تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

ته‌فسیر ئایه‌تی ( ٤٠ تــا ٤٣ ) له‌سوره‌تی الأعراف

ئاماده‌كردنی: عبدالسلام موحه‌ممه‌د پشده‌ری

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان
الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی سیدنا محمد علی اله وصحبه وسلم .
خوشكان وبرایانی باوه‌ڕدار جارێكی تر هاتینه‌وه‌ خزمه‌ت جه‌نابتان بۆ ته‌فســـیر كردنی كۆمه‌ڵـــه‌ ئایه‌تێكی تر لــه‌ قورئانی پیرۆز بــه‌و هیوایه‌ی إن شاء الله جێگای ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار بێت وپاشان سوودمه‌ند بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك . 
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ( إِنَّ الَّذِینَ كَذَّبُوا بِآَیَاتِنَا وَاسْتَكْبَرُوا عَنْهَا لَا تُفَتَّحُ لَهُمْ أَبْوَابُ السَّمَاءِ وَلَا یَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّى یَلِجَ الْجَمَلُ فِی سَمِّ الْخِیَاطِ وَكَذَلِكَ نَجْزِی الْمُجْرِمِینَ (40) ) 
واته‌ : بێگومــان ئه‌وانـه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌‌ به‌ ئایه‌ت ونیشانه‌ وبه‌ڵگه‌كانی ئێمه‌ وبه‌درۆی ده‌خه‌نه‌وه وخۆیــان لــه‌ئاستیدا به‌گــه‌وره‌ زانیوه‌ ( خۆیان به‌گه‌وره‌ زانیوه‌ له‌ باوه‌ڕبه‌خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی وئه‌و به‌ڵگه‌ ونیشانه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار ده‌سه‌لمێنن، ئه‌م نه‌خۆشیه‌، نــه‌خۆشــی 

          

 

 

 

ته‌فسیر

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

ته‌فسیر

ئاماده‌كردنی: مه‌روان

{ بسم الله‌ الرحمن الرحیم} 
الحمدلله‌وکفی ، والصلاة والسلام علی رسوله‌ المصطفی محمد وعلی آله‌ وصحبه‌ ومن تبعهم بإحسان الی یوم الدین ، وبعد :
خوای گه‌وره‌ له‌سوره‌تی [آل عمران] دا ده‌فه‌رموێت:{ ولتکن منکم أمة یدعون إلی الخیر ویأمرون بالمعروف وینهون عن المنکر وأولئك هم المفلحون } له‌ئایه‌ته‌کانی پێشتردا که‌باسی بنی إسرائیل ده‌کات که‌ دینی خوایان پشت گوێ خستوه‌و ئیش وکاری پێناکه‌ن وده‌یفرۆشن به‌پاره‌یه‌کی که‌م ، چونکه‌ ئایه‌تی خواو دینی خوا نافرۆشرێت به‌پاره‌وماڵی دونیا ، هه‌موو سه‌روه‌تی دونیا ئایه‌تێکی دینی خوا ناکات ، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش ده‌کات که‌ بونه‌ به‌ به‌ربه‌ست له‌ڕێیخه‌ڵکیتردا که‌ تێی نه‌گه‌ن ودین نه‌گرن وپێیان ناخۆش بوکه‌ هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌ بیانگرێته‌وه‌ وهیدایه‌ت بدرێن ،وته‌نها خۆیان به‌شایسته‌و خاوه‌ن دینی خوا ده‌زانی وخۆشه‌ویستی وڕه‌حمی خوا ته‌نها شایسته‌ی ئه‌وانه‌ ،

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌ندێك گومان له‌سه‌ر هه‌ندێك ئایه‌تی قورئانی پیرۆز
به‌شی چواره‌م-وورد بوونه‌وه‌ له‌سه‌ر ئایه‌تی فره‌ژنی

ئاماده‌كردنی: عومه‌ر عه‌لی

ده‌بیستم هه‌ریه‌که‌و‌ بۆ خۆی له‌سه‌ر ئایه‌تی فره‌ژنی ده‌دوێ وه‌ك وابێت مه‌ته‌ڵ بێت، به‌ڵام که‌سیش نی یه‌ بڵێ والله‌ هه‌ڵت هێنا ئیتر به‌سه‌، له‌وانه‌ی که‌ بۆچونی خۆیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ئایه‌ته‌ زۆریان ناشزانن ئایه‌ته‌که‌ به‌ ڕاستی بخویننه‌وه‌ ! وه‌ قسه‌ له‌ شتێکدا ده‌که‌ن که‌ شاره‌زاییان لێی نی یه‌! بۆیه‌ له‌ ئیسلامدا ئه‌گه‌ر که‌سێك وه‌ڵامی پرسیارێکیش بداته‌وه‌ به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستی نه‌بوو بێت ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که‌شی ڕاست بێت هه‌ر تاوانباره‌ له‌وانه‌یه‌ بڵێن بۆ خۆ وه‌ڵامه‌که‌ی ڕاسته‌؟ به‌ڵام هۆی تاوانباریه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ موماره‌سه‌ی کارێکی کردووه‌ به‌بێ بنه‌مایه‌ی زانستی، وه‌ له‌ ئیسلامدا ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌زانی بۆچۆنی خۆت بڵێی وه‌ ئه‌م کاره‌ زۆر خراپتره‌ ئه‌گه‌ر قسه‌که‌ش له‌سه‌ر ئایه‌تی قورئانی بێت، که‌ ئه‌و هه‌موو مه‌رجه‌ی بۆ دانراوه‌، وه‌ یه‌کێك له‌و مه‌رجانه‌ ده‌بێت عه‌ره‌بی بزانین به‌ ڕێزمان و وورده‌کاریه‌کانیه‌وه‌ نه‌وه‌ك ته‌قه‌ی سه‌رت بێ له‌ عه‌ره‌بیداو به‌ئاره‌زوو

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌ندێك گومان له‌سه‌ر هه‌ندێك ئایه‌تی قورئانی پیرۆز
به‌شی سێ یه‌م-شه‌ڕو کوشتارو یه‌کتر بڕین

ئاماده‌كردنی: عومه‌ر عه‌لی

یه‌کێکی تر له‌و ئایه‌تانه‌ی که‌ گومانی لێ دروست ده‌که‌ن ئه‌مه‌یه
‌[فَإِذَا لَقِیتُمُ الَّذِینَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّى إِذَا أَثْخَنْتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً حَتَّى تَضَعَ الْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ذَلِكَ وَلَوْ یَشَاءُ اللَّهُ لَانْتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَكِنْ لِیَبْلُوَ بَعْضَكُمْ بِبَعْضٍ وَالَّذِینَ قُتِلُوا فِی سَبِیلِ اللَّهِ فَلَنْ یُضِلَّ أَعْمَالَهُمْ] محمد 4 
واته‌:(ئه‌م فه‌رمانه‌ بۆ کاتی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڕه‌پانی جه‌نگد) جا کاتێك که‌ که‌شتن به‌وانه‌ی که‌ بێ باوه‌ڕ بوون،بێنه‌ ده‌ست لییان و له‌گه‌ردنیان بده‌ن (ئه‌گینا ئه‌وان ئێوه‌ ده‌کوژن) تا کاتێك کوشتاری زۆریان لێ ده‌که‌ن، ئینجا که‌ هێزیان نه‌ما، به‌دیل بیانگرن به‌ توند باڵبه‌ستیان بکه‌ن، ئه‌وسا یه‌کێك له‌م دوو کاره‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن: یان به‌ پیاوه‌تی و منه‌ت؛ یاخود به‌ گۆڕینه‌وه‌و فیدیه‌ ئازادیان بکه‌ن، تاشه‌ڕ کۆتایی دێت و ئاسه‌واری نامێنێت و دوژمنتان چه‌ك داده‌نێن، بڕیاره‌که‌ ئاوه‌هایه‌، ئه‌گه‌ر 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌ندێك گومان له‌سه‌ر هه‌ندێك ئایه‌تی قورئانی پیرۆز
به‌شی دووه‌م

ئاماده‌كردنی: عومه‌ر عه‌لی

یه‌کێك له‌و ئایه‌تانه‌ی که‌ ئیسلامی پێ تاوانبار ده‌که‌ن ئه‌م ئایه‌ته‌یه‌

[وَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تُقْسِطُوا فِی الْیَتَامَى فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَیْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلَّا تَعُولُوا] النساء 3 واته‌: ئه‌گه‌ر ترسان له‌ ئه‌نجام نه‌دانی دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ کچه‌ بێ باوکه‌کاندا (ئه‌گه‌ر بیانکه‌نه‌ هاوسه‌ری خۆتان، ئه‌وه‌ واز له‌ ئه‌وان بهێنن)،ئه‌وه‌ له‌ ئافره‌تانی تر که‌ حه‌ڵاڵن بۆتان ژن ماره‌ بکه‌ن دوو دوو، یان سیان سیان، یان چوار چوار ،(ئه‌ڵبه‌ته‌ له‌یه‌ك هاوسه‌ر زیاتر مه‌رج و بارودۆخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌) خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که‌ نه‌توانن دارپه‌روه‌ر بن (له‌ نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا) ئه‌وه‌ با یه‌ك ژن ماره‌ بکه‌ن، یان ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ی که‌ هه‌تانن (که‌ دیارده‌یه‌کی کاتی بوو، ئیسلام بنه‌بڕی کرد)، ئه‌وه‌ی که‌ باسکرا نزیکتره‌ له‌وه‌ی سته‌م 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌ندێك گومان له‌سه‌ر هه‌ندێك ئایه‌تی قورئانی پیرۆز
به‌شی یه‌كه‌م

ئاماده‌كردنی: عومه‌ر عه‌لی

زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌ ئاسان و چاویان به‌ ڕۆژ هه‌ڵنایه‌ت!. خۆیان هیچ نین و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکیش خۆیان ئاسا بن!. هه‌موو به‌هاو ڕه‌وشتێکی به‌رزیان خستۆته‌ ئه‌ولاوه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ناڕه‌واو
وه‌ خۆ ده‌رخستن!. توتی ئاسان به‌ناو نوێ گه‌رییه‌وه‌!. له‌ ڕاستی تێناگه‌ن و به‌ره‌نگاری ده‌که‌ن!. خۆ په‌رستن و مێشکی تێگه‌شتنیان به‌ده‌ستی خۆیان داخستووه‌!. شه‌ڕی خۆیان به‌که‌سانی تر ده‌فرۆشن!. عه‌ره‌بی نازانن و به‌ره‌نگاری "سیبه‌وه‌ی" ده‌که‌ن‌!. هیچ ته‌فسیرێکیان نه‌خوێندوه‌ته‌وه‌و خۆیان به‌ ته‌به‌ری و ئیبن که‌سیر ناگۆڕنه‌وه‌!. قورئان به‌ دانراو ده‌زانن و، ئایه‌تێکیشیان پێ دانانرێت!. قورئان به‌ ئه‌فسانه‌ ده‌زانن و، به‌خه‌و مه‌ته‌ڵیش سه‌رسام ده‌بن!. بانگه‌شه‌ بۆ شتانێك ده‌که‌ن که‌ خۆشیان پێی ڕازی نین!. داوای مافی ئافره‌تان ده‌که‌ن و، بازرگانی به‌ مافی ئافره‌تانه‌وه‌ ده‌که‌ن!. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

ڕێگای ڕزگاری و میراتگرانی به‌هه‌شت

ئاماده‌كردنی: عومه‌ر عه‌لی

گومان له‌وه‌دا نیه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ ده‌گه‌ڕێ و ده‌ڕوات به‌دوای ڕێگایه‌کدا که‌ سه‌رکه‌وتنی و ڕزگار بوون و خۆشبه‌ختی خۆی تیا به‌ ده‌ست بێنێ، وه‌ ئه‌و ڕێگاش له‌ ڕاستیدا ئاسانه‌و وه‌ دیاره‌! ئه‌گه‌ر تۆزێك به‌ وردی سه‌رنج به‌ین. به‌ڵام ده‌بینین زۆرێك سه‌ری لێشێواوه‌و به‌شێوه‌یه‌کی وا ناتوانێت خۆی ببینێته‌وه‌و له‌ هه‌لومه‌رجێکی ناخۆشدا ده‌ژی و وه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ بیری خۆشیدا ئه‌و ڕێگه‌ی که‌ گرتویه‌تی وابزانێ ڕێگه‌یه‌کی‌ ته‌واوه‌و ته‌نها ئه‌م له‌سه‌ر ڕاستیه‌، وه‌ ئاماده‌یه‌ کێبه‌رکێ و ده‌نگه‌ ده‌نگیشی له‌سه‌ر بکات!. 
به‌ڵام با زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ نه‌ڕۆین، چونکه‌ خۆمان بۆ خۆمان له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ماندا ده‌یبینین و شتێکی به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌. له‌گه‌ڵمان وه‌رن بزانێن کامه‌یه‌ ڕێگای ڕزگاری؟ کامه‌یه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی دڵ شادی؟ کێن میراتگرانی به‌هه‌شت. بێگومان زۆرێكیش له‌ ئێمه‌ چه‌نده‌ها جار به‌سه‌ر ئه‌و ووه‌ پیرۆزانه‌دا تێپه‌ڕیوه‌و به‌ چاوی خۆمان بینیومانه‌، ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌دا هۆشمان له‌لای خۆمان بوو بێت! و به‌و چاوه‌وه‌ بینیبێتمان، 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر, مردن و رۆژی دوایی,

 

پێناسه‌ى ناوه‌كانى ڕۆژى دوایی له‌ قورئانى پیرۆز

نوسینى: مه‌لا دلشاد باڵه‌كى
ئاماده‌كردنی: غریب قادر

1- یَوْمِ الْقِیَامَةِ:  واتا رِۆژى هه‌ستانه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان له‌ رِۆژى دواییدا بۆ لێپرسینه‌وه‌و رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و پرسیارانه‌ى له‌ باره‌ى كارو كرده‌وه‌كانى ژیانى دونیا لێى ده‌كرێن وه‌ك له‌ سوره‌تى   النساء/87 [  اللّهُ لا إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ لَیَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى یَوْمِ الْقِیَامَةِ لاَ رَیْبَ فِیهِ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللّهِ حَدِیثاً   ]  النساء : 87واتا: ( الله خوایه‌كه‌ بێجگه‌ له‌و هیچ خوایه‌كى ترى به‌ حه‌ق نیه‌ (شایسته‌ى په‌رستن بێت) سوێند به‌ خوا له‌ رِۆژى قیامه‌تدا كۆتان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ شك و گومانێكى تێدا نیه‌،جا كێ هه‌یه‌ قسه‌و گوفتارى له‌ فه‌رمایش و فه‌رموده‌ى خوا راستترودروستتربێت ؟  ته‌فسیرى ئاسان

2- الْیَوْمِ الآخِرِ: واتا دوایه‌مین و كۆتا رِۆژ كه‌ رِۆژى ترى له‌ دوا نیه‌ جگه‌ له‌ به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م وه‌ك له‌ سوره‌تى البقره‌/8  [ وَمِنَ النَّاسِ مَن یَقُولُ آمَنَّا بِاللّهِ وَبِالْیَوْمِ الآخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِینَ ] البقرة : 8 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

دنیا لە تێڕوانینی قورئانەوه‌ !!

وەرگێڕانی: مهاجر ئیمامی

قورئان لە زۆر جێگا سەرنجی مرۆڤەکان ڕادەکێشێ بۆ جوانیەکان و ڕازاوەکانی جیهان وتەبیعەت و ئەشیاکانی دوەرووبەر:
وَلَقَدْ جَعَلْنَا فِی السَّمَاءِ بُرُوجًا وَزَیَّنَّاهَا لِلنَّاظِرِینَ ( حجر: 16 )
سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە لە ئاسماندا چەند خولگەیەکی گەورەمان بەدی هێناوە بۆ ئەستێرەکان وڕازاندوومانەتەوە بۆ ئەوانەی کە بە وردی تەماشای دەکەن تا گەورەی دەسەڵاتی پەروردگاریان بۆ دەربکەوێت.
أَمَّنْ خَلَقَ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضَ وَأَنْزَلَ لَكُمْ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَنْبَتْنَا بِهِ حَدَائِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ مَا كَانَ لَكُمْ أَنْ تُنْبِتُوا شَجَرَهَا أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ یَعْدِلُونَ [نمل: 60
ئایا شەریک وهاوەڵ چاکترە بپەرسترێت یان ئەوەی کە ئاسمانەکان وزەوی دروست کردووە ولە ئاسمانەوە بارانی باراندوە،جا باخ وبێستانی جوان وڕازاوەمان پێ بەرهەم هێناوە،ئێوە نەتاندەتوانی 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

ئایه‌تی(104)ی‌ النسا‌ء و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك

ئاماده‌كردنی: ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

[ وقد نزل علیكم فی الكتاب أ‌ن إذا سمعتم ایات الله یكفر بها و یستهزأ بها فلا تقعدوا معهم حتی‌ یخوضوا فی حدیث غیره إنكم إذا مثلهم ]
ئه‌م ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلامه‌، كۆتا ئایینه‌، وه‌ كاكڵه‌و پوخته‌ی‌ هه‌موو ئایینه‌ ئاسمانییه‌كانه‌، وه‌ خاوه‌نی‌ ده‌ستورو یاسای‌ تایبه‌تی‌ خۆیه‌تی‌، وه‌ ده‌بێ‌ په‌یڕه‌وكارو شوێنكه‌وتوانیشی‌ خۆیان یه‌كلا بن بۆی‌، وه‌ هه‌میشه‌ شیعارو دروشمی‌ ئه‌و هه‌ڵگرن و هیچی‌ دیكه‌ی‌ تێكه‌ڵ نه‌كه‌ن، ده‌بێ‌(نادیی‌)و جێی‌ خڕبوونه‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان جودا بێ‌، ده‌بێ‌ ئیقتیصادو ئابووری‌ جیاواز بێ‌، ده‌بێ‌ تابتوانێ‌ سازش له‌گه‌ڵ ناحه‌زانی‌ ئاییندا نه‌كا، ده‌بێ‌ (كیان)و بوونی‌ خۆی‌ بپارێزێ‌، ناسنامه‌ی‌ خۆی‌ له‌ كیس نه‌دا، شیاوی‌ باسه‌ ناسنامه‌ی‌ بڕوادارانیش ته‌نها مه‌فهوم و مانای‌ ( لا إله إله الله)ی‌ له‌ خۆ گرتووه‌، هه‌وڵ و كۆششه‌كانی‌ هه‌ر له‌بن (ان الحكم الا الله‌)دا ده‌بینرێته‌وه‌، له‌و كۆڕو جێ‌ دانیشتنانه‌ی‌ كه‌ دژ به‌ئایینه‌كه‌ی‌ ئه‌ون نا بینرێته‌وه‌، له‌و جێگایه‌دا كه‌ بێ‌ حورمه‌تیی‌ و ڕیسوایی‌ و سوكایه‌تی‌ به‌ 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر, جیهاد و تێكۆشان,

 

فه‌زڵی جیهاد كردن له ‌قورئانی پیرۆزدا

ئاماده‌كردنی: سه‌رباز كه‌ركوكی

خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت: { وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِینَ كَافَّةً كَمَا یُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِینَ } (التوبة: من الآیة36).

واته‌: دژی موشریکانی (شه‌ڕه‌نگێز) هه‌مووتان بجه‌نگن به‌گشتی هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه‌ده‌جه‌نگن به‌گشتی، ئینجا بشزانن که‌خوا یارو یاوه‌ری ئه‌و که‌سانه‌یه‌که‌لێی ده‌ترسن و پارێزکارن.

وه‌خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت: { كُتِبَ عَلَیْكُمُ الْقِتَالُ وَهُوَ كُرْهٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَیْئاً وَهُوَ خَیْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَیْئاً وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ یَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ } (البقرة:216).

واته‌: جه‌نگ له‌سه‌رتان بڕیار دراوه ‌که‌شتێکی گرانه‌لاتان (ئیماندار به‌جه‌سته‌لای گرانه‌به‌ڵام ڕۆحی پێی ئاسووده‌یه‌بۆ به‌رگری له‌ئیسلام و لابردنی کۆسپه‌کان) به‌ڵام له‌وانه‌یه‌شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه‌شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت، بێگومان هه‌ر 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر, پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

كورته‌یه‌ك له‌ وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) له ‌قورئانی پیرۆز

نوسینی: پیشتیوان سابیر عه‌زیز

خودای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆز باسی له‌ منه‌تێكی گه‌وه‌ره‌ ده‌كات كه‌تا رۆژی دوایی قه‌رزێكه‌ له‌ ملی هه‌موو باوه‌ڕ دارێك، ئه‌ویش ناردنی حه‌زره‌تی (محمد) ه‌(دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) خوای گه‌وه‌ره‌ ده‌فه‌رموێت": {ڵقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَڵى الْمُۆْمِنِینَ إذْ بَعَث فِیهِمْ رَسُولا مِنْ أَنْفُسِهِمْ ێتْلُو عَڵیْهِمْ اێاتِهِ ۆیُزَكِّیهِمْ ۆیُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ ۆالْحِكْمَة‌َ ۆإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ ڵفِی ضلالٍ مُبِینٍ} [آل عمران:164 ].

هه‌روه‌ها باس له‌پله‌و پایه‌و ‌مه‌كانه‌تی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات دروودی خودای له‌سه‌ر بێت "النَّبِیُّ أَوْڵى بِالْمُۆْمِنِینَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ ۆأَزْۆاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ ۆأُوْلُو الأَرْحَامِ بَعْضهُمْ أَوْڵى بِبَعْض فِی كِتَابِ اللَّهِ مِنْ الْمُۆْمِنِینَ ۆالْمُهَاجِڕینَ إِلاَّ أَنْ تَفْعَلُوا إِڵى أَوْلِێائِكُمْ مَعْرُوفًا كَانَ ذَلِكَ فِی الْكِتَابِ مَسْطورًا)) [ الأحزاب ٦ ]. هیچ كه‌سێك وهیچ شتێك وه‌ك پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت له‌باوه‌ڕدار نزیك نیه‌ وه‌شیرین تر نیه‌،  له ‌ئه‌نه‌س ده‌گێرنه‌وه ‌ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت: "لا یۆمن أحدكم حتى أكون أحب إلیه من والده 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر, مانگی ڕه‌مه‌زان-ڕۆژوو,

 

ته‌فسیری ئایه‌ته‌كانی رۆژوو

نوسینی: سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی

خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَیْكُمُ الصِّیَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِینَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ } (البقرة:183) واته‌: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌باوڕتان هێناوه‌! رۆژووگرتنتان له‌سه‌ر فه‌رز كراوه،هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر خاوه‌ن ئایینه‌كانی پێش ئێوه‌فه‌رز كرابوو،تاوه‌كو خۆتان له‌خراپه‌بپارێزن و به‌ندایه‌تی خودای خۆتان بكه‌ن.

 

خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{أَیَّاماً مَعْدُودَاتٍ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِیضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَیَّامٍ أُخَرَ وَعَلَى الَّذِینَ یُطِیقُونَهُ فِدْیَةٌ طَعَامُ مِسْكِینٍ فَمَنْ تَطَوَّعَ خَیْراً فَهُوَ خَیْرٌ لَهُ وَأَنْ تَصُومُوا خَیْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ } (البقرة:184) واته‌: ئه‌و رۆژووگرتنه چه‌ند رۆژێكی دیاریكراوه‌كه‌رۆژانی مانگی ره‌مه‌زانی پێرۆزه‌،به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكتان نه‌خۆش كه‌وت، یاخود كه‌وته‌ناو سه‌فه‌ر، ئه‌وه‌ده‌توانێت به‌رۆژوو نه‌بێت و دوایی به‌قه‌زا 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

واتقوا یوما ترجعون فیه الى الله، بترسن لەو ڕۆژەی دەگرێنەوە بۆ لای پەروەردگار

ئاماده‌كردنی: مه‌ڕوان

بسم الله الرحمن الرحیم
واتقوا یوما ترجعون فیه الى الله..
الحمد لله وكفى والصلاة والسلام على رسوله المصطفى وعلى اله وصحبه ومن تبعهم باحسان الى یوم الدین .
اما بعد,
خواى كه وره و میهره بان فه رمانمان بئ ده كات ورینما یشمان ده كات كه ئه و بارهو مال سه روه ته ى كه خؤى به فه زلى خؤیی بیئمانى به خشیوه له بیناو خواداو له به ر خاتری خوا لناو خؤمانداو به سه ر فه قیرو ههزاره كاندا
{قل لعابدی الذین امنوا یقسموا الصلاة وینفقوا مما رزقناهم سراْ وعلانیة من قبل ان یاء تی یوم لا بیع فیه ولا خلال}

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

شه‌هامه‌ت و جوامێری

ئاماده‌كردنی: م.حه‌مزه‌ به‌رزنحی

له‌ هه‌ركاتێك زیاتر كێشه‌ی فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌ی داگیركه‌ردا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و پێ‌ی ناوه‌ته‌ كۆتا قۆناغ و لوتكه‌وه‌, سته‌م و جه‌ریمه‌كانی زایۆنیزم كه‌ به‌به‌رچاوو بگره‌ به‌ ئاماژه‌و یارمه‌تی كاوێژكه‌رانی مافی مرۆڤ و دیموكراتییه‌وه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن هه‌موو به‌ها ئاسمانیو زه‌مینییه‌كانی به‌زاندووه‌, نه‌ك ته‌نها مرۆڤ بگره‌ دارو به‌ردی بێ‌ زمانیش له‌م جینایه‌تانه‌ بێ‌ به‌ش نه‌بوون, هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ له‌ قیامه‌تدا هاوارده‌كه‌ن و موسڵمانان بانگ ده‌كه‌ن تا ئه‌و جوله‌كه‌یه‌ی له‌ پشتیانه‌وه‌ خۆی حه‌شارداوه‌ به‌ سزای دادپه‌روه‌رانه‌ بگه‌یه‌نرێت..
ڕاستێتی ئه‌م تاوان و قه‌سابخانانه‌شیان كه‌ به‌ هۆی په‌رت و بڵاویو لاوازی موسڵمانان و دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له‌ دینه‌كه‌یانه‌وه‌ توشیان ده‌بێت قورئانی پیرۆز هه‌واڵی پێ‌ داوه‌و موسڵمانانی لێ‌ بێدار كردۆته‌وه‌و له‌ چه‌ند ئایه‌تێكی صه‌ریحدا باس له‌ سه‌ره‌نجام و كۆتایییه‌ مژده‌ به‌خش و دڵخۆشكه‌رانه‌كه‌شی ده‌كات…..ده‌با ساتێك له‌ ژێر سایه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌دا گوێ‌ی دڵمان واڵاكه‌ین…

          

پیچک