تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

له‌ ڕه‌مه‌زاندا خۆت له‌ قه‌ڵه‌وی به‌دوور بگره‌

وه‌رگێڕانی: رۆشنا صالح

نان خواردن له‌ڕه‌مه‌زاندا چێژێكی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌موو شتێكی‌ ڕه‌مه‌زان چێژی‌ جیاواز به‌خۆی‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت شیرینی‌ وه‌كو كونافه‌ و به‌سبوسه‌، بۆیه‌ دكتۆره‌ مه‌ها ڕادمیس پسپۆڕی‌ خۆراك و قه‌ڵه‌وی و لاوازی له‌ش چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك له‌و ڕووه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كات بۆ به‌ڕۆژوان بۆ سوودوه‌رگرتن له‌ چێشت و خۆراك له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا، به‌جۆرێك كه‌ سوودی گشتی‌ به‌ جه‌سته‌ بگه‌یه‌نێت به‌بێ زیادبوونی‌ كێشی‌ له‌ش.

دكتۆره‌ مه‌ها ده‌ڵێت: "باشترین شه‌ربه‌ت كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر سفره‌ی‌ ئیفتار بخۆرێته‌وه‌ شه‌ربه‌تی‌ چه‌وه‌نه‌ره‌ كه‌ ده‌بێت گێزه‌ر و په‌تاته‌ی‌ كوڵاوی بۆ زیادبكرێت له‌ڕێگه‌ی‌ خه‌ڵاته‌وه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌هۆی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ جگه‌ر و ڕیخۆڵه‌ كوێره‌ و ئه‌نیمیا".

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

منداڵ و مزگه‌وت و ڕه‌مه‌زان

ئاماده‌كردنی: ئیسلام و ژیان

ئه‌وه‌ی پاڵی پێوه ‌نام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌ بنووسم، هه‌ڵوێستی ناشایسته‌ی مامۆستا و هه‌ندێك له‌ نوێژخوێنانی ته‌راویحی دوێنێشه‌و بوو کاتێك هه‌ندێك له‌ منداڵه‌کان ده‌نگه‌ده‌نگیان کرد، ئیتر ده‌ستبه‌جێ بێ هیچ سێودووکردنێك بڕیاریان دا که‌ منداڵان نه‌یه‌نه‌وه‌ بۆ مزگه‌وت. چونکه ‌به ‌ڕای ئه‌وان وه‌کوو وتیان که‌ی ئه‌وه‌ حاڵه‌ و مزگه‌وت چۆن وا ده‌بێت و که‌ی ئه‌مانه‌ منداڵن وهتد… ئه‌م قسانه‌.
به‌ڕاستی زۆر نیگه‌ران بووم له‌م هه‌ڵوێسته‌ وه‌کوو ئه‌وه‌ی بڵێیت ئێمه‌ی گه‌وره‌ ئه‌مپه‌ڕ و ئه‌وپه‌ڕی ئیسلاممان ته‌واو کردبێت و زۆر پابه‌ند بین به‌ ئادابه‌کانی ناو مزگه‌وت و یاخود ‌هێنده‌ قووڵ ڕۆچووبین له‌ خوشووع و داواکارییه‌کانی نوێژدا ته‌نها گرفت که‌ لێمان ده‌شێوێنێت ئه‌و منداڵانه ‌بن‌.

هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ناشایسته‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ منداڵانی میوانی ڕه‌مه‌زان و مزگه‌وت خۆی له‌ خۆیدا باشترین و زه‌قترین به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر که‌مته‌رخه‌میمان به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌رکی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

چاوپێکەوتنێک لەگەڵ مانگی رەمەزانی پیرۆزدا 

ئاماده‌كردنی: دڵشاد موحه‌ممه‌د

ئیسلام كورد- ئێمەو ئێوەو ھەموو مسوڵمانێک دڵخۆش و شادومان دەبین بەوەی کە ئەو میوانە دێتە نێوانمان، بەڵام بەداخەوە زۆر نامێنێتەوە لەنێوانماندا، ئەویش لەبەر ھۆکار گەلێک کە تەنھا پەروەردگار خۆی دەیزانێت، بۆیە داوا دەکەین لەخوای بەخشندە کە یارمەتیمان بدات تاوەکو بتوانین ڕێز لەو میوانە بگرین، فەرموو با پێکەوە ئەو میوانە بناسین:

میوانی بەڕێزو خۆشەویست خۆت بناسێنە؟

من مانگی ڕەمەزانی پیرۆزم، مانگی سۆزو میھرەبانی و لێخۆشبوون، مانگی ڕزگاربوون لە ئاگری دۆزەخم، من مانگی ڕۆژووم، ڕۆژووش: پەرستنی خودایە بە وازھێنان لە ھەموو ئەو شتانەی ڕۆژوو دەشکێنن ھەرلە سپێدەو بەری بەیانەوە تاوەکو خۆرئاوابوون.

کەی خودا فەرزی کردوویت؟

سەرەتا من پایەی پێنجەمی ئیسلامم، ھەرکەس من لەدەست بدات و ئەنجامم نەدات ھیچ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

سوودەکانی ڕۆژوو لەڕووی پزیشکیەوە

ئاماده‌كردنی: سۆران عبدالله‌

باس دەکرێ شارەزایانی بواری پزیشکی ڕۆژوو بە چارەسەری زۆر لەو نەخۆشیانە دادەنێن کە چارەسەرێکی بنەڕەتی و یەکجارەکیان نیە، بەتایبەت نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەك نەخۆشی دڵ و شەکرەو پەستانی خوێن و چەندانی تریش، وە دەبێتە مایەی وازهێنان لە زۆرێك لەو خوو نەریتانەی کە مرۆڤ تەنها لە ڕەمەزاندا دەتوانێ خۆی لێ بپارێزێ و وازیان لێ بهێنێ، بۆ نمونە زۆرخۆری و خۆنەپاراستن لێی کە زۆربەی کات دەبێتە مایەی زیادبوونی کێش و نیشتنی ڕێژەیەکی زۆری چەوری لە دیوی ناوەوەی لولەکانی خوێن، هەروەها ڕۆژوو پشوێکی باش دەدا بە کۆئەندامی هەرس و بۆ ماوەیەك ئارامی و هاوسەنگی دەکات، وە پەنکریاس کە کاری دەرکردنی ئەنزیمێکە بەناوی ئەنسۆلین و هاوکاری گەدە دەکات بۆ هەرس کردنی خۆراك، لەو ماوەیەدا دەحەسێتەوەو دوای ڕەمەزان زۆر چالاك دەبێ لە فرمانەکانی و دەرکردنی ئەو ئەنزیمە، بێگومان گشت ئەندامەکانی تری لاشە لەو ڕۆژووە سوودمەند دەبن، ئەمەش لەڕاستیدا دەبێتە هۆی دەردانی ڕێژەی کانزا کۆکراوەکانی ناو لاشە و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

په‌یوه‌ندی ڕۆژوو و ئارامگرتن چیه‌؟

ئاماده‌كردنی: غه‌ریب به‌رزنجی

بێگومان مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌و قوتابخانه‌یه‌یه‌ که‌ فێری ئارامگرتنمان ده‌کات یه‌کێك له‌ ناوه‌کانیشی مانگی ئارامگرتنه‌ (شهر الصبر) ده‌زانین که‌ سه‌بر ئامرازێکه‌‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ چونکه هۆکارێك بۆ مانه‌وه‌ له‌سه‌ر‌ په‌رستنی خوای گه‌وره‌ ئارامگرتنه‌، پاداشتی ئارمگرتوان تایبه‌ته‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ: {إِنَّمَا یُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَیْرِ حِسَابٍ}الزمر:10. هه‌روه‌ها فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ ئیمانداران که‌ ئارامبگرین وه‌ك ده‌فه‌رمووێ: {یَا أَیُّهَا الَّذِینَ ءآمَنُواْ اصْبِرُواْ وَصَابِرُواْ} آل عمران: 200. وه‌ ده‌فه‌رمووێ :{یٰاأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءامَنُواْ ٱسْتَعِینُواْ بِٱلصَّبْرِ وَٱلصَّلَوٰةِ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّـٰبِرِینَ}البقرة: 153.

کاتێك که‌ به‌ڕۆژوو ده‌بین مانای ئارامگرتنمان بۆ ده‌رده‌که‌وێ چونکه‌ خۆگرتنه‌وه‌ له‌ حه‌ڵاڵ کراوه‌کان کارێکی قورسه‌ له‌سه‌ر نه‌فسمان ئه‌گه‌ر به‌ئارام نه‌بین خۆمان بۆ ناگیرێ، داواکاری نه‌فس بۆ تێرکردنی ئاره‌زووه‌کانی به‌جۆرێك کاریگه‌ره‌ که‌ هه‌ندێك که‌س ده‌که‌ونه‌ حه‌رامه‌وه‌ بۆ تێرکردنی، چجای

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ئایا حوكمی مەلەوانیكردن چییە بۆ كەسی ڕۆژووەوان؟؟؟

وه‌رگێڕانی: ئه‌بو ئه‌نه‌سی ته‌وحیدی

پرسیاركرا لە شێخ ئیبن و عوثه‌یمین(ڕەحمەتی خوای لێبێ‌):ئایا حوكمی مەلەوانیكردن لە ناو دەریا یاخود لە ناو گۆمدا چییە لە ڕۆژی ڕەمەزان؟

وەڵام: دەڵێین: هیچی تێدا نییە بۆ رۆژووەوان كە مەلەوانی بكات لە ناو دەریا یاخود لە ناو گۆمدا جا یەكسانە ئەو گۆمە قووڵ بێت یان نا، ئەوە هەرچۆنێك دەیەوێ‌ مەلەوانی دەكات و خۆی نقوم دەكات لەناو ئاوەكەدا، بەڵام دەبێ‌ سوربێ‌ لەسەر ئەوەی ئاو نەچێتە ناو لاشەی ، ئەوەندەی كە دەتوانێت، وە ئەم مەلەوانیكردنەش كەسی ڕۆژوەوان چالاكدەكات و یارمەتی دەدات لەسەر ڕۆژوەكەی، وە هەرشتێك لەسەر گوێڕایەڵی خوا چالاككەر بێت ،ئەوە ڕێگری لێناكرێ‌، چونكە پەرستن سووك و ئاسان دەكات لەسەر كەسی خواپەرست، خوای گەورەش لەكاتی باسكردنی ئایەتەكانی ڕۆژوو دەفەرمووێ‌:(یرید الله بكم الیُسر ولا یرید بِكم العسر ولتكملوا العدة ولتكبرو الله علی ما 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ئایا قوتدانی بەڵغەم و لیكاو ڕۆژوو دەشكێنێ‌؟؟؟

وه‌رگێڕانی: ئه‌بو ئه‌نه‌سی ته‌وحیدی

1-پرسیاركرا لە شێخ ئیبن عوثەیمین (ڕەحمەتی خوای لێبێ‌):ئایا قوت دانی بەڵغەم ڕۆژوو دەشكێنێ‌؟.

ئەویش وەڵامیدایەوە: بەڵغەم یاخود چڵم، ئەگەر نەگاتە ناو دەم ئەوە ڕۆژوو ناشكێنێ‌ -ئەمەش یەك قسەیە و بەبێ‌ جیاوازی لەمەزهەبی حەنبەلیدا-بەڵام ئەگەر گەیشتە دەم پاشان قوتییدا.

ئەوە زانایان دوو قسەیان لەسەر هەیە:

هێندێكیان دەڵێن: ڕۆژوو دەشكێنێ‌ چونكە پەیوەست دەكرێ‌ بە خواردن و خواردنەوە.

وە هێندێكی تریان دەڵێن: نا ڕۆژوو ناشكێنێ‌ پەیوەست دەكرێ‌ بە تفەوە، چونكە تف ڕۆژووی پێ‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ئه‌ركی‌ موسڵمان له‌ره‌مه‌زاندا 

ئاماده‌كردنی: مامۆستا مه‌لا عه‌لی‌ هه‌رته‌لی‌‌

به‌هاتنی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆزه‌وه‌ كه‌شێك و هه‌واێكی‌ له‌بار و گونجاو ره‌خساو دێته‌ ئاراوه‌ بۆ موسڵمانان به‌گشتی‌ كه‌ هه‌ر تاكێكی‌ موسڵمان ده‌توانێت زۆرترین پاداشت له‌و مانگه‌دا مسۆگه‌ر بكات. 
بۆیه‌ به‌هاتنی‌ ئه‌م مانگه‌ پڕ ده‌رس و ده‌سكه‌وته‌ پێویسته‌ موسڵمانان بكه‌ونه‌ خۆ بۆ به‌جێ‌ هێنانی‌ ئه‌ركی‌ سه‌ر شانیان به‌رۆژ به‌ڕۆژی‌ بوون و به‌شه‌و شه‌ونوێژ و خۆڕازاندنه‌وه‌ به‌ئاكاری‌ جوان و ره‌وشت به‌رزی‌ و خۆراهێنان له‌سه‌ر دان به‌خۆدا گرتن كه‌ ئه‌مانه‌ش به‌مه‌به‌ستی‌ په‌رستش و به‌ندایه‌تی‌ بۆ خوا ئه‌نجام ده‌درێت چونكه‌ خوای‌ گه‌وره‌ مرۆڤی‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دروستكردووه‌ وه‌ك ده‌فه‌رموێت(وماخلقت الجن والانس الالیعبدون)كه‌ په‌روه‌ردگار ئێمه‌ی‌ مرۆڤی‌ بۆ یه‌كتاپه‌رستی‌ دروستكردووه‌ كه‌ به‌شێكیش له‌م به‌ندایه‌تیه‌ خۆی‌ له‌مانگی‌ ره‌مه‌زاندا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌ڕۆژوو بوونی‌ موسڵمانانه‌ له‌م مانگه‌ دیاریكراوه‌دا وه‌ك خوای‌ گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تی‌(یاایهاالژین امنو كتب علیكم 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

فەزڵ و گەورەیی ڕەمەزان 

ئاماده‌كردنی: مامۆستا مه‌لا ئارام تاڵەبانی

ڕەمەزان لە ( رمض ) هاتووە , واتە ئەو گەرمییەی كە لە كاتی گەرمایەك دروست ئەبێت لەسەر بەرد , بۆیە مرۆڤیش لە كاتی ڕۆژوو بوندا هەناوی گەرم ئەبێت وەكو ئەو بەردە وە لە ڕووی شەرعییشەوە بریتیە لەو عیبادەتەی ئەنجام ئەدرێت بۆ خوای گەورە كە بریتیە لە خۆ گرتنەوە لە هەموو قەدەغە كراوەكانی ڕۆژوو لە ڕووی مادی و مەعنەوییەوە , بۆ فەزڵ و گەورەیی ڕەمەزان خوای گەورە دەفەرموێت (شَهْرُ رَمَضانَ الَّذِی أُنزِڵ فِیهِ الْقُرْأنُ هُدًی لِّلنَّاسِ ۆبَیِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَیٰ ۆالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْێصُمْهُ ۆمَن كَانَ مَڕیضا أَوْ عَڵیٰ سَفَرٍ فَعِدَّەٌ مِّنْ أَیَّامٍ أُخَرَ یُڕیدُ اللَّهُ بِكُمُ الْیُسْرَ ۆڵا یُڕیدُ بِكُمُ الْعُسْرَ ۆلِتُكْمِلُوا الْعِدَّەَ ۆلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَڵیٰ مَا هَدَاكُمْ ۆڵعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) 
واتا (مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه‌) كه‌ قورئانی تیادا هاتۆته‌ خواره‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه‌ ڕێنموویی به‌خشه‌ به‌ خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه‌، له‌ ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق، جا كه‌سێك له‌ ئێوه‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی پێدرا)، ده‌با ئه‌و مانگه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ڕه‌مه‌زان و یادكه‌وتنه‌وه‌ی‌ هه‌ژاران 

ئاماده‌كردنی: م.فه‌‌رمان خه‌‌رابه‌‌ی‌

مرۆڤ كاتێك نیعمه‌تی‌ شێكی‌ بۆ ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ خوا پێی‌ داوه‌ كه‌ له‌ ده‌ستی‌ دا.. كه‌ سه‌روه‌ت و سامانی‌ هه‌یه‌ نازنێ‌ هه‌ژاره‌كان له‌ چ گوزه‌رانێك دان تا خۆی‌ هه‌ژاری‌ نه‌بینیبێ‌! یان سكی‌ تێره‌ نازانێ‌ ئه‌وانه‌ی‌ برسین چۆنن! جا كاتێك ڕه‌مه‌زان ده‌بێ‌ به‌ میوان هه‌موو كه‌سێك هه‌ست به‌ برسیه‌تی‌ هه‌ژاران و حاڵی‌ هه‌ژاران ده‌كات.. بۆیه‌ مرۆڤه‌كان ده‌یانه‌وێ‌ به‌ فرمێسكی‌ په‌شیمانی‌ خۆیان له‌ گوناه پاك بكه‌نه‌وه‌.. به‌ ده‌ركردنی‌ و زه‌كات و خێریش ماڵه‌كانیان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌.. 

خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: [خُژۡ مِنۡ أَمۡوَٲلِهِمۡ صَدَقَه‌ً۬ تُطهِّرُهُمۡ وَتُزَكِّیہِم بِہَا‌](التوبه‌: 103). 
واته‌: له‌ هه‌ندێ ماڵ و سامانی ئه‌و (ئیماندارانه‌) زه‌كات و خێر وه‌ربگره‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی خاوێن كردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان و پاككردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونیان. به‌لێ‌: ڕه‌مه‌زان مانگی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ كرده‌وه‌كانه‌ به‌ چه‌ند جار، بۆیه‌ مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاداشێكی‌ زۆر به‌ ده‌ست بهێنێ‌ ده‌بێ‌ له‌ هه‌وڵی‌ زۆرترین كار و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

چۆن بتوانین سوود له‌ مانگی ره‌مه‌زان وه‌ربگرین ؟

ئاماده‌كردنی: مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یی‌

هاتنی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان، خۆی‌ له‌ خۆیدا گرنگیه‌كی‌ تایبه‌ت‌و پڕ له‌ خێرو به‌ره‌كه‌تی‌ هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ مانگێكی‌ گه‌وره‌یه‌‌و بۆ گه‌وره‌كردنی‌ مرۆڤه‌كان هاتووه‌، ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه‌ ده‌ره‌كه‌وێ‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌یه‌وێ‌ موسڵمانان پاك بكاته‌وه‌ له‌ گوناه‌و تاوانه‌كان‌و له‌زاتی‌ خۆشی‌ نزیك ببنه‌وه‌. 
مانگی‌ ره‌مه‌زان ئامانج‌و مه‌به‌ستی‌ گه‌وره‌ی‌ تێدایه‌، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ تاكی‌ موسڵمان بتوانێ‌ كۆی‌ ئه‌و ئامانجانه‌ بدۆزێته‌وه‌، كه‌ له‌و مانگه‌دا هه‌ن، خوای‌ گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی‌ پیرۆز ئاماژه‌ی‌ به‌ ئامانجه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ داوه‌ كاتێ‌ ده‌فه‌رموێ‌: (ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێ‌َمَنُوا كُتِبَ عَڵیْكُمُ الصِّێامُ كَمَا كُتِبَ عَڵی‌ الَّژِینَ مِنْ قَبْلِكُمْ ڵعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) واته‌: ئه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ ڕۆژووی‌ ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه‌ هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی‌ پێش ئێوه‌ پێویست كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی‌ خواناسی‌‏ و له‌خواترسی‌‌و پارێزكاری‌ بكه‌ن. به‌ پێی‌ ئاماژه‌ی‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ی‌ سه‌ره‌وه‌، ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ به‌ رۆژوو بوون ده‌ره‌كه‌وێ‌, كه‌ بریتیه‌ له‌ په‌یدابوونی‌ ته‌قوا‌و له‌ خواترسی‌‌و خۆپارێزی‌ (ڵعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ). به‌ڵام 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

سود و به‌خششه‌كانی‌ ڕۆژوو

ئاماده‌كردنی: مه‌لا ئه‌حمه‌دی‌ قامیشـی‌

(30)ی‌ ڕۆژی‌ ڕه‌مـه‌زان سی‌ ده‌رزی‌ ئیمانیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ ده‌رونی‌ و جه‌سته‌یی‌ و هه‌وا و ئاره‌زو،سوده‌كانی‌ ڕۆژوو زۆرن له‌ وانه‌: أ ـ ڕۆژوو قه‌ڵغانێكه‌ له‌ ئاگر ده‌تپارێزێ‌ .. 
قال رسول الله:( الصوم جنه‌ یستجن بها العبد من النار)(رواه الطبرانی‌) . واته‌: پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمویه‌تی‌:ڕۆژوو قه‌ڵغانێكه‌ مه‌تالێكه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ له‌ ئاگر ده‌پارێزێ‌،وه‌كو پارێزه‌رێ‌ دورت ئه‌خاته‌وه‌ له‌ ئاگری‌ دۆزه‌خ له‌ ئه‌بو سعیدی‌ خودری‌ یه‌وه‌ (خوای‌ لێ‌ ڕازی بێت)ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمویه‌تی‌:(هه‌ر كه‌سێ‌ یه‌ك ڕۆژوو له‌به‌ر خوا به‌ڕاستی‌ به‌ڕۆژ وو بێت خوای‌ گه‌وره‌ حه‌فتا پایز واته‌ حه‌فتا ساڵ ڕوی‌ ده‌م و چاوی‌ ئه‌و كه‌سه‌ دور ده‌خاته‌وه‌ له‌ئاگر)(متفق علیه‌)ئه‌ی‌ ئه‌و بڕوادارانه‌ی‌ كه‌ به‌مانگ به‌ ڕۆژووده‌بن بۆ خوا،ده‌بێ‌ به‌خشــش و پاداشتیان چه‌نده‌ زۆر بێت. (انه لفضل عظیم) . 

ب ـ ڕۆژوو قه‌ڵغانه‌ بۆ ڕزگاربوون له‌ هێرشی‌ ئاره‌زوه‌كانی‌ نه‌فس: 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ڕەحمەتی مانگی ڕەمەزان 

ئاماده‌كردنی: مامۆستا دلێر گەرمیانی

شوكری خوای گەورەی ئەوێ‌ كە مرۆڤ بگاتە مانگی ڕەمەزان چونكە سەلەفی صاڵحی ئێمە زانایان دەفەرموون شەش مانگ پێش ئەوەی ڕەمەزان بێت دەیانفەرموو خوایەی گیان بمانگەیەنە ڕەمەزان , بۆ ئینسان بە هۆی دونیاوە بە هۆی تاوانەوە بە هۆی غافڵ بوون بە هۆی نەفسی خۆیەوە وای لێدێ‌ فەترەیەك سست و خاو بێتەوە لە دینداری بەڵام خوای پەروەردگار بە ڕەحمە ئەفەرموێت (ێا أَیُّهَا الَّذینَ أ‌مَنُوا كُتِبَ عَڵیْكُمُ الصِّێامُ كَمَا كُتِبَ عَڵی الَّذِینَ مِن قَبْلِكُمْ ڵعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) 
ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه‌ هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه‌ پێویست كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن
زۆر لە ئێمە لە ناخەوە دەڵێن بمانگێڕە موسڵمانێكی باش بین لە خوا ترس بین خوایە ئێمەت خۆش بوێت خوایە لە گەڵماندا بە خوایە دۆعام قبوڵ بكە خوایە حەلاوەی ئیمان بچەژم كە صەحابە چەشتوویەتی جاری وا هەیە ئەمە هیممەتت بەرز ئەبێتەوە ڕێگاكەی ئەدۆزیتەوە جاری واش هەیە 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ره‌مه‌زان وانه‌یه‌ك له‌ خوا په‌رستی‌ و بونیادنان .... 

ئاماده‌كردنی: یاسین احمد زه‌نگه‌نه‌

ره‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ی‌ په‌روه‌ردگاری‌ مه‌زن و دلۆڤان وه‌ك دیاری و هه‌لێك به‌خشیویه‌تی‌ به‌ به‌نده‌كانی‌ تا له‌ لاوازی‌ و هه‌ژاری‌ و زه‌لیلی‌ و گوناهو تاوان و خه‌م و په‌ژاره‌و...... رزگاریان بكات .. 
ره‌مه‌زان مانگی‌ قورئان و رۆژوو گرتن ، مانگی‌ سه‌خاوه‌ت و لێبوردن و سۆز و به‌زه‌یی‌ و فه‌ڕ و به‌ره‌كه‌ت ، مانگی‌ تێكۆشان و سه‌ره‌كه‌وتنه‌ مه‌زنه‌كانی‌ ئیسلام .

_ ره‌مه‌زان مانگێكی‌ ته‌قلیدی‌ نییه‌ و رۆژه‌كانیشی‌ رۆژی‌ ئاسایی‌ نین و به‌خێرایی‌ ده‌گوزه‌رێن و تێپه‌ڕ ده‌بن ، هه‌روه‌ك خوای‌ به‌رز و كاربه‌جێ فه‌رمویه‌تی‌ ( یا ایها الذین امنوا كتب علیكم الصیام كما كتب علی‌ الذین من قبلكم لعلكم تتقون ایاما معدودات ) البقره‌ 183-184 . 

ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ به‌ باشترین رۆژه‌كانی‌ ساڵ وه‌سف كراوه‌ و ، شه‌وی‌ قه‌در تێیدا خێر و پاداشتی‌ هه‌زار 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ئێمەو ڕەمەزان

ئاماده‌كردنی: دووربین

باسی ئەم جارەمان ئەوەیە کە چۆن بتوانین بونیادی کەسایەتی خۆمان بکەین لەم مانگەدا، ئایا ئەوە رەوایە کە ساڵەهایە بەڕۆژوو دەبین بەڵام نەمان توانیوە هیچ بکەین، بەس بەتەماین خواردنی خۆش بخۆین لەم مانگەدا.
لای هەمووتان ئاشکرایە ئەم چەند ڕۆژەی کە ئێمەو هەموو ئومەتی ئیسلامی پێی تێ دەنێین، کات و ساتێکی زۆر گەورەو پیرۆزە، وە لەناو خۆشی وشادیەکی زۆردا دەژین.
لەبەر ئەوەی لە ڕووداوێکی زۆر گەورەو بەڕێز نزیک دەبینەوە، ئەو رووداوەش وەک درەخشان و پرشنگی خۆر هەموو ساڵێک جارێک دەردەکەوێت، بەڕەحمەت و بەرەکەت بەسەرماندا دێت. ڕووداوێکە گەورەو بچوک و پیرو جوان چاوەڕێی دەکەن.
بەهەمان شێوە فەقیرو دەوڵەمەند چاوەڕێی دەکەن، بۆ هەردوو لایان دڵخۆشی و ئارامی دێنێت، خۆشەویستی ئەم مانگە لە دڵی هەموو کەسدایە تەنانەت لەدڵی منداڵانیشدا، بۆیە هەموومان چاوەڕێی ئەو ڕۆژە خۆشەین.

          

پیچک