تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

بێداری ئاخری شه‌وان

ئاماده‌كردنی: فاتح ئیسلام

ته‌هه‌جود وبێداری شه‌وان،یه‌کێکه‌ له‌و خاڵ وعه‌واملانه‌ی کردنه‌وه‌ وفراوانی دڵ وده‌روون و ئارامی هێنانه‌وه‌‌ دی.پێغه‌مبه‌ر- صلی الله‌علیه‌ وسلم- فه‌رموویه‌تی: گه‌رعه‌بدێک.له‌ تاریکی شه‌وان بۆعیباده‌ت هه‌ستێ،وخوای گه‌وره‌ بهێنێته‌وه‌ یاد وده‌ستنوێژ بگرێ ونوێژبکات،به‌هاتنی ده‌مکه‌لی به‌یانان سه‌ره‌حاڵ وبه‌که‌یف ده‌بێ.” کانوا قلیلا من الیل ما یهجعون” ئه‌وان، شه‌وانه‌ که‌م ده‌خه‌ون.” ومن الیل فتهجد به‌ نافلة‌ لک ” له‌ تێپه‌ڕبونی نیوه‌ی شه‌و هه‌ڵده‌ستن وشه‌و نوێژده‌که‌ن.
بێدار بوونه‌وه‌ له‌ نێوان شه‌وگارانی تار وده‌یجور،نه‌خۆشی له‌ ئه‌ندام وجه‌سته‌ ده‌په‌ڕێنێت.حه‌دیسی سه‌حیح له‌ ئه‌بو داوود ڕیوایه‌ت کراوه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رمان – صلی الله علیه‌ وسلم – فه‌رمویه‌تی: ئه‌ی عبدالله‌ وه‌کو فڵانی مه‌به‌ که‌ شه‌وگاران بۆعیباده‌ت هه‌ڵده‌سا،به‌ڵام قیامی شه‌وی ته‌رک ده‌کرد.
‘ پیاوه‌کی چاکه‌ عبدالله‌ گه‌ر شه‌وان بۆعیباده‌ت هه‌ستێته‌ سه‌ر پێ’.
بۆ ئه‌وشتانه‌ی که‌ فانی وزوو تێده‌په‌ڕێ خه‌م وته‌ئه‌سوف مه‌خۆ،هه‌موو ئه‌وو شتانه‌ی له‌ دنیادا 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

مه‌رج و روكنه‌كانی نوێژی مردوو 

نوسینی: م.كه‌مال مه‌لا موحه‌مه‌د بۆسكینی

یه‌كه‌م: مه‌رجه‌كانی نوێژی مردوو

بۆ نوێژی مردوو دوو جۆر مه‌رج پێویسته :

جۆری یه‌كه‌م: ئه‌و مه‌رجانه‌ی له‌نوێژگه‌ر(المصلّی)دا به‌مه‌رج گیراون:

ئه‌و مه‌رجانه‌ش هه‌مان ئه‌و مه‌رجانه‌ن كه‌له‌نوێژه‌ئاساییه‌كاندا به‌مه‌رج گیراون جگه‌له‌كات، كه‌بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:

1-     پاك و خاوێنی و  ده‌ست نوێژ گرتن(الطهارة).

2-     ڕوو كردنه‌قیبله‌‌(استقبال القبله‌).

3 -   داپۆشینی عه‌وڕه‌ت(ستر العورة).،

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

چۆنیه‌تی كردنی نویژی مردوو و چه‌ند حومكێكی تری تایبه‌ت به‌ مردوو 

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام پشده‌ری

الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله

خۆشه‌ویستان جارێكی تر هاتینه‌وه‌ خزمه‌تتان بۆ پێشكه‌شكردنی به‌شێكی تر له‌ ئه‌حكامه‌كانی ( جه‌نازه‌ ) و مردوو، ئێستاش بفه‌رموون له‌گه‌ڵ ئێوه‌ و بابه‌ته‌كه‌ :

چۆنیه‌تی‌ كردنی‌ نوێژی‌ مردوو:

أ ـ چوار (الله اكبر) ده‌كات:

عن جَابِرٍ رضی الله عنه أَنَّ النبی (صلى الله علیه وسلم) صلى على أَصْحَمَةَ النَّجَاشِیِّ فَكَبَّرَ أَرْبَعًا. { رواه البخاری 1334 ومسلم 954} واته‌: جابر ره‌زای‌ خوای‌ لێبێت ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) نوێژی‌ ـ مردووی‌ ـ كرد له‌سه‌ر ئه‌صحه‌مه‌ی‌ نه‌جاشی ‌و چوار (الله اكبر)ی‌ كرد.

ب ـ یان پێنج (الله اكبر) ده‌كات:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

فه‌ضلی نوێژی مردوو

نوسینی: م.كه‌مال مه‌لا موحه‌مه‌د بۆسكینی

زۆر فه‌رمووده ‌هاتوون ده‌رباره‌ی هاندانی مسوڵمانان بۆ ئاماده‌بوون له‌جه‌نازه‌ی مسوڵمانان دا و به‌شداری كردن له شوشتن و كه‌فن كردن و نوێژ له‌سه‌ر كردن و به‌خاك سپادنیان، وه‌له‌و فه‌رموودانه‌دا مژده‌ی ئه‌جرو پاداشتی زۆری تێدایه‌بۆ ئه‌و مسوڵمانه‌ی به‌شداری له‌و خێره‌دا ده‌كات و به‌و ئه‌ركانه‌ هه‌ڵده‌ستێت .وه‌ئه‌و فه‌رموودانه‌ی له‌فه‌ضلی نوێژی مردوودا هاتوون ده‌كرێن به‌دوو به‌شه‌وه‌: به‌شیكیان مژده‌ی ئه‌جرو پاداشتیان تێدایه‌بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژ له‌سه‌ر مردوو ده‌كات و به‌شداری له‌به‌ڕێ خستن و به‌خاك سپاردنی جه‌نازه‌ده‌كات ، وه‌به‌شه‌كه‌ی تریان مژده‌ی لێ خوش بوونیان تێدایه ‌بۆ ئه‌و مردوه‌ی‌نوێژی له‌سه‌ر ده‌كرێت‌.

 

یه‌كه‌م: فه‌ضڵی نوێژ كردن له‌سه‌ر مردوو:

 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

ئه‌حكامه‌كانی نوێژی مردوو

نوسینی: م.كه‌مال مه‌لا موحه‌مه‌د بۆسكینی

به‌شی یه‌كه‌م: حوكمی نوێژی مردوو:

نوێژی مردوو فه‌رزی كیفایه‌یه ‌له‌سه‌ر مسوڵمانان، هه‌ر كاتێ هه‌ندێك له‌ مسوڵمانان پێی هه‌ستان ئه‌وا له‌سه‌ر شانی ئه‌وانی تر لا ده‌چێت.ئه‌وه‌ش ڕای جه‌ماوه‌ری زانایانی ئیسلامه‌(1)، بگره ‌ئیمامی نه‌وه‌وی و هه‌ندێ زانای تر -ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت- فه‌رموویانه‌ واجب بوونی نوێژی مردوو كۆده‌نگ (إجماع) ی زانایانی ئیسلامی له‌سه‌ره‌(2).به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر واجب بوونی نوێژی مردوو:به‌رده‌وامی پێغه‌مبه‌ر -صلّى الله علیه وسلّم- و هاوه‌ڵه‌كانیه‌تی له‌سه‌ر كردنی ئه‌و نوێژه‌، وه‌هه‌روه‌ها فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ره‌-صلّى الله علیه وسلّم- به‌كردنی، وه‌ك له‌و فه‌رموودانه‌ی خواره‌وه‌دا هاتوه:

1- قول النبی -صلّى الله علیه وسلّم- : (( ... صلّوا على صاحبكم)) (3) .واتا:فه‌رمووده‌ی پیغه‌مبه‌ر -صلّى الله علیه وسلّم- - له‌سه‌ره‌تای ئیسلام دا ده‌رباره‌ی ئه‌و پیاوه ‌قه‌رزداره‌ی مردبوو-: (( ... نوێژ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

نوێژه‌ بارانه

ئاماده‌كردنی: سومه‌یه‌ عبدالله‌

سوپاس وستایش یۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، درودو ڕه‌حمه‌تی نه‌بڕاوه‌ و به‌لێزمه‌ بۆ سه‌ر گیانی پاكی محمد المصطفی و ئال وبه‌یت و یارویاوه‌ران وشوێن كه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

ئازیزان له‌م ووتاره‌دا بابه‌تێكتان بۆ ره‌ه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌مڕۆی ووڵاتی خۆمان پێویستمانه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ ووڵاتی خۆمان و ده‌وروبه‌ریشمان دووژاری ووشكه‌ ساڵی بوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ سوننه‌ته‌ هه‌ركاتێك خه‌ڵكی تووشی ووشكه‌ ساڵی و كه‌مبارانی یان دواكه‌وتنی بوونه‌وه‌، سوننه‌ته‌ موسڵمانان نوێژه‌ بارانه‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی جێگای ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ و پاشان ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت ....

یه‌كه‌م پێناسه‌كه‌ى : نوێژێكه‌ كاتى وشكه‌ساڵى و بێ بارانى ده‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ى خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان باران ببارانێت، ئةم نوێژه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت ده‌كرێ.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

نوێژی خۆرگیران و مانگ گیران

نوسینی: محمد بن إبراهیم التویجری
وه‌رگێڕانی: ئیحسان بورهان الدین

الخسوف: واته‌: مانگ گیران.

الكسوف: واته‌: خۆر گیران.

حوكمى نوێژی خۆرگیران ومانگ گیران:

ئه‌م دوو نوێژه‌ سوننه‌تێكی جه‌خت له‌ سه‌ر كراوه‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پیاو بێت یان ئافره‌ت ، له‌ سه‌فه‌ردا  بێت یان له‌ جێگه‌ و شوێنى خۆی.

زانینی كاتی خۆرگیران ومانگ گیران :

ئه‌م دوو دیاردوه‌یه‌ كاتی دیاریكراوی خۆیان هه‌یه‌، هه‌روه‌كو  چۆن خۆرو مانگ كاتی هه‌ڵاتن و ئاوابوون ودیارنه‌مانیان هه‌یه‌.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

حوکمی ئه‌و نوێژانه‌ی که‌به‌عه‌مدی له‌ده‌ست دراون

ئاماده‌كردنی: هه‌ڵگورد موسته‌فا گه‌ڵاڵی 

1_ شێخ (ابن باز) ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت: (ئه‌و که‌سه‌ی نوێژه‌کانی به‌ (عه‌مدی) واته‌ به‌بێ سه‌به‌ب له‌ ده‌ستی داون و فه‌وتاندوونیه‌تی ئه‌وا گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌رنیه‌، چونکه‌ له‌ده‌ست دانی نوێژ به‌عه‌مدی کوفره‌ له‌لای زۆربه‌ی زانایان، ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ به‌ کافر حیسابن بۆیه‌ کاتێك تۆبه‌ ده‌کات و ده‌ست ده‌کاته‌وه‌ به‌ نوێژکردن ئه‌وا ئه‌مری گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌کانی پێ ناکرێت، چونکه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: « الإسلام یهدم ما کان قبله والتوبة تهدم ما کان قبلها »  واته‌: ئیسلام بوون گشت تاوان و خراپه‌کانی پێش خۆی ده‌سڕێته‌وه‌ و نایانهێڵێت وه‌هه‌روه‌ها ته‌وبه‌کردنیش له‌تاوانه‌کان گشت تاوانه‌کان ده‌سڕێته‌وه‌ که‌ مرۆڤ له‌پێشدا ئه‌نجامی دابوون.

وه‌ خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ( وإنی لغفار لمن تاب وآمن وعمل صالحا ثم اهتدی) واته‌: (من لێخۆش بوومه‌ له‌وکه‌سانه‌ی که‌ ته‌وبه‌ ده‌که‌ن و ئیمان دێنن و کرده‌وه‌ی باش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌ڕۆن له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت و هیدایه‌ت وه‌رده‌گرن).

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

حوكمی وازهێنانی‌ نوێژ له‌ سوننه‌ت

ئاماده‌كردنی: باوكی یوسف شوانی
 

1. عن جابر بن عبدالله (رضی الله عنه) قال : قال رسول الله (صلى الله علیه وسلم): [ بَیْنَ الرَّجُلِ وَبَیْنَ الشِّرْكِ وَالْكُفْڕ تَرْكَ الصَّلاة] (1)

واته‌: ((له‌ نێوان پیاو له‌گه‌ل شیرك وكوفر وازهێنانی نوێژه‌)

2. عن جابر بن عبدالله رضی الله عنه قال: قال رسول الله (صلى الله علیه وسلم) : [إِنَّ بَیْنَ الرَّجُلِ وَبَیْنَ الشِّرْكِ وَالْكُفْڕ تَرْكَ الصَّلاة‌ِ]( 2)

 واته‌: ((بێگومان له‌ نێوان پیاو له‌گه‌ل شیرك وكوفر وازهێنانی نوێژه‌)

ئیمامی شه‌نقیتی ده‌فه‌رموێ ((ئه‌مه‌ ڕوون و ئاشكرایه‌ كه‌ وازهێنه‌ری‌ نوێژ كافره‌ چونكه‌ شیرك به‌ ئامرازی په‌یوه‌ندی‌ هاتۆته‌ سه‌ر كوفر ئه‌مه‌ش گومانی له‌سه‌ر نیه‌ كه‌وا كافره‌)) ( 3)

ئیمامی‌ به‌یهه‌قی ده‌فه‌رموێ‌ ((هیچ شتیك نیه‌ له‌ به‌ندایه‌تیه‌كان كه‌ ئیمانێك كوفر لابه‌رێت خوا ناوی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

گرنگی نوێژی هه‌ینی ( الجمعة) وچه‌ند حوكمێك
به‌شی دووه‌م

نوسینی: حاجی ئومێد چروستانی

گرنگیه‌كانی نوێژی هه‌ینی :

 له‌م گۆشه‌یه‌دا چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى اله علیه وسلم ) ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م ڕۆژه‌له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا :

 ١) عن أبی هریرة ( رضی الله عنه ) قال : قال رسول الله ( صلى الله علیه وسلم ) " خیر یوم طلعتْ علیه الشمسُ ، یومُ الجُمُعَةِ فیه خَلَقَ اللهُ آدم ، وفیه أدخل الجنَّةَ ، وفیه أُخرِجَ منها ) (18)

واته‌: چاكترین و پڕ خه‌یر ترین ڕۆژێك كه‌خۆری لێی هه‌ڵهاتبێت ڕۆژی هه‌ینی یه‌كه‌په‌روه‌ردگار حه‌زره‌تی ئاده‌می تیادا خه‌لق كرد ، هه‌ر له‌وڕۆژه‌شدا خستیه‌به‌هه‌شته‌وه‌، پاشانیش هه‌ر له‌ڕۆژی هه‌ینیدا له‌به‌هه‌شت ده‌ری كرد .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

گرنگی نوێژی هه‌ینی ( الجمعة) وچه‌ند حوكمێك
به‌شی یه‌كه‌م

نوسینی: حاجی ئومێد چروستانی

    مانای ( الجمعة‌) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا  به‌واتای كۆبونه‌وه‌دێت (١) ، یانی كۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵكی، ئاشكراشه‌كۆبونه‌وه‌پێك نایه‌ت تا به‌ژماره‌یه‌ك نه‌بێت، كه‌واته‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌خه‌ڵكی مه‌رجه‌بۆ دروست بوون و فه‌رزبوونی نوێژی هه‌ینی، كه‌دواتر باسی ده‌كه‌ین .

    ئه‌م ڕۆژه‌واتــــه‌ڕۆژی هه‌ینی( الجمعــة‌) له‌سه‌رده‌مــی نه‌فامیدا ناوی ( یوم العروبة‌)بوه‌ (٢) .

   به‌ڵام ئایا له‌ئیسلامدا بۆ ناونراوه‌به‌( الجمعه‌) جیاوازیه‌ك هه‌یه‌له‌نێوان زانایاندا ، هه‌ندێك پێیان وایه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌له‌و ڕۆژه‌دا ته‌واو كردنی ( مخلوقات) دروستكراوه‌كانی خۆی كۆكرده‌وه‌واته‌ته‌واوی كردن.

  هه‌ندێكی تر پێیان وایه‌كه‌په‌روه‌ردگار خه‌لق كردنی ئاده‌می له‌و ڕۆژه‌دا كۆكردوه‌ته‌وه‌، له‌ته‌فسیری ( ابن كثیر ) هاتووه‌كه‌( ابن أبی حاتم ) ده‌ڵێت حه‌سه‌نی كوڕی عه‌ره‌فه‌بۆی باسكردین ئه‌ویش 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی, سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

ئادابه‌كانی نوێژ و ڕۆژی هه‌ینی

نوسینی: ابن القدامه‌ المقدسی
وه‌رگێڕانی: عه‌لی عبدالله‌ حه‌سه‌ن

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ودرود وسه‌ڵات وسه‌لام بۆ سه‌ر گیانی محمد المصطفی وسه‌رجه‌م ئال وبه‌یت وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ ....

یه‌كه‌م: له‌ ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ وشه‌وی هه‌ینیه‌وه‌ خۆی بۆ ئاماده‌ بكات به‌ پاكوخاوێن كردنه‌وه‌ وجل وبه‌رگ شۆردن وئاماده‌كردنی ئه‌و شتانه‌ی پێویستی نوێژی هه‌ینین.

دووه‌م: خۆشۆردن له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا وه‌ك له‌ هه‌ردوو سه‌حیحه‌كه‌ وسونه‌نه‌كانی تریشدا هاتووه‌، چاكتروایه‌ خۆشۆردنه‌كه‌ له‌ پێش ڕۆشتنا بێت بۆ مزگه‌وت به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م.

سێیه‌م: خۆڕازاندنه‌وه‌ به‌ خاوێن كردنی لاشه‌ ونینۆك كردن وسیواك وئه‌وشتانه‌ی پێویستن له‌ لابردنی

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌, سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

نوێژی مردوو

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

 نوێژی مردوو فه‌رزی کیفایه‌یه‌ (واته‌ ئه‌گه‌ر چه‌ند که‌سێک ئه‌نجامی بده‌ن له‌سه‌ر موسوڵمانانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ گوناهبار ده‌بن) وه‌ ئه‌م نوێژه‌ کوڕنوش و چه‌مینه‌وه‌ی تێدا نی یه‌ ، ڕاسترین شێوه‌ی چوار ته‌کبیر ( لله أکبر ) ه‌ ، وه‌ پێج ته‌کبیر تا نۆ ته‌کبیر کردن هاتووه‌ . وه‌ ئه‌صڵ وه‌هایه‌ ته‌نها له‌ ته‌کبیری یه‌که‌می نوێژ دابه‌ستندا ده‌ست به‌رز بکرێته‌وه‌ .

ڕوو به‌ (قیبله‌) ده‌وه‌ستێت و مردووه‌که‌ له‌به‌رده‌م خۆیدا داده‌نێ و ئه‌گه‌ر مردووه‌که‌ پیاو بوو له‌لای سه‌ری یه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوو له‌لای ناوه‌راستی دا ده‌وه‌ستێو ته‌کبیری دابه‌ستن ده‌کاو ده‌ست به‌رز ده‌کاته‌وه‌و پاشان ده‌ست ده‌گرێ و سوره‌تی (الفاتحة) و سوره‌تێکی تر ده‌خوێنێت به‌بێ دوعای ده‌ست پێکردن (الإستفتاح) ، وه‌ ته‌کبیری دووه‌م ده‌کات و صڵاوات ده‌دات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌, سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

نوێژی ( صلاة التسبیح )

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

ئه‌م نوێژه‌ چوار ڕکاته‌ و شێوه‌که‌ی که‌مێک جیاوازی ناوه‌کی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نوێژه‌کانی تردا ، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت :

دوای ته‌کبه‌ری نوێژ دابه‌ستن سوره‌تی ( الفاتحة ) و سوره‌تێکی تر ده‌خوێنێت و پاشان هه‌ر به‌ پێوه‌ ( 15 ) جار ده‌ڵێ (سبحان الله الحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر) پاشان ده‌چه‌مێته‌وه‌ ( 10 ) جار له‌ چه‌مینه‌وه‌دا ده‌یڵێیت ، ئینجا ڕاست ده‌بیته‌وه له‌چه‌مینه‌وه‌‌و ( 10 ) جار ئه‌م نزایه‌ ده‌ڵێیته‌وه‌ ، پاشان کوڕنۆش ده‌به‌یت و ( 10 ) جار ده‌یڵێیته‌وه‌ ، پاشان سه‌ربه‌رز ده‌که‌یته‌وه‌ وله‌ کوڕنوش و ( 10 ) جار ده‌یڵێیته‌وه‌ ، پاشان کوڕنوشی دووه‌م ده‌به‌یت و ( 10 ) جار ده‌یڵێیته‌وه‌ ، پاشان سه‌رت له‌ کوڕنوش به‌رز ده‌که‌یته‌وه‌و پێش هه‌ستانه‌وه‌ بۆ ڕکاتی دووه‌م ( 10 ) جار ده‌یڵێیته‌وه‌ ، به‌هه‌مان شێوه‌ ڕکاته‌کانی تریش هه‌ر ئاوه‌ها ئه‌نجام ده‌درێت ، واته‌ له‌هه‌ر ڕکاتێکدا ( 75 ) جار ئه‌و ذیکره‌ دووباره‌ ده‌کرێته‌وه‌ ،

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌, سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

نوێژی نیازو داوای چاکه‌ کردن له‌خوای گه‌وره‌ ( صلاة الإستخارة )

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

جابری کوڕی عبدالله ( ره‌زای خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت : پێغیمبه‌ری خوا ( درودی خوای لێبێت ) داوای چاکه‌ کردن ( الإستیخارة ) ی فێرده‌کردین که‌ له‌هه‌موو کارکدا ئه‌نجامی بده‌ین ، هه‌روه‌کو چۆن سوره‌تێکی قوریانی فێر ده‌کردێن و ده‌یفه‌رموو : ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ ئێوه‌ ویستی کارێک بکات ، با دوو ڕکات نوێژ بکات له‌فه‌رزه‌کان ، پاشان با بپاڕێته‌وه‌و بڵێ :

( اللهم إنی أستخیرك بعلمك ، وأستقدرك بقدرتك ، وأسألك من فضلك العظیم فإنك تقدِرُ ولا أقدِرُ ، وتعلم ولا أعلم ، وأنت علام الغیوب ، اللهم إن كنت تعلم أن هذا الأمر _ ناوی پێویستی یه‌که‌ی ده‌هێنێ _ خیر لی فی دینی ومعاشی وعاقبة أمری ـ یان فه‌رمووی : عاجلة وآجله - فاقدره لی ویسره لی ، ثم بارك لی فیه ، وإن كنت تعلم أن هذا الأمر شر فی دینی ومعاشی وعاقبة أمری - یان فه‌رمووی: عاجله وآجله - فاصرفه عنی واصرفنی عنه ، واقدر لی الخیر حیث كان ، ثم ارضنی به)

          

پیچک