تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

له‌کاتی سه‌رسوڕمان و بینیبی شتی سه‌یردا

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


1 ـ ( سبحان الله ) ، واته‌ : پاک و بێ گه‌ردی بۆ خوایه‌ .

 

2 ـ ( الله أكبر )  ،  واته‌ : خوا گه‌وره‌یه‌ .


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌, حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

چۆن حاجی ته‌لبیه‌ ده‌کات له‌ حه‌ج یان له‌ عومره‌دا

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

1 ـ ( لبیك اللهم لبیك ، لا شریك لك لبیك ،إن الحمد ،والنعمة ،لك والملك ، لا شریك لك ) ، واته‌ : وه‌ڵامی دوای ده‌ده‌مه‌وه‌ له‌ گوێ ڕایه‌ڵیت دا ، هیچ هاوبه‌شێکت نی یه‌ ، ستایش و نیعمه‌ت و موڵک بۆتۆیه‌ ، هیچ هاوبه‌شێکت نی یه‌ .

2 ـ وه‌ عومه‌ر ڕه‌زای خوای لێ بێت ده‌یفه‌رموو : ( لبیك اللهم لبیك ، لبیک وسعدیک ، والخیر فی یدیک ، لبیک والرغباء ‌إلیک والعمل ) واته‌ : خوایه‌ وه‌ڵامی دوای وه‌ڵام و گوێ رایه‌ڵم هه‌یه‌ بۆ فه‌رمانه‌کانت ، خێروچاکه‌ له‌ده‌ستی تۆدایه‌ ، وه‌ڵامی فه‌رمان و ئومێدو هیواو کردار ئه‌نجام دان بۆ تۆیه‌ 

ته‌کبیر کردن کاتێ ده‌گاته‌ گۆشه‌ ڕه‌شه‌که‌ (الرکن الاسود)

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

موسوڵمان چی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر به‌ باش باس کرا

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


( اللهم لا تؤاخذنی بما یقولون ، واغفر لی مالا یعلمون [واجعلنی خیراً مما یظنون] )

واته‌ : خوایه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن به‌گوناه له‌سه‌رم مه‌گره‌و له‌و گوناهانه‌م خۆش ببه‌ که‌ ئه‌وان نایزانن و له‌و مه‌دح و وه‌سف چاکترم بکه‌ که‌ ئه‌وان گومانم پێ ده‌به‌ن .




          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

موسوڵمان چی بڵێ له‌کاتی مه‌دح کردنی موسوڵمانێک دا

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت : ئه‌گه‌ر یه‌کێ له‌ ئێوه‌ هه‌رده‌بوو به‌ چاکه‌ باسی هاوه‌ڵه‌که‌ی بکات بابڵێ : ( إذا سمعتم نُباح الكلاب ونهیق الحمیر باللیل فتعوذوا بالله فإنهن یرین ما لا ترون  ) ، واته‌ : گومان ده‌به‌م و وابزانم که‌ فڵانه‌ که‌س ( که‌خوای گه‌وره‌ش باشتر ده‌یناسێ و ده‌زانێ و که‌س به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌دا پاک ڕاناگرم  ) ، وای ده‌ناسم ـ ئه‌و سیفه‌ته‌ی تێدا شک برد ـ ئاواو ئاوایه‌ .

تێبێنی : پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت فه‌رمانی کردووه‌ به‌ خۆڵ کردن به‌ده‌م و چاوی مه‌دح که‌راندا .


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

له‌کاتی خوێندنی که‌ڵه‌شێرو زه‌ڕه‌ی گوێ درێژدا

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت ( ئه‌گه‌ر گوێتان له‌ده‌نگی که‌ڵه‌شێر بوو داوای فه‌زڵی خوای گه‌وره‌ بکه‌ن ( اللهم إنی أسالک من فضلک ) چونکه‌ مه‌لائیکه‌تی بینیوه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر گوێتان له‌ ده‌نگی زه‌ڕینی گوێ درێژ بوو په‌نا بگرن به‌خوای گه‌وره‌ له‌ شیطان ( أعوذوا بالله من الشیطان الرجیم ) چونکه‌ شیطانی بینیوه‌ .
ئه‌گه‌ر گوێت له‌ده‌نگی سه‌گ بوو به‌شه‌و
پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێ : ( إذا سمعتم نُباح الكلاب ونهیق الحمیر باللیل فتعوذوا بالله فإنهن یرین ما لا ترون )  ،

واته‌ : ئه‌گه‌ر گوێتان له‌ ده‌نگی وه‌ڕینی سوگ و زه‌ڕه‌ی گووێ درێژ بوو به‌شه‌و ئه‌وا په‌نا بگرن به‌خوای گه‌وره‌ لێ یان چونکه‌ ئه‌وان شتێک ده‌بینن له‌و کاته‌دا که‌ ئێوه‌ نایبینن .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

پاڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ جوێنت پێ داوه‌و ئه‌زیه‌تت داوه‌

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


له‌ ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ ڕه‌زای خوای لێبێت که‌وا بیستویه‌تی له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت که‌ فه‌رموویه‌تی : ( اللَّهُم فأیما مؤمن سببته فاجعل ذلك له قربة إلیك یوم القیامة ) ؛ واته‌ : خوایه‌ جوێنم به‌هه‌ر ئیماندارێک داوه‌و ئه‌زیه‌تم داوه ئه‌وا بۆی بکه‌ره‌ نزیک بوونه‌وه‌یه‌ک له‌خۆت له‌ ڕۆژی دوایی دا .




          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

چۆن وه‌ڵامی بێ بروایه‌ک ده‌ده‌یته‌وه‌ ئه‌گه‌ر سڵاوی کرد

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

( إذا سلم علیكم أهل الكتاب فقولوا : وعلیكم )  واته‌ : ئه‌گه‌ر خاوه‌ن کتێبه‌کان (گاورو جوله‌که‌) سڵاویان لێ کردن بڵێن له‌ ئێوه‌ بێ .

تێبیبی : سڵاو کردن دروست نی یه‌ له‌ کافرو بێ بڕواو دووڕووه‌کان ، مه‌گه‌ر زه‌ره‌رێکی دین و دونیا بکه‌یت له‌ ئه‌نجامی ئه‌و سڵاونه‌کردنه‌وه‌ لێی( له‌ ڕیوایه‌تێکی تردا ده‌فه‌رموێ : چونکه‌ له‌و کاته‌دا پێیان ده‌ڵێن (السام علیکم ) واته‌ : مردن بۆ یێوه‌ بێت )  ، وه‌ک ئیمامی نه‌وه‌وی و العربی ده‌فه‌رموون .

وابن العربی زیاد له‌وه‌ش ده‌فه‌رموێت وه‌ ده‌بێ له‌وتنی (السلام علیکم ) ه‌که‌ش مه‌به‌ستت وابێ که‌وا خوای گه‌وره‌ ئاگاداره‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ ، چونکه‌ (السلام) ناوێکه‌ له‌ناوه‌کانی خوای گه‌وره‌ .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

بڵاو کردنه‌وه‌ی سڵاو

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

1 ـ  پێغه‌مبه‌ر درووده‌ خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت : ( لا تدخلوا الجنة حتى تؤمنوا ، ولا تؤمنوا حتى تحابوا أو لا أدلكم على شیءٍ إذا فعلتموه تحاببتم ، أفشوا السلام بینكم  ) واته‌ : ناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ هه‌تا بڕواتان نه‌بێ و بڕواو ئیمانی ته‌واویتان نابێ هه‌تا یه‌کتیتان خۆش نه‌وێ ، ئایا شتێکتان پێ بڵێم ئه‌گه‌ر بیکه‌ن له‌ ناویه‌کدا خۆشه‌ویست ده‌بن لای یه‌ک ؟ سڵاو زۆر بڵاو بکه‌نه‌وه‌ له‌ناو خۆتاندا .

2 ـ وه‌ عه‌مماری کوڕی یاسر ڕه‌زای خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت : ( ثلاث من جمعهن فقد جمع الإیمان : الإنصاف من نفسك ، وبذل السلام للعالم ،والإنفاق من الإقتار ) ، واته‌ : سێ شت هه‌ن هه‌رکه‌س له‌خۆی دا کۆی بکاته‌وه‌ ئه‌وا ئیمانی کۆکردۆته‌وه‌ : ویژدان هه‌بوون له‌ حوکم دان به‌رامبه‌ر خۆت ، وه‌ سڵاوکردن له‌ خه‌ڵکی ، وه‌ به‌خشین له‌ که‌م ده‌ستی و هه‌ژاری .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

فه‌زڵی صڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مباری خوا دروودی خوای لێبێت

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

1 ـ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێ ده‌فه‌رموێت : ( من صلى علی صلاة صلى الله علیه بها عشراً )  ، واته‌ : هه‌رکه‌سێک یه‌ک صڵاواتم له‌سه‌ر بدات خوای گه‌وره‌ به‌هۆیه‌وه‌ (ده‌) صڵاواتی له‌سه‌ر ده‌دات .

ئیمامی (الطیبی) ده‌فه‌رموویت : ( ئه‌گونجێ ئه‌و صڵاواته‌ی خوای گه‌وره‌ ڕواڵه‌ته‌که‌ی ووته‌و قسه‌یه‌ک بێت که‌ مه‌لائیکه‌ته‌کان ده‌یبیستن ، بۆ ڕێزلێنانێکه‌ بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ صڵاواته‌که‌ی داوه‌و ته‌کریمه‌ بۆ ئه‌و ، وه‌ک خوای گه‌وره‌ له‌ فه‌رمووده‌ی قودسی دا ده‌فه‌رموێ : ( وإن ذکرنی فی ملأ ذکرته فی ملإ خیر منهم...) واته‌ : ئه‌گه‌ر له‌ناو کۆمه‌ڵێکدا یادم بکات ، منیش له‌ناو کۆمه‌ڵێکی له‌وان چاکتردا باسی ده‌که‌م .

2 ـ ( لا تجعلوا قبری عیداً وصلوا علی ؛ فإن صلاتكم تبلغنی حیث كنتم ) ، واته‌ : دوای خۆم گۆڕه‌که‌م

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

له‌کاتی هاتنی شتێکی خۆش یان ناخۆشی دا

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت ئه‌گه‌ر شتێکی خۆشی به‌سه‌ردا بهاتایه‌ ده‌یفه‌رموو : ( الحمد لله الذی بنعمته تتم الصالحات ) واته‌ : سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که‌ نیعمه‌تی ئه‌وه‌و هه‌موو چاکه‌کان ته‌واو ده‌بێ .

وائه‌گه‌ر شتێکی ناخۆش به‌سه‌ردا بهاتایه‌وه‌ ده‌یفه‌رموو : ( الحمد لله على كل حال ) ، واته‌ : سوپاس و ستایش بۆ خوایه‌ له‌سه‌ر هه‌موو بارێک .



          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

نزاو ذیکری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ گه‌شت

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

له‌ ابن عمره‌وه‌ ڕه‌زای خوای لێبێت : پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت ئه‌گه‌ر له‌ غه‌زا یان له‌ حه‌ج بگه‌ڕایه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌موو به‌رزایی یه‌ک سێ جار ( الله اکبر ) ی ده‌کرد و پاشان ده‌یفه‌رموو :   ( یكبر على كل شرف ثلاث تكبیرات ثم یقول : لا إله إلا الله وحده لا شریك لهُ ،لهُ الملك ، ولهُ الحمدُ وهو على كل شیءٍ قدیر ، آیبون ،تائبون ، عابدون ، لربنا حامدون ،صدق الله وعده،ونصر عبده،وهزم الأحزاب وحده )  ، واته‌ : هیچ په‌رستراوێک نی یه‌ به‌ هه‌ق جگه‌ له‌ (الله) تاکی بێ هاوه‌ڵه‌ ، مولک و ستایش بۆ ئه‌وه‌و به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا به‌توانایه‌ ، گه‌ڕینه‌وه‌ له‌بێ ئاگایی به‌ته‌وبوکردن و په‌رستش کردن و کوڕنوش بردنه‌وه‌ . سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارمان ده‌که‌ین . خوای گوره‌ به‌ڵێنه‌که‌ی به‌ڕاست به‌جێ هێناو به‌نده‌که‌ی خۆی سه‌رخست و به‌ته‌نها خۆی هه‌موو کۆمه‌ڵ و پارته‌که‌ی شکاند


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

نزاو پاڕانه‌وه‌ی گه‌شتیار ئه‌گه‌ر دابه‌زییه‌ جێگایه‌که‌ له‌ گه‌شته‌که‌یدا

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


بڵێ : ( أعوذ بكلمات الله التامات من شر ما خلق )

واته‌ : په‌نا ئه‌گرم به‌ ووشه‌ ته‌واوه‌کانی خوای گه‌وره‌ له‌ خراپه‌ی دروست کراوه‌کانی .





          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

پاڕانه‌وه‌ی گه‌شتیار ئه‌گه‌ر پارشێوی به‌سه‌ردا هات

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

( سَمعَ سَامعً بحمد الله وحُسنِ بلائه علینا، ربنا صاحبنا ، وأفضِل علینا عائذا بالله من النار ) ، واته‌ : (سمع سامع) شایه‌تێک ئاگادار بوو شایه‌تی دا له‌سه‌ر ستایش کردنمان بۆ خوای گه‌وره‌ له‌به‌ر نیعمه‌ته‌کانی و چاک و تاقی کردنه‌وه‌مان ، وه‌ مانای (سمع سامع) : واته‌ : بیسه‌ری ئه‌م ووته‌یه‌م گه‌یاندی به‌ غه‌یری خۆی و ئه‌ویش وه‌کو ئه‌مه‌ی ووت بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ذیکرکردن له‌ پارشێوداو له‌سه‌ر پاڕانه‌وه‌ تیایدا ، وه‌ په‌روه‌ردگار بمانپارێزه‌و فه‌زڵی خۆتمان به‌سه‌ردا بڕژه‌ به‌ نیعمه‌ته‌کانت و هه‌موو خراپه‌یه‌کمان لێ دوور بخه‌ره‌وه‌ ، په‌نا ئه‌گرم به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ .



          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

ته‌کبیر کردن له‌به‌رزایی و سه‌رکه‌وتن و ته‌سبیح کردن له‌ دابه‌زیندا

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌


(قال جابر رضی الله عنه : "كنا إذا صعدنا كبرنا، وإذا نزلنا سبحنا )

واته‌ : جابر ره‌زای خوای لێبێت ده‌یفه‌رموێت : ئێمه‌ ئه‌گه‌ر به‌ شوێنی به‌رزدا سه‌ربکه‌وتینایه‌ ( الله أکبر ) مان ده‌کردو ئه‌گه‌ر دابه‌زینایه‌ (سبحان الله) مان ده‌کرد .




          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

پاڕانه‌وه‌و ئامۆژگاری جێماو بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌چێت بۆ گه‌شت

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

1 ـ ( أستودع الله دینك وأمانتك ،وخواتیم عملك ) ، واته‌ : دین و ئه‌مانه‌ت و کۆتایی کرده‌وه‌کانت ده‌سپێرم به‌ خوای گه‌وره‌ .

2 ـ ( زوَّدك الله التقوى، وغفر ذْنبك ویسَّر لك الخیر حیث ما كنت ) ، واته‌ : خوا ته‌قوات زیاد بکات و له‌ گوناهت خۆش بێت وخێرو چاکه‌ت بۆ ئاسان بکات له‌هه‌ر جێگه‌و شوێنێک بوویت .

3 ـ له‌ ئه‌بی هوره‌یره‌وه‌ ( ڕه‌زای خوای لێ بێ ) پیاوێک ووتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من ئه‌مه‌وێت سه‌فه‌ر بکه‌م ، سا ئامۆژگاریم بکه‌ ، ئه‌ویش فه‌رمووی : ( علیک بتقوی الله ، والتکبیر علی کل شرف ) ، واته‌ : ته‌قوای خوات هه‌بێت و له‌سه‌ر هه‌موو به‌رزایی یه‌ک ته‌کبیر (الله أکبر) بکه‌ ، جا کاتێ پیاوه‌که‌ پشتی هه‌ڵکردو ڕۆیشت پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت فه‌رمووی : ( اللهم أطوله الارض ، 

          

پیچک