تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

لەکام لەم سێ کۆمەڵەی؟


ئاماده‌كردنی:  بێکڵۆیی

پێغەمبەری خوا- صلی الله علیە وسلم- دەربارەی گاور و جولەکان دەفەرموێت: دابەش بوون بەسەر چەندین دەستە و کۆمەڵە، وە دەربارەی حاڵی ئەم ئوممەتەش"ئوممەتی ئیسلامی" فەرمووی: دابەش دەبن بەسەر حەفتا و سێ بەشەوە، حەفتاو دوویان ئەچنە دۆزەخەوە و تەنها یەکیان ڕزگاری دەبێت کە ناوبراون بە "الطائفة المنصورة یان الفرقة الناجیة" هەموو ئەو طائیفانە کە باسیان لێوەکراوەو سیفاتەکانیان دەستنیشان کراوە لە فەرموودەی پیرۆزدا پێکهاتەی ئەو" الفرقة الناجیة"ن کە لە دواڕۆژدا سەرفراز دەبن بە بردنەوەی بەهەشت و ڕزگار بوون لە ئاگری دۆزەخدا. کەواتە جیاوازی نێوان"الطائفة" و "الفرقة" ئەوەیە کە فیرقە پێکهاتەی چەندین طائیفەیە، لە زەمەنی جودان هەروەك لە پێکهاتەی جودان هەریەك لەوبوارەی تێیدا کارامەیە پەرژینی ئایینەکەی دەپارێزێ و دەبێتە بەربەستێکی چاك و ناهێڵێ ئایینەکەی توشی شکست ببێت لەو کەلێنەی پێی سپێردراوە بۆ پاراستنی.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

ڕەواندنەوەی خەم بەناساندنی گومڕاوانی سەردەم: محمد بن هادی المدخلی


ئاماده‌كردنی: حه‌سه‌ن پشده‌ری

جرپنەکەی (ئال مەدخەل) و دووژمنی هەرە گەورەی ئەو ڕابوونە ئیسلامییە و خزمەتكار  و بەڕەی ژێر پێی وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستانی سعودی ناوی (محمد كوڕی هادی مەدخەلی)ە لەساڵی 1987 كۆلێژی (محمد إبن سعود) تەواو دەكات و لەساڵی 1993 دەبێتە خاوەن بەڵگەنامەی ماجستێر، ناوبراو خاوەن پەیوەندییەكی یەكجار خۆشە لەگەڵ وەزارەتی ناوەخۆ و كەسی یەكەمی گۆڕبەگۆڕ (نایفی كوڕی عبدالعزیز)ە كە وەزیری ناوەخۆی عەرەبستانی سعودی بوو، دوای ئەوەی (نایف) بڕیاری جەنگ دەدا بەسەر ئەو ڕابوونە ئیسلامییە لە عەرەبستانی سعودی ئەو جرپنە  واتە (محمد كوڕی هادی مەدخەلی) نازناوی [أسد السنة] دەداتە ئەو تاغوتە و بەهۆنراوەیەك  دەكەوێتە مەدحی ئەو تاغوتە و لەهۆنراوەكی داوا دەكات فەرمان بدات بۆ سوتاندنی كتێبەكانی ئیخوان و سەید قوتب.

سریا ابن من كان للتوحید منتصراً

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

به‌روبووم و پاداشتى گه‌وره‌ى برایه‌تى نێوان موسڵمانان 


ئاماده‌كردنی: محمد عبدالرحمن

ئه‌گه‌ر موسڵمانان به‌ ڕاستى و به‌ كرده‌وه‌ ئه‌م نیعمه‌ته‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ى خواى په‌روه‌ردگار كه‌ خستویه‌تىیه‌ ناو دڵى به‌نده‌ ده‌روون پاك و دۆسته‌ له‌ خوا ترسه‌كانیه‌وه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن له‌ جآى خۆیدا و برایه‌تى نێوانیان له‌ سه‌ر بنه‌ما شه‌رعىیه‌كان بێت و ڕێگاكانى بته‌و كردنى هه‌ستى برایه‌تى بگرنه‌ به‌ر و مافه‌كانى برایه‌تى به‌جێبێنن وه‌ك چۆن له‌ قورئانى پیرۆز و سوننه‌ته‌ صه‌حیحه‌كانى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ڕوون كراونه‌ته‌وه‌ و سه‌له‌فـى صاڵحـش كردار و ڕه‌فتاریان پآ كردوون : ئه‌وا ده‌بن به‌ خۆشه‌ویستى یه‌كتر له‌ به‌ر خوا ، وه‌ ئه‌م خۆشه‌ویستىیه‌ى نێوانیان چه‌ندین پاداشتى گه‌وره‌یان ده‌ست ده‌خات و تام و چێژى به‌روبوومى ئه‌و برایه‌تىیه‌یان ده‌كه‌ن له‌ دونیا و دوا ڕۆژدا ، وه‌ك له‌م فه‌رموودانه‌ى خواره‌وه‌ ڕوون كراونه‌ته‌وه‌ :

1 ـ خۆشه‌ویستى له‌ به‌ر خوا ڕێگایه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانى پله‌ و پایه‌یه‌ك كه‌ پێغه‌مبه‌ران و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

باله‌خۆمانه‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌ین


ئاماده‌كردنی: م،كامه‌ران

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام على نبینا محمد وعلى آله وصحبه أجمعین ومن تبعهم باحسان الى یوم الدین،وبعد:

گومانى تێدا نىیه‌ كه‌ خه‌ڵكى به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌ موسڵمانان به‌ شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى زۆر له‌ مێژه‌ له‌ ژیانێكى ته‌سك وپڕله‌ ناخۆشى و دوور له‌ ئاسایش و هێمنى ژیان ده‌گوزه‌رێنن ، وه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ چاكسازان ویستویانه‌ له‌لایه‌نى خۆیانه‌وه‌ له‌ هۆكاره‌كانى ئه‌و ژیانه‌ تاڵ ودژواره‌ بكۆڵنه‌وه‌ وچاره‌سه‌رى شایسته‌ و گونجاوى بۆ ده‌ست نیشان بكه‌ن .  جا بۆیه‌ هه‌ریه‌ك له‌وان په‌نجه‌ى ئاماژه‌ پێكردن درێژ ده‌كه‌ن بۆچه‌ند هۆكارێك كه‌ به‌لایانه‌وه‌ ئه‌وه‌ خودى هۆكارى ناله‌بارى ژیانه‌ وپێویسته‌ له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵ كه‌ هه‌ستى پێ بكه‌ن وبه‌ره‌و چاره‌سه‌رى گونجاوى دانراوى لاى خۆیان خه‌ڵكى 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

كێن ئه‌وانه‌ى مه‌لائیكه‌ت نه‌فه‌ره‌تیان لێ ده‌كات


نوسینى: فضل إلهی
وه‌رگێڕانی: م،ئه‌بوبه‌كر ئه‌حمه‌د

كه‌سانێك هه‌ن به‌د به‌خت و چاره‌ ڕه‌شن مه‌لائیكه‌ته‌كان نه‌فره‌تیان لێ ده‌كه‌ن و دوعایان لێ ده‌كه‌ن, وه‌ خواى په‌روه‌ردگارو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) باسى كه‌سانێكیان بۆ كردووین كه‌ دوورن له‌ ڕه‌حم و به‌زه‌یى, ئه‌وانیش:


(1) هه‌ركه‌سێك جوێن به‌ هاوه‌ڵه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) .


(2) هه‌ركه‌سێك له‌ مه‌دینه‌ تاوان و بیدعه‌ ئه‌نجام بدات .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

لێپرسینه‌وه‌ی خۆتان بکه‌ن له‌دونیادا پێش ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی
دواڕۆژ ببنه‌وه



-1 ئایا هەموو ڕۆژێك نوێژەكانی بەیانیت لە مزگەوتدا بە جەماعەت ئەنجام دەدەی ؟


-2 ئایا ئاگاداری نوێژە فەرزەكانتیت بەوەی بە جەماعەت لە مزگەوتدا ئەنجامیان بدەی ؟


-3 ئایا ڕۆژانە و ئەم ڕۆ شتێكت لە قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەری خوا {صلی الله‌علیه‌وسلم} خوێندووەتەوە ؟


-4 ئایا ئەم ڕۆ نوێژەكانت بە خشوعەوە ئەنجام داوە و هەوڵی ئەوەت داوە بە تێڕامانەوە ئەنجامیان 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

سوودەكانی چاو پۆشین له‌شتی حه‌ڕام



چاوپاراستن و خۆپاراستن دووهۆكاری زۆر گرنگن، لە بۆ پاراستنی داوێن و شەرمگەو پاراستنی ڕوو سوری و ئابڕوی مرۆڤەكان، هەروەها سودێكی زۆریان هەیە هەروەك پێچەوانەكەی واتە ڕوانین بۆحەرام زەرەرو زیانی خۆی هەیە، جا ئیمامی إبن القیم ( ڕەحمەتی خوای لێبێت ) لە كتێبی الجواب الكافی دا چەند سودێكی چاو پۆشینی ئاماژە پێكردووە لەوانە :


یەكەم : هەركات چاوت لە حەرام پۆشی واتە فەرمانی خوای گەورەت جێ بە جێ كردووە و هۆكارێكی گرنگیشە بۆ بەختەوەری دونیاو دواڕۆژت ، بۆیە مرۆڤیش ئامانجی سەرەكی ئەو بەختەوەریەیە .


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

ئایا قه‌ت به‌خۆماندا ده‌چینه‌وه‌ ؟


ئاماده‌كردنی: هیوا زیره‌ك

إن الحمد لله نحمده ونستعینه ونستغفره ونعوذ بالله تعالى من شرور أنفسنا وسیئات أعمالنا من یهد الله فلا مضل له ومن یضلل فلا هادی له وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شریك له وأشهد أن محمداً عبده ورسوله . صلى الله وسلم علیه وعلى آله وصحبه وسلم أجمعین .


أما بعد : فإن أصدق الحدیث كتاب الله وخیر الهدی هدی محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وشر الأمور محدثاتها وكل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة وكل ضلالة فی النار .


یه‌كێك له‌كاره‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانى سه‌رشانى ئێمه‌ى ئیماندار ئه‌وه‌یه‌ سات له‌دواى سات به‌خۆماندا 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

چى كاتێك باس كردنى پاشمله‌ دروسته‌و ڕێگه‌ پێدراوه‌ ؟


وه‌رگێڕانی: م،شاخه‌وان جه‌واد

موسڵمانه‌ خۆشه‌ویسته‌كان.... پاش ئه‌وه‌ى ترسناكى غه‌یبه‌ت و گه‌وره‌یى سزاكه‌ى ڕوون بووه‌، به‌پشتیوانى خواى گه‌وره‌ به‌پێویستى ده‌زانم كه‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش باس بكه‌ین كه‌ دروسته‌ (غه‌یبه‌ت) كردن تیایدا، به‌ڵام ده‌بێت كه‌سى باوه‌ڕدار زۆر ئاگاداربێت كه‌ به‌ هۆى ئه‌م چه‌ند حاڵه‌ته‌وه‌ نه‌كه‌وێته‌ باس كردن و كارى حه‌رامه‌وه‌، به‌ڵكو به‌ پێى پێویستى خۆى و كاتێكیش باسى كه‌سێك ده‌كات ده‌بێت نییه‌تى باش و پاك بێت له‌وشتانه‌داو له‌ڕق و كینه‌وه‌ نه‌بێت، بۆ شكاندنه‌وه‌ى نه‌بێت، چونكه‌ خواى میهره‌بان ئاگادارى هه‌موو نهێنیه‌ كانى ناو دڵه‌، بۆ یه‌ له‌م كاتانه‌دا غه‌یبه‌ت كردن دروسته‌: 
یه‌كه‌م: سته‌م كردن، له‌م كاته‌دا دروسته‌ كه‌ سته‌م لێ كراو سكاڵاى خۆى باس بكات بۆ كاربه‌ده‌ستان و فه‌رمانڕه‌وایان، یاخود بۆ قازى و دادوه‌ر و بڵێت: فڵانه‌كه‌س سته‌مى لێ كردووم یان ماڵى خواردووم، كه‌ ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌ ته‌نها بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى مافه‌كه‌ته‌ و نابێته‌ غه‌یبه‌ت، به‌ڵگه‌ى ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاتێك (هندى كچى عوتبه‌) كه‌ ده‌كاته‌ خێزانى (ئه‌بو سوفیان) (ڕه‌زای خوای لێبێت) هات بۆلاى 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

چۆن خه‌ڵكى غه‌یبه‌ت كردنى لێ گۆڕاوه‌
(هه‌ندێ شت هه‌یه‌ غه‌یبه‌ته‌و خه‌ڵكى به‌ غه‌یبه‌تى نازانن)


وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی: م،شاخه‌وان جه‌واد

خوشك و براى خۆم.....به‌ڕاستى شه‌یتان و سه‌ربازه‌ ماندوو نه‌ناسه‌كانى فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌یان زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌نده‌كانى خوا تووشى تاوان وسه‌رپێچى و غه‌یبه‌ت بكه‌ن، له‌وانه‌ :
یه‌كه‌م: هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ى كه‌ ئێمه‌ باسى ده‌كه‌ین هه‌مووى له‌و كه‌سه‌دا هه‌یه‌ و خووڕه‌وشتى وایه‌، بۆیه‌ ئاساییه‌ ئه‌و باس كردنه‌ غه‌یبه‌ت نییه‌. جا بۆ وه‌ڵامى ئه‌م گومانه‌ سێ فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) باس ده‌كه‌ین .
1- پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى: ((الغیبةُ أن تَذكُرَ الرَّجلَ بِما فیه مِن خَلفِهِ)) صحیح الجامع الصغیر(4186‌)..واته‌: باس كردنى موسوڵمانێك له‌پاش مله‌ غه‌یبه‌ته‌ با ئه‌و ڕه‌وشته‌شى تێدا بێت كه‌ تۆ باسى ده‌كه‌یت. 
2-(أبو هریره‌) (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

گه‌وره‌یى پاداشتى گه‌ڕان به‌دواى زانستى شه‌رعیدا


ئاماده‌كردنی: م،موحه‌ممه‌د عبدالرحمن لطیف

گه‌ڕان به‌ دواى زانستى شه‌رعیدا و هه‌وڵدان له‌ پێناو به‌ده‌ست خستنىدا هۆكارن بۆ به‌خته‌وه‌رى مرۆڤـ ـ چ پیاو بێت یاخود ئافره‌ت ـ له‌ ژیانى دونیا و دوا ڕۆژدا ، وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ شه‌رع ناس و شاره‌زاو زانان له‌ شه‌رعدا زیاتر له‌خواى گه‌وره‌ ده‌ترسن و پله‌ و پایه‌یان له‌ كه‌سانــى تر له‌ ئیمانــداران به‌رزتر و بڵندتره‌ له‌ لاى خواى گه‌وره‌ .
خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (إِنَّمَا یَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ )[فاطر 28] . واته‌ : ته‌نها به‌نده‌ شه‌رع زانه‌كان له‌ خوا ده‌ترسن . وه‌ ده‌فه‌رموێت : (قُلْ هَلْ یَسْتَوِی الَّذِینَ یَعْلَمُونَ وَالَّذِینَ لَا یَعْلَمُونَ )[الزمر 9] ، واته‌ : بڵێ ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ شاره‌زان و شه‌رع زانن وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ نه‌شاره‌زان ؟ وه‌ ده‌فه‌رموێت :( یَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِینَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِینَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ )[الـمجادلة 11] . واته‌ : خوا پله‌ى ئیمانداران له‌ ئێوه‌ و ئه‌وانه‌ى زانستى شه‌رعیان پێدراوه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ . وه‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌ى تر هاتووه‌ له‌ قورئان و فه‌رمووده‌ صه‌حیحه‌كانى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌وانه‌ : (أبو 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

گه‌وره‌یی وپاداشتی ڕه‌وشت جوانی


ئاماده‌كردنی: م،ئه‌بوبه‌كر ئه‌حمه‌د

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحیمِ
إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِینُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَیِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ یَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ یُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِیكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ أَمَّا بَعْدُ ...
باوه‌ڕدارى خۆشه‌ویست: له‌ خواترسان و پابه‌ند بوون به‌سنوره‌ شه‌رعیه‌كانه‌وه‌ بنچینه‌ى كارى چاكه‌یه‌، وه‌ مامه‌ڵه‌ كردن و هه‌ڵسو كه‌وت و ڕه‌وشتى جوانیش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا فه‌رمان پێكراوه‌ له‌لایه‌ن خواى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ پاشان له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رى خواوه‌(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌ به‌دڵنیایى فه‌زڵ و پاداشتى ڕه‌وشت جوانى گه‌لێك زۆره‌ به‌ پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار هه‌ندێك له‌و فه‌زڵ و پاداشتانه‌ باس ده‌كه‌ین كه‌ به‌هۆى ڕه‌وشت جوانییه‌وه‌ ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، له‌وانه‌:
یه‌كه‌م: باوه‌ڕدارى ڕه‌وشت جوان پاپه‌ندى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم).

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

کاربه‌ده‌ستان و به‌ڕێوبه‌ری خوێندکاران ئێوه‌ به‌رپه‌رسن له‌نوێژی خوێندکاران


ئاماده‌كردنی: م،عبداللطیف ئه‌حمه‌د


بسم الله‌ الرحمن الرحیم

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام على نبینا محمد وعلى آله وصحبه أجمعین، وبعد:

به‌ڕاستى لێپرسراوێتى ئه‌ركێكى گران و گه‌وره‌یه‌، وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر كاربه‌ده‌ستان وا بڕواننه‌ پله‌و پایه‌یان  كه‌ لێپرسراوێتى یه‌ نه‌ك زه‌عامه‌ت و به‌گه‌وره‌ دانان و له‌ خۆبایى بوون. پێویسته‌ بزانن كه‌ئه‌وان لێپرسینه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌ له‌ لایه‌ن خواى گه‌وره‌، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ژێرده‌سته‌كانیشیانه‌وه‌. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت:  (إنها أمانة، وإنها یوم القیامة خزیی وندامة، إلا من أخذها بحقها، وأدى الذی علیه فیها) (صحیح الجامع الصغیر: 7823) . واته‌: لێپرسراوێتى ئه‌مانه‌ته‌ وه‌ له‌ڕۆژى دوایى سه‌رشۆڕى و په‌شیمانى یه‌، ته‌نها كه‌سانێك نه‌بێت كه‌ به‌حه‌ق وه‌رى ده‌گرێت، كه‌ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ریه‌تى جێبه‌جێى بكات. هه‌ر كاربه‌ده‌ستێك به‌ ئه‌میندارێتى و دڵسۆزى و ده‌ست پاكى و دڵپاكى و داوێن پاكى و به‌ په‌رۆشى و چالاكى یه‌وه‌ ئه‌ركه‌كه‌ى به‌جێ بێنێت ئه‌وه‌ سه‌ربه‌رزه‌ و 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

شێخ (بوخوبزة) دەربارەی (أبو محمد المقدسی) چ دەڵێت؟


ئاماده‌كردنی: پێگه‌ی مینبه‌ر

زانای ناوداری مەغریبی (محمد بوخبزە) یەكێكە لەوانەی ئیجازەی بە شێخ [أبو إسحاق الحوینی] داوە و، یەکێکە لە گەورە زانایانی جیهانی ئیسلامی. لەوەڵامی پرسیارێكدا دەربارەی شێخ (أبو محمد المقدسی) فەرمووی: كتێبەكانی باشن و زۆربەی ئەو قسانەی لەسەر دەوڵەتی سعودی نوسیویەتی ڕاستن. [شێخ بوخبزە] لە ساڵی 1932 لەدایك بووە و خەڵكێكی زۆر لەجیهانی ئیسلامی ڕووی تێدەكەن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتە شەرعییەكان و، لەسەر گوتنی قسەی حەق زۆرجار لەلایەن دەسەڵاتدارانی مەغریبی كێشەی بۆ دروستكراوە.



          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

مێژووی ئیسلام و چۆنیه‌تیی شێواندنی!


ئاماده‌كردنی: عبدالله‌ عبدالرحمن

له‌به‌رئه‌وه‌ی مێژوو ئاوێنه‌ی گه‌لانه‌، ڕابردوو نیشانده‌دات و ته‌فسیری ئێستا ده‌كات و به‌رچاوڕوونیی داهاتووده‌بێت، بۆیه‌ هێنده‌ له‌لایه‌ن گه‌لانه‌وه‌ گرنگیپێده‌درێت و پارێزگاریلێده‌كرێت و ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست، چونكه‌ ئه‌و گه‌له‌ی مێژووی نییه‌، بوونی نییه‌و ئێستاو داهاتوویشی نابێت، مێژوو گه‌نجینه‌یه‌كی شاراوه‌یه‌ پێویستی به‌هه‌وڵ و ماندوبوون و كات و كۆششكردن هه‌یه‌ بۆ ئاماده‌كردن و سوودلێوه‌رگرتنی، وه‌ك ده‌بینین خوای گه‌وره‌ له‌قورئانی پیرۆزدا چه‌ندین جار ئاماژه‌ به‌مێژووی گه‌لانی پێشوو ده‌دات، هه‌روه‌ها روونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ كردارو گوفتاریان چۆن بووه‌و ئه‌نجامی كاره‌كانیان و پاشه‌ڕۆژیان به‌چی گه‌ییشتووه‌ بۆئه‌وه‌ی په‌ندو ئامۆژگارییان لێوه‌ربگیرێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (قُلْ سِیرُوا فِی الْأَرْضِ فَانظُرُوا كَیْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ) العنكبوت _20_
(أَلَمْ یَرَوْاْ كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّن قَرْنٍ مَّكَّنَّاهُمْ فِی الأَرْضِ مَا لَمْ نُمَكِّن لَّكُمْ وَأَرْسَلْنَا السَّمَاء عَلَیْهِم مِّدْرَاراً وَجَعَلْنَا الأَنْهَارَ تَجْرِی مِن تَحْتِهِمْ فَأَهْلَكْنَاهُم بِذُنُوبِهِمْ وَأَنْشَأْنَا مِن بَعْدِهِمْ قَرْناً آخَرِینَ) الأنعام _6

          

پیچک