تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

گه‌وره‌یی وپاداشتی به‌جێهێنانی حه‌ج


ئاماده‌كردنی: م،ئه‌بوبه‌كر ئیدریس

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحیمِ


إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِینُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَیِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ یَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ یُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِیكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...


باوه‌ڕدارى خۆشه‌ویست:  حه‌ج پایه‌یه‌كه‌ له‌ پایه‌كانى ئیسلام، وه‌ یه‌كه‌م ماڵه‌ دانراوه‌ بۆ نه‌وه‌ى ئاده‌م (علیه‌السلام) كه‌ خوا په‌رستى تێدا بكه‌ن، وه‌ به‌ دڵنیایى به‌هۆى ئه‌نجامدانى (حه‌ج)ه‌ وه‌ چه‌ندین فه‌زڵ و پاداشت ده‌ست مرۆڤى باوه‌ڕدار ده‌كه‌وێ، به‌ پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار هه‌ندێك له‌و فه‌زڵ و گه‌وره‌یى و پاداشتانه‌ باس ده‌كه‌ین 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

چۆنیه‌تى عومڕه‌كردن هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به‌پێى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)

ئاماده‌كردنی: م،موحه‌ممه‌د عبدالرحمن


سه‌ره‌تا ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجامبده‌:

1- سه‌ره‌تا كه‌ له‌ ماڵ ده‌رچووى ئه‌م زیكره‌ ده‌خوێنیت { بِسْم اللَّهِ توكَّلْتُ عَڵى اللَّهِ، ولا حوْڵ ولا قُوه‌َ إلاَّ بِاللَّهِ }


2-  وه‌ ئه‌م زیكره‌ ده‌خوێنیت له‌ كاتى ماڵ ئاوى كردن له‌ كه‌س و كارت{ استودعكم الله الذی لاتضـیع ودائـعـه}


3- وه‌ ئه‌م زیكره‌ ده‌خوێنیت دواى سه‌ركه‌وتن بۆناو سه‌یاره‌ و ته‌یاره‌{ بسم الله الحمد لله،  سُبْحانَ الَّذِی سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِینَ * وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ ، الحمد لله، الحمد لله، الحمد لله، الله اكبر، الله اكبر، الله اكبر، سبحانك اللهم إنی ظلمت نفسی فاغفر لی،إنه لا یغفر الذنوب إلا أنت"}


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

چۆنێتیی حه‌جه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله‌علیه‌ وسلم)


ئاماده‌كردنی: شاخه‌وان مام ده‌روێش

بسم الله‌ الرحمن الرحیم 
الحمد لله‌ رب العالمین الصلاة والسلام علی قا ئد المرسلین نبیینا وحبیبنا و شفیعنا محمد(صلی الله‌علیه‌‌ ‌وسلم) وعلی اله‌وأصحابه‌ ومن تبعهم ‌ بإ حسان إلی یوم الدین. 
أما بعد، 
پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم) له‌ماوه‌ی نۆ ساڵ مانه‌وه‌ی له‌مه‌دینه‌دا، ‌حه‌جی نه‌كردبوو. پاشان له‌ ساڵی ده‌یه‌مدا بانگه‌وازی كرد له‌ناو خه‌ڵكدا كه‌ ئه‌مساڵ ده‌چێت بۆ حه‌ج. به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ خه‌ڵكێكی زۆر ڕوویان كرده‌ مه‌دینه‌ و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یویست پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێشه‌واییان بكات و ئه‌و چی ده‌كات ئه‌مانیش وا بكه‌ن، ئه‌وسا له‌خزمه‌تیدا ده‌رچوون هه‌تا گه‌یشتنه‌ (ذوالحلیفة)، ئه‌و كاته‌ (أسماءى كچی عمیس)، (محمدی كوڕی أبوبكر)ی بوو، كه‌سێكی نارد بۆلای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه‌چی بكات؟ ئه‌ویش فه‌رموی: (باخۆی بشوات و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

حه‌ج و عومره‌ كردن له‌ سه‌ر كێ پێویسته‌ ؟


نووسینی : م. طارق حسن هه‌مه‌وه‌ندی

حَجّ) پایه‌یه‌كه‌ له‌ پایه‌كانى ئیسلام و فه‌زرێكه‌ له‌ فه‌رزه‌كانى ، به‌ ده‌قى فه‌رمووده‌ى خواى گه‌وره‌ له‌ سوره‌تى (ێل عمران: 96،97)دا كه‌ ده‌فه‌رمێ: [ إِنَّ أَوَّلَ بَیْتٍ وُضِعَ لٍلنَّاسِ لِلَّذِی بِبَكَّةَ مُبَارَكَاً وَهُدَىً لِلعَالَمِیْن ، فِیْهِ آیَاتٌ بَیِّنَاتٌ مَقَامُ إِبْرَاهِیْمَ وَمَنْ دَخَلَهُ كَانَ آمِنَاً ، وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ البَیْتِ مَنْ اسْتَطَاعَ إِلَیْهِ سَبِیْلاً وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللهَ غَنِیٌ عَنِ العَالَمِیْن ..]واته‌: به‌ ڕاستى یه‌كه‌م ماڵێ  كه‌ دانراوه‌ بۆ ئاده‌میزاد - و ئاماده‌ كراوه‌ بۆ خواپه‌رستییان - ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ مه‌ككه‌ دایه‌ ، پیرۆز كراوه‌ ، وه‌ ڕێنمووییه‌ بۆ هه‌موو جیهان ، تێیدایه‌ چه‌ند به‌ڵگه‌ و نیشانه‌ى ڕوون وئاشكرا - له‌ سه‌ر گه‌وره‌یى وپایه‌ به‌رزى ئه‌و ماڵه‌ له‌وانه‌ - شوێنى وه‌ستانه‌كه‌ى (إِبْرَاهِیْم) ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك چووبێته‌ ئه‌و شوێنه‌ ئه‌وه‌ هه‌میشه‌ دلأ ئارام بووه‌ ، بۆ خوایه‌ - حه‌ققى خوایه‌ - به‌ سه‌ر خه‌ڵكییه‌وه‌ حه‌جج كردنى ئه‌و ماڵه‌ له‌ سه‌ر كه‌سێك تواناى - ڕێ كردن وگه‌یشتنى بێ به‌ڵاى - ئه‌و ماڵه‌ى ببێت ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك بڕوا نه‌هێنى ئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ - وبێ پێویسته‌- به‌ هه‌موو جیهان

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

گه‌شتی ڕۆح، خۆشترین گه‌شت

ئاماده‌كردنی: ڕامیار حاجی ئه‌حمه‌د

هه‌ستێک سه‌راپای گیانت ئه‌گرێ، ئه‌م شوێنه‌ بۆلای خۆی که‌مه‌ند کێشت ده‌کا، خه‌م ڕه‌وێنه‌ و فرمێسک ده‌هێنێ، شه‌رم له‌ نزیک بونه‌وه‌ ده‌که‌یت که‌چی دڵت بۆلای ده‌فڕێ. 
ئێره‌ کۆنترین ماڵی سه‌رزه‌مینه که‌چی بۆ تازه‌ بونه‌وه‌ بۆ سه‌رله‌ نوێ له‌ دایک بونه‌وه‌ خه‌ڵکی له‌ هه‌مو لایه‌کی دونیاوه‌ به‌ره‌و ئێره‌ دێن و ئه‌ڵێی هه‌ر ئێستا بانگه‌وازه‌که‌ی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر {سه‌لامی خوای له‌سه‌ر} دراوه‌، سه‌یرکردنی که‌عبه‌ی پیرۆز بۆ خاوه‌ن دڵێکی به‌ جۆش ‌‌غیره‌تی ده‌وێ، 
چونکه‌ سه‌رو که‌‌عبه‌ بیت المعموره‌، ئیتر له‌ سوران به‌ ده‌وری که‌عبه‌دا هه‌ستێکی ناسک ختوکه‌ی ‌رۆحت ده‌دات خۆت له‌ دونیا بێ به‌ری ده‌که‌ی له‌ تاو تاوان و که‌مته‌رخه‌می هه‌نگاو ده‌نێی خێرا ده‌که‌ی، ده‌پارێیته‌وه‌ و داوا ده‌که‌ی {خوای به‌خشنده‌ هاتومه‌ته‌ ماڵه‌که‌ت، له‌ رابردوی تاوانکاریم ته‌به‌را ده‌که‌م، له‌گه‌ڵ خوای میهره‌باندا ڕازونیاز ده‌که‌ی، ته‌وبه‌ ده‌که‌ی، بڕیار ده‌ده‌یت وه‌ک پێشوو نه‌بی}، تێکه‌ڵبون له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ وریات ده‌کاته‌وه‌، له‌ ئاستی لاوازی ئیمانی خۆت به‌ ئاگادێیته‌وه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

ئایا گوناهه‌کانی دوای حه‌ج؛ حه‌ج به‌تاڵ‌ ده‌که‌نه‌وه‌‌؟


نوسینی: الدكتور یوسف القرضاوی
وه‌رگێڕانی: ده‌نگی ئیسلام

ئه‌گه‌ر یه‌كێك حه‌ج بكات و پاشان گوناهێ‌ یا هه‌ر خه‌تایه‌ك بكات، حه‌جه‌كه‌ی به‌تاڵ‌ ناكاته‌وه‌، چونكه‌ كردنی كاری خێر به‌ تاوانه‌كان به‌تاڵ‌ نابنه‌وه‌، (مه‌گه‌ر شیرك بۆ خوا دابنێت) ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه‌ به‌رووبوومی حه‌جه‌كه‌ی كه‌مكاته‌وه‌، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ گوناهی گه‌وره‌و گچكان ده‌پێچێته‌وه‌، ته‌رازووی ڕوژی په‌سڵانیش سه‌نگی مه‌حه‌كه‌، كه‌ چاكه‌و خراپه‌كانی پێ‌ ئه‌كێشرێت، واته‌ خراپه‌ ده‌كه‌وێته‌ تایه‌كی ته‌رازووو و چاكه‌كانیش تاكه‌ی تر ده‌گرێت، له‌وێدا وه‌دیار ده‌كه‌وێت داخوا چاكه‌كانی سه‌نگینه‌ یا خراپه‌كانی، له‌وێدا ڕووی ڕه‌ش و سپی وه‌دیار ده‌كه‌وێت، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: فَمَنْ یَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَیْراً یَرَهُ * وَمَنْ یَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرّاً یَرَهُ(الزلزلة:7-8) یان ده‌فه‌رموێت: واته‌: جا ئه‌‌وه‌ی به‌‌ قه‌‌ده‌‌ر زه‌‌ڕه‌‌یه‌‌ك چاكه‌‌ی ئه‌‌نجام دابێت ده‌یبنێته‌وه‌، ئه‌‌وه‌‌ش به‌‌قه‌‌ده‌‌ر تۆزقاڵێ خراپه‌ی هه‌بێت ده‌یبینێته‌وه‌‌ وَنَضَعُ الْمَوَازِینَ الْقِسْطَ لِیَوْمِ الْقِیَامَةِ فَلا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَیْئاً وَإِنْ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

كوورته‌یه‌ك له‌سه‌ر مانای حه‌ج و به‌ڵگه‌ی فه‌رزبوونی

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام پشده‌ری

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان‌ ودرودی نه‌بڕاوه‌ش بۆسه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێن كه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌.

یه‌كه‌م : حه‌ج چییه ‌و كه‌ى فه‌رز بووه‌؟

حه‌ج : ووشه‌ى (حَجٌَ)و (حِجٌ) له‌ زمانى عه‌ره‌بیدا به‌ماناى جێى مه‌به‌ست دێت  وهه‌ندێكیان ده‌ڵێن: حه‌ج واته‌ زۆر روو تێكردن سه‌ردانى كردنى به‌ پیرۆز گیراوێك .

عومره‌ش له‌زمانى عه‌ره‌بیدا به‌ماناى سه‌ردان دێت .

وه‌ له‌شه‌رعدا ووشه‌ى حه‌ج رۆشتنه‌ بۆ ماڵى خوا به‌چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كى دیاریكراو و تایبه‌ته‌وه‌، یا رۆشتنه‌ بۆ ماڵى خوا بۆ به‌جێهێنانى عیباده‌تێكى تایبه‌ت له‌كاتێك تایبه‌تدا وبه‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت .

حه‌ج به‌ قورئان و سوننه‌ت و یه‌ك ده‌نگى زانایان ( الإجماع ) فه‌رز بووه‌، و له‌ دروشمه‌ دیار و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

حه‌ج له‌ سه‌ر چ كه‌سێك واجب ده‌بێت ‌؟

ئاماده‌كردنی: یاسین سه‌لیم صادق

سوپاس و ستایش بۆ خوای به‌ده‌سه‌ڵات و كاروبه‌جێ و درود وڕه‌حمه‌تی نه‌بڕاوه‌ش بۆ سه‌ر محمد المصطفی و ئه‌هل وبه‌یت وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا ڕۆژووی دوایی .

 خۆشه‌ویستان به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ماڵی خودا به‌چه‌ند مه‌رجێك واجب ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك ئه‌و مه‌رجانه‌ش بریتین له‌ :

1ـ موسڵمان بوون: حه‌ج له‌سه‌ر كه‌سی ناموسڵمان واجب نییه‌ و داوای لێ ناكرێت كه‌ ئه‌نجامی بدات، چونكه‌ حه‌ج له‌و په‌رستشانه‌یه‌ موسڵمان بوون مه‌رجه‌ بۆ دروستى ئه‌و په‌رستشه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بناغه‌ وئه‌صڵی هه‌موو كاروكرده‌وه‌یه‌كی خێر وچاكه‌یه‌ له‌ ئیسلامدا ...

2ـ عاقڵ بوون: كه‌سێك شێت بێت حه‌جى له‌سه‌ر نییه‌، چونكه‌ جیاوازى ناكات له‌نێوان چاك و خراپدا وه‌ كه‌سێك خوا عه‌قڵى لێ سه‌نده‌وه‌ واجبه‌كانى له‌سه‌ر نامێنێت و به‌رپرسیارێتى په‌یوه‌سته‌ به‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

پوخته‌ی چۆنیه‌تی عومره‌كردن

نوسینی: شێخ عبد العزیز بن باز
وه‌رگێڕانی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

یه‌كه‌م: ئیحرام به‌ستن:

كه‌ گه‌شتیته‌ میقات ئه‌م كارانه‌ ده‌كه‌ییت:

٭ ئه‌گه‌ر بۆتكرا خۆشتن وپاكردنه‌وه‌ بكه‌ وه‌ پیاویش خۆی بۆنخۆش ده‌كات.

٭ پاشان پۆشاكی ئیحرام له‌به‌رده‌كه‌ی وبه‌بێ داپۆشینی سه‌رت، به‌ڵام ئافره‌ت ئیحرام ده‌به‌ستێت به هه‌ر جلێك به‌ڵام سه‌رنج ڕاکێشه‌ر نه‌بێت‌.

٭ پاشان نییه‌ت ده‌هێنیت له‌ دڵدا وبه‌زوبانت ده‌ڵێیت: ( لبیك عمرة ) یان ( اللهم لبیك عمرة ).

٭ وه‌ ئه‌وه‌ی ترسی ئه‌نجامنه‌دانی عومره‌كه‌ی هه‌بێت ئه‌وه‌ مه‌رج داده‌نێت وده‌ڵێت: «وإن حبسنی حابس فمحلی حیث حبستنی ».

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

سه‌فه‌ری حه‌ج وپاككردنه‌وه‌ی ڕۆح 

نوسینی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی

حه‌ج كردن عیباده‌تێكی جه‌سته‌یی ومالی یه ‌كه ‌خوای گه‌وره ‌فه‌رزی كردوه ‌له‌سه‌ر ئه‌و موسڵمانانانه‌ی كه‌توانایان هه‌یه ‌ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند حیكمه‌ت و به‌رژوه‌ندیه‌كی گه‌وره‌ی باوه‌ڕداران كه ‌له‌باره‌یه‌وه ‌خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت :         ( وَلیَشَهدُوا مَنَافعَ للَّناسِ .. ) { سورة الحج : 28 } واته‌: بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداران لـه‌ڕێگه‌ی ( حه‌ج كردن ) وه‌سوود وكه‌ڵكی مادیی ومه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بهێنین .

مرۆڤی موسڵمانیش بیروباوه‌ڕی وایه‌ كه ‌واجبه ‌له‌سه‌ری كه‌طاعه‌ت وگوێڕایه‌ڵی ومل كه‌چی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌ بكات، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( وَللهِ عَلى النّاسِ حِجُّ البَیتِ مَنِ استَطَاعَ إلیِهِ سَبیلاً ) { سورة آل عمران : 97 } واته‌: خوای گه‌وره ‌بڕیاری داوه ‌وحه‌جی فه‌رز كردووه ‌له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ ( باوه‌ڕداره‌ی ) كه‌توانای هه‌یه‌.

هه‌ر له‌به‌ر   ئه‌وه‌یه ‌باوه‌ڕدار ده‌زانێت  په‌روه‌ردگاری حه‌جی له‌سه‌ر فه‌رزكردوه ‌له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر خوای 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

مانا و واتا به‌رزه‌كانی حه‌ج

نوسینی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی

سوپاس وستایش بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست ودرودو ڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی كوڕی عه‌بدوڵڵا وه‌بۆ سه‌ر گیانی ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌.

ئازیزان و خۆشه‌ویستان لای هه‌موان ئاشكرایه‌حه‌جی ماڵی خوا یه‌كێكه‌له‌پێنج ڕوكنه‌كه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و به‌بێ باوه‌ڕ بوون پێی ئیمان و باوه‌ڕی مرۆڤ دانامه‌زرێت ، وه‌هه‌ركه‌سیش توانای مادی و مه‌عنه‌وی هه‌بێت كه‌خۆی له‌نه‌فه‌قه‌ی چوونی و هاتنه‌وه‌ی ونه‌فه‌قه‌ی ماڵومنداڵی و له‌ش ساغیدا ده‌بینێته‌وه‌فه‌رز ده‌بێت له‌سه‌ری و ئه‌گه‌ر ئه‌و توانایه‌ه‌ی هه‌بێت وئه‌نجامی نه‌دات ئه‌وه‌بێ گومان لای په‌روه‌ردگار گوناهبار ده‌بێت .

حه‌ج كردنی ماڵی خوداش ته‌نها ئه‌وه‌نی یه‌مرۆڤ ئه‌و شه‌عائر ومه‌ناسكانه‌ئه‌نجام بدات و ئیتر بێ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

حه‌ج وعومره ‌له‌ خواپه‌رستیه‌وه ‌بۆ مۆدێل و چاولێكه‌ری!

ئاماده‌كردنی: مه‌لا موسلیم مه‌لا صالح فریزی

زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌مه‌به‌ستی ته‌وبه‌و ((خوا)) په‌رستی و جێ‌به‌جێ‌ كردنی ڕووكنی پێنجه‌می ئیسلامه‌تی ده‌ڕۆن بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج و عومره‌، به‌ڵام كه‌میش نین ئه‌وانه‌ی پاره‌ی ڕێگا خه‌سارده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ‌سه‌ر دۆخی جارانیان له‌گوناه بگره ‌خراپتریش! خۆزگه ‌ئه‌م جۆره ‌مرۆڤه ‌پاره‌كه‌ی خۆیان ده‌دا به‌گه‌نجێك بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری پێك بێنێت، خۆزگه ‌ده‌یاندا به‌كرێچیه‌كی داماو تاوه‌كو له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پاره‌ی تر له ‌كرێچیایه‌تی ڕزگاری بووبا، خۆزگه ‌بیدابا به‌قه‌رزارێكی (شه‌ریف) تاوه‌كو چی تر خاوه‌ن قه‌رزه‌كان ده‌رگایان پێ نه‌گرتباو ژیانی ماڵ و مناڵی ئاسووده‌بایه‌و بهاتایه‌وه ‌دۆخی جاران، خۆزگه ‌بیدابا به‌نه‌خۆشێكی بێ‌چاره ‌بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خۆی پێ بكات، خۆزگه ‌بیدابا به‌كه‌ل و په‌لی قوتابیانی داماوو هه‌ژار بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌یان به‌خوێندن دابایه‌و له‌خوێندن دانه‌بڕێن، خۆزگه ‌بیدابا به‌بێ‌ باوكان تاوه‌كو تۆزێ ‌زامی برینه‌كانیان پێ ساڕێژ بكردبایه‌، خۆزگه‌ بۆ پرۆژه‌یه‌كی خه‌یری خه‌رجی بكردبایه‌(وه‌ك: دروستكردنی مزگه‌وت و هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاوو خۆشكردنی ڕێگا بۆ خه‌ڵكی و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

فه‌زڵی حه‌ج كردن

نوسینی: پیشتیوان سابیر عه‌زیز

سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگار و، سه‌ڵات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلى الله علیه وسلم...پاشان:

ئه‌م بابه‌ته‌كورته‌یه‌كه‌له‌سه‌ر فه‌زڵی حه‌ج كردن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌هانده‌رێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌تا ئێستا حه‌جیان نه‌كردوه‌و، زیادكردنی خه‌یر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌حه‌جیان كردوه‌.

ڕاسته‌له‌وڵاتی ئێمه‌حه‌ج به‌نسیبی هه‌موو كه‌س نابێت له‌به‌ر ئه‌و سسته‌مه‌ی كه‌دانراوه‌بۆ دیاری كردنی حاجیان، ئه‌ویش به‌تیر و پشك ده‌بێت، به‌ڵام وا باشه‌ئه‌وه‌ی كه‌توانای حه‌ج كردنی هه‌یه‌نیه‌تی هه‌بێت ئه‌دای ئه‌و روكنه‌بكات، وه‌ئه‌گه‌ر ناویشی ده‌رنه‌چوو، ئه‌وه‌پاداشتی بۆ ده‌نوسرێت.

ئه‌بو هوره‌یره‌ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ ده‌فه‌رموێت: گوێم له‌پێغه‌مبه‌ری خوا بوو صلى الله علیه وسلم 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

چۆن حه‌جێكی پاك و پوخت ئه‌نجام ده‌ده‌‌یت ؟

نوسینی: سارا ئیسماعیل

فه‌رمووده‌ی زۆر ‌‌هاتوون ؛ له‌باره‌ی‌گه‌وره‌یی چاكه‌ى حه‌ج و زۆریى پاداشتی له‌لاى خوای گه‌وره‌، پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه‌ و سلم له‌هه‌ندێ فه‌رمووده‌یدا حه‌جی ته‌واو و بێ كه‌موكوڕی به‌( الحج المبرور ) وه‌سفكردووه‌كه‌به‌مانای حه‌جی پاك و پوخت دێت ، هه‌ر وه‌ك له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا كه‌( بوخاری ) ریوایه‌تی كردووه‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌و سلم ده‌فه‌رموێت : ( والحج المبرور لیس له جزاء إلا الجنة ) واته ‌: حه‌جی پاك و پوخت پاداشته‌كه‌ی ته‌نها به‌هه‌شته‌.

ئه‌هلی عیلمیش له‌باره‌ی مانای حه‌جی پاك و پوخته‌وه‌زۆر قه‌ولیان هه‌یه‌و هه‌موویان ماناكان‌یان له‌یه‌كه‌وه‌نزیكه ‌و یه‌ك مانا ده‌گه‌یه‌نن‌كه‌ئه‌ویش : " أنه الحج الذی وفیت أحكامه ، ووقع موقعاً لما طلب من المكلف على الوجه الأكمل " واته ‌: حه‌جی پاك و پوخت ئه‌و حه‌جه‌یه‌كه‌ ئه‌حكامه‌كانی به‌جێ گه‌یشتبێت و ، كه‌سی پێ سپێرراو به‌ته‌واوترین شێوه‌به‌جێی گه‌یاند بێت.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

شاری مه‌ككه‌بۆ به‌(البیت الحرام)ناو ده‌برێت وسنووری حه‌ره‌م تاكوێ ده‌گرێته‌وه‌ ؟

ئاماده‌كردنی: ئیسلام هاوس

شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز، پیرۆزیه‌كه‌ی له‌په‌روه‌ردگاره‌وه ‌پێدراوه‌، ئه‌و شاره‌ی كه ‌خوای گه‌وره ‌به‌( أم القری ) له ‌قورئانی پیرۆزدا ناوی هێناوه ‌وه‌ك فه‌رموویه‌تی: ( وَكَذَلِكَ أَوْحَیْنَا إِلَیْكَ قُرْآَنًا عَرَبِیًّا لِتُنْذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا ... ) { الشوری : 7 } واته‌: ئا به‌و شێوه‌یه‌ قورئانێكی عه‌ره‌بی پاراومان بۆ نیگا كردیت بۆ ئه‌وه‌ی شاری مه‌ككه ‌وده‌وربه‌ری كه‌مه‌به‌ست پێی هه‌موو سه‌رزه‌ویه ‌ئاگادار بكه‌یته‌وه‌و بیانترسێنیت به‌دۆزه‌خ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بێباوه‌ڕی به‌ر‌ده‌وام بن ....
  به‌و مانایه‌ی كه‌وه‌ك دایكی شار وگونده‌كانی سه‌ر زه‌وی وایه ‌ئه‌ویش هه‌ر له‌و كاته‌ی كه‌باوكی پێغه‌مبه‌ران حه‌زره‌تی ئیبراهیم ( علیه السلام ) ئاوه‌دانی كرده‌وه‌، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ خوای گه‌وره ‌فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ أَوَّلَ بَیْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِی بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِلْعَالَمِینَ ) { آل عمران : 96 } واته‌: به‌ڕاستی یه‌كه‌م خانه‌وماڵ ومه‌نزڵگه‌یه‌ك كه ‌بۆ خه‌ڵكی دانرا له‌سه‌ر زه‌وی - بۆ خوداپه‌رستی - ئه‌و 

          

صفحات سایت

[ 1 ]  [ 2 ] 

پیچک