ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

سوپاسگوزاری و ناسوپاسگوزاری

ئاماده‌كردنی: بڕیار

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِیمِ 

خوای گه‌وره‌ ژیانی ئه‌م دونیایه‌ی وا دروست کردوه‌ که‌ تێکه‌ڵاو بێت له‌ خۆشی و ناخۆشی ، ودڵ خۆشی وپه‌ژاره‌ ، وده‌وله‌مه‌ندی وهه‌ژاری، وله‌شساغی ونه‌خۆشی ، وه‌ ئه‌مه‌ سروشتی ژیانی ئه‌م دونیایه‌ یه‌. 

وه‌ئه‌وانه‌ به‌شێکن له‌و تاقیکردنه‌وه‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ بۆ مرۆڤی داناوه‌ وه‌ك خۆی ده‌فه‌رموێت: {إنا خلقنا الإنسان من نطفة أمشاج نبتلیه فجعلناه سمیعاً بصیراً }واته‌: بێگومان ئێمه‌ ئینسانمان دروستکرد له‌ تێکه‌ڵه‌یه‌ك (له‌ سه‌ره‌مێکوته‌یه‌کی بچووك و هێلکۆکه‌یه‌ك) له‌ کاتێکدا ده‌مانه‌وێت تاقی بکه‌ینه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌زگای بیستن و بینینمان پێبه‌خشی (الانسان ٢) . 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی که‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ناوماندا و تا ئێستاش بێچاره‌سه‌ره‌

ئاماده‌كردنی: باوكی ئه‌سماء

کات وه‌ك شمشێر وایه،‌ ئه‌گه‌ر نه‌یبڕیت، ده‌تبڕێت. 

له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی تیشکی خۆری هه‌ر ڕۆژێك و ئاوابوونی تیشکی خۆری ڕۆژانه‌ چاوه‌ڕێ ده‌که‌م ئاخۆ که‌ی بێت مه‌رگ بێته‌ میوانی خۆم و خانه‌واده‌که‌م و واده ‌و به‌ڵێنی دونیامان کۆتایی پێبێت و فه‌رمان و ویستی خوا بێته‌ پێش و فریشته‌ی گیانکێشان گیانی سپارده‌مان بکێشێ. ،بڕواتان بێت، هه‌رکاتێك که ‌هه‌ڵده‌ستم له‌ خه‌و به‌په‌له‌ سه‌یرێکی خێزانم و ئه‌سمائـ ده‌که‌م؛ بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌یریان ده‌که‌م تا دڵنیا ده‌بم له‌وه‌ی که‌ نا هێشتا کاتی که‌سمان کۆتایی نه‌هاتووه‌ و کاتمان ماوه!!! هه‌ر بۆیه‌ سوپاسی خوای له‌سه‌ر ده‌که‌م و ڕۆژانه‌ به‌ره‌و مزگه‌وته‌که‌م به‌ڕێ ده‌که‌وم تا له‌گه‌ڵ براکانمدا نوێژه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانم بکه‌م و ‌هه‌رجارێك که‌ ده‌ڕۆم و دێمه‌وه‌، له‌بیری ئه‌وه‌دام ئاخۆ که‌ی بێت ئیتر چاوه‌کانم له‌ ڕوانین بکه‌وێت و پێیه‌کانم توانای ڕۆشتنی نه‌مێنێت و ئیتر نه‌ماڵ نه ‌منداڵ نه‌ سامان نه‌ هاوڕێ نه‌ که‌سوکار 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

حوكمه‌كانى قه‌رزكردن له شه‌ریعه‌تدا

ئاماده‌كردنی: ئیحسان بورهان الدین

جۆره‌كانی گرێبه‌ست 

گرێبه‌سته‌كانی مامه‌ڵه‌كردن ده‌بنه‌ سێ به‌شه‌وه‌: 

یه‌كه‌م: گرێبه‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ وه‌كو فرۆشتن و به كرێدان و شتی له‌و شێوه‌. 
دووه‌م: گرێبه‌ستی به‌خشین، وه‌كو ڕاسپارده‌ و وه‌قف و قه‌رز وصه‌ده‌قه‌ و شتی له‌وشێوه‌. 
سێیه‌م: گرێبه‌ستی متمانه‌كردن وه‌كو بارمته‌ و ده‌سته‌به‌ركردن و ده‌سته‌به‌ریی و شتی له‌و شێوه‌. 

قه‌رز: پێدانی ماڵ بۆ كه‌سێك كه‌ سوودی لێوه‌رگرێت و قه‌ره‌بووی بكاته‌وه‌، یان سوودی لێوه‌رگرێت بێگێڕانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی پاداشت وه‌رگرتن له‌ لای خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌ردوو 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

به‌كارهێنانى زمان له‌نێوان چاكه‌ و خراپه‌دا

ئاماده‌كردنی: ئیحسان بورهان الدین

بێگومان زمان یه‌كێكه‌ له‌ نیعمه‌ته‌كانى خواى گه‌وره‌ بۆ مرۆڤه‌كان، ئه‌ندامێكى بچووكه‌، به‌لێم له‌ چاكه‌ و خراپه‌شدا كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌یه‌، گۆڕه‌پانى كاركردنى زمان گۆڕه‌پانێكى پان و به‌رینه‌، به‌ڵكو بێ سنووره‌، له‌ چاكه‌دا ده‌توانێت ببێته‌ مایه‌ى ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌، به‌ قورئان خوێندن و وێرد و قسه‌ى چاك و بانگه‌وازكردن بۆ ئیسلام و فه‌رمان به‌ چاكه‌ و رێگرتن له‌ خراپه‌ و، ئاشتى كردن له‌نێوان خه‌ڵكى و سه‌دان جۆرى تر له‌ چاكه‌، له‌ خراپه‌شدا به‌ هه‌مان شێوه‌ ڕۆڵى سه‌ره‌كى ده‌گیڕێت و ئه‌وه‌ى به‌و ئه‌ندامه‌ بچووكه‌ ده‌كرێت جارى وا هه‌یه‌ به‌ تۆپ و ته‌یاره‌ و هێز و بازوو ناكرێت، چونكه‌ زمان گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى له‌ خراپه‌دا به‌كارى بهێنێ ده‌بێته‌ ئامرازى درۆكردن و بوختان و ئاژاوه‌ نانه‌وه‌و هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕ و گومڕاكردن و خه‌ڵكى دوور خستنه‌وه‌ له‌ به‌هه‌شت، به‌كورتى زمان چه‌كێكى دووسه‌ره‌، سه‌رفرازیش ئه‌و كه‌سه‌یه‌ له‌ گوێڕایه‌ڵى خواى په‌روه‌ردگاردا به‌كارى بهێنێ. 
ئینجا زمان یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌ندامانه‌ى له‌ خاوه‌نه‌كه‌ى یاخى ده‌بێت و دوچارى هه‌ڵه‌و كارى ناشه‌رعى 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

گرنگترین (35) خال بۆ بەرەو ژیانێکی سەرکەوتوو

ئاماده‌كردنی: هیمداد خالید

1. چاودێری بۆچونەکانت بە چونکە دواتر دەبێت بەووشە وە چاودێری وشەکانیش بکە لەبەر ئەوەی دواتر دەبێت بە کردار هەروەها چاودێری کردارەکانت بە چونکە دواتر دەبێت بە نەریتی ژیانت وە چاودێری نەریتەکانت بە لەبەر ئەوەی دواتر دەبێت بە کەسایەتیت لە ئەنجامدا کەسایەتیشت دوارۆژت دیاری دەکات. 
2. ئەم پرسیارانە بەردەوام ئاراستەی خۆت بکە: من کێم؟ وە چۆن گەیشتم بۆ ئێرە؟ وە دەمەوێت بۆ کوێ برۆم ؟ وە بۆ چی ئەمەوێت برۆم؟ وە چ شتێک به‌ربه‌سته‌ لەسەر رێگام؟ وە چۆن زالدەبم بەسەریاندا؟ 
3. کاتێک رێگای بیرکردنەوەت ئەگۆریت ئەوا بزانە جیهانی خۆت گۆریوە. 
4. به‌ دڵنیایییەوە بزانە ژیانی ئێستات لە بەرهەمی بیرکردنەوی رابردووت دروست بووە. 
5. هیچ کەسێک بە ئەندازەی خۆت ناتوانێت بتگەیەنێت بەسەرکەوتن. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

جۆره‌کانی سوێند خواردن

ئاماده‌كردنی: باوكی ئه‌سماء

له‌ شه‌رعدا سێ جۆر سوێند خواردنمان هه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌؟ 
1. سوێندی سه‌رزمان (یمین اللغو): ئه‌وه‌یه‌ که‌به‌مه‌ به‌ستی سوێنده‌وه‌ نه‌وترێت وه‌ك بڵێ (والله‌) نای خۆم، یان (والله‌) ناچم، ئه‌م جۆره‌ هیچی له‌سه‌ر نیه‌ ، وه‌ك خوای گه‌ره‌ ده‌فه‌رمووێت له‌سوره‌تی (البقرة) دا ئایه‌تی (225) لاَّ یُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِیَ أَیْمَانِكُمْ وَلَكِن یُؤَاخِذُكُم بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ .. واته‌: خوای گه‌وره‌ به‌و جۆره‌ سوێنده‌ سه‌ر زاریانه‌ لێ تان ناگرێت ، به‌ڵکو به‌وه‌ی لێ تان ده‌گرێت که‌ له‌دڵتانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت . وه‌هه‌روه‌ها له‌ سوره‌تی (المائده‌) له‌ ئایه‌تی (89) که‌ ده‌فه‌رمووێت: لاَ یُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِی أَیْمَانِكُمْ وَلَكِن یُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الأَیْمَانَ.. واته‌: خوای گه‌وره‌ به‌و سوێنده‌ سه‌ر زاریانه‌تان لێتان ناگرێت به‌ڵکو به‌وه‌ی که‌له‌دڵتانه‌ وه‌ گرێی ده‌ده‌ن ، وه‌هه‌روه‌ها دایکه‌ (عایشه‌) خوای لێ ڕازیبیت که‌وا ده فه‌رمووێت ..لاَ یُؤَاخِذُكُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ..له‌باره‌ی ئه‌و‌ قسه‌یه‌ وه‌دابه‌زی که‌ ده‌ڵێت ، نه‌ (والله‌) و بڵێ (والله‌) [رواه‌ البخاری11/6663] . 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

ئایا لێبورده‌یی سیمای كه‌سایه‌ته‌یه‌كی به‌هێزه‌ یان لاواز؟

نوسینی: هیمداد خالید

لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا بەگشتی ووشەی ببورە یا داوای لێبوردنکردن لەبەرامبەرەکان بەشێوەی کردارەکی بۆتە دیادەیەکی نەخوازراوو نامۆ، لە شوێنی دا خۆسەپاندن و دیکاتۆریەت بۆتە دیاردە بۆیە، ئەم ووشە جوان و ناسکە کە واتایەکی گەورە دەبەخشێت بە کەسی بەرامبەر وە سیحرێکی سەیری هەیە لەدل وناخی کەسی بەرامبەردا، جا بەرای من ئەم خەسلەتە نەشیاوە لەبەرامبەر لێبوردەییدا دەرەنجامی ئەو فیکرە تاک رەویەیە کە لە وولاتە دکتاتۆریەکانەوە بۆمان جێ ماوە تا ریشەی کێشاوە بۆ ناو تاکەتاکەی خێزاندا، بەواتا لە هەموو بوارێکی ژیاندا دەوری تاک رەوی و خۆبەراست زانین و داننەنان بەهەلە جێێ خۆی گرتۆتەوە، 

کەم تا زۆر هەستی پێدەکرێت هەر بۆیە زۆرجار لێبوردن بە دۆراندن دەزانین لە ژیانمان دا وا دەزانین ئەگەر داوای لێبوردنمان کرد لە بەرامبەرەکانمان بەشێوەیەکی کردارەکی ئەوا ئێمە دۆراوین و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

چه‌ند ڕسته‌ی به‌سوود

ئاماده‌كردنی: چاودێر

پڕواتاترین ووشه (ئێمه) یه‌ به‌کاری بێنه‌ 
قوڵ ترین ووشه‌ (خۆشه‌ویستی) یه ‌گرنگی پێ بده‌ 
بێ سۆزترین ووشه‌ (ڕق) ه ‌مه‌یهێڵه‌ 
سه‌رکه‌ش ترین ووشه‌(هه‌وه‌س) ه ‌به‌گه‌مه‌ی مه‌گره 
خۆویست ترین ووشه‌ (من) ه ‌لێی به‌دووربه‌ 
که‌م ماوه‌ترین ووشه‌ (توڕه‌یی) ه ‌بیشاره‌وه‌ 
گرفت ترین ووشه‌ (ترس) ه ‌ڕوبه‌ڕوی بوه‌سته‌وه‌ 
پڕجوڵه‌ترین ووشه‌ (ئیش)ه ‌لێی مه‌وه‌سته‌ 
پوچ ترین ووشه‌ (چاوچنۆکی) یه ‌له‌ناوی به‌ره‌ 
دروستکه‌رترین ووشه (خۆڕاگری) یه ‌بۆهه‌بونی بپاڕێوه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

لێبوردن (العفو) مه‌ناعه‌ی له‌شی مرۆڤ به‌هێز ده‌کات

ئاماده‌كردنی: بورهان به‌رزنجی

هه‌ر له‌گه‌ڵ بیر کردنه‌وه‌ له‌ تۆڵه‌ هێزی به‌رگری (مه‌ناعه‌)ی له‌شت دائه‌به‌زێت . به‌ڵام کاتێك بیر له‌ لێبوردن و به‌خشین ده‌که‌یته‌وه‌ مه‌ناعه‌ی له‌ش به‌هێز تر ده‌بێت . 

لیبوردن ، لێخۆشبون (العفو) 
لێبورده‌یی سیفه‌تێکی خودای ته‌نهایه‌ هه‌ر ئه‌و خودایه‌یه‌ به‌نده‌کانی ده‌به‌خشێت له‌ تاوان و سه‌رپێچی کردن.وه‌ خودای گه‌وره‌ زۆر ئه‌م سیفه‌ته‌ی خۆش ده‌وێت . 
وه‌ پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان فه‌رمانی پێکردوین که‌ هه‌میشه‌ لێبورده‌بین وه‌ خۆشی درودی خوای له‌سه‌ر بێت سیفه‌تی لێبورده‌ی له‌ ژیانی ڕه‌نگی دابۆوه‌ هه‌روه‌ك له‌ گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن دا که‌ موسوڵمنان زاڵبون به‌سه‌ر کافره‌کان له‌ ڕۆژی فه‌تحی مه‌که‌دا بڕیاری لێبوردنی دا بۆ هه‌مویان هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌ ده‌سته‌ خه‌ڵکی ڕوی کرده‌ نێو ئه‌م ئیسلامه‌ پیرۆزه‌. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

وه‌كو ئاو به‌

ئاماده‌كردنی: تاریق مه‌لا تاهیر

سه‌لامی‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك 
ئه‌گه‌ر تۆ ته‌نها ئه‌و بابه‌تانه‌ بخوێنیه‌وه‌ كه‌ پێی سه‌رسامی‌، ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك فێر نابیت... 
ئه‌گه‌ر تۆ زوو تووڕه‌ بیت و دڵت فراوان نه‌بێ، ئه‌وه‌ بزانه‌ وه‌كو ئاو نیت... 
ئه‌گه‌ر تۆ مرۆڤێكی‌ نه‌رم و له‌سه‌رخۆ نه‌بیت، ئه‌وه‌ بزانه‌ وه‌كو ئاو نیت... 
ئه‌گه‌ر تۆ دڵ‌ و ده‌روون و جل و به‌رگت پاك و خاوێن نه‌بێ‌، ئه‌وه‌ بزانه‌ وه‌كو ئاو نیت... 
ئه‌گه‌ر تۆ لێزان و دانا نه‌بی‌، ئه‌وه‌ بزانه‌ وه‌كو ئاو نیت... 
ئه‌گه‌ر تۆ ئارامگرو خۆڕاگر نه‌بی‌، ئه‌وه‌ بزانه‌ وه‌كو ئاو نیت... 
ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی‌ خۆشه‌ویست نه‌بی‌، ئه‌وه‌ بزانه‌ وه‌كو ئاو نیت... 
ئه‌گه‌ر تۆ كه‌سێكی‌ خاكی‌ نه‌بی‌ و خۆت به‌ گه‌ره‌تر بزانی‌ له‌سه‌ر خه‌ڵك، ئه‌وه‌ بزانه‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

هه‌نگاوێك به‌ره‌و ڕاستگۆیى وبرایه‌تى

ئاماده‌كردنی: سه‌ربه‌ست موحه‌ممه‌د

له ‌دواى ئه‌و هه‌مووته‌نگه‌ژه‌و ڕوداو كاره‌ساتانه‌ى به‌سه‌ر ئیسلام وشوێن كه‌وتووه‌كانیدا هاتووه‌ به‌درێژایى مێژوو .وه‌هه‌وڵى بێوچان دراوه‌ بۆ ناشرین كردنى وێنه‌ى ئیسلام له‌به‌رامبه‌ر بینایى به‌رامبه‌ره‌كانی وخۆیدا. كه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆى هه‌ڵه‌ىخه‌ڵكانینێك كه‌ غه‌یره‌ ئیسلام بوون وه‌ خه‌ڵكانێكى مسوڵمانیشه‌وه هه‌ندێك جار .به‌ڵام ده‌بینین سه‌ره‌ڕاى ئه‌م وێنه‌ ناشرینانه‌ى كێشراون بۆئیسلام و شوێنكه‌وتوانى ده‌بینین گرنگى و بایه‌خى مسوڵمانى بوون گرنگى خۆى له‌ده‌ست نه‌داوه‌ و له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی خه‌لكانه‌وه‌ مسوڵمان پاكیزه‌یى و ئارامى و به‌خشنده‌یى لێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن وده‌كرێت. 
كاتێك ده‌وتریت مسوڵمان ده‌ست به‌جێ نمونه‌یه‌ك له‌بیروئه‌ندیشه‌ماندا دروست ده‌بێت وێنه‌ى ده‌كێشین ده‌بێت ئینسانێك بێت ڕه‌نگه پێده‌ره‌وه‌ى پیشه‌واكه‌ى بێت كه‌ پێغه‌مبه‌ر(محمد)ه‌((د.خ) به‌ڵێ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ى زۆرینه‌ى كاته‌كانى زه‌رده‌خه‌نه‌و هیوابه‌خشین و لابردنى فرمێسكه‌كانى بێ نازان و و گۆڕینیان به‌گه‌شبینى و ئاسووده‌یى بووه‌ مه‌گه‌ر كاتانێكى زۆر كه‌م هه‌بووبێت له‌ژیانى ئه‌و سه‌روه‌ره‌دا

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

ڕه‌وشته‌کانی ئینسان له‌ چییه‌وه‌ هه‌رده‌قوڵن؟!

ئاماده‌كردنی: هێمن عبدالعزیز

دوای وردبوونه‌وه‌و تێڕامان له‌ ماناو واتاكانی ڕه‌وشت، ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه‌وا تێكڕای ڕه‌وشته‌كان هه‌رقوڵاوی سێ‌ شتن، كه‌ بریتین له‌ (بیر، فیتڕه‌ت و ویژدانی ئینسان، ئیمان). هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌خشی خودان كه‌ خوا له‌ میهره‌بانی خۆیه‌وه‌ به‌ ئینسانه‌كانی به‌خشیوه‌، چونكه‌ هه‌ر خوایه‌ كه‌ نیعمه‌تی ئه‌قڵی به‌ ئینسان داوه‌، تاكو پێی بیر بكاته‌وه‌ و په‌ی به‌شته‌كان به‌رێت، وه‌ هه‌ر خوایشه‌ كه‌ فیتڕه‌تی سه‌لیمی له‌ ئینساندا ڕواندووه‌و ویژدان و هه‌ست و نوسته‌كانی تیا چاندووه‌، پاشان پێغه‌مبه‌رانی بۆ ناردوون تا ئه‌حكام و شه‌ریعه‌تی خوایان پێ‌ بناسێنن، پاشان ڕاسته‌ڕێ ببن و ساڵح و به‌ره‌و خوا بچن. 

ڕه‌وشته‌كان له‌ كێوه‌ی ئه‌م سێ‌ چه‌مكه‌ هه‌رده‌قوڵن؟ 
ئه‌ڵێین: چه‌مكه‌كان به‌م شێوه‌ن: 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

چ كاتێك ڕه‌وشته‌كان له‌ ئینساندا وه‌دیار ده‌كه‌ون؟

ئاماده‌كردنی: هێمن عبدالعزیز

ڕه‌وشت كه‌ به‌ زمانی عه‌ڕه‌بی پێی ده‌ڵێن (الخُلُق) له‌ ڕووی زمانه‌وه‌، زمانزانان به‌م جۆره‌ لێكیان داوه‌ته‌وه‌: 
(1) خاوه‌نی كتێبی (المحیط) ده‌ڵێت: (الخُلُقُ : المُروءةُ والسَّجیَّة والطَّبْع) واته‌:(الخُلُقُ) بریتییه‌ له‌ پیاوه‌تی و ئه‌توارو سه‌ره‌سه‌كه‌ت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:(الخُلُقُ) حاڵه‌تێكه‌ كرده‌وه‌كانی لێ په‌یدا ده‌بن له‌ خێرو شه‌ڕه‌وه‌ به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی ته‌كلیفێك له‌ ئارادابووبێت تا ئه‌م كاره‌ بكات. 
(2) هه‌روه‌ها خاوه‌نی كتێبی (الغنی) ده‌ڵێت: ڕه‌وشت بریتییه‌ له‌ ئه‌ده‌ب و ئاكارو ئه‌توار. 
(3) خاوه‌نی كتێبی (قاموس المحیط) ده‌ڵێت: (الخُلُقُ) بریتییه‌ له‌ ئه‌توارو ئاكار و پیاوه‌تی. 

كه‌واته‌: كه‌سێك كه‌ ئه‌م سیفه‌ته‌ی هه‌بێت پێی ده‌ڵێن: فوڵان كه‌س ڕه‌وشتێكی باشی هه‌یه‌، ئاكاری باشه‌، نه‌رمونیانه‌، ئاسانه‌، سۆزداره‌، كراوه‌یه‌، خووی باشه‌، ڕه‌فتاری باشه‌، پیشه‌ی باشه‌، پڕه‌نگه‌، 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

برایه‌تی ڕاسته‌قینه له‌ به‌ر ڕووناکی واتای (إنما المؤمنون أخوة)دا

ئاماده‌كردنی: چاودێر

له ڕاستیدا باوه‌ڕداران خوشک و برای ڕاسته‌قینه‌ن. هه‌مو وه‌ک یه‌ک له ئاستی یه‌ک سینه‌ساف و بێگه‌زاف و خۆ به‌که‌مزان. دوور له‌قین و ڕق و کینه‌ن. گشت په‌پوله‌ی ده‌وری نووری ئه‌م دینه پاک و موبینه‌ن.خوشک و برای بێمه‌رامیش به ته‌نها هه‌ر باوه‌ڕدارن. به ته‌نها هه‌ر به‌نده‌ی خوداوه‌ندی ته‌نهای کردگارن. ئه‌وی وا له‌م ئایه ناگه‌ن. به کردارێ پێی ڕاناگه‌ن. ئه‌وان له ڕاستیدا لارن. باری بێباری لارن و خۆ به‌ خۆ ده‌ردی سه‌ربارن. له داوی ڕاوی شه‌یتانێ گرفتارن. سه‌یری باوه‌ڕداری پێشین. چلۆن هه‌رده‌م تێده‌کۆشین. که‌وا خوا له خۆڕازیکه‌ن به لێبوردن له ناخه‌وه و چاو له هه‌ڵه‌ی یه‌کترپۆشین. به‌س ده‌زانن؟ ئێمه‌ی سه‌رده‌م؟ بێترس و خه‌م. له سه‌ر سفره‌ی خوانی غه‌یبه‌ت که ده‌بین جه‌م. چۆن سه‌رقاڵی عه‌یش و نۆشین؟!. زۆر به زۆری خه‌ریک خواردن گۆشتی خۆیشین؟!. گۆشتی مردوو!؟ ده‌زانن بۆیه نه‌خۆشین!؟ له گه‌ڵ ئه و گشته هۆشه شدا که هه شمانه هه ر بێ هۆشین. به خه یاڵی خاوی شیری نێره بدۆش و تیکه‌و پاروی ده‌م به کۆشین. هه‌ر ده‌م به ده‌م وا 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

بەڕاستی بەغیرەتین لەسەر نەفس و بێهەڵوێستیش لەسەر ئایین!

ئاماده‌كردنی: باوكی ئه‌سماء

زۆرجار موسڵمان تا نەکەوێتە ناو کێشە و ڕووداوێکەوە خۆی بەتەواوەتی ناناسێت و نازانێت ئایا خوا و پێغەمبەری خۆشتر دەوێت لە نەفسی یان بەپێچەوانەوە؛ هەربۆیە دەبینین بەگشتی ڕووداوەکان لە دوو جەمسەرەوە ڕوو دەدەن: 

یەکەمیان: لەڕووی ئایینەکەیەوە 
دووەمیان: لەڕووی نەفسییەوە 

کاتێك دەبیستێت یان دەبینێت بێڕێزی بەرامبەر بە ئایینەکەی دەکرێت، لێرەدا بێهەڵوێستە و چارەکێك غیرەتی ناکەوێتە گەڕ بۆ بەرگریکردنی ڕاستەقینە لەپەیامی خوا؛ ئەگەر بیشیکات هەر چەند ڕۆژێکە و دواتر دادەمرکێتەوە و دەچێتەوە سەر باری جارانی، وەك بڵێیت بابای بێباوەڕ تەواو ئیتر وازی لە 

          

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو