تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

ناوە جوان و سیفەتە بەرزەكانى خواى گەورە لە سورەتى (الإخلاص) دا

نووسینی: م.عبدالغفور عبدالله

 الحمد لله وحده والصلاة والسلام على من لا نبی بعده:                  
[فەزڵ و گەورەیی سورەتى (الإخلاص)] 
ئیمامى بوخاری (ڕەحمەتى خواى لێ بێت) لە عائیشەوە (ڕەزاى خواى لێ بێت) دەگێڕێتەوە كە: پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم پیاوێكى نارد بەسەر بەشێك لە سوپایەكدا، وە ئەم پیاوە لە نوێژەكانیدا كە بۆ هاوەڵەكانى دەكرد كۆتاییەكەى بە سورەتى [ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ] دەهێنا، وە كاتێك گەڕانەوە ئەمەیان بۆ پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم باس كرد، ئەویش فەرمووى: پرسیاری لێ بكەن بۆچى واى كردووە؟ پرسیاریان لێ كرد، ئەویش ووتى: چونكە ئەم سورەتە سیفەتەكانى خواى گەورەى تێدایە، وە منیش ئەو سیفەتانەم خۆش دەوێن و حەز دەكەم بیان خوێنم، پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووى: (هەواڵی بدەنێ بەوەى كە خواى گەورەش ئەوى خۆش دەوێت)(1).
وە هەر ئیمامى بوخاری لە (أبی سعید)ەوە دەگێڕێتەوە

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

ئاشناكردنى موسڵمانان بە هەندێك لە تایبەتمەندیەكانى قورئان

وەرگێڕانى:إدریس محمود

پێشەكى
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
إن الحمد لله نحمده ونستعینه ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا وسیئات أعمالنا، من یهده الله فلا مضل له، ومن یضلل فلا هادی له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شریك له، وأشهد أن محمدًا عبده ورسوله، أما بعد:
باوەڕبوون بە كتێبە ئاسمانیەكان یەكێكە لە پایە و ڕوكنەكانى باوەڕ (الإیمان)، و هیچ كەسێك بە موسڵمان دانانرێت تاوەكو باوەڕ بە هەرهەموویان نەهێنێت، ئەگەر كەسێك باوەڕى بە یەكێك لەو كتێبانە نەبێت ئەوا بە بێباوەڕ دادەنرێت.
حیكمەتیش لە ناردنى ئەو كتێبە ئاسمانیانە ئەوەیە كە خەڵكى لە تاریكى شیرك و كوفر و ستەمەوە دەربكەن بۆ ڕووناكى یەكخواپەرستى و باوەڕ و دادپەروەرى، وە ئەم كتێبانە بۆ ئەوە نێردراون كە حوكمیان پێ بكرێت لە نێوان خەڵكدا، و لە چارەسەركردنى كێشەكاندا ئەوان سەرچاوەبن، و خەڵكى بۆ لاى ئەوان بگەڕێنەوە

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

بیروباوەڕى(سەلەف) دەربارەى قورئانى پیرۆز

نووسەر: شێخ محمد صالح العثیمیین

پرسیار كرا لەشێخ محمد صالح العثیمیین رحمه الله دەربارەى بیروباوەڕى سەلەف سەبارەت بەقورئانى پیرۆز؟
ئەویش وەڵامى دایەوەو فەرمووى:بیروباوەڕى سەلەف دەربارەى قورئانى پیرۆز هەروەك بیروباوەڕیانە دەربارەى هەموو ناوو سیفەتە تەواوەكانى خواى گەورە.ئەویش بیروباوەڕێكە بنیات نراوە لەسەر ئەو شتەى كەقورئان و سوننەتى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەلالەتى بۆ ئەكەن،وەهەموومان ئەزانین كەخواى گەورە قورئانى بەوە وەسف كردووە كە (كلام) قسەى خۆیەتى.، وەلەلایەن ئەوە دابەزیوە وەك ئەفەرمێ: [ وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِینَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى یَسْمَعَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ یَعْلَمُونَ] سورة التوبة:6واتە:ئەگەر یەكێ لەموشریكەكان پەناى بۆتۆ هێنا پەنا بدە تا قسەى خواببیستێ(وبیرى لێ بكاتەوە)لەپاشان بیگەنە جێگەى هێمنى خۆى،چونكە ئەوان گەلێكى نەزانن.،

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

لە زانستەكانى قورئان

نووسەر: م.شێرزاد عبدالقادر

بەشێوەیەكى گشتى زانست بەهەردوو لایەنەكەى دینىو دونیایى، وەك دەڵێن دەریایەكى بێ سنور و بێ بنە، ئادەمیزادیش هەرچەندە زانیارى هەبێت چەند دڵۆپە ئاوێكى لەو دەریا بێ سنورە هەڵێنجاوە و هیچى تر. هەروەك پەروەردگارمان دەفەرموێت:   [وَمَا أُوتِیتُمْ مِنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِیلاً] (الإسراء: من الآیة85)
واتە: ئەى ئادەمیزاد ئێوە تەنها كەمێك لەزانست نەبێت پێتان نەدراوە.
وەلە ژوور هەموو خاوەن زانیاریەكەوە زاناتر هەیە: [وَفَوْقَ كُلِّ ذِی عِلْمٍ عَلِیمٌ] (یوسف: من الآیة76)
گومانى تێدا نیە كە پێویستە بۆ زانین وتێگەیشتن لەهەر زانستێك لەزانستە
شەرعیەكان ئاگادارو شارەزابین لە بنەما و بنچینەكانى ئەو زانستە، بۆ ئەوەى بە جوانى لەسەربنەمایەكى ڕاست لێى تێبگەین.
وەخواى گەورەش لەئایەتێكدا دەفەرموێت: [وَأْتُوا الْبُیُوتَ مِنْ أَبْوَابِهَا ] (البقرة 189)

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

هەندێك لە پاداشتەكانی قورئان خوێندن

نووسەر: بەهەشت

ئەی ئەو كەسانەی ئومێد و هیواتان بینینی خوای گەورە و شاد بوونە بە بەهەشت.
ئەی ئەو كەسانەی ئاواتتان بینینی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم و هاوەڵانیەتی.
ئەی ئەو كەسانەی دەتانەوێ‌ پلە بەرزەكانی بەهەشت بە دەست بهێنن و لە ناو باخ و باخاتەكانیدا پیاسە بكەن.
ئەی ئەو كەسانەی دەتانەوێ‌ لە تەنگ و چەڵەمە و غەم و خەفەتی دونیا ڕزگارتان بێت.
ئەی ئەو كەسانەی دەتانەوێ‌ لە ناڕەحەتی ڕووح كێشان، لە تاریكی ناو گۆڕ، لە ترس و شڵەژانی كاتی لێپرسینەوەی دواڕۆژ، لە ناڕەحەتی سەر پردی (صراط)، پاشانیش لە دۆزەخ ڕزگارتان ببێت.
ئەی ئەو كەسانەی دەتانەوێ‌ بە دەستی سەروەری مرۆڤایەتی، سەروەری پێغەمبەران (محمد صلى الله علیه وسلم) لە (كوثر) ئاو بخۆنەوە.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

چۆن قورئانی پیرۆز لە بەر دەكەیت ؟

نووسەر: م / شێرزاد عبدالقادر 

موسڵمانانی بەڕێز: شاراوەنی یە كە خەریك بوون بە قورئانی پیرۆزەوە بە خوێندنەوە و لە بەر كردنی و تێگەیشتن لێی و كارپێكردن پێ‌ی پاداشتێكی گەورەی هەیە لای خوای گەورە.. ئێمەیش لەم باسەدا دەمانەوێت ئەمە بخەینە بەرچاوی خوێنەران كە چۆن قورئانی پیرۆز لە بەر دەكەیت بە ئومێدی ئەوەی كەسانێك هەبن لە ناو موسڵماناندا لە بەر كەری قورئانی پیرۆز بن.
ئەم باسەیشمان دەخەینە ڕوو لە ڕێگای چەند خاڵ و دابەشكردنێكدا: 
خاڵی یەكەم: بنەما گشتییەكان: 
ئەم بنەمایانەیش بریتین لە: 
1- نیاز 
2- پاكی (الاخلاص):

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

تێفكرین لە قورئان چـۆن و بۆچـی ؟

نووسەر: ابراهیم ابن عبدالرحمان التركی
وەرگێڕانى: پێشڕەو محمد

إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ، وَنَسْتَعِیْنُهُ، وَنَسْتَغْفِرُهُ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْڕ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَیِّئَاتِ أَعْمَالِنَا، مَنْ یَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ، وَمَنْ یُضْلِلْ فَلا هَادِیَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَڕیْكَ لَهُ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ.
أَمَّا بَعْدُ: 
قورئان ڕێنموویكاری مرۆڤایەتی و ڕێگا ڕووناك كەرەوە و دەستوری ژیانە، مرۆڤ هەركارێكی تیادا پیویست بێت لەڕوانگەی دەقەكانیەوە دەیدۆزێتەوە بەشێوەیەكی (ڕاستەوخۆ یان بە ئاماژە یان بەنیشانە) هەركەسێك بیزانێ‌ فێری دەبێت وە هەركەسێكیش نەفام بێت ئەوا بێ‌ گومان وونی دەكات.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

شێوازێكى نموونەیى بۆ لەبەركردنى قورئان

نووسەر: دایكى هێمن

سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگارى جیهان و سەلامیش لەسەر پێغەمبەرى پێشەوا (صلى الله علیه وسلم).
بەڕاستى ئەم پرسیارە وەڵامى جیاوازى لەسەرە بەگوێرەى پرسیارەكەو كات و سات و تەمەنى كەسەكە، بەڵام ئەتوانم هەندێ بنەماو ڕێسا بەگشتى باس بكەم و داوا لەپەروەردگار ئەكەم كەسوود بەخشى بكاو خوا یارمەتیدەرو سەرخەرە.
١_ نیەت پاكى: دڵسۆزى مەبەست بۆ پەروەردگارو زانینى فەزڵى لەبەركردنى قورئانى پیرۆز، وە ڕێزگرتن لەهەڵگرانى و خووڕەوشتى هەڵگرتنى قورئانى پیرۆز.
٢_ سووربوون و دیارى كردنى ئامانج و گەشتن پێى كەئەویش لەبەركردنى پەڕاوى پەروەردگارە بەتەواوى بەبێ پەلەكردن بەگەشتن بەم ئامانجە، وەهەركەسێك بەبڕى زۆر لەبەرى بكات ئەوا بڕێكى زۆرى لەبیردەچێت.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

قورئان بكە هاوڕێ ی خۆت

نووسەر: باوكى عبدالله - على خان

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمین، والصلاة والسلام على خیر خلقه محمد وعلى آله وصحبه أجمعین. وبعد..
قورئان ووته‌و كه‌لامى خواى په‌روه‌ردگاره‌، وه‌كه‌لامى خواى په‌روه‌رودگار مه‌زنترین ووته‌یه‌، وه‌مه‌زنى قورئان له‌مه‌زنى خواى به‌رزو بڵنده‌وه‌یه‌، قورئان شیفایه‌; شیفایه‌ بۆ نێو دڵه‌كان وه‌كو په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: {یَا أَیُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاء لِّمَا فِی الصُّدُورِ} یونس((٥٧))
واته‌: ئه‌ى خه‌ڵكینه‌ به‌ڕاستى ئێوه‌ ئامۆژگارى یه‌كى گه‌وره‌و گران و گرنگتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌ بۆ هاتووه‌ (كه‌ قورئانه‌) شیفاو چاره‌سه‌ریشه‌ بۆ دڵ و ده‌روونه‌كان.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

تەفسیری سورەتی (العصر) وپەندو ئامۆژگاری وەرگرتن لێی

نووسەر: وەرگێڕانی/م.عبدالغفور عبدالله

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه، وبعد:
سەرەتا: بەڕاستی خوای پەروەردگار قورئانی دابەزاندووە بۆ سود و پەندو ئامۆژگاری وەرگرتن لێ‌ ی، وەك دەفەرموێت: [ فَاعْتَبِرُوا یَا أُولِی الْأَبْصَارِ ] (الحشر: 2).
واتە: پەندو ئامۆژگاری وەربگرن ئەی خاوەن بیرو هۆشەكان، وە فەرمانی كردوە بەلێ وردبوونەوەو بیركردنەوە لەماناو واتاكانی، وەك دەفەرموێت: [ أَفَلَا یَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا] (محمد: 24).واتە: ئەوە بۆچی لەقورئان ورد نابنەوە؟ یان دڵەكان قوفڵیان لێ دراوە؟!.
وە هەر كاتێك قورئان بەلێوردبونەوەو بیرلێكرنەوەوە خوێندرا، كاریگەری و شوێنەوارێكی گەورەی دەبێت لەسەر دەرون و هەڵس وكەوت و ڕەوشتی ئادەمیزاد

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

فەزڵ و گەورەیى و تەفسیرى سورەتى (الفَاتِحَة)

نووسەر: م. عوبێد موحەمەد ئەمین

بێ گومان، گەر تەماشای كیتابی فەرموودەكان بكەین ئەو كاتە دەبینین، كە لە پێغەمبـەرى ئازیزو خۆشەویستەوە (صلى الله علیه وسلم) كۆمەڵێك فەرموودەی ڕاستی زۆر هاتووەو ڕیوایەت كراوە، سەبارەت بـە فەزڵ و گەورەیی ئەم سوورەتە پیرۆزو پڕ لە خێرو بەرەكەتە، بەڵام ئێمەش لەبەر زۆر درێژ نەبوونەوەی تەفسیرەكەمان، تەنها دوو فەرموودەیان باس دەكەین، كـە ئەمـانەن:
1 ـ هاوەڵى خۆشەویست (أنس)ى كوڕى (مَالِك)(1) (ڕەزاى خواى لێبێت) دەفەرمووێت:
{كَـانَ النَّبِیُّ (صلى الله علیه وسلم) فِی مَسِیرٍ، فَنَزَلَ فَمَشَى رَجُلٌ مِنْ أَصْحَابِهِ إِلَى جَـانِبِهِ، فَالتَفَتَ إِلَیهِ فَقَالَ: «أَلاَ أُخْبِرُكَ بَأَفْضَلِ الْقُرآنِ؟» قَالَ: فَتَلاَ عَلَیْهِ {الْحَمْدُ لِلهِ رَبِّ الْعَالَمِینَ}(2)

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

تەفسیر كردنی قورئانی پیرۆز

نووسەر: ئەندازیار/ ئاراز عزالدین

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام على نبینا محمد وعلى آله وصحبه أجمعین، وبعد: 
تەفسیر لە زمانەوانیدا: لە(فسر)وە هاتووە واتە: لابردنی پەردە لەسەر شتێكی داپۆشراو ولابردنی ئەو شتەی كە دایپۆشیوە.
لەزاراوەی شەرعدا: ڕوونكردنەوەی واتاكانی قورئانە، ئیمامی (بدرالدین الزركشی) ئەفەرموێت:(التفسیر علم یفهم به كتاب الله المنزل على نبیه محمد صلى الله علیه وسلم وبیان معانیه واستخراج احكامه وحكمه).
واتە: (تەفسیر ئەو زانستەیە كە بەهۆیەوە لەكتێبی خوا كەدابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم تێ‌ دەگەین وەبۆ ڕوونكردنەوەی واتاكانی ودەركردنی حوكمەكانی).

          

پیچک