تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

حاڵی كه‌سێك سكاڵای ململانێ له‌ گه‌ڵ نه‌فس و ده‌روونی خۆی ده‌كات.



پرسیار: یه‌كێك پرسیار ئه‌كات و ئه‌ڵێت: ململانێیه‌كی ده‌رونی توند یه‌خه‌ی پێ گرتووه‌و وازی لێ ناهێنێ- هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆێدا له‌ ململانێ و كێشمه‌ كێشمدایه‌، وا ئه‌زانێ ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو مسوڵمانێكدایه‌و لێی جیا نابێته‌وه‌- ئایا ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌نده‌كانی خۆی پێ تاقی ئه‌كاته‌وه‌؟ وه‌ ئه‌ڵێت: حاڵی ده‌روونی زۆر خراپ بووه‌ تا وای لێ هاتووه‌ داوای كۆمه‌ك له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌كات تا زاڵ بێت به‌سه‌ر ده‌روونی خۆیدا له‌ به‌هێزی وتوندی ئه‌و ململانێیه‌ی كه‌ تێدایدا ئه‌ژی، به‌ چی ئامۆژگاری ئه‌م برایه‌ ئه‌كه‌ن؟ 

وه‌ڵام: هه‌موو ته‌وبه‌كه‌رێك و گه‌ڕاوه‌یه‌ك و كه‌سێك به‌ره‌و خوا هه‌نگاوی نابێ، مه‌رج نییه‌ تووشی ئه‌و حاڵه‌ته‌ ببێت و پێوه‌ی بناڵێنێ‌، به‌ڵام به‌ گشتی ئه‌وه‌ی بانگه‌واز بكات بۆ لای خوا یان هه‌نگاو بنێ به‌ره‌و لای خوای گه‌وره‌و ته‌وبه‌ بكات، بێگومان تووشی شتانێك دێت كه‌ له‌ سه‌ر ده‌روونی گران و 

قورسن،‌ پێویسته‌ به‌رده‌وام له‌ كۆششدا بێت له‌گه‌ڵیاندا، خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِیٍّ عَدُوّاً مِنَ الْمُجْرِمِینَ [الفرقان:31]{ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بۆ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك دوژمن و ملۆزممان له‌ تاوانباران بۆ فه‌راهه‌م هێناوه‌ } جا له‌ كاتێكدا پێغه‌مبه‌ران دوژمنیان هه‌بوبێت، ئه‌وه‌ بێگومان ئێمه‌ دوژمنی ده‌رونیمان زۆره‌و پێویسته‌ هه‌وڵ بده‌ین كه‌ زاڵ بین و له‌ ململانێ له‌گه‌ڵیدا نه‌ڕۆخێێن. 

‌ ده‌رو‌ونی مرۆڤ سێ حاڵه‌تی هه‌یه‌ كه‌ لێی ده‌رناچێت: 

یان ده‌روونێكی فه‌رمانده‌ر به‌ خراپه‌یه‌- النفس الأمارة بالسوء-، یان ده‌رونێكی لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتكه‌ری خۆیه‌تی- النفس اللوامة-، یان ده‌رونێكی هێمن و دڵنیایه‌ - النفس المطمئنة-‌. 

یه‌كه‌م: زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌روونیان مه‌گه‌ر كه‌سانێك خوا ڕه‌حمی لێ نابن ئه‌نا ده‌روونیان زۆر فه‌رمانده‌ره‌ به‌ خراپه‌، به‌رده‌وام ده‌روونیان فه‌رمانیان پێ ئه‌دات به‌ خراپه‌كاری. 

دووه‌م: مرۆڤی‌ ئیماندار ده‌روونی لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتكه‌ره‌ بۆی، فه‌رمانی پێ ئه‌دات به‌ خراپه‌و ئه‌یكات، پاشان سه‌رزه‌نشتی خۆی ئه‌كات : بۆچی به‌ بێ مه‌به‌ستێكی شه‌رعی چوم بۆ بازاڕ؟ 
بۆچی سه‌یری حه‌رامم كرد؟ 
بۆچی ئه‌و قسه‌ خراپ و تاوانه‌م وت؟ 
بۆچی دڵی فڵانه‌ برام هێشاند؟ 

ئیتر لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتی ده‌روونی خۆی ئه‌كات- وه‌ك پێشین ئه‌فه‌رموون- له‌ سه‌ر ئه‌و زیاده‌ڕه‌وی و شتانه‌ی كه‌ لێیه‌وه‌ به‌ ده‌ركه‌وتوون و ده‌بوایه‌ نه‌یكردنایه‌. 

سێیه‌م بریتیه‌ له‌: ده‌رونێكی هێمن و له‌ سه‌رخۆو دڵنیا، ئه‌مه‌ كه‌ هه‌موو هیواو ئاواتی خێرو چاكه‌ كردنه‌، ژیان و هه‌ڵس و كه‌وتی بریتیه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌، ئه‌مه‌ش له‌ نیعمه‌ت و چاكه‌كانی خوای گه‌وره‌یه‌ ئه‌گه‌ر منه‌تباری به‌نده‌كه‌ی خۆی بكات و ده‌رونێكی هێمن و ئارامی پێ ببه‌خشێت. 

ئه‌و برایه‌ی كه‌ هیدایه‌تی وه‌رگرتووه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌و ده‌روونی له‌ قۆناغی لۆمه‌و سه‌رزه‌نشت كردنیدایه‌، هه‌ندێ شت لێی ڕوئه‌دا كه‌ هه‌ندێ له‌ خه‌ڵكی ناوی ئه‌به‌ن به‌ ململانێی ده‌روونی، ڕاڕایه‌‌، جاری وایه‌ تووشی شكستی و بێ ئومێدی ئه‌بێت، له‌ پاشاندا ئومێدو هیوا ڕووی تێ ئه‌كاته‌وه‌، به‌رده‌وام له‌ ململانێی ده‌روونیدایه‌ له‌ نێوان ترس و ئومێد –الخوف و الرجاء-دا. 

له‌ لایه‌كه‌وه كاری چاكه‌ی خۆش ده‌وێت و حه‌ز ده‌كات هه‌ڵسێ به‌ ئه‌نجامدانی كاری خێر‌،‌ له‌و لاشه‌وه‌ دانیشتن و ته‌ممه‌ڵی و راكێشان به‌ره‌و زه‌وی په‌لبه‌ستی ئه‌كات و بێ هیواو ته‌ممه‌ڵی ئه‌كات. 

ئه‌یه‌وێ قورئان له‌ به‌ر بكات و فێری عیلم و زانیاری ببێت، به‌ڵام شتانێك دێنه‌ پێشی لایئه‌ده‌ن و ڕێی پێ ئه‌گرن. 

جا ئه‌بینی ئه‌ناڵێنێ به‌ ده‌ست ململانێی ناو ده‌روونیه‌وه‌و هیچ كام له‌و دوو حاڵه‌ته‌ به‌ ته‌واوی له‌ ده‌رونیدا جێگیر نه‌بووه‌. 

ئه‌یه‌وێت خه‌ڵكی هیدایه‌ت بدات، دایكی باوكی برای خوشكی كه‌سانی تر، به‌لاَم هۆكاره‌كانی بانگه‌واز نازانێ و لێیان شاره‌زا نییه‌. 

جا هه‌موو كه‌سێك به‌شی خۆی ئه‌ناڵێنی به‌و كاره‌وه‌و به‌شێك له‌ ململانێی ده‌روونی تێدایه‌، به‌ڵام له‌ سه‌رمانه‌ ئه‌و هۆكارانه‌ی خوا فه‌رمانی پێداوون بێانگیرنه‌ به‌رو هه‌وڵ و كۆشش بكه‌ین، به‌ ئارام بین تاكو ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ لێمانی ئه‌یه‌وێت به‌جێی بێنین، جا ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌گه‌شته‌ قۆناغی ده‌روون هێمن و دڵنیا، ئه‌وه‌ به‌ لانی كه‌مه‌وه‌ ئه‌بێت هه‌وڵ بدات و كۆشش بكات تاكو ئه‌گه‌ر مردو به‌ خوای گه‌وره‌ گه‌شت له‌ ڕێگه‌ی پێگه‌یاندن و كامڵ بوونی ده‌رونیدا بێت به‌ره‌و قۆناغی ته‌واوو كه‌ ده‌روونی هێمن و دڵنیاو ئارامه‌. 

‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و برایه‌ باسی كردووه‌ له‌ پاڕانه‌وه‌ی به‌ كوڵی له‌ خوای گه‌وره‌ تا سه‌ركه‌وتن ببه‌خشێت به‌ مسوڵمانان، ئه‌و نیعمه‌تێكی خوایه‌ بۆی، هه‌ست و سۆزت به‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ گیرۆده‌ی كردویت به‌و ده‌رده‌وه‌و پاڕانه‌و هاواركردنی به‌ كوڵت و په‌نابردنت بۆ خوا، ئه‌وه‌ نیعمه‌تێكه‌و به‌ هه‌موو كه‌س نابه‌خشرێت، هه‌روه‌ك ئیبن قه‌ییم ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ئه‌فه‌رموێت :"إن الإنسان یلجأ إلى الله ویتضرع إلیه، فیجد من حلاوة مناجاة الله ومن لذة الدعاء، والتذلل، والتضرع إلى الله، والانكسار بین یدیه، نعمة تنسیه النقمة التی یدعو الله أن تزول عنه، أو تنسیه النعمة التی یطلبها من المنعم" .{ بێگومان مرۆڤ له‌ په‌نابردن و هاواركردنی به‌ كوڵ و گریانی بۆ لای خوای گه‌وره‌، ئه‌بینێت له‌ خۆشی و شیرینی موناجات و داواكردن و پارٍِانه‌وه‌و زه‌لیلی پاڕانه‌وه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ له‌زه‌ت و خۆشی ئه‌بینێ، ئه‌و ده‌ردو ناهه‌مواریه‌ی له‌ بیر ئه‌چێته‌وه‌ كه‌ داوای كردووه‌ خوا له‌ سه‌ری هه‌ڵگرێت، یان ئه‌و نیعمه‌ت و خۆشیه‌ی له‌ بیر ئه‌چێته‌وه‌ كه‌ داوای كردووه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ بیداتێ.} 

جا دوعاو پاڕانه‌وه‌ی به‌ كوڵ نیعمه‌تی خوایه‌ بۆ به‌نده‌كانی، یادی خوا نیعمه‌ته‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ شێخی ئیسلام ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت : "إنه لیأتی علیَّ أحوال، فأقول: إن كان أهل الجنة فی مثل هذا إنهم لفی نعیم "{ به‌ڕاستی جاری وایه‌ حالاَتێكم بۆ دێت، ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌هلی به‌هه‌شت له‌ هه‌مان حاڵدا بن كه‌ منی تێدام ئه‌وه‌ له‌ خۆشی و نیعمه‌تدان } مرۆڤ وا هه‌ست ئه‌كات له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دایه‌، كرده‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ خوادان،‌ پابه‌نده‌ به‌ په‌تی خواوه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پسانی نییه‌، مرۆڤی ئیماندار به‌ یارمه‌تی خوا ئه‌گاته‌ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ به‌ تاقیكردنه‌وه‌و گیرۆده‌بوون وه‌ك نه‌خۆشی، ده‌ردی سه‌ری و كۆێره‌وه‌ری، ئێش و ئازار. 

هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك، وه‌ هه‌ر بانگخوازێك له‌ ڕێگه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌یدا تووشی ئه‌شكه‌نجه‌و ئێش و ژان و ناڕه‌حه‌تی تاقیكردنه‌وه‌ بوبێت، ئه‌وه‌ ئه‌و ئازاو ئه‌شكه‌نجه‌و ته‌نگه‌شه‌و ناڕ‌ه‌حه‌تیه‌ی بۆ بۆته‌ نیعمه‌ت و ڕۆشناییه‌ك به‌ره‌و خواو ئیمان و باوه‌ڕی زیاتر پێ پته‌و بووه. 
          

صفحات سایت

پیچک