ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

بنەماكانی قبوڵ كردنی ئافرەت لە ئیسلامدا 


خوای گەورە دەفەرموێ:: {یَا أَیُّهَا النَّبِیُّ إِذَا جَاءكَ الْمُؤْمِنَاتُ یُبَایِعْنَكَ عَلَى أَن لَّا یُشْرِكْنَ بِاللَّهِ شَیْئًا وَلَا یَسْرِقْنَ وَلَا یَزْنِینَ وَلَا یَقْتُلْنَ أَوْلَادَهُنَّ وَلَا یَأْتِینَ بِبُهْتَانٍ یَفْتَرِینَهُ بَیْنَ أَیْدِیهِنَّ وَأَرْجُلِهِنَّ وَلَا یَعْصِینَكَ فِی مَعْرُوفٍ فَبَایِعْهُنَّ وَاسْتَغْفِرْ لَهُنَّ اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِیمٌ } (*)الممتحنة‌:12 
واتە: ئەی پێغەمبەر ئەگەر ئافرەتە بڕوادارەكان هاتن پەیمانت بدەنێ(**) كە هاوبەش بۆ خوا بڕیار نەدەن و دزی نەكەن و داوێن پیسی نەكەن و منداڵەكانیان نەكوژن، واتە كچەكانیان زیندە بە چاڵ نەكەن و، كردەوەی پیس و زۆر ناشیرین نەكەن وەك جاڕدانی ژن بەوەی كە ئەو منداڵەی بویەتی لە مێردەكەیەتی كەچی لە راستیدا لە مێردەكەی نى یە و درۆ دەكەن كە ئەو منداڵە هی مێردیەتی. هەروا ئەوەی فەرمانت پێ كردون بە چاكەكردن و نەهى كردن لە خراپە ئەوا پەیمانیان لێ وەرگرە و داوای لێخۆشبونیان لە خوای گەورە بكە، خوای گەورە بەخشندەو میهرەبانە. 
خاتو عائیشە رەزای خوای لێ بێ گوتویەتی: پێغەمبەر خوا صلى الله علیه وسلم هەر ئافرەتێكی بڕوادار كۆچی بكردایە بۆ لای ئەو بەم ئایەتە تاقی دەكردەوە: [یَاأَیُّهَا النَّبِیُّ إِذَا جَاءَكَ الْمُؤْمِنَاتُ یُبَایِعْنَكَ 

- تا... غَفُورٌ رَحِیمٌ] .
جا هەر كامێ لە ئافرەتە بڕوادارەكان بەم مەرجە رازی بوایە، ئەوا پێغەمبەر خواصلى الله علیه وسلم پێی دەفەرمو: (قد بایعتك كلاماً) ئەوا بە قسە پەیمانەكەتم لێ وەرگرتی. 
خاتو عائیشە گوتویەتى: ((ولا-والله- ما مست یده ید إمرأة فی المبایعة قط، ما یبایعهن إلا بقوله: قد بایعتك على ذالك.)). رواه البخاری.
واتە: بە خوا لە پەیمان وەرگرتندا پێغەمبەر دەستی بە دەستی هیچ ئافرەتێك نەكەوتوە، پەیمانی لێ وەرنەگرتون مەگەر بە قسە نەبێت كە فەرمویەتی: لەسەر ئەمە پەیمانم لێ وەرگرتى.
لە گێڕانەوەیەكی تردا پێغەمبەری خوا فەرمویەتی:
(فیما استطعن وأطقتنّ) پەیمانتان لێ وەردەگرم لەوەی كە لە تواناتان دایە و دەتوانن هەڵی گرن. 
(قلن: الله ورسوله أرحم بنا من أنفسنا.)
گوتیان: خوا و پێغەمبەرەكەی لە خودی خۆمان بە بەزەیی ترە.
(قلن: یا رسول الله ألا تصافحنا؟ قال: إنی لا أصافح النساء)). رواه أحمد فی المسند حدیث صحیح.
واتە: گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا تەوقەمان لەگەڵ ناكەیت؟ فەرموی: من تەوقە لەگەڵ ئافرەتان ناكەم.(***)
لە گێڕانەوەیەكی تردا ئەمەشى لەگەڵە: ((ولا تغشَّنَّ أزواجكنَّ، فقال امرأة: ما غش وأزواجنا؟ قال: تأخذ ماله فتحابی به غیره.))
واتە: گزی لە مێردەكانتان مەكەن، ئافرەتێك گوتى: گزی لە مێردەكانمان چى یە؟ 
فەرموی: ماڵەكەی ببەی و كەسانی تر سودی لێ وەرگرن. 
لە گێڕانەوەیەكی تردا ئوم عطیه گوتویەتی: ((بایعنا رسول الله صلى الله علیه وسلم فقرأ: [لَّا یُشْرِكْنَ بِاللَّهِ شَیْئًا] ، ونهانا عن النیاحة، فقبضت إمرأة یدها قالت: أسعدتنی فلانة، فأرید أن أجزیها، فما قال لها رسول الله شیئاً، فانطلقت ورجعت فبایعها)). رواه البخاری.
واتە: پەیمانمان دا بە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەویش ئایەتی
[لَّا یُشْرِكْنَ بِاللَّهِ شَیْئًا] ى خوێندەوە و، قەدەغەی شیوەن و ڕۆڕۆیی كردنى لێ كردین، ئافرەتێك دەستی كێشایەوە و گوتی: فلانە ئافرەت دڵی خۆش كردم، دەمەوێ پاداشتی بدەمەوە، پێغەمبەری خوا هیچ شتێكی پێ نەگوت، جا ئافرەتەكە رۆیشت و گەڕایەوە و پەیمانی لێ وەرگرت. 
هەروەها لە گێڕانەوەیەكی تری بوخاری لە ئوم عطیه وە كە گوتویەتی: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم پەیمانی لێ وەرگرتین كە شیوەن و ڕۆڕۆیی بۆ مردو نەكەین! 
لە گێڕانەوەیەكی تردا: شیوەن نەكەیت و وەك لەسەردەمی جاهیلیەتی یەكەم زینەت و جوانی خۆت بەدەر نەخەیت. 
لە گێڕانەوەیەكی (ابن أبی حاتم)دا هاتوە كە پێغەمبەری خوا دوای خوێندنەوەی ئایەتەكە فەرموى: ((فإن وفیتم فلكم الجنة)) گەر ئەم مەرجانەتان بەجێ هێنا لە بەیعەكەدا ئەوا بەهەشتان بۆ هەیە. 
دەفەرموێ: ((لأن یطعن فی رأس رجل بمخیط من حدید خیر من أن یمس امرأة لا تحلّ له)). رواه الطبرانی (حدیث حسن)
واتە: گەر بە دەرزی(شوژن)ێك لە سەری پیاوێك بدرێ باشترە لە دەست كەوتنى بە ئافرەتێك كە بۆی حەڵاڵ نى یە. 
لە گێڕانەوەیەكیش كە لاوازى(ضعف)ى تێدایە دەڵێ: كاتێ پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم [وَلاَ یَزْنِینَ] ى خوێندەوە، (هند)ى خێزانى (ابوسفیان) گوتى: بۆ ئافرەتى ئازاد زینا دەكات؟! گوتى: نەخێر بەخوا ئافرەتى ئازاد زینا ناكات.
========================================== 
(*) یەكێ لە نوسەران لە میانەی راڤەى ئەم ئایەتەدا بەكورتی دەڵێ: (ئەم بناغانە بە راستی بنەما گەورەكانی بیروبڕوان، هەروەك كە بنەماكانی ژیانی نوێی كۆمەڵایەتى یە كە بریتى یە لە بەڕەهایی هاوبەش بڕیار نەدان بۆ خوای گەورە... هەروا نزیك سنورەكانی شەرعی خوا نەكەون وەك دزی و زینا و، كچ زیندە بە چاڵ نەكردن وەك كە لەسەردەمی نەفامی ئەمە باو بوە... وە لە نێو نەبردنی ئاواتەكان... ئەویش ئاواتەكانی ناخیانە [وَلاَ یَأْتِینَ بِبُهْتَانٍ یَفْتَرِینَهُ بَیْنَ أَیْدِیهِنَّ وَأَرْجُلِهِنَّ] .
دوا مەرج: [وَلاَ یَعْصِینَكَ فِی مَعْرُوفٍ] ، ئەمەش بەڵێن بە گوێڕایەڵی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەگرێتەوە لە هەمو ئەو شتانەی كە فەرمانیان پێ دەكات... پێغەمبەریش صلى الله علیه وسلم تەنها فەرمان بە چاكەكردن دەكات. 
جا گەر پەیمانیان لەسەر ئەم چەند بنەما گشت گیرىیە پێدایت ئەوا پەیمانەكەیان قبوڵ كراوە- بە واتای پێش هاتنی ئەو ئافرەتانە بۆ ناو ئیسلام- جا پێغەمبەر داوای لێخۆشبونی بۆ كردن لەو كردەوانەی پێشویان [إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِیمٌ] خوای گەورە لێخۆشبو و لێبوردەیە.
ئەوەی لە پێشو باس كرا كە قورئان لەسەر پەیمان(بیعة‌)ی ئافرەتی دوپات كردەوە، دەرك بە گرنگ و بایەخ و چاودێری و ئاراستەكردنی ئیسلام دەكەین بۆ ئافرەت و كۆشش كردن بۆ بەرز كردنەوەی، ئەمەش جآی سەرسوڕمان نىیە، چونكە ئافرەت وەك یەكێك لە سەركردەكان گوتویەتی: بێشكە بە دەستی چەپی ڕادەژێنێ، جیهانیش بەدەستی ڕاستی، جا گەر ئافرەت فەرامۆش كرا و بەبێ راسپاردە وازی لێ هێنرا ئەوا ئەمە ترسناكیە لەسەر خۆی و لەسەر ئوممەتەكەی، شاعیریش دەڵێ:
الأم مدرسة إذا أعددتها أعددت شعباً طیب الأعراق
ئافرەت پێش ئیسلام هیچ كیان و بونێكی نەبوە كە باس بكرێ وەك لە پێشەوە لە سەر زمانی عومەری كوڕی خەتتاب رەزای خوای لێ بێ باس كرا.
ئەم بێ موبالاتىیە تەنها لە چەرخە كۆنەكان كورت هەڵنەهاتبو، تەنانەت لە سەردەمی ئێستاش -نوێ-كە هەندێك ناوی دەنێن چەرخی شارستانى و روناكی، ئافرەت وەك بوكەشوشە بەكار دەهێنرێت بۆ یاری پێ كردنی، تەنانەت هەندێك گەل و میللەت هەرگیز ئایینی فێر ناكەن!! 
(**) سەبارەت بەم مەسەلەیە ئەوە دەڵێین كە ئەو حەدیسە هیچ (اصل)ی نى یە كە دەڵێ: (شاورهن و خالفوهن) واتە: راوێژ بە ئافرەت بكەن بەڵام بە قسەیان مەكەن وەك (سخاوی و مناوی) ئەو راستى یەیان بە دیار خستوە. هەروەها حەدیسی (طاعة المرأة ندامة‌) بە قسە كردنی ئافرەت پەشیمانی لە دوایە، ئەمە حەدیسێكی هەڵبەسترا و (موضوع)ە وەك (ئیبن عدی و أبو حاتم) گوتویانە: لە پێغەمبەری خواوە بە (صحیح)ی هاتوە كە پێچەوانەی قسەی (أم سلمە)ی خێزانی رەفتاری نەكرد لەو كاتەی كە بە پێغەمبەری گوت: بڕۆ لەبەر دەم ێەحابەكان قوربانی خۆت سەرببڕە لە (صلح الحدیبیة) تاوەكو ێەحابەكان چاوت لێ بكەن و كارەكە جآبەجێ بكەن. 
(***) سەبارەت بە تەوقە كردنی ئافرەت هەندێك كەس سەریان لەوە دەسوڕمێ و بە نامۆی دادەنێن كە ئیسلام تەوقەكردنی پیاوی بێگانە لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم بە حەرام دادەنێ. ئەو كەسانە ئەوەیان لە بیر چۆتوە كە زۆربەی زۆری هەڵگیرسانی ئاگر بە هۆی پریشكێك ئاگرەوە دروست دەبێ.
شاعیریش دەڵێ:
نظرة فابتسامة فسلام فكلام و فموعد فلقاء!! 
واتە: زەمینە خۆش كەری داوێن پیسی لەوەوە دەست پێ دەكات یەكەم جار لە بینینەوە پاشان یەكسەر خەندەی بەدوادا دێ و پاشان سڵاو لە یەكتری كردن و دوایی قسە پێكەوە كردن و پاشان بەڵێن دانە بۆ كاتی بەیەك گەیشتن بە حەرامی. 
لەبەر ئەوە بە هۆی گوشینی دەستەوە لە رێگای تەوقەكردندا نەفسی بەدكار رادەكێشێ كە ببێتە نێچیرێكى چەور بۆ ئەنجامدانى كارى بەدكارى. 
بەم بۆنەیەوە روداوێك دەگێڕینەوە، كە یەكێك لە زانا صاڵحەكان بۆ ئاهەنگێك بانگ كرابو. لە ناكاو توشی ئافرەتێك بو لەبەردەم دەرگا پێشوازی لە خەڵك دەكرد. ئافرەتەكە دەستی تەوقەى بۆ زانا صاڵحەكە درێژ كرد، بەڵام زاناكە داوای لێبوردنی لێ كرد كە تەوقەی لەگەڵ ناكات. ئافرەتەكە بەمە دڵناخۆش بو و زویری بە ڕوەوە دیار بو. پاش كەمێك زاناكە ئافرەتەكەی بانگ كرد و پێی گوت: دەمەوێ بە راشكاوی شتێكت پێ بڵێم، ئایا رێگە دەدەی؟ ئافرەتەكە گوتی: باشە چیت دەوێ بڵێیت؟ ئەویش گوتی: بە راشكاوی پێت دەڵێم: گەر بهاتایە تەوقەم لەگەڵ تۆ بكردایە لەوانە بو هەستم بكردایە كە دەستت لە دەستی خێزانەكەم نەرمتر و جوانترە، ئەو كاتەش خێزانەكەم لەبەر چاو دەكەوت، تۆش بە هەمان شێوە گەر وا هەستت كرد كە دەستی من لە دەستی مێردەكەت جوانتر و نەرمترە ئەوا مێردەكەت لەبەر چاو دەكەوت. بەڵام گەر هەردوكمان تەوقەمان نەكرد ئەوا هەر یەكەی بە هاوسەرەكەی خۆی رازی دەبێ و ئەوەش بۆ هەموان وا باشترە تا داوێن پاكی بپارێزین.


-----------------------------------------------------
وه‌رگیراوه‌: له‌كتێبی ژن و مێردی ئیسلامی به‌خته‌وه‌ر
          

صفحات سایت

پیچک