كه‌ به‌سه‌ر پردى (صِراط)دا تێده‌په‌ڕێت ئوممه‌تى پێغه‌مبه‌رى خۆمانه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)، ئه‌ویش له‌به‌ر ڕێزێتى لاى خواى په‌روه‌ردگار، هاوه‌ڵى به‌ڕێز أبو هُریرة (خواى لێ ڕازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى: ((... فَیُضْرَبُ الصِّراطُ بَینَ ظَهرانی جَهَنَّمَ، فَأكونُ أوَّلُ مَن یجوز مِنَ الرُّسُلِ بِأُمَّتِهِ، ...)) (1). واته‌: ... پاشان پردى (صِراط) له‌سه‌ر دۆزه‌خ داده‌نرێت، من یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌بم كه‌ ئوممه‌ته‌كه‌مى به‌سه‌ردا ده‌په‌ڕێنمه‌وه‌. 
وه‌ یه‌كه‌م كه‌سیش له‌م ئوممه‌ته‌ كه‌ به‌سه‌ر پردى (صِراط)دا ده‌په‌ڕێته‌وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه‌ هاوه‌ڵى به‌ڕێز أبو سَعید الخُدرى (ڕه‌زای خوای لێبێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى: ((... وَالأنبیاءُ بِجَنْبَتَی الصِّراطِ، وَأَكْثَرُ قَولِهِم: اللَّهُمَّ سَلِّمْ سَلِّمْ، فَأكونُ أنا وَأُمَّتی أوَّلَ مَنْ یَـمُرُّ، أَو قالَ: أَوَّلُ مَنْ یُجیزُ،...)) (2).واته‌: ... 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

سه‌ردانى مردووه‌كان له‌ گۆڕدا له‌ نێوان خۆیاندا


ئه‌بو قه‌تاده‌ ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووییه‌تى: ((إذا ولى أحدكم أخاه فلیحسن كفنه فانهم یتزاورون فی قبورهم ویتزاورون فی اكفانهم ...))(1) واته‌ : هه‌ركه‌سێك له‌ئێوه‌ گه‌ر كفنێكى بۆ براكه‌ى خۆى كرد با كفنێكى چاكى بۆ بكات (واته‌ كفنێكى پاكى تازه‌) چونكه‌ ئه‌وانه‌ به‌كفنه‌كانیانه‌و سه‌ردانى یه‌كترى ده‌كه‌ن له‌ گۆڕدا. له‌ ڕیوایه‌ێكى تردا: جابره‌ ده‌گێرێته‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ فه‌رموویه‌تى: ((حسنوا اكفان موتاكم ، فانهم یتباهون ویتزاورون فى قبورهم)) (2) .واته‌ : كفنى مردووه‌كانتان با باش بێت چونكه‌ ئه‌وان شانازى ده‌كه‌ن به‌ كفنه‌كانیانه‌وه‌ و سه‌ردانى یه‌كتر ده‌كه‌ن له‌ گۆڕه‌كانیاندا : ئیبن و قه‌یم (رحمه الله) ده‌فه‌رموێت : (ڕۆحه‌كان هه‌موویان دوو جۆرن جۆرێكیان سزا دراو و به‌ند كراون ، جۆره‌كه‌ى تریان كامه‌ران و به‌خته‌وه‌رو ئازاد و گه‌ڕۆكن، وه‌سزا دراوه‌كان سه‌رقاڵن به‌ چه‌شتنى سزاوه‌ بۆیه‌ ناتوانن سه‌ردانى خزم و كه‌سان و دۆستانى خۆیان بكه‌ن له‌ گۆڕدا به‌ڵام ڕۆحه‌ خۆش گوزه‌رانه‌كان بۆیان 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

سزاى كه‌سى ته‌مبه‌ڵا و كه‌مته‌رخه‌م له‌سه‌ر پردى (صراط) 


كه‌سانى ته‌مبه‌ڵ و له‌سه‌رخۆ له‌ په‌رستنى خواى په‌روه‌ردگاردا، ده‌بێت له‌سه‌ر پردى (صِراط) باج و نرخى ئه‌و ته‌مبه‌ڵى و كه‌مته‌رخه‌مییه‌یان بده‌ن، وه‌ ده‌بێت باج و نرخى ئه‌و گاڵته‌كردنه‌یان بده‌ن كاتێك بانگه‌وازكاران بانگیان ده‌كردن تا وه‌ڵامى خواى په‌روه‌ردگارو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بده‌نه‌وه‌، به‌ڵام گاڵته‌یان پێده‌كردن و گوێیان پێنه‌ده‌دان، نرخى ته‌مبه‌ڵى و گاڵته‌جاڕیه‌كه‌شیان ئه‌وه‌یه‌: له‌سه‌ر پردى (صِراط) زۆر به‌ خاوى و هێواشى ده‌ڕۆن، دواكه‌وتن و خاو ڕۆیشتنیان له‌سه‌ر پردى (صِراط) به‌ هۆى كه‌مى كرده‌وه‌ى چاكه‌یانه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌هۆیه‌وه‌ تووشى دوو جۆر سزا ده‌بن:
یه‌كه‌م: كاتێك به‌سه‌ر پردى (صِراط)دا ده‌ڕۆن تووشى گڕوو تین و هه‌ڵاوى گه‌رمى ئاگرى دۆزه‌خ ده‌بن: 
هاوه‌ڵى به‌ڕێز عبدالله كوڕى مَسعود (خواى لێ ڕازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى: ((... والصِّراط كَحَدِّ السَّیْفِ دَحْضُ مَزِلَّةٍ، قَالَ: وَیَقُولُ: مُرُّوا، فَیَمُرُّونَ عَلَى قَدْرِ نُورِهِمْ، مِنْهُمْ مَنْ یَمُرُّ كَطَرْفِ الْعَیْنِ، وَمِنْهُمْ مَنْ یَمُرُّ كَالْبَرْقِ، وَمِنْهُمْ مَنْ یَمُرُّ كَالسَّحَابِ، وَمِنْهُمْ مَنْ

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

بابه‌تێکی گرنگ له‌باره‌ی ڕوح كێشان


پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) زۆر به‌ووردى دیمه‌نه‌كانى سه‌رتا سه‌رى گیان كێشان و تا دوا جێگه‌ى كه‌ پێى ده‌گه‌ین ، بۆى ڕوون كردوینه‌ته‌وه‌ وه‌ گرنگترین ئه‌و فه‌رموودانه‌ كه‌ (صحیح)ن ، فه‌رمووده‌كه‌ى (براء)ه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت : (ڕۆیشتین له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌گه‌ڵ جه‌نازه‌یه‌كى ئه‌نصاریه‌ك دا (واته‌ : پیاوێك له‌ پیاوانى خه‌ڵكى مه‌دینه‌مان ده‌برد بۆ گۆڕستانى (به‌قیع) ) ، و گه‌یشتینه‌ لاى گۆڕه‌كه‌ و ته‌ماشامان كرد هێشتا گۆڕیچه‌كه‌ى بۆ دروست نه‌كراوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ جه‌نازه‌كه‌مان دانا و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ((دانیشت به‌ره‌و ڕووى قیبله‌)) و ئێمه‌ش له‌ چوار ده‌ورى كۆبووینه‌وه‌ زۆر ماته‌مینى و ئارامیمان پێوه‌ دیار بوو وه‌ بێ جووڵه‌ بووین هه‌ر وه‌كو به‌ردێك یان دارێك كه‌ كۆترێك به‌سه‌رى یه‌وه‌ بنیشێته‌وه‌ نه‌ئه‌جوڵاینه‌وه‌ له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌ پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) یش چیلكه‌یه‌كى به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو خه‌تى پێ ده‌كێشا((ئینجا سه‌یرى ئاسمانى كردو دواى ئه‌وه‌ ته‌ماشاى زه‌وى كرد وه‌ فه‌رمووى په‌نا بگرن به‌ خوا 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

پێش ئه‌وه‌ى له‌(قیامه‌ت خه‌مى په‌شیمانى بچێژیت ‌له‌(دونیادا به‌ئاگا وه‌ره‌وه‌.!!



ئه‌ى براى خۆم.......خوشكى به‌ڕێزم.......
به‌ڕاستى ژه‌نگ وژارى دونیاوخۆشى وڕازه‌وه‌ییه‌ كاتیه‌كه‌ى دڵ وده‌روون وبیركردنه‌وه‌وژیانى مرۆڤه‌كانى به‌ته‌واوى داگیركردووه‌،هه‌وره‌هابیگومانین له‌وه‌ى كه‌سزاوتۆڵه‌ى سه‌خت وبه‌ئێش له‌دواڕۆژدائاماده‌كراوه‌ بۆتاوان باران ویاخى بووان له‌خواى گه‌وره‌،جا به‌بینینى ئه‌وسزایه‌ یه‌كسه‌رپه‌شیمان بوونه‌وه‌وپه‌نجه‌گه‌ستن ده‌بێته‌ پیشه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌هه‌میشه‌ له‌دونیادا گاڵته‌یان به‌باوه‌ڕداران ده‌كردوبه‌درۆو فڕوفێڵ وجاسوسى كردن له‌سه‌رگه‌نجانى خواناس وشوێن كه‌وته‌ى به‌رنامه‌و ڕێبازى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)وه‌هه‌میشه‌ له‌ئازاردان وچاوسووركردنه‌وه‌ له‌موسوڵمان كه‌م ته‌رخه‌میان نه‌ده‌كرد،له‌وێدا هیچیان بۆنامێنێته‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى ڕیسواوسه‌رشۆڕن وهه‌رچاوبه‌ره‌وخوارن،به‌ڵام داخۆ له‌وێ ئه‌وپه‌شیمان بوونه‌وه‌وچاو به‌ره‌وژێریه‌ سوودى هه‌یه‌؟!!نه‌خێر نه‌ك هه‌رسوودیان پێناگه‌یه‌نێ به‌ڵكو زیاتر شه‌رمه‌زارده‌كرێن و ئینجا فه‌رمان ده‌كرێت به‌ ئه‌ندامه‌كانى 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

حاڵـــى خه‌ڵــكــــى له‌ســـــه‌ر پـــــردى (صِراط) 

ئاماده‌كردنی: م.شاخه‌وان جه‌واد

ئه‌و خه‌ڵكه‌ى به‌سه‌ر پردى (صِراط)دا ده‌ڕۆن به‌ چوار شێوه‌ ده‌په‌ڕنه‌وه‌، هه‌ریه‌ك به‌ پێى ئه‌و ئیمانه‌ى كه‌ هه‌یبووه‌، وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى كه‌ له‌ دونیادا كردوویه‌تى، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه‌ هاوه‌ڵى به‌ڕێز أبو سَعید الخُدری (خواى لێ ڕازى بێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ فه‌رموویه‌تى: ((یُوضَعُ الصِّرَاطُ بَیْنَ ظَهْرَى جَهَنَّمَ عَلَیْهِ حَسَكٌ كَحَسَكِ السَّعْدَانِ ثُمَّ یَسْتَجِیزُ النَّاسُ فَنَاجٍ مُسَلَّمٌ وَمَخدُوجٌ بِهِ "أی مَخْدوش"، ثُمَّ نَاجٍ وَمُحْتَبِسٌ بِـهِ، وَمَنْكُوسٌ فِیهَا ...))(1).واته‌: پردى (صِراط) داده‌نرێت له‌سه‌ر پشتى دۆزه‌خ، دڕكێكى له‌سه‌ره‌ وه‌كو دڕكى (سَعْدان)ـه‌، پاشان خه‌ڵكى ده‌كه‌ونه‌ ڕێ تا به‌سه‌ریا بپه‌ڕنه‌وه‌، هه‌یانه‌ به‌ سه‌لامه‌تى ده‌په‌ڕێته‌وه‌و ڕزگارى ده‌بێت، وه‌ هه‌یانه‌ لاشه‌ى هه‌ڵاوى گه‌رمى ئاگرى دۆزه‌خى بۆ دێت و لاشه‌ى بریندار ده‌بێت و ده‌ڕوشێت، به‌ڵام ڕزگارى ده‌بێت، وه‌ هه‌یانه‌ ڕاده‌گیرێت، وه‌ هه‌یانه‌ سه‌ره‌وخوار ده‌كرێت و به‌سه‌رسه‌را به‌رده‌درێته‌وه‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خ...). 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

 بوون له‌گه‌ڵ پیاوچاكان و كردنى كرده‌وه‌ى چاكه‌

ئاماده‌كردنی: ئه‌بوبه‌كر ئه‌حمه‌د

ئاواتى مردووه‌كان كه‌ ده‌یخوازن بریتییه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ دونیا ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ چه‌ند ساتێكى كه‌میش بێت، تا له‌ پیاوچاكان بن و تا كرده‌وه‌ى چاكه‌ بكه‌ن، بۆ چاككردنى هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ى كه‌ كردبوویان، بۆ عیبــاده‌ت و په‌رستــنى خـواى په‌روه‌ردگـــار له‌ شوێنى هــــــه‌موو سه‌رپێچیه‌كیان، بۆ ئه‌وه‌ى یادو زیكرى خوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌كجاریش بێت، ئاواته‌خوازن ته‌نها یه‌ك "سبحان الله"یه‌ك بكه‌ن، یه‌كجار بڵێین "لا إله إلا الله"، به‌ڵام ڕێگه‌یان پێنادرێت، ئاواته‌كانیان نایاته‌دى،( انا لله وانا الیه راجعون )، خواى په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رمووێت: (حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّی أَعْمَلُ صَالِحًا فِیمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَى یَوْمِ یُبْعَثُونَ )(المؤمنون: ٩٩ – ١٠٠)واته‌: تا مردن ده‌گات به‌ یه‌كێكیان ئه‌و كاته‌ هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌ى په‌روه‌ردگار بمگێڕه‌وه‌ بۆ دونیا، بــــــۆ؟ تا ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ بكه‌م كه‌ وازم لێهێنابوو نه‌م ده‌كرد، نه‌خێر، "پاش چـــى" ته‌نها قسه‌یه‌كه‌ ده‌یكات و ئاواتێكه‌ ده‌یخوازێت، له‌ دواى مردنیان له‌ ژیانى به‌رزه‌خدا ده‌مێننه‌وه‌ تا ڕۆژى زیندوو بوونه‌وه‌. ئه‌وه‌ حاڵى

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

خواپه‌رستى پیاوچاكان و ترسیان له‌ ژیانى دواى مردن 

نوسینى: د.محمد بن إبراهیم النعیم
وه‌رگێڕانى: م.شاخه‌وان جواد ئه‌حمه‌د

إبراهیمى كوڕى یزیدى العبدى ده‌فه‌رمووێت: ریاح القیسی هات بۆ لام و پێى ووتم: ئه‌ى أبو إسحاق با بچین بۆ لاى خه‌ڵكانى دواڕۆژ "مردووه‌كان، گۆڕستان" تا هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتى خۆیانمان پێ بڵێن، منیش له‌ گه‌ڵیا ڕۆیشتم تا چوینه‌ گوڕستان، له‌وێ له‌ ته‌نیشت چه‌ند گۆڕێك دانیشتین، ریاح القیسى ووتى: ئه‌ى أبو إسحاق تۆ ده‌ڵێى چى ئه‌گه‌ر به‌ یه‌كێك له‌م مردووانه‌ بوترێت ئاواتى چــى ده‌خوازیت؟ ده‌بێت بڵێ چــى "مردووه‌كه‌"؟ منیش ووتـم: سوێند بێت به‌ خوا ته‌نها ئاواتى گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دونیا ده‌خوازێت، تا عیباده‌تى خوا بكات و كرده‌وه‌ى چاكه‌ بكات، ریاح القیسى ووتى: ئه‌ى أبو إسحاق ئێمه‌ ئێستا وا له‌ ژیانى دونیا داین ده‌ى با عیباده‌تى خوا بكه‌ین و كرده‌وه‌ى چاكه‌ بكه‌ین، پاشان ریاح القیسى هه‌ستاو خۆى گورج كردوو زیاتر عیباده‌تى خواى گه‌وره‌ى ده‌كردوو خۆى زۆر ماندوو ده‌كرد، ئه‌وه‌نده‌ى پێنه‌چوو مرد "ڕه‌حمه‌تى خواى په‌روه‌ردگارى لێبێت"
إیقاظ أولی الهمم العالیة إلى اغتنام الأیام الخالیة لعبد العزیز السلمان (صفحة 357).

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

بۆچى كرده‌وه‌ى به‌نده‌كان له‌سه‌ر پردى (صِراط) بێ توانا ده‌بێت؟ 

ئاماده‌كردنی: م.شاخه‌وان جه‌واد

بۆچى كرده‌وه‌ى به‌نده‌كان له‌سه‌ر پردى (صِراط) بێ توانا ده‌بێت؟
موسڵمانى خۆشه‌ویست بیرێك بكه‌وه‌ له‌ حاڵى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر پردى (صِراط) كرده‌وه‌كانیان بێ توانا ده‌بێت و ناتوانێت بیان په‌ڕێنێته‌وه‌؟ ئایا ده‌بێت هۆكار چى بێت؟ ئایا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ له‌ دونیادا ته‌مه‌نیان له‌ په‌رستن و ڕازى كردنى خواى په‌روه‌ردگاردا سه‌رف نه‌كرووه‌؟ به‌ڵكو كاڵایه‌كى خراپیان پێیه‌، چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كى چاكى كه‌م تێكه‌ڵیان كردووه‌ به‌ تاوان و خراپه‌كارییه‌كى زۆر.
زاناى پایه‌به‌رز الملا علی القاری (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) سه‌باره‌ت به‌ فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ فه‌رموویه‌تى: ((حَتَّى یَجِىءَ الرَّجُلُ فَلاَ یَسْتَطِیعُ السَّیْرَ إِلاَّ زَحْفًا)).ده‌ڵێت: واته‌: پیاوێك كاتێك ناتوانێت به‌ باشى به‌سه‌ر پردى (صِراط)دا بڕوات ته‌نها به‌ سكه‌ خشكێ نه‌بێت، هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌: كرده‌وه‌ى چاكه‌ى كه‌مه‌، له‌ دونیادا پێشبڕكێى نه‌كردووه‌ بۆ كردنى كرده‌وه‌ى چاكه‌، به‌ڵكو كه‌سێكى ته‌مبه‌ڵ بووه‌و پاڵى لێدابووه‌وه‌و كرده‌وه‌ى چاكه‌ى زۆر كه‌م كردووه‌، بۆیه‌ له‌سه‌ر پردى 

          

 

 

 

مردن

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

مردن 

ئاماده‌كردنی: هیوا ئه‌حمه‌د

بێگومان ته‌نها شتێك كه‌ ئینكارى ناتوانرێت لێ بكرێ بریتیه‌ له‌ مردن, چه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ موسلمانه‌ و چه‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ موسلمانیش نیه‌ و هه‌ر ده‌زانێت كه‌ رۆژێك دادێت كه‌ ده‌مرێت و ده‌خرێته‌ ژێر خۆل بۆیه‌ كه‌س نیه‌ كه‌ تامى مردن نه‌چێژێت وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (كل نفس ذائقه‌ الموت) هه‌موو نه‌فسێك ده‌بێت مردن بچێژێت, به‌لام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ هیچ بیرمان له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ دواى مردن كێ براوه‌ و به‌خته‌وه‌ره‌ و كێ دۆراو و خه‌ساره‌تمه‌نده‌, ولامه‌كه‌ى زۆر ئاسانه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌خته‌وه‌ره‌ كه‌ له‌گه‌ل خۆشه‌ویستى خوا و پیغه‌مبه‌ر گیان دروودى خواى لێبێت ژیابێت و ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ پیچه‌وانه‌ى فرمانه‌كانى خواى كردبێت ئه‌وه‌ له‌ خه‌ساره‌تمندانه‌, كه‌واته‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ له‌و كه‌سانه‌ نه‌بین كه‌ كه‌ قه‌بره‌كانیان بۆیان ده‌بێت مه‌نزلگایه‌كى ته‌سك و تاریك با به‌ خۆمان بچینه‌وه‌ و بیرێك له‌ناو ئه‌و گۆره‌ بكه‌ینه‌وه‌, سروشتى ئینسان وایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ژورێكى تاریك دابنیشێت یان ئه‌گه‌ر كه‌میك سه‌قفه‌كه‌ى نزم بێت هه‌ست به‌ ناراحه‌تى ده‌كات و هه‌ست به‌ هه‌ناسه‌ ته‌نگ بوون و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

یەكەم شەو لە ناو گۆڕدا


ئاماده‌كردنی: عبدالكریم مه‌حموود

با بزانین یەكەم شەو لە ناو گۆڕدا گوزەر چۆنە؟!
تا خۆی بۆ ئامادە بكەین ئەی برای ژیرو ئیماندار كە هەڵیان گرتی لە سەر شانەكان‌و لای گۆڕەكەت دایاننای‌و دوایش خرایتە ناو گۆڕ‌و گڵا‌و خۆڵت بەسەردا كرا و كەس‌و كارت بەجێیان هێشتی خۆكە بمێننەوەش  سودیان پێ‌ نیە بۆت, ئایا دەزانی چ دەگوزەرێ‌ لەمەو دوا؟ چیت پێ‌ دەكرێت؟ و تۆش تەنهای لە ناو ماڵە تازەكەت دە بزانە تا خۆی بۆ ئامادە بكەی ئەی ڕۆڵەی ئادەم تۆی ئەمڕۆ لە سەر ڕوی زەوی‌و بەیانیش لە ناوەوەیدای ئاخۆ چیت لێ‌ دەكرێ‌ كە خرایتە ناو گۆڕەكەت:
1-  ئەو گۆڕەوشارەی كەس لێ‌ ی رزگار نابێت تەنانەت هاوەڵی بەڕێز سەعدی كوڕی مەعاز (رەزای خودای لێ‌ بێت) كە عەرشی خودا بۆ وەفاتی هاتە لەرزین‌و دەرگاكانی ئاسمانی بۆ كرایەوە ,‌ویەكێكە لەو پێنج گەنجەی بەهەشت كە پێغەمبەر (درودی خودای لێ‌ بێت) ئاماژەی پێ‌ كروون, لەگەڵا ئەوەشدا پێغەمبەر(درودی خودای لێ‌ بێت) فەرمووی:( هەر كەس لە گۆڕەوشار رزگاری بووبا ئەوا 

          

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو