تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

هه‌موو پرسیارێك مه‌كه‌


نوسینی: سه‌ربه‌ست موحه‌ممه‌د

هه‌وڵ بده‌ هه‌موو پرسیارێك له‌ به‌رامبه‌ركه‌ت نه‌كه‌یت ،یان كاتێك پرسیار له‌ كه‌سێك ده‌كه‌یت، په‌له‌ مه‌كه‌ له‌وه‌رگرتنی وه‌ڵامه‌كه‌ی.!ئه‌گێڕنه‌وه‌ مامۆستایەک پرسیار لە قوتابیەک دەکات و پێی ده‌ڵێت : باوکت کاری چیە ؟ قوتابیەکە بێدەنگ دەبێت و وەڵام ناداتەوە .! جارێکی کە مامۆستاکە پرسیاری لێدەکاتەوە :: باوکت کاری چیە .؟ قوتابیەکە هەر بێدەنگ دەبێت و هیچ ناڵێت، مامۆستاکە بە تورەییەوە پێیدەڵێت نەزان نازانی باوکت کاری چیه‌.؟! قوتابیەکە سەری بەرز دەکاتەوە و دەڵێت مامۆستا (باوكم مردووه‌) لەگۆرەکەیدا خەوتووە .!!
ئێمه‌ زۆر جار خێراین له‌ ده‌ربڕین و بڕیاردا دواجار ڕه‌نگه‌ به‌هۆیه‌وه‌ بەرامبەره‌كانمان بریندار بكه‌ین.! زۆر جار نازانین هۆی بێدەنگی بەرامبەرکەمان چیە، كێ ناڵێت ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌یكه‌یت ئه‌بێته‌ هۆی تازه‌ركردنه‌وه‌ی خه‌مێكی ئه‌و ، دروست ئه‌وه‌یه‌ هه‌ركاتێك هه‌ستت كرد مرۆڤێك خه‌مێكی هه‌یه‌ هه‌وڵ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

وێنە گرتن لەنێوان رێپێدان و قەدەغەكردن - به‌شی دووه‌م و كۆتایی

نوسینی: م.سەرباز محمد حسن

إن الحمد لله؛ نحمده ونستعینه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا، وسیئات أعمالنا، من یهده الله فلا مضل له، ومن یضلل فلا هادی له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شریك له، وأشهد أن محمدًا عبده ورسوله

(وێنەگرتن نەك وێنە کردن)

دەبێت لەكاتی قسەكردن لە سەر وێنە گرتن  (وێنە كردن و وێنە گرتن) لەیەك جودابكەینەوە زۆر جار حوكمی (وێنە كێشان و وێنە كردن) بەسەر وێنەگرتن دەدری، كەئەوەش بێگومان هەڵەیەكی زۆر گەورەیە هەریەك لەئێمە خاوەن وێنەی خۆمانین خوای پەروەردگار ئەو وێنەی پێبەخشیوین وەئەو كەسەی وێنەمان دەگرێ وێنەی خۆمانە دەیگوازێتەوە سەر كاغەز نەوەك وێنەكەمان بكێشێ

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

وێنە گرتن لەنێوان رێپێدان و قەدەغەكردن - به‌شی یه‌كه‌م

نوسینی: م.سەرباز محمد حسن

إن الحمد لله؛ نحمده ونستعینه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا، وسیئات أعمالنا، من یهده الله فلا مضل له، ومن یضلل فلا هادی له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شریك له، وأشهد أن محمدًا عبده ورسوله

پێغەمبەری خۆشەویستمان [صلی الله علیه وسلم ] دەفەرموێ: [«إِنَّمَا اڵاَعْمَالُ بِالنِّیَّاتِ، ۆإِنَّمَا لِكُلِّ امْڕئٍ مَا نَۆی، فَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ إِڵی دُنْێا یُصِیبُهَا، أَوْ إِڵی امْرَأَەٍ ێنْكِحُهَا، فَهِجْرَتُهُ إِڵی مَا هَاجَرَ إِڵیْهِ»][رواه البخاری].

كردەوە بەنیەتە و خەلكییش ئەوەندەیان بۆهەیە كە لەگەڵ نیەتەكەیان جوت دیتەوە، چەندە كەس بەكردەوە(چاک و بە نیەتیش  ناپاکن) خوای پەروەردگار [سبحانه وتعالی ] نیەتمان(صاغ) كا وە 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

ڕاگه‌یاندن چه‌كى سه‌رده‌مه‌

ئاماده‌كردنی: ئیسلام و سه‌رده‌م

دوژمنانى ئیسلام هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ زانیویانه‌ كه‌ ڕاگه‌یاندن گه‌وره‌ترین چه‌كه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى موسڵمانان وله‌خشته‌ بردنیان، كاتى خۆىشاعیرێك به‌قه‌ده‌ركه‌ناڵێكىئاسمانى ده‌ورى هه‌بوو، بۆیه‌  ئه‌وان زمانىشاعیرانیان خستبوه‌ كارو(حه‌سان)یش به‌رپه‌چى ئه‌دانه‌وه‌و هه‌ڵى وه‌شانبوون .. 
جارێكیان شاعیرێك به‌ناوى (أعشى) له‌یه‌مه‌نه‌وه‌ هات موسڵمان ببێت، هه‌رئه‌وه‌نده‌ كافرا ن پێیان زانى چونه‌ لاى و پێیان وت: تۆ نازانى ئه‌گه‌ر موسڵمان بیت ، ڕێى مه‌ى خواردنه‌وه‌ت لێده‌گرن، ئه‌ویش وتى: مه‌ى خواردنه‌وه‌ شتێكى خراپه‌ و مرۆڤ ئه‌قڵى له‌ده‌ست ده‌دات .. 
وتیان: باشه‌ ئه‌ى نازانى ڕێى زیناكردن و ڕابواردنت لێ ده‌گرن ؟! وتى: من پیرم وكارم به‌و شتانه‌ نه‌ماوه‌ .. 
كه‌زانیان به‌وانه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌، وتیان ئه‌ڵێى چى سه‌د وشترت بده‌ینێ و بگه‌ڕێیته‌وه‌، كابرا ئه‌وه‌نده‌ (عرض) ه‌كه‌ گه‌وره‌ بوو ڕازى بوو، وشتره‌كانیان دایه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ به‌ره‌و یه‌مه‌ن ، كه‌نزیك یه‌مه‌ن بووه‌وه‌ له‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

خواى گه‌وره‌ هۆز و نه‌ته‌وه‌ى دروست كردوه‌

ئاماده‌كردنی: م.تاریق هه‌مه‌وه‌ندی

بۆ یه‌كترناسى وبلاوكرنه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى نه‌ك بۆ دوژمنایه‌تى وئاژاوه‌گێڕى
 
ئێمه‌ى مرۆڤ هه‌موو به‌رى دایك وباوكێكین كه‌ ئاده‌م وه‌حه‌وایه‌ ، كه‌ ئه‌وانیش خوا له‌ قوڕ به‌دیهێناون ، وه‌ مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیش له‌م به‌دیهێنانه‌ په‌رستن وبه‌ندایه‌تى كردنى خواى گه‌وره‌یه‌ ، په‌رستنیش به‌و واتایه‌ كه‌وا ئاده‌میزاده‌كان ئه‌م سه‌ر زه‌ویه‌ ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌ به‌ پێى ئه‌و پرۆگرام وبه‌رنامه‌یه‌ كه‌ خواى په‌روه‌ردگاریان ده‌یه‌وێت ..
جا به‌ره‌ به‌ره‌ نه‌وه‌ى ئاده‌م زیادى كرد ، بون به‌ چه‌نده‌ها تیره‌ وهۆز وعه‌شیره‌ت پاشان سه‌ده‌ها گه‌ل ونه‌ته‌وه‌ى جیاواز ، كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ خاوه‌ن زمان وكه‌لتورى جیاوازن ..
جا به‌رده‌وام خواى گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌رانى بۆ ره‌وانه‌ كردون تاوه‌كو شه‌یتانه‌كان فڕیویان نه‌ده‌ن وئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ره‌كیه‌یان له‌ بیرنه‌به‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ندیه‌تى كردنى خوایه‌ وه‌ ئه‌وان هه‌موو له‌ بنه‌ڕه‌تدا رۆڵه‌ى دایك وباوكێكن ..

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

ئارامگرتن و جۆره‌كانى و پاداشته‌كه‌ى و گرنگییه‌كه‌ى

ئاماده‌كردنی: موحه‌ممه‌د ئیسماعیل

بسم الله الرحمن الرحیم

الحمد لله الذی یسر كل شیء بامره ، الحمد لله حق حمده ، الحمد لله حمدا تاما ، والصلاة والسلام على من لا نبی بعده ...

دوو واتاى هه‌یه‌

له‌ زمانه‌وانیدا: خۆگرتن و به‌ندكردن ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێ: [ واصبر نفسك مع الذین یدعون ربهم بالغداة والعشی…]واته‌: خۆتبگره‌ و ئارمبگره‌ له‌گه‌لأ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ داوا له‌ خوا ده‌كه‌ن به‌ شه‌و و به‌یانیان

له‌ لاى زانایانى شه‌رع: خۆگرتن و به‌ندكردن و زیندانى كردنى نه‌فس و داواكانته‌ له‌ كردنى شتێك له‌ پێناو خواى گه‌وره‌دا ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێ: [والذین صبروا ابتغاء وجه ربهم.. ]واته‌: ئه‌وانه‌ى كه‌ ئارم و خۆ ده‌گرن له‌ پێناو ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

هه‌واڵێکی دڵ ته‌زێن بۆ میلله‌تی کوورد!!؟

ئاماده‌كردنی: باوكی ئه‌سماء

زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی بێ ئاگا له‌مردن یان له‌دوارۆژ و شوێنکه‌وته‌ی هه‌واو هه‌وه‌ س به‌خۆیان نازانن تا ئه‌وکاته‌ی به‌ره‌و گۆڕی تاریك و ته‌نگ شۆڕ ده‌کرێنه‌وه‌ ،یه‌کێك له‌و بێ ئاگایانه‌ش ئه‌وکه‌سانه‌ن که‌ توشی ئه‌نفلۆزای هانده‌ری بوون بۆ وڵاتێك یان یانه‌یه‌کی ڕۆژ ئاوایی ، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ جێی داخه‌ بۆ میلله‌تێك که‌ناسنامه‌ی ئیسلامی هه‌ڵگرتبێت و خۆی بکاته‌ قوربانی ده‌یان بێبڕوای ڕژئاوایی وا که‌ له‌ له‌پاش بردنه‌وه‌ی ده‌یان بێ ئه‌مری به‌رامبه‌ر خواکه‌ی ده‌رده‌بڕێت هه‌ر له‌خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و شه‌رابه‌وه‌ بگره‌ تا زینا کردن و به‌دڕه‌وشتی له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی که‌وا هانده‌ری ئه‌و وڵاته‌ن یان ئه‌و یانانه‌ن له‌ڕۆژ ئاوا ،نازانم تۆ چیت ده‌ست ده‌که‌وێت له‌م هاوارو هه‌ڵایه‌ی که‌وا له‌قورگ ئێشان زیاتر هیچی ترت پێنابڕێت، ئاخر من چۆن قسه‌ نه‌که‌م که‌وا هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت چاوه‌ڕوانی مه‌رگی لاوێکی کورد بم یان له‌ته‌قه‌ی خۆشیدا یان له‌خه‌فه‌ت دا جه‌ڵده‌ لێی ده‌دات یان له‌داخی هاوڕێکانی خۆی ده‌کوژێت تا به‌ر لۆمه‌ی ئه‌وان نه‌که‌وێت، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ هه‌واڵی دڵ ته‌زێنه‌ بۆ ئه‌م میلله‌ته‌ که ئه‌گه‌ر ئاوا بڕوات ‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

ئه‌و هۆكارانه‌ى چین هانى مرۆڤ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر غه‌یبه‌ت كردن

ئاماده‌كردنی: ئیسلام و سه‌رده‌م

ئه‌و هۆكارانه‌ى چین هانى مرۆڤ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر غه‌یبه‌ت كردن
ئه‌و هۆكارانه‌ زۆرن ، به‌ڵام ده‌توانرێت له‌ یازده‌ هۆكاردا كۆ بكرێته‌وه‌ هه‌شتى له‌ خه‌ڵكیدا به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى هه‌یه‌ ، شیانیشى به‌ تایبه‌تى له‌ ناو ئه‌هلى دین وكه‌سانى تایبه‌تدا هه‌یه‌:
جا هه‌شته‌كه‌ ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: كاتێك له‌ یه‌كێ توڕه‌ ده‌بێ وقین هه‌ڵده‌گرێ ، ئاوى دڵى خۆى به‌ غه‌یبه‌ت كردنى ده‌دات ..
دووه‌م: كاتێك له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكانێكى هاوڕێیدا داده‌نیشێ وئه‌وان غه‌یبه‌ت ده‌كه‌ن ، ئه‌میش ره‌زامه‌ندى ده‌نوێنى ودڵیان ناشكێنێ وخۆى له‌و غه‌یبه‌ت كردنه‌دا به‌شدار ده‌كا ..
سێیه‌م: هه‌ستێكى واى له‌ دڵدا هه‌یه‌ ده‌رباره‌ى كه‌سێك كه‌وا به‌ مه‌به‌ستێكى خراپه‌ باسى ئه‌م ده‌كات لاى كه‌سانێك ، یان شایه‌تیه‌كى له‌سه‌ر ده‌دات ، جا ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رى ده‌كات هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و ناشرین بكات له‌به‌ر چاوى ئه‌و كه‌سانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ وشایه‌تێكه‌ى ره‌واجى نه‌بێت .. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

نامه‌كان

ئاماده‌كردنی: شلێر موحه‌ممه‌د

له‌ راستیدا ئه‌مه‌ جوانترینی‌ نامه‌كان بوو كه‌ پێم گه‌یشت

له‌وه‌ش جوانتر ئه‌وه‌یه‌ بانگهێشتێكی‌ تیایه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر نه‌رم‌و نیان به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ داوای‌ هیچ پابه‌ندبوونێك یان ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌كی‌ تێدا بێت، ئومێد ئه‌كه‌م كه‌وا به‌ چاوی‌ دڵ بیخوێننه‌وه‌ نه‌ك ته‌نها به‌ چاوی‌ بینینتان.

 

نامه‌ی‌ یه‌كه‌م:

بۆ ئه‌وه‌ی‌ نرخی‌ ده‌ ساڵ‌ بزانیت..... ئه‌وا پرسیار له‌ دوو هاوسه‌ری‌ تازه‌ له‌ یه‌ك جیابووه‌وه‌ بپرسه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی‌ نرخی‌ چوار ساڵ‌ بزانیت.... ئه‌وا پرسیار له‌ كه‌سێك بكه‌ كه‌ تازه‌ له‌ زانكۆ ده‌رچووبێت.

بۆ ئه‌وه‌ی‌ نرخی‌ یه‌ك ساڵ‌ بزانیت.... ئه‌وا پرسیار له‌ قوتابیه‌ك بكه‌ كه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ كۆتایی‌ ساڵدا ده‌رنه‌چووبێت.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

حه‌سودی‌ له‌ناختدا وه‌ده‌ربكه‌

وه‌رگێڕانی: ئاره‌زوو عوسمان

ڕێگای‌ یه‌كه‌م:
سه‌ره‌تا پێوسته‌ ئه‌م ده‌رده‌ دیاری‌ بكه‌ین و ده‌رونی‌ خۆمان تاقی‌ بكه‌ینه‌وه‌و بزانین توشی‌ ده‌ردی‌ حه‌سودی‌ هاتووه‌. چۆن مامه‌ڵه‌بكه‌ین له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا وڕێزیان لێ بگرین، سه‌رسام بون پێیان به‌وبه‌هره‌وتوانایانه‌ی‌ هه‌یانه‌.
 ڕێگای‌ دووه‌م:
هه‌ست به‌ترسی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ وكاریگه‌ره‌ ناوه‌كی‌ وده‌ره‌كیه‌كانی‌ بكه‌ین، كه‌هه‌ستمان به‌ترسناكی‌ نه‌خۆشیه‌كه‌كرد پێویسته‌ چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت. 
ڕێگای‌ سێیه‌م:
لێكوڵینه‌وه‌ له‌هۆكاره‌كانی‌ حه‌سودی‌ له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا، گفتوگۆكردن له‌سه‌ری‌ به‌گفتوگۆیه‌كی‌  زانستی‌ وڕوون، چونكه‌ هۆكاری‌ حه‌سودی‌ له‌حاله‌تێكه‌وه‌ بۆ حاله‌تێكی‌ تر جیاوازه‌، ئامانجیش 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

ژیان فێری كردم

وه‌رگێڕانی: دڵگه‌ش عه‌زیز

ژیان فێری كردم كه‌::
- 1   قسه‌كردنێكی ساده‌ یان گفتوگۆیه‌كی كورت له‌گه‌ڵ مرۆڤێكی دانا هاوتای یه‌ك مانگ خوێندنه‌وه‌یه‌. 
-2  گرنگ نیه‌ ئێستا له‌ كوێ بیت، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌م ساته‌دا به‌ره‌و كوێ ده‌چیت. 
- 3  گه‌ر مرۆڤ به‌ ڕێگای ڕاستدا وه‌كو كیسه‌ڵیش بڕوات باشتره‌ له‌وه‌ی وه‌كو ئاسك به‌ ڕێگای چه‌وتدا بڕوات. 
-   4 دۆڕان له‌ جه‌نگێكدا فێری چۆنیه‌تی بردنه‌وه‌ت ده‌كات له‌ داهاتوودا. 
- 5   زۆرن ئه‌وانه‌ی زانستیان پێیه‌ له‌ ژیاندا به‌ڵام كه‌مێك له‌وانه‌ ڕۆشنبیرن. 
- 6   كلیلی شكستهێنان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بته‌وێت هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ڕازی بكه‌یت كه‌ ده‌یانناسیت. 
-  7نابێت خۆت به‌و ده‌وستكه‌وتانه‌ پێوانه‌ بكه‌یت به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستت هێناوه‌، به‌ڵكو خۆت 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

شه‌رم...هه‌ستێكی‌ زیندو بۆ كه‌سایه‌تیه‌كی‌ به‌هێز

نووسینی: عه‌مرو خالید
وه‌رگێڕانی: شادان تالب

 له‌ڕۆژگاری‌ ئه‌مڕۆماندا له‌ هه‌مووكات زیاتر  پێویستمان به‌ ڕه‌وشتێكه‌ كه‌ كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر تاك‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌،ئه‌م ڕوشته‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا زۆر نامۆیه‌، به‌ڵام گه‌ر هه‌موومان ده‌ستی‌ پێوه‌ بگرین ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌ زیاتر پاك‌و ڕاستر ده‌بێت، هه‌موان به‌ دوور ده‌بین له‌و گرفته‌ زۆرانه‌ی‌ كه‌له‌كۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌، ئه‌وڕه‌وشته‌ش (شه‌رمه‌)...
شه‌رم پابه‌نده‌ به‌ باوه‌ڕه‌وه‌، به‌زیادبوونی‌ باوه‌ڕ زیاد ده‌كات، به‌كه‌م بوونیشی‌ باوه‌ڕ كه‌م ده‌كات، هه‌ندێك كات گوێمان لێده‌بێت ده‌ڵێن فڵانه‌ كه‌س شه‌رمنه‌، كه‌واته‌ بابزانین شه‌رم واتایی چیه‌؟ 
شه‌رم : ئه‌وه‌یه‌ نه‌فس نه‌توانێت كارێكی‌ ناشایسته‌و ناشرین‌و یان شتێكی‌ نه‌شیاو بكات.
كه‌سی‌ ب شه‌رم ناتوانێت ده‌رونی‌ خوَی‌ به‌ ڕیسوایی‌ له‌به‌ده‌م خوداو خه‌ڵكی‌، یان له‌به‌رده‌م ده‌رونی‌ خۆیدا ببینی، كه‌سی‌ به‌شه‌رم كه‌سێكی‌ به‌ڕێزه‌، ڕێزی‌ ده‌رونی‌ ده‌گرێت له‌ئاست هه‌موو لایه‌كدا، ئه‌م پێناسه‌یه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت:شه‌رم وه‌ك هه‌ستێكی‌ زیندوه‌ له‌ده‌روندا، هه‌ستێك كه‌ده‌رون پێی‌ به‌رز 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

سێیان هه‌ڵگره‌‌و سێیان فڕێ‌ بده‌

ئاماده‌كردنی: شلێر ئه‌حمه‌د

سێ په‌ڕٍه‌ هه‌ڵبگره‌‌و سیانی‌ دیكه‌ بدڕێنه‌ 
په‌ڕه‌ی‌ راستگۆیی‌
په‌ڕه‌یه‌ك كه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ره‌زامه‌ندی‌ خه‌ڵكیه‌...
خۆشه‌ویستیان‌و رێزیان...
چونكه‌ راستگۆیی‌ خێر‌و چاكه‌ ئه‌هێنێ‌.. شه‌ڕ‌و خراپه‌كاری‌ به‌دورده‌خاته‌وه‌‌و،، هه‌موو خراپه‌یه‌كت لێدوورده‌خاته‌وه‌...
واشت لێده‌كات كه‌ زۆر خۆشه‌ویست بیت له‌لای‌ خاوه‌ن عه‌قڵه‌ به‌رزه‌كان...
منیش وا ئه‌بینم كه‌ راستگۆیی‌ چرایه‌كه‌ بێ‌ ئه‌و ناكرێ‌...
په‌ڕه‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌
په‌ڕه‌یه‌كه‌ رێگای‌ ژیانت به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌رسام كه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

وه‌ک ئاو ڕه‌فتار بکه‌....

ئاماده‌كردنی: سایه‌ فارس

وه‌ک ئاو سنگ و ئاسۆیه‌کی فراوانت هه‌بێ...

نابینیت جیاوازی ناکات له‌ نێوان کۆشک و ته‌لاری ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و کوخی هه‌ژاران .... له‌ نێوان باخچه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌ندان و کێلگه‌ی هه‌ژاران..؟

وه‌ک ئاو نه‌رم و نیان به‌ ...

ده‌کرێته‌ قاپی شێوه‌ و  قه‌باره‌ و ڕه‌نگی  جیاوازه‌وه‌ ، شێوه‌ی خۆی ده‌گۆڕێ به‌ بێ ئه‌وه‌ی پێکهاته‌ی خۆی بگۆڕێ...

وه‌کو ئاو پاک به‌ ....

نابینیت ئاوی ده‌ریا پاک و خاوێنه‌ ؟

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

ئازادی و ئازایه‌تی

ئاماده‌كردنی: چاودێر

ئازادی ئازایه‌تی ده‌وێ؟! بابزانین چۆن: 
واته‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئازا نه‌بێت ئازاد نابێت وه‌ ئه‌گه‌ر ئازا بێت ئازادیه‌که‌ی مسۆگه‌ره‌ 
که‌واته‌ ئه‌وه‌ی ئازاد نییه‌ ئه‌وه‌ له‌ راستیدا ئازا نییه‌، ئازادی و ئازایه‌تی دو خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی په‌روه‌ردگاری دروستکاری مرۆڤن که‌ له‌گه‌ڵ دروستکرانیدا هاتونه‌ته‌ بوون و پێی به‌خشراون. 
وه‌ بۆ مانه‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌ ژیاندا هه‌رده‌م پێوستیان به‌ یه‌کتره‌و ته‌واو کارو(لازم و ملزوم)ی یه‌کترین واته‌ یه‌کێکیان به‌بێ ئه‌وی تریان بوونی نابێت یان بونێکی نا کامڵ و بێ ناوه‌ڕۆک و بێمانا و به‌رهه‌م ده‌بێت.. 
هه‌ر بۆیه‌ هیچ پێغه‌به‌رێک (علیهم افضل الصلوات والسلام) نه‌هیچ کات به‌نده‌ی که‌سێک بوون وه‌ نه‌ هیچ که‌سیش به‌نده‌ و خزمه‌ت کاریان بوه به‌ڵکو له‌ ئایینه‌که‌یاندا فه‌رمان و یاسای زۆر هه‌بوون بۆ ئازادکردنی به‌نده‌کان‌، واته‌: نه‌ ئازادی وئازایه‌تی که‌سیان زه‌وت و پێشێل کردوه‌ وه‌ نه‌ هێشتویانه‌ هیچ 

          

پیچک