تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

نزاو پاڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌چێت بۆ گه‌شت (المسافر) بۆ جێماو

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


(أستودعُكَ الله الذی لا تضیع ودائعه )

 واته‌ : ئه‌تان سپێرم به‌و خوایه‌ی که‌ سپارده‌ زایه‌ ناکات .





          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

له‌کاتی هه‌ڵدێرانی ئامێری سواری یان سه‌رسم دانی دا

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


بڵێ (بسم الله) ، واته‌ : به‌ناوی خوای گه‌وره‌ .

( هه‌رکه‌سێک ئه‌مه‌ بڵێ هه‌زار هه‌زار ( ملیونێک ) چاکه‌ی بۆ ده‌نوسرێ و هه‌زار هه‌زار گوناهی لێ هه‌ڵده‌وه‌رێ و هه‌زار هه‌زار پله‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌ ( وه‌ ماڵێکی له‌ به‌هه‌شت دا بۆ دروست ده‌کرێت ) .



          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

له‌کاتی تووڕه‌بووندا

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

( لا إله إلا الله وحده لا شریك له،له الملك وله الحمد،یُحیی ویُمیت،وهو حی لا یموت،بیده الخیر وهو على كل شئ قدیر )

واته‌ : هیچ په‌رستراوێک نی یه‌ به‌ هه‌ق جگه‌ له‌ ( الله ) تاکی بێ هاوه‌ڵه‌و موڵک و ستایش بۆ ئه‌وه‌و ئه‌ژیه‌نێ و ئه‌مرێنێ و خۆی زیندووه‌و هه‌رگیز نامرێ ، خێرو چاکه‌ به‌ده‌ست ئه‌وه‌و به‌سه‌ر هه‌موو شتێک دا به‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتداره‌ .



          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

نزاو پاڕانه‌وه‌ی چوونه‌ ناو گوندێک یان شارێک

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

( اللهم رب السموات السبع وما أظللن ، ورب الأرضین السبع وما أقللن ،ورب الشیاطین وما أضللن ، ورب الریاح وما ذرین.أسألك خیر هذه القریة وخیر أهلها ، وخیر ما فیها،وأعوذ بك من شرها،وشر أهلها ، وشر ما فیها ) ،

واته‌ : خوایه‌ په‌روه‌ردگاری حه‌وت ئاسمانه‌کان و ئه‌وه‌ی سێبه‌ری بۆ ده‌کات ، وه‌ په‌روه‌ردگاری حه‌وت چینه‌که‌ی زه‌وی و ئه‌وه‌ی هه‌ڵی گرتووه‌ ، په‌روه‌ردگاری شه‌یطانه‌کان و ئه‌وانه‌ی گومڕایان کردوون ، په‌روه‌ردگاری (با) کان و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌یبه‌ن ، داوای خێرو چاکه‌ی ئه‌م گونده‌و چاکه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی و ئه‌و چاکه‌یه‌ت لێ ده‌که‌م که‌ تیایدایه‌و په‌نات پێ ده‌گرم له‌خراپه‌که‌ی و خراپه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی و خراپه‌ی ئه‌وه‌ی تیایه‌تی .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

ئه‌و شتانه‌ی په‌نا ده‌گری به‌ خوای گه‌وره‌لێی له‌گه‌شتدا

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

له‌ عبدالله ی کوری سرجس ڕه‌زای خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت : ( کان رسول الله صلی الله علیه وسلم إذا سافر یتعوذ من وعثآء السفر وکآبة المنقلب ، والحور بعد الکور ، ودعوة المظلوم ، وسوء المنظر فی الأهل والمال ) ،

واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری بکردایه‌ پانای ده‌گرت به‌خوای گه‌وره‌ له‌ناسۆری گه‌شت و غه‌مباری ڕواله‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ غه‌مباری له‌ نوقسانی دوای زیاده‌ (یان له‌ خراپ بوونی کاروبارمان دوای چاک بوونی) وه‌ له‌ پاڕانه‌وه‌ی سته‌م لێ کراوو خراپ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو که‌س وکارو ماڵ و سامان .


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

نزاو پاڕانه‌وه‌ی چوون بۆ گه‌شت ( سه‌فه‌ر )

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

1 ـ ( الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر،{سُبْحانَ الَّذِی سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِینَ * وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ}  "اللهم إنا نسألُكَ فی سفرنا هذا البرَّ والتقوى، ومن العمل ما ترضى، اللهم هون علینا سفرنا هذا واطو عنا بعده، اللهم أنت الصاحب فی السفر، والخلیفة فی الأهل، اللهم إنی أعوذ بك من وعْثاءِ السفر، وكآبة المنظر وسوء المنقلب فی المال والأهل ) ، وا یاگار گه‌رایه‌وه‌ له‌سه‌فه‌ر ده‌یڵێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی بۆ زیاد ده‌کات : ( آیبون ، تائبون، عابدون، لربنا حامدون ) .

واته‌ : خوا گه‌وره‌یه‌ ... پاکی و بێ گه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌ ئه‌مه‌ی بۆ ژێر بار خستووین و ئێمه‌ ده‌سه‌ڵاتمان نه‌بوو به‌سه‌ری دا ، وه‌ ئێمه‌ له‌ ( ڕۆژی دوایی دا ) بۆ لای په‌روه‌ردێگارمان ده‌گه‌رێینه‌وه‌ . خوایه‌ له‌م گه‌شته‌ماندا داوای کرده‌وه‌ی چاک و ڕه‌فتاری جوان و ته‌قوات لێ ده‌که‌ین و داوای کارێکت لێ ده‌که‌ین که‌ پێی ڕازی بیت ، خوایه‌ ئه‌م گه‌شته‌مان بۆ ئاسان بکه‌و دووری یه‌که‌یمان بۆ نزیک 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

پاڕانه‌وه‌ی سوار بوونی ووڵاغ یان ئامێری گواستنه‌وه‌

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

( بسم الله. الحمد لله. {سُبْحانَ الَّذِی سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِینَ * وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ}الحمد لله، الحمد لله، الحمد لله، الله اكبر، الله اكبر، الله اكبر، سبحانك اللهم إنی ظلمت نفسی فاغفر لی،إنه لا یغفر الذنوب إلا أنت )  ،

واته‌ : به‌ناوی خوا ، ستایش بۆ خوا ، پاکی و بێ گه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌ی ئه‌مه‌ی بۆ ژێربار خستوین و ئێمه‌ ده‌سته‌ڵاتمان نه‌بوو به‌ سه‌ری دا ، وه‌ ئێمه ( له‌ ڕۆژی دوایی دا ) بۆلای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌رێینه‌وه‌ ، سوپاس و ستایش بۆ خوا ... خوا گه‌وره‌یه‌ ... پاکی وبی گه‌ردی بۆ تۆیه‌ خوایه‌ من سته‌مم له‌ نه‌فسی خۆم کردووه‌و لێم خۆش به‌ ، به‌ڕاستی که‌س له‌ کوناه خۆش نابێ جگه‌ له‌تۆ .


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

پاڕانه‌وه‌ی به‌ دڵ دا هاتنی ڕه‌شبینی و شوومی(الطیرة)

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


(اللهم لا طیر إلا طیرك ، ولا خیر إلا خیرك ،ولا إله غیرك )

( به‌ڵام گه‌شبینی (الفال) پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت پێی خۆش بووه‌ ، بۆیه‌ ووشه‌یه‌کی له‌ ‌ کابرایه‌ک بیست و پێی خۆش بوو فه‌رمووی : ( أخذنا فالک من قبل ) واته‌ : ووشه‌یه‌کی گه‌شبیناویمان له‌ده‌می خۆته‌وه‌ وه‌رگرت .



          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

ئه‌گه‌ر یه‌کێک پێی ووتی (بارك الله فیك)

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

عائیشه‌ ڕه‌زای خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی : مه‌ڕێکیان به‌ دیاری هێنا بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ، ئه‌ویش فه‌رمووی : به‌شی بکه‌ ، وه‌ عائیشه‌ ڕه‌زای خوای لێبێت کاتێک خزمه‌ت کاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ له‌ ماڵه‌کان ده‌یفه‌رموو : وتان چی ؟ ده‌یفه‌رموو : ده‌یان ووت ( بارك الله فیکم ) واته‌ : خوا به‌ره‌که‌ت بخاته‌ ناوتان ، عائیشه‌ ده‌یفه‌رموو : ( ( وفیهم بارك الله ) نرد علیهم مثل ماقالوا ویبقی أجرنا لنا ) ) ،  واته‌ : خوای گه‌وره‌ به‌ره‌که‌ت بڕژێ به‌سه‌ر ئه‌وانیشدا ، چی یان ووت پێ یان ده‌ڵێینه‌وه‌ وه‌ پاداشته‌که‌مان بۆ خۆمان ده‌مێنێته‌وه‌ .




          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

که‌فاره‌تی سوێند خواردن به‌ غه‌یری خوا

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


(پێغه‌مبه ری خوا ده‌فه‌رمووێت : هه‌ر که‌سێک سوێندی خواردو وتی به‌ لات و عوزا ، با بڵێ ( لآ إله إلا الله ) وه‌ هار که‌سێک به‌ هاوڕێکه‌ی ووت : وه‌ره‌ با قومارت له‌گه‌ڵ بکه‌م با خێرێک بکات ) .






          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

نزاو پاڕانه‌وه‌ی ترسان له‌ هاوبه‌ش دانان بۆ خوا (الشرک)

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


 اللهم إنی أعوذ بك أن أشرك بك وأنا أعلم ، وأستغفرك لما لا أعلم )

واته‌ : خوایه‌ په‌نات پێ ئه‌گرم له‌وه‌ی که‌ هاوبوشت بۆ دابنێم و ئاگادارت بم پێی ، وه‌ داوای لێخۆشبوونت لێ ده‌که‌م له‌وه‌ی که‌ نایزانم و ئاگادار نیم پێی .




          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

نزاو پاڕانه‌وه‌ بۆ خاوه‌ن ماڵ له‌کاتی قه‌رز گه‌ڕاندنه‌وه‌دا

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


( بارك الله لك فی أهلك ومالك إنما جزاء السلف الحمد والأداء )

واته‌ :   خوا به‌ره‌که‌ت بخاته‌ ناو خێزان و سامانته‌وه‌ ، به‌ڕاستی پاداشتی قه‌رز دان سوپاس و ستایش کردن و قه‌رزگه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌ وه‌ک خۆی .




          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

ئه‌گه‌ر که‌سێک پاره‌و سامانی خسته‌ ڕووت

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


پێی بڵێ : ( بارك الله لك فی أهلك ومالك )

 واته‌ : خوای گه‌وره‌ فه‌ڕو به‌ره‌که‌ت بخاته‌ خێزان و ماڵ و سامانته‌وه‌ .





          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

ئه‌گه‌ر موسوڵمانێک پێ که‌نی

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


پێی بڵێ : (  أضحک الله سنک )

 واته‌ : یاخوا هه‌رده‌م له‌ پێکه‌نین و دڵ خۆشی دا بیت





          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

ئه‌گه‌ر موسوڵمانێک پێی ووتی من له‌به‌ر خوا خۆشم ده‌وێیت

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌



پێی بڵێ : ( أحبك الذی أحببتنی لهُ )

 واته‌ : ئه‌و خوایه‌ خۆشی بووێیت که‌ منت له‌به‌ر ئه‌و خۆش ده‌وێ .




          

پیچک