تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

كۆتایى هاتنى ته‌مه‌ن به‌ چاكه‌ یان به‌ خراپه‌ ....نیشانه‌و هۆكاره‌كانی


كۆتایى هاتنى ته‌مه‌ن به‌كارى چاك:واته‌ ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ دانى نا به‌به‌رنامه‌ى خواى گه‌وره‌ومیهره‌بانداو به‌هه‌مووماناكانیه‌وه‌ مل كه‌چى بوو وه‌كه‌وته‌ نێو ژیانى خواناسى وئه‌نجام دانى كرده‌وه‌ى چاك،وه‌ته‌مه‌نێكى له‌گه‌ڵ خواناساندا برده‌سه‌رو گه‌یشته‌ پله‌ى خوا له‌ خۆ ڕازى كردن و.......هتد،به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێ له‌سه‌رئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ ته‌نها بۆ ساتێكیش گومانى بۆ دروست نه‌بێت له‌ كاتى سه‌ره‌ مه‌رگداوتاكوئه‌و كاته‌ى مردن ده‌گاته‌ سه‌رى و دواماڵئاوایى له‌م ژیانه‌ ده‌كات و گیانى ده‌كێشرێت وده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆلاى خوا،واته‌ به‌وشێوه‌یه‌ وبه‌موسوڵمانێتى بچێیته‌وه‌ خزمه‌تى خواى گه‌وره‌و به‌ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ پێى ده‌وترێ كۆتایى هاتنى ته‌مه‌ن به‌خێر......


بزانه‌ خوشك و براى موسوڵمانم.....

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ئایه‌ دروسته‌ ئاوات خواستن به‌ مردن و داواكردنى ؟وه‌ ئه‌گه‌ر دروست بێت چ كاتێك دروسته‌؟


صه‌حابى به‌ڕێز ئه‌نه‌سى كوڕى مالیك (ڕه‌زای خوای لێبێت)  ده‌یگێڕێته‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ فه‌رموویه‌تى : ((لا یتمنین أحدكم الموت لضرٍ نزلَ به...))( أخرجه: البخاری فی ((الصحیح)) (6351)، و مسلم فی ((الصحیح)) (6755)) واته‌ : هه‌رگیز ئاوات به‌ مردن مه‌خوازن كاتێك ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تیتان به‌سه‌ردا ده‌ێت.  كه‌واته‌ ئاوات خواستن به‌ مردن سه‌ره‌تا قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  قه‌ده‌غه‌ى كردووه‌ و چونكه‌ سێ زیانى گه‌وره‌ى تێدایه‌ بۆ ئاده‌میزاد:


1- ئاده‌میزادى خاوه‌ن باوه‌ڕ بمرێت كۆتایى به‌ هه‌موو كرده‌وه‌كانى دونیاى دێت و نامه‌ى كرده‌وه‌كانى ده‌پێچرێته‌وه‌ تاوه‌كو رۆژى دواى ، وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌كه‌ى ئه‌بوهوره‌یره‌دا هاتووه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت)   

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ناوه‌کانی به‌هه‌شت،و، ئاماده‌کردنی به‌هه‌شت


1/دارالسلام :(واته‌: جێگه‌ی بێ ترس وئارامی )وه‌کوخوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت (لَهُمْ دَارُ السَّلَامِ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَهُوَ وَلِیُّهُمْ بِمَا كَانُوا یَعْمَلُونَ ) الأنعام: ١٢٧


2/جنةالخلد:(واته‌:به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه‌وهه‌تاهه‌تا)خوای گه‌وره‌ (قُلْ أَذَلِكَ خَیْرٌ أَمْ جَنَّةُ الْخُلْدِ الَّتِی وُعِدَ الْمُتَّقُونَ كَانَتْ لَهُمْ جَزَاءً وَمَصِیرًا ) (الفرقان:15)


3/جنات النعیم: واته‌:جێگه‌وباخاتی پڕنیعمه‌ت)خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت ( وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْكِتَابِ آَمَنُوا وَاتَّقَوْا لَكَفَّرْنَا عَنْهُمْ سَیِّئَاتِهِمْ وَلَأَدْخَلْنَاهُمْ جَنَّاتِ النَّعِیمِ ) (المائدة:65)

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

شـێوازه‌كانى به‌ر بوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پـردى (صِراط)ـه‌وه‌ بۆ ناو دۆزه‌خ

ئاماده‌كردنی: م.شاخه‌وان جه‌واد

چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كى صه‌حیح هاتووه‌ كه‌ باسى شێوازى به‌ر بوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پردى (صِراط)و كه‌وتنه‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خمان بۆ ده‌كات "خواى په‌روه‌ردگار هه‌موو لایه‌كمان بپارێزێت له‌و سه‌ر ئه‌نجامه‌ ناخۆش و ترسناكه‌":


شێوازى یه‌كه‌م: المُكَرْدَس:

 ئه‌و شێوازه‌یه‌ كه‌ هه‌ردوو ده‌ست و پێى ئه‌و كه‌سه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ كه‌له‌پچه‌ ده‌كرێت و له‌سه‌ر پردى (صِراط)ـه‌وه‌ هه‌ڵده‌درێته‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌(بڕوانه‌: النهایة فی غریب الحدیث والأثر لإبن الأثیر (4/162))، هاوه‌ڵى به‌ڕێز أبو سعید الخدری (خواى لێ ڕازى بێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌


 موسڵمانى خۆشه‌ویست پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانرێت كه‌ ئوممه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌وه‌نده‌یان ده‌چنه‌ دۆزه‌خه‌وه‌ كه‌س ژماره‌یان نازانێت مه‌گه‌ر ته‌نها خواى په‌روه‌ردگار، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاوان و سه‌رپێچى خواى په‌روه‌ردگاریان زۆر كردووه‌. هاوه‌ڵى به‌ڕێز عبدالله كوڕى عَمْرو (خوایان لێ ڕازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى: ((یَدْخُلُ مِنْ أَهْلِ هَذِهِ الْقِبْلَةِ النَّارَ مَنْ لا یُحْصِی عَدَدَهُمْ إِلاّ اللهُ، بِمَا عَصُوا اللَّهَ، وَاجْتَرَأُوا عَلَى مَعْصِیَتِهِ، وَخَالَفُوا طَاعَتَهُ، ...)) (رواه الطبرانی، وحسن إسناده الحافظ إبن حجر فی الفتح (11/463) (ح 6574)، وصححه الألبانی فی "صحیح الترغیب والترهیب" (3640)).واته‌: ئه‌وه‌نده‌ كه‌سانى ئه‌هلى قیبله‌ (موسڵمانان) ده‌چنه‌ دۆزه‌خه‌وه‌ كه‌ كه‌س ژماره‌یان نازانێت مه‌گه‌ر ته‌نها خواى په‌روه‌ردگار، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاوان و سه‌رپێچى خواى په‌روه‌ردگاریان زۆر كردووه‌، وه‌ به‌ بـوێرانه‌و بێ ترس و بێ شه‌رم سه‌رپێچى خواى گه‌وره‌یان كردووه‌، وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ى فه‌رمانه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار جولاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ئه‌و كردارانه‌ى ده‌بێته‌ هۆى ڕزگار بوونى موسوڵمان له‌ سزاى گۆڕ



پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) مژده‌ى داوه‌كه‌ هه‌ندێ له‌و باوه‌ڕدارانه‌ى خواى گه‌وره‌ ڕزگاریان ده‌كات له‌ سزاى گۆڕ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن :


یه‌كه‌م : شه‌هید بوون له‌ پێناوى خو ادا

له‌ (میقدامى كوڕى مه‌عد) ه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رمووى : ((للشهید عند الله ست خصال ـ فی روایة ـ [ سبع خصال ] یغفر له فى أول دفعة من دمه ویرى مقعده من الجنة ویجار من عذاب القبر ویأمن من الفزع الأكبر…))( أخرجه : الترمذى فی (السنن): (1633) وإبن ماجه فی (السنن) (2799))واته‌: شه‌هید لاى خوا حه‌وت شتى بۆ هه‌یه‌ ، به‌یه‌كه‌م دڵۆپ له‌ خوێنى 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ئه‌ى خوشك و برا نامۆو غه‌ریبه‌كان (موژده‌ى به‌هه‌شت)ى خواتان لێبێت


 ئه‌ى ئه‌وكه‌سه‌ى له‌سه‌ر دینى خواى گه‌وره‌ به‌رده‌وامن و له‌مپه‌رو ڕێگره‌كانى ڕۆژگارى سه‌رده‌مى نه‌فامى و شوێن كه‌وتنه‌ ئاره‌زووه‌كان ناتان خه‌ڵه‌تێنێ،ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆشبه‌ختى ونازو به‌خششى كۆتانه‌هاتووى دوا ڕۆژ ناگۆڕنه‌وه‌ به‌ژیانێكى كاتى وپڕ له‌ئازارو كێشه‌،ئه‌ى ئه‌وانه‌ى سه‌رفرازى و به‌خته‌وه‌ریتان پێش هه‌موو لایه‌نه‌ ماددى و شته‌ دونیاییه‌كان خستووه‌،موژده‌ بۆهه‌مووان ئارام بگرن له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ڵاو ناهه‌مواریانه‌ى كه‌ دێنه‌ ڕێگا دڵنیابن دواڕۆژ هه‌ربۆئیسلامه‌وهه‌رموسوڵمانان شایه‌نى باشتر به‌ڕێوه‌بردنى یاساو ده‌ستووره‌ بێ هه‌ڵه‌و بێ كه‌م و كوڕیركه‌ن كه‌ ئه‌ویش(( قورئانى پیرۆزه‌ ))بۆیه‌ بزانن خواى گه‌وره‌و میهره‌بان ده‌فه‌رموێت:( یَا عِبَادِ لَا خَوْفٌ عَلَیْكُمُ الْیَوْمَ وَلَا أَنْتُمْ تَحْزَنُونَ (68) الَّذِینَ آَمَنُوا بِآَیَاتِنَا وَكَانُوا مُسْلِمِینَ (69) ادْخُلُوا الْجَنَّةَ أَنْتُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ تُحْبَرُونَ (70) یُطَافُ عَلَیْهِمْ بِصِحَافٍ مِنْ ذَهَبٍ وَأَكْوَابٍ وَفِیهَا مَا تَشْتَهِیهِ الْأَنْفُسُ وَتَلَذُّ الْأَعْیُنُ وَأَنْتُمْ فِیهَا خَالِدُونَ (71) وَتِلْكَ الْجَنَّةُ الَّتِی أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (72) لَكُمْ فِیهَا فَاكِهَةٌ كَثِیرَةٌ مِنْهَا تَأْكُلُونَ (73) )الزخرف

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ئایا ده‌زانیت به‌هه‌شت چاوه‌ڕێته؟

ئاماده‌كردنی: پێشڕه‌و موحه‌ممه‌د

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ئه‌م ئاینه‌ پیرۆزه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌نده‌ها په‌رستشى سووك و ئاسان هه‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ كردوویه‌تیه‌ مایه‌ى پاداشتى زۆر گه‌وره‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى زۆر به‌ ئاسانى ئه‌توانێ خه‌ڵاتى ( به‌هه‌شت ) به‌ ده‌ست بهێنێت ( به‌ مه‌رجێك یه‌كتا په‌رست بێت ) كه‌ سه‌د مه‌خابن زۆربه‌ى موسڵمانان لێ ى بێ ئاگان و ئه‌م په‌رستش و كرده‌وانه‌ش هیچ كۆسپ و قورساییه‌ك ناخاته‌ سه‌ر پیشه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى ....به‌ڵكو ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ربیت یان كرێكار یان بازرگان یان ده‌سه‌ڵاتدار یان ..... یان ..... هتد .


ئه‌وا ئه‌توانێت ڕۆژانه‌ ئه‌م كرده‌وانه‌ بكاته‌ مه‌شخه‌ڵى ڕێگاى خۆى

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ئه‌وه‌ى كه‌ مردووى باوه‌ڕدار سوودى لێ وه‌رده‌گرێت له‌ گۆڕدا
به‌شی دووه‌م و كۆتایی


پێنجه‌م : پاسه‌وانى كردن له‌ پێناوى خوادا:

(فضالة بن عبید) (ڕه‌زای خوای لێبێت)  ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموى:  ((كل میت یختم على عمله الا الذى مات مرابطا فانه ینمولَهُ عمله الى یوم القیامة ..))(19) . واته‌ : هه‌ر مردوویه‌ك كه‌ ده‌مرێت مۆر ده‌درێت له‌ نامه‌ى كرده‌وه‌كانى و كۆتایى پێ ده‌هێنرێت ته‌نها موسوڵمانێك نه‌بێ كه‌ پاسه‌وانى كردبێ له‌ پێناوى خوادا دژ به‌ دوژمنانى خوا . ئه‌و كاره‌ چاكه‌كانى گه‌شه‌ى پێ ده‌درێت بۆى و زیاد ده‌كرێت تا ڕۆژى قیامه‌ت .وفى روایة   (( من رابط یوماً أو لیلة كان له كصیام شهر للقاعد ، ومن مات مرابطاً فی سبیل الله أجرى الله له اجره الذی كان یعمل : اجر صلاته و صیامه ونفقته ... ))(20) . واته‌ : هه‌ركه‌سێك ته‌نها شه‌وێك یان ڕۆژێك پاسه‌وانى كرد بێت پاداشته‌كه‌ى وه‌ك به‌ ڕۆژوو 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ئه‌وه‌ى كه‌ مردووى باوه‌ڕدار سوودى لێ وه‌رده‌گرێت له‌ گۆڕدا
به‌شی یه‌كه‌م


یه‌كه‌م : نوێژكردن له‌سه‌ر جه‌نازه‌ و دوعاكردن بۆ مردووه‌كه‌:

ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێكى موسوڵمان ـ بێ گومان تا ژماره‌یان زۆر تر بێت چاكتره‌ ـ كۆ ببنه‌وه‌و نوێژى مردوو له‌سه‌ر جه‌نازه‌یه‌ك بكه‌ن و دوعاى خێرى بۆ بكه‌ن و داواى لێخۆش بوونى بۆ بكه‌ن لاى خواى گه‌وره‌ ، ئه‌وا ئه‌و مردووه‌ سوودێكى چاكى پێ ده‌گات ، وه‌كو له‌م ریوایه‌ته‌دا هاتووه‌ له‌ عائیشه‌وه‌   (رضی الله عنها) ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ فه‌رموویه‌تى : ((ما من میت یصلی علیه أمة من المسلمین یبلغوا أن یكونوا مائة فیشفعون له إلآ شُفِّعوا فیه…))(1) واته‌ : هه‌ر موسوڵمانێك بمرێت و كۆمه‌ڵێك موسوڵمانان كۆ ببنه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان بگاته‌ سه‌د كه‌س و تكاى بۆ بكه‌ن لاى خوا بێ گومان خواى گه‌وره‌ تكاكه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت . وه‌ له‌ ڕوایه‌تێكدا له‌(ئیبن و عه‌باسه‌)ه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى  :  ((ما من مسلم یموت فیقوم على جنازته أربعون 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

یه‌كه‌م كه‌س كه‌ ده‌چێته‌ ناو به‌هه‌شت


یه كه م كه‌س كه‌ ده‌چێته‌ ناو به‌هشته‌وه‌ پێش هه‌موو دروستكراوانى خوا پێغه‌مبه‌رى ئازیز و سه‌روه‌رمانه‌(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌نه‌س(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى :((...انا اول من یقرع باب الجنة))( اخرجه: مسلم (331).) واته‌ ))...من یه‌كه‌م كه‌سم كه‌ ته‌قه‌ ده‌ده‌م له‌ده‌رگاى به‌هه‌شت)).وه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى كردووه‌ كه‌ یه‌كه‌م جار ده‌رگاى به‌هه‌شت بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بكرێته‌وه‌ , ئه‌نه‌س(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى :((...فیقول :بك امرت ان لا افتح لاحد قبلك))( اخرجه: مسلم(333).) واته‌ : ((فریشته‌ى ده‌رگه‌وانى به‌هه‌شت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌ڵێت: فه‌رمانم پێكراوه‌ كه‌ بۆ هیچ كه‌سى ترى نه‌كه‌مه‌وه‌ له‌پێش تۆدا )).وه‌یه‌كه‌م ئوممه‌ت كه‌ ده‌چنه‌ ناو به‌هه‌شته‌وه‌ , ئومه‌تى ئیسلامه‌ كه‌ باشترین ئومه‌تن وه‌ئومه‌ت باشترین پێغه‌مبرانن. ئه‌بو هوره‌یره‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ناڕه‌حه‌تیه‌كانى گیان كێشان


هه‌ندێ له‌ پیاو چاكان مردنیان له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌ت ده‌كرێت هه‌روه‌كو له‌ عائشه‌وه‌ (رضى الله عنها) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى:(( إن الصالحین یُشدد علیهم )) ((السلسلة الصحیحة)) (1610) ، وفی ((صحیح الجامع)) (1660) . واته‌ : پیاو چاكان به‌ڵایان له‌سه‌ر توند ده‌كرێت . لێره‌دا دوو مانا ده‌گرێته‌وه‌ له‌وه‌ ده‌چێ نه‌خۆشیه‌كه‌ى یه‌كجار توندبێت به‌سه‌ره‌وه‌ تا كاتى گیان ده‌رچوون ئینجا گیانى به‌ ئارامى ده‌رده‌چێت ، وه‌ یان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى ئه‌و موسوڵمانانه‌ بآ له‌ قیامه‌ت دا . كاتى عه‌مرى كوڕى عاص له‌ سه‌ره‌ مه‌رگدا بوو عبدوڵاى كوڕى پآى ڕاگه‌یاندوو فه‌رمووى : ئه‌ى باوكه‌ تۆ هه‌موو جار ده‌ت ووت خۆزگه‌ ئاده‌میزادێكى ژیرم له‌سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌ست ده‌كه‌وت و پآى بوتمایه‌ كه‌ گیان كێشان، چۆنه‌ ئه‌وا ئێستا له‌ تۆش ژیرترمان ده‌ست ناكه‌وێت و له‌سه‌ره‌ مه‌رگ دایت چۆن هه‌ست به‌ خۆت ده‌كه‌یت؟ ئه‌ویش فه‌رمووى: وه‌ڵاهى وا ئه‌زانم ئه‌م لاو ئه‌و لام له‌ نێوان دوو دار و دوو تاشه‌ به‌رد دایه‌ ئاوا ده‌گوشرێت به‌یه‌كدا وه‌هه‌ست ده‌كه‌م هه‌ناسه‌م له‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ناڕه‌حه‌تییه‌كانى سه‌ر پردى (صِراط) و ئه‌و كارانه‌ى كه‌ ڕونـاكى ده‌كه‌نه‌وه‌

نوسینى:د.محمّد بن إبراهیم النّعیم
وه‌رگێڕانى:م. شاخه‌وان جه‌واد ئه‌حمه‌د

ناڕه‌حه‌تى و تاریكى سه‌ر پردى (صِراط) زۆر زۆره‌ له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌نده‌ تاریكه‌ موسڵمان هیچ نابینێت، مه‌گه‌ر كه‌سانێك خواى په‌روه‌ردگار ڕوناكى پێ به‌خشیبێتن و پردى (صِراط)ى بۆ ڕوناك كردبێتنه‌وه‌، له‌ پاداشتى ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ى كه‌ له‌ دونیادا كردوویانه‌، له‌ كاتێكدا ئاگرى دۆزه‌خ ئه‌وه‌نده‌ ڕه‌ش و تاریكه‌ تروسكه‌یه‌ك ڕوناكى تێدا نییه‌، هاوه‌ڵى به‌ڕێز أبوهریرة (خواى لێ ڕازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى: ((أَتَحْسَبُونَ أَنَّ نَارَ جَهَنَّمَ مِثْلُ نَارِكُمْ هَذِهِ؟ هِیَ أَشَدُّ سَوَادًا مِنَ الْقَارِ، هِیَ جُزْءٌ مِنْ بِضْعَةٍ وَسِتِّینَ جُزْءًا مِنْهَا)) صححه الألبانی فی "صحیح الترغیب والترهیب" (3666)،. واته‌: ئایا وا گومان ده‌به‌ن كه‌ ئاگرى دۆزه‌خ وه‌كو ئاگرى دونیاتان وایه‌؟ نه‌خێر ئاگرى دۆزه‌خ ڕه‌شتره‌ له‌ قیر، ئاگرى دونیا به‌شێكه‌ له‌ شه‌ست و ئه‌وه‌نده‌ به‌شى ئاگرى دۆزه‌خ (واته‌: ئاگرى دۆزه‌خ شه‌ست و ئه‌ونده‌ جار ڕه‌شترو گه‌رمترو به‌ تینتره‌ له‌ ئاگرى دونیا). هاوه‌ڵى به‌ڕێز ثـوبان (خواى لێ ڕازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: جارێكیان لاى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌ستابووم، زانایه‌ك له‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

یادى مردن و خۆ ئاماده‌كردن بۆ مردن


پێویسته‌ له‌سه‌ر موسوڵمان هه‌میشه‌ مردنى له‌ یادبێت وه‌ هه‌رگیز ئه‌و یاده‌ لێى جیا نه‌بێته‌وه‌ چونكه‌ نیشانه‌ى ووشیارى و عه‌قڵا و زیره‌كى یه‌، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت:- له‌ ئیبن و عومه‌ره‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) : (( أفضل المؤمنین أحسنهم خلقا ، وأكیسهم أكثرهم للموت ذكرا ، و أحسنهم ((لما بعده)) إستعدادا ، أولئك الأكیاس [ذهبوا بشرف الدنیا و كرامة الآخرة ] (1)))(2) واته‌: باشترینى موسوڵمانان ئه‌وانه‌ن كه‌ جوانترین خوڕٍه‌وشتیان هه‌یه‌ و ووشیارترین و ژیرترین موسوڵمانان ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌هه‌موویان زیاتر یادى مردن ده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ له‌ هه‌موویان چاكتر خۆیان ئاماده‌ كردووه‌ بۆ دواى مردن ، به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ ژیرن سه‌روه‌رى دنیاو ڕێزى كۆتاییان به‌ ده‌ست هێناوه‌. كه‌واته‌ یادى مردن هانده‌ره‌ بۆ موسوڵمان كه‌ زیاتر ته‌رازووه‌كه‌ى لاى خواى قورس تر بكات وه‌ چاكه‌و پله‌ به‌رزى موسوڵمان وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ڕوونى كرده‌وه‌ به‌ زیاتر بیركردنه‌وه‌یه‌تى له‌ مردن. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ى كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ له‌ ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تییه‌كانى سه‌ر پردى (صِراط)و ئاگرى دۆزه‌خ ڕزگارمان ده‌بێت

وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: م.شاخه‌وان جه‌واد

1. باوه‌ڕهێنان به‌ خوا، خێر كردن، فه‌رمان كردن به‌ چاكه‌و ڕێگرى كردن له‌ خراپه‌، یارمه‌تى دانى كه‌سى نوقستان و سته‌م لێكراو، ئازار نه‌دانى خه‌ڵكى: 
هاوه‌ڵى به‌ڕێز أبوژر (خواى لێ ڕازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پرسیارم له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كرد، چى كارێك به‌نده‌ له‌ ئاگرى دۆزه‌خ ڕزگار ده‌كات؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى: ((الإیمانُ بِاللهِ، فَقُلْتُ: یا نَبیَّ اللهِ مَعَ الإیمانِ عَمَلٌ؟ قالَ: أنْ تَرْضَخَ مِمّا خَوَّلَكَ اللهُ أو تَرْضَخَ مِمّا رَزَقَكَ اللهُ، قُلْتُ: یا نَبیَّ اللهِ، فإنْ كانَ فَقیراً لا یَجِدُ ما یَرْضَخُ؟ قالَ: یَأمُرُ بِالَمعروفِ وَیَنهى عَنِ المُنكَرِ، قُلتُ: إنْ كانَ لا یَستَطیعُ أنْ یَأمُرَ بِالمَعروفِ وَلا یَنهى عَنِ المُنكَرِ؟ قالَ: فَلْیُعِنْ الأخْرَقَ، قُلْتُ: یا رَسُولَ اللهِ، أَرَأَیتَ إنْ كانَ لا یُحْسِنُ أنْ یَصْنَعَ؟ قالَ: فَلْیُعِنْ مَظْلومَاً، قُلْت: یا نَبِیَّ اللهِ، أَرَأَیتَ إنْ كانْ ضَعیفَاً لا یَستَطیعُ أنْ یُعینَ مَظلومَاً؟ قالَ: ما تُریدُ أنْ تَتْرُكَ لِصاحِبِكَ مِنْ خَیرِ لِیُمْسِكْ أذاهُ عَنِ النّاسِ، 

          

پیچک