ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

شایه‌تی دوو ئافره‌ت به‌رامبه‌رشایه‌تی یه‌ک پیاوله‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا......بۆچی، له‌ڕووی زانستیه‌وه‌ ؟!!

ئاماده‌كردنی: مه‌شخه‌ڵ عه‌لی

ئه‌م بابه‌ته‌ش وه‌ک کۆی باباته‌کانی تر که‌ له‌قورئاندا ئاماژه‌ی پێ دراوه‌ بنه‌مایه‌کی زانستی هه‌یه‌ وه‌ک خوای کاربه‌جێ ده‌فه‌رمووێ:{ وَاسْتَشْهِدُوا شَهِیدَیْنِ مِنْ رِجَالِكُمْ فَإِنْ لَمْ یَكُونَا رَجُلَیْنِ فَرَجُلٌ وَامْرَأَتَانِ مِمَّنْ تَرْضَوْنَ مِنَ الشُّهَدَاءِ أَنْ تَضِلَّ إِحْدَاهُمَا فَتُذَكِّرَ إِحْدَاهُمَا الْأُخْرَى.. } . (البقرة :282 ). کۆمه‌ڵێک له‌ دوژمنانی په‌یامی پاکی ئیسلام ئه‌م باباته‌ ده‌ووروژێنن و ده‌یکه‌نه‌ هه‌ڵا، وه‌ دوو دڵی و گومان ده‌خه‌نه‌ نێو دڵی ئیماندارانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی خوشکانی بڕوادار، وه‌که‌سانێک که‌ ئاستی زانستیان وه‌ک پێویست نیه‌ و هه‌ڵ ده‌سن به‌دوو باره‌کردنه‌وه‌ی ووته‌کانیان. یان موسته‌شریقه‌کان بۆیان داده‌ڕێژن و موسته‌غریبه‌کانیش بۆیان ده‌سه‌ننه‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ : ئیسلام سته‌می له‌ ئافره‌تان کردووه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ سه‌نگی نیوه‌ی پیاوی بۆ داناوه‌ له‌ کاره‌کاندا ، له‌وانه‌ شاهیدی دان به‌ جۆرێک که‌ شاهیدی دوو ئافره‌ت وه‌ک شاهیدی یه‌ک پیاوه‌ . 

وه‌ بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌م دوودڵیه‌ پێویسته‌یه‌که‌م جار به‌ ته‌فسیری ئایه‌ته‌که‌دا بچینه‌وه‌ بزانین ڕای زانایان له‌و باره‌یه‌وه‌ چیه‌ ؟ . 
* له‌لای (طه‌به‌ری) ده‌فه‌رمووێ : کاتێک یه‌کێکیان له‌بیری چووه‌وه‌ ئه‌وی دی بیری بخاته‌وه‌ . 
* له‌ته‌فسیری (البیضاوی) دا ئه‌فه‌رمووێ : هۆی به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ژماره‌ له‌م ئایه‌ته‌دا له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر یه‌کیان شایه‌تیه‌که‌ی له‌بیر کرد ئه‌وا ئه‌وی تر یادی بخاته‌وه‌ . 
* له‌ ته‌فسیری شه‌وکانیدا ده‌فه‌رمووێ : واتای(تضل) له‌بیرکردنه‌ ، وه‌ ووشه‌ی له‌بیرکردن مه‌به‌ستی له‌بیرکردنی به‌شێک له‌ڕووداوه‌که‌ که‌ به‌شه‌که‌ی تری له‌بیره‌ . 
پوخته‌ی ته‌فسیری ئایه‌ته‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌ هۆکاری وه‌رگرتنی دووشایه‌تی ئافره‌ت له‌به‌رامبه‌ر یه‌ک پیاو زۆری له‌بیر چوونه‌وه‌یه‌ . 
ئێستا ده‌کرێ بپرسین ئایا ئافره‌تان زیاتر له‌پیاوان شت له‌بیر ده‌که‌ن ؟ . 
ڕای زانستی نوێ له‌م باره‌یه‌وه‌ : 
له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێدا که‌زانایان پێی هه‌ستاون له‌ (سدنی_ ئوسترالیا) وه‌ئاکامه‌که‌ی له‌سه‌ر تۆڕی CNN وBBC هه‌واڵی بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ 
، به‌ ناونیشانی لێکۆڵینه‌وه‌ی Pregnancy does cause memory loss, study says (الحمل یجعل الذاكرة أقل، الدراسة تقول ذلك). 
واته‌ به‌ناو نیشانی"دووگیان بوون یان سکپڕی له‌ئاستی بیری(الذاکرة) که‌م ده‌کاته‌وه‌ " 
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌ ده‌ری خست که‌ دووگیان بوون ده‌بێته‌ هۆی لاواز بوونی بیر(ذاکره) ی ئافره‌تان وه‌ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌رده‌وام ده‌بێ تاوه‌کو پاش منداڵ بوونیش، وه‌ هه‌ندێ جار سکپڕی ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ست دانێکی که‌م له‌خانه‌کانی بیر"ذاکره‌ " ی دایکێک که‌ دوو گیانه‌ . 
جولیا هنری: که‌ یه‌کێکه‌ له‌و توێژه‌ره‌وانه‌ی که‌ له‌ زانکۆی (نیوساو ویلز)، له‌سدنی کارده‌کات ده‌ڵێت به‌تۆڕی سی ئن ئن ، له‌درێژه‌ی باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دادات که‌ " ئافره‌تی دووگیان دووچاری بێ هێزی و په‌شێوی ده‌بێت بۆ نموونه‌ ئافره‌تی دووگیان توانای وه‌ بیرهێنانه‌وه‌ی ژماره‌نوێکانی نیه‌ و ناتوانێ به‌ئاسانی وه‌ بیریان بێنێته‌وه‌ ،به‌ڵام زۆر به‌ سانایای ژماره‌کۆنه‌کان دووباره‌ده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌کاری هێناون . 
وه‌ هه‌روه‌ها هینری ده‌ڵێت هه‌ستاوم به‌ به‌دانان و لێکۆڵینه‌وه‌ی 12 لێکۆڵینه‌وه‌ به‌یارمه‌تی دکتۆر ( پێته‌ر ریندل ) که‌ پێوانی ته‌واوی تێدایه‌ بۆ توانای زهنی ئافره‌تان پێش منداڵ بوون و پاشی منداڵ بوون . 
سه‌ره‌نجامه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ پێ ده‌چێت حاڵه‌تی په‌شێوی به‌رده‌وام بێ له‌ دوای منداڵ بوون بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ته‌واو، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌ ته‌ئکید کرابێته‌وه‌ که‌ ئایا له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ باری به‌ره‌و چاک بوون ده‌ڕوات یان نا چونکه‌ ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ زیاتر لێکۆڵینه‌وه‌ هه‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌ستنیشانی هۆکاری ئه‌و دیارده‌یه‌ی نه‌کردووه‌ چونکه‌ پێویستی به‌زیاتر پشکنینی تاقیگه‌یی قوڵ هه‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ کۆمه‌ڵێ سیناریۆی گریمان ئامێزی خستۆته‌ڕوو، پێش هه‌موویان گۆڕانی هۆرمۆنه‌کانی له‌ش وه‌ گۆڕانه‌خێراکانی شێوازی ژیان . 
کورته‌ی بۆچوونی زانستی : 
ئافره‌تانی دوو گیان هۆش(ذاکرة) ه‌یان دووچاری لاوازی و په‌شێوی دێت له‌کاتی سکپڕیدا وه‌ پێ ده‌چێت بناڵێنێت به‌ده‌ست لاوازی هۆش(ذاکرة) ه‌وه‌ بۆماوه‌ی ساڵێکی ته‌واو هه‌ندێ جار له‌دوای منداڵ بوون له‌وانه‌یه‌ زیاتریش بخایه‌نێت به‌هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌ خانه‌کانی مێشک ، وه‌ له‌به‌ر هه‌ندێ هۆکاری تر که‌ تاوه‌کو ئێستا نه‌ ناسراون . 
ئه‌عجازی زانستی له‌ ئایه‌ته‌که‌دا : 
وه‌رگرتنی دوو ئافره‌ت به‌ یه‌ک شایه‌ت له‌ هه‌ندێ کاتدا ، هۆکاره‌که‌ی زۆری بیرچوونه‌وه‌یه‌ له‌ ئافره‌تاندا وه‌ک له‌ ڕووه‌ زانستیه‌که‌شه‌وه‌ بۆمان ڕوون بوه‌وه‌ ، که‌واته‌ بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ هیچ ناکۆکیه‌ک له‌ نێوان ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌که‌و زانستی سه‌رده‌مدا نیه‌ !. 

سه‌رچاوه‌: موسوعة الإعجاز العلمی
          

صفحات سایت

پیچک

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | Buy Website Traffic | Buy Targeted Website Traffic