ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

شاری مه‌ككه‌بۆ به‌(البیت الحرام)ناو ده‌برێت وسنووری حه‌ره‌م تاكوێ ده‌گرێته‌وه‌ ؟

نوسینی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی

حه‌ج كردن عیباده‌تێكی جه‌سته‌یی ومالی یه ‌كه ‌خوای گه‌وره ‌فه‌رزی كردوه ‌له‌سه‌ر ئه‌و موسڵمانانانه‌ی كه‌توانایان هه‌یه ‌ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند حیكمه‌ت و به‌رژوه‌ندیه‌كی گه‌وره‌ی باوه‌ڕداران كه ‌له‌باره‌یه‌وه ‌خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت : ( وَلیَشَهدُوا مَنَافعَ للَّناسِ .. ) { سورة الحج : 28 } واته‌: بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداران لـه‌ڕێگه‌ی ( حه‌ج كردن ) وه‌سوود وكه‌ڵكی مادیی ومه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بهێنین .
مرۆڤی موسڵمانیش بیروباوه‌ڕی وایه‌ كه ‌واجبه ‌له‌سه‌ری كه‌طاعه‌ت وگوێڕایه‌ڵی ومل كه‌چی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌ بكات، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( وَللهِ عَلى النّاسِ حِجُّ البَیتِ مَنِ استَطَاعَ إلیِهِ سَبیلاً ) { سورة آل عمران : 97 } واته‌: خوای گه‌وره ‌بڕیاری داوه ‌وحه‌جی فه‌رز كردووه ‌له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ ( باوه‌ڕداره‌ی ) كه‌توانای هه‌یه‌.
هه‌ر له‌به‌ر   ئه‌وه‌یه ‌باوه‌ڕدار ده‌زانێت  په‌روه‌ردگاری حه‌جی له‌سه‌ر فه‌رزكردوه ‌له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر خوای

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌, حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

چۆن حاجی ته‌لبیه‌ ده‌کات له‌ حه‌ج یان له‌ عومره‌دا

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

1 ـ ( لبیك اللهم لبیك ، لا شریك لك لبیك ،إن الحمد ،والنعمة ،لك والملك ، لا شریك لك ) ، واته‌ : وه‌ڵامی دوای ده‌ده‌مه‌وه‌ له‌ گوێ ڕایه‌ڵیت دا ، هیچ هاوبه‌شێکت نی یه‌ ، ستایش و نیعمه‌ت و موڵک بۆتۆیه‌ ، هیچ هاوبه‌شێکت نی یه‌ .

2 ـ وه‌ عومه‌ر ڕه‌زای خوای لێ بێت ده‌یفه‌رموو : ( لبیك اللهم لبیك ، لبیک وسعدیک ، والخیر فی یدیک ، لبیک والرغباء ‌إلیک والعمل ) واته‌ : خوایه‌ وه‌ڵامی دوای وه‌ڵام و گوێ رایه‌ڵم هه‌یه‌ بۆ فه‌رمانه‌کانت ، خێروچاکه‌ له‌ده‌ستی تۆدایه‌ ، وه‌ڵامی فه‌رمان و ئومێدو هیواو کردار ئه‌نجام دان بۆ تۆیه‌ 

ته‌کبیر کردن کاتێ ده‌گاته‌ گۆشه‌ ڕه‌شه‌که‌ (الرکن الاسود)

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

حه‌ج هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو-به‌شی دووه‌م كۆتایی

ئاماده‌كردنی: كوری پاكــ


هه‌روه‌ها له‌ دوای ئه‌و زیکره‌ دوعا بۆخۆت ده‌خوێنی به‌ڵام به‌بێ ده‌نگی .
ئینجا دووباره‌ زیکری یه‌که‌م ده‌ڵێته‌وه‌ به‌ده‌نگ له‌دوای ئه‌ودا دوعا بۆخۆت ده‌خوێنی سێباره‌ زیکری یه‌که‌م ده‌ڵێیته‌وه‌ به‌دوایدا دوعا بۆخۆت ناخوێنیت و به‌ڕێ ده‌که‌ویت بۆ مه‌ڕوه‌ .
دوای له‌ سه‌فا به‌ ڕێ ده‌که‌ویت بۆ مه‌ڕوه‌ هه‌روه‌ها له‌ نێوان دوو ئاڵادا یاخود دوو هێلی سه‌وز هه‌یه‌ له‌و نێوانه‌دا سوننه‌ته‌ له‌ ڕۆیشتنه‌که‌ت تۆزێ خێراتر بڕۆیت راکردن ڕابکه‌یت ئه‌گه‌ر خه‌ڵک ئازار نه‌ده‌یت و خۆت نه‌کێشی به‌ خه‌ڵکدا
که‌ گه‌یشتیت به‌ مه‌روه‌ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌فا کردوته‌ واتا زیکره‌کان به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ مه‌روه‌شدا دووباره‌‌ ده‌یکه‌یته‌وه‌ له‌ هه‌ر حه‌وت جاره‌که‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ واده‌که‌یت ئه‌وه‌ی کردوته‌ ،
به‌ڵام له‌ جاری حه‌وته‌م نه‌ زیکره‌کان و نه‌ ده‌ست به‌رز کردنه‌وه‌ و نه‌ دوعا ناخوێنیت .
ئاگاداری : هیچ زیکرێکی تایبه‌ت نیه‌ بۆ [السعی] سه‌فاو مه‌روا به‌ڵام ده‌کرێت موسوڵمان دوعا بخوێنێت هه‌ر دوعایه‌ک بێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر قورئانیش بخوێنێت بۆی هه‌یه‌ ئاسایه‌ .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

حه‌ج هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو-به‌شی یه‌كه‌م

ئاماده‌كردنی: كوری پاكــ

سه‌ره‌تا :
حه‌ج سه‌ردانی ماڵی خوای په‌روه‌ردگاره یه‌کێکه‌‌ له‌ پێنج بنه‌ما له‌ بنه‌ماکانی ئیسلام (ارکان الاسلام) خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:
ال عمران ٩٧ وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَیْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَیْهِ سَبِیلاً
واتا: خوا واجبی کرد به‌سه‌ر خه‌لک سه‌ردانی ئه‌و ماله‌ بکه‌ن [بیت الله الحرام] ئه‌وه‌ی له‌ توانایا بێت .
پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت (بنی الإسلام على خمس : شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله وإقام الصلاة وإیتاء الزكاة وصوم رمضان وحج البیت من استطاع إلیه سبیلا)متفق علیه
واتا : ئیسلام له‌سه‌ر پێنج بنه‌ما بنیات نراوا یه‌که‌م: گه‌واهی (شه‌هاده‌ت) لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله _گه‌واهی ئه‌ده‌م که‌ خوا تاک ته‌نها یه‌ وه‌ محمد پێغه‌مبه‌ر و ڕه‌وانه‌کراوی خوایه‌_ دووه‌م: نوێژ سێیه‌م: زه‌کاتدان _پاک کردنه‌وی ماڵ_ چواره‌م: ڕۆژوگرتن پێنجه‌م: سه‌ردانی ماڵی خوا ئه‌وه‌ی له‌ توانای دابێت .

          

صفحات سایت

[ 1 ]  [ 2 ] 

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو