تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

ئه‌گه‌ر که‌سێکت له‌به‌ر خوا خۆش ویست

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌



پێی بڵێ : ( إنی أحبک فی الله )  ، واته‌ :  من له‌به‌ر خوای گه‌وره‌ تۆم خۆش ده‌وێت






          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

ئه‌و زیکره‌ی که‌ خوا ده‌تپارێزێ به‌هۆیه‌وه‌ له‌ (ده‌ججال)

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


( من حفظ عشر آیات من أول سورة الكهف عصم من الدجال ) ،

 واته‌ : هه‌ر که‌سێک (10) ئایه‌تی سه‌ره‌تای سوره‌تی ( الکهف ) له‌به‌ر بکات له‌ده‌جال ده‌پارێزرێت 





          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

ئه‌گه‌ر یه‌کێک چاکه‌یه‌کی له‌گه‌ڵدا کردیت

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


( هه‌ر که‌سێک چاکه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ دا کراو به‌ بکه‌ری چاکه‌که‌ی ووت ( جَزَاكَ الله خیراً )

واته‌ : خوا پاداشتی چاکات بداته‌وه‌ ، ئه‌وا ئه‌وپه‌ڕی سوپاس و ستایشی کردووه‌ )





          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

ئه‌گه‌ر که‌سێک پێی ووتی خوا لێت خۆش بێت (غفر الله لک)

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


له‌ عبدالله ی کوڕی سرجس ه‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت : هاتم بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت و له‌و خواردنه‌که‌یم خواردو پێم ووت : (غفر الله لک  ) خوا لێت خۆش بێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، ئه‌ویش فه‌رمووی : ( ولک ) واته‌ : وه‌ له‌تۆش خۆش بێت .





          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

له‌و زیکرانه‌ی له‌ دانیشتگا (مجلس) دا ده‌ووترێ

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


له‌ ابن عمره‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت پێش ئه‌وه‌ی هه‌ستێ له‌ مه‌جلیسێکدا سه‌د جار ده‌یفه‌رموو : ( رب اغفر لی وتب علی إنك أنت التواب الغفور ) واته‌ : خوایه‌ په‌روه‌ردگار لێم خۆش به‌و گه‌ڕانه‌وه‌م لێ وه‌ربگره‌ به‌ڕاستی تۆ تۆبه‌ وه‌رگری لێ بوورده‌یت .





          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

ئه‌گه‌ر که‌سێکی تووش بوو به‌ به‌ڵایه‌که‌ت بینی

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


بڵێ : ( الحمد لله الذی عافانی مما ابتلاک به‌ ، وفضلنی علی کثیر ممن خلق تفضیلا )

پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ده‌یه‌م ڕۆژی گرت و فه‌رمووی ئه‌گه‌ر ساڵێکی تر بمێنم نۆیه‌میشد ده‌گرم ، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی داها توودا وه‌فاتی کرد .




          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

له‌کاتی تووڕه‌بووندا

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


بڵێ : ( أعوذ بالله من الشیطان الرحیم )

واته‌ : په‌نا ده‌گرم به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ شیطانی نه‌فره‌ت لێ کراوو دوورخرایه‌وه‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خوا .





          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

که‌فاره‌تی دانیشتگا (مه‌جلس)

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

( سبحانك اللهم وبحمدك ، أشهد أن لا إله إلا أنت أستغفرك وأتوب إلیك ) ، واته‌ : خوایه‌پاک و بێ گه‌ردی و ستایش بۆ تۆیه‌ ، شایه‌تی ده‌ده‌م که‌ هیچ په‌رستراوێک نی یه‌ به‌ هه‌ق جگه‌ له‌تۆ ، داوای لێ خۆشبوونت لێ ده‌که‌م و ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لات .

هه‌رکه‌سێک له‌ مه‌جلیسێکدا دانیشێ و زۆر هه‌ڵه‌و قسه‌ی بێ بایه‌خی تێدا بکات و پێش ئه‌وه‌ی له‌و مه‌جلیسه‌ هه‌ستێ بڵێ ...(فه‌رمووده‌که‌) ...ئیلا خوا له‌ تاوانی ئه‌و مه‌جلیسه‌ی خۆش ده‌بێ .



          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

جه‌ژنه‌ پیرۆزه ‌کردن

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

( تقبل الله منا ومنکم ) ، واته‌ : خوا له‌ ئێمه‌و له‌ تۆش قبوڵ بکات .

رۆژووه‌ سوننه‌ته‌کان

1 ـ شه‌ش ڕۆژ له‌ مانگی شه‌وال (شه‌شه‌ڵان) : پێگه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت : ( هه‌ر که‌سێک مانگی ڕه‌مه‌زان بگرێت و به‌ دوای دا شه‌ش ڕۆژ له‌ مانگی شه‌وال بگرێت وه‌کو ڕۆژووی ساڵه‌که‌ وایه‌ ) .

2 ـ ( نۆ ) ڕۆژی یه‌که‌می مانگی (ذی الحجه‌) نومێنه‌ی حاجیان .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

ته‌کبیر کردن بۆ جه‌ژنه‌کات

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

کاتی ته‌کبیر کردن له‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا له‌کاتی ده‌رچوونه‌وه‌یه‌ بۆ نوێژ تا نوێژ ته‌واو ده‌بێ و له‌ جه‌ژنی قوربانیشدا له‌ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌وه‌یه‌ تا کۆتایی ڕۆژی (أیام التشریق)  .

به‌م شێوه‌یه‌ :

1 ـ (الله أکبر الله أکبر ، لا إله إلا الله ، والله أکبر الله أکبر ، ولله الحمد )

2 ـ (الله أکبر الله أکبر ، ولله الحمد ، الله أکبر وأجل ، الله أکبر علی ما هدانا )

واته‌ : خوا گه‌وره‌یه‌ ، خوا گه‌وره‌یه‌ ، خوا گه‌وره‌یه‌ و ستایش بۆ خوایه‌ ، خوا گه‌وره‌یه‌و خاوه‌نی شکۆو 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

نزاو پاڕانه‌وه‌ی ڕۆژووه‌وان ئه‌گه‌ر خواردنیان هێناو نه‌یشکاند

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


( إذا دُعی أحدكم فلیجب ، فإن كان صائماً فلیصل وإن كان مفطراً فلیطعم" ومعنى فلیصل أی فلیدع )

واته‌ : ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌ ئێوه‌ بانگ کرا بۆ ده‌عوه‌تێک با بچێت ، وه ئه گه ر
به‌ڕۆژوو بوو ئه‌وا با بپاڕێته‌وه‌ بۆیان به‌ به‌ره‌که‌ت و ئه‌گه‌ر ڕۆژوو نه‌بوو بابخوات .




          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

نزاو پاڕانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌لای ئه‌هل و خێزانی ماڵێک به‌ربانگت کردوه‌

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


( أَفطَر عِنْدَكُم الصائِمونَ وأكل طعامَكُمُ الأبْرارُ،وصلت علیكُمُ الملائِكَةُ )

واته‌ : یاخوا ڕۆژووه‌وانان له‌ لاتان به‌ربانگ بکه‌نه‌وه‌و خواناس و بێ گوناهان له‌ خواردنتان بخۆن و مه‌لائیکه‌ت بۆتان بپاڕێنه‌وه‌ .




          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

له‌کاتی به‌ربانگ کردنه‌وه‌دا

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


( ذَهبَ الظَّمأُ، وابتلَّت العروقُ وثَبَتَ الأجرُ إنْ شاء الله )

واته‌ :  تینوویه‌تی ڕۆیشت وده‌ماره‌کان ڕه‌وینه‌وه‌و پاداشته‌که‌مان چه‌سپاوه‌و مسۆگه‌ره‌ به‌ ویستی خوای گه‌وره‌ .




          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

به‌ رۆژوو بوون

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

1 ـ ( پارشێوبکه‌ن چونکه‌ له‌ پارشێودا به‌ره‌که‌ت هه‌یه‌ )

2 ـ ئه‌گه‌ر به‌ ڕۆژوو بوویت و جوێنیان پێ دایت ( یان شه‌ڕیان پێ فرۆشتی ) بڵێ :  ( إنی صائم ، إنی صائم ) . واته‌ : من به‌ڕۆژووم ، من به‌ڕۆژووم .

3 ـ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت له‌سه‌ر چه‌ند ده‌نکه‌ خورمایه‌کی شل ( رطب ) به‌ربانگی ده‌کرده‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی نوێژ بکات ، ئه‌گه‌ر نه‌بوایه‌ به‌ خورمای ووشک ( تمرات ) ، ئه‌گه‌ر نه‌بوایه‌ به‌ چه‌ند مشتێک له‌ ئاو .


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

ته‌ڵقین دادانی که‌سێک که‌ له‌سه‌ره‌مه‌رگ دا بێت

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


( الله أكبر ،اللهم أهلِه علینا بالأمن والإیمان ، والسلامة والإسلام ،والتوفیق لما تحب ربنا وترضى ، ربنا وربك الله )

واته‌ : خوا گه‌وره‌یه‌ ، خوایه‌ ئه‌م مانگه‌ بیهێنه‌ره‌وه‌ به‌ سه‌رماندا به‌ ئاشتی و ئاسایش و ئیمان و به‌ کامه‌رانی و ئیسلامی یه‌وه‌ به‌ ته‌وفیق و یارمه‌تی دانت بۆ ئه‌و شته‌ی په‌روه‌ردگار تۆ پێت خۆشه‌و پێی ڕازیت (ئه‌ی مانگ) په‌روه‌ردگاری ئێمه‌و تۆش (الله) یه‌.



          

پیچک