تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز

به‌ ڕاستی ئێمه‌ قورئانمان ئاسان كردووه‌ بۆ یاداوه‌ری لێ وه‌رگرتن

له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی قورئانی پیرۆز ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌ڕاوێكه‌ خوا (سبحانه‌وتعالی) ئاسانی كردووه‌ بۆ له‌ به‌ركردن وتێگه‌یشتن، خوای متعال ده‌فه‌رموێت: ولقد یسرنا القرآن للذكر فهل من مدكر (القمر:17) { وه‌ به‌ ڕاستی و حه‌قیقه‌ت ئێمه‌ قورئانمان بۆ په‌ند وه‌رگرتن ئاسان كرد جا ئا په‌ند گرێ هه‌یه‌ } وه‌ ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌كه‌ له‌و ڕێگانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دایناوه‌و بۆ پاراستنی كتێبه‌ پیرۆزكه‌ی له‌ گۆڕین و شێواندن و له‌ ناوچوون، ئه‌ویش بۆ به‌ڕاستگه‌ڕانی فه‌رمووده‌ی خوا: إنا نحن نزلنا الذكر وإنا له لحافظون(الحجر:9) { به‌ ڕاستی ئێمه‌ ئه‌م قورئانه‌مان ناردنه‌ خوارێ و وه‌ به‌ ڕاست هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری ده‌كه‌ین } 

قورئانی پیرۆز تاكه‌ كتێبكێ ئاسمانیه‌ كه‌ پارێزراو بێت و گۆڕان و شێواندن و ده‌ستی مرۆڤی تێكه‌ڵ نه‌بوبێت، خوای گه‌وره‌ به‌ پاراستنی خۆی پاڕاستویه‌تی، تاكو ببێته‌ به‌ڵگه‌ له‌ سه‌ر خه‌ڵكی به‌ گشتی تا ڕۆژی قیامه‌ت. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

واتای وشه‌کانی قورئان به‌کوردی و به‌کورتی

ئاماده‌كردنی: چاودێر

سوپاس بۆ خوای په‌روه‌ردگار، سڵاو بۆ پێغه‌مبه‌ری سه‌ردار و بۆ ئال و یار، بۆ شوێنکه‌وتووی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ر ده‌یر و دییار. خوێنه‌ری خۆشه‌ویست و به‌ڕێز، ئه‌م نووسینه‌ به‌ پشتیوانیی خوای به‌رز و خاوه‌نهێز، کورته‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پوخت ده‌بێت بۆ سه‌ر جه‌م ئه‌و وشانه‌ی قورئان که‌ پێویستیان به‌ ڕوونکردنه‌وه‌ بێت؛ واته‌ هه‌موو ئه‌و وشانه‌ که‌ واتاکانیان گرانه‌، به‌وردبوونه‌وه‌ش له‌مانه‌ تێگه‌یشتن هێند ئاسانه‌، زوو ده‌موده‌ست بۆ تێگه‌شتن له‌ ئایه‌تان ده‌گه‌یته‌ ئامانج و مه‌به‌ست. هه‌روا له‌نێو ئه‌م نووسراوه‌ هه‌وڵ دراوه ژماره ‌و ناوی سووره‌کان ڕێك بخرێن‌، چون وا بۆ خوێنه‌ر ئاسانه‌ که‌ ئه‌و وشه‌ی لێیده‌گه‌ڕێت له‌ کام ئایه‌ت و کام سووره‌ته‌ی نێو قورئانه‌. 

له‌ خواوه‌ندیش داواکارم‌ ببێته‌ پشتیوان و یارم، ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌م به‌س بۆ خۆی بێت و له‌جێی خۆی بێت و بۆ خوێنه‌ریش ببێته‌ دیاری و نه‌بمه‌ مایه‌ی شه‌رمه‌زاری. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

واتاى نه‌فامی (الجاهلیة)

ئاماده‌كردنی: ئیحسان بورهانەددین

حاڵی خه‌ڵكى عه‌رەب چۆن بوو بەر له‌ ئیسلام؟ نه‌فام بوون به‌ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كان و شه‌ریعه‌تی ئایین. هه‌روه‌ها شانازییان به‌ ڕه‌چه‌ڵەكەوە ده‌كرد و خۆبه‌زلزان و سته‌مكار بوون و چه‌ندین ئاكارى خراپی تریان هه‌بوو. نه‌فامی ئه‌وان بریتی بوو له‌ نه‌زانین یان شوێننه‌كه‌وتنی زانست. شه‌یخولئیسلام (ابن تیمیة‌) ده‌فه‌رموێت: "ئه‌وه‌ى حه‌قزان نه‌بێت، ئه‌وه‌ نه‌فامێكی ئاسایییه‌. به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى باوه‌ڕی به‌ پێچه‌وانه‌كه‌ى هه‌بێت، ئه‌وه‌ تووشی نه‌فامیی ئاوێته‌ (الجهل المركب) بووه‌. ئه‌گه‌ر شتێكی وت به‌پێچه‌وانه‌ى حه‌ق و حه‌قه‌كه‌شی ده‌زانیی یان نه‌یده‌زانیی ئه‌وه‌ش هه‌ر نه‌فامه‌. له‌مه‌شه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خه‌ڵكی پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌ جاهیلییه‌تدا بوونه‌، چونكه ‌ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌سه‌رى بوون له‌ گوفتار و كردار، نه‌فام بۆى داده‌هێنان و نه‌فام ئه‌نجامی ده‌دا. به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌موو شتێك پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یە پێغه‌مبه‌ران پێی ڕه‌وانه‌ كراون، وه‌كوو جووله‌كه‌یی و گاورى ئه‌وه‌ هه‌مووی نه‌فامییه‌ و ئه‌وه‌ش واتای نه‌فامیی گشتییه‌." 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

ده‌سته‌واژه‌كانی (الكثرة) له‌ قوڕئاندا

هێندێك له‌ ده‌سته‌واژه‌ی قوڕئانی هه‌ن كه‌ له‌ ڕووی زمانه‌وه‌ به‌شدارن له‌سه‌ر یه‌ك پێناسه‌كردنیان له‌گه‌ڵ‌ هێندێكی تردا، له‌گه‌ڵ‌ بوونی چه‌ند جیاوازییه‌كی كه‌م، له‌وانه‌ وشه‌ی (جمَّ) ، وشه‌ی (غدق) ، وشه‌ی (كثر)
ده‌سته‌واژه‌ی یه‌كه‌م(جمَّ) له‌یه‌ك شوێن له‌ قوڕئاندا هاتووه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ ئایه‌تی: وَتُحِبُّونَ الْمَالَ حُبّاً جَمّاً (الفجر:20)،ده‌سته‌واژه‌ی دووه‌م(غدق) كه‌ له‌ یه‌ك شوێن له‌ قوڕئاندا هاتووه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ ئایه‌تی: لَأَسْقَیْنَاهُمْ مَاءً غَدَقاً (الجـن: 16)، هه‌روه‌ها وشه‌ی (لبد) له‌ دوو شوێندا هاتووه‌، له‌وانه‌: كَادُوا یَكُونُونَ عَلَیْهِ لِبَداً (الجـن: 19) هه‌روه‌ها یَقُولُ أَهْلَكْتُ مَالاً لُبَداً(البلد: 6). 
به‌ڵام وشه‌ی كثر و پێكهاته‌كانی، له‌ نه‌وه‌د شوێن له‌ قوڕئاندا هاتووه‌، وه‌ك ئایه‌تی: أَضْعَافاً كَثِیرَةً (البقرة: 245) و زۆر شوێنی تر.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین و له‌ هه‌قیقه‌تی ئه‌م وشه‌ ڕابمێنین، ئه‌وه‌ پێویستمان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ فه‌رهه‌نگه‌كانی زمان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بنه‌ڕه‌ت و بنجوبنه‌وانی ئه‌م وشه‌یه‌ حاڵی ببین، ئینجا دیقه‌ت بده‌ین داخوا چ له‌ قوڕئان، چ له‌ سوننه‌ت چۆن به‌كار هاتووه‌. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

ده‌سته‌واژه‌كانی (الجهاد – القتال- الحرب – النفر) له‌ قورئاندا

قوڕئانی پیرۆِز بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م (صلى الله علیه وسلم) دابه‌زیوه‌، له‌ ڕووی ئاقیده‌و شه‌ریعه‌تی خوادا، وشه‌گه‌لێكی ئه‌وتۆی تیا مسۆگه‌ربووه‌ كه‌ مانای دیاریكراوو تایبه‌ت ئه‌ده‌نه‌وه‌ ده‌ست، ئه‌گه‌ر له‌ هێندێ‌ وشه‌ی قورئانیش ورد بینه‌وه‌ ئه‌وه‌ كه‌م و زۆر له‌به‌رده‌م هێندێ‌ له‌ وشه‌كان هه‌ڵوه‌سته‌ ده‌كرێ‌ و وردبوونه‌وه‌ی تیا ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هێندێ‌ وشه‌ی تایبه‌ت له‌ قورئان وردبینه‌وه‌، ئه‌وه‌ ئه‌بینین وێڕای ئه‌وه‌ كه‌ هێندێكیان به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌ ڕووی وشه‌وه‌ جیان، به‌ڵام له‌ ڕووی ماناوه‌ یه‌ك شت ئه‌ده‌نه‌وه‌ ده‌ست. 
له‌وانه‌ وشه‌ی: (الجهاد – القتال- الحرب – النفر) ، ئه‌بینین ئه‌م چوار زاره‌وه‌ له‌ قورئاندا ئه‌گه‌ر چی له‌ شوێنی تایبه‌ت و به‌ شێوازی جۆراوجۆر هاتوون، به‌ڵام ئه‌بینینن كه‌ كه‌م و زۆر له‌ یه‌ك كۆڵان خۆ ده‌بیننه‌وه‌، با بزانین چۆن: 

وشه‌ی (الجهاد) 
(الجُهْد) یان (الجَهْد) واته‌: ماندووبوون و سه‌رفكردنی هێز، هه‌روه‌ها (الاجتهاد) بریتییه‌ له‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

زاراوه‌ی (الأمر) له‌ قوڕئاندا

وشه‌ی (الأمر) له‌ قورئانی پیرۆز له‌ سه‌د شوێنان به‌ ناوو فه‌رمان و به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌ به‌ چه‌ندین جۆر مانا‌ هاتووه‌، له‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: أَتَى أَمْرُ اللَّهِ فَلا تَسْتَعْجِلُوهُ (النحل:1) یان وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ (النساء: 83) یان فَلا یُنَازِعنَّكَ فِی الْأَمْرِ (الحج: 67) وه‌ هه‌روه‌ها. 
پێش ئه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م ماناكانی ووشه‌ی (الأمر) له‌ قوڕئاندا بوه‌ستین، پێویسته‌ كه‌ كه‌مێك له‌ فه‌رهه‌نه‌گه‌كانی زمان ڕابمێنین و بزانین له‌ زمانی عه‌ڕه‌بی چۆن ماناكراون‌. 

فه‌رهه‌نگه‌كانی زمان ووشه‌ی‌ (الأمر) بۆ پێنج مانای بنه‌ڕه‌تی لێك ئه‌ده‌نه‌وه‌: 
یه‌كه‌م: (الأمر) به‌ مانای فه‌رمان و كاروباردێت، ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك شت ئه‌گرێته‌وه‌، بۆ نموونه‌: ئه‌ڵێت (هذا أمر رضیته، وهذا أمر لا أرضاه) واته‌: من به‌م كاره‌ ڕازیم و به‌وه‌یان ڕازی نیم. هه‌ر له‌م ڕوه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌ڵێت: (أمر ما أتى بك) واته‌: ئه‌و كاره‌ی كه‌ تۆی هانی. 
دووه‌م: (الأمر) كه‌ پێچه‌وانه‌ی نه‌رێ‌ (النهی) یه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

وشه‌ی (السوء) له‌ قوڕئاندا

له‌ فه‌رهه‌نگه‌كانی زماندا به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مانای ووشه‌ی (السوء) كراوه‌: 
(السَّوء) به‌ سه‌ره‌ (الفتحة) ی سین: چاوگه‌كه‌ی (ساءَه یسوُءه سَوْءًا) خراپه‌ی له‌گه‌ڵداكرد، خراپه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌كات، خراپه‌كاری. ئه‌مه‌ش كرده‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ جێگه‌ی خۆشی نییه‌، واته‌: دژی كارێكه‌ كه‌ مایه‌ی دڵخۆشییه‌، ئه‌ڵێن: (هذا رجل سَوْء، وهذه امرأة سَوْء) واته‌: ئه‌م پیاوه‌ خراپه‌، یا ئه‌م ئافره‌ته‌ خراپه‌، وه‌ ئه‌ڵێن: (ساء ما فعل فلان صنیعًا، یسوء) واته‌: ئه‌وه‌ی ئه‌مكردی شتێكی خراپبوو كه‌ خراپه‌ی پێگه‌یاند. وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: سَاءَ مَثَلاً الْقَوْمُ الَّذِینَ كَذَّبُوا بِآیاتِنَا ( الأعراف: 177) واته‌: ئای كه‌ چه‌نده‌ نموونه‌یه‌كی ناشرینه‌، نموونه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی ئێمه‌ به‌ درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌. 

هه‌روه‌ها ووشه‌ی (السُّوء) ناوێكه‌ مه‌به‌ستی پێ‌ خراپه‌یه‌، كه‌ به‌هه‌مان جۆگه‌ی شه‌ڕدا ڕه‌ت ئه‌بێت، هه‌ردوو له‌م دوو ووشه‌یه‌ی كه‌ باسمانكرد له‌یه‌ك بنه‌ما سه‌رچاوه‌یانگرتووه‌. بۆیه‌ له‌ باره‌ی (السُّوء) ه‌وه‌ ئه‌ڵێن: (استاء فلان فی الصنیع) واته‌: فولان كه‌س خراپی كرد له‌ كاره‌كه‌یدا. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

زاراوه‌كانی (الخصاصه‌، العیْلة، الفقر، الإملاق) له‌ قورئاندا

یه‌كه‌م: زاراوه‌ی (الخصاصة)
وشه‌ی (الخصاصة) له‌ قورئاندا ته‌نها یه‌كجاران هاتووه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌خاتری پشتیوانان و كۆچه‌رانی مه‌دینه‌ بوو، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: ویؤثرون على أنفسهم ولو كان بهم خصاصة [الحشر: ٩]. واته‌: وه‌سه‌ر خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن ئه‌گه‌رچی خۆیان نه‌دار و هه‌ژار و شیاوتریشن. هه‌روه‌ها به‌ كه‌ڵێنه‌كانی په‌نجه‌ی ده‌ستیش ده‌گوترێ‌ (خصاصة) ، یان كه‌ ئه‌ڵێن: (خَصَاص البیت) واته‌: گۆشه‌ی ماڵ‌، یان به‌ مانای كون و كه‌ڵێن و كه‌ڵه‌به‌ر هاتووه‌. پاشان وشه‌ی (الخصاصة) ئه‌بینین كه‌ هێندێ‌ جاران بۆ هه‌ژاری‌ و ده‌ستكورتی به‌ كار براوه‌ یان بۆ كه‌سێك كه‌ ئاتاجی به‌ شتێك بووبێت یان حاڵی باش نه‌بووبێت.
وه‌ كه‌ ئه‌ڵێن (ذوو الخصاصه‌) واته‌: كه‌سێك كه‌ هه‌ژارو نه‌داره‌، وه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی (فضالة) ش خوای لێ ڕازی بێت، هاتووه‌ كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) (كَانَ إِذَا صَلَّى بِالنَّاسِ یَخِرُّ رِجَالٌ مِنْ قَامَتِهِمْ فی الصَّلاةِ مِنَ الخَصَاصةِ) (رواه الترمذی) واته‌: كاتێ‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) نوێژی بۆ كۆمه‌ڵێ له‌ هه‌ژارانی (أهل الصفة) ده‌كرد 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

چه‌مك و واتای (الإخبات) له‌ قورئاندا

زاراوه‌ی (الإخبات) له‌ قورئاندا له‌ سێ‌ ئایه‌تاندا ناو براوه‌، كه‌ بریتین له‌ ئایه‌تی إِنَّ الَّذِینَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَأَخْبَتُوا إِلَى رَبِّهِمْ أُولَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمْ فِیهَا خَالِدُونَ ([هود: ٢٣].واته‌: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه‌ بڕوایان هێناوه ‌و كرده‌وه‌ی چاكیشیان ئه‌نجام داوه ‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ لای په‌روه‌ردگاریان، ئه‌وانه‌ خاوه‌ن به‌هه‌شتن و به‌هه‌تاهه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه.‌. هه‌روه‌ها ئایه‌تی:فَإِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَلَهُ أَسْلِمُوا وَبَشِّرِ الْمُخْبِتِینَ ([الحج: ٣٤]واته‌: خوای ئێوه‌ خوایه‌كی تاكو ته‌نیایه‌، هه‌مووتان ته‌سلیم و ملكه‌چی ئه‌وبن، مژده‌ش بده‌ به‌ (به‌نده‌) ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو دڵئاوه‌دانه‌كان... هه‌روه‌ها ئایه‌تی: وَلِیَعْلَمَ الَّذِینَ أُوتُوا الْعِلْمَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ فَیُؤْمِنُوا بِهِ فَتُخْبِتَ لَهُ قُلُوبُهُمْ ([الحج: ٥٤]واته‌: ده‌با ئه‌وانه‌ش كه‌ زانیاری‌ و وانیارییان پێبه‌خشراوه‌ دڵنیابن و بزانن كه‌ ئه‌م قوڕئانه‌ هه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌و له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تۆوه‌ ڕه‌وانه‌ كراوه‌، كه‌واته‌ باوه‌ڕی پته‌وی پێ‌ بێنن و دڵه‌كانیانی پێ‌ خۆش و ئاسووده‌ بكه‌ن. وه‌ یه‌ك له‌ نزاكانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بریتی بوو له‌ (رب اجعلنی لك شكَّارًا، لك ذكَّارًا، لك رهَّابًا، لك مِطواعًا، إلیك مخبتًا، لك أوَّاهًا منیبًا) "رواه أحمد وأصحاب السنن إلا النسائی "

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

زاراوه‌ی (الشریعة) له‌ قورئاندا

له‌ زاراوه‌ گرنگه‌كانی قورئانی پیرۆز زاراوه‌ی "الشریعة" یه‌، بگره‌ یه‌كه‌ له ‌نازناوه‌كانی سووره‌تی "الجاثیة"ش بۆیه‌ هێندێ‌ جار پێی ئه‌ڵێن: سووره‌تی "الشریعة 
"الشریعة" له‌ بنه‌ڕه‌تی زماندا بریتییه‌ له‌ جێگای ئاوخواردنه‌وه‌ یان ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی پێ‌ ئه‌ڵێن كه‌ ئه‌تگه‌یه‌نێته‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی یان به‌كار ئه‌برێت بۆ ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دایناوه‌. هه‌ر له‌م شه‌ریعه‌شه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێگاكانی دینی تیا نیشان ئه‌درێت، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت‌: لكل جعلنا منكم شرعة ومنهاجا "المائدة:٤٨ " واته‌: بۆ هه‌ر لایه‌كتان به‌رنامه‌و پڕۆگرامی تایبه‌تمان بڕیار داوه‌. یان ده‌فه‌رموێ‌:ثم جعلناك على شریعة من الأمر فاتبعها "الجاثیة: ١٨" واته‌:له‌وه‌و دوا تۆمان خستۆته‌ سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی ڕاست و ڕه‌وان شوێنی بكه‌وه‌و لێی لا مه‌ده‌. 

شاعیریش ئه‌ڵێت: 
"ولما رأت أن الشریعة همُّها وأن البیاض من فرائصها دامی" 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

زاراوه‌كانی (البرهان و البیان و الحجه‌ و الدلیل و السلطان) له‌ قورئاندا

ئه‌و زاراوه‌ قوڕئانیانه‌ی كه‌ مانای به‌ڵگه‌و بڕینی بیانوو له‌ كاتی ده‌به‌رێكڕاچوون و گفتو گۆكاندا به‌كار ئه‌برێن بریتین له‌ زاراوه‌كانی: "البرهان و البیان و الحجة و الدلیل و السلطان" . 
بێ‌ گومان له‌ قوڕئاندا ئه‌م زاراوانه‌ له‌ ڕووی دووباره‌ بوونه‌وه‌یاندا كه‌م و زۆر به‌ دیار ئه‌كه‌ون، هه‌یشه‌ زۆرتر به‌كار براوه‌ له‌وی تر. بۆ نموونه‌: ئه‌و زاراوه‌یه‌ی كه‌ له‌ هه‌مووان زیاتر دووباره‌ بووبێته‌وه‌، ئه‌مانه‌ن كه‌ لكێنراوه‌ن به‌ وشه‌ی (مبین)ه‌وه‌، واته‌: ئاشكرا، به‌ڵام كه‌مترین جار كه‌ دووباره‌ بووبێته‌وه‌ زاراوه‌ی "الدلیل" ه‌، كه‌ ته‌نها یه‌كجار هاتووه‌ ئه‌ویش له‌ ئایه‌تی ثم جَعَلْنا الشمس علیه دَلیلاًدایه‌ كه‌ له‌ سوڕه‌تی" الفرقان 45" دایه‌. بۆیه‌ به‌ پێویستی ئه‌زانین كه‌ كه‌مێك هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر یه‌ك یه‌كی ئه‌م پێنج زاراوه‌یه‌ بكه‌ین: 

یه‌كه‌م: زاراوه‌ی (البرهان):
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: قل هاتوا برهانكم إن كنتم صادقین "البقرة:111" .

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

بنچینه‌كانی زانستی قیرائات

ئاماده‌كردنی: ئیحسان بورهانەددین

الحمد لله رب العالمین والصلاه‌ والسلام على خیر خلقه محمد وعلى اله وصحبه اجمعین 
پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێَك كه‌ ده‌یه‌وێت فێرى زانستێك ببێت ، ده‌ بنچینه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و زانسته‌ بزانێت ، زانستى قیرائاتیش به‌ هه‌مان شێوه‌ وه‌كو زانستێكى مه‌زنى په‌یوه‌ندیدار به‌ قورئانى پیروَزه‌وه‌ ڵێویسته‌ خوێندكار ده‌ بنه‌ماى گرنگ ده‌رباره‌ى بزانێت: 
سنووره‌كه‌ى: (القراءات القرانیه‌) زانستێكه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌ جوانى و درووستى وشه‌كانى قورئان ده خوێنرێته‌وه‌ به‌ پێی ئه‌و جێوازییانه‌ى ده‌درێته‌ پاڵ گوێزه‌ره‌وه‌كه‌ى له‌ زنجیره‌ى سه‌نه‌ده‌كه‌یدا ، یان بریتییه‌ له‌و زانسته‌ى كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت یه‌كده‌نگى گوێزه‌ره‌وه‌كانى كیتابى خواى گه‌وره‌ بزانرێت سه‌باره‌ت به‌ جێاوازى شێوازه‌كانى ده‌ربرَینى وشه‌كان له‌ ڕووى گوێگرتنه‌وه‌.
باسه‌كانى: تایبه‌ته‌ به‌ وشه‌كانى قورئانى پیروَزه‌وه‌ له‌ ڕووى ئه‌نجامدانیانه‌وه‌ وه‌كو : مه‌د و قه‌صر و ئیدغام و ئیخفا و شتى له‌و شێوه‌.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

ئایا قورئان ئینجیل به‌ ته‌حریفكراو داده‌نێ؟

ئاماده‌كردنی: كامه‌ران ده‌روێش

یه‌كێك له‌و گاڵته‌ جاڕیانه‌ی كه‌ مه‌سیحیه‌كان دڵیان پێ خۆشه‌ به‌ڵكوو زۆرێك له‌ بێباوه‌ڕه‌كانیش ،ئه‌وه‌یه‌ گوایه‌ قورئان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ته‌حریفكردنی ئینجیلی نه‌كردووه‌و خۆی له‌م باسه‌ نه‌داوه‌.. هه‌روه‌ك ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا موهه‌رریجێك به‌ناوی (سه‌روه‌ر پێنجوێنی) له‌ڕۆژنامه‌ی بۆچوون بابه‌تێكی به‌ناوی (ئایا قورئان ئینجیل به‌ ته‌حریفكراو ده‌زانێ) به‌ دووبه‌ش بڵاوكرده‌وه‌و له‌ هه‌وڵێكی نه‌زۆكانه‌دا ده‌یویست بیسه‌لمێنێ كه‌ قورئان نه‌ نزیك نه‌ دوور خۆی له‌ قه‌ره‌ی ئه‌م باسه‌ نه‌داوه‌؟! ئه‌و موهه‌رریجه‌ وه‌ك عاره‌ب گوته‌نی له‌فف وده‌وه‌رانێكی زۆر عه‌نتیكه‌ی كردبووتا بۆچوونه‌ سه‌قه‌ته‌كه‌ی بسه‌لمێنێ ...بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی هێنابوو كه‌ وشه‌ی ته‌حریفیان تێدایه‌؟! ئه‌مانه‌ش ئایه‌ته‌كانن: 
أَفَتَطْمَعُونَ أَنْ یُؤْمِنُوا لَكُمْ وَقَدْ كَانَ فَرِیقٌ مِنْهُمْ یَسْمَعُونَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ یُحَرِّفُونَهُ مِنْ بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ یَعْلَمُونَ (75)البقرة 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

به‌ئاسانترین شێوه‌ بزانه‌ ژماره‌ی سه‌ره‌تای هه‌رجوزئێك له‌قورئان چه‌نده‌

ئاماده‌كردنی: هیمداد خالید

به‌لێ به‌ شێوازێكی زۆر ئاسان ئه‌گه‌ر بته‌وێت بزانیت سه‌ره‌تای هه‌ر جوزئێك له‌قورئان به‌ژماره‌ چه‌ند ده‌ست پێ ده‌كات ئه‌وا به‌كورت ترین ماوه‌ ده‌توانیت ئه‌م كرداره‌ ئه‌نجام بده‌یت, بۆ نموونه‌: ئه‌گه‌ر پرسیمان ژماره‌ی ئه‌و لاپه‌ره‌یه‌ چه‌نده‌ كه‌له‌ سه‌ره‌تای جوزئی نۆیه‌م ده‌ست پێ ده‌كات؟ ئه‌وا به‌كردارێكی ئاسان ئه‌ویش ژماره‌ (9-1= 8 وه‌ ژماره‌ 8 جارانی 2 ده‌كه‌ین ئه‌وا یه‌كسانه‌ به‌ 16 دواتر ژماره‌ 2 زیاد ده‌كه‌ین بۆ لای راستی ژماره‌ 16 ده‌بێت به‌ ژماره‌ 162، كه‌واته‌ ژماره‌ی لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌تای جوئی نۆیه‌م 162 ه.‌
نمونه‌یه‌كی تر: جوزئی بیست ویه‌ك 21-1=20 وه‌ 20 جارانی 2=40 دواتر ژماره‌ 2 زیاد ده‌كه‌ین بۆ لای راستی ژماره‌ 40 ده‌بێت به‌ 402 كه‌واته‌ ژماره‌ی سه‌ره‌تای جوزئی بیست ویه‌ك 402 ه‌. 
نمونه‌یه‌كی تر: جوزئی بیست ونۆ
1-29=28 وه‌ 28 جاران 2 =56 ژماره‌ 2 زیاد بكه‌ بۆلای راستی 56 =562 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

پله‌وپایه‌ی هه‌ندێ له‌ سووره‌ته‌كانی قورئان به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانای پایه‌به‌رز (الألبانی)-ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- (به‌شی ٣)

ئاماده‌كردنی: کوڕی خاك

سوڕه‌تی(هود). 
* ئه‌و فه‌رمووده‌ دروستانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م سووڕه‌ته‌وه‌ هاتوون: 
1/ " قال أبو بكر رضی الله عنه : یا رسول الله قد شبت قال: شیبتـنی(هود) و(الواقعة) و(المرسلات) و(عم یتساءلون) و(إذا الشمس كورت)" . رواه الترمذی وصححه الألبانی فی صحیح الجامع / 3723 . 
واته‌/ ئه‌بوبه‌کری صدیق-خوا لێی ڕازی بێت- فه‌رمووی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله علیه وسلم) ده‌تبینم که‌ پیر بووی؟ فه‌رمووی: پیری کردم سووڕه‌ته‌کانی(هود) و(الواقعة) و(المرسلات) و(عم یتساءلون) و(إذا الشمس كورت).. 

2/ " شیبتنی هود و أخواتها قبل المشیب" صحیح الجامع الصغیر/ 3721 . 
واته‌/ پیری کردم سووره‌ته‌کانی(هود) و خوشکه‌کانی پێشه‌ پیری(پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه‌ ته‌مه‌نی پیری)

          

پیچک