تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

خۆشەویستى یەكی پێغەمبەر وگەمەكردنێكى خۆش 


خاتو عائیشە رەزای خوای لێ بێ دەفەرموێ: ((كنت أشرب وأنا حائض -أی من إناء النبی صلى الله علیه وسلم- فیضع فاه على موضع فیّ، فیشرب! وأتعرّق العرْق، وأنا حائض ثم أناوله النبی صلى الله علیه وسلم فیضع فاهُ على موضع فیّ!)). رواه مسلم.
واتە: من لە حەیزدا بوم لە جامی پێغەمبەر ئاوم دەخواردەوە. جا پێغەمبەرصلى الله علیه وسلم دەمی خستە سەر ئەو شوێنەی كە دەمم پێوەنابو، ئاوەكەی خواردەوە. وە ئێسكە گۆشتم دەكڕاندەوەو لە حەیزدا بوم پاشان ئەم دا بە پێغەمبەر دەمی دەخستە سەر ئەو شوێنەی كە كڕاندبومەوە. 
گەر سەرنجی ئەم فەرمودە بدەین، خۆشەویستی ژن و مێردی مسوڵمان بەدەر دەخات، ئەویش گەمەو یاری كردنە. جا ئەو خۆشەویستى یە لەكوێ و ئەوەی لە خوارەوە باسی دەكەین لەكوێ؟ 
ئەویش ئەوەیە كە پیاوێك سێوێكى دا بە ژنەكەی بیخوات كە خۆی پارچەیەكی لێ خواردبو، جا ژنەكەی چەقۆیەكی هێنا، مێردەكەی پێی گوت: ئەوە چ دەكەی؟! ژنەكەی گوتى: دەمەوێ شوێنەواری

ددانەكانت لەسەر سێوەكە لابدەم كە لێت خواردوە. یەكسەر پیاوەكەش لەسەر ئەو كارە تەڵاقی دا.
پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەفەرموێ:((اذا أكل أحدكم طعاماً، فلا یمسح یده حتى یَلْعَقها أو یُلعَقها)). رواه مسلم.
واتە: گەر یەكێك لە ئێوە خواردنێكی خوارد با دەستی نەسڕێتەوە تا پەنجەكانی بە زمان دەلێسێتەوە یان بۆی دەلێسنەوە. واتا خێزانەكەی بۆی بلێسێتەوە.
مەبەستی ئەم فەرمودە پیرۆزە ئاڕاستەدەرە ئەوەیە كە پیاو داوا لە خێزانەكەی بكات لەدوای خواردن پەنجەكانی دەستی بۆ بلێسێتەوە، گەر بۆ خۆی نەیلێسایەوە. گومانی تێدا نى یە لێستنەوەی پەنجەكانی پیاو لە لایەن خێزانەكەی گەمەو یارى و جنس بزواندنێكی زۆر جوان و چاكە كە زۆر جار بە سەلامەتی كۆتایی نایەت واتە جوتبون ئەنجام دەدرێ.


-----------------------------------------------------
وه‌رگیراوه‌: له‌كتێبی ژن و مێردی ئیسلامی به‌خته‌وه‌ر
          

صفحات سایت

پیچک