ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

چه‌ند ڕووداێك له‌ ڕه‌مه‌زاندا ڕوویان داوه‌


بسم الله الرحمن الرحیم 

ڕه‌مه‌زان له‌ مێژووی موسڵماناندا مانگی سه‌ركه‌وتن و فتوحاتی گه‌وره‌ گه‌وره‌ بووه‌، مانگی به‌ خۆدا چوونه‌وه‌و یه‌كخستنی ڕیزی موسڵمانان بووه‌، چونكه‌ سه‌ركه‌وتن له‌ ئه‌نجامی دڵسۆزی و لێبڕان و عیباده‌ت و به‌ندایه‌تییه‌و دێت، ئه‌م مانگه‌شه‌ سه‌رتاپای به‌ندایه‌تی و بۆ خواگونجانه‌، خه‌ڵكی له‌م مانگه‌دا زیاتر له‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ نزیكن. 
ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌سه‌ر ده‌روونی خۆیدا زاڵ بێت و به‌ره‌و كاری خێرو چاكه‌ كه‌مه‌ندكێشی بكات، بێگومان ده‌شتوانێ به‌سه‌ر دوژمندا زاڵ و سه‌ركه‌وتو بێت. 
ڕه‌مه‌زان مانگی چالاكی و گه‌رم و گوڕیییه‌ نه‌ك ته‌ممه‌ڵی و ته‌وزه‌لی، مانگی به‌ ئاگایی و هۆشدارییه‌ نه‌ك خه‌وو خۆراك و یاری و گه‌پ، مانگی لێبڕان و له‌ خۆبوردوییه‌ نه‌ك پاڵدانه‌وه‌و قاچ ڕاكێشان. 
به‌ ڕاستی ڕه‌مه‌زان هه‌لێكی زێڕینه‌ بۆ موسڵمان تاكو سه‌رتاپا ژیانی خۆی نوێ بكاته‌وه‌و به‌رنامه‌ی دروست و شه‌رعی بۆ داهاتوی خۆی بڕێژێ. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز و هه‌ندێك له‌ حوكمه‌كانى

ئاماده‌كردنی: مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی

هه‌موو موسڵمانان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌رۆژووبوونى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز واجبه‌ و ئه‌وه‌ش به‌ به‌ڵگه‌ى قورئان و سووننه‌ت و ئیجماع. به‌ڵگه‌ى ئایه‌تى قورئان ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێَت: یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَیْكُمُ الصِّیَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِینَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ.البقره‌ 183، وه‌ خواى مه‌زن ده‌فه‌رموێَت: شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِی أُنْزِلَ فِیهِ الْقُرْآَنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَیِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْیَصُمْهُالبقره‌ 185. چه‌ندین فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ریش له‌و باره‌وه‌ هاتوونه‌، له‌وانه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێَت: قال رسول الله صلى الله علیه وسلم ثم بنی الَإسلَام على خمس شهادة أن لَا إله إلَا الله وأن محمدا رسول الله وإقام الصلَاة وإیتاو الزكاة والحج وصوم رمضان. رواه البخاری، هه‌موو زانایانى ئیسلامیش كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌ڕۆژووبوون له‌و مانگه‌دا واجبه‌. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

تێنه‌گه‌یشتووین یان نامانه‌وێت تێبگه‌ین؟

ئاماده‌كردنی: باوكی سه‌لاحه‌ددین 

یه‌کێك له‌و دیارده نامۆ و ناشایستانه‌ی له‌ ڕه‌مه‌زاندا به‌دی ده‌کرێت، دیارده‌ی پۆشته‌یی و ناپۆشته‌ییی ئه‌و ئافره‌تانه‌یه که‌ له‌ ڕه‌مه‌زاندا و به‌بۆنه‌ی ڕۆژووه‌وه‌ له‌چك ده‌که‌ن‌. 
ئه‌م دیارده‌یه‌ زۆر به‌زه‌قی له ‌سلێمانی به‌دی ده‌کرێت. 
(کاسیات عاریات)ی فه‌رمووده‌ به‌ناوبانگه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) که‌ له‌لای زۆربه‌مان یان هه‌مووان بیستراوه، زۆر به‌ڕوونی به‌رجه‌سته‌ بووه‌. 
(کاسیات عاریات) پۆشته‌ ڕووته‌کان!!!! 
پۆشته‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی پۆشاکیان له‌به‌ردایه‌! 
ڕووتن، چونکه‌ پۆشاکه‌کانیان هه‌ر به‌ ناو پۆشاکه ‌و پۆشته‌ی نه‌کردوون و جه‌سته‌یانی لێوه‌ دیاره‌؛ ئیتر یان له‌به‌ر ته‌سکی یان ته‌نکی یان کورتی یان هه‌ر سێ باره‌که‌ له‌یه‌ك کاتدا به‌پێی ئه‌و مۆدێله‌ شه‌یتانییانه‌ی ‌دایده‌هێنن بۆ ده‌رخستنی ته‌واوی جوانیی ئافره‌ت به‌ ئه‌وپه‌ڕی سه‌رنجڕاکێشی. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ مانگی ڕه‌مه‌زان
به‌شی دووه‌م

منداڵی بچووك ڕۆژووی له‌سه‌ر نییه‌ به‌ڵام فه‌رمانی پێ ده‌درێ
پرسیار: منداڵه‌ بچووكه‌كه‌م سووره‌ له‌سه‌ر ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه‌ ڕۆژوو زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێ له‌به‌ر كه‌می ته‌مه‌نی و لاسه‌نگبوونی باری ته‌ندروستی، جا ئایا زۆری لێ بكه‌م تا ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێ؟ 
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر منالێكه‌و نه‌گه‌شتۆته‌ سنووری باڵغ بوون ئه‌وه‌ ڕۆژووی له‌سه‌ر نییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێ ئه‌رك و قورسایی ده‌توانێت به‌ڕۆژوو بێت ئه‌وه‌ فه‌رمانی پێ ده‌كرێ كه‌ بیانگرێت، چونكه‌ هاوه‌ڵه‌كان ڕۆژوویان به‌ منداڵه‌كانیان ده‌گرت، ته‌نانه‌ت ئی وایان هه‌بووه‌ منداڵه‌كه‌ی‌ گریاوه‌ له‌ برساندا به‌ڵام به‌ یاری و گه‌مه‌كردن برسێتیه‌كه‌یان له‌بیر بردونه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌لماو به‌ ته‌واوی زانیت كه‌ به‌ڕۆژوو بوونه‌كه‌ زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ نابێت به‌ ڕۆژوو بێت، جا ئه‌گه‌ر خوای متعال قه‌ده‌غه‌ی لێ كردوین كه‌ ماڵ و سامانه‌كانمان بده‌ینه‌ ده‌ستی منداڵه‌كان نه‌وه‌ك تووشی فه‌سادو خراپه‌كاری ببن، ئه‌وه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ مانگی ڕه‌مه‌زان
به‌شی یه‌كه‌م

پیرۆزبایی كردن به‌ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان
پرسیار: حوكمی پیرۆزبایی به‌ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان چییه‌ به‌ وته‌ی: (هه‌موو ساڵێكی به‌ خێرو خۆشی)؟ 
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا 
پیرۆزبایی كردن له‌ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان وته‌یه‌كی دیاریكراوی نییه‌ كه‌ هه‌رده‌بێ موسڵمان به‌و شێوه‌یه‌ بیڵێت و سه‌رنه‌كێشێ بۆ شێوازی تر، دروسته‌ به‌ هه‌ر وته‌یه‌ك خه‌ڵكی له‌سه‌ری ڕاهاتبن پیرۆزبایی هاتنی ئه‌و مانگه‌ بكه‌ن له‌ یه‌كتری وه‌ك به‌ نموونه‌ بڵێیت: (هه‌موو ساڵێ به‌ خێرو خۆشی) (هه‌ر ساڵێك و ئێوه‌ له‌ خۆشیدا بن)و جگه‌ له‌وانیش له‌و وتانه‌ی كه‌ شتێكی ناشه‌رعیان تێدا نه‌بێ. 
وه‌ خواش زاناتره‌. 


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

به‌رنامه‌یه‌ك بۆ پاککردنه‌وه‌ی ده‌روون له‌ ڕه‌مه‌زاندا

ئاماده‌كردنی: باوكی سه‌لاحه‌ددین

باسه‌که‌مان ده‌رباره‌ی بابه‌تێکی کرده‌ییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ بری درێژه‌دان به‌ بنه‌ماو 
ته‌وه‌ره ‌تیۆرییه‌کان و باس له‌ده‌ق و لێکدانه‌وه‌کانی ڕاسته‌وخۆ ده‌چینه‌ سه‌ر بڕگه‌کانی به‌رنامه‌که‌: 
یه‌که‌م: 
به‌ته‌وبه‌یه‌کی پوخت و پاراو خواحافیزی له‌ دوا رۆژی شه‌عبان و پیشوازی له‌ یه‌که‌م رۆژی ره‌مه‌زان بکه‌. له‌م بواره‌شدا شتێک له‌سه‌ر ته‌وبه‌و مه‌رجه‌کانی و مانای (التوبة النصوح) بخوێنه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵ بده‌ به‌ هه‌ست و نه‌ست له‌گه‌ڵیدا بژیت. 

دووه‌م: 
ئامانجی به‌رزی رۆژوو ته‌قوایه‌ هه‌وڵ بده ساته‌کانی ئه‌م مانگه ‌له‌ به‌ده‌ستهێنان و پیاده‌کردنی واتاکانی ته‌قواو سیفاته‌کانی که‌سانی خاوه‌ن ته‌قوادا به‌سه‌ر به‌ریت. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) چۆن نوێژی ته‌راویحی كردووه‌؟ وه‌ عومه‌ر 21 ڕكات ته‌ڕاویحی نه‌كردووه‌!

نووسینی: شێخ ناصر الدین الألبانی 
وه‌رگێڕانی: هێمن عبدالعزیز

هه‌روه‌ك ئه‌زانین كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) پێشه‌وا و چاوساغ و سه‌رمه‌شقی به‌شه‌رییه‌ت بوو؛ به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانیش هه‌ر له‌ شوێنكه‌وتنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌دایه ‌(صلى الله علیه وسلم)، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ هه‌موو ئاكار و ڕه‌وشتێكیدا چاو له‌و زاته‌ پاكه‌ بكه‌ین و له‌ ڕێگه‌ی فه‌رمایشته‌كانییه‌وه‌ به‌هره‌مه‌ند بین و به‌ ئاكار و ڕه‌وشتی به‌رزییه‌وه‌ خۆشمه‌ند ببین. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌ زۆر فه‌رمووده‌كانی خۆی  فه‌رمان به‌ گرتنه‌به‌ری سووننه‌ته‌كانی ئه‌كات،هه‌ڵبه‌ت فه‌رمانیش بۆ (وجوب)ه‌، واته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانمان پێ ده‌كات، له‌سه‌رمانه‌ كه‌ وه‌ری بگرین و به‌موو لێَی لانه‌ده‌ین. ئه‌وه‌تا ده‌رباره‌ی نوێژه‌كانی ده‌فه‌رموێت: صلوا كما رأیتمونی اصلی. رواه البخاری. واته‌ نوێژ بكه‌ن هه‌روه‌ك منتان ئه‌بینی نوێژم ئه‌كرد. نوێژی ته‌راویحیش یه‌كه‌ له‌و نوێژانه‌ی كه‌وا فه‌رمانی چاولێكردنی لێ كردووین، كه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆرێك له‌ ئوممه‌تی ئیسلامی به‌تایبه‌ت 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ڕۆژوو گرتن لەو وڵاتانەى كە ڕۆژ تیایدا درێژە 

ئاماده‌كردنی: به‌هه‌شت

بسم الله الرحمن الرحیم
(إنَّ الحَمدَ للهِ، نَحمَدُهُ وَنَستَعِینُهُ وَنَستَغفِرُهُ، وَنَعُوذُ بِاللهِ مِن شُرُوڕ أنفُسِنَا وَسَیِّئَاتِ أعمَالِنَا، مَن یَهدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ، وَمَن یُضلِل فَلا هَادِیَ لَهُ، وَأشهَدُ أن لا إلَهَ إلا اللهُ وَحدَهُ لا شَڕیكَ لَهُ، وَأشهَدُ أنَّ مُحَمَّداً عَبدُه وَرَسُولُهُ. أما بعد:

لاى هەموان ئاشكرایە كە ئێستا لە وڵاتانى ئەوروپا بەگشتى و بەتایبەتى لە وڵاتانى ئەسكەندەنافیا فەتوایان بۆ دراوە كە لەو وڵاتانەى ڕۆژگار تیایدا درێژە ئەتوانن لەگەڵ سعودیه دا ڕۆژۆكانیان بشكێنن (وە ئەم فەتوایەش یان لە نەزانینیانەوە دراوه وە یان تێنەگەیشتنیانە لە ئایەتەكانى خواى گەورە) خواى گەورە ئیصڵاحى حاڵى ئێمەو ئەوانیش بكات.
وە ئێمەش بە باشمان زانى وەكو ئەركى سەرشانمان هەستین بە ڕوونكردنەوەى ئەم بابەتە بۆ خوشكى و برا موسڵمانەكانمان بۆ ئەوەى نەكەونە ئەم هەڵە گەورەیەوە،وە ئەجر و پاداشتى ڕۆژوەكەیان لە دەست نەدەن.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

نیەتى ڕۆژوو

وه‌رگێڕانی: م.عه‌دنان بارام

نیەتى ڕۆژوو:
نیەتى ڕۆژووى فەرز دەبێ لەشەودا بهێنیت پێش دەركەوتنى فەجر:
گەر سەلمێنرا كە مانگى ڕەمەزان دەستى پێ كردووە، بەبینینى مانگ بەچاو، یان بەشایەتى دان، یان بە تەواو كردنى سی ڕۆژى مانگى شەعبان، ئەو كاتە پێویستە لە سەر هەموو موسوڵمانێك هەر لە شەوەوە (واتە: پێش دەركەوتنى فەجر) نیەتى ڕۆژووى هەبێ، لە بەر ئەم فەرموودەیەى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم كە دەفەرمووێ:" مَنْ لَم یُجْمِع الصِّیَامَ قَبْلَ الفَجْڕ فَلا صِیَامَ لَهُ " (1)
واتە: ئەو كەسەى نیەتى ڕۆژووى نەبێت پێش دەركەوتنى فەجر ئەوا ڕۆژوەكەى بەتاڵە.
وەدەفەرمووێ: " مَنْ لَمْ یُبَیِّت الصِّیَامَ مِن اللیلِ فَلا صِیَامَ لَهُ " (2)، بەهەمان واتا. 
[تێبینى:] نیەتیش جێگاى دڵە و ووتنى بە زمان بیدعەیە و گومڕایىیە هەرچەندە هەندێك لە خەڵكى بەچاكیشی بزانن.
بوونى نیەت پێش دەركەوتنى فەجر تایبەتە بەڕۆژووى فەرزەوە، چونكە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

بەتاڵكەرەوەكانى ڕۆژوو 

وه‌رگێڕانی: م.عه‌دنان بارام

إنَّ الحَمدَ للهِ، نَحمَدُهُ وَنَستَعِینُهُ وَنَستَغفِرُهُ، وَنَعُوذُ بِاللهِ مِن شُرُوڕ أنفُسِنَا وَسَیِّئَاتِ أعمَالِنَا، مَن یَهدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ، وَمَن یُضلِل فَلا هَادِیَ لَهُ، وَأشهَدُ أن لا إلَهَ إلا اللهُ وَحدَهُ لا شَڕیكَ لَهُ، وَأشهَدُ أنَّ مُحَمَّداً عَبدُه وَرَسُولُهُ.أما بعد:
زۆر شت هەن پێویستە ڕۆژووان لێیان دوور بكەوێتەوە، چونكە ئەگەر ئەو شتانە لە ڕۆژانى ڕەمەزان دا ئەنجام بدات ڕۆژووەكەى بەتاڵ دەبێتەوە و تاوانەكانى زۆر دەبن، ئەو شتانە ئەمانەن:
[1 ـ خواردن و خواردنەوە بە ئەنقەست: ] 
خواى پایە بەرز دەفەرمووێ: [ وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى یَتَبَیَّنَ لَكُمُ الْخَیْطُ الأَبْیَضُ مِنَ الْخَیْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ] (البقرة: 187)، لەم ئایەتەوە تێدەگەین كە ڕۆژوو گرتن خۆگرتنەوەیە لە خواردن و خواردنەوە، واتە: ئەگەر ڕۆژووان خواردن و خواردنەوە بخوات ڕۆژووەكەى بەتاڵ دەكاتەوە.
ئەمەش تایبەتە بە كەسێك ئەو كارە ئەنجام بدات بە ئەنقەست، چونكە ڕۆژووان ئەگەر لە كاتى لەبیر چوون یان بەهەڵە و ناڕازى پێی كرا، لەو كاتەدا هیچی لەسەر نىیە.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

جۆرەكانی زمان لە مانگی ڕەمەزان

ئاماده‌كردنی: هاوار عبدالله‌

[زمانێك لە خزمەتی پەروەردگار و زمانێك لە خزمەتی شەیتان] 
الحمد لله وحده، و الصلاة والسلام على من لا نبی بعده، و بعد: موسڵمانانی یەك خوا پەرست، گەر ڕۆژوو گرتن تەنها خۆگرتنەوە بوایە لە خواردن و خواردنەوە ئەوا لە ڕۆژوو گرتن ئاسان تر نەدەبوو، بەڵام ئەم هەڵە تێگەیشتنەی زۆرێكمان وای كردوە لەگەڵ تەواو بوونی ڕەمەزان زۆرێكمان تەنها برسێتی و تینوێتیەكەمان بۆ ئەمێنێتەوە لەگەڵ تاوانێكی زۆر، هۆكاری سەرەكی ئەم ئەنجامەش پارچە گۆشتێكی بچوكە كە ڕەنگەی بەشی تێربوونی پشیلەیەكی برسی نەكات كەچی بەهۆیەوە مرۆڤێكی چوارشانە ئەچێتە دۆزەخەوە. بە واتایەكی تر یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی خۆشبەختی و كوێرەوەری ژیان مرۆڤ (زمانە). هەروەك پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بە (معاذ بن جبل) ی ووت: لە باری دایكت بچوبایەیت، ئایا هەموو ئەو كەسانەی كە لە سەر ڕووخساریان فڕێ‌ دەدرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە مەگەر بەروبومی قسە خراپەكانیان نیە ! وە ئەفەرموێت: زۆرترین شتێك خەڵكی بخاتە دۆزەخەوە زمان و داوێنە. هەروەها ئەفەرموێت: زینای زمان قسە كردنە.
[جۆری یەكەمی زمان] 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ڕۆژووگرتن تەنها وازهێنان نیە لە خواردن و خواردنەوە

ئاماده‌كردنی: هاوار عبدالله‌

خەڵكانێكی زۆر هەن پێیان وایە ڕەمەزان واتا خۆ گرتنەوە لە خواردن خواردنەوە و خەوتن بۆ چەند سەعاتێك !!! گەر وا بێت لە ڕۆژوو گرتن ئاسان تر نیە، بەڵام ئەمە گەورەترین هەڵەیە كە پێویست ئەكات خۆمانی لێ‌ بپارێزین، چونكە هەروەك پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: لیس الصیام من الأكل والشرب، إنما الصیام من اللغو والرفث، فإن سابك أحد أو جهل علیك، فقل إنی صائم إنی صـائم " (صحیح الجامع الصغیر / 5376)، واتە: ڕۆژوو تەنها خۆ گرتنەوە نیە لە خواردن و خواردنەوە، بەڵكو ڕۆژوو بریتییە لە خۆگرتنەوە لە قسەی پڕوپوچ و بێ‌ سوود، وە ئەگەر هاتوو كەسێك جنێوی پێ‌ دایت یان كردەوەیەكی نەفامانەی بەرامبەرت ئەنجام دا (هەڵەیەكی دەرحەق كردی) ئەوا پێی بڵێ‌: من بە ڕۆژووم، من بە ڕۆژووم.
موسڵمانی یەك خوا پەرست زۆرشتێك هەیە لەگەڵ ڕۆژوو گرتندا ناگونجێت وە بۆ ئەوەی ڕۆژووەكەمان بەبێ‌ كەم و كوڕی ببەخشینە پەروەردگارمان ئەبێ خۆمان لەو شتە خراپانە بپارێزین، جا نازانم بۆچی كە دیاری بۆ كاربەدەستێكی پایە بەرز ئەبەین هەوڵ ئەدەین كەموو كوڕی تیا نەبێت كە چی بیر

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

مەترسی ڕۆژوو نەگرتن

ئاماده‌كردنی: هاوار عبدالله‌

براو خوشكی بەڕێزم ئەی ئەوانەی كە بە ڕۆژوو نابن تەنها وەڵامێكم ئەوێ‌ ڕاشكاوانە پێم بڵێ‌ چونكە وەك برایەكی دڵسۆزت لەپاشە ڕۆژت ئەترسم حەزناكەم بچیتە دۆزەخەوە، ئەزانی ئاكامی ڕۆژوو نەگرتنت چیە ؟ ئەزانی چ تاوانێك ئەنجام ئەدەی ؟ تاوانی پشت گوێ‌ خستنی یەكێك لە پایە گرنگەكانی ئیسلام كە ئەگەر باوەڕت پێی نەبێ‌ كافر ئەبی ـ واتە بۆ هەتاهەتایە مانەوە لەئاگری دۆزەخ ـ وە ئەگەر باوەڕت پێیەتی بۆچی پشت گوێی ئەخەی ؟ بۆچی لەژیانی خوێندن ناتوانی یەكێك لەبابەتەكانی خوێندن پشت گوێ‌ بخەیت و تەركی بكەی ؟ چونكە ئەزانی بەهۆیەوە یەك ساڵی خوێندنت لەدەست ئەچێ‌ و ڕاسب ئەبیت، ئەی ناترسیت بە ڕۆژوو نەگرتن قیامەتت لە دەست بچێت ؟ تاقیكردنەوەی قوتابخانە قەرەبوو ئەكرێتەوە بەڵام كە مردی هیچ شتێك قەرەبووی یەك ڕۆژ ڕۆژوو گرتنت بۆ ناكاتەوە، چونكە دەرفەتی ئەوەت نامێنێ‌ هەروەك پەروەردگار لەبارەی حاڵی پاش مردنی ئەو جۆرە كەسانە ئەفەرموێ‌: [ حَتَّى إِذَا جَاء أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ لَعَلِّی أَعْمَلُ صَالِحاً فِیمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَى یَوْمِ یُبْعَثُونَ ] (المؤمنون: 99 ـ 100). 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ڕەمەزان مانگی هەوڵدان و تێكۆشان

ئاماده‌كردنی: هاوار عبدالله‌

إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ، وَنَسْتَعِیْنُهُ، وَنَسْتَغْفِرُهُ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْڕ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَیِّئَاتِ أَعْمَالِنَا، مَنْ یَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ، وَمَنْ یُضْلِلْ فَلا هَادِیَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَڕیْكَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ.
أَمَّا بَعْدُ: 
موسڵمانی یەك خوا پەرەست هەموو میللەت و گەلێك پێویستی بە ماوەكی دیاری كراو هەیە بۆ ئارامی و بە خۆداچوونەوە و نوێ‌ كردنەوەی باوەڕ، ئێمەی موسوڵمانیش خوای پەروەردگار مانگی ڕەمەزانی پێ‌ بەخشیوین بۆ ئەوەی لەڕێگەیەوە بە خۆمانا بچینەوە و هەڵەكانمان ڕاست بكەینەوە و ئارامی ببەخشینە دڵەكانمان، گەورەیی مانگی ڕەمەزانیش لەوە دایە كە هۆكارێكە بۆ بتەو بوونی باوەڕ و نەهێشتنی گومان، چونكە تیایدا بەهۆی برسێتی یەوە حاڵی هەژارەكان ئەزانین، زیاد لەسەر ئەوەش مانگی ڕەمەزان قوتابخانەیەكە بۆ فێربوونی ڕەوشت،و مانگی هەوڵدان و تێكۆشانە لەپێناو خوای پەروەردگار و بەدەست هێنانی بەهەشت و ڕزگاربوون لە بەندایەتی دونیا.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

سودەكانی ڕۆژووی ڕەمەزان

ئاماده‌كردنی: هاوار عبدالله‌

كاتێك پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: " یا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فلیتزوج فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج ومن لم یستطع فعلیه بالصوم فإنه له وجاء " (متفق علیه)، واتە: ئەی كۆمەڵی لاوان هەركام لەئێوە توانای ژن هێنانی هەبوو با ژن بهێنێت، چونكە زیاتر چاو دەپارێزێت لە بینینی ناڕەوا، و پارێزەریشە لە كەوتنە داوێن پیسیەوە، ئەوەش توانای ژن هێنانی نەبوو با پەنا بەرێتە بە ڕۆژوو گرتن، چونكە سەركوت كەرەوەی ئارەزوەكانە.
دیارە حیكمەتێكی تیایە بۆیە ڕۆژوو گرتنی كردۆتە (بدیل) جێگرەوەی هاوسەر گیری. ئەم وتە بە نرخەیش پێویستە وەك گوارەیەك لە گوێی بكەین چونكە ڕۆژوو گرتن چەندین سود و قازانجی تیایە كە ئەتوانین سودەكانی ڕۆژو بكەینە دوو بەشەوە: لە ڕوی ئاینی و تەندروستی.
[لە رِوی ئاینیەوە] :
* نەفسمان پاك ڕائەگرێ‌ و خۆیشمان ئەپارێزێ‌ و ئاگری شەهوەت لە جەستەمان ئەكوژێنێتەوە، بە 

          

پیچک