ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

وأ‌توا الزكاه‌ ... حیكمه‌تی‌ زه‌كات چیه‌؟

ئاماده‌كردنی:د.عه‌لی قه‌ره‌داغی

موسڵمانان زه‌كات ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه‌ له‌ خوای‌ گه‌وره‌ نزیك ببنه‌وه‌ و ره‌زامه‌ندی ئه‌و به‌ده‌ست بهێنن و شایه‌نی چونه‌ به‌هه‌شت و به‌ده‌ست هێنانی‌ نیعمه‌ته‌كانی‌ بن و له‌ سزاكانی دوا رۆژیش به‌دوربن، مسوڵمانان له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و ئایه‌ته‌ی‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت : { وَقَالُواْ سَمِعْنَا وَأَطعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِڵیْكَ الْمَصِیرُ} (285) سوره‌ البقره‌ ..
زه‌كات دان سوپاسگوزاری‌ ئه‌و سامانه‌یه‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ پێی به‌خشیون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌ زه‌كاتداندا حیكمه‌تێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌ وه‌ك خوای‌ گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌دا باسی ده‌كات ، (خژمن اموالهم صدقه‌ تزكیهم) 
ئیمامی (كاسانی) له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت :حیكمه‌ت له‌ دانانی‌ زه‌كات ده‌گه‌ریًته‌وه‌ بۆ:

یه‌كه‌م / دانی‌ زه‌كات له‌ یه‌كێكه‌له‌ بواره‌كانی‌ هاوكاری‌ كه‌ سانی لاوازو هه‌ژارو بێ نه‌وایان و به‌هێز 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

چۆن زه‌كات ده‌رده‌كرێت؟

ئاماده‌كردنی: نیازی هه‌ورامانی

زه‌كات هه‌موو ساڵێك له‌ڕه‌مه‌زاندا باسی‌ گه‌رموگوڕ ده‌بێت ده‌مه‌وێت باسێكی‌ كورت و پووخت یان به‌مانایه‌كی‌ تر به‌ كوردی‌ و كورتی‌ شتێك له‌سه‌ر زه‌كات باس بكه‌م.

یه‌كه‌م: به‌رواری‌ فه‌رزبوونی‌ زه‌كات 
ساڵی‌ دووی‌ كۆچییه‌وه‌ زه‌كات له‌گه‌ڵ به‌خشینی‌ تر یان به‌مانایه‌كی‌ تر به‌خشینی‌ فه‌رز و سوننه‌ت به‌جیاوازی‌ سیغه‌كانیه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ هه‌شتا و دوو جار له‌قورئاندا هاتووه‌. زۆربه‌ی‌ هاتنه‌كان به‌ وشه‌ی‌ زه‌كات له‌گه‌ڵ نوێژدا نووسراوه‌، چونكه‌ زه‌كاتیش له‌ئیسلامدا زۆر گرنگی‌ پێدراوه‌ به‌یه‌كێك له‌ پێنج ئه‌ساسیه‌كه‌ی‌ ئیسلام هه‌ژماركراوه‌. 

دووه‌م: حوكمی‌ زه‌كاتدان

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

پایه‌كانى زه‌كات


ئاماده‌كردنی: د.عه‌لی قه‌ره‌داغی


پایه‌ى یه‌كه‌م: زه‌كاتده‌ر (خاوه‌ن مال) و مه‌رجه‌كانى

زه‌كاتده‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ زه‌كاتى له‌سه‌ر پێویسته‌، زه‌كات له‌سه‌ر ئه‌و موسڵمانه‌ پێویسته‌ كه‌ ماڵه‌كه‌ى بگاته‌ راده‌ى دیارى كراوى پێویست (النصاب) بۆیه‌ له‌م روانگه‌یه‌وه‌ زه‌كات له‌سه‌ر كافر پێویست نییه‌ هه‌رچه‌ند (ذمی)ى بێت و له‌ وڵاتى ئیسلام و موسڵماناندا بژى، به‌ڵام شه‌رع رێ له‌وه‌ ناگرێ كه‌ سه‌رانه‌و ماڵانه‌ى گونجاو بسه‌نرێت له‌و (ذمییانة)ى كه‌ له‌ وڵاتى موسڵماناندا ئه‌ژین، هه‌تا هاوبه‌شى بكه‌ن له‌ ئه‌ركى دابینكردنى ئاساییش و دامه‌زراوى وڵاته‌كه‌دا، ئیتر بابه‌هه‌ر ناوێكیانه‌وه‌ بێت. زه‌كات له‌ ماڵى مندال و شێتیش پێویسته و ده‌بێ سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌یان ئه‌و زه‌كاته‌ بدات، هه‌روه‌ك ده‌بێ ماڵه‌كه‌شیان بخاته‌ ئیشه‌وه‌و بازرگانى پێوه‌ بكات، ئه‌میش چونكه‌ ئه‌و ده‌قه‌ شه‌رعییانه‌ى له‌باره‌ى زه‌كاته‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ هه‌موو مال و سامانى موسڵمانه‌كانه‌ به‌گشتى، سه‌ره‌رِاى 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

حوكمی دره‌نگ خستنی ده‌ركردنی زه‌كات

ئاماده‌كردنی: دانا ڕه‌حمان فه‌ره‌ج

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام على أشرف الأنبیاء والمرسلین، نبینا محمد وعلى آله وصحبه أجمعین ، ومن تبعهم بإحسان إلى یوم الدین . أما بعد :

زانایانی ئیسلام دوو بۆچونیان هه‌یه‌له‌سه‌ر دره‌نگ خستنی ده‌ركردنی زه‌كات پاش ئه‌وه‌ی كه‌واجب ده‌بێت .

لێره‌دا هه‌ردوو بۆچونه‌كه‌له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌‌كانیان ده‌خه‌مه‌ڕوو ، پاشان بۆ چونی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و ڕاستر  ڕون ده‌كه‌مه‌وه‌‌:

بۆچونی یه‌كه‌م ده‌ڵێت : زه‌كات واجب بوو ده‌بێت یه‌كسه‌ر و به‌خێرایی زه‌كاته‌كه‌ده‌ربكات ، وه‌دروست نیه‌ده‌ر كردنه‌كه‌ی دره‌نگ بخرێت .

ئه‌م بۆچونه‌فه‌توا پێدراوه‌له‌لای مه‌زهه‌بی ئه‌بو حه‌نیفه‌( خوای لێ ڕازی بێت ) و بۆچونی ئیمام ئه‌بو 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

زه‌كاتی‌ ماڵی‌ بازرگانی

ئاماده‌كردنی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی

الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن ولاه ، أما بعد :

1ـ ماڵی‌ بازرگانی‌ به‌چی‌ ده‌وترێت؟

به‌ هه‌موو ئه‌و كه‌ل‌و په‌ل‌و شتومه‌كانه‌ ده‌وترێت كه‌مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی‌ قازانجكردن جا چ گوازراوه‌بن (المنقوله‌) وه‌ك ئاژه‌ڵ‌‌و سه‌یاره‌‌و قوماش یان نه‌گوازراوه‌، وه‌ك  زه‌وی‌‌و زار‌و خانووبه‌ره‌ { بروانه مطالب اولی النهى 2/96}.

2ـ به‌ڵگه‌ی‌ فه‌رز بوونی‌ زه‌كات له‌ماڵی‌ بازرگانیدا :

خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ﴿یَٰٓأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوٓاْ أَنفِقُواْ مِن طَیِّبَٰتِ مَا كَسَبۡتُمۡ وَمِمَّآ أَخۡرَجۡنَا لَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِۖ وَلَا تَیَمَّمُواْ ٱلۡخَبِیثَ مِنۡهُ تُنفِقُونَ وَلَسۡتُم بِ‍َٔاخِذِیهِ إِلَّآ أَن تُغۡمِضُواْ فِیهِۚ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ غَنِیٌّ حَمِیدٌ {البقرة‌:267}

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

زه‌كاتی‌ خه‌زنه ‌‌و كانزایه‌كان

ئاماده‌كردنی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی

الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن ولاه ، أما بعد :

له‌م باسه‌دا سێ‌ ووشه‌ هه‌یه‌ پێویسته‌ ماناكه‌یان روون بكه‌ینه‌وه‌ وه‌ك رێ‌ خۆش كردنێك بۆ باسه‌كه‌كه‌ ئه‌مانه‌ن:

أ ـ (المعادن) كۆی‌ (معدن) ه‌ له‌شه‌رعدا به‌و ماده‌ كانزاییانه‌ ده‌وترێت كه‌ خوای‌ به‌خشنده‌ له‌ رۆژی‌ دروستبوونی‌ دونیاوه‌ خستونیه‌تی‌ نێو زه‌وی‌.

ب ـ (كنز) به‌و خه‌زنه‌و ماڵ‌‌و سامانانه‌ ده‌وترێت كه‌ پێش ئیسلام خه‌ڵكی‌ له‌ ژێر خاك‌و له‌ ئه‌شكه‌وتدا شاردویانه‌ته‌وه‌) { برِوانه (النهایة فی غریب الحدیث والأثر 3/192و 4/203}

ج ـ (الركاز) زانایان به‌ دوو مانا لێكیان داوه‌ته‌وه‌: به‌لای‌ شه‌رعزانانی‌ حیجازه‌وه‌ به‌خه‌زنه‌ی‌ سه‌رده‌می‌ نه‌فامی‌ ده‌وترێت. كه‌ له‌ زه‌ویدا شاردرابێته‌وه‌، به‌ڵام به‌لای‌ شه‌رعزانانی‌ عێراقه‌وه‌ به‌كانزایه‌كان 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

زه‌كاتی‌ به‌روبوومی‌ كشتوكاڵ‌‌و میوه‌جات

ئاماده‌كردنی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی

الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن ولاه ، أما بعد :

ئه‌و به‌ربوومانه‌ی‌ زه‌كاتی‌ لێده‌درێت:

عن أبی موسى ومعاذ بن جبل رضی الله عنهما ان النبی ( صلى الله علیه وسلم ) قال لهما: لا تأخذوا الصدقة إلا من هذه الأربعة: الشعیر والحنطة والزبیب والتمر. { رواه الحاكم 1/401 وقال صحیح الاسناد ووافقه الذهبـی، وفی اسناده كلام حدیث حسن} واته‌: ئه‌بوموسای‌ ئه‌شعه‌ری‌ ‌و موعازی‌ كوڕی‌ جه‌به‌ل ره‌زای‌ خوایان لێبێت ده‌ڵێن: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) فه‌رمووی‌: له‌ زه‌كاتی‌ به‌روبومی‌ كشتوكاڵ‌‌و میوه‌جاتدا جگه‌ له‌م چوار جۆره‌: جۆو گه‌نم‌و مێوژو خورما وه‌رمه‌گرن.

زانایان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر واجب بوونی‌ زه‌كات له‌م چوار جۆره‌ردا كه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا  (صلى الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی‌: گه‌نم‌و جۆو مێوژو خورمان، به‌ڵام ده‌رباره‌ی‌ به‌روبووم‌و میوه‌جات جگه‌ له‌م چوار 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

زه‌كاتی‌ ئاژه‌ڵ‌، ماڵات
به‌شی دووه‌م

ئاماده‌كردنی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی

2ـ راده‌ی‌ گه‌شتنه‌ زه‌كاتی‌ ره‌شه‌وڵاخ (مانگا‌و گامێش)

هه‌تا ژماره‌یان نه‌اته‌ سی‌ زه‌كاتی‌ تێدانییه‌ جا له‌ (30) سی‌ سه‌ردا گوێره‌كه‌یه‌كی‌ یه‌ك ساڵه‌ی‌ نێر یا مێ‌ ده‌كه‌وێت تا نه‌گاته‌ (39) سی‌ سه‌ر نۆ سه‌ر وه‌ له‌ (40) چل سه‌ردا نێونێكی‌ ده‌كه‌وێت كه‌ دوو ساڵی‌ ته‌واو كردبێت چوو بێته‌ ساڵی‌ سێیه‌مه‌وه‌.

"عَنْ مُعَاذِ بْنِ جَبَلٍ قَالَ بَعَثَنِى النَّبِىُّ (صلى الله علیه وسلم) إِلَى الْیَمَنِ فَأَمَرَنِى أَنْ آخُذَ مِنْ كُلِّ ثَلاَثِینَ بَقَرَةً تَبِیعًا أَوْ تَبِیعَةً وَمِنْ كُلِّ أَرْبَعِینَ مُسِنَّةً. { رواه الترمذی 623 وابو داود 1576 حدیث صحیح }واته‌ : موعازی‌ كوڕی‌ جه‌به‌ل ره‌زای‌ خوای‌ لێ‌ بێت ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ناردمی‌ بۆ یه‌مه‌ن‌و فه‌رمانی‌ پێكردم له‌هه‌موو سی‌ سه‌ر مانگادا گوێره‌یه‌كی‌ یه‌ك ساڵه‌ی‌ نێر یا مێ‌ وه‌رگرم، وه‌ له‌هه‌موو چل سه‌ر مانگایه‌كدا نێونێكی‌ مێینه‌ی‌ دوو ساڵ‌ وه‌رگرم.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

زه‌كاتی‌ ئاژه‌ڵ‌، ماڵات
به‌شی یه‌كه‌م

ئاماده‌كردنی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی

الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن ولاه ، أما بعد :

زه‌كاتی‌ ئاژه‌ڵ‌ سێ‌ جۆر له‌ئاژه‌ڵ‌‌و ماڵات ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ زه‌كاتیان لێ‌ بدرێت كه‌ئه‌مانه‌ن (ووشتر‌و ره‌شه‌وڵاخ (مانگا‌و گامێش) ‌و مه‌ڕ‌و بزن.

1ـ راده‌ی‌ گه‌شتنه‌ زه‌كاتی‌ ووشتر:

ووشتر تانه‌گاته‌ پێنج زه‌كاتی‌ تێدانییه‌ كه‌ گه‌شته‌ پێنج ووشتر ئه‌ندازه‌ی‌ زه‌كات تێیدا كاوڕێكه‌ ئیتر له‌هه‌ر پێنج ووشترێكدا كاورێك زیاد ده‌كات تا ده‌گاته‌ (24) بیست‌و چوار وه‌ له‌ (25) بیست‌و پێنج ووشتردا به‌چكه‌ ووشترێكی‌ مێنیه‌ی‌ یه‌ك ساڵ‌ ده‌درێت له‌ زه‌كاتدا تا 35 وه‌ له‌36 سی‌‌و شه‌ش ووشتر به‌چكه‌ ووشترێكی‌ مێینه‌ی‌ دوو ساڵ‌ ده‌درێت تا 45 چل‌و پێنج وه‌ له‌ 46 تا 60) چل‌و شه‌ش تا شه‌ست

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

حوكمی زه‌كاتی زێڕ و زیووی ئافره‌تان

نوسینی: صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان
وه‌رگێڕانی: ئیسلام هاوس

پرسیار : ئایا حكومی ئیسلام چیه‌ سه‌باره‌ت به‌زه‌كاتی خشڵ وزێڕ وزیووی ئافره‌ت، ئایا زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت، یان ئه‌وه‌یه‌ ده‌ركردنی زه‌كات ته‌نها وه‌ك ئیحتیاطێك وایه‌، خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرت بداته‌وه‌ وئیسلام وموسڵمانان سوود مه‌ند بن لێتان .

وه‌ڵام : ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ شاراوه‌ نیه‌ لای به‌ڕێزتان كه‌‌ مه‌سئه‌له‌یه‌كی خیلافیه‌ وزانایان ڕای جیاوازیان هه‌یه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌، هه‌ر سێ پێشه‌وا (ئه‌حمه‌د و شافعی ومالیك) - خوایان لێ رازی بێت – به‌ڵكو زۆربه‌ی زانایان، وه‌ك شێخ الإسلام ابن تیمیة و ابن القیم، وزۆرێكی تریش له‌زانایان ڕایان وایه‌ : كه‌ زه‌كات واجب نییه‌ له‌و خشڵ و زێڕو زیووه‌ی كه‌ ئافره‌ت به‌كاری ده‌هێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌شێك له‌ كه‌ل وپه‌ل وپێویستیه‌كانی لێهاتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ زه‌كاتی تێدا نییه‌ .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

زه‌كاتی‌ زێر و زیوو له‌ ئیسلامدا

ئاماده‌كردنی: زاگرۆس هه‌مه‌وندی

 الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن ولاه ، أما بعد :

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  ده‌فه‌رموێ‌:{وَٱلَّذِینَ یَكۡنِزُونَ ٱلذَّهَبَ وَٱلۡفِضَّةَ وَلَا یُنفِقُونَهَا فِی سَبِیلِ ٱللَّهِ فَبَشِّرۡهُم بِعَذَابٍ أَلِیمٖ} {التوبة‌: ٣٤} واته‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئاڵتوون‌و زیو له‌سه‌ر یه‌ك ده‌نێن‌و كۆی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌‌و له‌ رێی‌ خوادا به‌ختی‌ ناكه‌ن ـ زه‌كاتی‌ لێ‌ ناده‌ن ـ ئه‌وه‌ مژده‌یان پێ‌ بده‌ به‌ سزایه‌كی‌ سه‌خت.

قال ابن عُمَرَ رضی الله عنهما من كَنَزَهَا فلم یُؤَدِّ زَكَاتَهَا فَوَیْلٌ له. { رواه البخاری 1339} واته‌: عه‌بدوڵڵای‌ كوڕی‌ عومه‌ر "ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت" له‌ ته‌فسیری‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ا ده‌ڵێ‌: ئه‌وه‌ی‌ ماڵ‌و سامان كۆده‌كاته‌وه‌‌و زه‌كاتی‌ لێ‌ نه‌دات داماوی‌‌و تیاچوون بۆ ئه‌و كه‌سه‌.

قال أبو هریرة  رضی الله عنه یقول قال رسول الله ( صلى الله علیه وسلم ) ما من صاحب ذهب ولا 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

چه‌ند باسێكی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ زه‌كات

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام پشده‌ری

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ودرود وصه‌ڵات و سه‌لام بۆ سه‌ر گیانی پاكی محمد المصطفی و ئه‌هل وبه‌یت و یارو یاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

خۆشه‌ویستان زه‌كات ده‌ركردن له‌و ماڵ وداراییه‌ی كه‌ خوای په‌روه‌ردگار به‌خشیویه‌تی به‌ ئاده‌میزاد یه‌كێكه‌ له‌و‌ پێنجه‌ پایه‌ گرنگه‌ی كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامی له‌سه‌ر بنیاتراوه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ مرۆڤی باوه‌ڕدار به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌مبه‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می تێدا نه‌كات وهه‌ر كاتێك ماڵ و سامان ودارایی گه‌شته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) دیاریان كردوه‌ بۆ واجب بوونی زه‌كات زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكات چونكه‌ زه‌كات ده‌ركردن به‌و شێوه‌یه‌ی ئیسلام باسی كردوه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ ته‌كافل و هه‌مانگه‌یه‌كی ته‌واو دروست ده‌كات له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌به‌ر ئه‌م گرنگه‌یه‌ به‌پێویستم زانی ئه‌م بابه‌ته‌تان پێشكه‌ش بكه‌م .

یه‌كه‌م: پله‌ وپایه‌یى زه‌كات له‌ئاینى ئیسلامدا .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌ به‌و شێوه‌ی‌ كه‌ له‌ سوننه‌تدا هاتووه‌

ئاماده‌كردنی: عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

به‌م شێوه‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌ باس له‌ زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌ ده‌كه‌ین:

یه‌كه‌م: حوكمی‌ سه‌رفیتره‌و حیكمه‌ته‌كانی‌.

دووه‌م: ئه‌و شته‌ی‌ كه‌ ده‌بێت بدرێ له‌ سه‌رفیتره‌دا.

سێیه‌م: ئه‌ندازه‌كه‌ی‌.

چواره‌م: كاتی‌ ده‌ركردنی‌ زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌.

پێنجه‌م: شوێنی‌ ده‌ركردنی‌ زه‌كاتی‌ سه‌رفیتره‌.

 

یه‌كه‌م/ حوكمی‌ سه‌رفیتره‌: ده‌ركردنی‌ سه‌رفیتره‌ فه‌رزه‌و پێغه‌مبه‌ری‌ خوا "صلی‌ الله علیه وآ‌له وسلم" 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

سه‌باره‌ت به‌ زه‌كاتی سه‌رفیتره‌

نوسینی: أحمد بن عبدالعزیز الحمدان
وه‌رگێڕانی: خوشكان

پرسیار/ حوكمی سه‌رفیتره ‌چییه‌؟ له‌سه‌ر كێ پێویسته‌؟ ئه‌ندازه‌كه‌ی چه‌نده‌؟  

وڵام/ به‌یه‌كده‌نگی زانایان زه‌كاتی سه‌رفیتره‌واجبه‌له‌سه‌ر هه‌موو مسوڵمانێكی ئازادو كۆیله‌جا نێر بێت یان مێ گه‌وره‌بێت یان بچوك (ذكره اسحاق وابن المنذر والبیهقی وابن رشد, وروی خلافه عن ابن علیة والأصم). به‌ڵام كۆرپه‌له‌سكی دایكیدا له‌سه‌ری واجب نیه‌به‌یه‌كده‌نگی زانایان.

ئه‌ندازه‌كه‌شی یه‌ك (صاع)ـه‌له‌گه‌نم یا جۆ یا خورما یا مێوژ یا كه‌شك، صاع: چوار موده‌, مود: پڕكردنی ده‌ستی پیاوێكه‌كه‌ده‌سته‌كانی مامناوه‌ندی بێت, مودێك (544) غرامه‌كه‌واته‌صاعێك (2.176) غرامه‌. به‌ڵام له‌په‌یڕه‌وی پێشه‌وا شافعیدا مودێك (600) غرامه‌كه‌واته‌صاعێك (2.400) غرامه‌. (وه‌رگێڕ).. عبدالله‌كوڕی عومه‌ر ده‌فه‌رموێت: (فرض رسول الله (صلى الله علیه وسلم) زكاة الفطر صاعا من التمر

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ژیانت نوێ بكه‌ره‌وه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان

ئاماده‌كردنی: پیشتیوان سابیر

فه‌زڵی خوای گه‌وره‌ به‌سه‌ر ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله علیه وسلم ‌ زۆرن‌، وه‌ هه‌ندێ كاتی دیاری كردوه‌ تا به‌نده‌كانی بتوانن خیر وچاكه به‌ده‌ستبهێنن ‌و ده‌روونه‌كان ئاماده‌ ده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی كاری باشه‌، وه‌ دڵه‌كان په‌یوه‌ست ده‌بن به‌ خوای گه‌وره‌وه‌،‌ به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ولێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌ به‌ده‌ستبهێنن، وه‌ ‌ چاكترینی ئه‌م كاتانه بریتیه‌ له‌‌ مانگی ڕه‌مه‌زان‌، كه‌ ڕۆژووی تێدا فه‌رز كراوه‌، وه‌ ئه‌م مانگه‌ی كردوه‌ته‌ هه‌لێك بۆ گۆرینی ڕه‌وشته‌كان به‌ره‌و چاكه‌ و نوێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌،وه‌ بێ گومان گۆڕان به‌ره‌و باشتر وچاكتر داواكاری هه‌موو موسڵمانێكه‌، وه‌ ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌ داخوازی نابێت به‌ڵكو به‌ جیهادی نه‌فس وده‌ستگرتن به‌ سوننه‌تی خوای گه‌وره ده‌بێت ‌ له‌ گۆڕاندا ، خوا گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:‌{إِنَّ اللَّهَ لَا یُغَیِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى یُغَیِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ}(الرعد:١١).

 واته‌: به‌ڕاستی خوا (بار و حاڵی) هیچ گه‌لێك ناگۆڕێ هه‌تا ئه‌وان خۆیان (بار و حاڵی) خۆیان نه‌گۆڕن.

          

پیچک