ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

موعجیزه‌یه‌ك له‌ سووره‌تی یووسفدا

ئاماده‌كردنی: كوری ئیسلام

یوسُفُ أَیُّهَا الصِّدِّیقُ أَفْتِنَا فِی سَبْعِ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ یَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعِ سُنبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ یَابِسَاتٍ لَّعَلِّی أَرْجِعُ إِلَى النَّاسِ لَعَلَّهُمْ یَعْلَمُونَ ﴿٤٦﴾ قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِینَ دَأَبًا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِی سُنبُلِهِ إِلَّا قَلِیلًا مِّمَّا تَأْكُلُونَ ﴿٤٧﴾ ثُمَّ یَأْتِی مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ سَبْعٌ شِدَادٌ یَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِیلًا مِّمَّا تُحْصِنُونَ ﴿٤٨﴾ ثُمَّ یَأْتِی مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ عَامٌ فِیهِ یُغَاثُ النَّاسُ وَفِیهِ یَعْصِرُونَ. ﴿٤٩﴾. یوسف/ ٤٦-٤٩ 

واته‌: (٤٦) ساقی چوو بۆ لای زیندانه‌که‌ بۆ دیداری یووسف وتی): یوسف ئه‌ی هاوه‌ڵی ڕاستگۆم، ئه‌م خه‌ونه‌مان بۆ لێك بده‌ره‌وه‌ (له‌ خه‌ونێکی پاشادا) حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مانگای له‌ڕو لاوازه‌وه‌ خوراون، هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی حه‌وت گوڵه‌ گه‌نمی سه‌وزو جوان و حه‌وتی تری وشك بۆمان لێك بده‌ره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لای خه‌ڵکی تا وه‌ڵام بزانن. (٤٧) (یوسف) وتی: حه‌وت ساڵی به‌رده‌وام کشتوکاڵ ده‌که‌ن و دانه‌وێڵه‌ ده‌چێنن، ئه‌وه‌ی که‌ دروێنه‌تان کردوو، لێتان زیاد 

بوو به‌گوڵه‌که‌یه‌وه‌ بیهێڵنه‌وه‌ ، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌مه‌ی که‌ ده‌یخۆن (دانه‌وێڵه‌ به‌ گوڵه‌که‌یه‌وه‌ هه‌ڵبگیرێت له‌ کرم و ئه‌سپێ و زایه‌ بوون به‌دوور ده‌بێت). (٤٨) پاشان له‌ دوای ئه‌وه‌ حه‌وت ساڵ گرانیی و سه‌ختی پێش دێت، ئه‌وه‌ی که‌ زه‌خیره‌تان کردووه‌ بۆ ئه‌و ساڵانه‌ هه‌مووی ده‌خۆن، مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێت که‌ هه‌ڵی ده‌گرن (بۆ تۆو). (٤٩) له‌وه‌ودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ به‌ره‌که‌ت دێت که‌ خه‌ڵکی به‌رو بوومی زۆریان پێ ده‌به‌خشرێت، میوه‌ ده‌گوشن و شه‌ربه‌تی لێ دروست ده‌که‌ن. 
دکتۆر عبدالمجید بلعابد ده‌ڵێت: 

١ – له‌ ئایه‌ته‌که‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ حه‌وت ساڵی باراناوی تۆوه‌که‌ هه‌ڵده‌گیرێت و حه‌وتی تریش بێ بارانیه‌ و ساڵێکی تریش که‌ وه‌زعه‌که‌ چاک ده‌بێت، ئه‌مه‌ پانزه‌ ساڵ که‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ندێک له‌ تۆوه‌کان دوای ئه‌و ماوه‌ زۆره‌ به‌کاربێت، زانستی سه‌رده‌م سه‌لماندویه‌تی که‌ تا پانزه‌ ساڵ تۆو به‌ که‌ڵک دێت هه‌ڵده‌گیرێت و بتوانرێت بچێنرێت. فَذَرُوهُ فِی سُنبُلِهِ، ئه‌م ڕێگای هه‌ڵگرنتنه‌ش میسری‌یه‌کان نه‌یانده‌زانی و دیاره‌ خوای گه‌وره‌ به‌وه‌حی فێری پێغه‌مبه‌ر یوسفی کردووه‌ (علیه‌ السلام). 

٢ – شێوازی هه‌ڵگرنتنه‌که‌ش به‌ تاقیکردنه‌وه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ چاکترین شێواز ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ گوڵه‌که‌یه‌وه‌ هه‌ڵبگیرێت و به‌و ڕێگایه‌ ٢٠.٣% ی کێشی وون ده‌کات به‌هۆی نه‌مانی ئه‌و ئاوه‌ی که‌تیایه‌تی، به‌مه‌ش ووشک ده‌بێت و بۆگه‌ن ناکات و خراپ نابێت. 

٣ – له‌ خه‌وه‌که‌دا ئیشاره‌تی تیانیه‌ بۆ ساڵه‌ خۆشی‌یه‌که‌ی دوایی ئه‌مه‌ش هه‌ر خوا ئاگاداری کردووه‌و دوایش هه‌مووی وا ده‌رچوو. 

٤ – ئینجا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خوا ئاگاداری نه‌کردبێت، ئه‌م وورده‌کارییه‌ زانستییه‌ چووزانێت که‌ به‌ هه‌زاران ساڵ پێش خۆی بووه‌ و له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ر یووسفدا (علیه‌ السلام) ڕووی داوه‌. 
          

صفحات سایت

پیچک

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | Buy Website Traffic | Buy Targeted Website Traffic