تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

نه‌خشه‌ی پێشوازی و به‌ڕێکردنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز به‌ چاکترین شێوە

ئاماده‌كردنی: عه‌لی هه‌ولێری فێرگه‌

الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبی بعده وبعد: 

شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِی أُنْزِلَ فِیهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَیِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ ۚ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْیَصُمْهُ ۖ وَمَنْ كَانَ مَرِیضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَیَّامٍ أُخَرَ ۗ یُرِیدُ اللَّهُ بِكُمُ الْیُسْرَ وَلَا یُرِیدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ. (البقرة: ١٨٥). واته: مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه‌) كه‌ قورئانی تێدا هاتۆته‌ خواره‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه‌ ڕێنموویی به‌خشه‌ به‌ خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه‌، له‌ ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق، جا كه‌سێك له‌ ئێوه‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی پێدرا)، ده‌با ئه‌و مانگه‌ به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه‌ش كه‌ نه‌خۆش بێت یان له‌ سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه‌ بیگرێته‌وه‌، چونكه‌ خودا ئاسانكاری بۆ ئێوه‌ ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فه‌رزه‌كانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌ به‌و شێوه‌ی‌ كه‌ له‌ سوننه‌تدا هاتووه‌

ئاماده‌كردنی: عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

به‌م شێوه‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌ باس له‌ زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌ ده‌كه‌ین: 

یه‌كه‌م: حوكمی‌ سه‌رفیتره‌و حیكمه‌ته‌كانی‌. 
دووه‌م: ئه‌و شته‌ی‌ كه‌ ده‌بێت بدرێ له‌ سه‌رفیتره‌دا. 
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌كه‌ی‌. 
چواره‌م: كاتی‌ ده‌ركردنی‌ زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌. 
پێنجه‌م: شوێنی‌ ده‌ركردنی‌ زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌. 

یه‌كه‌م/ حوكمی‌ سه‌رفیتره‌: ده‌ركردنی‌ سه‌رفیتره‌ فه‌رزه‌و پێغه‌مبه‌ری‌ خوا "صلی‌ الله علیه وآ‌له وسلم" له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كه‌ی‌ فه‌رز كردووه‌، وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ی‌ "عبدالله كوڕی عومه‌ر"دا هاتووه‌ "ره‌زای‌ خوای‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ڕه‌مه‌زان مانگی بوژانه‌وه‌ نه‌ک پوکانوه‌

ئاماده‌كردنی: چاودێڕ

ئه‌گه‌ر به‌ بڕوایه‌کی جێگیرو بیرێکی ژیرانه‌و وورده‌وه‌ سه‌رنجی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بده‌ین تێ ده‌گه‌ین که‌ به‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ 
مانگی گۆڕان و خاڵی وه‌رچه‌رخانی مرۆڤه‌ له‌ خراپه‌وه‌ بۆ چاک و له‌ چاکه‌ وه‌ بۆ چاکتر واته‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ هۆی خراپه‌ کارییه‌وه‌ عه‌یبداری لای خه‌ڵک و تاوان باری لای خوان ده‌بێ له‌ ڕه‌مه‌زاندا خۆیان بگۆڕن و چاک و پاک ببنه‌وه‌ وه‌ ئه‌وانه‌ش که‌ چاکن و پاک بوون 
له‌ ڕه‌مه‌زاندا خۆیان چاکترو کامڵ بکه‌ن چونکه‌ ڕه‌مه‌زان مانگی چاک کردنی عه‌یبه‌کان ولابردنی نوقستانیه‌کانه‌ هه‌ر وه‌ک چۆن مانگی زیاتر نزیک بونه‌وه‌ی ڕۆحه‌ پاکه‌کانه‌ له‌په‌روه‌ردگار بۆیه‌ ده‌بێ مرۆڤی باوه‌ڕداری ژیر ژیری وهه‌ڵوێست وئیمانی خۆی به‌ هێز و زاڵ بکات به‌سه‌ر نه‌فس و ئاره‌زوه‌کانیدا ئه‌ویش به‌ هۆی خوا په‌رستی ڕاسته‌قینه‌ و دوور له‌ ڕیا و به‌ هۆی نزاو پاڕانه‌وه‌ی به‌ کوڵ و له‌ خزمه‌ت قوئاندا بون و لێ حاڵی بونی به‌ مێشک و دڵ به‌ هۆی به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌ی به‌ هه‌ژاراندا به‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

وه‌رن گره‌وی ته‌وبه‌ به‌رنه‌وه‌!


ڕه‌مه‌زان، مانگی دابه‌زینی قوڕئان.. مانگی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خوا.. مانگی په‌شیمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر خۆ.. مانگی ساڵح بوون و به‌ره‌و خوا چوون.. مانگی كۆت و زنجیری شه‌یتانه‌كان.. 
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحاً التحریم: 8/ واته‌: ئه‌ی برٍواداران بگه‌ڕێنه‌وه‌ لای خوا به‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ته‌واو. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ‌: وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِیعاً أَیُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ النور:31 / واته‌: تێكڕا هه‌مووتان بگه‌ڕێنه‌وه‌ لای خوا، ئه‌ی بڕواداران، تاكو سه‌ر به‌رزو سه‌ر فراز بن
هه‌ڵبه‌ت تۆبه‌ كردن، هه‌ر تایبه‌تیش نییه‌ به‌ تاوانكاران و سه‌رپێچی و یاخی بووان، بگره‌ تۆبه‌ هه‌قێكه‌و ئه‌بێ‌ هه‌موو بڕوادارو خواناسێكیش ڕه‌چاوی بكه‌ن و له‌ یادیان بێت. چون گه‌وره‌ترین نیعمه‌تی خوا بۆ به‌نده‌كان كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگای تۆبه‌یه‌ به‌سه‌ر تۆبه‌كاران، تۆبه‌ كردن به‌یانییه‌كت بۆ ئه‌ڕه‌خسێنێ‌ كه‌ له‌وێوه‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌م به‌ره‌و خوا بنێیت، به‌دڵێكی شكاو، به‌ چاوی پڕ له‌ فرمێسك و به‌ مل كه‌چی و به‌سه‌ر شۆڕی‌. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ئافره‌ت و مانگی ڕه‌مه‌زان



خۆشه‌ویستان و خوێنه‌رانی هێژا.. 
ئه‌م نوسراوه‌ی خواره‌وه‌: چه‌ند پرسیار گه‌لێكن سه‌باره‌ت به‌ ئافره‌ت و مانگی ڕه‌مه‌زان ساز كراوه‌، كه‌ له‌كاتی‌ خۆی له‌ گۆڤاری ڕێنماییدا بڵاوم كرد بووه‌وه‌، وا ئه‌مجاره‌ش له‌ به‌ر پێویستی هه‌مدیس لێره‌ی بڵاو ئه‌كه‌ینه‌وه‌... 

پرسیاری (1): كه‌ی ڕۆژوو له‌ سه‌ر ئافره‌ت فه‌ڕز ئه‌بێت؟ 
وه‌ڵامی (1): ئه‌و كاته‌ی كه‌ ئافره‌ت پێ‌ ئه‌خاته‌ ساڵی بالغ بوونییه‌وه‌، هه‌ر ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانی له‌ سه‌ر فه‌ڕز ئه‌بێت. ته‌مه‌نی بالغ بوونی ئافره‌تیش هه‌ڵبه‌ت له‌ ته‌مه‌نی پانزه‌ ساڵییه‌وه‌ ده‌ست پێ‌ ده‌كات. 
به‌ڵگه‌ی بالغ بوونیش، ئه‌م چه‌ند نیشانه‌ی خواره‌وه‌ن: 
1. درووست بوونی مووێكی زبر له‌ دامێنیه‌وه‌. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ڕه‌مه‌زان مانگی ئارامگرتن و تێكۆشانه‌

ئاماده‌كردنی: باوكی موحه‌ممه‌د

به‌ڵێ، به‌ڕاستی مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی ئارامگرتنه‌، چونكه‌ مرۆڤ به‌ئارام ئه‌بێت له‌سه‌ر به‌ندایه‌تیی خوای گه‌وره‌، به‌ئارام ئه‌بێت له‌سه‌ر نه‌كردنی تاوان و دووركه‌تنه‌وه‌ لێی. چونكه‌ جاری وا هه‌یه‌ تووشی تاقیكردنه‌وه ‌و فیتنه‌ ئه‌بێت له‌ ده‌روونی خۆی یان له‌ ماڵ و مناڵیدا یان به‌هۆی شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌كانیه‌وه‌ یان به‌هۆی ئه‌ندامه‌كانیه‌وه‌، جا له‌ ڕه‌مه‌زاندا واز له‌وانه‌ ئه‌هێنێت كه‌ له‌وه‌وپێش له‌زه‌تی لێ وه‌رگرتوون، تاكوو كاتێك كه‌ ڕۆژووه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و به‌و شێوه‌ كه‌ خوا فه‌رمانی له‌سه‌ر داوه‌ چێژ و له‌زه‌ت له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوا ئه‌كات، ئا به‌م شێوه‌یه‌ فێری ئارامی و گرتنه‌وه‌ی ده‌روون ئه‌بێت و بۆ ماوه‌یه‌ك زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر ده‌روونی خۆیدا و ڕه‌مه‌زان بۆی ئه‌بێته‌ قوتابخانه‌یه‌كی ئارامی و له‌ كۆتایدا كه‌سێكی به‌ئارام و ده‌روونبه‌رز و بیروباوه‌ڕبه‌هێز دروست ئه‌بێت. 

هه‌روه‌ها مانگی تێكۆشان -جهاد-یشه. جیهادیش له‌ ئارامییه‌وه‌ دروست ئه‌بێت؛

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

دیاردەیەکی نەشیاو کە سالانە لەمانگی رەمەزاندا بەرامبەر بەمندالان دووبارە ده‌بێته‌وه‌

ئاماده‌كردنی: هیمداد خالید

دیاردەیەکی نەشیاوو نەخوازراو کە سالانە لە مانگی رەمەزاندا بەرامبەر بەپاکترین توێژ کە مندالە چاوگەشەکانە دووباردەبێتەوە، ئەم دیاردە ناتەندروستەش بە گشتی لەهەموو مزگەوتەکاندا هەستی پێدەکرێت،ئەویش بە رەنجاندن ودلشکاندن و هەروەها تا گەیشتۆتە ئەورادەیەی لێشیان بدرێت لەلایەن کەسانی لە خۆیان گەورەترەوە لە جیاتی هاندانیان بۆ خۆشەویستکردن وشیرین کردنی قورئان ونوێژو مزگەوت لە دلیاندا، بەلام دەبینین بە شێوەیەکی نەخوازراو مامەلەیان لەگەل دا دەکرێت لەبەر ئەوەی من چەندین جار لە گەل رێزدا کە باسی دەکەم لەلایەن هەندێک لە نوێژخوێنان وئیمامی مزگەوتەکانیشەوە قسەی نەشیاو ناشیرینیان پێ وتراوە ئیهانە کراون. 
جا پەیامی من لێرەدا بە تایبەت بۆ سەرپەرشیاران وئیمامی مزگەوتەکان و هەموو نوێژخوێنان ئەوەیە لەکاتی نۆێژی تەراویح دا مندالانیش مەحروم نەکرێن لە خێرو بەرەکەتی ئەم مانگەدا، چونکە مامەلەکردنی توندو رەنجاندنیان کاریگەریەکی سلبی دەبێت لە سەریان لە داهاتوودا جا با رق 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ئه‌وانه‌ی بۆیان هه‌یه‌ به‌رۆ‌ژوو نه‌بن

ئاماده‌كردنی: هێڤار

یه‌که‌م: رێبوارو سه‌فه‌ری، ئه‌گه‌ر رۆ‌ژووگر له‌ شوێنی خۆیه‌وه‌ رۆیشت بۆ شوێنێکی تر وه‌ ئه‌و شوێنه‌ش بۆی ده‌چوو له‌ دوو قۆناخ که‌متر نه‌بوو واته:‌ چل وهه‌شت میل ده‌بوو بۆی هه‌یه‌ به‌رۆ‌ژوو نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تووشی زه‌حمه‌ت و ئازار نه‌بوو به‌رۆ‌ژووبێت باشتره‌. وه‌ خوا له‌ قورئان ده‌فه‌رموێت: وَمَن كَانَ مَرِیضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَیَّامٍ أُخَرَ . البقرة/185، ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه... 
دووه‌م: نه‌خۆش، یه‌کێکی تر له‌وانه‌ی بۆیان هه‌یه‌ له‌ ره‌مه‌زاندا به‌رۆ‌ژوو نه‌بن نه‌خۆشه‌ به‌پێی ئه‌م ئایه‌ته‌ی باسمان کرد ، جا ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که‌ به‌ته‌مای چاك بوونه‌وه‌ بوو ئه‌وه‌ پاش چاك بونه‌وه‌ ده‌یگرێته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای چاك بوونه‌وه‌ش نه‌بوو، ئه‌وا له‌باتی هه‌ر رۆ‌ژێك مشتێ گه‌نم ده‌دات به‌ هه‌‌ژاران به‌لای مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و نه‌صڕی یه‌وه‌ فیدیه‌ش پێویست ناکات ... 
سێهه‌م: پیرو به‌ساڵا چوو، ئه‌مانه‌ش بۆیان هه‌یه‌ به‌رۆژوو نه‌بن، به‌مه‌رجێ ئه‌و موسلمانه‌ پیاوبێ یان 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

رۆژووی ره‌مه‌زان

ئاماده‌كردنی: هێڤار

ره‌مه‌زان ناوی نۆیه‌م مانگی عه‌ره‌بییه‌، بۆیه‌ پێی ووتراوه‌ رمضان، ‌‌‌چونکه‌ له‌ و مانگه‌دا به‌ردی بیابانی نیوه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌بی له‌ گه‌رماندا سوور ده‌بۆوه‌. 
رۆژووی ره‌مه‌زان به‌ پێی به‌ڵگه‌ی قورئان و حه‌دیس وکۆرای {ئجما‌‌ع } فه‌رزه، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَیْكُمُ الصِّیَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِینَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ . البقرة/183 ، واته‌: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه پێویست كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِی أُنزِلَ فِیهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَیِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ ۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْیَصُمْهُ ۖ وَمَن كَانَ مَرِیضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَیَّامٍ أُخَرَ ۗ یُرِیدُ اللَّـهُ بِكُمُ الْیُسْرَ وَلَا یُرِیدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّـهَ عَلَىٰ مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ.، البقرة/185، واته‌: مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه‌) كه قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

به‌رنامه‌یه‌ک بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان

ئاماده‌كردنی: یوسف حاجی

یاأیها الذین آمنوا كتب علیكم الصیام 
شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِیَ أُنزِلَ فِیهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَیِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْیَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَرِیضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَیَّامٍ أُخَرَ یُرِیدُ اللّهُ بِكُمُ الْیُسْرَ وَلاَ یُرِیدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ اللّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ 
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی‌ قودسیدا گێڕاویه‌تیه‌وه‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی‌(سه‌رجه‌م كرده‌وه‌كانی‌ نه‌وه‌ی‌ ئاده‌م بۆخۆیه‌تی‌ ته‌نها ڕۆژوونه‌بێت كه‌ بۆ منه‌ و من(واته‌ خوای‌ گه‌وره‌) هه‌رخۆم ده‌زانم چۆن پاداشتی‌ ده‌ده‌مه‌وه‌) . 
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی‌ (ڕه‌مه‌زان سه‌ره‌تاكه‌ی‌ ڕه‌حمه‌ته‌ و ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی‌ لێبووردنی‌ خوایی‌ یه‌و كۆتایی‌ یه‌كه‌شی‌ ڕزگار بوونه‌ له‌ ئاگری‌ دۆزه‌خ ) . 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

بەرنامەیەکی کرداریی بۆ مانگی ڕەمەزان

ئاماده‌كردنی: سایه‌ فارس

السلام علیکم و رحمتە اللە و برکاتە .... 
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گەورە و باڵا دەست وە دروودو سەلام لەسەر کۆتا پەیامبەر (موحەمەد) و هاوەڵان و شوێن کەوتوانی تا ڕۆژی دوایی.... 
بابەتی ئەم جارە بەرنامەیەکی کرداریە کە هەموو یەکێک لە ئێمە دەتوانێت جێبە جێی بکات ، بێگومان بە پابەند بوون بەم بەرنامەیەوە پاداشتێکی زۆرمان دەست ئەکەوێت.. 

بە نووسینەوەی ئەم بەرنامەیە لەسەر پەڕەیەک و چاو پێداخشانەوەی هەموو ڕۆژێک پێش خەوتن زیاتر یاریدەدەر دەبێت بۆ پابەند بوون... 

بەم شێوەیە : 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

چه‌سپینی مانگی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژن

ئاماده‌كردنی: خدر نه‌ژاد كوردستانی

پێشه‌كی 
الحمد لله رب العالمین، والصلاة والسلام على رسوله محمد الأمین وعلى آله وأصحابه أجمعین.
به‌ پشتیوانیی خودای گه‌وره‌، له‌م كورته‌باسه‌دا به‌ پوختی باس له‌ چه‌سپینی مانگی ڕه‌مه‌زان و جێژنی ڕه‌مه‌زان و مانگی شه‌ووال ده‌خه‌ینه‌ به‌رچاوی ئێوه‌ی به‌ڕێز، ئه‌ویش له‌ ڕۆشنایی قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی به‌پێز، به‌ لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌وایان و زانایانی پاكپه‌رێز، به‌بێ ده‌مارگیری بۆ ڕای هیچ كامێكیان جگه‌ له‌ بۆچوونی به‌ڵگه‌دار و به‌هێز. 

ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان چۆن و كه‌ی واجب ده‌بێت؟ 
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ چه‌سپین (ثبوت) ی واجب ده‌بێت، چه‌سپینیشی به‌ بینینی مانگ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مانگ نه‌بینرا؛ ئه‌وه‌ دوای ته‌واو كردنی سی ڕۆژه‌ی مانگی شه‌عبان ده‌گیرێت. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

دە هۆکار بۆ بەردەوامى لە کارى چاکە دواى مانگى ڕەمەزان

ئاماده‌كردنی: سایه‌ فارس

سەرەتا بە ناوى خواى گەورە .. .سوپاس و ستایش بۆ پەروەدگارى خاوەن میهرى بێپایان.. دروود و سەلام لەسەر پێشەواى مرۆڤایەتى (محمد) . 

برایانى بەڕێز .. خوشکانى زێدە ئازیز 
ئەم بابەتە پێشکەشە بە ئێوە تا بتوانن دواى مانگى پیرۆزى ڕەمەزان بەردەوام بن لە چاکەکردن هەر بە چەشنى ڕەمەزان .. ئەو هۆکارانەش :- 

1- سەرەتا و پێش هەموو شتێک داواى یارمەتى لە زاتى پیرۆزى پەروەردگار بکەین بۆ هیدایەت و جێگیر بوون و بەردەوامى لەسەر ئەم ڕێبازە پیرۆزە،خواى گەورە ستایشى ئەوانە دەکات کە داواى زانست و هیدایەتى لێ دەکەن رَبَنَا لا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَإِژْ هَدَیْتَنَاۆهَبْ ڵنَامِنْ ڵدُنْکَ رَحْمَەًإِنَکَ ڕَنْتَ الْۆهَابُ

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ره‌مه‌زان ..مانگی لێبوردن و ژیانێکی نوێیه‌

ئاماده‌كردنی: سایه‌ فارس

ره‌مه‌زان ..مانگی لێبوردن و ژیانێکی نوێیه‌ 
بەناوی یەزدانی مەزن.... 
سڵاوی خوای گەورە لە هەموو موسڵمانانی بەڕێز و خۆشەویستم... 
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهان، دروودو سەلام لەسەر گیانی پیرۆزی پێشەوای مرۆڤایەتی (موحەمەد) و هاوەڵان و شوێن کەوتوانی تا ڕۆژی دوایی... 
بەبۆنەی نزیک بوونەوەی مانگی پڕ بەرەکەتی ره‌مه‌زان مانگی لێخۆش بوون لە تاوان پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی هەموو موسڵمانان دەکەم لە خوای گەورە داواکارم ببێتە مایەی لێخۆشبوونى تاوانه کانمان و ڕزگار بوونمان لە ئاگری دۆزەخ ... 
بەڕێزان : هەموو دەزانین چەند ڕۆژێکی کەمی ماوە بۆ مانگی ره‌مه‌زان.. واتە چەند ڕۆژیک ماوە بۆ : 
* - لێخۆشبوون لە تاوان و سڕینەوەی کرداری خراپ... 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

منداڵ و مزگه‌وت و ڕه‌مه‌زان

ئاماده‌كردنی: باوكی سه‌لاحه‌ددین

ئه‌وه‌ی پاڵی پێوه ‌نام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌ بنووسم، هه‌ڵوێستی ناشایسته‌ی مامۆستا و هه‌ندێك له‌ نوێژخوێنانی ته‌راویحی دوێنێشه‌و بوو کاتێك هه‌ندێك له‌ منداڵه‌کان ده‌نگه‌ده‌نگیان کرد، ئیتر ده‌ستبه‌جێ بێ هیچ سێودووکردنێك بڕیاریان دا که‌ منداڵان نه‌یه‌نه‌وه‌ بۆ مزگه‌وت. چونکه ‌به ‌ڕای ئه‌وان وه‌کوو وتیان که‌ی ئه‌وه‌ حاڵه‌ و مزگه‌وت چۆن وا ده‌بێت و که‌ی ئه‌مانه‌ منداڵن وهتد... ئه‌م قسانه‌. 

به‌ڕاستی زۆر نیگه‌ران بووم له‌م هه‌ڵوێسته‌ وه‌کوو ئه‌وه‌ی بڵێیت ئێمه‌ی گه‌وره‌ ئه‌مپه‌ڕ و ئه‌وپه‌ڕی ئیسلاممان ته‌واو کردبێت و زۆر پابه‌ند بین به‌ ئادابه‌کانی ناو مزگه‌وت و یاخود ‌هێنده‌ قووڵ ڕۆچووبین له‌ خوشووع و داواکارییه‌کانی نوێژدا ته‌نها گرفت که‌ لێمان ده‌شێوێنێت ئه‌و منداڵانه ‌بن‌. 

هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ناشایسته‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ منداڵانی میوانی ڕه‌مه‌زان و مزگه‌وت خۆی له‌ خۆیدا 

          

پیچک